لە یادی بیست و یەکەمین‌ ساڵیادی 31ی ئابدا  خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌سەنتەری شاری هێلسینکی سازکرا

 

  ئەمڕۆ لە شاری هێلسینکی لە لایەن کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کادران و ئەندامان و دۆستانی حزب، بەشداری چالاکانەیان کرد. پاش ئەوەی لەلایەن هاوڕی مستەفا باهیرەوە وتەی کۆمیتە پێشکەش کرد، بەشداربوان بەم دروشمانەوە ئاکسیۆنی ناڕەزایەتیان دەربڕی: 
( پێویستە مەسعود بارزانی وەکو لێپرسراوی یەکەمی کارەساتی 31ی ئاب و بێده‌ربه‌ستی به‌رامبه‌ر به‌ژیان گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان دادگایی بکرێ)، ( کەسێک ٣١ئابی ئەنجام دابێت شایەنی ئەوە نیە سەرۆکی هەرێم بێت‌)‌ هەروەها دروشمی ( سەرانی تۆمەتباری 31ی ئاب بدرێنە دادگا، کەس و کاری قوربانیان قەرەبوو بکرێنەوە.، چارەنوسی بێسەرو شوێنەکان ئاشکرا بکرێن) پاش کاتژمێرێک ئاکسیۆنەکە کۆتایی پێ هات.

دەتوانن کلیلی ئێرە بکەن بۆ ئەوەی قسەوباسی هاوڕێ مستەفا باهیر ببیستن

Check Also

ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!

 ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە ٢٥ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧، کلیکی ئیڕەبکە:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *