کردەوە تیرۆریستیەکەی لەندەن بە توندی محکوم دەکەین
ئەمرۆ چوار شەمە ڕێکه‌وتی ٢٢-٣-٢٠١٧ لەکردەوەیەکی تیرۆریستی‌دا بە مەبەستی هێرشکردنە سەر پەرلەمانی بەریتانیا لە ناوچەی وێستمنستەر، ٥ کوژراو ٤٠ کەسی تریش بریندار بوون. هاوکات بەپێی هەواڵەکان بەشیک لە بریندارەکان لەدۆخیکی ناجگیردان و له‌ئاکامیشدا ترس و دڵەراوەکێ له‌مه‌ودایه‌کی فراواندا، ژیانی خەڵکی شاری لەندەنی داگرتووه..
ئەم کرده‌وه تیرۆریستیە که‌به‌دوای زنجیرەیەک له‌کاری تیرۆریستی له‌چەند مانگی رابردوودا، له‌لایه‌ن تیرۆریستانی ئیسلامیه‌وه ڕووبه‌روی خه‌ڵکی فەرەنساو بەلجیکاو ئەڵمانیا بوه‌وه وله‌ئه‌نجامدا، ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیانی کرده قوربانی و ده‌ستی نه‌گریسی بۆ سه‌ر ژیانی ئاسایی وئارامی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه درێژکرد، به‌رهه‌می کێشه‌و ململانێی هه‌ردوو به‌ره‌ی تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی وتیرۆریزمی ئیسلامیه، که‌له‌ژێر سایه‌ی درێژه‌کێشان وتوندبوونه‌وه‌ی جه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، پریشکه‌کانی بۆ ئه‌م وڵاتانه گوێزاوه‌ته‌وه‌و له‌ئاکامیشدا، ژیان‌و ئارامی خه‌ڵکو کۆمه‌ڵگای کردۆته بارمته‌ی خۆی. ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە “به‌ره‌ی جیهانی له‌دژی تیرۆر” به‌ڕابه‌ری ترامپ و ده‌سته‌ی ئه‌ڵترا راستره‌و و راسیستی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌مریکا، که‌خۆیان هۆکاری نائارامی کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکاو جیهانین، له‌کۆبوونه‌وه‌دان، تا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی “داعش” دوژمنی هاوبه‌شیان بده‌ن. دوژمنێک که‌خۆیان دروستیان کرد و به‌ریاندایه گیانی کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان وئێستاش بۆ راگرتنی بالانسی هێز له‌جه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتدا، کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپای گۆڕێوه بۆمه‌یدانی جه‌نگێکی تیرۆریستی.
بێگومان له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگ و ملمڵانێی هه‌ردوو به‌ره‌ی تیرۆریستان‌دا، ئه‌وه هاوڵاتیانی بەریتانیاو ئەوروپاو ئەمریکان که‌هاوشێوەی خەڵکی کۆمەڵگای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، لەگەڵ یەک چارەنوس ویەک ئایندەدا بەرەو رووکردۆتەوە، جه‌نگ له‌سوریاو عێراق، له‌لیبیا و یه‌مه‌ن وسۆمال.. هاوکات تیرۆر له‌ئه‌وروپا، به‌شه لێکهه‌ڵپێکراوه‌کانی جه‌نگ وململانێی کۆنه‌په‌رستانه‌و تیرۆریستی، هێزو ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رست و ئیمپریالسیتین که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و دابه‌شکردنه‌وه‌ی دونیا کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریان خستۆته نیو تونێلی تیرۆر‌و ئینسانکوژی و کاولکاریه‌وه. هه‌ربۆیه ئه‌وه خه‌ڵکی ئازادیخوازی دونیا‌و به‌ره‌ی موته‌مه‌دینی دونیایه که‌ده‌بێ بێته‌مه‌یدانه‌وه تا سنوریک بۆ دڕندەیی ئه‌م تیرۆریزمه هەوسار پچراوه وکردەوە ئینسان کوژه‌یه‌کانی دابنێت و هاوکاتیش کۆتایی به جه‌نگ و بۆمباران کردن و ماڵویرانی و دەربەدەری وئاوارەی ومەرگی راچڵکینەری سنورە دەستکردەکان بهێنێت.
ئێمە لە هەردوو رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق، سەرباری بە توندی ئیدانەکردنی ئەم کردەوە تیۆریستیەی ئەمڕۆی لەندەن خۆمان بە غەمبار دەزانین لە پاڵ کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوەدا رادەوەستین و هیوای زووچاک بوونەوە بۆ بریبندارەکان و ئارامی بۆ کەسوکارو لە گەڵ بەرەی دنیای شارستانی و ئازادیخوازی بۆ دونیایه‌کی هه‌رچی ئارام و ئینسانی به‌د‌ور له‌تیرۆر وجه‌نگ تێده‌کۆشین.
مەرک بۆ تیرۆریستان
ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ڕێکخراوی ده‌ره‌وهی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عێراق
٢٢/٣/٢٠١٧