بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت:
یاریکردن به‌ماف و چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان، مه‌حکومه!
له‌په‌یوه‌ند به‌هه‌وڵه‌کانی پارتی و یه‌کێتی بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم
به‌دوای هه‌ڵکردنی ئاڵا له شاری که‌رکوک، جارێکی تر پارتی و یه‌کێتی مه‌سه‌له‌ی سازدانی ڕیفراندۆم له‌کوردستانیان، وه‌ک که‌مپینێکی سیاسی و دیبلۆماسی به‌ده‌سته‌وه‌گرت، پروپاگه‌نده‌ی ده‌رکه‌وتنی سه‌رۆک و به‌رپرسانی ئه‌م دوو حزبه وه‌ک ڕابه‌رانی سه‌ربه‌خۆیی و داکۆکیکه‌ر له “مافی گه‌لی کورد بۆ بڕیاردانی چاره‌ی خۆنوسین”، تا هێنانه‌کایه‌وه‌ی ماده‌ی 140 و پێداگری له‌کوردستانی بوونی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان، له‌پاڵ جه‌وله‌ی دانیشتنه‌کانی وه‌فدی هاوبه‌شی ئه‌م دووحزبه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌پرسی ڕیفراندۆم، هاوکات سه‌ردانیکردنی به‌غدا و کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بادی و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و چه‌ند لایه‌نی تری عێراقیدا، لایه‌نه سه‌ره‌تاییه‌کانی تا ئێستای ئه‌م که‌مپینه سیاسی و دیبلۆماسیه‌یه، که‌یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کانی خۆی به‌نێو توندبوونه‌وه‌ی فه‌زای ڕقه‌به‌ری قه‌ومی وسه‌رهه‌ڵدانی بارگرژی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و وه‌ده‌نگ هاتنی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و به‌خشینه‌وه‌ی ده‌ریایه‌ک له‌پڕوپاگه‌نده‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی و درۆ و چاوه‌شه‌کاریدا، خۆی تێده‌په‌ڕێنێ.
بانگه‌وازی ئه‌مجاره‌ی ئه‌م دوو حزبه بۆ پرسی ڕیفراندۆم، که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و ناوچه‌که‌و ڕه‌وتی به‌ره‌و کۆتایی هاتنی داعش له‌جه‌نگی موسڵدا هه‌یه، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه گۆشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌پلاتفۆرمی پارتی و ئامانجه بۆرژوا – ناسیونالیستیه‌کانی ده‌خاته‌ڕوو. پلاتفۆرمێک که له‌لایه‌که‌وه پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی کراوه‌ته ڕێگای یه‌کخستنه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه قه‌ومی و ئیسلامیه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵدان بۆ کۆکردنه‌وه‌یان له‌ژێر چه‌تری سیاسه‌ته‌کانی پارتیدا، سه‌ره‌نجام تێپه‌ڕکردنی هه‌موو ئه‌و کێشه‌و ناکۆکیانه‌ی نێوانیان، که‌به‌دوای شکستی په‌رله‌مان و حکومه‌تی بنکه‌فراوانی هاوبه‌شیاندا، وه‌ک قه‌یرانێکی سیاسی له‌ئارادایه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه، ئه‌م پرسه له‌پێناو فراوانکردنه‌وه‌ی سنوره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سه‌رچاوه ئابوری و داراییه‌کانی بۆ بۆرژوازی کورد، له‌په‌یوه‌ند به‌ئارایشدانه‌وه‌ی ناوچه‌که که‌به‌دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕدا، ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه، به‌ده‌سته‌وه گیراوه. به‌تایبه‌تیش دووباره پێناسه‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی، به‌جۆرێک نفوزی حزبه ناسیونالیسته‌کان، له‌که‌رکوک و”ناوچه دابڕاوه‌کان”دا، زامن و قانونی بکات، ئامانجێکی تری ئه‌م که‌مپینه‌یه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ده‌بێ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستانی پێ هوشیار بکرێته‌وه ئه‌وه‌یه که‌ناسیونالیزم و حزبه‌کانی، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یاندا، پارتی و یه‌کێتی، هه‌میشه و به‌رده‌وام بۆ به‌شداری له‌ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی ئیمتیازات له‌ده‌وڵه‌تی عێراق و ناوچه‌که‌و هێزه ئیمپریالیستیه‌کان، هاوکات بۆ قایمکردنی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه و بۆ فراوانکردنه‌وه‌ی نفوزی سیاسیان، مه‌سه‌له‌ی کوردیان وه‌ک کارتێکی سیاسی به‌کار هێناوه و بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان مامه‌ڵه‌یان پێوه‌کردوه و هیچ کاتێکیش ئاماده‌نه‌بوون ڕێز له‌ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان بگرن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای ڕاسته‌وخۆی ئه‌وان وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆچاره‌سه‌ی ئه‌م کێشه‌یه له‌به‌رچاوبگرن. گرێدانه‌وه‌ی کوردستان به‌حکومه‌تی عێراقی دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه و سه‌پاندنی فیدرالیزم به‌سه‌ریاندا، به‌بێ هیچ پرس‌و ڕاکردنێک به‌خه‌ڵکی، دواین نموونه‌ی ئه‌م مامه‌ڵه پێکردن و یاریه‌یه که ئه‌م حزبانه به‌کێشه‌ی کورده‌وه کردویانه. له‌ئێستاشدا ریفراندۆم بەوجۆرەی کە یەکێتی و پارتی ڕایان گەیاندوە کە مەرج نیە کار بە ئاکامی ریفراندۆم بکەن، بەجیا لەوەی گاڵتەکردنە بەدەور و ئیرادەی خەڵک، تەنها ئەو مانایەی دەبێ کە ئەم دوو حزبە بۆیان گرنگ نیە خه‌ڵکی کوردستان له‌و گێژاوه سیاسیه‌ی که ساڵانێکی زۆره تیایدا چه‌قیوه، دەر‌کێشن و گرفتێكی جدی که‌ناوی مه‌سه‌له‌ی کورده چاره‌سه‌ربکه‌ن، بەڵکو ئاکامی ریفراندۆم هەڵدەگرن بۆ بەند و بەست لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی و دەوڵەتانی ناوچەکە و هەروەها چاوەڕێی سیاسەتی دەوڵەتانی ئیمپریالیستی دەکەن بۆئەوەی لە موحاسەباتی سیاسی ناوچەکەدا چ بەشێكیان بۆ دادەنێن. بۆیە له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ریفراندۆمێک که پارتی و یه‌کێتی، هێزه قه‌ومی و ئیسلامیه‌کانیان بۆ هه‌ڵخراندووه، جگە لە گاڵتەجاری و یاریکردن بە چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە هیچی دیکە نیە. له ئاوه‌ها حاڵه‌تێکیشدا ڕیفراندۆمێک که پارتی و یه‌کێتی دەیانەوێ ئەنجامی بدەن تەنها بەکارهێنان و وەرگرتنی ئیمزای خەڵکە بۆ ئەوەی خۆیان وەکو نوێنەری ئەوان لە پەیوەند بە دەوڵەتانی ناوچەکە و دەوڵەتی عێراق و هەروەها دەوڵەتانی ئیمپریالیستیەوە هەڵسوکەوت و مامەڵە بکەن و دەسکەوت و ئیمتیازاتی سیاسی پێوەربگرن و له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ناڕازیشدا وەکو پروپاگەندەیەکی سیاسی بۆ چەواشەکردن و ڕوو وەرگێڕانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش لەسەر کێشەکانی خۆیان و قەیران و برسێتی و هەژاری هێرشە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم بۆسەر ئاستی ژیان و گوزەرانیان.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئه‌م یاریکردن و مامه‌ڵه پێکردنه‌ی یه‌کێتی و پارتی و سه‌رجه‌م حزبه قه‌ومی و ئیسلامیه‌کان به چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه مه‌حکوم ده‌کاو رایده‌گه‌یەنێت، که سیاسه‌ت و ئامانجێک که له‌پشتی هه‌وڵی ئه‌م حزبانه‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ڕاوه‌ستاوه، نه‌ک هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی، به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵک و ده‌رکێشانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌گێژاوی سیاسی ئێستا نیه، به‌ڵکو کردنی ئه‌وانه به ئامرازێک بۆ گه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتداران ، به‌ئیمتیازاتی زیاتری ئابوری و سیاسی و ڕاکێشانی خه‌ڵکی کوردستانه بۆ نێو ده‌وره‌یه‌کی تر له‌بارگرژی و نائارامی و شه‌ڕو ڕقه‌به‌ری قه‌ومی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، وێرای دوپاتکردنه‌وه‌ی پێداگری خۆی له‌سه‌ر مافی خه‌ڵکی کوردستان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆی کوردستان، له‌رێگای ریفراندۆمێکی ئازاد و قانونیه‌وه، هاوکات ڕایده‌گه‌یەنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ریفراندۆمه له‌که‌ش و هه‌وایه‌کی عادیلانه و به‌دور له‌زه‌غت و زۆر و توندوتیژی و هه‌ڵاواردانی قه‌ومیدا ئه‌نجامبدرێ، ده‌بێ ئه‌م هه‌نگاوانه بگیرێته‌به‌ر:
١- ڕیفراندۆم بۆ بڕیاردانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، یا مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا، به‌ماف و هه‌قی یه‌کسانه‌وه، ئه‌نجام بدرێ و ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێ هه‌مولایه‌ک به‌ره‌سمی بیناسن و پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن.
٢- ریفراندۆم پێویستە لەژێرچاودێری دەزگایەکی نێونەتەوەیی وەکو “نەتەوە یەکگرتوەکان”دا بەڕێوەبچێت.
٣- ریفراندۆم ده‌بێ به‌دوای هه‌ڵگرتنی دۆخی ئاواره‌یی و جه‌نگی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا و لە که‌شو هه‌وایه‌کی سیاسی تەواو ئازادانە و دوور لە فشار‌و زۆرکردن و بوونی هێزی میلیشیا له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکیدا، بەسەرەنجام بگات. به‌جۆرێک کە هەموو هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان فرسەتی یەکسانیان هەبێت بۆ بەشداری پروپاگەندەی سیاسی خۆیان سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم.
٤- دوای تەوابوونی دەنگدان و دەرکەوتنی ئاکامەکەی، ئەگەر بڕیار لەسەر جیابونەوەی کوردستان درا، پێویستە دوای ئەوە ریفراندۆمێکی دیکە لەو ناوچانەی دەرەوەی هەرێم سازبکرێت بۆ دەنگدان لەسەر ئەوەی ئایا دەیانەوێ بێنە پاڵ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان یان دەیانەوێ لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا بمێننەوە. ئەم سیناریۆیە باشترین و ئینسانی ترین سیناریۆیە کە خەڵکی کوردستان و کەرکوك و ناوچەکانی دیکەش بەوپەڕی ئازادیەوە دەتوانن تێیدا دەنگی خۆیان بدەن بۆ یەکلاکردنەوەی پرسێکی زۆر هەستیار و پڕ گرێ و گۆڵەی عێراق بەجۆرێك کە دەرگا لەبەردەم هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو و بەگژاکردنەوەی هاوڵاتیانی کورد و عەرەب و تورکمان دادەخات!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٧/٤/٢٠١٧