نا بۆ بەیەکگەیشتنی ڕاسیسم وتیرۆر لە” کیبەکی کەنەدا”

راگه‌یاندنی هه‌ردوو رێکخراوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق له‌کەنەدا به‌هه‌ردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی:                            

زۆری نەخایاند بەدوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکای تازە( دۆناڵد تڕەمپ) لە کۆشکی سپی، بۆ قەدەغەکردن وڕاگرتنی سەفەر بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ بۆ هاووڵاتیانی ٧ ووڵاتی( ئێران، عێراق،سوریا،سودان،لیبیا، یەمەن،سۆماڵ). پاش لێکەوتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی ئازادیخواز لەسەرتاسەری دنیا و ناوخۆی ئەمەریکا لەبەرامبەر ئەم بڕیارە ڕاسیستیانەیدا. لەهەمان کاتدا بەرەی ڕاستی کۆمەڵگا پشتیوانیان لەم بڕیارە دەربڕی وخۆشحاڵ بوون بەبڕیارێکی لەم جۆرە، کەدەرگا دەکاتەوە سەرپشت بۆ بردنەپێشەوەی سیاسەتی ڕاست ونوێنەرەکانیان لەحیزبە سیاسیە ڕاستڕەوەکان کە لەئێستادا لەهەڵکشاندایە لەئەوروپا وئەمەریکا.

 هەر دوای ٢ ڕۆژ لە بڕیارەکەی کۆشکی سپی، تاوانێکی تیرۆریستی بەدەستی یەکێک لە گەنجە توندڕەوەکانی کەنەدا بەناوی(Alexander Bissoneite) کەخوێندکاری زانستە مرۆییەکانە لە زانکۆی لاڤاڵ لە شاری کیبەک، وەناسراوە لەناو بزووتنەوەی ڕاستڕەوی ودژی بێگانە و دژ بەفیمینزم لەزانکۆدا.

ئەوەبوو ڕۆی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جەنیوەری ٢٠١٧ پێش کاتژمێر ٨ی ئێوارە، بەچەکی (کەی ٤) هێرشێکی تیرۆریستی کردە سەر مزگەوتی سەنتەری کەلتوری ئیسلامی لە کیبەک( Centre Cultural Islamique de Quebec) کە ئامادەبوان سەرقاڵی نوێژی شێوان بوون. دوای دەستڕێژی بۆسەرئامادەبوان ٦کەس گیانی لەدەستدا و١٩ کەسیش بریندار بوون کەبرینی ٢نیان سەختە. جێی باسە کە هەموو قوربانی و بریندارەکان پیاون و تەمەنیا لە نێوان ٣٩-٦٠ ساڵە.

 سەرمایەداری ودەسەڵاتەکەیان هەرڕۆژەی مەرگەساتێک بۆ دانیشتوانی ئەم سەرزەمینە دەخوڵقێنن وترس وتۆقاندن وتیرۆر دەکەنە ژەمێکێ ئینسانەکانی. ئەوەتانێ تیرۆری ئیسلامی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وسەرتاسەری جیهان نائەمنی دەخەنە هەموو کونج وکەلەبەرێکی ئەم دنیایە. لەپاڵیەوە بزووتنەوەی ڕاسیستی سەری هەڵناوە و بەرەوهەڵکشان دەچێی ونوێنەرەکانیان لەباڵی ڕاستی کۆمەڵگادا حیزبەکانیان لەکێبڕکێی دیمۆکراسی وهەڵبژاردنەکان سەرکەوتن بەدەست دێنن، کە سەرۆکی ئەمەریکا یەکێکیانە. بۆیە دەبێت لەبەرامبەر ئەم نیزامە بەگشتی وئەم بزووتنەوەی ڕاسیستیەدا، بەرەی ئازایخواز ومرۆڤدۆست و کرێکاران وزەحمەتکێشان وکۆمۆنیست وسۆسیالیستەکان یەک ڕیز وڕێکخراو بێنە مەیدان و ڕێگە نەدەن بەربەریەت جێگای کۆمەڵگای مەدەنی و پێشکەوتوخواز بگرێتەوە.

 ئێمە لەهەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراقدا ئامادەین لەپێشەوەی ئەو بەرەیەدا خەبات بکەین و ڕێگا چارەکان بخەینە ڕوو.

 لێرەوە بەناوی ڕێکخراوی کەنەدای هەردوو حیزبەوە سەرکۆنەی ئەوکارە تیرۆریستیە دەکەین وبەدژی ئینسانی دادەنێین. وەبانگەواز دەکەین کە خەڵکی ئازادیخوازی کەنەدا فشاربخەنە سەر حکومەتی کەنەدا کەچیتر ڕێگەنەدا لەژێر ناوی مەڵتی کەڵچەریدا بزووتنەوە توندڕەو و مەزهەبی و قەومی و…تاد بەئاشکرا و بەیاسایی کارو هەڵسوڕان بکەن وژەهری دژی ئینسانی جیاکاری ئینسانەکان بڵاوبکەنەوە.

بژی بەرەی دژی تیرۆر  و راسیزم

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق/کەنەدا

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/کەنەدا

٣١ی جەنیوەری ٢٠١٧

 

No to integration of racism and terror in “Quebec City in Canada”

Not long after the resolution made in the White House by the newly elected president of the United States of America “Donald Trump” in banning and preventing travelling into the United States for a period of 90 days for citizens of 7 countries “Iran, Iraq, Syria, Sudan, Libya, Yemen and Somalia”. Following the condemnation and disappointment of the libertarians across the entire world as well as inside the United States of America in response to this racist resolution. At the same time as the right wing of the society expressed their support and contentment in making such resolutions, such resolutions by itself will set the door wide open for the right wing groups to advance with their policies not counting that they are working on increasing the members of the right wing political parties and amassing their representatives in Europe and United States of America.

 Precisely two days after the decision pronounced by the White House; a terrorist crime was committed by one of the youth extremists “Alexander Bissoneite”, it is worth mentioning that he is a student in the humanitarian studies at University of Laval in Quebec City; he is also known for being a member of a right wing movement rallying against foreigners and feminism movement at the university.

 On Sunday, January 29, 2017 just before 8 o’clock in the evening he committed a terrorist attack on a mosque; the “Islamic Cultural Center of Quebec” whereas the attendees there were performing their evening prayers. He riddled the attendees with bullets and as a result 6 people lost their lives and 19 others were injured, two of those casualties are severely injured. It is important to mention that all the victims of this crime are men and they are between the ages of 39 to 60.

Capitalism and its authorities are daily creating calamities upon the people of this earth and they are feeding the hearts of this population with fear, dread and terror. On one hand we are witnessing the Islamic politics terrorism in the Middle East and across the world is petrifying every place and corner of this earth. On the other hand the racist movement is rising under the name of democracy and their members are gaining momentum with the support of the right wing political parties winning the elections as in the case of the current president of the United States of America.

 Thus and in general it is the duty of the libertarian, activists, workers, labourers, communists and socialists all together and organized to stand against this wave in order to stop this barbarism and substitute it with an advanced civil society. We in both Workers Communist parties of Kurdistan and Iraq’s are prepared to march at the front lines to struggle with the purpose of finding and proffering a solution to this crises.

 Via this platform and in the name of both parties we are condemning this terrorist act and consider it as an action against all humanity and call upon all activists and libertarians in Canada to put pressure on the Canadian government to no longer permit the extremists, religious and nationalists as well as all other movements of such sorts publicly and legally carry out their activities in the name of multiculturalism and spreading the poison of segregation and anti-humanity.

 Long live anti-terrorism and racism front

 Worker Communist party of Iraq/ Canada

 Worker Communist party of Kurdistan/ Canada

 January 31, 2017

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *