شەوی ڕابردوو٣حوزەیران کاتژمیر ١٠شەوجارێکی دیکە لەپه‌لامارێکی کۆێرانەدا، تیرۆریستانی ئیسلامی، لە شەقامی لەندەن بریج و بۆرۆمارکێت، لە ڕێگای لێخورینی ڤانێک لە لایەن سێ تیرۆریستەوه ژمارەیەک خەڵکیان شێلا و پاشان بە چەقۆ وقەمە ٧ هاولاتی سیڤیلیان کردە ئامانج وزیاتر لە ٤٨کەسیش بریندار بوون. بەم شێوەیەش فەزای ترس ودڵەڕاوەکی باڵی به‌سه‌ر ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی لەندەندا کێشا وئه‌وانی له‌گه‌ڵ ترس ونا ئارامیدا بەره‌وڕوو کردەوە.
ئەم کردەوە ئینسان کوژی وتیرۆریستیە، لە کاتێکدایە کە هەر چەند رۆژ بەرلە ئێستا خه‌ڵکی شاری مانچستەر له‌به‌ریتانیا وهاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سه‌ر شەقامی کەرادەی بەغداو کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان وناوچه‌ی قبتیەکان له‌میسری .. خەڵتانی خۆینکرد و له‌ئه‌نجامیشدا چەندین ڕووداوی خۆێناوی خۆی بۆسه‌ر کارنامه‌ی ڕه‌شی تیرۆریزمی ئیسلامی وبانده ئینسان کوژه‌کانی زیاد کرد. بێگومان ڕاستیه‌کانی ئه‌م ڕووداوانه و هه‌ڵوێست ومامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مپریالیستی وه‌ک ئه‌مریکا وڕوسیا وئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامی سیاسی‌و وتیرۆریزمهکهی، به‌پێویست کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری وئازادیخوازان، بانگه‌واز ده‌کات که ئه‌گەر بۆ به‌رگرتن به‌م کوشتاره نه‌یه‌ته مه‌یدانه‌وه ئاوا دونیا له‌نێو تونیلێکی تاریک‌دا، به‌دیار مونافه‌سه‌ی ههردوبهرهی تیرۆریزمی دهولهتیوتیرۆریزمی ئیسلامیه‌وه ڕاده‌گرێ.
ئەم کردەوە تیرۆریستی و ئینسان کوژیە، که هه‌رجاره له‌وڵاتێک وناوچهیهکدا، خۆی دوباره وچەند بارە دەکاته‌وه، خۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تیرۆریزمی نیو ده‌وله‌تیه، که له لایه‌ن ده‌وله‌تانی ئیمپریالیستی وه‌ک ئه‌مریکاو روسیا‌و هاوپه‌یمانانیانه‌وه نوینه‌رایه‌تی ده‌کرێ. له‌مه‌ش زیاتر سه‌ران وکاربه‌ده‌ستی ده‌وله‌تانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا، له‌چه‌ندین بۆنه‌ی جیاجیادا دانیان به‌وه‌دا ناوه که تیرۆریزمی ئیسلامی وده‌سته‌و تاقم و بانده جۆراوجۆره‌کانی، دروستکراوی ده‌ستی خۆیانه وبه‌مه‌به‌ستی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ناوچه‌کانی نفوز وبازارهکانی سه‌رمایه وقازانجیان، به‌ریانداوه‌ته گیانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌له‌پاڵ ئه‌م ڕاستیانه‌دا ده‌بێ سه‌رنجی بۆبدرێ ئه‌وه‌یه که قسه‌که‌رانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی، له‌گه‌ڵ هه‌رکرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی‌دا، ده‌ستی بۆده‌به‌ن، شاردنه‌وه‌ی هۆکار ورێشهکانی ئه‌م تیرۆریزم وئینسان کوژیهیه، ئه‌وان له‌لایه‌ک به‌ده‌ستبردن بۆ بانگەشەی “دژی پەنابەری” وتوندکردنه‌وه‌ی فه‌زای ڕاسیستی وله‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌پڕوپاگه‌نده‌ی پوچی وه‌ک ئه‌وه‌ی که”لە پێناو بەدیهینانی دیموکراسی لە خۆرهەلاتی ناوەڕاستدا قوربانیانداوە” وەیان ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن “دیانەتەکان پەیامی ئاشتی و خۆشگوزەرانین”..ده‌یانه‌وێت کاره‌سات و ڕووداوه‌کانی جه‌نگ و کێشمەکیشێکی میلیتاریستی و ویرانکاریهک بشارنه‌وه که له لایه‌ن هەردوو بەرەی تیرۆریستیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ. بێگومان سیاسه‌تی هاوژیانی وسازشکردن له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی وکۆمهککردن ویارمه‌تیدانی ڕه‌وته‌کانی ئه‌م جوڵانه‌وه کۆنه‌په‌رستانه‌یه، لهڕۆژهههڵات و ڕۆژئاوادا، له‌ژێر ناوی “فره‌که‌لتوری -موڵتیکالچرالیزم”دا، نه‌ک هه‌ر پێوانە ئینسانیه‌کان و سکولاریزم و مافە مەدەنیەکان و مافی هاوڵاتی بوونی خستۆتە ژیر پرسیارەوە، به‌ڵکو برودان به‌راسیزم و جیاکاریی و دنەدانی ململانی دینی و ئیتنیکی، له‌پاڵ سیاسەتی هاوکاریکردن وهەڵڕشتنی پارەی خەیاڵی بۆ دەیان دەستو گروپی ئیسلامی، لە ناوجەرگەی ئەوروپاوئەمریکادا، کردۆته سه‌رخه‌تی سیاسه‌تێک، که‌له‌ژێر سایه‌یدا داعش و گروپه ئینسان کوژه هاوشێوه‌کانی په‌روه‌رده بوون به‌ردراونه‌ته گیانی ئینسانه‌کانه‌وه.
کاتی ئەوەهاتوە دنیای شارستانی وئینسان دۆستی بێتە مەیدان بۆ بەرگرتن بەجەنگ وململانی سیاسی ودەستکوتاکردنی هیزە ئیمریالیستیەکان لەخۆرهەلاتی ناوەڕاست وکۆتایهێنان بەدەستگرتنی ئیسلامی سیاسی وحکومەتەکانیان وپشتیوانیکردن لەسکولاریزم وجێخستنی مافە جیهانداگرە ئینسانیەکان ولە ناوخۆی ولاتەکانیان گۆرینی یاساکان بەئاڕاستەی مافی هاولاتی یەکسان کۆیهێنان بەجیاکاری ئینسانی وبی مافی بۆ ئایندەیەکی ئازاد‌و خۆشگوزەران.. با لەم ئەرکە بەرپرس و چارەنوسازەوە دەست پێ بکەین.
ئێمە لە رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە کاتێکدا بەتوندی ئیدانەی ئەم کردەوە ئینسانکوژییەی لەندەن دەکەین و خۆمان بە هاوبەش وغەمباری کەسوکاری قوربانیانی دەزانیین. هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، لە گەڵ ئەوەشدا لە ڕیزی پێشەوەی بەرەی دنیای شارستانیداین بۆ ئارامی سەقامگیری‌و ئاسایش و دژ بەهەردوو بەرەی تیرۆریستی وئینسان کوژی ڕادەوەستین.
نا بۆ تیرۆروتیرۆریستان
٤/٦/٢٠١٧