دۆێنی ئێواره ١٧ی ئۆگەست جارێکی دیکه ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆریستی ئیسلامی خۆی گه‌یانده شه‌قامی (لاس رامبلاس)ی شاری به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانیا کە کەسێک له‌ڕێگای لێخوڕینی ڤانێک به‌خێراییه‌کی کۆێرانه ده‌یان هاوڵاتی سڤیلی شیلا و بەپێی ئاخرین هەواڵەکان ١٣ کەس کوژراوەو ١٠٠ که‌سی دیکه بریندار بووە. هه‌ر سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆش ٥ چه‌کداری تر که خه‌ریکی خۆئاماده‌کردن بوون به پشتێنه‌ی خۆکۆژی بۆ خۆتەقاندنەوە له‌شاری (کامبریلس) به‌ڵام پیش ئه‌نجامدانی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه هەواڵی کوژرانیان هەیە. به‌م شێوه‌یه دڕنده‌یی وههوسار پچڕاوی کۆنه‌په‌رستی داعشی ئیسلامی بۆ سهرکارنامهی تیرۆر‌و بانده ئینسان کوژییهکهیانی زیادی کرد، بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی وقڵشتکردنه نێو دانیشتوانی مه‌ده‌نی وتێکدانی باری ئاسایی و نائارامی وهه‌موو سیمایه‌کی شارستانیانه .
ڕاستیه‌کانی رووداوەکانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی له‌نده‌ن، به‌رلین، ستۆکهۆلم و پاریس تا موسڵ ودوبز و ناوچه‌کانی دیکه بانگه‌وازی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری و ئازایخوازان و دنیای شارستانی ده‌کات بۆ به‌گرتن به‌م کاره‌سات و تراژیدیایانه کە رۆژانه لێره‌و له‌وێ له گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا رووده‌ده‌ن بێته مه‌یدان له پێناو ده‌ستکۆتاکردنی هه‌ردوو به‌ره‌ی تیرۆریستی ئیسلامی و تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی هێزه ئیمپریالیستیه‌کان، تیرۆریزمی ئیسلامی وده‌سته‌و تاقم و بانده ئینسان کوژه‌کانیان، که دروستکراوی ده‌ستی خۆیانه وبه‌مه‌به‌ستی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی دهسهڵاتو ناوچه‌کانی نفوز و بازاڕه‌کانی سه‌رمایه وقازانجیان به مه‌به‌ستی دابەشکردنەوەی جوگرافیای سیاسی ناوچەکە و داسەپاندنی دەسەڵاتی کرێگرتەیی سەر بەخۆیان، به‌ریانداوه‌ته گیانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری. هه‌ربۆیه ئەرکێکی دوانەخراو ده‌خاته ئه‌ستۆی به‌ره‌ی سێهه‌م، دنیای شارستانی و بزوتنەوە پێشکەوتنخوازە کۆمەڵایەتیەکان بۆ به‌رگرتن به‌م کوشتاره ڕاوه‌ستی وخۆی بۆ ئه‌م نهبەردە چاره‌نوس سازه ئاماده بکات.
ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنسیتی کرێکاریی کوردستان ئەم کردەوە تیرۆریستیەی به‌رشلۆنه به توندی مەحکوم دەکا وه هه‌روه‌ها خۆی به‌هاوبه‌شی خەمی خێزان و کەسوکاری قوربانیانی ئەم کارەساتە دهزانێو هیوای چاک بوونه بۆ برینداره‌کانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیە ده‌خوازێت.
مەرگ بۆ تیرۆر‌و تیرۆریزم
نا بۆ جەنگ و کوشتار
ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان