بانگەوازێک لە هەڵسوڕاوانی ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان

 
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
خواستی سەربەخۆیی کوردستان خواستێکی ڕەوا و ڕیگاچارەیەکی گونجاو و پێویستە بۆ ڕزگاربون لە دۆخی نادیاری سیاسی و پاشکۆیەتی دەوڵەت و دەستورێکی عەرەبی و کۆنەپەرستانەی عێراق. لەم پێناوەدا ئێمە ناوەندی سەربەخۆیی کوردستانمان ڕاگەیاندوە تاکو بزوتنەوەیەکی فشاری جەماوەری سازبکەین بۆ سەرخستنی خواستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە کوردستان و ناکاحمکردنەوەی ڕێگریەکانی بەردەم سەرکەوتنی بڕیاری خەڵکی کوردستان لە سەربەخۆبونیدا.
ئێمە لەڕێگەی چالاکی و کاری جەماوەری و لۆبی و میدیاوە دەمانەوێ ئەم بزوتنەوەی فشارە دروست بکەین تاکو ئەم ئامانجانە جێبەجێ بکەین:
1-    بەڕیوەچونی رفراندۆم بە شیوەیەکی ئازادو ڕەسمی و جێبەجێکردنی ئەنجامی ئەم دەنگدانەی خەڵکی کوردستان، کە ئاشکرایە سەربەخۆیی کوردستانە.
2-      ڕێگا نەدرێ  حزبە دەسەڵاتدارەکان ئەنجامی رفراندۆم بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان بەکار بهێنن و نەیکەنە بابەتی سەودا ومامەڵەی لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەوڵەتانی ناوچەکە.
3-    ڕێگاگرتن لەوەی خواستی سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان بکرێتە قوربانی کێشەی دەسەڵاتی حزبەکان و کارکردن بۆ ئەوەی سەرجەم حزبەکانی کوردستان پابەندی مافی بەرپاکردنی رفراندۆم و سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان بن.
4-      هەوڵدان بۆ ئەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان سەرپەرشتی ئەم رفراندۆمە لە ناوچە کوردنشینەکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێمیش بکا و ڕەسمیەت بدا بە ئەنجامەکەی و بە سەربەخۆیی کوردستان.
5-      ڕاکێشانی پشتیوانی پەرلەمان و حزب و حکومەت و ئەندام پەرلەمان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جیهان.
6-      ڕێکخستنی کاری جەماوەری بۆ ڕاوەستانەوە بەرامبەر هەڕەشەی وڵاتانی دەوروبەر و ناکامکردنەوەی هەوڵەکانیان دژی سەربەخۆیی
7-    بەشداردەبێ لە هەوڵی جەماوەری بۆ ئەوەی دەستور و یاسا و دامودەزگا و کارەکانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، دەوڵەتێکی سێکولار بێ و مافی هاوڵاتی یەکسان بۆ دانیشتوانەکەی دابین بکا بەبێ جیاوازی نەتەوە و ڕەگەزو زمان و ناوچە.
ئێمە بانگەوازی هەڵسوراوانی ئازادیخوازی کوردستان دەکەین کە لە پێناو ئەم ئامانجانەدا بەشداری لەم ناوەندەدا بکەن و لە هەموو شار و شارۆچکە و وڵاتێکدا هەڵسوراوان دەستەکانی دروست بکەن تا یەکدەست و پێکەوە بزوتنەوەی سەرتاسەری  جەماوەری ڕێک بخەین لەپێناو سەرخستنی خواستی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ.
هەر هاوڵاتیەک دەیەوێ بەشداری لەم خەباتە بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا بکات دەتونێت پەیوەندی بکات بە هەڵسوروانی ئەم ناوەندەوە لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتدا کە ناوەکانیان لە خوارەوە هاتوە:
 
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان
هەولێر:علی محمود (علی سیاسی) ، چۆلی ئەسعەد ، نەهرۆ ئەڵایی / سلێمانی: کنێر عبدوڵا،  ڤینا کمال ،عماد علی ، سالاری ئاسنگەر، نەغەدە عوسمان ، دیاری فریدون، عزیز رەووف، ئاری جلال /  کفری و کەلار:شمال رووف ، جلال هۆرینی / بەریتانیا: ئاسۆکمال ، دەشتی جمال ، د.نەزەند بەگیخانی، سعید ئارمان، نوری بەشیر، سەوسەن سەلیم،بەیان ئەمین/ سوید:فاتح شێخ ،عبداللە محمود ،ئاسۆ زەند / سویسرا:ئه‌حمه‌د عه‌لی ، ستار حەمە شەریف / هۆلەندە: حەمە غەفور /  کەنەدا: سەردار عەبدوڵڵا حەمە ، ئاراس ڕەشید، مریەم عبدوڵا /  دانیمارک:عوسمان ئەحمەد،شوان سدیق / ئەمریکا:جانی دیلان / ئوسترالیا: موزەفەر عەبدوڵا / ئەڵمانیا:پشتیوان کەریم گەڵاڵی
‏22‏/07‏/2017

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *