راگەیاندنی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
سەبارەت بە روداوەکەی ناوچەی باڵەکایەتی
له‌ئه‌نجامی کێشەیەكدا، که‌چەند رۆژ لەمەوبەر لەنێوان چەند چەکدارێکی سه‌ر به گروپه‌که‌ی عبدوڵای موهتەدی و خێزانێکی ناوچەی باڵەکایەتی هاته کایه‌وه، دوو برا لەلایەن چەکدارەکانی عبدوڵای موهتەدیەوە کوژراون و دوو برای دیکەش بریندار بوون. له‌درێژه‌ی ئه‌م روداوەشدا خەڵکی ناوچەکە هێرشیان کرده سەر بنکەو بارەگای هەموو حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستانی ئێران، کە لەوناوچەیەدا جێگیرن و بنکەکانیان سوتاندن و (١٣) چه‌کدا‌ریشیان دەستبەسەر کردون و وەکو بارمتە تا بکوژەکانیان رادەست دەکرێت. به‌م جۆره ئارامی و سه‌لامه‌تی گیان و ماڵی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه په‌لکێشی دۆخێکی ناهه‌موار کرا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ خێزانی قوربانیانیه‌کانی ئه‌م رووداوه ده‌رده‌بڕێ، له‌هه‌مانکاتدا به‌توندی ئه‌م کرده‌وه ملهوڕیه‌ی تاقمه‌که‌ی موهتدی و هه‌ڵبڕینی چه‌ک به‌رووی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌رکۆنه‌ده‌کا. ده‌سته‌و تاقمی کۆنه‌په‌رستی نەتەوەیی، له‌جۆری گروپه‌که‌ی موهته‌دی که ئاماده‌ن هه‌ر ساته‌و هه‌ر ڕۆژه بێده‌ربه‌ستانه ماڵ و حاڵ و ژیان و ئاسایشی خه‌ڵك بکه‌نه قوربانی گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان، ئه‌وه‌ش بەشێکە لە ره‌وشتی و تەقلیدی سیاسیان که وه‌ک هێزێکی سه‌روخه‌ڵکی چه‌ک له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا هه‌ڵبڕن. خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه سنوریانە به‌رده‌وام به‌هۆی ئامادەبوونی هێزی چه‌کداری ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه‌وە، له‌لایه‌ن جمهوری دژی ئینسانی و دڕندەی ئیسلامی ئێرانەوە، زیانی ماڵی‌و گیانیان به‌رکه‌وتووه، بۆیە ئەم هێزانە به‌هیچ جۆرێک ڕیگه‌پێدراونین لەژێر هیچ بیانویەك دا لوله‌ی چه‌کیان ڕوو له‌سینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه بکەن و ده‌بێ ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه ملکه‌چی پاراستنی ئارامی و سه‌لامه‌تی گیانی و ماڵی خه‌لکی ناوچه‌که بن. ده‌بێ ماف و ئازادی وحورمه‌تی ئینسانی هاولاتیان وه‌ک بنەمایەك لەلایەن ئەو هێزانەوە پارێزراوبێت.
له‌لایه‌کیتره‌وه روودەکەینە خەڵکی ناوچەی باڵه‌کایه‌تی کە حکومه‌تی هه‌رێم و حزبه ده‌سه‌لاتداره‌کانی کوردستان به‌رپرسیار بکەن له ئارامی و ئاسایشی خۆیان و سنوردانان بۆ هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ک که‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌و تاقمی چه‌کداره‌وه دەکرێتە سەر ژیانی هاوڵاتیان مەدەنی ئەو ناوچانە. له‌م په‌یوه‌نده‌شدا ده‌بێ خه‌ڵکی ناوچه‌ی باله‌کایه‌تی بە حەوسەڵەو هوشیاریەوە ماماڵەی ئەو کێشەیە بکەن و رێگا نەدەن مافی ئەوان و تاوانێك بەرامبەریان ئەنجام دراوە لەلایەن دوژمنانی خەڵکی کوردستان و دەوڵەتی کۆنەپەرستی ئێرانەوە خراپ بەکاربهێنرێ کە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی کێشەکە گەورەتر بکات‌و کارەسات و روداوی خەتەرناکتری لێبکەوێتەوە. هەروەها حکومەتی هەرێم بەرپرسەلەوەی بەرێگای یاسایی و مەدەنی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێ.
28/8/2017