نووسینی: هەتاوی عەبدوڵاهی
خه‌بات و به‌رخودانی توێژی ژنان مه‌وداو ده‌ره‌تانێكی به‌رفراوانتر له‌وه ده‌خوازێ كه له توێی كورته نوسینێكی ئاوا دا بگونجێ و ئاور له هه‌موو ره‌هه‌نده نیگه‌تیڤ و پۆزتیڤه‌كانی بدرێته‌وه و به‌ره‌نجام و ده‌ره‌نجامێكی شیاو وه‌ده‌سته‌وه بدا. ئه‌وه‌ی پتر مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره‌یه هه‌وڵدانێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه به خاڵێك بكه‌م كه كه‌متر له‌و روانگه‌وه تیشكی خراوه‌ته سه‌ر، یان لانی كه‌م به‌ره‌نجامی ره‌خنه‌گرتن له یه‌كگرتوو نه‌بوونی ژنانه كه ئه‌وه نه‌بووه له گۆره‌پانی پراكتیكدا چاره‌سه‌رییه‌كی دۆخه شپرزه‌كه‌ی كردبێت. بابه‌تی نارێكخراوبوونی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان هه‌ڵده‌گرێ به مێتۆدی پرۆفیشناڵ ره‌خنه‌ی لێبراوانه‌ی ئاراسته بكرێ و هه‌ر روانگه و ره‌وتێك گه‌ڵاڵه‌و پلاتفورمی شیاو له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئاراسته بكات. گۆره‌پانی رامیاری و كلتوری كۆمه‌ڵگەی كوردستان وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگەیه‌كی تر خاوه‌نی چه‌شنێك بیرورای پلوراڵ سه‌باره‌ت به خه‌بات و چالاكی ئه‌كتیڤی ژنانه و ئه‌وه‌ی خاڵی لاوازیشه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا رێكخستنی كونتاكتی ده‌رهه‌ست له نێوان ئه‌م بیر‌ورا پلۆرالانه‌یه كه ئه‌مه به‌هۆی خاڵی لاوازی بزاڤی رزگاریخوازی و به‌رابه‌ری ته‌له‌به كه ئه‌ویش توشی پرش و بڵاوییه و كارتێكه‌ری به‌رفراوانتری له‌سه‌ر بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌باری نه‌رێنیدا هه‌بووه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌كی ناته‌ندروستی سیاسی به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ژنانیشدا سه‌پاندووه. روانگه جیاوازه‌كانی بۆچوونی چه‌پ، راست، لیبراڵ، فه‌نده‌مینتاڵ كه هه‌ر كام له‌وانه‌ش چه‌ندین لق و پۆپی نارێك له‌ته‌ك یه‌كتر ده‌نوێنن فه‌لسه‌فه‌ی پلۆرالیزمی هزریان تێك و پێكداوه و به وتنێكی تر هه‌ر كام له روانگه جیاوازه‌كان نه‌یانتوانیوه بگه‌نه خاڵێكی هاوبه‌ش. واته خه‌باتی هه‌مه‌لایەنه بۆ رزگاری ژنان له چنگ كۆت و به‌نده‌كانی دیلی و گه‌یشتن به ئه‌نجامی یه‌كسانیی ژن و پیاو و به‌ره‌نجامی رزگاری مرۆڤ له چنگ چه‌وسانه‌وه‌ی خۆی به ده‌ستی خۆی نه‌هێناوه‌ته ئاراوه. لێره‌دا ئامانج ئه‌وه نییه كه هه‌ر كام له لقه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان شرۆڤه بكرێن و قامك له‌سه‌ر لایه‌نه به هێز و لاوازه‌كانیان دابنرێ به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی پتر مه‌به‌سته، نه‌بوونی كۆده‌نگی هه‌ر كام له‌و به‌شانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ژنانه یان به واتایه‌كی دیكه كۆك نه‌بوون له‌سه‌ر خاڵ یان چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌شیانه و له‌هه‌موویان گرینگتر ره‌خنه گرتن له نارێكخراوبوونی ئه‌و لق و پۆپانه‌یه كه نه‌یانتوانیوه میكانیزمی گونجاو بۆ خه‌باتی هه‌مه‌لایەنه و كۆكردنه‌وه‌ی پۆتانسیله‌كانیان وه‌روو بخه‌ن. به‌ڵگه نه‌ویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان ده‌توانن بگه‌نه ئاراسته‌كردنی پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش بۆ خه‌بات و نه‌هێشتنی یاسا‌و رێساكانی دژی ژنان له كۆمه‌ڵگەدا ، خه‌باتكردن بۆ نه‌هێشتنی سته‌می چینایه‌تی، به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ئابووری و سیاسی ،به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ نیزامی نه‌ریت و لۆكاڵی پیاوسالاری، خه‌باتكردن بۆ چه‌سپاندنی یاسای مرۆڤ ته‌وه‌رانه، ،،هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی مافه‌كانی مرۆڤ كه له یاساكانی جارنامه‌ی گه‌ردونیی مافی مرۆڤدا هاتوون و چه‌ندین بابه‌تی تر كه ده‌توانن خاڵی هاوبه‌شی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان بن و هه‌م ده‌توانێ رێكخراوه‌یی و یه‌كریزیان پته‌و تر بكا و هه‌مدیس ئه‌م به‌ستێنانه ده‌توانن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی بزاڤی ژنان و بونیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی نوێتر كاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌بێت. بۆیه پێویسته بزوتنه‌وه‌ی ژنان به لێبراو‌ییه‌كی زیاترەوه ئاور له پرسی رێكخراوبوونی هه‌مه‌لایانه بداته‌وه و له‌سه‌ر خاڵه‌هاوبه‌شه‌كانی خه‌باتی گرێ‌دراو به یه‌كه‌وه پێداگری به‌رفراوانتر بكاته‌وه و بزوتنه‌وه‌ی ژنان به هه‌موو لق و پۆپ و ره‌نگێكه‌وه ده‌بێ به‌و راستیه بگات كه ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی نه‌مانی سته‌می ره‌گه‌زی و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگەیه‌كی به‌رابه‌ر و یه‌كسان به بێ هه‌ڵاواردن نه‌مانی كه‌لێنی چینایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ژنانه و ئه‌وه گه‌ره‌نتی به‌ره‌وپێشجوونی بزوتنه‌وه‌ی ژنان و گه‌یشتن به مافه‌كانیانه…
تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٨ بەرواری ١٥/٧/٢٠١٧ دا، بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net