له‌دژی کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی شاری موسڵ، دەنگی ناڕەزایهتی هەڵبڕن!
لهدرێژەی توندبوونه‌وە‌ی جه‌نگ له‌به‌ری ڕۆژئاوای شاری موسڵ و له چوارچێوەی په‌لامارو هێرشی هێزە ئاسمانیه‌کانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یماناندا، دوێنێ ڕۆژی 23 ئه‌م مانگه، فرۆکه جه‌نگیه‌کان، گهڕەکی “موسڵ ئەلجەدیدە” و دەوروبهریان کردە ئامانج و له‌ئاکامی بۆردومانهکانیشدا، ماڵوحاڵی خه‌ڵکی ئه‌م گه‌ڕە‌که‌ی ویرانکرد و نزیکه‌ی 300 هاوڵاتی کردە قوربانی و ژمارەیهکی تریشی بێسه‌روشوێن کرد. تەنانەت میدیای نۆکەر ئەوەی بۆ ناشاردرێتەوە کە هەر ئێستا لاشەی سەدان هاوڵاتی سیڤیڵ لە ناو کۆڵان و شەقامەکاندا کەوتوون و لاشەکانیان بۆگەنی کردوە و تەنانەت دەرفەتی ناشتنیان نیە و بووەتە هۆی تێکدانی باری دەرونی باقی دانیشتوان کە تا ئیستا بە زیندوێتی ماونەتەوە.
لەوەتەی شەڕی بەناو ” ئازادکردنی موسڵ” دەستی پێکردوە، هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لەناو شارەکەو دەوروبەری لەنێوان ئاگری ئەو شەڕەدا ژیانیان لەدەستداوە. دەیان هەزار بریندار‌و سەدان هەزاریش ئاوارەبوون. کارەساتەکە هەر بەوەوە ناوەستێ، بەڵکو چارەنوسی ٤٠٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی کە ئێستا لەبەشی رۆژاوای موسڵ لەناو جەنگەکەدا گیریان خواردووە لەژێر رەحمەتی بۆمبارانی فڕۆکەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی و تیرۆریستانی داعشدایەو ئەگەر لەوەش سەریان سەلامەت بێت، برسێتی و نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە هەڕەشە لەژیانیان دەکات. ئەگەر ئەو ٢٠٠ هەزار هاوڵاتیەی دیکە کە لەدەورووبەری موسڵ دەژین بۆ ئەو ژمارەیە زیاد بکەین، رادەی کارەساتە مرۆییەکە زۆر لەوە زیاتر دەبێت. رزگاربوون لەدەستی جەنگ بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی موسڵ بووەتە مەحال کە یان لەکاتی هەڵهاتندا بە چەکی داعش دەکوژرێن یان لەکاتی مانەوەدا لەبرسا یان بەهۆی بۆمبارانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە دەکوژرێن!
شەڕێك کە لەموسڵدا بەرپاکراوە، شەڕێك نیە لەدژی تیرۆریستانی داعش، بەڵکو شەڕی بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتانی ئیمپریالیستی و کۆنەپەرستی ناوچەکەو تیرۆریزمی ئیسلامی داعشە کە خەڵکی موسڵی تێدا دەکرێتە قوربانی و ئەوان بەنرخی ژیان و ئاوارەیی و ماڵوێرانی بەهای بەرژەوەندیەکانی ئەو هێزو دەوڵەتانە دەدەن.
ئێمە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە هوشداری ئەوەمان دا کە ئەم جەنگە دەبێتە هۆی کارەسات و ماڵوێرانی و کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی مەدەنی شارێکی یەك ملیۆن و نیوی. دەبێتە هۆی کاولکاری و تێکدانی هەموو سیمایەکی شارستانی ئەو شارە. بانگەوازمان بۆ خەڵکی ئازادیخواز‌و مرۆڤدۆست و موتەمەدین کرد کە دژی ئەم شەڕە بێینە مەیدان. ئێستاش هەر رێگەی کۆتاییهێنان بەو کارەساتە هاتنەمەیدانی مرۆڤایەتی ئازادیخواز‌و موتەمەدینی دنیا‌و ناوچەکەو عێراقە دژی ئەم بەربەریەتەی کە بەناوی جەنگی دژی داعشەوە بەرێوەدەچێ. دەبێ دەنگی ناڕەزایەتیمان هەڵبڕین و هاوار بکەین کە بەربەریەت و بۆردومانی ئاسمانی خەڵکی مەدەنی راگرن و دەست هەڵگرن لە کاولکاری قوتابخانەو خەستەخانەو ماڵ‌و حاڵی خەڵك، دەست هەڵگرن لە کارەسات نانەوە بۆ خەڵک لە رێگەی شەڕی بەناو داعشەوە لەپێناو بەرژەوەندیە قێزەونەکانی خۆتاندا بۆ سەپاندنی ملهوڕی و باڵادەستی سیاسی و سەربازی و ئابوری خۆتان بەسەر دنیا‌و ناوچەکەدا. دەست هەڵگرن لە هاوکاریە ئاشکراو ژێربەژێرەکانتان لەگەڵ داعش و هەڵڕشتنی پارەو پول و چەک و کۆمەکی لۆجیستی بۆی، دەست هەڵگرن لەهاوکاری رژێم و دەوڵەتە کۆنەپەرست و تیرۆریست پەروەرو هاوپەیمان و هاوفکرەکانی داعش.
چارەسەری بنەرەتی و لەبنەوە دەرهێنانی داعش و تیرۆریزمی ئیسلامی بەبەرەی یەکسانیخوازو موتەمەدین و ئازادیخوازی ناوچەکەو دنیا دەکرێ و لەجیاتی باراندنی بۆمب بەسەر خەڵکدا سەرچاوەی کۆمەکەکانتان بۆ داعش دابخەن.
رووداوەکانی دوێنێ تەنها دڵۆپێکە لە دەریایەک کە بە ناو سانسۆری توندی راگەیاندندا دزەی کردووە و کۆمه‌ڵکوژیه‌کی تری بۆسه‌ر ڕوداوە خوێناوی و کارەساتبارەکانی چه‌ند مانگی رابردووی ئه‌م جه‌نگه زیادکردوە، که تائێستا هیچ لایه‌ک بهرپرسیاریەتهکهی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووە!
بۆمبارانکردن وکاولکردنی شارێک و کوشتاری خه‌ڵکه‌که‌ی که له‌ژیر په‌ردەی “شه‌ڕ له‌دژی تیرۆر”دا پهیڕەوی لێدەکرێت، تاوانێکه له‌دژی به‌شه‌ریه‌ت و دەبێ ڕابگیرێت. دەبێ ئه‌مریکاو هاوپهیمانە جیهانی و ناوچەییەکانیان ڕاسته‌وخۆ وەک به‌رپرسیار و تاوانباری ئه‌م کوشتارە بناسرێن. دەبێ خه‌ڵكی عێراق و ناوچه‌که و جیهان له‌دژی ئەم بەربەریەتە و بۆردومان و پهلامارە ئاسمانیه‌کان بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌دەنی بێنه مهیدانهوە و دەنگی ناڕەزایهتی به‌ڕووی تاوانه دژی ئینسانیه‌کانی ئه‌م جه‌نگه‌دا هه‌ڵبڕن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، وێڕای مه‌حکومکردنی توندی ئه‌م کوشتارە، بانگه‌وازی خەڵكی موتهمەدین و ئازادیخوازی کوردستان و ناوچه‌که و جیهان دەکەن که‌به‌توندی دەنگی ناڕەزایهتی به‌رامبه‌ر به‌م کوشتارە هه‌ڵبڕن و بۆ دەسکۆتاکردنی دەخالەتی ملهوڕانەی ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەمپریالیست لە ناوچەکە بێنە مەیدانەوە. ئەرکی دەستبەجێی سەرجەم بەشەریەتی شارستانی و ئازادیخوازی جیهانە بۆ ڕاگرتنی دەستبهجێی ئەم بۆردمان و پهلامارە ئاسمانیانە بۆسه‌ر خه‌ڵکی مه‌دەنی شاری موسڵ برژێنە مەیدان و مەحکوم و ریسوای بکەن و داوای راگرتنی دەستبەجێی بکەن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عێراق
24/3/2017