ئامادەکردنی: سالار حمەسەعید
یەک:
بانگەواز بۆدەنگدان بۆ داخستنی دوو لە گەورەترین ئیستگەکانی قیتاری ژێر زەوی لە لەندەن
دوو لە هەرە قەرەباڵغترین ئیستگەکانی قیتاری لەندەن کە لەندەن برج و واترلووە ڕووبەڕووی داخستن دەبێتەوە لە مشتومڕێکی ڕوو لەزیادبووندا لەسەر دەرکردنی کرێکارێکی چاودێری خاڵی پشکنینی بلیت کە تێوەگلابوو لە دەمەقاڵی و هەرایەک لەگەڵ کەسێک دا خۆی لە بلیت کڕین دزی بۆوە. سەندیکای (ئاڕ ئێم تی) فەرمانی دەنگدانی (تصویت) ی بۆ مانگرتن دەرکردوە بۆ هەموو ئەندامانی لە ئێستگەی قیتاری ژێر زەوی لەندەن برج و واترلوو. وا پێش بینی دەکرێ کە ئەنجامی ئەم دەنگدانە لە ١٨ی نیسان دا پشتیوانی بکات لەو بانگەوازی مانگرتنە.
دوو کرێکاری تریش سزادراون و دوا هوشداریان پێدراوە ئەویش مانای ئەوەیە کە ئەوانیش ڕووبەڕووی بێکاربوون دەبنەوە ئەگەر لەهەر ڕووداوێکی تردا تێوەگلێن. سەندیکای ئار ئیم تی هۆشداری دەدات کە مشتوومڕەکانیان پەرەپێدەدەن و ئەگەری فراوان کردن و بەرین کردنەوەی دەنگدانێ هەیە بۆ مانگرتنێکی گەورەتر کە ئیستگای زۆر زۆرتر بگرێتەوە ئەمە لەحاڵێکدا ئەگەر ئەندامەکانیان نەخرێنەوە سەرکارەکانیان و پرۆسسەی دادگایی کردنیان ئیلغانەکرێتەوە. سەندیکای ئار ئێم تی دەڵێ: لەو ڕووداوەی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو پیاوێک کە بلیتی پێ نەبووە پەلاماری ٣ کرێکاری ئیستگای قیتاری داوە و لەئەنجامدا یەکێک لە کرێکارەکان کە لەوڕووداوەدا بووە لەکار دەرکراوە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە. جێگەی سەرنجە کە ئەم دوو ئیستگەی قیتاری ژێر زەوی یەی لەندەن برج و واترلوو دوو ئیستگەی زۆر قووڵن کە بەبێ ژمارەیەک لەکریکاری چاودێری شارەزا و بەئەزموون ناتوانرێ بخرێنە گەڕ.
سالار حەمەسەعید لە رۆژنامەی – ئیڤینینگ ستاندارد ی لەندەنەوە وەرگیراوە بە دەستکاری یەوە.
دوو:
مامۆستایانی قوتابخانەکان لە بەریتانیا هەقدەستی یەک رۆژ لە هەفتەیان لەدەست دەدەن
مامۆستایان هەزاران پاوەند لە هەقدەستەکانیان لەکیس دەچێ و ناچاردەکرێن کە ببنە مامۆستای نیوە کات (پارت تایم) لە قوتابخانەکاندا لە بەریتانیا، لەبەرئەوەی ناتوانن کارەکانی هەفتانەیان ڕاپەڕێنن لەبەرامبەر دا داوایان لێدەکرێ کە ئەو کارانە لەماڵەوە ڕاپەڕێنن بە بێ بەرامبەر. ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایان بڕیاریان داوە ٤ ڕۆژ لەهەفتە کاربکەن تاکو ڕۆژی پێنجەم لەماڵەوە یا لەکاتی پشووەکاندا کاری پلاندانانی کلاس و نمرەدانان ئەنجام بدەن. ئەمە دوابەدوای ئەو ئاگادارکردنەوانە بوو کە خوێندنی قوتابیان لەکێشەدایە بەهۆی سەرگەرم بوونیان بە کاری کاغەز و ئیدارییەوە. مامۆستایان ئەم کاری نیوەکاری (نیوە وەختە) هەڵدەبژێرن تاکو باری قورسی تەواوکاریان ڕاپەڕێنن.
لەنێوان ساڵەکانی ٢٠١٠ ەوە تاکو ٢٠١٥ مامۆستایانی نیوە کار(نیو وەخت) بەڕێژەی لەسەدا ١٠٠ زیادی کردوە لەکاتێکدا تەنها لەسەدا ١.٨ مامۆستای تەواو کات زیادی کردوە.
لە لێکۆڵینەوەیەکی ئاماری دا دەرکەوتووە کە تێکڕای مامۆستایان هەفتەی ٥٤.٤٤ سەعات کاردەکەن. لەسەدا ٩٣ی مامۆستایان باری ئەرک وئیشەکان بە کێشەی گەورە و مەترسی دار لەقەڵەم دەدەن. کیڤن کۆرتنی، لە سەندیکای مامۆستایانی سەراسەری یەوە دەڵێ: ستاف و کارمەندان ومامۆستایان کاتیان نیە بۆ ژیانی تایبەتی و خێزانیان بەهۆی ئەو داوا بێ ئەندازەیەی کە حکومەت هەیەتی بۆ دەبەدەست هێنانی داتا (دەیتا) لە مامۆستایان لەکاتێکدا سوودێکی کەمی هەیە.
مامۆستایان شەکەت و ماندوون بەهۆی داوای بەردەوام لێیان بۆ دابین کردنی (داتا) . یەکیک لە مامۆستاکان دەڵێ: من جگە لەوەی کە هەموو رۆژێک تا ئێوارە درەنگ کار بکەم وە هەروەها دەبیت ڕۆژێک لەپشووی هەفتە تەرخان بکەم بۆ کاری قوتابخانە و نمرەکردنی کاغەزی قوتابیان.
ئەم بابەتە لە رۆژنامەی میترۆی بەریتانی یەوە وەرگیراوە.
بەدەستکاری یەوە سالار حمەسەعید
سێ:
گاڵتەجاڕییە فرمیسکی تیمساحی سەرمایەداری
بۆ مەرگی مناڵان و خەڵکی سوریا بە چەکی کیمیایی
گاڵتەجاڕییە کێ داوا لە بەشەریەتی مۆدێرن و موتەمەدین دەکات کە بۆ کۆتایی هێنان بە کوشتار و وقەتلوعامی خەڵکی سوریا پێ ی پەیوەست بن؟ دۆناڵد ترەمپ ئەم داوایەی هەیە.
دۆنالد ترەمپ بۆئەم کارە موشەکی تۆماهۆکی کردۆتە دیاری بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی سوریا. چەند بەسۆز و بەبەزەیی یە ئەم پیاوە. ترەمپ، مەرگی مناڵەجوانەکانی سوریا کاریتێکردوە کە ناچاری کردوە ڕەگبارێک لە موشەکی تۆماهۆک ڕەوانەی بنکە هەواییەکانی ئەلشەیرات نزیک حومس بکات.
ئەم پەلامارە لە تۆڵەی پەلامارە کیمیاییەکەی سوپای بەشار ئەسەد بووە بۆسەر شارۆچکەی خان شەیخون ی سەربە پارێزگای ئەدلب، چونکە سوپاکەی ترەمپی بەسۆز نەیتوانی بێدەنگ بێت لەبەرامبەر پێشێلکاریەکانی سوپا دڕندەکەی ئەسەد، لەبەرئەوە بە ڕوسیای گووت من نیازم هەیە لە بنکە هەواییەکانی بەشار ئەسەد بدەم و ئەویش هیچ ڕێگری یەکی لەبەردەم موشەکە پڕ بەزەییەکانی ترەمپ دا نەکرد و ڕێگەی دا کە ئەو موشەکە بەڕەحمانە لە دڵی بێ بەزەیی ئەو بنکە هەواییانە بدات کە موشەک وچەکی کیمیایی یان لێوە ڕەوانەی خان شەیخون کرابوو.
لەم پەلامارەی سوپای پڕ بەزەیی ترەمپ دا هیچ ڕووسیەک زیانی پێ نەگەیشت. هیچ موشەکێکی نازدار وپڕ بەزەیی تۆماهۆکی ئەمریکی زیانی پی نەکەوت و ئازادانە کەوتەخوار، فەرماندەی سوپای سوری فرۆکە شەڕکەرەکانی لەوێ نەهێشتبوو و زۆربەیان حەشاردرابوون. هیچ زیانێکی زۆریان وێ نەکەوتووە، و پێش وەخت ئەو شوێنانەیان جێ هێشتووە.
حکومەتی پڕ سۆز وڕەحمی ئەمریکا ماوەیەک لەمەوبەر لەسۆز و بەزەیی ڕادەبەدەریەوە ڕایگەیاند کە چیدی لابردن و وەلانانی ئەسەد لە ئەولەویاتەکانیدا نیە، گەرچی ئەو شەڕە وێرانکەرە سەدان هەزار خەڵکی بێ تاوانی سوریای تیا بوونەتە قوربانی و سووتەمەنی ئەو شەڕە نەگریسە و ملیۆنەها کەسیش ئاوارەبوون، بەڵام هێندە بەسۆزە مام ترەمپ کە نەیتوانی تۆڵەی ئەو مناڵە چاوگەش و جوانانەی پاریزگای ئەدلب نەکاتەوە، گەرچی سوێندیشی خواردبوو کە واز لە کوڕەکەی حافز ئەسەد بێنێ. بەڵام هەر لەسۆز و بەزەیی ئێجگار زۆریەوە ، خۆی پێ نەگیرا بوو بە پۆتین ی ڕووسی ووتبوو کە بەتەمای چییە و پۆتینی ڕوسیش بە شێرەکەی سوریای ووتبوو خۆتان گورج کەنەوە، نەوەک ترەمپی ئەمریکی هەوسارەکەی بپچرێ.
چوار:
ئەوه ى له 22 ى مارس دا لە لەندەن روويدا ڕێكه وت نه بوو
شتێکی حەتمی بوو دەبا ڕووبدات. ئەم ڕووداوە پەيوه نديه كى زور نزيكى هه يه به راديكال بوونەوه ى ئیسلاميەكان و دامەزراوه ئیسلامی وئەو مەدرەسانەى كه توندڕەوى و ئیسلام گەرایی بڵاودەكەنەوه. مزكەوته زۆر و زەبەندەكانى كه لەم ووڵاتەدا دروست دەكرین بێوێنەن، لەوڵاتێکی وەک عێراق هێندە مزگەوتی تیادروست نەکراوە.
لەبەرئەوەیە بيرمنگهام بۆته پايتەختى جيهاديەكان و تيرۆريستەكان لەبەريتانيا.
ئەم رۆژنامەيه دەڵێ چۆن بيرمنگهام بۆته پايتەختى ئێكستريمستەكان و ئیسلامیە توندرەوەكان هۆيەكەی ئاشکراو مەعلومە پێویست به وتاری دوورو درێژ ناكات. بەیەك وشه دەيبڕێنمه وه ئەمە ئەنجامى سياسەتى هەڵەی مەڵتى كەڵچەرليزمه multiculturalism.
من ده ڵێم مەدره سه و مزگەوتەكانى هەموو شارەكانى بەريتانيا مەڵبەندى توندڕەويه. ئەم مزگەوتانه و مەدرەسانه جيهادى و سەربازانى داعش په روەرده دەكەن.
دەڵێن ئەم پەلامارانه پەيوەندى بەئیسلامەوه نىيه. نەخێر پەیوەندییەکی باشی بە ئیسلامی سیاسی یەوە هەیە شەڕ شەڕی دەسەڵاتە ئیسلامیەکان شەڕی دەسەڵات ئەکەن و دەیانەوێ حوکم بگرنە دەست و هەموو کارێک دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لەهیچ سڵ ناکەنەوە، کوشت وکوشتاری خەڵکی بێتاوان گرنگ نیە لایان گرنگ هاتنە سەردەسەڵاتە.
لەبەرئەوە ئەو قسە یە پووچە، ئەمە خەڵک متوەهیم کردنە.