نووسینی: هەتاوی عەبدوڵاهی
خۆکوژی کردار، هه‌ڵسوکه‌وتێکی ئاگایانه و وشیارانه‌یه، که مرۆڤ بۆ سڕینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی خۆی به کاری دێنێ، واته توندوتیژیه‌کی ئاشکرایه به‌رامبه‌ر به‌جه‌سته. ئه‌م دیاردەیە ساڵهای ساڵه گیرۆده‌ی جیهان بۆتەوه و زۆربه‌ی کۆمه‌ڵناسان و لێکۆڵه‌رانی بواری خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه، چونکه به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان سێهه‌مین هۆکاری مردنی مرۆڤه‌کان له جیهان به ئه‌ژمار دێ و رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ په‌ره ده‌ستێنێ. هه‌روه‌ها پارامێتری نیگه‌تیڤ له پاش خۆی به‌جێدێڵێ. خۆکوژی دیارده‌یه‌کی مه‌ترسیدارو هه‌ژێنه‌ره که زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگەکان له‌گه‌ڵی ده‌سته‌ویه‌خه‌ن. زۆر کات ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ده‌دات دوای ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی زۆر که‌م لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ن، که که‌سی قوربانی پیشتریش به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ی خۆکوژی کردووه و که‌سانی نزیکی ئاگادار کردۆته‌وه، مه‌خابن ئاخاوتنه‌کانی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به هێند وه‌رنه‌گیراوه. زۆر کاتیش که‌سی قوربانی به هه‌ڵسوکه‌وت و گۆشه‌گیری و ده‌ربڕینی گله‌یی و ئازاره‌کانی ویستوویه‌تی ئه‌وان ئاگادار بکاته‌وه که له هه‌وڵی سرینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی دایه، به‌ڵام هیچ که‌س سه‌رنجی پێ نه‌داوه. هۆکارو پاڵنه‌ره‌کانی کرده‌وه‌ی خۆکوژی ته‌نانه‌ت بۆ لێکۆڵه‌ران و پسپۆرانی ئه‌و بواره‌ش دژواره و سانا نییه، چونکه به‌ربڵاون و کۆمه‌ڵگە و سیستم و ده‌وڵه‌ت و به تایبه‌تی بنه‌ماڵه وه‌ک یه‌که‌یه‌کی بچووکی کۆمه‌ڵگە نه‌قش و رۆڵی نه‌رێنی تێدا ده‌گێرن. که ده‌توانین باس له بارودۆخی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، بێ‌کاری، ماده‌ی سڕکه‌ر، گۆشاری کۆمه‌ڵگە، هه‌ژاری کلتوری، هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، نه‌بوونی ئاگایی له‌ماف و ئازادییه ئینسانیه‌کان و مافی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ین که ده‌بێ ئه‌نگوست بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و خاڵه کە هه‌مووی سه‌رچاوه‌گرتوو له نه‌بوونی یاسای تۆکمه و به‌رابه‌ره. خۆکوژی کاتێک روو ده‌دات که مرۆڤ ناتوانێ بۆ ئێستا و داهاتووی خۆی هه‌ڵوێست بگرێ و خه‌مۆکی و بێ هیوایی له ناخی دا په‌ره ده‌ستێنێ، هه‌ست به پاسیڤ بوون و نه‌بوونی گرینگی خۆی له ژیانی تاکه‌کانی ده‌وروو به‌ر ده‌کات و و به‌و ئاکامه نه‌رێنیه ده‌گات، ته‌نیا به مردن ده‌توانێ به هێمنی بگات، به‌ڵام دواتر و له درێژه‌ی بابه‌ته که به وردی دێنه سه‌ر باسه‌که و ئه‌و روانگه نه‌فی ده‌که‌ینه‌وه. هه‌ر چه‌ند خۆکوژی له نێوان پیاوانیش روده‌دات و زۆر جار به خۆکوژی سه‌رکه‌وتوو له لایه‌ن پسپۆران و لیکۆڵه‌ران ناوی لێ ده‌بردرێ، به‌ڵام ئه‌و رێژه له ناو ژنان دا زۆر زیاتره و له هه‌موو شوێنێکی جیهان به پێی چه‌شنی کۆمه‌ڵگەکان شێوه و جۆره‌که‌ی ده‌گۆڕدرێ هەر وەک ئاماژەمان پێ‌کرد خۆکوژی سه‌رکه‌وتوو زۆرتر له نێوان پیاواندا روو ده‌دات، به‌ڵام خۆکوژی ناسه‌رکه‌وتوو له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، پسپۆران و ده‌روونناسان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، دوای لێکۆڵینه‌وه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌و ژنانه‌ی ده‌ستیان داوه‌ته کرده‌وه‌ی خۆکوژی ده‌رکه‌وتووه، ته‌نیا به مه‌به‌ستی ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی خۆیان ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام داوه، هه‌موو ئه‌و ژنانه دوای به ئاگاهاتنه‌وه هه‌ستیان به دردۆنگی و په‌شیمانییه‌کی له راده‌به‌ده‌ر کردووه و باسیان له‌وه کردووه که ته‌نیا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به سته‌م و چه‌وساندنه‌وه و بێ هیوایی ئه‌م کرده‌وه‌یان ئه‌نجام داوه. به داخه‌وه به هۆی بوونی سیستمێكی سەرمایەداری کە لە دوو ئەبزاری ئایین و پیاومەزنی بۆ چەوساندنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە بە تایبەت ژنان کەڵک وەردەگرێ و بەو هۆکارەی كه داب و نه‌ریتی دواكه‌وتوانه خۆی خستۆته ناو هه‌موو كه‌لێن وقوژبنێكی ژیانی تاكه‌كه‌سیه‌وه ژنان ده‌كه‌ونه به‌ر توندترین شێوازه‌كانی توندوتیژی و هه‌ر به‌و پێیه‌و و دوای بێ هیوا بوون له ژیان ده‌ست ده‌ده‌نه كرده‌وه‌ی خۆكوژی و له ئاكامدا جه‌سته‌ی خۆیان ده‌سڕنه‌وه. بە داخەوە بە هۆی نەبوون و کەمی دامەزراوە مەدەنییەکان لە راستای پشتیوانی و بەرگری لە ماف و ئازادی ژنان و هەروەها نەبوونی پەروەردەی دروست و وشیاریی کۆمەڵایەتی لە پەیوەندی لەگەڵ مەترسی خوکوژی ژنان لە کوردستان ئەم دیاردە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ روو لە زیاد بوونە. خۆکوژی لەرێگای ئاگر، خۆهەڵواسین، خواردنی دەرمان و … روو لە پەرەسەندنە. ژنان لە کوردستان بەهۆی نەبوونی ماف و ئازادی کۆمەڵایەتی و بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی نالەبارو پیاومەزنی و بەرتەسککردنەوەی ئازادیان لە رێگای کلتوری دواکەوتوانە و عشیرەتسالار دەست دەدەنە سڕینەوەی جەستەی خۆیان. کومەڵگەیەک کە جەستەی ژن بە مڵکی باوک و براو مام و هتد.. دەزانێ. لە لایەکی ترەوە ژنانێکی زۆر لە کوردستان لە ژێر ناوی خۆکوژی دەکوژرێن و دام و دەزگای ئەمنی و دام و حکومەتی سەرپۆشی لەسەر دادەنێن. یه‌كێکی تر له هۆكاره‌كانی خۆكوژی ژنان نه‌خۆشی ده‌روونییه، كه ده‌كرێ وه‌ك هۆكاری سه‌رەكیش به ئه‌ژمار بێ، کە بێگومان مه‌ودای چینایه‌تی له په‌ره‌سه‌ندنی خۆكوژی له ناو ژنان نه‌قش و ڕۆڵی نه‌رێنی ده‌گێرێ. هۆكاره‌كانی خۆكوژی ژنان له كوردستان زۆره، به‌ڵام ژنان ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه توندوتیژی به توندوتیژی وه‌ڵام نادرێته‌وه. سڕینه‌وه‌ی جه‌سته و، په‌ره سه‌ندنی دیارده‌ی خۆكوژی له‌لایه‌ك تاکەکانی كۆمەڵگە بەرەو خەمۆکی دەبات لە لایەکی دیکەشەوە ده‌بێته هۆی پارامێترگه‌لێكی ناته‌ندروست بۆ ژنانی داهاتوو به تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی كه له ناو بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌سانێكیان خۆده‌كوژن، هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه له‌وانه‌یه زۆربه‌ی ژنان به ده‌ستی كه‌سانێكه‌وه بكوژرێن و به خۆكوژی ناویان تۆمار بكرێ. له كۆتاییدا ده‌بێ بڵێن ده‌بێ ژنان جه‌سته‌یان لا خۆشەویست بێ و له‌باتی سرینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی خۆیان هه‌وڵ بۆ لابردنی یاسا هه‌ڵاواردن ئامێزه‌كانی كۆمه‌ڵگە بده‌ن و بۆ ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانیان خه‌بات بكه‌ن. نه‌هێڵن كۆمه‌ڵگەی كوردی به هۆی خۆكوژی ئه‌وانه‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵگەیه‌كی نه‌ریتی و دواكه‌وتوو سه‌یری بكرێ و دیارده‌یه‌كی ناله‌بار به‌ناوی خۆكوژی له كۆمه‌ڵگەكه‌مان بنبڕ بكه‌ین و هەوڵ بۆ لابردن و نەمانی عامیلانی مەودای چینایەتی و دامەزرێنەرانی نیزامی عەشیرەتسالار لە کوردستان بدەین.
تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە ٧ بۆپێشەوەی بەرواری ١/٧/٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە… www.bopeshawa.net