ئاماده‌کردنی: خەسرەو سایه
ڕه‌تڵێکی گه‌وره له‌ژن ومناڵ، گه‌وره وبچوک وگه‌نج، له‌نه‌خۆش و پیروپهکهوتهو ژنی دوگیان.. به‌خۆیان وکۆڵهپشتێکهوه له‌په‌ڕۆ و پاتاڵ، له‌ژێر ئاسمانی دوکه‌ڵێکی ڕه‌شدا، که‌وتونه ته‌ڕێ. گه‌رچی ئه‌م ئینسانانه به‌سیماو ڕوخسارێکی ڕه‌ش داگه‌ڕاو وهه‌ناسه سوارییه‌وه، تازه‌به‌تازه کوچه‌و کۆڵانه داڕوخاوه بۆمبڕێژکراوه‌کانی ڕۆژئاوای شاری موسڵیان تێپه‌ڕکردووه وخه‌ریکن له‌خاڵی پشکنینی سوپای عێراقی نزیک ده‌بنه‌وه، به‌ڵام مه‌رگ سێبهرێکهو هێشتا ئه‌گه‌ری بۆردومانی فڕۆکه و فیشه‌کی قه‌ناس وته‌قینه‌وه‌ی بۆمبا، ژیانی ئه‌وانی لهکهمینێکی مه‌رگه‌ساتدا ڕاگرتووه. نیگای چاوه‌کان نوقمی ترسێکی ئومێدکوژه، جه‌سته‌کان یه‌کجار تێکشکاو و ماندوی ده‌ستی دۆخی چه‌ند هه‌فته‌و مانگی جه‌نگ و گه‌مارۆ وبرسێتی و سه‌رمایه. ئه‌و جه‌ستانه‌ی که‌له‌خۆیان بێزارن و به‌ده‌م له‌رزه‌وه عه‌زیایه‌ک ڕاده‌کێشن تا نه‌خۆش وپهکهوتهکهی سه‌ری بگه‌یه‌نێته شوێنی چاره‌سه‌ر، ده‌ستی له‌ژیانی خۆی به‌رداوه‌و لێی نادیاره کهئاخۆ له‌م میحنه‌ت وئازاره ڕزگاری ده‌بێ وده‌گاته که‌نارێکی ئارام!. ژنانێکی مناڵ له‌باوه‌ش، وه‌یا به‌ئێش وئازاری دوگیانییه‌وه، ڕێگایه‌کی سه‌خت و دژواری چه‌ند شه‌و ڕۆژه‌یان بڕیوه‌و ئێستا چه‌ند هه‌نگاوێک که‌وتونه‌ته دوای هاوسه‌ره‌کانیان. پێده‌چێت ته‌نها بیره‌وه‌ریه‌ک هانده‌ربێت بۆ هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی ههنگاوەکانیان “مه‌رگی ئه‌و منداڵه ساوایانه بێت که له‌به‌رنه‌بوونی شیر له‌باوه‌شی دایکیاندا چاوهگهشهکانیان بۆهه‌میشه لێکنا”. گه‌نجانێک که داپیره‌و بابهگهورهیان له‌کۆڵ ناوه، جه‌سته‌ی ماندویان هاوارده‌کات، ئه‌مه داڕمانی یه‌کجاری گه‌نجه!… دیمه‌نه‌کانی ئه‌م ڕه‌تڵه جوڵه‌ی سات به‌ساتی کورته فلێمیکی هۆلیۆد نییه، به‌ڵکو ئه‌مانه ڕیزێکی دوورودرێژی هه‌ڵهاتوانی بێده‌ره‌تانی کاره‌ساتێکن که‌به”جه‌نگی ڕزگاری موسڵ” ناوزه‌د کراوه. ئه‌مانه قوربانیانی ئاواره‌بووی به‌ره‌ی لای ڕاستی شارێکن که‌ته‌نها لهدووههمین هه‌فته‌ی درێژه‌کێشانی خۆیدا به‌پێی ئاماره کرچ وکاڵهکانی ده‌زگاکانی یوئێن 50هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مانه شه‌پۆلێکی تری ئاواره‌یی دانیشتوانی شاری موسڵه، که‌به‌دوای نزێکه‌ی سێ ساڵ ژیانکردن له‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ش ونهگریسی داعشدا وپاش چوارمانگ له‌گه‌مارۆی ئابوری هێزه‌کانی عێراق و هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا و دوو هه‌فته‌ش مانه‌وه لهجهرگهی جه‌هه‌نه‌مێکدا، کهماشێنی جه‌نگ وکاولکاری ڕیگای کردبووه‌وه تا هێزه‌کانی سوپای عێراق بتوانێ بچته نێو ڕۆژئاوای ئه‌م شاره‌وه. به‌تایبه‌تیش به‌دوای ئه‌وه‌دا که‌دۆخی ناهه‌مواری جه‌نگ وکوشتار وماڵوێرانی هیچ چاره‌یه‌کی بۆ مانه‌وه نه‌هێشته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشیانه‌وێت به”ژیانی کۆیله‌یه‌تی ژێرسایه‌ی داعش ڕازیبن”، بۆیه ئه‌وه‌ی ناچارییه ته‌نها ڕیگای هه‌ڵهاتنه له‌م جه‌نگه!، ڕێگایه‌ک که‌ده‌بێ له‌سه‌رو ئیختاری هه‌ر که‌سه‌وه گوێ به‌هیچ نه‌ده‌یت وژیانی خۆت وهاوسه‌رو مناڵه‌کانت بخەیته به‌رده‌م ڕه‌حمه‌تی مه‌رگه‌وه‌و به‌کۆمه‌ڵ ڕێگا به‌ره‌و سنوره‌کانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بگریته‌به‌ر، تا لهوجهههنهمه ده‌رچیت. ئه‌مه ڕاستییه‌کی هاوبه‌شی دانیشتوانی شارێکه، که‌جه‌نگ به‌سه‌ریاندا دایسه‌پاندووه..
هاواره‌کان به‌رووی “جه‌نگێکی ڕزگاری به‌خش”دا:
کامیرای ڕۆژنامهنیگارێک له‌سه‌ر سیمای پیاوێکی ته‌مه‌ن 67 ساڵه له‌نگه‌ری گرتووه، که‌تازه له‌نێو ته‌پوتۆزی بۆردومانه‌کان و باروتی بۆمبای تهقیودا، که‌وتۆته وچانه‌وه: پیره‌پیاو به‌وحاڵه‌وه که‌هه‌یه‌تی په‌نجه‌ی بۆ ژنان ومنداڵانێک راکێشاوه و به‌ده‌نگێکی زهلیلانهوه هاوار ده‌کا: “سه‌یرمان که‌ن، ئه‌وه ژیانی ئێمه‌یه که‌به‌مجۆره داڕماوه” گریان له‌قوڕگی پیره پیاودا گوێزانێکی به‌جێماوه، ئه‌و که نۆ سه‌عاته به‌ڕێوه‌یه و به‌چاوی خۆی دیمه‌نی هاوسه‌ره‌که‌ی بینی که‌چۆن بووه خۆراکی گولله‌تۆپ وله‌نێو باروت و ئاسن وپاشماوه‌ی خانوی داروخاودا پارچه پارچه‌بوو، هیچی له‌وه زیاتر له‌ده‌ست نه‌هات هاوارکات وبڵی: “ئا ئه‌مه‌یه ڕزگارکردنی شار!”.. نادیه، کچه گه‌وره‌ی پیره‌پیاو، کهمناڵه ساواکه‌ی لهباوهشگرتبوو، هه‌ر خێرا قسه‌ی له‌ده‌می باوکی وه‌رگرت وتی :”هیچ شتێکمان نه‌ما بۆخواردن، دوای ئه‌وه‌ی که‌چوار مانگ به‌نان وئاو ڕامانکێشا،… مه‌رگ به‌رۆکی بهکۆرپهکهم گرتووه، نهمهمکهکانم شیریان تیایه‌و نهشیرو خۆراکی مناڵه‌که‌مم بۆدابین ده‌کرێ. ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها ئاوه، فه‌رموون سه‌یرکه‌ن ئاخر ئه‌وه ڕه‌وایه مناڵێکی ساوای دوومانگه، له‌به‌ر بێ شیری ئاوا بچروسێتهوهو مه‌رگ یه‌خه‌ی پێبگرێ”… گریان قسه‌کانی له‌گه‌روی نادیهدا خنکان وخۆی تێکه‌ڵ کڕوزانه‌وه‌ی کۆرپه‌ی باوه‌شیکرد.. دیمه‌نه‌کانی ئه‌م وێستگه‌یه‌و هاواره‌کانی هه‌ڵهاتوانی جه‌نگ ساده‌ترین واتایان بۆ “چه‌مکی ڕزگاری شارێک” نه‌هێشته‌وه، به‌تایبه‌تی کاتێک جه‌مسه‌ره‌کانی ترس پاڵنه‌ری ئه‌م ههڵهاتنهبن …
جه‌مسه‌ره‌کانی ترس
هۆکاری پشتی هه‌ڵهاتنی به‌کۆمه‌ڵی هه‌زاران که‌سی و موجازه‌فه‌کردن به‌ژیانیانه‌وه، به‌ته‌نها بۆ برسێتی و نه‌بوونی خۆراک و ئاوکاره‌با ناگه‌ڕیته‌وه، به‌ڵکو ترس له‌ده‌سه‌ڵاتی ئاڵای ڕه‌ش و ترس له‌بۆردومان و کاولکاری، له‌دۆخێکی گه‌مارۆدراوی ته‌واودا، هانده‌رێکی دووسه‌ره‌یه بۆ ڕاکردن وگرتنه‌به‌ری ڕێگای هه‌ڵهاتن. ئه‌مه سروشتی ئه‌و جه‌نگه ئاشکرا ده‌کات که‌لایه‌نه ده‌رگیره‌کانی له‌هه‌ردووک سه‌ره‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یه‌ک که‌ده‌یکه‌ن، ژیانی هه‌زاران هه‌زار ئینسانی بێتاوانی بهبارمتهگرتبێت.. “له‌پێشه‌وه چه‌قۆی داعش لهسهرگهردنی هه‌موومان بوو، ته‌نانه‌ت بیرکردنه‌وه له‌ڕاکردن و ئاشکرابوونه‌که‌ی، له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌سزای ئیعدام ته‌واوده‌بوو… ئه‌حمه‌د وایوت”.. ئه‌و له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: “کاتێک بۆردومانه‌کان به‌چڕی ده‌ستیان پێ‌کرد وچهکه بۆمبا هاوێژه‌کان خان و وئاپارتمانی خه‌سته‌خانه‌و قوتابخانه‌و دامه‌زراوه‌کانی به‌سه‌ر پێوه نه‌هێشت، کاتێک که‌بینیمان داعش ئێمه‌ی له‌پشتێنه‌ی ده‌رعی به‌شه‌ریدا ڕاگرتووه، ئیتر بۆمان مه‌علوم بوو لهچهندلاوه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری مه‌رگ به‌ره‌وڕووین”… دۆخی گه‌مارۆدراوی شاره‌که ونه‌بوونی هیچ ده‌رچه‌یه‌کی خۆده‌ربازکردن، داوه‌ڵی مه‌رگی له‌هه‌موو لایه‌که‌وه به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه ڕاگرتبوو..”.
شه‌یما: “هه‌ستێکی ترساوی قوڵ سه‌رتاپای جه‌سته‌می داگرتبوو، بۆیه‌ک ساتیش لێم جیانه‌ده‌بووه‌وه، به‌تایبه‌تی کاتێک له‌به‌شی پێشه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌کدا خۆمان حه‌شاردابوو، کاتێک کرده‌وه سه‌ربازیه‌کان به‌ره‌ولای ئێمه چڕتر ده‌بوه‌وه، به‌هه‌ر چوارده‌ورماندا هاوه‌ن و گولله‌تۆپ خۆیان به‌زه‌وی وبینایهی ده‌وروبه‌رماندا ده‌کێشا، به‌چاوی خۆم بینیم که‌چۆن ماڵی مامم، که‌به‌رامبه‌رمان بوو، که‌وته‌به‌ر بۆردومانی فڕۆکه‌کان وڕوخێندرا به‌سه‌ر خێزانه‌کیدا و ته‌نها خۆی وکچێکی ده‌رباز بوو”، شه‌یما له‌گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی خۆیدا درێژه‌ی پێدا: “برسێتی وتینوێتیمان له‌بیرکردبوو، به‌ڵام بهوحاڵهوهی که‌تێی که‌وتبووین له‌لایه‌ک ترس لهئاشکرابوون وکه‌وتنه به‌رده‌ستی چه‌کدارانی داعش و له‌لایه‌کی تریشه‌وه بوردومانه‌کان، مه‌رگ وتیاچوون هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی سه‌رسه‌رمان بوو… ئاخر من به‌چاوی خۆم بینیم که‌چۆن ماڵی مامم به‌سه‌ر هاوسه‌رو مناڵه‌کانیدا داڕمێنرا!… من بینیم که‌چۆن داعشه‌کان خێزانێکیان به‌ژن ومناڵه‌وه دایه به‌رده‌ستڕیژی گولله، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌وڵی هه‌ڵهاتنیاندا بوو”..
کچێکی 22 ساڵه که له‌که‌نار شهیماوه دانیشتبوو، وتی: “ئێمه که‌زیاتر له 300که‌س ده‌بوین دوای ئه‌وه‌ی که‌چه‌ند چه‌کدارێک دایان به‌سه‌ر گونده‌که‌ماندا و ئێمه‌یان به‌ره‌و موسڵ برد، له‌گه‌ره‌کی -عه‌قره‌ب- ڕۆژئاوای موسڵ که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕیگای به‌غدا، خستیانینه ئه‌و خانوانه‌وه کهچۆڵکرابوون، تاوه‌ک ده‌رعی به‌شه‌ری به‌کارمان بهێنن وبه‌مجۆره ئێمه‌یان له‌نێو ته‌نوره‌ی ئاگری جه‌نگێکدا ڕاگرت که له‌هه‌موو لایه‌که‌وه ترس له‌مه‌رگ ژیانی ده‌هاڕین. به‌ڵام به‌م حاڵه‌وه بیرکردنه‌وه له‌هه‌ڵهاتن به‌هه‌ر نرخێک بووه له‌مێشکماندا دههاتو ده‌چوو..”.
که‌وتنه‌ڕێ ڕهتڵهکهمان:
یونس.. ئاوا چیرۆکه‌که ده‌گێڕێته‌وه: “به‌یانیه‌کی زوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌سه‌رما بکه‌ین وچه‌کدارانی داعش پێمان بزانن، له‌بینایه‌ی قوتابخانه‌که یه‌ک له‌دوای یه‌ک هاتینه ده‌ره‌وه، نزیکه‌ی 50 بۆ60 که‌سێک له‌ژن ومناڵ وپیرو په‌که‌وته‌و ژماره‌یه‌ک نه‌خۆش و بریندار بوین، دهلیلهکهمان دووکوڕی گه‌نج بوون که‌یه‌کێکیان پیره مێردێکی له‌کۆڵنابوو، به‌نێو کوچه‌وکۆڵانی داڕوخاو و وێرانه‌دا، به‌ره‌و هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ڕێگامان گرته‌به‌ر. نزیکه‌ی کاتژمێرێک به‌ده‌م ده‌نگی هاوه‌ن و ته‌قه‌و گوللهتۆپهوه، لهڕیگادابووین، کهئاوڕم له‌دوای خۆم دایه‌وه بینیم ڕهتلێکی زیاتر له‌هه‌زار که‌سی، ڕێگایه‌کی خواروخێچ وتهپوتۆزاوی گرتۆته‌به‌ر. دوای 12 کاتژمێر ڕێکردن له‌یه‌که‌مین خاڵی پشکنینی سوپای عێراق نزیک بوینه‌وه. یه‌که‌مین کارێک که له‌گه‌ڵیان کردین، لێکۆڵینه‌وه‌و پشکنینی ئه‌منی ودواتر جیاکردنه‌وه‌ی که‌سانێک بوو لێمان”..
(به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌کانی هێزه تایبه‌تیه‌کانی عێراق هه‌موو به‌یانیه‌ک زیاتر له4هه‌زار که‌س له‌ڕۆژئاوای شاری موسڵه‌وه به‌ره‌و ئه‌م خاڵی پشکنینه هه‌ڵدێن). کۆتایی ئه‌م گه‌شته، سه‌ره‌تای ژیانی که‌مپ نشینی ده‌ست پێده‌کات.
که‌مپه‌کانی ئاواره‌یی؛
له‌خاڵی پشکنینه‌وه ئاواره وههڵهاتوهکان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی چۆڵ تا لهناسنامهکانیان بکۆڵرێته‌وه وبهبیانوی گومانی هه‌بوونی داعش له‌نێویاندا، وه‌یا به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه هه‌واڵگریه‌کانی حکومه‌تی عێراق وهه‌رێم، ئه‌گه‌ر که‌سانێک گومان له‌ناوه‌کانیان بکرێت، ئه‌وا ده‌ستگیر ده‌کرێن و له‌وانی تر جیاده‌کرێنه‌وه و به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی نادیار ده‌برێن. ئه‌وه‌ی که‌مایه‌وه به‌ره‌و ئه‌و که‌مپانه ده‌برێن که له‌ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ ئاماده‌کراون… له‌ویش دوباره پشکنین وناونووسکردن ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
که‌مپی حه‌مام عه‌لیل ته‌نها له‌یه‌که‌مین هه‌فته‌ی کرانه‌وه‌یدا 22هه‌زار که‌سی تیا جێگرکرا. “لیوا به‌شار” که سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی وبه‌رپرسیاری که‌مپه‌که‌یه، وتی: “ژماره‌ی ئاواره‌کان زۆر له‌و چاوه‌روانییه زیاتره که ئێمه مه‌زه‌نده‌مان کردبوو هه‌ربۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین که‌مپه‌که فراوان بکه‌ینه‌وه تا 5 هه‌زارکه‌سی تر بگرێته‌خۆی”. ئه‌مه له‌کاتێکدایه ڕۆژانه له‌نێوان 3 بۆ4 هه‌زار که‌س له‌به‌ری ڕۆژئاوای شاری موسڵه‌وه هه‌ڵدێن.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه “کارۆلین گلاک” قسه‌که‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌پرسی ئاواره‌کاندا، رایگه‌یاند که رۆژانه زیاتر له4 هه‌زارکه‌س ده‌گه‌نه شوێنی ئارام وپێده‌چێت زیاتر له400 هه‌زارکه‌س له‌قۆناغی دوومی جه‌نگدا ئاواره ببن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌و ڕێکخراوه مرۆییه‌کان، توانای به‌پیره‌وه چوونی ئه‌م هه‌موو ژماره‌یه‌مان نییه، به‌تایبه‌تی کهسهرچاوهکانی فریاگوزاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان جگه‌له‌وه‌ی له‌پێشه‌وه ئاماده‌کاری پێویستیان نه‌بووه، هاوکات له‌ناکاویش ناتوانێ شه‌پۆلی ئاواره‌ی تازه‌ی شه‌ڕه‌که بگرێته‌خۆی ودایانمهزرێنێ”.
یونس به‌ده‌م سه‌رنجی حه‌په‌ساو وهه‌ناسه سواریه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین ساته‌کانی ژیانی نێوکه‌مپه‌که‌دا که‌وته‌وه قسه‌کردن و وتی: “ئه‌گه‌رچی باوه‌ڕناکه‌م بهدهربازبوونمان وگهیشتنمان بۆئێره، به‌ڵام بارودۆخ لێره‌ش یه‌کجار ناهه‌مواره وپێده‌چێت لهجهههنمهوه قاچه‌کانمان په‌ڕی بێته ناو زه‌لکاوێکه‌وه.. هێشتا ژنان عه‌وداڵی هاوسه‌رو مناڵه‌کانیانن، هێشتا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌ڵکی بێچاره له‌نێو جه‌هه‌نه‌می شه‌ڕدا گیریان خواردووه، به‌دڵنیایه‌وه پیرو په‌که‌وته‌و نه‌خۆش وبرینداره‌کان ناتوانن ئه‌و ماوه‌یه ببڕن که‌ئێمه بڕیومانه وکه‌سیش به‌فکری ڕزگار کردنیانه‌وه نییه، ئه‌ی چاره‌نوسی ئه‌وانه‌ی له‌برسانا و له‌ترسی داعش وبۆردومانهکان له‌ژێر پاشماوه‌ی خانوه داروخاوهکاندا ماونه‌ته‌وه کێ ڕیگایه‌کی ده‌ربازکردنیان بۆ ده‌دۆزیته‌وه.. به‌ڕاستی مهئساتێکی گه‌وره‌ی ئینسانییه.. ئێستاش ئێمه رزگارمان نه‌بووه، به‌ڵکو چاره‌نوسمان هه‌واڵه‌ی ژیانی ده‌وارنشینی کراوه. له‌هه‌مولایه‌که‌وه که‌مپ ودهوار، خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌یان تێدا ئاخنیوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییترین پێداویستیه‌کانی ژیانی تێدابێت”.. ئایا ئه‌مه شه‌ڕی ڕزگارییه، یان داڕمان و کاولکردنی شارێک ودهوار نشین کردنی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی!..
سه‌رچاوه:
سایتی / شبکه النباء الانسانیه
سایتی/یوئێن ئێچ سی ئاڕ