ده‌شتی جه‌مال:
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ مارس لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاری هەڵکردنی “ئاڵای کوردستان”- که‌ئاڵای حزبه ناسیونالیسته‌کانی کورده‌و هیچ کاتێک ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستانی له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیراوه- لەسەر فەرمانگەکانی ئەو شارە بەبێ بەشداری لیستەکانی عەرەب وتورکومانەکان بەرێوەچوو. پاشان ڕۆژێک دواتر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌ن وپارێزگاری که‌رکوک لەلایەن کوتلە ولایه‌نه تورکومانەکانه‌وه بە خۆپیشاندانێک، ناڕه‌زایه‌تی بۆ بەردە بەردەم پارێزگای کەرکوک و سەرئەنجام ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
هێنانی پێشنیاری هەڵکردنی “ئالای کوردستان” لەم کاتە هەستیارەدا کە ئاڵۆگوڕی گەورە لە ناوچەکەدا دەچێتە پێش، بێ مه‌رامی سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندی حزبه ناسیونالیسته‌کانی کوردستان نییه. ئه‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ک بۆ چه‌سپاندنی باڵاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای حزبه ناسیونالیسته‌کانی کورده له‌به‌رامبه‌ر به‌غداو هه‌م به‌سه‌ر خودی خه‌ڵکی شاره‌که‌دا، به‌تایبه‌تی که‌شه‌ری موسڵ قۆناغی دوای داعش وسازدانه‌وه‌ی ناوچه‌کانی نفوزی هه‌رئه‌م حزبه میلیشیایانه‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه. به‌ڵام ئاکامی سیاسی ڕه‌وتی ڕوداوه‌کان هه‌رچیه‌ک بن هه‌ڵکردنی ئاڵای ئه‌م حزبانه بۆئه‌وه‌شه که له سه‌ر هه‌ستی قه‌ومی کاربکه‌ن بۆ داپۆشینی کارنامه‌ی گه‌نده‌ڵو دزێو‌و تاڵانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یانه، له‌کاتێکدا خه‌ڵكی شاری که‌رکوک زۆرترین باجی شەڕو کێشەو ململانێی لایەنە سیاسیەکان دەدەن، لەژێر باری قەیرانی ئابوری وسیاسەتی شکست خواردوی حزبە بۆرجوا قەومی وناسیونالست ومەزهەبیەکان وخودی دەوڵەتانی کۆنەپەرستی عێراقدان. شەڕو ئاوارەیی و نائه‌منی وبرسێتی و گرانی بێ خزمەتگوزاری وهێنانەخوارەوەی ئاستی ژیان‌و مەعیشەت بۆ ئاستێکی هێجگار خەتەرناک که له‌هه‌موو لایه‌که‌وه ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی گه‌مارۆداوه وخه‌ڵکی شاری که‌رکویشی له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م دۆخه‌دا ڕاگرتووه، دووکه‌ڵ و په‌رۆ کراوه‌ته نسیبیان ونه‌وت غازی که‌رکوکیش بۆ دوو حزبی بنه‌ماڵه‌یە. ئایا له‌وه‌ها فه‌زایه‌کدا، خه‌ڵکی که‌رکوک له هیچی تریان که‌م نه‌بوو جگه له هه‌ڵکردنی ئاڵا! ئایا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه میلیشیایه‌کان، خۆدزینه‌وه‌یه‌کی ئاشکرانییه له‌به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه وبه‌ژیان وئه‌منیه‌تی دانیشتوانی ئه‌م شاره‌و په‌نابردن بۆ باوەشێنکردن وئەستورکردنی ناکۆکی وکینە تۆزی قەومی لە شاری کەرکودا؟ ئایا ئه‌م هه‌نگاوه کار بۆ بێکاران وخۆراک بۆ برسیه‌کان وخانوبه‌ره‌ی خۆرایی بۆ کرێنشینان وئاوو کاره‌باو ته‌ندروستی شایسته بۆ هیچ که‌سێک دابین ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر نا ئیتر له‌پشتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵکردنی ئاڵاوه، ئه‌توانرێ چ داهاتویه‌ک به‌دی کرێت، جگه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر ئه‌و حزبانه‌ی که‌چه‌ند ساڵه حوکمرانی ده‌که‌ن وهیچیان بۆخه‌ڵك نه‌کردووه..
کارنامه‌ی ڕابردوو هەموو لایەکی بەو ڕاستیە ئاشناکردووه، کە لەدوای ڕووخانی رژێمی بەعس، چۆن هێزه قه‌ومیو ئیسلامیه‌کان له‌ئاستی کوردستان‌و عێراقدا، وڵاته‌که‌یان به‌سه‌ردەستەوتاقمی جۆراوجۆری تایفی و قەومی ومەزهەبیدا دابه‌شکرد وپله‌وپایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌نێو خۆیاندا دابه‌شکرد وسه‌ره‌نجام کۆمەڵگای عێراقیان بەم ڕۆژەی ئێستەی گەیاند. لایەن وپێکهاتەکانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیش له‌نێو شاری کەرکوکدا بەشێکە لەو هەیکەلەی که دەسەڵاتی مەرکەزی لەسەر دامەزراوە وئه‌مانه به‌رده‌وام بۆ دەرفەت و پلانێک دەگەڕێن کە ئەو شارە بۆ توندکردنەوەی کێشمەکیش و کارەسات ڕابکێشن، وله‌م ڕێگایه‌شه‌وه قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانی پێ فراوان وسه‌قامگیربکه‌نه‌وه. دابه‌شکردنی ناسنامه‌ی ئینسانی‌و هاوڵاتی یه‌کسانی شاری که‌رکوک بۆ ناسنامەی عەرەبی و ناسنامەی کوردی، یه‌کێک له‌وپلان و ده‌رفه‌تانه‌یه، که به‌هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندی به‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌وه نییه.
هەروەک زۆر جار لە دانیشتوانی شاری کەرکوکم بیستوە لە دوای “پرۆسەی ئازادیەوە” نە حکومەتی مەرکەزی نە حکومەتی هەرێم هیچیان بەجدی بەرپرسیاریتی ئەمنیەت وژیان گوزەران وخزمەگوزاریەکانیان لە ئەستۆ نەگرتووە، تائیستا بەشێکی زۆر لە کارمەندان وفەرمەنبەرەکان لەسەر میلاکی حکومەتی مەرکەزین وبەشێکیش لەسەر حکومەتی هەرێم، لەم دۆخە فەلاکەتبار وقەیراناوییەی ئێستادا ئەوانەی لەسەر حکومەتی ناوەندین موچەیان هەیە ئەوانەی لەسەری حکومەتی هەرێم ژیانیان هەمان چارەنوسی سیاسەتی بە ناو پاشەکەوتی موچە گرتونیەوەو لەبەرامبەر بێ مافی گەورەدا ڕاگیراون.
ئه‌و ئاڵۆزیەی که‌بارودۆخی سیاسی‌و یاسایی شاری کەرکوکی کردۆته مه‌سه‌له‌و کێشەیەکی پڕ دەرەدەسەری، سیاسەتو دەوری تائێستای ئه‌حزاب وهێزە قەومی وئیسلامیەکانه، چ له‌هه‌رێم وچ له‌ئاست ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیدا. ڕێگا چاره‌یه‌ک که‌ئه‌م هێزانه له‌هه‌ردوولایه‌نه‌وه گرتویانه‌ته پێش نه‌ک هه‌ر کێشه‌ی ئه‌م شاره چاره‌سه‌ر ناکات، به‌ڵکو وه‌ک برینێک له‌جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای عێراق وکوردستاندا، ده‌یهێڵێته‌وه‌و ناوه به‌ناوه‌ش به‌پێی بارودۆخی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رئه‌م هێزانه چاره‌نوس و ژیانی دانیشتوانی ئه‌م شاره له‌لێواری شه‌ڕو پێکدادانی قه‌ومی و کارەساتی گه‌وره‌دا ڕاده‌گرێ. ئه‌م هێزه قه‌ومی و ئیسلامیانه که لە ڕابردودا و به‌پێی هاوسه‌نگی هێزیان به‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسدا، فیدراڵیزمیان بۆ یەک لاکردنەوەی کێشەی قه‌ومی خەڵکی کوردستان خستە ڕوو وه له‌سه‌ری ڕێکه‌وتن، ده‌رکه‌وت که جگە لە هاوبەشیکردنی حزبە ناسیونالیستەکانی کوردستان لە کورسی دەسەڵاتی ناوەندیدا هیچی تر نەبوو. ئەوان که‌شەڕی پۆست ودەسەڵات وبەرژەوەندی خۆیان و پارەو داهاتی نەوت یان هەبوو، بە شەڕی مادەی ١٤٠ وپێشمەرگەو کێشەی ناوچەی جێ ناکۆکەکان بە خه‌ڵکیان دەفرۆشتەوە و پێشێلی ئیرادەی واقعی خەڵکی کوردستانیان کرد لەسەر ئەوەی کە بڕیار لەسەر ئایندەو داهاتووی خۆی بدات، هەربۆیە ڕابردوش بە ڕۆشنی ئەوەی نیشاندا کە فیدراڵیزم جگە لە بەدیلێکی ئەو حزبانە بۆ دابەشکردنی پۆست وقازانج وبەرژەوەندی دابەشکردن وجیاکردنەوەی ئینسانەکان لەسەر بنەمای زمان ونەتەوەو خاک و بەردانە گیانی یەکترو کردنیان بەگژی یەکترو وئایندەیەکی تری لێ چاوەڕوان ناکرێت.
ئایندی شاری کەرکوک وکێشه‌که‌ی لە گرەوەی یەکلاکردنەوەی مه‌سه‌له‌ی کورد وئایندەی کوردستاندایه، ئەویش له‌ڕێگای گەڕانەوە بۆ ڕاپرسی دانیشتوانەکەی له‌ریفراندۆمێکدا، بۆده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ئایا خه‌ڵکی کوردستان لە چوارچێوەی حکومەتی ناوەندی عێراقدا به‌مافو حه‌قی یه‌کسانه‌وه ده‌مێنێته‌وه وه‌یان بڕیار له‌سه‌ر جیابوونه‌وه له‌عێراق ده‌داو ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ پێکدێنێ. چاره‌سه‌ری کێشه‌ی شاری که‌رکوک به‌شێوه‌یه‌کی سیاسی‌و ئینسانی به‌دور له‌ئیمتیازاتی قه‌ومی و سه‌رکوتکردن، له‌ژیر سایه‌ی ئه‌نجامه‌کانی ڕاپرسی بۆ چاره‌نوسی کوردستاندا، ئه‌توانرێ ڕێگای دروست بگرێته‌به‌ر، که‌دیاره ئه‌ویش به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵکی شاره‌که خۆی له‌ریفراندۆمێکدا، تاخه‌ڵکی شاری که‌رکوک بڕیار بده‌ن ده‌بنه به‌شێک له‌کوردستانی سه‌ربه‌خۆ یان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌مێننه‌وه. بێگومان لەهەردوو ئەو هەڵبژاردەیەدا ئەوەی ڕای خەڵکی ئەو شارە خۆیەتی کامە لەو ڕێگا چارانە هەڵدەبژێرێت لە ده‌نگدانێکی ئازادانەوە دور لە زەخت وزۆر چاو سورکردنەوە.
ئەحزابە ناسیونالیستەکان و ئیسلامیەکان لە تەجروبەی ١٤ساڵی ڕابردودا لەکەرکوک ئەو ئیمتیحانەی خۆیان داوە وڕێگا چارەکانیان سنور کێشان بووه لەنێو پێکهاتەکانی کەرکوک، شارێک کەلەسەر کانگای نەوت خەوتووە دوو دەسەڵاتی عەشیرەت وبنەماڵە تەواوی سەروەت داهاتی بۆ خۆی قۆرخ کردووە وخەڵکی شارەکەشی لە خراپترین ئاستی ژیان وگوزەراندا ڕاگرتوە، ئەوان بە هەڵکردنی ئاڵا وبەناوی کوردایەتیەوە شەڕی بەرژەوەندی ئەجنداکانی خۆیان ودەوڵەتانی ناوچەکە دەکەن. ئەوان بە داتاشینی هەویەتی درۆزنانەی قەومی ئیمە بەگژی یەکدا دەکەن وپێکهات وسیمای جوانی کەرکوک ناشرین دەکەن و لێمان تێک دەدەن، بۆ ئیمەیەک کە مێژوویەکە لەگەڵ یەکدا تێکەڵین ژن‌و ژنخوازی وهاوسێ وهاوچارەنوس وهاوپیشەین، ئێمە کە ڕۆژانە لە قوتابخانەو شۆێنی کار‌و بازاڕ‌و گەڕەک وسەیران، خۆشیەکانمان پێکەوەین بەوان بێت گەڕەکەکانمان لەیەک جیا بکەینه‌وە کە کردویانە تا مەرامی ژەهراویان مەیسەر بێت و بەگژی یەکماندا بکەن. .
ئەم دۆخەی واخەریک پێش دێت پێویستە بەهۆشداریەوە مامەڵەی بکەین تا کار لەکار نەترازاوە ناکرێت بە درۆ و هەڵڕشتنی قسەی بریق باقی ئەم حزبە ناسیونالیستانە بڕوا بکەین … بۆیه ئه‌م دۆخه بانگەوازمان دەکات ئێمەی ئازادیخواز وئینسان دۆستان پێکەوە سەنگەرمان یەک بخەین بۆ بەرگری لە کۆمەڵگایەکی ئارام وژیانی پێکەوەیی ومافی یەکسان . شارى کەرکوک شارى هەموو دانیشتوانەکەیەتى. هەر هاوڵاتیەک کە پێشتر لەم شارە دانیشتبێت یان تازە بیەوێ ببێتە دانیشتوى ئەم شارە، بەدەر لە ناسنامەى قەومى و دینى و تائیفى، ئازادە و بە هیچ هۆ و بەهانەیەکەوە نابێ ڕێگاى لێبگیرێت یان کێشەى بۆ دروستبکرێت. نابێ هیچ هاوڵاتیەک بەهەر بەهانەیەکەوە بێت دەر بکرێت، پێویستە بەر بگرین لەدەرکردنی ئاوارەکان وداوای دابینکردنی ژیانێکی شیاوی ئینسانیان بۆ بکەین، فشارەکانمان توند بکەینەوە کە بەشێك لەداهاتى نەوتى کەرکوک بۆ گەشەپێدانی شار‌و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارى بۆ دانیشتوانەکەی دابین بکرێت. هێزی چەکدار و میلیشیای حزبەکان و حکومەتی ناوەندی‌و حکومەتی هەرێم لە شار بڕۆنە دەرەوە. ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی دەستبەر بکرێت وڕێگا نەدرێت بە یاسا حزبیەکان لە کاتی کێشەو ململانیان پەنا بۆچەک و شەڕ بەرن و هەر جۆر هاندانى ڕق‌و کینە‌و دووبەرەکى نەتەوەیی ڕێگا پێ نەدرێت. دەستی ده‌خاله‌تی ووڵاتانی ناوچه‌که، به تایبه‌تی ئێران، تورکیا و .. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک‌و لەژێر هه‌ر ناو و بیانوویه‌کدا ڕێگا پێ نەدرێت …با بەدەنگی بەرز بەڕوویاندا بوەستینەوە و بڵێن ژیانمان وئایندەمان لە ئاڵا‌و خاکی کەرکوک موقەدەسترە.