موحسین کەریم:
“بهپێى بڕگهى یهكهم و دووهم له ماددهى (17)ى ساڵى 1993 ئیجرائاتى یاسایى لهدژى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بكهن و ههموو نووسینگهكانى له ههرێمدا دابخەن. چونكه ئهگهر ئیجرائاتى پێویست بۆ قهدهغهكردنى چالاكیهكانیان له ههرێمدا نهگیرێتهبهر ئهم حزبه دهبێته مهترسىیهكى تێکدهر بۆ سهر ئاسایشى ناوخۆو دهرهوەمان!”
ئەمە ئەو شکاتنامەیە بوو کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ٥/٣/٢٠٠٠ دا بە ئیمزای لیوا نەزەر عەلی ئەکبەر وەکیلی وەزیری ناوخۆ ئاراستەی دادگای سەرەتایی سلێمانی کرد و داوایکرد هەڵسوڕانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری قەدەغەبکرێت.
یەکێك لەو بەندانەی لە شکاتنامەکەیاندا هاتبوو، بەندی چوارەم بوو کە دەیوت:” ئهم حزبه ههستاوه بهناچاركردنى هاووڵاتیان و بهتایبهتى نهخوێندهوارهكان بۆئهوهى دهنگ بهجیابوونهوه لهعێراق بدهن، لهكاتیَكدا ئهم جۆره ههڵسووكهوته زۆر مهترسى دهبێت لهسهر ئایندهى بزووتنهوهى كوردى له كوردستانى عێراقدا كه ئامانجى یهكهم و بنهڕهتى جێبهجیَكردنى یهكێتىیهكى فیدراڵییه كه حزبه ئۆپۆزیسیۆنه عیَراقىیهكانیش تهئییدیان كردووه، نهك جیابوونهوه.”
ئەوکات یەکێتی لەسەرئەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری باسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی لەکوردستانی عێراق دەکرد، داوای قەدەغەکردنی هەڵسوڕانی سیاسی دەکرد چونکە بە مەترسی دەزانی بۆسەر ئایندەی بزوتنەوەی کوردایەتی کە ئامانجی یەکەم و بنەڕەتی فیدراڵی بوو نەك جیابوونەوە.. وەکو هەموانیش دەزانن دواتر و لە ١٤/٧/٢٠٠٠دا و دوای نزیك بە ٤ مانگ لەرێگای هێرشی چەکداری و ملهوڕی سەربازیەوە ئەو سیاسەتە قێزەونەی خۆی جێبەجێ کرد. ئێستا یەکێتی باسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەکات!!! ئایا بەپێی هەمان مادەی ساڵی ١٩٩٣ نابێ یەکێتی دادگایی بکرێت و چالاکیەکانی قەدەغە بکرێ چونکە مەترسیە بۆسەر بزوتنەوەی کوردایەتی!؟ ئایا یەکێتی ئەهلیەتی ئەوەی هەیە باسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بکات، کاتێك لەرێگای دەسەڵاتە میلیشیاییەکەیەوە لەسەر ئەو دروشم و ئامانجە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی دادگایی دەکردو دەیوست هەڵسوڕانی سیاسی قەدەغە بکات و کاتێکیش دادگا میلیشیاییەکەی نەیتوانی بەناوی یاساوە ئەوکارەی بۆبکات، ئینجا هێزی میلیشیاو چەک بەدەستەکانی ناردە سەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و بە زەبری هێزو کوشتار هەڵسوڕانی ئەو حزبەی قەدەغەکرد.
ئەی پارتی!؟ پارتی کاتێك حزبی ئێمە باسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەکرد ئەو سەرقاڵی ئەوەبوو لەگەڵ حکومەتی بەعس دا بسازێ و ئۆتۆنۆمیەکی سیاسی لەژێر سایەی رژێمی بەعس دا بەدەست بێنێ. تەنانەت لە ساڵی ٢٠٠٣دا مەسعود بارزانی بە دوودڵیەوە خۆی رادەستی سیاسەتی ئەمریکا کرد لە پرۆسەی روخاندنی رژێمی بەعس دا و ترسی هەبوو کە دوبارە بیانفرۆشنەوە!
بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە پارتی هەوای ریفراندۆم و سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی کەوتووەتە سەری. هەموو بەهارێك سەرۆکەکەی مژدەیەك بڵاودەکاتەوەو دواتریش بێدەنگەی لێدەکات. بەڵام پێدەچێت ئەمجارەیان و لەگەڵ نزیكبوونەوەی کۆتایی سەربازی داعش لە عێراق، پارتی بیەوێ خەڵکی کوردستان بۆ بینینی فلیمێکی کۆمیدی نوێ رابکێشێت تا سیاسەتەکانی خۆی لە تاڵانکردنی داهاتی کوردستان و هەژارکردنی خەڵك و سەپاندنی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و حزبی خۆی بەئاکام بگەیەنێت! پارتی فایلی ریفراندۆم و دەوڵەتی کوردی بەدەستەوە گرتووە بۆئەوەی هێزەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی لە کوردستانی عێراق رابکێشێتەوە بۆ ژێر باڵی خۆی و وەکو سەرکردەو دەسەڵاتی یەکەمی کوردایەتی لەئاستی هەرێمی کوردستان و بەدوای ئەویشدا لەئاستی ناوچەکەدا قایم بکات. یەکێتی نیشتمانیش کە ئاراستە سیاسیەکەی وەکو میلی قیبلەنوما هەرجارە رووی لە جێگایەکە، بەشوێن ئەم فلیمسازیەی پارتیدا ملی رێگای گرتوە. یەکێتی وپارتی دەیانەوێ بە بەکارهێنانی هەست و سۆزی خەڵك خۆڵ بکەنە چاویانەوەو برسێتیان لەپێناو کوردایەتیدا بۆ ئایندەیەکی درێژتر پێ قبوڵ بکەن و بەردەم سندوقەکانی دەنگدانیان پێ قەرەباڵغ تر بکەن تا بۆ دەورەیەکی دیکە سامان و داهاتی کوردستان لەنێوان خۆیاندا دابەش بکەن.
لەلایەکی دیکەوە ریفراندۆم بەوجۆرەی کە ئەوان باسی دەکەن، بێجگە لە کۆپیەکی کارتۆنی ریفراندۆم هیچی دیکە نیە. ریفراندۆمێك کە پارتی و یەکێتی سازی بدەن بەبێ سەرپەرشتی و رەزامەندی ئۆرگانێکی نێودەوڵەتی و پاشانیش ئاکامەکەی لەسەر رەفە دابنێن بۆ ئەوەی هەرکاتێك پێویستیان بوو وەکو کارتی فشار بیخەنەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی دا، گاڵتەکردنە بە خواست و مافێکی رەوای خەڵکی کوردستانی عێراق و شایستەی ئەوەیە لەلایەن خەڵکەوە وەکو نوکتەی بەهاران بۆ یەکتری باس بکەن!
٥-٤-٢٠١٧