با له‌ ٨ ‌مارسی ئه‌مساڵدا دژبه‌شودانی مناڵان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین

ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ له‌دنیادا و لە ئاکامی خه‌‌باتێکی نه‌پچراوەی‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخوازو یه‌کسانیخواز به‌شێکی زۆر له‌ مافه‌ فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی ژنان و منالان به‌ده‌ستهاتوه‌، و حکومه‌ته‌کانی ناچارکردوه‌ که‌ خۆشگوزه‌رانی و مافه‌کانی ژنان و منالان تاڕادەیەکی بەرجەستە به‌یه‌کسانی ده‌ستە به‌ربکه‌ن، ئه‌وا له‌وکۆمه‌لگایانه‌ی که‌ یاسای دینی وکه‌لتوری کۆنه‌په‌رستی وپیاو سالاری  باڵا ده‌سته،‌ سته‌مکێشی ژنان وژیرده‌سته‌ی ئه‌پارتایدی جنسی به‌قیزه‌وه‌ندترین شیوه‌ نمایشی خۆی ده‌کات. لە ئاکامی بەردەوام بوونی ململانێی کۆنەپەرستانەی نێوان ڕەوتە جۆراوجۆرەکانی بۆرژوا ناسیونالیست‌و ئیسلامیەکان،خەڵکی عێراق  دوچاری جه‌نگ و تیرۆرو کاره‌ساتی ئینسانی گه‌وره‌و پشیویەکی کۆمه‌ڵایه‌تی گەورە و بێوێنە بۆتەوە‌. سیاسەتی جیاکاری تایفی‌و سەرکوت، تەوژمێکی بەهێزی بەخۆیەوە گرتووە. سەرباری گرانی و بیکاری و هەژاری وفەساد و تاڵانی ئاشکرا، جێگیرکردنی یاسای دواکەوتوانەی میلیشیایی چەکداری…تاد، ئەوا دۆخی ژنان لەنیو ئەو سیناریو تاڵەدا کارەسات بارە. جیاکاری وداسەپاندنی یاسای کۆنەپەرستی ئیسلامی، ستەمکێشی و بێمافی  ژنان بەوپەری خۆی گەیاندووە.  حکومەتی هەرێمی کوردستان! بەجیا لەوە بەرپرسە‌ لە هەڵومەرجی دۆزەخ ئاسای ژنان و چوونە  سەری ئاماره‌کانی توندوتیژی و کوشتنی ژنان و ئه‌تکردن وتەحەروش و خۆسوتاندن وبەشودانی کچانی خوار ١٨سال،  هاوکات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عیراقیش‌ به‌رپرسی ڕاستەوخۆی  سازکردنی ئه و‌ژینگه‌ دژه‌ ژن و دژ منالانه‌یه،‌ که‌ ئه‌مرۆ ده‌یان خیزان به‌هۆی هەڵومەرجی دژواری ژیانی مه‌مره‌و مه‌ژی له‌ که‌مپه‌کانی پەنابەراندا ناچار به‌ رازیبون به‌ به‌ شودانی مناله‌کانیان کراون.

بەهۆی خۆ دزینەوەو بێدەربەستی حکومه‌ت!! لەبه‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردن و فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی ئینسانی و  بۆ ژنان و مناڵان و ئەو هەڵومەرجە نائینسانیەی تیایدان، لە ماوەی یەک سالی رابردودا دەیان ژنی ڕزگار بووی ژێر چەقوکانی پیاو سالاری پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە کردوە، تا بەهانایانەوە بچێت. فیدراسۆنیش وه‌ک هه‌میشه‌ هاوکاری بێدرێغی یاسایی وڕێنمای ژنانی په‌نابه‌ری کردوە لە ولاتەکانی ئەوروپا و بە هانایانەوە چووە، تا بتوانێت و هێندی بکرێت کێشەو گیروگرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکات و بیانخاتە سەر رێچکەی دامه‌زراندنی ژیانێکی نوێ. هەروەها لێبراوانە دژ بە توندو تیژی وکوشتنی ناموسی وئه‌و هۆکارە فەرهەنگی وسیاسی و یاسایانەی ئەم دیاردەیە پەرەپێیدەدەن، تێکۆشاوە.

ئه‌گه‌ر تا دۆێنی کچانی خوار تەمەن ١٨ سالی ئاواره‌ی ناوخۆ له‌ لایه‌ن بانده‌بازرگانه‌کان ئەوانەی کەبازرگانی به‌ جه‌سته‌ی ئینسانه‌وه دەکەن،‌ کرێن و فرۆشتنیان به‌ کچان و ژنانی ناوخۆ ده‌کرد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌وا هه‌رئه مرۆ بەجۆرێکی تر دیاردەی بەشودانی مناڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لەکوردستان وعێراق راچڵکێنەرە و ئاواره‌کانی ناوخۆ‌ وه‌ ‌که‌مپه‌کانی په‌نابه‌رانیشی گرتۆتەوە.

به‌پێ ئه‌و ئامارانه‌ی پیشتر له‌ به‌یانی ڕۆژنامه‌گه‌ری هەفتانەی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی بەزمانی ئینگلیزی ڕامانگەیاندبوو، به‌دوای هاتنی ڕه‌وتی کۆنه‌په‌رستی داعشه‌وه‌ له‌ سالی 2014 وه‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موسل وئاوارەی ودەربەدەری وماڵویرانی دەیان ئاوارەی ناوخۆ ئاوارەی سوریا بۆ کوردستان  له‌ سه‌دا 38 حالاتی زه‌واجی منالان له‌ که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران له‌ کوردستان تۆمارکراوه.‌ له‌ کەمپی عه‌ربه‌ت 143 حالات تۆمارکراوه‌ که‌ 85 مـنالان بوون،، له‌که‌مپی ئاشتی 718 زه‌واجی منال تۆمارکراوه‌.

سنوردانان بۆ ئه‌م تاوانانه‌ی دژ به‌ منالان له‌ که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران به‌ریوه‌ ده‌چێت ده‌ستبه‌جی ئه‌رکێکه‌ له‌ ئه‌ستوی حکومه‌تی عێراق و هه‌ریم کەبه‌ یاسا ده‌ستی ئه‌م تاوانانه‌ له‌سه‌ر منالان قه‌ده‌غه‌ بکات، بەشودانی منالان پیشلکاری ڕاستەوخۆیە بەرامبەر بە مافەکانی منالان و دەبێ وەک بەشودانی زۆرەملێ تەماشا بکرێت . فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ ڕۆژی 8مارس رۆژی جیهانی ژنان سەرباری پشتیوانی خۆی لە کەمپەینی دژ بە شودانی منالان لەکوردستان جارێکی تر بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان و ڕێکخراوه‌کانی داکۆیکار له‌ مافه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌کات بۆ پاراستنی مافه‌کانی منالان و دژ به‌ شودانی منالان له‌ که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان یه‌ک بخه‌ن  وفشار بهینن بۆ حکومه‌تی عیراقی و هه‌رێم که‌ :

١-قه‌ده‌غه‌کردن ولێپرسینەوەو سزادانی یاسایی، به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی زه‌واج له‌گه‌ڵ منالانی خوارته‌مه‌ن ١٨سال ئه‌نجامده‌ده‌ن.

٢-سزادانی یاسای و ده‌ستکۆتاکردنی تۆڕ و بانده‌ تاوانکاره‌کان وه‌ هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ده‌زگاو که‌سایەتیو دینی ودامه‌زراوانه‌ی ڕه‌سمێت به‌ به‌شودانی منالان ده‌ده‌ن.

٣-دابینکردنی سه‌رجه‌م پێداویستیەکان وخزمه‌تگوزاریه‌کان و ژیانێکی شیاو بۆ په‌نابه‌ران وتێکه‌ڵکردن و قبولکردنی منالانی په‌نابه‌ر له‌قوتابخانه‌کان

بەرزو بەڕێز بێت 8مارس رۆژی جیهانی ژنان

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

٤/٠٣/٢٠١٧

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *