جه‌مال موحسین:
١٣ ی ته‌موز، ٢٠١٧
كاتێك ئه‌و مرد، وتیان بورجی كاریزمایه‌ك ڕووخا، بۆیه ئاسمانیش گریا. من له ١٤ ی ته‌موزی ٢٠٠٠ دا كزه له جه‌رگی دایك و باوك و خوشك و برام و كه‌سوكاری دڵسۆزم و خۆم و هی هاوڕێیانێكیش كه له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدولدا له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانی گولـله‌باران كران هات و له ڕووی هه‌سته‌وه تاڵی زۆرمان چه‌شت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌مان كه سیاسه‌ت ئه‌كه‌ین، هاوسه‌نگی سیاسیمان له ده‌ستنه‌دا و درێژه‌مان به كار و خه‌باتی خۆمان دا. كه‌سێك كه به مه‌رگی نه‌وشیروان مسته‌فا دڵته‌نگ و غه‌مباره، له ڕووی هه‌سته‌وه مافی خۆیه‌تی به‌ڵام با له‌پاڵ ئه‌و ”كۆست”هدا كه لێی كه‌وتووه بڕێك ته‌حه‌مولی هه‌بێ بۆ بیستنی قسه و ڕه‌خنه‌ی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و كاراكته‌ره سیاسیه و بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه پاڵی پێوه‌داوه. با چ ئێمه و چ ئه‌وان لێره‌دا هه‌ست بخه‌ینه لاوه و به لۆجیكی سیاسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له سیاسیه‌دا بكه‌ین، جا چ به قبوڵكردن یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌خنه‌یه بێ.
كاره‌ساتی ١٤ ی ته‌موزی ٢٠٠٠ كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان (به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌وه‌یه) ئه‌یزانن و ڕه‌نگه هه‌ندێكیش گه‌واهی به‌شێك له ڕووداوه‌كه بده‌ن، ڕوون و ئاشكرایه كه به سه‌رپه‌رشتی و به‌رپرسیارێتی نه‌وشیروان مسته‌فا و بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌وانه‌شی خه‌ڵكی شاری سلێمانی نین و نه‌یانبینی یان نایزانن یان ته‌مه‌نیان ئه‌و كات ڕێی پێ نه‌دان و ئه‌م مێژووه‌یان لێ شاردراوه‌ته‌وه، لانی كه‌م با ئه‌مه بزانن:
دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له ساڵی ٢٠٠٠ دا كه حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی به‌شداری تیا كرد و كاندیدی به‌رچاومان هه‌بوو وه ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا هه‌بوو، حزب له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناڕازی بوو وه به به‌یانێكی سیاسی ناوه‌ڕۆكی نائازادانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و هه‌موو ساخته‌كاریه‌ی تیای ڕوویدا خسته‌ڕوو و ڕاپۆرتی كۆتایی له‌گه‌ڵ حزبه‌كاندا واژۆ نه‌كرد و دانی پێدانه‌نا. ئه‌م سیاسه‌ته و هاوكاتیش سیاسه‌تی ڕادیكاڵانه و پێشڕه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به ژیان و دۆخی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و یاسای یه‌كسانی ژن و پیاو بوونه مایه‌ی ڕقهه‌ستانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه ئه‌و كات نه‌وشیروان جێگری سكرتێری بوو. له مانگی ٣ ی هه‌مان ساڵدا به ئیمزای نه‌زه‌ری عه‌لی ئه‌كبه‌ر، كه ڕاوێژكاری یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بوو، ڕسوانامهیهكیان ”ده‌عوانامه‌ی یاسایی” له دژی حزب ده‌ركرد كه خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌باره‌ت به‌وه بوو كه ئه‌م حزبه داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌كات و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدا نایه‌ته‌وه و ئه‌م حزبه داوای یه‌كسانی ژن و پیاو ئه‌كات ئه‌مه‌ش لادانه له شه‌رع و ده‌ستوری عێراق. وه سێ كادری لێ زیندانی كردین. به‌ڵام ئه‌م دهعوانامهیه زۆر له ڕسوا ڕسواتر بوو له‌وه‌ی لایه‌نگری بۆ په‌یدا ببێ و له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه یه‌كێتی تووشی شكستێكی گه‌وره بوو. تاكو وه‌كو مارێكی سڕ خۆی هه‌ڵگرت بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانی سێقۆڵی به‌عس_كۆماری ئیسلامی ئێران_یه‌كێتی. پلانێك كه شه‌خسی نه‌وشیروان سه‌رپه‌رشتی كرد، به پشتیوانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، و له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ته‌موزی ٢٠٠٠ دا باره‌گاكانی حزبی گه‌مارۆدا و ئاو كاره‌با و هێڵی ته‌له‌فونی لێ بڕی، چه‌ندین هه‌ڵسوڕاو و خێزان و كه‌سوكاری ئه‌ندام و كادرانی حزب كه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه ئه‌هاتن بۆ باره‌گاكانی ده‌ستگیری كردن و ته‌قه‌ی له خۆپیشاندان ئه‌ندامان و لایه‌نگران كرد و…هتد. له كاتێكدا كه وه‌فدی باڵای حزبمان له‌گه‌ڵ شه‌خسی خۆی دانیشتبوون، هاوڕێیانمان كه له بازاڕه‌وه خواردنیان كڕیبوو و ئه‌یانهێنایه‌وه بۆ باره‌گاكان له‌به‌رده‌م ئه‌منه سووره‌كه‌ی عه‌قاری كه‌وتنه كهمینیانهوه و چواریان لێ كوشتن و هاوكاتیش به قه‌ناس یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی كۆمیته ڕابه‌رییان كوشت. هه‌ر له‌و كاته‌دا حه‌ریقیان هێنابوو به په‌له جاده‌وبانی به خوێنی هاوڕێیان سووربوویان شته‌وه و ته‌رمه‌كانیان برده پزیشكی دادوه‌ری، به‌ڵام نه‌یانهێشتبوو یه‌ك لاپه‌ڕه‌یان له‌سه‌ر بنووسرێ و ته‌رمه‌كانیشیان نه‌دایه‌وه به كه‌سوكاریان. هێشتاش كه‌وتنه هه‌ڕه‌شه له خێزانه‌كان و هاوڕێیان كه گه‌ر خۆپیشاندان ساز بكه‌ن له خوێنی هه‌ڵئه‌كێشن و كاره‌ساتی زیاتر ئه‌خوڵقێنن. له كاتی پرسهكانیشدا ده‌وری ماڵه‌كانیان به هێزی چه‌كدار ته‌نی بوو و ته‌نانه‌ت كه‌وتنه ته‌عقیبی كه‌سانێك كه ئه‌وان پێیان وابوو سه‌ره‌له‌قه ئه‌كه‌ن…. تا ئێره با به‌س بێ و به‌ڵگه‌نامه‌كان هه‌مووی له‌سه‌ر وێبلاگی حزب ده‌ست ئه‌كه‌وێت (https://www.hkkurdistan.org ). ئه‌وان به‌م ڕه‌فتاره ویستیان به‌ر به هاتنه‌مه‌یدان و گه‌وره‌بوون و به‌هێزبوونی كۆمۆنیزم بگرن كه له‌سه‌ر وه‌ته‌ری هه‌ژاری و برسێتی و بێمافیه‌كانی خه‌ڵك ئاوازی شۆڕش و ده‌سه‌ڵاتگرتنی كرێكارانی و خه‌ڵكی بێبه‌ش ئه‌ژه‌نی.
ئه‌مه مێژوویه‌كی زۆر دوور نییه و تاوانكاری ١٤ ی ته‌موز كه ڕاسته‌وخۆ نه‌وشیروان ده‌ستی تیا هه‌بوو، یه‌كێتیش دواتر كه لێیان بوو به ”ئۆپۆزسیۆن” لێی كه‌وتنه ته‌قه و له ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یانه‌وه به ”تیرۆریست ناویان برد” (https://www.youtube.com/watch?v=dObWcMCzHpk&feature=share ). جا با جارێ دووڕوویی سیاسی یه‌كێتیش له‌ولاوه بوه‌ستێ كه ئێستا ئه‌م ”پیاوه تیرۆریسته” به‌و ”پیاوه‌ی دوای مردنی له دایك بوو” ناوئه‌بات. (http://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=42861&cor=Kurdistan )
به جیاله‌وه‌ی كه تا كاتێكیش له ژیاندا بوو ئێمه ڕه‌خنه‌ی سیاسی خۆمان له‌و زاته نه‌شاردۆته‌وه، به‌ڵام مه‌رگیشی وامان لێ ناكات ده‌ستمان بله‌رزێ قسه‌ی سیاسی و ڕه‌خنه‌ی سیاسی له‌و كه‌سه كه سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی كورده بخه‌ینه به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر، چ به‌وانه‌وه كه لایه‌نگری ڕه‌سمی و ناڕه‌سمی ئه‌و بوون و هه‌ن و چ خه‌ڵكێكیش كه له خۆشخه‌یاڵی یان بێبهدیلیهوه جادوی ئه‌م كاریزمایهیان لێكراوه. جا دووباره تهحهمولتان هه‌بێ و با چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی كه‌می مێژووی دوور و نزیك هه‌ڵبده‌ینه‌وه.
ئاوڕێكی كورت له مێژوو
له كه‌س شاراوه نییه كاتێك ئه‌و حزبانه له شاخ بوون جێگاوڕێگای پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده و سه‌ر به خێزانی هه‌ژار و كرێكار و زه‌حمه‌تكێش جیاواز بوو له هی سه‌ركرده‌كانیان. ئه‌مانه‌ی دوایی له شوێنی گه‌رم و به‌رگی پۆشته و ئیمكانیه‌تی باش‌دا نوقم بووبوون. هه‌رچی پێشمه‌رگه سادهكانیشه پێستیان به سه‌رماوسۆڵه‌ی زستان و قرچه‌ی گه‌رما سووتاو و وشكهڵاتوو بووبوو. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی بینراو و هه‌ستپێكراو بوو به‌ڵام له‌به‌ر بوونی دوژمنی دڕنده‌ی به‌عس سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌م قڵشته دورخرابۆوه و ونكرابوو. هاوڕێیه‌ك كه كاتی خۆی سه‌ر به كۆمه‌ڵه بووه و چه‌ند گه‌نجێك بوون ڕادیكاڵتر و ڕوانگه‌ی چه‌پیان هه‌بووه و نه‌یار بوون بۆ سیاسه‌تی باوی كۆمه‌ڵه، گێڕایه‌وه كه بانگ كراون بۆ لای نه‌وشیروان دیاره به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له‌و بۆچوونه جیاوازه‌یان. كه چوونه‌ته ژووره‌وه بینیویانه له خانوی گه‌رم وگوڕدایه و بێبه‌شیش نییه له ویسكی خواردنه‌وه و جگه‌ره‌ی ڕۆسمان كێشان. به‌ڵێ ئه‌و ئاوها له مه‌یدانی سیاسه‌تدا بووه و هێشتاش محاسه‌به‌ی ئه‌مانی كردووه كه بۆچی نه‌یاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌كه‌ن. ئه‌و هه‌رچه‌نده جلی كه‌تافی و پاته‌ی له پێدابووبێ، له‌و ڕاستیه كه‌م ناكاته‌وه كه به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندی چینێكی تره‌وه بووه و وه‌ك خۆشی دواتر دانی پێدانا هه‌رگیز ماركسی نه‌بووه. خۆهه‌ڵواسینی ئه‌و به ماركس یان چه‌پگه‌راییه‌وه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئه‌وده‌م بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی بۆرژوازی وه‌ك مۆدیلێك باو بووه ئه‌و ئاڵایه له ئامانجه شاراوهكانیهوه بپێچێ. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی پۆپۆلیستی وه‌ك نه‌وشیروان ئه‌وه سه‌یر نییه به سه‌روچاوی خۆڵاوی و پاتهلاسیكهوه خۆی نیشان بدات تاكو مه‌رامی تر به‌رێته پێشه‌وه. بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری مفاوه‌زات هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌عسه‌دا كه دوژمنی پێشمه‌رگه هه‌ژاره‌كان بوو به‌شێكی به‌م كه‌سه ئه‌بڕێت. مه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست نه‌برده نێو كۆڵانه ته‌سكه‌كانی هه‌ژارانه‌وه تا بییكات به دیوه‌خانی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورددا؟ دواتر دێمه‌وه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. تا ئێره به كورتی كه چۆن له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا ده‌ركه‌وتنی چینه‌كان له‌وكاته‌دا له شاره‌كاندا مه‌یلی چه‌پ و چه‌پگه‌رایی به‌هێزكردبوو، بۆرژوازی كورد ئه‌یویست تای ته‌رازووه‌كه به‌لای خۆیدا سه‌نگین بكات و چه‌پیش هه‌وڵی ڕادیكاڵكردنهوهی ئه‌دا. بۆ بۆرژوازی بوونی ’’سه‌ركرده‌ی خاكی‘‘ پێویستیه‌ك بوو تا بتوانێ ئه‌و كاره بكات. ده‌ركه‌وتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی موڵك و ماڵه‌كانی له‌م دواییانه‌دا و گواستنه‌وه‌ی پشكه‌كانی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پوچی ئه‌و دیعای خاكی بوونه به ڕۆشنی ده‌رئه‌خات.
كه‌مێك له‌وه‌ش واوه‌تر بڕۆین ئه‌توانین بپرسین چۆنه ئێستا كه‌س نه له‌ناو یه‌كێتی و نه له شوێنێكی تر باسی ته‌وروه‌شاندنه‌كه‌ی جه‌بار فه‌رمان و پلانه‌كه‌ی نه‌وشیروان له‌و كاته‌دا ناكات له دژی وریا؟! هه‌ر ئه‌و كاته و له شاخ نه‌وشیروان چی به مه‌لا به‌ختیار نه‌كرد؟ ئاشكراترین و دیارترین مه‌سه‌له كه خوڵقاندنی كاره‌ساته‌كانی قڕناقا و پشتئاشانه و تا ئێستا چه‌ندین به‌ڵگه و بابه‌ت له‌سه‌ریان بڵاوبۆته‌وه كه به‌سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان ئه‌نجامدراوه. زۆر به‌كورتی و له‌زۆر شوێن تۆماركراوه: كاتێك كه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م تێپه‌ڕیبوو به‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی و حزبی شیوعیدا له ساڵی ١٩٨٣ دا، و له یه‌كی ئایاردا هێزێكی پۆشته‌وپه‌رداخی یه‌كێتی كه وه‌ك شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌یگێڕنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی ڕێكه‌وتنی كردبوو له‌گه‌ڵ به‌عسدا، داویانه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه باره‌گاكانی حزبی شیوعی لێ بووه له پشتئاشان و ئه‌و كاره‌ساته خوڵقاوه كه نزیك به ٧٠٠ پێشمه‌رگه‌ی شیوعی كوژراون (http://rhewal.com/sorani/?p=35205.(
كه‌مێك له‌وه‌ش واوه‌تر بڕۆین ئه‌توانین بپرسین چۆنه ئێستا كه‌س نه له‌ناو یه‌كێتی و نه له شوێنێكی تر باسی ته‌وروه‌شاندنه‌كه‌ی جه‌بار فه‌رمان و پلانه‌كه‌ی نه‌وشیروان له‌و كاته‌دا ناكات له دژی وریا؟! هه‌ر ئه‌و كاته و له شاخ نه‌وشیروان چی به مه‌لا به‌ختیار نه‌كرد؟ ئاشكراترین و دیارترین مه‌سه‌له كه خوڵقاندنی كاره‌ساته‌كانی قڕناقا و پشتئاشانه و تا ئێستا چه‌ندین به‌ڵگه و بابه‌ت له‌سه‌ریان بڵاوبۆته‌وه كه به‌سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان ئه‌نجامدراوه. زۆر به‌كورتی و له‌زۆر شوێن تۆماركراوه: كاتێك كه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م تێپه‌ڕیبوو به‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی و حزبی شیوعیدا له ساڵی ١٩٨٣ دا، و له یه‌كی ئایاردا هێزێكی پۆشته‌وپه‌رداخی یه‌كێتی كه وه‌ك شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌یگێڕنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی ڕێكه‌وتنی كردبوو له‌گه‌ڵ به‌عسدا، داویانه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه باره‌گاكانی حزبی شیوعی لێ بووه له پشتئاشان و ئه‌و كاره‌ساته خوڵقاوه كه نزیك به ٧٠٠ پێشمه‌رگه‌ی شیوعی كوژراون (http://rhewal.com/sorani/?p=35205(
هیچ كاتێك به به‌ڵگه‌وه ئه‌م كاره‌ساته ڕه‌تنه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ دادگایه‌كیش نه تاوانه‌كان و نه بێتاوانیهكانی نه‌سه‌لماندووه. به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و كات پێشمه‌رگه یاخود به‌رپرسی سه‌ربازی بوون به‌مجۆره ئه‌یگێڕنه‌وه. به‌ڵام وێنه‌كانی سورداشی سه‌رانی كوردایه‌تی، به تاڵه‌بانی و نه‌وشیروانیشه‌وه له‌پاڵ عیزه‌ت دوری و عه‌لی كیمیاییدا زۆرتر سه‌نگه‌كه به‌لای ڕێككه‌وتن و تاوانباریدا قورس ئه‌كه‌ن.
ئیتر ئایا پێویست ئه‌كات زیاتریش له‌مه به مێژوودا ڕۆبچینه خواره‌وه و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه تاڵه‌بانی به ئاشكرا و له كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا دایه پاڵ ’’كاكه نه‌وه‘‘ كه هۆكارێك بووه و ده‌ستی بووه له‌وه‌ی كه‌مپینی ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان له كوردستاندا له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه بكرێ به‌وه‌ی كه پێشله‌شكری بۆ سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه بۆ سه‌ر چاڵه نه‌وته‌كانی كه‌ركوك بهێنینه‌وه سه‌ر مێزی باس؟ خۆش ئه‌وه‌یه پاشخانی سیاسی ئه‌م سه‌ركردانه‌ی بۆرژوازی كورد یه‌ك له یه‌ك پڕ تۆمه‌ت و تاوانتره و هه‌ر خۆشیان لاپه‌ڕه‌كانی یه‌كتری هه‌ڵئه‌ده‌نه‌وه. به‌ڵام جه‌خار كه، ماركس وته‌نی، چونكه دادگاكان ئامڕازێكن بۆ پاساوهێنانه‌وه و یاساداڕشتن بۆ پیسی سیستم و یاساكانی خۆیان، به‌ردێكی گه‌وره ئه‌خرێته سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فه هه‌زار لاپهڕهییانه. كاتێكیش مه‌رگ ئه‌یانباته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان ته‌واوی ئه‌و مه‌له‌فه ئه‌به‌نه ژێرگڵ.
به وتنی كورته‌یه‌ك و ڕاستیه‌كه‌ی له‌م فرسه‌ته‌دا ته‌نها دڵۆپێك له ده‌ریای ڕاستیه‌كان، ئه‌بێ هه‌موو كه‌سێك وادار بكات بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌م كاریزمایه و ئه‌م سه‌ركرده‌یه بۆ كێ بووه و بۆ كێیه؟ گه‌ر ئامانج له‌م كارنامه و ئاكته سه‌ربازی و سیاسیانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی داراكان، خاوه‌ن كۆشك و سه‌رمایه گه‌وره‌كان نه‌بووبێ بۆ چی تر بووه؟ با بڕێك زیاتر وردبینه‌وه.
ئێستا گه‌ر شاخ و پێچ و په‌ناكانی كه ئه‌و كات نه ئینته‌رنێت و نه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوونی هه‌بووه، له دوو توێی خۆیدا لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م مێژووه‌ی بۆ شاردرابێته‌وه، ئه‌ی هاتنه شار و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و بۆرژوازی كورد چی له هه‌گبه‌كه‌یدا هه‌ڵگرتووه؟ ئیتر ئه‌مه شتێك نییه كه بتوانرێ وا به ئاسانی بشاردرێته‌وه! من و هاوڕێكانم كه خۆمان له كۆمیته‌كانی ڕاپه‌ڕیندا ڕێكخستبوو، كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه چه‌په‌كانی ئه‌و كاته‌وه سازدرابوو، هاتینه سه‌رجاده و له دژی به‌عس ڕاپه‌ڕین و ده‌سپێشخه‌ری پێكهێنانی شوراكانمان كرد. ئێمه به‌و هێز و ئاماده‌ییه‌وه كه هه‌مانبوو ویستمان پێش به هاتنه‌وه‌ی به‌عس بگرین به‌ڵام دیار بوو كه نه‌مانتوانی و به داخه‌وه له هه‌ولێر و له كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ و سنووری سلێمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ هاوڕێمان گیانیان له ده‌ستدا، به‌عس به كۆپته‌ر و هێزه‌كانیه‌وه هاته‌وه ناوشاره‌كان. ڕێك له‌و كاته‌دا سه‌رانی كوردایه‌تی به هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه ماچكردنی لاملی سه‌دام و ڕژێمی به‌عسیان لاپه‌سه‌ندتر بوو. بۆچی؟ چونكه مردنی خه‌ڵك له‌ڕێگا و له برسێتیدا و له سه‌رمای شاخه‌كاندا و ته‌نانه‌ت لاقه‌كردنی ژنان و مناڵانێك له لایه‌ن كه‌سانی چهكبهدهستی كوردایهتهوه له‌و دۆخی ئاواره‌ییه‌دا ده‌ستمایه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌م سه‌رانه‌ی كوردایه‌تی كه داوای به‌شكردنی سه‌رمایه و پولێك بكه‌ن كه له عێراقدا له چهرخاندندا بوو. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مه‌شدا دوای ئه‌وه هه‌رچی بۆ خه‌سته‌خانه‌كان پێویست بوو، هه‌رچی كاره‌با و وزه‌ی ئه‌دا، هه‌رچی ئامێری گرنگ هه‌یه هه‌ر به پاته لاسیكهكانیانهوه ئاودیویان كرد و كردیانه به‌شێك له‌و سه‌رمایه‌یه‌ی كه ئێستا له ڕازاندنه‌وه‌ی ڤیللاكانیاندا به‌كاریئه‌هێنن. كه‌سی دووه‌می یه‌كێتی ئه‌و كاته كێ بوو؟
زۆر پێویست ئه‌كات ژنانی فیمینیست، كه قردێله‌ی ڕه‌شیان بۆ مه‌رگی ئه‌و سه‌ركرده خاكیه له یه‌خه‌یان داوه و زۆریان پێ خۆشه وه‌ك ’’ئه‌ندازیاری موچه بڕینه‌وه بۆ كابانو‘‘ بیناسێنن بیریان بخه‌ینه‌وه مه‌فره‌زه‌كانی كوشتنی ژنان له دوای ٩١ ه‌وه له ژێر ناوی كوشتنی ژنانی موخابه‌رات و بهدئهخلاقدا كێ دروستی كردن؟ مه‌گه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م سه‌ركرده پاتهلاسیك له پێیانه نه‌بوو؟ گه‌ر یه‌ك تۆزقاڵ دڵسۆزی فیمینیزمهكهیان بن و له مهئساتهكانی لهشفرۆشانێك كه بۆ بژێوی مناڵه‌كانیان ملیان به‌و سوكایه‌تیه‌ی به‌عس دابوو، وه ئه‌وانه‌شیان كه هه‌روه‌ك له كتێبی (ئۆقیانوسێك له تاواندا) دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه به‌هۆی هه‌ژاری و شتی جیاوازه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی ئه‌منی و مه‌ده‌نی خزاندوویاننهته ناو بازاڕی له‌شفرۆشیه‌وه بڕوانن، ئیتر ئه‌بێ دوای سڕینه‌وه‌ی فرمێسكه‌كانیان عاره‌قی شه‌رمه‌زاریش بكه‌نه‌وه.
ئۆپۆزسیۆن
له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی ڕق و بێزاری و نه‌فره‌تی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له ده‌سه‌ڵاتی چه‌ته‌گه‌ریی یه‌كێتی و پارتی و په‌ره‌گرتنی بێ‌بڕوایی به سیاسه‌ته‌كانی ناسیۆنالیزمی كورد و حزبه‌كانی له نێو خه‌ڵكدا، تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی بیر له هه‌ڵپێچانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه و حزبه‌كانی بكه‌نه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك فریادڕه‌سێك سه‌ریهه‌ڵدا. تا هه‌م ناسیۆنالیزم و ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كانی ڕزگار بكات و هه‌م خۆی هه‌ڵواسێ به‌م نه‌فره‌ته‌ی خه‌ڵكه‌وه و دواتر به وه‌همی چاكسازیه‌وه بیخاته‌وه ژێر هه‌مان ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌وه. به دروست هاوڕێ خه‌سره‌و سایه له وتاری ’’بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چیمان پێ ده‌ڵێت، ئاناتۆمی بۆرژوا_ناسیۆنالیزم له به‌رگی چاكسازیدا، به‌شی ١‘‘ دا ئه‌ڵێ: ’’ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێكهێنه‌رانی ئه‌م ڕه‌وته كه پێشتر رۆلی سه‌ره‌كیان لهشکڵگرتن و هاتنه‌سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتی ئیستادا هەبووه، به‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌وه له‌وانی تر جیا ده‌بنه‌وه كه له خانه‌واده‌ی ناسیونالیزمی ده‌سه‌ڵاته‌وه داكه‌وتووه و پێی ناوه‌ته مه‌وقعی ئۆپۆزسیۆنێكی ناڕازی و ره‌خنه‌گره‌وه. ئەم شوێن گۆڕینەش بەناچار لەژێر کاریگەری ئاڵوگۆرە کۆمەڵایەتی و چینایەتی و سیاسیەکاندا هەمان ڕەوتی ناسیونالیزمی تەقلیدی دوێنێی بەبەرگی ئەمڕۆی ڕیفۆرمخوازیەوە بەرجەستەکردۆتەوە، تابتوانێ وەک حزبێکی “جیاواز” و باڵێكی تری بۆرژوازی کورد، هێڵی سنوری ڕواڵەتیانەی لەڕیزی حزبە بۆرژواناسیونالیستە تەقلیدیەکان بکێشێ. بێگومان ئامانجی سەرەکیش لەم سنورکێشانەدا خۆهەڵخستنیەتی لەبەردەم جوڵانەوەی جەماوەری و ناڕازی کوردستاندا و ڕاکێشانیانە بۆ ژێر ئاڵای باڵێکی تری بۆرژوازی کە بە زمانی چاکسازی و دیموکراسی و”گۆڕان”ەوە دەدوێ، تا تەجروبەی دەسەڵاتدارێتی بۆرژوازی کورد، لە لێدانی شۆڕشگێڕانە بپارێزێ.”
ئه‌و شته‌ی كه به ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه شكڵی پێدا هیچ نه‌بوو جگه له هێشتنه‌وه و درێژه‌كێشانی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا_ناسیۆنالیستی كورد كه له‌سه‌ر حسابی برسی و هه‌ژاركردنی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش خۆی بنیاتناوه. ئۆپۆزسیۆنێكی شكڵ پێدا كه ده‌ستی ئیسلامیه‌كانی زیاتر گرت و هێنانیه ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه. هه‌موو ئه‌مه‌شی به ناوی پڕۆژه‌ی چاكسازیه‌وه گرت، چاكسازیه‌ك كه ده‌ستی ئیسلام و ئیسلامیزمی زیاتر كرده‌وه به‌سه‌ر سه‌ری كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌وان خۆ كاریان گۆڕانكاریه‌ك نه‌بوو. ببینن له‌وكاته‌وه چی‌یان كردووه؟ ١٧ ی شوباتیان به ئاژاوه‌گێڕی له قه‌ڵه‌مدا و كه‌چی دوایی خۆیان به فرمێسكی دایكی گه‌رمیان و باوكی سوركێو و… هتدا هه‌ڵواسی. ئه‌و كاته كه دوای شۆڕشه‌كانی میسر و تونس خه‌ڵكی كوردستانیش هاتبوونه مه‌یدان و به شوێن ئاڵوگۆڕێكهوه بوون، ڕێك له‌و كاته‌دا گۆڕان كارێكی كرد كه توڕه‌یی خه‌ڵك ڕوو به ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه بگۆڕێت به لاڵانه‌وه و پاڕانه‌وه‌ی به‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ناسۆنالیزمێكی كورد كه كه‌وتبووه به‌ر قینی خه‌ڵك. جه‌ماوه‌ری ناڕازی به خۆشباوه‌ڕی چاكسازی له په‌رله‌مان و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ساردكرده‌وه و بگره له هه‌ر ئاڵوگۆڕێكی شۆڕشگێڕانه دووری خستنه‌وه.
ئه‌وه بوو دواتر و له دوای به‌ناو هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٤ كه ده‌نگێكی زۆریان هێنا، چوونه ده‌سه‌ڵاته‌وه و ئیتر ئۆپۆزسیۆن بوو به ده‌سه‌ڵاتی بنكه‌فراوان. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێك كه به شێوه‌یه‌كی واقعی له جه‌ماوه‌ری كرێكار و زهحمهتكێشهوه نه‌هاتبێته ده‌ره‌وه و به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌كی چینایه‌تی تری هه‌بێ، خۆ ناتوانێ وه‌ڵام به قوتی خه‌ڵك و شیری مناڵان و خانه بۆ خه‌ڵكی بێمهسكهن و بیمه بۆ بێكاران و دابینكردنی ژیانی خانه‌نشینان و … هتد بداته‌وه. دۆخی قه‌یراناوی كوردستان، كه دوای قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری جیهانی هات، قه‌یرانی حكومه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی و ئیداری به شوێندا هات و پڕۆژه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی بنكهفراوانیش وه‌ك بڵقی ئاو ته‌قی. ئیتر باشه له‌به‌رامبه‌ر شه‌قهه‌ڵدانی پارتی له په‌رله‌مان و نیشاندانی لوله‌ی تفه‌نگ بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پایماڵكردنی هه‌رچی ”موقه‌ده‌ساتی په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردن” هه‌یه گۆڕان چی پێكرا و چی كرد؟ وه شه‌خسی نه‌وشیروان چی بۆكرا؟ ئه‌وه‌ی كه هیچی بۆ نه‌كرا له‌وه‌وه نییه كه پارتی و یه‌كێتی و ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد هیچی به‌رامبه‌ر ناكرێ، ئامانجی ئه‌وه نه‌بوو.
ته‌واوی گه‌مه‌ی سیاسی گۆڕان و سه‌ركرده‌كه‌ی یاریكردن بوو به جێگه‌وڕێگای خه‌ڵكی هه‌ژار و ههژاریهكهیانهوه، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی كورد وه‌ك باڵێكی بۆرژوازی و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی واقعی به خواست و داواكانی خه‌ڵك بوو. هێشتاش باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه گوایه گۆڕان و سه‌ركرده‌كه‌ی نوێنه‌ری یاخود كاركه‌ر بوون بۆ سێكیولاریزم و ئازادی و ئازادی بیروڕا. خراپ نییه لێره‌دا هه‌ندێ شت بهێنینه‌وه یاد.
له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا با باسێكی ١٧ شوبات بكه‌ین. من خۆم له ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی بووم. چه‌ندێك وه‌ك كۆمۆنیستێك كێشه‌م له‌گه‌ڵ ئیسلامیه سه‌رسه‌خته‌كاندا هه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوه به‌رچاوه‌كانی گۆڕاندا. ئاخر كابرای ئیسلامی به ئاشكرا ئه‌یوت و ئه‌یسه‌لماند كه له‌گه‌ڵ بۆچوون و پلانی ڕادیكاڵانه‌ی ئێمه كۆمۆنیسته‌كاندا نییه. گۆڕانخوازه‌كان نه‌یانئه‌ویست ئێمه له لیژنه بهرچاوهكاندا بین، حه‌زیان نه‌ئه‌كرد ئێمه به‌یان و ڕاگه‌یاندن و به‌رنامه‌ی داواكاریه هه‌نووكه‌یی و ستراتیژیه‌كان بنووسین. مینبه‌ریان له ده‌ست ئێمه ئه‌فڕاند و ئه‌یاندا به مه‌لا و ئیسلامیه‌كان. ئه‌وان به ئاشكرا له‌گه‌ڵ هێڵكێشانی نێوان ژنان و پیاوانی سه‌رای ئازادی‌دا بوون. وه زۆر شتی تر. ئێستا قسه‌كه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی خودی ١٧ ی شوبات نییه بگره ئه‌مه‌وێ پرسیاری ئه‌وه لای خه‌ڵك دروست بكه‌م كه ئاخۆ ئه‌م كاره‌ی گۆڕان ئه‌یكرد زه‌ڕڕه‌یه‌ك نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادیخوازی و سێكیولاریزمدا هه‌یه؟! مه‌گه‌ر چ پێش ئه‌وه سه‌ردانی سه‌ركرده‌كه‌یان بۆ مزگه‌وته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی مه‌لا و مێزه‌ربه‌سه‌ره‌كان و ته‌نانه‌ت پۆستی سه‌ره‌كی دان به هه‌ڵسوڕاوه ئیسلامیه‌كان نه‌بوو؟ مه‌گه‌ر چه‌مانه‌وه له‌به‌رده‌م ئیسلامیه‌كان و شێخ و مشایهخاكاندا و ماچكردنی قورئان و نیشاندانی ئه‌مه‌ش له میدیاكانیانه‌وه بۆ موقه‌ده‌سكردنی ئه‌و سه‌وابته دینیانه نه‌بوو كه لای ئه‌وان موقه‌ده‌س و لای خه‌ڵكی ئازادیخوازیش بێناوه‌ڕۆك؟ ئایا پێداگری له سه‌وابتی دینی و پهنجهگهورهبهرزكردنهوه بۆ مه‌لاكان و سه‌ندنه‌وه‌ی مینبه‌ر له سه‌رای ئازادی چ په‌یوه‌ندیه‌كی به سێكیولاریزمه‌وه هه‌یه؟ مه‌گه‌ر چاو له ئه‌جێنداكانی مارتین لوثه‌ری مه‌سیحیش بنوقێنین تاكوو ئه‌مه‌ی كاكی سه‌ركرده به سێكیولاریزم له قه‌ڵه‌م بده‌ین.
ئه‌مه‌ی گۆڕان و تاقانه سه‌ركرده‌كه‌ی كردوویانه ڕێك و ڕه‌وان كردنی هه‌ژاری خه‌ڵكی سته‌مدیده و بێكاری و نه‌داری خه‌ڵكی و ته‌نانه‌ت نه‌فره‌تی خه‌ڵكه له ده‌سه‌ڵات به بارمته و بوكه‌ڵه‌ی یاری ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد. زۆری ناوێ تێبگه‌ین له‌وه‌ی كه نه‌بوونی خواردن و شیر و دایبی مناڵانی جه‌ماوه‌ی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌ش به هیچ جۆرێك په‌یوه‌ست نابێته‌وه به كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ریڕه‌ش و پیرمام و قه‌ڵاچوالان و ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌م هێزانه‌وه. نه‌وتی ڕه‌ش و قه‌رز و ده‌عوا ساخته‌كانی دانا غاز و بردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئاسن و چیمه‌نتۆ و… ئه‌وانی تر مه‌سه‌له‌ی دانیشته‌كانی ژووره داخراوه‌كانیان بووه نه‌ك ژیان و بژێوی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش.
كاریزما
كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه و زاده‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیانه‌ن كه لێیه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه. له‌سه‌ره‌وه نیشانمدا كه نه‌وشیروان سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی بۆرژواناسیۆنالیزمی كورد بووه. به‌ڵام ئه‌و جادوه موگناتیسیه‌ی ئه‌م كه‌سێتیه هه‌یبووه له چیدایه؟ ئایا پۆشینی جلوبه‌رگێكی ساده و پاته لاسیك ئۆتۆماتیكی ئه‌توانێ مانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ كه ئه‌م كه‌سێتیه ئه‌بێ خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش بێ؟ ئاخر خۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی فڵانه وڵات و فڵانه وه‌زیری فیساره وڵاتیش به پاسكیله‌وه ئه‌چن بۆ ده‌وامی كاره‌كه‌یان. به‌ڵام له‌ولاوه كۆنتراكتی كۆمپانیایه‌ك ئیمزائهكهن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فڵانه وڵات كه سه‌ر به حه‌وزه‌ی كاری هه‌رزانه و گه‌وره‌ترین هێزی كار ئه‌چه‌وسێننه‌وه. بڕیاری بڕینی بیمه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مافی خانهولانهو بهپارهكردنی خوێندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی خه‌سته‌خانه‌كان… هتد ئیمزا ئه‌كه‌ن. ئیتر خاكی بوون چ مانایه‌كی هه‌یه؟ نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كانی بۆرژوازیدا جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه به جلوبه‌رگ و ته‌نانه‌ت به گرنگیدان به پاره و سه‌روه‌ت و سامان و كۆشك و هه‌بوونی پڕۆژه خۆی ده‌رنه‌خستووه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی پۆپۆلیستی (شهعبهوی) بووه. ته‌واوی جادوهكهش له‌وه‌دایه كه به‌وجۆره چاوی كه‌سانێكی به‌ستووه كه سه‌رسام بوون پێی تا نه‌توانن ڕاستی ئه‌وه‌ی داكۆكی له چ سیستمێك ئه‌كات ببینن. گه‌ر ڕوو وه‌رگێڕانی ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خه‌ڵك به‌ره‌و بۆته‌ی چاكسازی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات وه‌ك ده‌ربازكردنی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد له شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش نه‌بینرێت، یانی جادوی ئه‌م كاریزمایه‌ی بۆرژوازی گرتوویه‌تی. ئه‌و خه‌ریكی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی بوو: له‌لایه‌ك بۆرژوازی و وردهبۆرۆژوازی ناڕازی له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پارتی و یه‌كێتی كه ئیتر ته‌حه‌مولی ئه‌وه‌یان نه‌ئه‌كرد به ته‌نها بنه‌ماڵه‌كان سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگای كوردستان لوش بده‌ن، كۆبكه‌یته‌وه و به‌ڵێنی پچڕینی پشك و سازدانی سیستمێكی وا كه بازاڕ بۆ ’’لیبراڵ بۆرژواكان‘‘یش هه‌بێ كارێكی هه‌روا ئاسان نه‌بوو. پێشنیاره‌كانی له جۆری به نیشتمانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه و به موئه‌سه‌ساتكردنی ده‌زگاكانی حكومه‌ت و … چی و چی كه به ئاسته‌میش خۆی له جیاوازی چینایه‌تی و گۆڕینی ڕیشه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان نه‌داوه، ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو بازاڕێكی ئارام بۆ بۆرژوازی كورد دابین بكات. له‌پاڵ بوونی بۆرژوازیه‌كی میلیشیایی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدا كه هه‌موو شتێك مافیایانه كۆنترۆڵ ئه‌كات، بۆ ئه‌و به‌شه له بۆرژوازی كه ئه‌و له پێشیانه‌وه بوو له خه‌یاڵ زیاتر هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزێك بخاته پشت خۆی و هێزهاوسه‌نگی نێوان خۆی و یه‌كێتی و پارتی به‌رزبكاته‌وه ئه‌بوا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگێكی زیاتر بدات. له‌نێو زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگادا بۆ ئه‌م هێز و ده‌نگه گه‌ڕا، واته له‌ناو كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و خه‌ڵكی نه‌بووی كوردستاندا. ئیتر خۆ ئه‌بوایه خۆی به شوشه‌ی شیری مناڵانی ئه‌م چینه و عاره‌بانه‌ی ده‌ستگێڕه‌كان و پرچی سپی دایكانێكیهوه كه ڕۆڵه‌كانیان به ده‌ستی یه‌كێتی و پارتی كوژرابوون هه‌ڵبواسێ. كارێكی ئاسان نییه بتوانی جه‌ماوه‌رێكی زۆر فریوی گۆڕانكاری، ئه‌ویش ته‌نها له‌ڕێی چاكسازیه‌وه، بده‌یت و لرفه و لوره‌ی توڕهییهكهشیان بكه‌ی به تونێڵی سیستم و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆرژوازیدا، ده‌سه‌ڵاتێك كه ئه‌مجاره خۆشی و ئه‌و توێژه له بۆرژوازی ناڕازیشی تیا بێ.
به‌ڵام حكومه‌تی بنكه فراوان پڕۆژه شكستخواردووه‌كه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوو چونكه قه‌یرانێكی ئابوری و سیاسی و حكومه‌تی و ئیداری كه بۆرژوازی كوردی تێكه‌وتووه ئه‌و ئهجێندایهشی پێچایه‌وه. ئێستا هه‌موویان له‌و قه‌یرانه سه‌راپاگیره‌دا په‌ل ئه‌كوتن. بۆرژوازی كورد یه‌كده‌ست نه‌بووه و نییه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه به مه‌سه‌له ئابوری و سیاسیه‌كانی كوردستان. كوردستان به كرده‌وه بووه به به‌شێك له بازاڕی جیهانی، به تایبه‌تی به هۆی بوونی نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانه‌وه. دیاریكردنی ئه‌م بازاڕه له ده‌ستی بۆرژوازی كوردا نییه. كوردستان وه‌ك حه‌وزه‌یه‌كی هێزی كاری هه‌رزان، حه‌وزه‌یه‌ك و بازاڕێك بۆ چه‌رخاندن و كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌ی جیهانی چاوی لێ ئه‌كرێ. بۆرژوازی جیهانیش له‌م ڕووه یه‌كده‌ست نییه چ جای بۆرژوازی كورد. ئه‌مه‌ی دواییان به ده‌ست خۆی نییه پێی ئه‌خزێننه ناو جه‌نگه‌كان و چه‌ك پێفرۆشتن و قه‌رزداركردنی بانكی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، ئه‌میش ئه‌بێ هه‌موو ئه‌مانه بشكێنێته‌وه به‌سه‌ر قوتی ده‌می خه‌ڵكدا.
هه‌ربۆیه دوای وه‌ده‌رنانی په‌رله‌مان و قوڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له كوردستان گۆڕانیش پێشنیار و ڕێگه‌چاره‌یه‌كی تری پێ نه‌بوو، باشترین ڕێگاچاره‌یان ڕێكه‌وتنی ده‌باشان بوو له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌و هێزه نه‌یاره‌ی دوێنێیاندا كه پێشتر زۆری نه‌مابوو ململانێی نێوانیان بگاته شه‌ڕێكی تری ناوخۆ. بێده‌نگی دواتری نه‌وشیروان و دهخاڵهتنهكردنی له هاوكێشه سیاسیه‌كان و ته‌نانه‌ت جێهێشتنی كوردستان، له‌و ’’كاته هه‌ستیار‘‘هدا، وه‌ك خۆیان ئه‌یڵێن، په‌یوه‌ندی نه‌بوو به نه‌خۆشیه‌وه، بگره بێبه‌دیلی و شكستی سیاسی و ته‌نانه‌ت بێئومێدییهك بوو كه بزووتنه‌وه‌كه ده‌مێك بوو تیایدا كه‌وتبووه مه‌له. به‌خشینه‌وه‌ی وه‌همی هاتنه‌وه‌ی ئه‌و گۆمه‌كه ئه‌شڵه‌قێنێ و موعجیزه ئه‌خوڵقێنێ، به ئه‌ندازه‌ی داستانه‌كانی زیوسی خواوه‌ندی هێزی گریكیه‌كان ئه‌فسانه ده‌رچوو.
ئه‌و كاریزما بوو بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ی خۆی، بۆرژواناسیۆنالیزمی كورد. به‌ڵام كاریزمایه‌ك كه ته‌نانه‌ت له خێزانه چینایه‌تیه‌كه‌ی خۆشی‌دا شكستی خوارد.
بێئومێدكردنی خه‌ڵك
له دنیایه‌كدا كه جێگه‌وڕێگای چینایه‌تی و مێژووی كه‌سه‌كان لێڵ ئه‌كرێ و كه‌سایه‌تی دۆن كیشۆتییان لێ دروست ئه‌كرێ بوونی خۆشخه‌یاڵی خه‌ڵك پێیان و هه‌تا ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و خۆشخهیاڵیهش ئه‌بێته شتێكی ئاڵۆز. كاتێك به ده‌یان میدیا و نووسین و وتار و خوتبه‌ی سیاسی و به‌رنامه‌ی سیاسی و… هتد ئامانجی چینایه‌تی كه‌سێكیان، كه پێشتر كهمێكیم باسكرد، كردبێته شتێكی جیاوازتر و نه‌هێڵرێ ئه‌وه ببینرێ و كاریان له‌سه‌ر به‌لاڕێدابردنی ئه‌ندێشه‌ی كه‌سه‌كان كردبێ، ئیتر نازناوی ’’باوكی هه‌ژاران‘‘ و ’’گاندی كورد‘‘ و ’’ماندێللای كورد ‘‘ و شتی تری له‌م بابه‌ته ئاسایی دێته به‌رچاو. ئهژنۆشكان و بێئومێدبوون له دنیایه‌كدا كه دێوه‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی و چه‌ك و تفه‌نگه‌كانیان هه‌ژموونیان هه‌یه ئه‌بێته نسیبی هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژار و ڕه‌شوڕووته. ئاخر ڕوكه‌شی مه‌سه‌له‌كه وا بوو كه نه‌وشیروان به‌رامبه‌ر به‌و دێوانه وه‌ستابۆوه. ئاخر ئه‌و پاڵه‌وانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ’’دوژمنه خه‌یاڵیه‌كان‘‘ بوو، وه هه‌ر به شوێن له‌سه‌ركردنی خودده‌ی جه‌نگاوه‌ره پێشینهییهكهی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه بوو. خراپ نییه جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی خۆشخهیاڵكراو دوای سڕینی فرمێسكه‌كانیان چاوێك به ئه‌لبوم و كتێبی ’’موغامه‌رات ‘‘ه‌كانی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌دا بخشێننه‌وه و له خه‌ونی وه‌همه‌وه بگه‌نه‌وه به بینینی دنیای واقع و ڕاستیه‌كان.
بۆرژوازی هه‌میشه به شوێن ده‌مه‌زه‌ردكردنه‌وه‌ی وههمهكانهوهیه و ئه‌یه‌وێ جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش له نه‌شئه‌ی سه‌رمه‌ستبوونی تریاكه خه‌یاڵیه‌كاندا بن. له‌پاڵ ئهفیونهكانی تردا ئه‌فسانه‌سازی له كاراكته‌ره سیاسیه‌كانی سه‌ر به چینه‌كه‌ی خۆیدا چه‌كێكی كارامه‌یه به ده‌ستیه‌وه تاكو كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش له مه‌مله‌كه‌تی وههم و خه‌یاڵه‌كاندا بهێڵێته‌وه و ڕاستی ڕێگای ڕزگاربوونی چینایه‌تی خۆیان نه‌بینن. به‌ڵام بورجێك كه خۆی لار بوو هه‌زاران ئه‌فسانه‌ش ناتوانێ ڕاستی بكاته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ كردنی قسه‌ی سیاسی و گرتنی ڕه‌خنه‌ی سیاسی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كه‌سایه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ته‌نها كاری ئێستای كۆمۆنیسته‌كان نییه. له‌پاڵ ڕه‌خنه‌مان له ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتیدا هه‌میشه گۆڕانیشمان داوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه و ئه‌جێندای ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌مان خستۆته ژێر پرسیاره‌وه. كه‌سانێكی كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و ئه‌جێندایه‌یان كردووه به‌ر هه‌مان ڕه‌خنه‌مان كه‌وتوون. پێداگری ئێستاشمان كۆمه‌ك ئه‌كات به‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا وه‌ك خۆی ببینین، چینه‌كان و ململانێی چینه‌كان و ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان له كوێی خه‌باتی چینایه‌تیدا و له‌پاڵ چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی چینایه‌تیدا وه‌ستاون ببینین.
ئێستاش كاتێك ئه‌م لاپه‌ڕانه هه‌ڵدراونه‌ته‌وه هێشتا لایه‌نه‌كانی بۆرژوازی هه‌وڵی زیاتر گه‌وره‌كردنی كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می گۆڕان ئه‌ده‌ن. ئێستاش داتای واقعی موڵك و ماڵه‌كانی كه بۆ نه‌وه‌كانی و بزههتنهوهكهی ئه‌مێنێته‌وه به ڕۆشنی و شه‌فافی (شه‌فافیه‌تێك كه گوێی خه‌ڵكیان پێ كه‌ڕ كردووه) له‌به‌رده‌ستی كه‌سدا نییه. هێشتاش دادگایه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش نه‌هاتۆته بوون تاكو مه‌له‌فی تاوانه‌كان و تێوه‌گلان له كاره‌ساته‌كان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن سه‌رانی بۆرژوازی كورده‌وه، به‌م كهسایهتیهشهوه، یه‌كلایی بكاته‌وه. ڕۆژێك هه‌ر دێ كه وردودرشتی مه‌له‌فه‌كانی ١٤ ی ته‌موز و قڕناقا و پشتئاشان و شه‌ڕه ناوخۆییه‌كان و كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی سه‌رانی بۆرژوازی له‌سه‌ر حسابی مردنی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش به نه‌خۆشی و برسێتی و نه‌بوونی و بێكاری و هه‌ژاری لێپێچینه‌وه‌یان لێ بكرێ و سزای خۆیان وه‌ربگرن گه‌ر مه‌رگیان نه‌كه‌وێته پێش ئه‌وه.