مه‌سه‌له‌که‌یان ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی نییه، مه‌سه‌له‌که‌یان‌ کارتی فشاره‌

گفتوگۆی ئاسۆ کەماڵ لەسەر ریفراندۆم:

گومانی تێدا نییه‌ که‌ که‌س نایه‌وێ کرا نشین بێ به‌ڵکو هه‌موو که‌س به‌ هیوایه‌ رۆژێک خاوه‌ن ماڵی خۆێ بێ، به‌ڵام کورد

نه‌ک به‌ هیوای خانویه‌ به‌ڵکو له‌ ناو ماڵی خۆێدا کرا نشینه‌، واته‌ کورد هه‌میشه‌ به‌ هیوا بووه‌ رۆژێک به‌ سه‌رفرازی له‌ وڵاتی خۆیدا بژێ وه‌ که‌س له‌و بڕوایه‌دا نییه‌ که‌ هیچ که‌سێکی دڵسۆز و کورد په‌روه‌ر دژ به‌ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌ی بێت. ئه‌مڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستانیش به‌ دوایدا بونه‌ته‌ کاروانسەلاری ئه‌و جۆره‌ بانگه‌شه‌ بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام که‌سان و لایه‌نانێک گومانیان له‌و جۆره‌ بانگه‌شانه‌ هه‌یه‌ و باس له‌نهێنی ئه‌و ریفراندۆمه‌ ده‌که‌ن.

ئاسۆ که‌مال به‌رپرسی پێشووی کەمپه‌ینی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ریفراندۆم له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت” سه‌یری ئه‌م ریفراندۆمه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ له‌و ریفراندۆمانه‌ ناچێت که‌ له‌ دونیای ئه‌مڕۆدا ئه‌کرێ، ئه‌گه‌ر بۆ نموونه‌ ئێمه‌ سه‌یری ریفراندۆم له‌ سکۆتلاند بکه‌ین، له‌ ته‌یموری رۆژهه‌ڵات بکه‌ین یان له‌ باشوری سودان بکه‌ین، له‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌، ریفراندۆمه‌کان زۆر روونه‌ هیچێکی شاراراوەی تێدا نییه‌، کاتێک ریفراندۆم ئه‌که‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی، تۆ ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌رچیه‌ک بێت، پابه‌ند ده‌بێت پێیه‌وه‌ که‌ جێ به‌ جێی بکه‌یت، بۆیه‌ بینیومانه‌ له‌و وڵاتانه‌ ئه‌نجامه‌که‌ی که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر شتێک بوه، جیابوونه‌وه‌ بووه‌ یان مانه‌وه‌ له‌ دوای ریفراندۆمه‌که‌ جێ به‌ جێ کراوه‌”.

کاک ئاسۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ” ئه‌م ریفراندۆمه‌ی کوردستان، ئه‌ڵێن ئێمه‌ ریفراندۆمه‌که‌ ئه‌که‌ین به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی جێ به‌ جێ ناکه‌ین‌ واته‌ سه‌ربه‌خۆییمان ناوێ به‌س ریفراندۆممان ئه‌وێ، ئه‌مه‌ جێگه‌ گومان و پرسیارێکه‌‌ نه‌ک هه‌ر من، له‌ لای زۆربه‌ی که‌سانێک که‌ له‌م بواره‌دا کاریان کردووه‌، یان له‌ لای زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌مان مه‌وزوعه‌که‌یان ریفراندۆمه و سه‌ربه‌خۆیی نییه‌، مه‌سه‌له‌که‌یان کارتی فیشاره‌”.

کاک ئاسۆ ده‌شڵێت” کاتێک تۆ مه‌وزوعت جیابونه‌وه‌ ئه‌بێت، تۆ ناچیت پشتێوانی نێو ده‌وڵه‌تیشی بۆ بێنی، ناچیت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا بزانیت له‌م پرۆسه‌دا ئه‌مانه‌ چۆن دێن پشتێوانی ئه‌که‌ن، چۆن به‌شداری ئه‌که‌ن، چۆن ئه‌بنه‌ ته‌ره‌فێکی بێ لایه‌ن له‌ نێوان ئه‌وان و ده‌وڵه‌تی عێراقدا،‌ چۆن فیشاری ئێران و تورکیا له‌ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان که‌م ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر کوردستان سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند، له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا چۆن کۆمه‌ڵێک بڕیار ئه‌هێنن که‌ بتوانێ ئه‌م مه‌وزوعه‌ به‌ ئاشتی بڕواته‌ پێشه‌وه‌، شه‌ڕو کێشمه‌کێش تووشی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بێ له‌ ده‌رئه‌نجامی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌نگاوی ئه‌وان نیین وه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌وان نیین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ نابینین ئه‌م مه‌وزعانه‌ طرح نه‌کراوه‌ وه‌ طرحی ناکه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌شدا”.

لینکی گفتوگۆکە:

Interview with Aso Kamal

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *