تهوهر سهبارهت به ناڕهزایهتیهكان:
خوێنهرانی خۆشهویست، ئهمهی بهردهستان گفتوگۆیهكه دهربارهی ناڕهزایهتیهكان و ئاسۆ و ئامانجهكانی و ڕێگریهكانی بهردهمی. بهشداربووانی ئهم تهوهره هاوڕێیان عهبدوڵا مهحمود، محسن كهریم و دهشتی جهماله كه له نیوهی یهكهمی مانگی دیسێمبهردا سازدراوه.
دیدگای سۆسیالیستی: ماوهی ئهم دووساڵەی دوایی كه ژیان و گوزەرانی کرێکاران و کارمەندان و جەماوەری بێبهش زیاتر بەرەوخراپی چووە و قهیرانی ئابوری و سیاسی ژیانی هاڕیون، ناڕهزایهتیهكان فراوان بوونهتهوه. لەدوای ١٧ شوباتەوە هێشتا هەست ناکرێت جەماوەر ئەزمونێکی وەرگرتبێ بۆ دەربرینی ناڕهزایهتیەكی ئامانجدار و ئاسۆدار. بەگشتی هۆکاری ئەمە بەچی ئەزانن؟ یاخود چ قسەیهكتان ههیه لەو بارەیەوە؟
عەبدوڵا مەحمود: من لام وانییە، خەڵکی کرێکار و زەحمەتکیش لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیەکانیاندا، ئەزمونیان وەرنەگرتبێ. هەموو خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیەکی جەماوەری هەڵگری ئەزموونی تایبەت بەخۆیەتی. کرێکاران و کارمەندان، جەماوەری ناڕازی لە دڵی هەر مانگرتن و کۆبونەوە و خۆپیشاندان و ئاکسیۆنێکدا، ئەزموون وەردەگرن و خاراوتر دەبن. بەچاویان ڕۆشنتر دەبێت. رابەرو قسەکەری تازەی تیا دێنە دەر. ئەگەر لە ١٧ شوبات و پێش ١٧ شوباتدا، خەڵک و بزووتنەوەی ناڕهزایهتی جەماوەری تا رادەیەکی زۆر لەلایەن ئۆپۆزیسێۆنی بۆرژوازییەوە، جڵەو کرابوو، یان ئەوان ئاڕاستەیان دەکرد و دروشم و داخوازیان دەخستە بەردەمی، ئەوا بە دوای ١٧ شوباتدا، بزووتنهوهی ناڕهزایهتی جەماوەری و بزووتنهوه کۆمەڵایەتیەکان تا رادەیەکی زۆر لەم ئۆپۆزیسێۆنە، دوور کەوتونەتەوە. خۆشباوەڕییان بەو ئۆپۆزیسیۆنە تا ئاستێکی بەرچاو، رەویوەتەوە. ئەمە ئەزمونێکی گرنگ و هەنگاوێکی ئیجابییە کە دەبێ بە ئاڕاستهی دوورکەوتنەوەی یەکجاری لە ئاسۆ و سیاسەتی ئەم بزووتنهوهیە بەرەوپیش بچێت. تەنانەت لە باری سیاسیەوە ئاڵوگۆری بەسەردا هاتووە، ئێوە تەماشا بکەن، لە ناو دڵی هەراوهوریایەکی میدیا و ماسمیدیا و راگەیاندنێکی هەزار سەردا، کە دەیانەوێ کێشەکانی خەڵکی کوردستان لەوانەش دۆخی داڕوخاوی ئابوری و بێموچەیی و بێمافی و… بگێڕنەوە بۆ پرسی سیاسی نێوان حزبەکان و پەککەوتنی پەرلەمان و پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و…تاد، ئەمە نەیتوانی جەماوەری ناڕازی فریوبدات، زەهنیان لەسەر خواستەکانیان بگوازێتەوە بۆ پرسی بەزۆر دروستکراو و ململانێی حزبەکان. ئەمە نیشاندەری بە ئاگاهاتنەوە و دورکەوتنەوەیە لە سیاسەتی ئۆپۆزیسێۆنی بۆرژوازی کورد. ئەوە لە کاتێکدایە، پێش ١٧ شوبات و دوای ١٧ شوباتیش تا ئەوکاتەی کە ئۆپۆزیسێۆنی بۆرژوازی کورد چووە نا حکومەتی بنکە پان و فراوانەوە، کەم خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی و مانگرتن و کۆبونەوە هەبوو، مۆر و خەت و نیشانی بزووتنهوهی گۆڕان و ئۆپۆزیسێۆنی بۆرژوازی کوردی پێوە نەبێت.
خۆپیشاندان و کۆبونەوە ناڕهزایهتیەکانی نزیک بە دوومانگی رابردووی مامۆستایان و بەشێکی فەرمانبەران، کە کاردانەوەو بەرگری لە خۆکردنە، لەبەرامبەر هێرشی دەسەڵاتی بۆرژوازی کورددا، زۆر ئامانجدار و ئاسۆدارە. “خواستی دانی موچە لەکاتی خۆیدا و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی موچە” زۆر رۆشنە. سەرباری هەوڵی زۆری ئۆپۆزیسێۆنی بۆرژوازی بۆ جڵەوکردن و بەلارێدابردن و بارگاوی کردنی بە دروشمی سیاسی تر و بۆ مەبەستی تر، هۆشیارانە لەسەر خواستە سەرەکیەکانی خۆیان ماونەتەوە و راوەستاوانە پێداگری لەم دوو خواستە سەرەکی و بنەرەتیەی ئێستایان دەکەن. ئەم بزووتنهوهیە بەراستی بزووتنهوهیەکی شۆرشگێرانە و پڕشکۆیە لە مێژووی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی جەماوەری کوردستاندا. ئەم بزووتنهوهیە گوشارێکی زۆری خستۆتە سەر دەسەڵاتی سیاسی و ناچار بە ملدانی چەندین داخوازی کردووە و کەچی هێشتا بزووتنهوهکە بەردەوامە و بەو ئاستە لە وەڵامی دەسەڵات رازی نییە کە باسی دابینکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان دەکات. دیارە هێشتا بۆ سەرکەوتنی کۆتایی پێویستی بە ئیبتکاراتی تر و گۆشاری زیاترو فراوانترە. پێویستی بە پشتیوانی بەشەکانی تری کۆمەڵگا لەوانە کرێکاران و کارمەندان و کەس و کاری خوێندکاران و توێژە بێبەشەکانی تری کۆمەڵگایە. پێویستی بە سەراسەری کردنەوەی زۆرترە، وە پێویستی بە رێكخراوبوون و بەرچاو رۆشنی زیاترە. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا تا ئێستا ئەم بزووتنهوه ناڕهزایهتیە زۆر پێشرەوی کردووە و دەبێ بەهەموو توانایەکەوە پشتیوانی لێبکرێت. من لام وایە ئەم ناڕهزایهتیە هەر ئێستا سەرکەوتووە، لەگەڵ ئەوەشدا بە ئامانجەکانی خۆی نەگەیشتووە و ماویەتی، بەڵام ئاسۆی سەرکەوتنی دیارە و دەسەڵات ناچارە مل کەچ بکات.
موحسن كهریم: من پێموایە ناڕهزایهتیەکانی ئەمجارە تارادەیەکی زۆر دیارە بۆ چییە و بەشێوەیەکی گشتی لە چەند خاڵێکی رۆشندا خراوەتەروو. ناڕهزایهتیەکانی ئەم دەورەیە لەپەیوەند بە کێشەی مووچە و بڕینی مووچە و راوەستانی پرۆژە ئابوری و خزمەتگوزاریەکان و کاریگەری ئەوە لەسەر ژیانی هاوڵاتیانە بەشێوەیەکی گشتی. مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژەکانی دیکەی کە لە حکومەتەوە مووچە وەردەگرن دژی بڕین و پاشکەوتی زۆرە ملێی مووچەکانیان و دواخستنی ناڕهزایهتیە دەردەبڕن. هەروەها جەماوەری کەمدەرامەت و چەوساوەی کوردستان بەگشتی دژی نایەکسانی و تاڵان وبڕۆی حکومەت و حزبە دەسەڵاتدارەکان ناڕازین و بەشێوازی جۆراوجۆر چ لەرێگای بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانی مامۆستایاندا و چ بە شێوازی دیکە ئەم ناڕهزایهتی و بێزاریەی خۆیان لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان دەربڕیوە. بەڵام کێشەیەکی ئەو خەڵکە ئەوەیە کە هێشتا ئاسۆی سیاسی نارۆشن و لێڵە و هێشتا ئاسۆی سیاسی ناسیۆنالیزم بەسەریدا زاڵەو پێی وانییە کە ئەو دەسەڵاتەی نانی ئەوی بڕیوە هەمان ناسیۆنالیزم و کوردایەتیە، هێشتا لە خۆپیشاندان و کۆبونەوەکانیدا هەمان ئەو سرودانە دەڵێنەوە کە دەیان خاتەوە پاڵ ئەوانەی نانیان بڕیون. ئەو سرودانە دەڵێنەوە کە هێزەکانی پێکهێنەری حکومەت خەڵکیان پێ سەرمەست دەکرد. بەوجۆرە لەرووی فکریەوە هێشتا ئەسیری وەهمی ناسیۆنالیستی و کوردایەتیە بەپلەی سەرەکی.
ههروهها سەرنجێکم هەیە لەسەر ئەو قسەیەی هاورێ عبدللە کە دەڵێ “ناڕهزایهتی مامۆستایان پێویستی بە پشتیوانی بەشەکانی تری کۆمەڵگایە، لەوانە کرێکاران و کارمەندان و تاد…”، لەبەرئەوەی لە قسەکەی ئەودا وا دەردەکەوێ کە ناڕهزایهتیەکانی ئێستا تەنها مامۆستایان بن و ئەوانیش پێویستیان بە پشتیوانی هەیە. بەڵام راستیەکەی ئەوەیە کە ناڕهزایهتیەکانی ئێستا بێجگە لە مامۆستایان، فەرمانبەران و کرێکارانی کەرتی حکومی و خانەشینان و خاوەن پێداویستی تایبەت و بێکاران و خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان و وردە کاسبکار و خەڵکی دیکە تێیدا بەشدارن و ئەوانیش خواستی خۆیان هەیە. بەشێك لەوان هەمان خواستی مامۆستایانیان هەیە کە کێشەی بڕین و نەدانی مووچەیە. هەندێکی دیکەیان کێشەی ژیان و بەڕێچوون و گوزەرانیان هەیە کە ئەویش هەمان ناوەرۆكی خواستی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەیە. ئەوانە هەموویان لە خۆپیشاندانەکاندا بەشداری دەکەن. ئەوە راستە لە زۆریك لە شوێنەکان ناڕهزایهتیەکان بەناوی مامۆستیانەوە رێك دەخرێن، بەڵام ئەگەر رێژەی بەشداربوانی بەروارد بکەیت رەنگە ٣٠٪ ی مامۆستا نەبێت و ئەو توێژانەی دیکە بن کە من ئاماژەم پێکردوون. بۆیە من پێموایە کە دەبێ ناڕهزایهتیەکانی ئێستا وەکو بزووتنهوهیەکی جەماوەری گشتی لەدژی دەستدرێژی حکومەت بۆ سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و کەمدەرامەتی کوردستان چاو لێبکەین و دروشمەکانیش ئەو راستیە پشت راست دەکەنەوە.
دهشتی جهمال: بەبڕوای من وەڵامی ئەم پرسیارە دولایهنەیە، لەسەرێکەوە دەتوانم بڵێم ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لەدوای ١٧ شوباتەوە تائێستا بهو شێوهیه نییه که هیچ ئەزمونێکی بە جەماوەر نەبەخشی بێ و جەماوەریش هیچ فێروبوون و دەرسێکی لیوەرنەگرتبێ. بەپێچەوانەوە، ئەم ناڕەزایەتیانە تا هاتووە و لەههردەورەیەکدا کۆمەکی کردووە بە بهرزبوونەوەی ئاستی هوشیاری و چۆنیەتی هاتنەمەیدان و دەستبردن بۆ شێوازی دیاریکراوی ڕابەری و فشارخستنە سەر دهسهڵات، سەرهەڵدانی کۆڕوکۆمەڵەکان، بەستنی دوڕیانی شەقامەکان، پێشکەش کردنی یاداشت و سازدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەگەری، گوێزانەوەی بەشێک لەناڕهزایهتیەکان لەناوەندی شارەکانەوە بۆ ناوەندەکانی کار و بەڕێوەبەرایەتیەکان، بایکۆت و داخستنی دەوام، تا کۆبوونەوە گشتیە جەماوهرەیەکان، هاتنە مەیدانی ژنان و پیاوانی ماموستاو فەرمانبەر پێکەوە بۆ نیو خۆپێشاندانەکان.. ئەمانە بەگشتی ڕەوتی چونەپێشەوەی ئامادەیی و هوشیاری جەماوەری نیشان دەدهن کە ناڕهزایهتیهکان لەدرێژەی خۆیاندا جەماوەریان فیرکردووە. بەڵام لەسەرێكی ترەوە ئەگەر پرسیارەکە ڕووی لەوەبێت کە بۆچی ناڕهزایهتیەکان تەجروبەی سەرکەوتنی نیشان نەداوە و هێشتا نەیتوانیوە دەسەڵاتداران ناچاربکەن کە خواستەکانی خەڵکی ناڕازی بسەلمێنێ وجێ بەجێ بکات، لەو بارەوە دەبێ ئاماژە بەو هۆکارە بدەین کە ئەویش زاڵبوونی ئاسۆی ناسیونالیستی و تەسلیم بوونە بە سیاسەتی ئەم یان ئەو حزبی ناسیونالیستی و ئیسلامی کە لە بەرەی خەڵکەوە بەناوی چاکسازیەوە خۆیان کردووە بەئۆپۆزسیۆنی دەسەڵات. بە واتایەکی تر ئەم جوڵانەوەیە زۆر جار حزبەکانی دهسهڵاتی لەعەرز داوە بهڵام هەرخۆی سەری تەسلیمی بۆ حزبێک یان حزبگەلێکی تر کە ئیدعای ئۆپۆزسیۆن دەکەن دانەواندووە و بهتایبهتی له رابردوشدا خهڵک تهجربهیهکی تاڵی ههیه لهگهڵ ئهو لایهنانهدا که بهپلیکانهی ناڕهزایهتیهکانی خهڵکدا سهرکهوتن تا بهشێک له دهسهڵات بپچڕن. سەرەنجام نەیتوانیوه وەک جوڵانەوەیەکی سیاسی سەربەخۆ لەدژی دهسهڵات و سەرجەم ئەوحزبانەی کە ئەم دهسهڵاتە بە”دەستکەوتی کورد” دەزانن، خۆی دەرخات. بۆنمونە ئەوەی بڵندگۆی ناڕەزایەتیەکان لە سلێمانی ڕوو لە پارتی دەکا و لە هەولێریش ڕوو لە یەکیەتی و گۆڕان دەکا، خۆی بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ناڕەزایتیەکان لهژێر نفوزی سیاسی وهێزی حزبەکانی تردا ماون. لەلایەکی تریشەوە ئەگەرچی ناڕەزایەتیەکان بەگشتی بۆخواستی دیاریکراو شکڵیان گرتووە و هاتۆته مهیدان لەوانە بۆ ههڵوهشاندنهوهی پاشهکهوتی موچه و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان، و دەرەمالەکان.. بەڵام بەو هۆیەوە کە ناسیونالیزم و ئاسۆکەی قورسایی بەسەر ههڵسوراوانی ناڕەزایەتیەکان بەتایبەتی و خەڵکی ناڕازیهوه هەیە، خەبات بۆ خواستەکان لە دەرەوەی جوڵانەوەیەکی سیاسی سەربەخۆ مامەڵهی لەگەڵ کراوە. بەمانایهکی تر دەمەوێ بلێم کە دۆخی کوردستان لە قەیرانی سیاسیدایە ناڕەزایەتی بۆ هەرخواستێک بە پێویست بەمەسەلەی دهسهڵاتەوە گرێ دەدرێتەوە. دهسهڵاتی قەیرانگرتوو ناتوانی وەڵامی داخوازی ڕهواکانی خەڵک بداتەوە چونکە لەرووی سیاسیەوە جومگەکانی لەق دەبێ لەبەرامبەر خەڵک دا و لەڕووی ئابوریشەوە بێ تواناتردەبێ. ههربۆیه گەر بمانەوێت ناڕەزایەتیەکان ئاکامێکیان هەبێ دەبێ وەک جوڵانەوەیەکی سیاسی سەربەخۆ بەرامبەر بەگشت دهسهڵات و هەموو ئەو حزبانە دەرکەون کە بە هەر بەهانەیەکەوە بێت پارێزگاری لەمانەوەی دەکەن. کارێکی ئاواش دابڕانی ناڕهزایهتیەکانی دەوێت لە ئاسۆ و کارکردنی ناسیونالیزم و حزبهکانی. لهسهر ئەو زەمینە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی جوڵانەوەی ١٧ شوباتی بەرهەم هێنا و راوەستاوی ٦٢ رۆژ جەماوەری ناڕازی لەمەیدانی ڕووبەرووبوونەوەدا دەکرێت زۆرتری لەسەر بدوێین و گۆشەی جوراجۆری وانەکان و دەستکەوت و کەموکورتیەکانی بووترێت کە دیارە پرسیاری ئێوە بەدیاری کراوی لەسەر زوعف و کهموکورتی ناڕهزایهتیهکانی جهماوهری ناڕازیی کوردستانە کە لە ١٧ شوباتەوە درێژی ههیه و بەردەوامە، زۆر گرنگه هۆکارهکانی ئهوه دهستنیشان بکهین پێم وایه ئهویش خۆی له ناڕێكخراوهیی وپهرشو بڵاوی و قهتیس مانهوه له ئاسۆ و سونهتهکانی ناسیونالستی کورد وە زاڵبوونی ئەو ئاسۆیە بهسهر هۆشیاری چینایهتی شێوهی خهباتیانهوه لهلایهک و لاوازی و ناڕێکخراوهیی چینی کرێکار وهک چینێکی سهربهخۆ وجێگا و ڕێگای رهوتی سوشیالیستی لهنێو ئهو چینهدا که ئهویش هۆکاری واقعی خۆی ههیه. لهگهل ههموو ئهمانهشدا ئەگەر لە جولانەوەی ١٧ شوباتدا بەتەنها لە شەقام لە سەرای ئازادیدا قهتیس مایەوە و پێی نەگرت سەرکوتی ئاسانکرد بۆ دەسەڵات بهڵام ئەم ناڕەزایەتیانە ئێستا یەکێک لە نوقتە قوتەکانی لە شۆینی کار و ناوەندەکانی خزمەتگوزاریەکانەوە دەستی پێکردوە وە نارهزایهتهکانی بهشێوهی جۆراجۆر خۆی نمایش کردۆتهوه و ئیبتکاراتی کردوە له بهکاربردنی شێوازی ناڕهزایهتی بهشێوهی بایکوت وهک سهرهتایهکی باش پهیامێکی تۆکمه بهگوێی دهسهڵاتداراندا تا پێکهێنانی دهسته ناڕهزایهتیهکانی خهڵک و بهرهی خهڵک و دەستەکانی شار و شارۆچکەکانی تر بهڵام تهجروبهی بهردهوامی ئهم ناڕهزایهتیانه هێشتا نیشانی ئهدا ئهو رێگایانهی تا ئێستا کارساز نەبووە نهیتوانیوه دهسهڵاتی خهوتوو له خهمهکانی کۆمهڵگا به خهبهر بهێنێتهوه. ههربۆیه ڕێگاچارهی کارساز ئهوهیه ئهم ناڕهزایهتیانهی ئێستا له خۆشباوهریهکانی به ئاسۆ و ڕێگاچارهکانی ناسیونالیزم و ئیسلامیهکان رێگای خۆی جیا بکاتهوه. ناکرێت ئەو حزبانەی بە ناوی ئۆپۆزسیۆنەوە لە دەورەی ١٧ شوباتدا خۆیان خزاندە نێو ناڕهزایهتیەکانی خەڵکەوە تا پۆست وجێگاو ڕێگای دهسهڵاتیان لەگەل دوژمنانی چینایەتی ئێمەدا دابەشکرد و بەڵینی ئارامکردنی شەقامیان پێدان کەوتنە ساردکردنەوەی خەڵک و بەرامبەر داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان و راوەستان و ئێستاش هەر ئەمانە لە شەقامدا بەزەلیلی لە ریزی ئێمەدا رابوەستن. ناکرێت پارێزگاری سلێمانی بکرێتە پەیامبەری گەیاندنی داواکاریەکانمان. هەربۆیە بەداخەوە ئەوە زوعفێکە کە پێویستە ئاماژەی پێبکرێت قازانج و بەرژەوەندیەکانی ئەولایەنە سیاسیانەی چاوی لە بەشکردنی کورسی دهسهڵات و گێڕانەوە پەرلەمانتارەکانیان بۆ هۆڵەکانی پەرلەمان ناتوانێت نۆێنەرایەتی خواستی واقعی خەڵک نمایش بکات. مەسەلەیەکی تر ئەوەیە خهڵك ئۆمیدی بە ئیرادەی خۆی هەبێت لە دەوری خواستەکانی خۆی دهستبەرێت بۆ وهسیلهیهکی باڵای تر بۆ کاری ڕێکخراوهیی تا بتوانێت بهسهر ئهوڕێگریهوه سونهتانهی رابردودا زالبێت بتوانێت ڕیزی سەربەخۆی ئەم ناڕهزایهتیانەی ئێستا بپارێزێت. بهرگری بکات له بهرژهوهندیه چینیاتیهکانی خۆی. ئهویش بێ گومان لهگرهوی ئهوهیه ئهو دهستهی ناڕهزایهتیانهی پێک هاتوو پهل بکێشیت بۆ ههموو ناوهندی كرێكاران، کارمهندان و مامۆستایان وههموو بهشهکانی دیکه له ههلسوراوانی ههڵبژێراوی ئهو دهستانه دەتوانیت ناوکۆکەی پێک هێنانی رێکخراوهی جهماوهری سهربهخۆی مسۆگەر بکات. جا رێکخراوی سهربهخۆی مامۆستایانه، کرێکارانه تا رێکخراوه جهماوهریه پیشهییهکانی دیکه له ناوهندهکان تا وهک وهسیلهیهکی خهباتکارانه و بهڕێوهبردنی ئیرادهی سهربهخۆی خۆیان بهێڵنهوه بۆ دهسهپاندنی داواکانیان و هێرشکردنه سهر بۆرژوازی کوردی و حزبهکانی. هەر وەک ئەو تەجربەی لە دنیای پیشکەوتوی ئەمرۆدا بەدی دەکرێت بەرهەمی خەبات و ناڕهزایهتیەکانیان توانیویانە مافی ڕێکخراو بوون و مانگرتن و خۆپیشاندان و بەشێکی زۆر لە ئازادیەکانیان دەستبەر بکەن.
دیدگای سۆسیالیستی: لهم ناڕهزایهتیانهدا فۆڕمی ڕێكخراوبوونی كرێكاران و كارمهندان و مامۆستایان و توێژهكانی تر بهدی ناكرێ، جگه له ههوڵدانهكانی ئهم دواییه (كه دوایی دێینه سهری). سهرهتا پێتان وانیه ئهمهش یهكێكه له خاڵه لاوازهكانی تهواوی ناڕهزایهتیهكان؟ گهر وایه، هۆكاری ئهمه به چی لێك ئهدهنهوه؟
عەبدوڵا مەحمود: بێگومان یەکێک لە لاوازییە سەرەکیەکانی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی جەماوەری لە کوردستاندا، یان باشتر بڵێم بزووتنهوه کۆمەڵایەتیەکانی وەکو( کرێکاران و کارمەندان، ژنان و لاوان و خوێندکاران…) نارێکخروابوونە لە رێکخروای سەربەخۆ و ئازادانەی خۆیاندا. کۆبونەوە هەیە، خۆپیشاندان و مانگرتن و بایکۆت هەیە، رابەران و قسەکەرانی هەیە، بەڵام هێشتا کۆبونەوەکان و لەدەوری یەک بوونەکان، شوێنی کۆبونەوەکان، ناوەندەکانی کار، ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانە و پەیمانگاو زانکۆکان،…تاد، تا دەگاتە دەستەی وەرێخستنی ناڕهزایهتیەکان و گروپە هاندەرەکان، نەبوونەتە سەکۆیەک بۆ هەڵبژاردنی نوێنەران و گفتوگۆی جدی بۆ پێكهێنانی رێکخراوەی ئازادانەی خۆیان. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەکردەوە ناوەرۆکی ڕێكخراوەکانی سەر بە حزبە سیاسیەکان بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسۆنەوە، دەرکەوت کە هیچ نین جگە لە کۆمەڵێک رێکخراوی زەردی موچەخۆر بۆ ئیحتیواکردنی ناڕهزایهتیە جەماوەریەکان و هەوڵدان بۆ کپکردنەوەی ناڕهزایهتیەکان و کارکردنی بە نەخشە بۆ بەلاڕێبردن و سات و سەودا پێوەکردنیان.
پێکهێنانی رێکخراوەی رادیکاڵی جەماوەری و سەربەخۆ و ئازادانە، ئەرکێکی هەرە لەپێشەوەی رابەران و هەڵسوراوانی کرێکاری و کۆمۆنستییە، کە دەبێ دەستی بۆببەن. دەست نەبردن بۆ پێکهێنانی رێکخراوەی سەربەخۆی جەماوەری و پیشەیی بۆ هەرکام لە بزووتنهوه کۆمەڵایەتیەکان، بێ هۆکار نییە. سەرەکیترین هۆکارەکانی ئەم گرفت و لاوازییە ئەمانەن. یەکەم: کۆمەڵگای کوردستان کۆمەڵگایەکی حزبی داگرە، کۆمەڵگایەکە کایەی سیاسی کەشی زاڵی سەر کۆمەڵگایە و خودی سیاسەتیش لە هونەرێک و ئامرازێک بۆ ئاڵوگۆڕ و کێبەرکێی سیاسی و ململانێی مودێرنی بەدیلەکانی حکومڕانی و سیستەمی جیاواز و کایەیەک بۆ دەسەڵات، کراوەتە کایەیەکی ناشیرین و بێبەها و نابووت. کراوەتە رێگایەک بۆ دزی و تاڵانی و بازرگانی و کرێگرتەیی و بەبارمتەگرتنی پاروی دەمی خەڵک. ئەم دۆخە کە دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردی خوڵقێنەریەتی، دەستبردنی هەر دەستە و گروپ و هەوڵێک بۆ دروستکردنی حزب و رێکخراوەی جەماوەری و پیشەیی…تاد، تا رادەیەکی زۆر سەخت و هاوکات سانسۆر کردووە، وە رێگری زۆری بۆ دروست کراوە. ئەم دۆخە دەستبردن بۆ دروسکردنی رێکخراوەی جەماوەری لەلایەن رابەران و هەڵسوراوانی كرێكاران و فەرمانبەران و بزووتنهوه ناڕهزایهتییە جەماوەرییەکان، روبەرووی رێگری و ناو ناتورە و دەستی دەرەکی لەپشت بوون و … کردووە. بۆیە پێشمەرجی پێکهاتنی هەر رێکخراوەیەکی پیشەیی و جەماوەری و رادیکال و جێکەوتە، لە گرەوی بوونی هێزو بزووتنهوهی سیاسی و حزبی تا رادەیەک توانادار…هەیە. دووەم: کۆمەڵگای کوردستان کۆمەڵگایەکی نۆرماڵ بە قەوارەی دەوڵەتی و حکومەتی” بەهەر ناوەرۆکێکەوە بێت” نییە. لە جێگای ئەوە دوو حزبی دەسەڵات بەدەست بە پشتیوانی هێزی چەکدار و بە خۆبەستنەوە بە یەکێک لە دەوڵەت و قوتبە ناوچەیەکانەوە، بەڕێوە دەبرێت. ئەگەر رێكخراوێکی جەماوەری و پیشەیی لە زونی زەرد دروستبکرێت، پانتایی و مەودای هەڵسوارانی بە کردەوە و کاریگەری لەو زونە تێناپەرێت و بە پێچەوانەشەوە لە زونی سەوز و نیلیدا بە هەمان شێوە، رێکخراوەی جەماوەری و پیشەیی زۆر محەلی و پارێزگایی دەکات. ئەم دۆخە رێگریەکی ترە بۆ پێکهێنانی رێکخراوەیەکی سەراسەری و جەماوەری و پیشەیی…تاد، لە ئاستی کوردستاندا. ناڕهزایهتی و داوا و خواست لە لایەن هیچ حکومەت و دامەزراوەیەکی یاساییەوە وەڵام نادرێتەوە، چونکە کۆمەڵگا خاڵییە لە سیستەمی حکومرانی و دەوڵەتسازی. داوا و داخوازی راستەوخۆ روو لە حزب و قەڵەمرەویی ئەو حزبە لە زونێکی دیاریکراو دەکات، کە پشتی بە میلیشیای چەکدار بەستووە، ئەمەش گرفتێکی واقعییە و حاڵەتی ئاوا لە دنیادا ناوازەیە. سێهەم: ئەزمونی رێکخراوەی جەماوەری و پیشەیی لە دەرەوەی بازنەی دەسەڵاتی بزووتنهوهی کوردایەتیدا، دەگەرێتەوە بۆ بزووتنهوهی شورایی ساڵی ١٩٩١ و پاشان ئەو رێکخراوە جەماوەی و پیشەیانەی بە دوای پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیستی کریكاریی عێراقدا پێکهات. واتە بە بێ بوونی حزب و ڕێکخراوەی سیاسی تا رادەیەک جێکەوتوو هێزدار، کە لەپشتی ئەو رێكخراوە جەماوەریی و پیشەیانەو رابەران و هەڵسوراوانی بێت، تا رادەیەکی زۆر سەختە و پڕ گرفتە. بوونی بزووتنهوهیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رێکخراوەیی و حزبی جێکەوتە و تا رادەیەک هێزدار، مەرجێکی سەرەکی دروستبوونی رێكخراوەی جەماوەری و رادیکاڵ و پیشەیی جێکەوتەیە بۆ بزووتنهوه کۆمەڵایەتیە جۆراوجۆرەکان. بەداخەوە لە ئێستادا، حزب و بزووتنهوهیەکی ئاوا، بە قیافەیەکی هێزدار و جێکەوتوەوە جێگای خاڵییە، تا رابەران و هەڵسوراوانی بزووتنهوه جەماوەریەکان، بە پشت و پەنای خۆیانی بزانن و متمانەی بەرگریکردنیان، لێوەربگرن. ئێوە دەزانن ڕێکخراوەی کرێکارانی بیناسازی، رێکخراوەی كرێكاران و کارمەندانی تەندروستی، رێکخراوەی سەربەخۆی ئافرەتان و سەنتەری ژنان، رێکخراوەی مامۆستایان… و سەرجەم ئەو رێكخراوانەی تر کە لە ناوەراستی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا، هەبوون، بەرهەم و حاسڵی بوونی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی بوو، کە لە کێشمەکێشێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دا بوو، لەسەر چەندین پرسی چارەنوس سازی ئەو کاتە لەگەڵ دەسەڵاتی بۆرژوا ناسیونالیستی کورد. لە ئێستاشدا دەبێ حزبی سیاسی دەستپێشکەر بێت، بۆ پێکهێنانی رێكخراوەیی جەماوەری و پیشەیی، بە پێی ئامادەیی رابەران و هەڵسوراوانی بزووتنهوه جەماوەریەکان. ئەرکی حزبی کۆمۆنیستی کریکایی کوردستانە بە نەخشەوە لەو زەمینەیەدا هەنگاوی پێویست بنێت و لەگەڵ رابەران و هەڵسوراوانی بزووتنهوه جەماوەرییە کۆمەڵایەتیەکان کۆببێتەوە و هانیان بدات بۆ دەستبردن بۆ رێکخراوەی خۆیان و پشتیوانی بەکردەوە کردن لێیان. لێرەدا بەپێویستی دەزانم پێ لەسەر راستیەک دابگرم، خەڵکی كرێكار و زەحمەتکیش لە هەلومەرجی ئێستای دنیادا، و بەدیاریکراوی بەدوای شکستی بلۆکی شەرقەوە، کە چەندین دەهە ئەم سیستەمە بۆرژوازییە دەوڵەتیەیان، بە ناوی کۆمۆنیزمەوە دەرخواردی بەشەریەت دەدا، تا کۆمۆنیزم لە چاوی رای گشتی دنیادا لەکەدار و ناپەسەند بکەن، کە چاو دەکەنەوە چاویان بە سیستەم و جۆرێک لەدەسەڵات دەکەوێت. دیموکراسی، پەرلەمانتاریزم، لیبرالیزم، ناسیونالیزم و مەزهەبگەرایی و…تاد. بۆیە دەبنە دیموکراتی، دەبنە لیبراڵ، دەبن بە ناسیونالیست. تەنانەت بۆ دین و مەزهەب… بە پێی جغرافیا خهڵك مەیل و لایەنگری و بۆ دین و مەزهەبەکان، دەردەبرن یان هەڵدەبژێرن. لە وڵاتە دواکەوتووەکان و دەسەڵاتی پشت بەستو بە شەریعەت خەڵک بەشێوەی ویراسی، دین و مەزهەبیان بەسەردا دەسەپێنرێت. بێ ئەوەی کەس خۆی ئەمە وەکو بیروباوەرێک هەڵبژێرێت، یان تەمەنێک دیاریبکرێت، بۆ باوەرهێنان پێی. ئەمە بۆ کۆمۆنیزم وانییە. بۆ ئەوەی خەڵک بکەیت بە کۆمۆنیست، دەبێ حزبی دەخاڵەتگەری کۆمەڵایەتی، یان بزووتنهوه و دەسەڵاتێکی کۆمۆنیستی، هەبێت. لەگەڵ ئەوەدا خولیای ئینسان بۆ ژیانی باشتر و تەسەل تر و ئازادتر و بەرابەر، ئارەزوویەکی خۆرسکی ئینسانە، بەڵام ئەو ئینسانانە لە خۆیانەوە و بەشێوەی خۆرسک نابن بە کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی و سوسیالیستی. لە حاڵێکدا ئەمە بۆ بزووتنهوهکانی تر وانییە. دنیای بۆرژوازی و رەوت و بزووتنهوهکانی، دەسەڵاتی جۆراوجۆری بۆرژوازین و باوەری ئەم بزوتنەوانە بوونەتە ئەفکاری باوی کۆمەڵگا. هەروەکو مارکس دەڵیت” بیروباوەری زاڵ بەسەر هەر کۆمەڵگەیەکدا، بیروباوەری چینی دەسەڵاتدارە لەو کۆمەڵگەیەدا” من لەم رونگەیەوە پێداگری لەوە دەکەم کە بۆ پێکهێنانی ڕیکخراوەی سەربەخۆی جەماوەری و پیشەیی کرێکاری و رادیکاڵ، پێویستە حزبێکی کۆمۆنیستی شۆرشگێر و دەخالەتگەری کۆمەڵایەتی هەبێت، کە جەنگی دەسەڵات بکات، لە کێشمەکێشی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بێت، لەگەڵ بۆرژوازی. حزبێکی لەو چەشنە دەتوانێ رابەرانی سۆسیالیست و کۆمۆنیست دروست بکات و پێکهێنانی رێکخراوەی جەماوەری و پیشەییش بە شێوەیەکی کارا و پێویست، بخاتە دەستوری رابەرانیەوە.
چوارەم: کەوتنی رژێمی بەعس و پاشان لاچوونی ئابلۆقەی ئابوری لەسەر خەڵکی عێراق ، و پشت ڕاستکردنەوەی خەڵک لەژێر کاریگەری و قورسایی ئاکامەکانی ئابلۆقەی ئابوریدا، دەروازەیەکی بۆ چینی کرێکار و بزووتنهوهی جەماوەریەکانی تر رەخساند، تا لە دۆخی پاسییف بوون و بڕوابەخۆنەبوون بۆ ئاڵوگۆرکردن بە هێزی خۆیان، جێگا بدات بە ئەکتیف بوون و برواهێنان بەوەی کە دەتوانن بەدەستی خۆیان ئاڵوگۆر بە قازانجی خۆیان و هێزی خۆیان بەدەست بهێنن. بە تایبەت ئەمە بۆ زوربەی جەماوەری مەحرومی کوردستان، زۆر بەرجەستە بوو. تا دەسەڵاتی بەعس لەسەر کار بوو، هەمیشە هەرەشەی بەعس لەسەر کوردستان واقعیەتیک بوو، کە ناسیونالیزمی کورد زۆر کەڵکی لێوەردەگرت. ناسیونالیزمی کورد هەمیشە خۆی لەبەرامبەر بەعسدا، نیشان دەدا، کەوتنی رژێمی بەعس ئەم کارتەی لەدەست ناسیونالیزمی کورد دەرهێنا. ئەمجارە بزووتنهوهی ناڕهزایهتی جەماوەری هەم ترسی رژێمی بەعسی نەما، هەم رووی ناڕهزایهتی و داوا و داخوازی راستەوخۆ ناسیونالیزمی کوردی دەکردە نیشانە. ئەم دۆخە” کەوتنی بەعس، لاچوونی ئابلۆقەی ئابوری و کەم بوونەوەی کاریگەریەکانی، بوژانەوەیەکی تارادەیەکی ئابوری، لاوازبوونی پاسیفیزم و ئەکتیف بوونەوەی جەماوەر بۆ ئاڵوگۆر” تیکڕا دۆخێکی تەواو جیاوازی دروست کرد و ئەو رەوەندەی لەساڵی ١٩٩١ وە بەردەوام بوو، ئاڵوگۆری بەرجەستەی تیا پێکهات. جەماوەی کرێکار و زەحمەتکیش بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان و بەرگری لەخۆکردنیان، دەستیان دایە، خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی دەربرین. بەجۆرێك کە زوربەی زۆری شارو شارۆچکەکانی کوردستانی گرتەوە، لە زوربەی شارو شارۆچکەکاندا، دەستە و ناوەند و کۆرو کۆمەڵ، لە ژێر ناوی جیاوازو دژی گرانی و بێکاری و دزی و گەندەڵی پێکهاتن. خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی جەماوەری بەرفراوان دەستی پێکرد. تورەیی خەڵک لە دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد، فراوانتر و بەرینتر دەبوەوە، لە شارەکانی کەلار و رانیە و قەڵادزێوە بۆ سلیمانی و ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی پارتی تا دەگاتە هەڵەبجە قوڵپی دەدا، ئەوە بوو تورەیی خەڵک لە هەلەبجە گەیشتە ئەو رادەیەی مۆنیومێنتی هەڵەبجە بسوتێنن. لە رانیە و کەلار بەیەکدادانی توند لە نێوان خەڵکی ناڕازی و هێزە سەرکوتکەرەکانی دەسەڵاتدا، رویدا. راوەدونان و گرتن و ترس و تۆقاندن لە لایەن دەسەڵاتەوە، لە ترسی تورەیی خهڵك دەستی پێکرد. ئەم دۆخە، هەم ئاستی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی جەماوەری بردە سەر و هەم حزب و رێکخراوە سیاسیەکانی خستە مەوقعیەتێكی ترەوە. ئاکامی ئەو ئاڵوگۆرە ئەزمەی نێوخۆیی حزبەکانی قوڵتر کردەوە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان توشی لێکترازان و شەقکردن کرد. میدیاو ماس میدیای کۆنترۆڵنەکروا و ئەهلی پێکهاتن و دەستیان کراوەتر بوو. بزووتنهوهی گۆڕان لەلایەن بەشی جیابوەوە لە یەکێتی پێکهات و پاشان بووە حزبێکی سیاسی. بە واتایەکی رۆشنتر، لەتبوونی یەکێتی، دروستبوونی بزووتنهوهی گۆڕان، دەرکەوتنی میدیای ئەهلی! …تاد، بەرهەمی دۆخی کەوتنی دوای بەعس و رەوتی روو لە پێشی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی بوو لە کوردستان، نەک بە پێچەوانەوە کە بەشێکی زۆر لە نوسەرانی موچەخۆر و مۆڵەپێدراو و ئەندام پەرلەمانی تازە تەسەل و توێژەری سیاسی، کاڵفام نیشانیان دەدا، کە ئەوە میدیا و بزووتنهوهی گۆڕان بووە، چاوی خەڵکی کردۆتەوە و خەڵکی هێناوەتە سەر جادە. دیارە هیشتا بۆ ئەم کاسبییە پوچە کەسانێک ماون ئەم دەهۆڵە دەکوتن و دەڵین میدیای ئەهلی و حزبی گۆڕان چاوی خەڵکیان کردۆتەوە و پەردەیان لەسەر گەندەڵی و چی و چی… هەڵماڵیوە.
دیارە بەداخەوە بە هۆی نەبوونی حزب و رێکخراوەیەکی توانادار و جێکەوتەو جێگا متمانەی چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتێکێش، بزووتنهوهی گۆڕان، توانی سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵک ببێت و داوا و داخوازیەکانی بزووتنهوه کۆمەڵایەتیەکان، بەو جۆرە ئاڕاسته بکات، کە بزووتنهوهکەی خۆی پێ قەڵەو و گەورە بکات. بەم شێوەیە بزووتنهوهی گۆڕان فایلی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیهکانی کێشکرد و کردنی بە دەستمایەی بەشداری لە حکومەتێکی گەندەڵ و دز و ناشەفاف میلیشیایی و خۆ گرێدراو بە دوو دەوڵەتی کۆنەپەرستی وەکو ئیران و تورکیا و سیاسەتەکانی ئەمریکا و غەرب و تەماحە بێ کۆتاییەکانیان.
پێنجەم: لەو کاتەی کە بزووتنهوهی گۆڕان پێکهات تا بەشداریان لە حکومەتی بنکە فراواندا، هەموو یان وردتر بڵێم زوربەی بزووتنهوه کۆمەڵایەتیە جەماوەریەکان، لە بزووتنهوهی و ناڕهزایهتی کرێکارییەوە بۆ بزووتنهوهی لاوان و خوێندکاران و بزووتنهوه ناڕهزایهتیە جەماوەریەکانی توێژەکانی تری کۆمەڵگا، کەوتنە ژێر هەژموون و سیاسەتی بزووتنهوهی گۆڕان. بزووتنهوهی گۆڕان لە رێگای چەندین بانگەشەی قەبە و دیماگۆجی، لە چەشنی گۆڕانی ریشەیی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ناشەفافیەت، تا دەگات بە بانگەشەی عەدالەتی کۆمەڵایەتی…تاد، توانی زۆربەی هەرەزۆری بزووتنهوه کۆمەڵایەتیەکان جڵەو بکات و بەشی هەرە زۆری رابەرانی ئەم بزوتنەوانە پەلکێشی ریزەکانی بکات، یان بێدەنگیان بکات. بەم شێوەیە بزووتنهوهی گۆڕان بە کردەوە توانی دەسەڵاتی گەندەڵ و دز و تاڵانچی میلیشیایی لەدەستی بزووتنهوه ناڕهزایهتیەکانی پێشوو رزگار بکات و پاشەکشە بە ویست و خواستەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان بکات. کارێک کە بۆ دەسەڵاتی یەکێتی وپارتی سەختر بوو، گۆڕان بە بانگەشەی درۆزنانە و فریوکارانە و خۆشباوەری جەماوەری بەم بزووتنهوهیە، توانی ئەنجامی بدات. لەو کاتەوە کە بزووتنهوهی گۆڕان چووە نا حکومەتی بنکە فراوان و بەکردەوە بووە بە شێک لە دەسەڵاتی گەندەڵ و دز و سەرکوتگەر، رەوتی پاشەکشەی دەستی پێکرد و ئێستا ئەم رەوتی پاشەکشەیە تا دێت بەرەو خوار دێت و بزووتنهوهی جەماوەریش بە وەلانانی خۆشباوەریەکانی بە بزووتنهوهی شکست خواردوی حزبی گۆڕان، رەوتێکی روو لەسەر و تا رادەیەکی سەربەخۆ دەگێڕێت. بزووتنهوهی کارمەندان و مامۆستایانی دوو مانگی رابردوو، سەرەتای وەڕێکەوتنی سەرکەوتوانەی ئەم بزووتنهوهیەیە و دەبێ بە وشیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. دیارە ئەمە دوبارە سەرەتای دەستبردنی رابەران و هەڵسوراوانی بۆ کاری رێکخراوەیی فەراهەم کردووە.
شەشەم: بە جیا لە هەموو ئەمانە دۆخێکی ئاکسیۆنیش زاڵە. ئەم دۆخە ئەوەیە کە هێشتا رابەران و هەڵسوراوانی بزووتنهوه کۆمەڵایەتیەکان، نمایشی تورەبوونی کاتی و کۆبونەوە و خۆپیشاندان و مانگرتنی کاتی و کورت مەودایان، هەیە بۆ گوشار خستنە سەردەسەڵات. هێشتا وەدیهێنانی هەندێک خواستی ئابوری و داوای کاتی کەشی زاڵە. ئەگەر ئەم دۆخە جێگای خۆی بدات بە خەبات و تێکۆشانێکی درێژ مەودا تر و بەردەوام بۆ داخوازیەکان و بەرگری لە مافەکانیان، بەناچار دەستبردن بۆ پێکهێنانی رێکخراوەی جەماوەریی و پیشەیی، دەبێتە ئەولەویەتی رابەران و چالاکوانانی بزووتنهوه کۆمەڵایەتیەکان. هێرشی دەسەڵات کاتی و مەودا کورت نییە تا بەهەمان شێوە وەڵام بدرێتەوە. دەسەڵات هێرشی سیستماتیک و بەردەوام دەکاتە سەر کرێکاران و کارمەندان و داخوازی و مافەکانیان. بۆیە دەبێ بەهەمان شێوە ئەو دەسەڵاتە وەڵام وەربگرێتەوە. وەڵامێکی بەردەوام و خەباتیکی نەپساوە… بۆ ئەمەش پێویستە هەرچی زووە دەست ببەن بۆ پێکهێنانی رێکخراوەی سەربەخۆو ئازادانەی جەماوەری و مەبنای هەر رێکخراوەیەکی جەماوەریش لە بنەرەتدا بەرژەوەندی هاوبەشە بێ لەبەرچاوگرتنی ناسنامەی حزبی و سیاسی و بیروباوەر و ئایدۆلۆژی…تاد
دیارە دەکرێت هۆکاری تریش هەبن… بەڵام من لام وایە ئەمانە هۆکارە سەرەکیەکانن.
موحسن كهریم: بەڵێ من پێموایە کە رێکخراوبوون لەم ناڕهزایهتیانەدا لاوازە. رێکخراوبوون تەنها وەکو چالاکیەکی کاتی و سەرجادەیی دەبینرێت کە لەکاتی خۆیشاندانەکان و مانگرتنەکاندا دەردەکەون، نەك وەکو چالاکیەکی بەردەوام کە خۆی دوبارە دەکاتەوە و گەورە دەبێت و ستراتیژی کاری خۆی دیاری دەکات و میکانیزمە پایەدارەکانی بەرەنگاربوونەوە دەداتە دەستی جەماوەرەوە لە شوێنەکانی کار و ژیانیاندا. تەنانەت ئەو ناڕهزایهتیانە لە ناو توێژێکی وەکو مامۆستایاندا کە ئێستا پانتاییەکی ناڕهزایهتی و خۆپیشاندانەکان بەوان دەبڕێت، خەریکە سەندیکای مامۆستایان کە سەر بە حزبەکانی دەسەڵاتە، تێدەپەڕێنێ و بێکاریگەری دەکات، بەبێ ئەوەی لەجێگای ئەودا جۆرێك لە رێکخراوبوونی فراوانی خەباتکاری مامۆستایان بخاتەروو. بەڵام هاوکات هەوڵ هەیە بۆئەوەی کە ئەو کەموکوڕیە تێپەڕێنرێت و هەنگاو بەرەو ئەوە بنرێت کە فۆرمی رێکخراوی گونجاو لەناوەندەکانی کارو فەرمانگەکاندا و لەناو توێژە کەمدەرامەت و ناڕازیەکاندا بەدەست بهێنرێت.
ئەوەی وایکردوە رێکخراوبوون لەناو کرێکاران و فەرمانبەران و بەگشتی توێژە زەحمەتکێشەکاندا لاواز بێت، دەکرێ بەچەند خاڵێک ئاماژەی پێبکرێت: یەکەم؛ حکومەتی بەعس رێگای بە دروستبوونی رێکخراوی جەماوەری نەدابوو، لەگەڵ ئەوەدا خۆی چەندین سەندیکای زەردی بەناوی کرێکاران و توێژە زەحمەتکێشەکانی دیکەوە دروست کردبوو. ئەم نەریتە دوای هاتنەسەرکاری دەسەڵاتی ناسیۆنالیزمی کورد، راستەوراست گواسترایەوە بۆ کوردستانیش و حیزبە دەسەڵاتدارەکان سەندیکاو نەقابە و رێکخراوی “جەماوەری یان پیشەیی” خۆیان دروست کرد. دووەم؛ زاڵبوونی ئاسۆی ناسیۆنالیزمی کورد بەسەر فکر و زەینی کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستاندا وایکردوە کە جیابوونەوەی ریزی سیاسی و بەرژەوەندی چینایەتی لەگەڵ بۆرژوازی کورددا بە هێواشی بچێتە پێشەوە. بەوپێیەش پێویستبوونی رێکخراوی سەربەخۆ هێشتا نەبوەتە ئەولەویەتێکی گرنگی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی جەماوەری بێبەش و چەوساوە. سێهەم؛ سەرباری ئاڵوگۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە کۆمەڵگای کوردستاندا لەماوەی (١٠) ساڵی رابردوودا، بەڵام هێشتا کاریگەری دابەشبوونی کۆمەڵگای کوردستان بەسەر ئەحزابدا ماوەتەوە، بەهۆی ئەوەی کە ژیان و بژێوی خەڵك بەسترابوەوە بە ئەندام بوون و لایەنگری بۆ حزبە دەسەڵاتدارەکان. چوارەم؛ ئەو حیزبە بۆرژواییانەش کە بۆماوەیەك ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی پارتی و یەکێتی بوون، لەسەر هەمان بنەما و پێودانگ کاریان کردوە و ئامانجیان بەدەستهێنانی ئیمتیازاتی سیاسی و دەسکەوتی مادی بووە بۆ بەرپرس و ئەندام ولایەنگرەکانیان. پێنجەم؛ لاوازی دەوری چینی کرێکار لەناو ناڕهزایهتیەکاندا و نزمیی ئاستی هوشیاری کۆمۆنیستی و سۆشیالیستی لەناو چینی کرێکار بەتایبەتی و لەناو بزووتنهوهی ناڕهزایهتی جەماوەردا، فاکتەرێکی زۆر کاریگەرە لە بێبەشبوونی جەماوەری ناڕازی و ناڕهزایهتیەکان لە ئاستێکی گونجاو لە رێکخراوبوونی جەماوەریی سەربەخۆ.
ههروا پێم خۆشه سهرنجێك لهو قسهیهی هاوڕێ عهبدوڵا بدهم كه ئهڵێت (پیشمەرجی پێکهاتنی هەر رێکخراوەیەکی پیشەیی و جەماوەری و رادیکال و جێکەوتە، لە گرەوی بوونی هێزو بزووتنهوهی سیاسی و حزبی تا رادەیەک توانادار…هەیە). وەکو پرەنسیپ ئەو بۆچوونەی هاورێ عهبدوڵا راستە کە پێشمەرجی پێکهاتنی رێکخراوەی پیشەیی و جەماوەری بەندە بە بوونی بزووتنهوه و حزبێکەوە کە پۆتانسێلی ئەو کارەی تێدا بێت و بەئەرك و ئەولەویەتی سیاسی خۆی دابنێ، بەڵام ئەوەندەی دەگەڕێتەوە بۆ تواناداربوونی ئەو بزووتنهوه و حزبەی بەو کارە هەڵدەستێ، ئیبهامێك دروست دەکات. ئایا تواناداربوون چ مانایەکی هەیە؟ ژمارەی ئەندامەکانی ئەو حزبەیە؟ ژمارەی کادرەکانیەتی؟ توانای مالی و هێزی چەکداریەتی، چونکە لە کوردستان دەسەڵات مۆرک و خاسیەتێکی میلیشیایی هەیە و مانای حزبێکی بەهێز زیاتر ئەو لایەنە دەگرێتەوە؟ یان بوونی رابەریەکی جەماوەری و ناسراو و موعتەبەرە لەناو کۆمەڵگادا؟ بوونی ریزێك لە کادران و هەڵسوڕاوانی ئەو بزووتنهوه و حزبەیە لەناو ناوەندەکان و توێژە نارازیەکانی کۆمەڵگا و لەپێگەی رابەرایەتی ناڕهزایهتیەکاندا و تاد….؟ من پێموایە پێشمەرجی دروستبوونی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان بوونی ریزێك رابەری رادیکاڵ و سۆشیالیست و خاوەن نفوزە لەناو ناوەندەکان و فەرمانگە و خوێندگا و زانکۆکان و لەناو توێژە نارازیەکاندا.. خاڵی بەهێزی ئەو رابەرانەش ئەوەیە کە لەرووی سیاسیەوە لە حزبێکی سیاسی کۆمۆنیستی و سۆشیالیستیدا خۆیان رێکخراو کردبێت. هەڵبەتە فاکتەرەکانی دیکە هەریەکەیان دەوریان هەیە لە بەهێزکردن و بەرینبوونەوەی بزووتنهوهی رێکخراوبوونی جەماوەری، بەڵام من پێموایە پێشمەرجی رێکخراوبوون بوونی کۆمەڵێك رابەری خاوەن ئاسۆی سۆشیالیستی و خەباتکارانەیە کە ئەولەویەتی خۆیانیان بۆ ئەو کارە دانابێت.
دهشتی جهمال: سەرەتا من نازانم مەبەستی دیاریکراوتان لە”فۆرمی ڕێکخراوبوون” چیە؟ بەتایبەتی کە من پێم وایە هەر ناڕەزایەتیەکی جەماوەری بەبێ فۆرمێکی سادەی ڕیکخراوبوون مومکین نییە بتوانی شکڵ بگرێت و پێ بنێته مەیدانەوە. ناڕەزایەتیەکانی ئێستا هەم لەئاستی رابەریەکەیدا و هەم لەئاستی بەشەکانی خوارەوەیدا خاوەنی فۆرمێکی ڕێكخراوبوونی سەرەتایی خۆیەتی، لەسەرەوە دەستەکان و گروپە ناڕازیەکان و لیژنه هاوبهشهکان کەبانگەواز بۆ خۆپیشاندان و کۆنگرهی ڕۆژنامهگهری هەرجۆرە چالاکییهک دەکەن. لەخوارەوەش کۆبوونەوەی گشتی فۆرمی سادەی ڕێکخراوبوونە که ناڕەزایەتیەکان تیایاندا دەردەکەون. بەڵام ئەگەر مەبەستتان لە “فۆرمی ڕیکخراوببون” شێوازێکی باڵاتری ڕیکخراوبوونی جەماوەریە لەنموونەی شورا و سەنیدکا و ئەنجومەن و کۆمیتهکانی مانگرتن و کۆنترۆلێ جەماوەری، کە بتوانێ لەئاستی سەراسەری و محەلیدا ناڕهزایهتیەکان کۆبکاتەوە هێزێکی گەورە و فراوانی پێببەخشێ، ئەوا دەتوانین بڵێین خودی ئەم مهسەلەیە خاڵێکی لاوازە کە بێگومان هۆکاری خۆی ههیە. لەوانە زاڵبوونی ئاسۆ و سونەتی ناسیونالستی خۆی وادەکات کە جەماوەی ناڕازی لەحالەتی ئاکسیۆندا ڕابگرێ و ڕێگەبگرێ لە یەکخستن و ئینسجام پێدانی ریزەکانی جەماوەر لەڕیکخراوی پایەداری جەماوەریدا.. هۆکارێکی تر لاوازی ڕەوتی رادیکال و کۆمۆنیستی لە نێو بەشەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا… وهیان زۆر کهوتنه داوی ئیدعاکان و تهبریرهکانی دهسهڵات و حزبهکانی ترهوه که ههرجارهی بهشێوهیهک خۆی دهنۆێنێت، جارێک بە بەهانای “شهڕی داعشیان هەیە” جارێک گوایه ”بهکاراکردنهوهی پهرلهمان” یا “رێکهوتنی حزبهکان” یا “بهگهرانهوه بۆ بهغدا”..و کهوتنه ژیر وههمی ئهم ئیدعایانهش وایکردوه که کاریگهری دابنێت لهسهر ناڕهزایهتیهکان و دابهشیان بکات لهنێو بهرژهوهندی جیاوازی لایهنه سیاسیهکان نهک ئهوهی که سهرتاپای ئهو دهسهڵاته بخاته ژیر پرسیارهوه و بهرنامهی سیاسی ئهوان رهتبکهنهوه وڕێرهوی داواکاریهکانیان پێ بگۆڕن کە خۆی پاشەکشە پێکردن به بڕیاری” پاشەکەوتی موچە وگێرانهوهی موچهکانیان”ه ..مهسهلهیهکی تر ئاڕاستهی داواکاری ناڕهزایهتیهکانه له ههرجێگایهکدا پێویسته راستهخۆ بهڕووی ئهو دهسهڵاته بێت که یهکهی ئیداری لهههر شار و ناوچهیهکدا بهدهستهوهیه. کەمی ئەزمون وه هروهها پهلنهکیشانی ئهو ناڕهزایهتیانه بۆ ههموو ناوهندهکانی کار و بهرههمهێنان و سازنهدانی کۆبوونهوهی گشتی لهو ناوهندانهدا و پاشان ههڵبژاردنی نۆێنهرانی ههڵبژێردراو که بتوانێت ههنگاو به ههنگاو نۆێنهرانی ههڵبژیراوی ناوهندهکان له ئاستی سهراسهری و لۆکهڵدا بڕیار و تاکتیکی کارا و موناسب ههڵبژێرن بۆ بهردهوامی به ناڕهزایهتیهکان و کۆنترۆڵیان بیت بهسهر ناڕهزایهتیهکانهوه.
مهسهلهیهکی تر ڕیکخراوهی جهماوهری و کرێکاری و پێکهێنانی سهندیکا و نهقابه، شوراو کۆبونهوهی گشتی،.. وەک ئامرازیکه بۆ داسهپاندنی خواست و داواکاریهکان له پیناو باشکردنی ههلومهرجی ژیان یان باشکردنی ههلومهرجی کار نەک هەر قەدەغەیە له کوردستاندا ڕێگا پێدراوه نهبوه گهر ههوڵێکیشدرابێت خراوهته خانهی ئاژاوهگێڕیهوه. خاڵێكی تر نهبوونی سەراسەری کردنەوەی ناڕەزایەتیەکان لەبوارە جیاجیاکانی خەباتی ئابوری و سیاسیدا، پتهوکردنی هاوخهباتی و هاودهنگی و هاوپشتی نێوان ناڕهزایهتیهکان. لهمهش زیاتر لاوازی نارێکخراوەی و جێگاورێگای ڕەوتی سۆسیالیستی لە ناو چینی کرێکارو بزووتنهوهکەیدا ..بهڵام لهگهل ئهوهشدا ئەمڕۆ بێ ئیعتیباری یەکێتی مامۆستایان و سەندیکاکانی دەسەڵات لە هەنگاو بەهەنگاو چونە پێشەوەی ناڕهزایهتیەکانی دەبینرێت دڵخۆشکهره و هەوڵێکی جدی هەیە بە ئاڕاستهی ئینسجام پێدانی رابەرانی ئەم ناڕهزایهتیانەی ئێستا و دەرچون لە قاڵبی ئەجندای لایەنە سیاسیەکان. ئەم هەوڵە گرنگه گەشەی پێ بدرێت بە ئاڕاستهی پێکهێنانی ڕێکخراوی سەربەخۆ و رێکخراوەیەک کە نۆێنەرایەتی واقعی خواستهکان و کۆمهڵگا بخاته بهردهم ئاستانی ئالۆگۆری گهوره وڕیشهیهیی.
دیدگای سۆسیالیستی: هاوڕێ عهبدوڵا، خهڵكی بێبهش، مامۆستایان و كارمهندان ئهوهنده ناڕهزایهتیان دهربڕی و ئهوهنده هاتنه سهر شهقام و وهڵامیان وهرنهگرتهوه، ئێستا بۆچوونێك ههیه ئهڵێ، ’’ئیتر هیچ شتێك لهگهڵ ئهم دهسهڵاته سوودی نییه، كه دهستی گرتووه به گوێ و چاویهوه‘‘! ئایا له كاتێكدا كه بهدیلێكی تر نههاتۆته پێشهوه، ئهم قسهیه ناگات به نائومێدی؟ ئهی باشه گهر ئهم شێوازانه سوودیان نهبووه و نییه، چی تر بكرێ تاكو لانی كهم دهسهڵات ناچار بكرێ مل به داوای دابینبوونی ژیان بدات؟ یاخود ئایا ناكرێ خهڵك خۆی بهدیلێكی ڕۆشن بخاتهڕوو له كاتێكدا كه ئهزانرێ له ئاستی ناوخۆییدا داهات و سهروهتێكی زۆر ههیه؟
عەبدوڵا مەحمود: هاتنە مەیدانی کارمەندان و مامۆستایان و بۆ خواستەکانیان، بەردەوامە و درێژەی هەیە و خەریکە دوومانگ تێدەپەرێنیت. دەسەڵات ناچار بەسازش بووە، هاوکات هەراسی دەسەڵات لەم خۆپیشاندان و کۆبونەوە و بایکۆتە کە رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبێت و پەتی تەحەمولی دەسەڵاتی بەرەو پچران دەبات. وەڵامی سەرکوتکەرانەی ١ی دیسەمبەر، دەست ئاوەڵاکردنی بەڵتەجیەکانی کوردایەتی بۆسەر رابەران و هەڵسوراوانی خۆپیشاندانەکان، دەستبردنی خێڵەکیانە و ئاغاواتی بۆ ماڵ و مڵکی چالاکوانان وەکو سوتاندنی سەیارە و تاڵانی…تاد. نیشان دەدات کە بێ ئومێدی و هیوابڕاوی لەلایەن بزووتنهوه ناڕهزایهتیە جەماوەریەکانەوە نەک نییە، بەڵکو ئەوە دەسەڵاتە رووی لە پاشەکشەو ملدان و هاوکات دەستبردنە بۆ سەرکوتی بێپەردەی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیەکان. بزووتنهوهی ناڕهزایهتی کرێکاران و کارمەندان و مامۆستایان، ناتوانێ بێ ئومێد بێت. راستە گرفت و کێشەی هەیە، راستە هێشتا وەکو پێویست وەڵامی یەککلاکەرەوەیان بەدەسەڵات نەداوەتەوە، بەڵام راستی ئەوەیە سوربوونی کارمەندان و مامۆستایان و بەردەوامی دانیان بە خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیەکان، نیشانەی ئومێدەواربوون و گرەوکردنە لەسەر سەرکەوتن و چۆک دادان بەدەسەڵات. لەوانەش بترازێت خەڵکی کرێکارو زەحمەتکیش، مامۆستایان وکارمەندان، لە درێژەدان بە خۆپیشاندان و بایکۆت و کۆبونەوەکانیاندا، هیچ لەدەست نادەن، وە هیچییان نییە لەدەستی بدەن، بەپێچەوانەوە بێدەنگ بوونیان، دەبێتە هۆی لەدەست دانی ژیان و گوزەرانی خۆیان و خێزانەکانیان. ئاخر ئەگەر دەسەڵات وەڵام بە خواستەکانیان نەداتەوە وە ناچار بە وەڵامدانەوە نەکرێت، ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان دەکەوێتە مەترسیەوە. دەسەڵات ئەگەر وەڵام بداتەوە و دەبێ بیداتەوە، هیچ لەدەست نادات، جگە لەوەی بەشێک لەخواست و ویستی دزراو بەناچاری لە ژێر گوشارو هێزدا، دەگێڕێتەوە.
چەند راستی پێویستە پەنجەیان بخرێتە سەر سەبارەت بەوەی بۆچی دەسەڵات زوو چاوی نەکردەوە و گوێکانی هەڵنەخست، بەدیاریکراوی بۆچی دەسەڵات لەسەرەتادا خۆی کەڕو کوێر کرد؟ یەکەم هۆکار ئەوەیە کە خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیەکان و بایکۆت بە شێوەی سەرەکی لە زونی سەوزو نیلییە. دیارە ئەمەش لاوازی نییە و نابێ سەرزەنشتی خەڵکی ئەم زونە بکرێت، وەکو میدیای نۆکەر هەندێک نووسەر باسی دەکەن. راستیەک هەیە دەبێ وەکو نەوتراوێک بوترێت. ئەویش ئەوەیە دۆخی دوو زونی سەوزو زەرد، دوو دۆخی جیاوازی نێوان دوو دەسەڵاتی جیاوازن. ئەگەر هەرێمی کوردستان یەك جغرافیای دیاریکراوە، بەڵام ئەم جغرافیایە دوو دەسەڵاتە و بەرەو دوو کۆمەڵگاش پاڵ دەنرێن. رووبەرووبونەوەی ئەم دوو دەسەڵاتەش لەیەک کاتدا ئەگەر نەڵێم مەحاڵ بەڵام دەتوانم بڵێم ئەستەمە. ناکرێ لەیەک کاتدا چاوەروانی ئەوە بکرێت لە دهۆک هەولێر و سلێمانی خۆپیشاندان بۆ یەک پرس لەیەک کاتدا بکرێت. تەنانەت روبەروبونەوەی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیەکانیش جیاوازە. عێراق و کوردستان چۆن تا هاتووە لەیەک دوور کەوتونەتەوە، و بوونە دوو کۆمەڵگای جیاواز، مامەڵەی دەسەڵاتی جیاواز و بە ئەجندای جیاواز و بە خۆبەستنەوەی ناوچەیی جیاواز، کۆمەڵگای شەق کردووە ئەم شەقکردنەش بە ئاقاری لێک دوور کەوتننەوەی زیاتری نێوان جغرافیای زونی سەوزو زەردە لەگەڵ یەکتری. لەزوونی زەرد دەسەڵات زۆرتر یەک قوتبیە و لەزوونی سەوز چەند قوتبیە. هەر ئەمەش وای کردووە کەشی ئاواڵەی سیاسی لە زونی سەوزدا، ئاوەڵاتر و لە زونی زەردا داخراوتر بێت. کۆنترۆڵی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی لە زونی زەردا یەک هێزی خاوەن تەمەرکوز ئەنجامی دەدات. لەزونی سەوزدا دەسەڵاتێکی نامتەمەرکیز. دیکتاتۆریەت و سەکوت لەزونی زەردا، ئاسانتر بەڕیوە دەبڕیت تا زونی سەوزی جێگای مململانێی دەسەڵات. لە زونی زەردا دەسەڵات بۆ پارتی یەکلایی بۆتەوە، لە زونی سەوزدا جەنگ بۆ یەکلایی کردنەوەی دەسەڵات، کورەکەی گەرمە. هەموو ئەمانە مامەڵەی جیاواز و دۆخی ئەم دوو زونەی لەگەڵ یەک جیاواز کردووە. کەسانێک کە لایان وایە هەولێر و دهۆک شامی شەریف و خاڵی لە تورەیی و ناڕهزایهتییە، هۆکارەکەی تینەگەیشتن و روکەش روانینە بۆ ئەم ئاڵوگۆڕانەی لە ٣١ ئابی ١٩٩٦ وە، بەدواوە تا هاتووە ڕویانداوە.
لەناو واقعیەتێکی ئاوادایە، کە باڵای خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی لە زونی سەوزدا، بڵندتر و زیاتر و فراوانترە. دەسەڵات لەزوونی سەوزدا” یەکێتی و گۆڕان” لەسەرەتادا هەموو هەوڵیان ئەوە بوو دۆخی كرێكاران و کارمەندان و مامۆستان ناڕهزایهتیەکان، بگێرنەوە بۆ ململانی سیاسی نێوان خۆیان و پارتی و لەو رێگایەشەوە رووی داوا و داخوازیەکانی کارمەندان و مامۆستایان، لە خۆیان دوور بخەنەوە و ناڕهزایهتیەکانی زونی سەوز ئاڕاستهی پارتی بکەن. ئەمەش بەکردەوە هەم شانی دەسەڵاتی لە زونی سەوزلە بەرپرسیارێتی خاڵی دەکردەوە هەمیش هیچ ئازار و کاریگەرییەکی بۆسەر دەسەڵاتی پارتیش نەبوو کە دەسەڵاتی زون و جغرافیایەکی دوورو دابراو لە زونی سەوزو نیلییە. ئەمە یەکێک لە لاوازیەکانی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیەکانی کارمەندان و مامۆستای بوو لە سەرەتادا. دووەم: ئۆپۆزیسێۆنی بۆرژوازی کورد، حزبی گۆڕان و ئیسلامیەکان، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکاندا، چ وەکو هەڵسوراوانیان و چ وەکو بەرپرس و ئەندام پەرلەمانە تەسەلەکانیان، خۆیان خزاندبووە خۆپیشاندان و ریزی بایکۆت و کۆبونەوەکانەوە، هەموو هەوڵیان ئەوە بوو، داوا و خواستەکانی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی بەلاڕێدا بەرن بەوەی کە هۆکاری ئەم کێشانە و ئەم دۆخی گرانی و بێ موچەییە، هۆکارەکەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و پەکخستنی پەرلەمانە، تا لەو ڕیگایەوە داوا و داخوازیە رەوا و رۆشنەکان لە بیر ببەنەوە پرسێک کە کێشەی حزبەکان و خانەوادەی بۆرژوازی کوردە نەک هی خەڵک، بە باڵای خەڵکی کوردستان ببڕن. وە هەموو هەوڵێکیان دا بیکەنە دەستمایە و سەرمایەی گوشاربردن بۆ پارتی تا لەململانێی سیاسیدا، باڵانسی هێز بەقازانجی خۆیان بگۆڕن و پارتی ناچار بە بەشێک لە خواستە سیاسیەکانی خۆیان بکەن. ئەمەش لاوازیەکی تر بوو، بەڵام ئەم وەهمەش تا رادەیەکی زۆر رەوێنرایەوە و ئێستا دەسەڵاتی زونی سەوز و نیلی زۆرتر نیشانەیە.
سێیەم: حزبی گۆڕان و بەشێکی قسەکەرانیان، بۆ دەربازکردنی دەسەڵات یەکێتی هاوپەیمانی ئێستایان و بۆ دورخستنەوەی بەرپرسیاریەتی خۆیان لە وەڵام دانەوە بە خواستی مامۆستایان و کارمەندان. هەوڵیاندا ئەمجارە رووی خواستەکانی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی بگوازنەوە بۆ بەغدا و داوای موچە لە عەبادی بکەن. ئەمەش زۆر زوو وەکو گاڵتەجاریەکی تێپەر، تێپەری… لای هەموو کەس و رۆشنە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیران و تورکیا نزیکترە تا حکومەتی بەغدا. پارتی هیندەی لە تورکیاو یەکێتی هیندەی لە ئیران نزیکن، هیچیان نیو ئەوەندە نزیکایەتیان لەگەڵ بەغدا و حکومەتی فیدراڵی نییە. بۆیە تەرحێکی ئاوا، گەمژانە و بنەماکەی هەڵچوونی هەرزەکارانەیە، هەر بۆیە زوو کۆتایی پێهات.
تیپەڕاندی هەموو ئەمانە و لە مەیداندا مانەوەی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی جەماوەری کارمەندان و مامۆستایان، لەلایەکەوە نیشان دەدات بێئومێدیەک لەئارادا نییە و لە لایەکی تریشەوە ئاماژەیەکی رۆشنە بۆ چوونەپێشەوەی ناڕهزایهتیەکە و دورکەوتنەوە لە ئاسۆی حزبەکانی بزووتنهوهی بۆرژوا ناسیونالیزمی کورد. ئەم دابڕانەش لە بزووتنهوهی بۆرژوازی کورد و ئۆپۆزیسێۆنەکەی، ئێستا هەرەشەیەکی جدییە لە سەر دەسەڵاتی زونی سەوزو نیلی، بۆیە ئێستا کە کاریگەری ئەم بزووتنهوهیە دەرکەوتووە و چۆتە ئاستێکی باڵاترەوە، ئەم دەسەڵاتە بە یەکێتی و گۆڕانەوە، لەهەوڵی سەرکوتکردنیدان و دەست لە هیچ کردەوەیەکی سەرکوتگەرانەی بەعس ئاسا ناپارێزن. دیارە پارتیش هەموو هاوکارییەک بۆ سەرکوتی ئەم بزووتنهوهیە پێشکەشی یەکێتی و دەسەڵاتی زونی سەوز دەکات، چونکە کاریگەری ئەم بزووتنهوهیە لەسەر زونی زەرد و تورەیی ئەم زونە دەبێت و هەر ئێستاش هەیەتی.
پێویستە ئەم بزووتنهوهیە، ئەو راوەستاوی و جەرائەتە لەخۆی نیشان بدات لە ١ دیسمبەر نیشانیدا و لەوەش واوەتر دەبێ تواناییەکانی زیاتر بکات لە رێگای راکێشانی پشتیوانی کرێکارانی ناوەندە کرێکارییەکان و بەشەکانی تری چینی کرێکار و کارمەندانی ناوەندەکان و کەسو کاری خوێندکاران و بەدەست هێنانی پشتیوانی بزووتنهوه کۆمەڵایەتیەکانی تری وەکو لاوان و ژنان و… تا دەگاتە راکیشانی پشتیوانی بزووتنهوه پشکەوتنخوازو رێکخراوە کرێکاریی و جەماوەرەیەکانی دنیای دەرەوە بۆ خواستەکانی خۆیان و گوشار هێنان بۆ دەسەڵات، تا هەرچی زوترە مل بە خواست و ویستی ڕۆشنی کامەندان و مامۆستایان، بدات.
تا ئەوجێگایەش باسی شێوازی ترو بەدیلی تر دەکرێت، بێگومان بەدیل و شێوازی تری خەباتکارانە لە درێژەی ئەم خەباتەی ئێستادا، دەتوانرێت خۆیان نیشان بدەن. بەڵام لە ئێستادا، بەدیاریکراوی دەست بردنی کارمەندان و مامۆستایان بۆ رێکخراوبوون، لە رێکخراوەی سەربەخۆیی خۆیاندا، ئەرکێکی هەرە لەپێشی رابەران و هەڵسوراوانی کارمەندان و مامۆستایانە، کە رێکخراوەی سەربەخۆی و جەماوەری و پیشەیی خۆیان پێکبهێنن، کە مەبناکەی پارێزگاری بێت لە بەرژوەندی هاوبەشی کارمەندان و مامۆستایان، بێگوێدانە ناسنامەی حزبی و دینی و بیروباوەری سیاسی…تاد. پێکهێنانی رێکخراوەی کارمەندان و فەرمانبەران، پێکهێنانی رێکخراوەی مامۆستایان، ئەولەویەتی کاری بزووتنهوه ناڕهزایهتیەی کارمەندان و مامۆستایانە. دیارە دەستبردنی رابەرانی کرێکاریش لە ناوەندەکانی بەرهەم هێنان و کارگەکاندا، بەتایبەتیش رابەرانی سوسیالیست، ئەرکێک و پێداویستیەکە کە رۆژ بەرۆژ خۆی دەسەپێنێت. جەماوەری پرژ و بڵاو، کرێکاران و کارمەندان و موچەخۆرانی نارێکخراو، بە ناڕێكخراو بوون و لە دەوری یەک نەبوونیان، ناتوانن هێزی واقعی خۆیان و کاریگەری خۆپیشاندان و مانگرتن و کۆبونەوەکانیان وەکو خۆی ببینن و بناسن.
دیدگای سۆسیالیستی: له دوای ههستانی جهماوهری ١٩٩١ هوه خهڵك ئهزمونی لهگهڵ شهڕی ناوخۆ، بهشكردنی دهسهڵات، پهرلهمان و گۆڕینی دهموچاوهكان، سهرههڵدانی گۆڕان و قوتبوونهوهی زیاتری ئیسلامیهكان به ناوی ئۆپۆزسیۆنهوه…. هتد كهچی ههر قهیرانه و ههر بارودۆخی ژیانی كۆمهڵگا زیاتر بهرهو ههڵدێر ڕۆیشتووه. ئیتر قسه هاتۆته سهر گۆڕانكاری ڕیشهیی. سیماكانی ئهم گۆڕانكاریه چیه و به كێ ئهكرێ؟ واته داینهمۆ و توخمی چالاك بۆ ئهم ئاڵوگۆڕه، كه ههموو ڕۆژێك پێویستی خۆی نیشان ئهداتهوه، چیه؟
عەبدوڵا مەحمود: هۆکاری قەیرانە نەبراوەکان و کۆمەڵگا بەقەیران ئاڵودەکردن، بەرهەمی دەسەڵاتی بۆرژوا ناسیونالیستی کوردو ئۆپۆزیسۆنی بۆرژوازی کوردە. جەنگی ناوخۆ، سەرهەڵدانی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی بۆگەن لە هەناوی دەسەڵاتی گەندەڵی بۆرژوازی خۆیدا، بە قەومی و ئیسلامیەوە، ئاکامی راستەوخۆی قەیرانی دەسەڵات و حکومداری ناسیونالیزمی کوردە لە بەرێوەبردنی کۆمەڵگا و ناكاراییهتی لە وەڵامدانەوە بە سەرەتاییترین ویست و داخوازی خەڵکی کوردستاندا. ئەم دەسەڵاتە بە شهڕو بە ئاشتیەوە، بەحکومەتی هاوبەشی و پشت بەستو بە رێکەوتنی ستراتیجی، بە دوو حکومەتی بۆ هەردوو زونی سەوز و زەرد، تا دەگات بە حکومەتی بنکە فراوان و بەشداری ئۆپۆزیسێۆن تیادا…تاد. وەکو چەندین تەجروبە شکستی خۆیان نیشاندا و تاقیکرانەوە، نەک هەر ئەوە بەڵکە سەرجەم ئەم ئەزموونە، ئەزمونێکی شکست خواردوە و قابیلی هیچ جۆرە چاکسازیەک نییە. وە ئاڵوگۆری دەسەڵات لە کوردستاندا، کە خاڵییە لە سیستەمی حکومڕانی و دەوڵەتداری و یاسایی، ناکرێت ئاڵوگۆر لە رێگای هەڵبژاردنەوە بکرێت… بە قەولی تۆنی كلیف لە دیموکراسی بۆرژواییدا ( ئەگەر مرۆڤیک لە تیکرایی ژیانی خۆیدا ١٠ جار دەنگ بدات، ئەوا دەشێت بڵێین ئەوکەسە بۆ ماوەی نیوسەعات گەمەی دیموکراسی کردووە). ئەمە لە کوردستان و ژێر سایەی دەسەڵاتی میلیشیاییدا زۆر پوچتریشە… گەمەی هەڵبژاردن و دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە رێگای هەڵبژاردنەوە، کایەیهکی فریودەرانەی حزبی دەسترۆشتووە بۆ فریودانی راگشتی و دنیای دەرەوە. تەنانەت شۆڕش لە کوردستاندا، بەشێوەی ئاسایی و بەو جۆرەی لە کۆمەڵگایەکی خاوەن دەوڵەت و حکومرانی بۆرژوازیی ئاساییدا، روودەدەات، ناتوانرێت روبدات و میکانیزمی تایبەتی خۆیی هەیە… “کە ئێرە جیگای ئەو باسە نییە”
لە ١٧ شوباتی ٢٠١١ وە کە بە ئیلهام لە “بەهاری عەرەبی” و شۆرشی وڵاتانی باکوری ئەفریقیا، رویدا… تا هاتووە پرسی کۆتاییهێنان بە دهسهڵاتی ناسیونالیزمی، فراونترو فروانتر دەبێتەوە. نەفرەت و تورەیی لەم دەسەڵاتە چۆتە ئاستی باڵاترەوە. باوەرهێنان بەوەی کە یەکیتی و پارتی و ئۆپۆزیسێۆنی بۆرژوازی کورد و حزبی گۆڕان و ئیسلامیەکان، ناتوانن وەڵام بە گرفتەکانی کۆمەڵگا بدەنەوە و تا دێت بەرەوسەر دەچێت. تەماشای ئەم دروشمانە بکەن کە بەم دوایە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەرزکراونەتەوە (کێ کوردستانی فەوتان پێنچ حزبەکەی پەرلەمان، موچە لە بەغدا نیە لای یەکێتی و پارتیە، خەڵک لەسەر جادەیە بۆ خەبات ئامادەیە، بە یەکێتی و بە گۆڕان سلێمانیان دۆڕان، ئەی حکومەتی بێ کارا خەڵک لێتان بێزارە، نە مەسعود نە عەبادی نان شکۆ ئازادی، سەرۆکی هەرێم ترۆیە پەرلەمانیش پەرۆیە).
ئەمە بەرۆشنی نیشانی دەدات کە خەڵکی ناڕازی کوردستان، هەموو حزبەکانی خانەوادەی بۆرژوازی بە بەرپرس دەزانن. هەموویان بە هۆکاری دۆخی نەخوازراو قەیراناوی کوردستان لەقەڵەم دەدەن. پارتی و یەکیتی شکستیان خوارد، خۆشباوەری بە گۆڕان و ئیسلامیەکان، تا رادەیەکی زۆر رەویوەتەوە کۆمەڵگا لە بۆشاییەکی گەورەی حکومداری و ئیدارەداندا پەلوپۆ دەکوتێت. ئایندەی سیاسی کوردستان، لەناو هەڵچون و داچونەکانی ناوچەکە، لە پەیوەند بە حکومەتی فیدرال لە پەیوەند بە وڵاتانی ناوچەکەوە، نادیارە. هەموو هێزو لایەنە سیاسیەکانی ناو خانەوادەی بۆرژوازی کورد، دەستەوەستانن لە وەڵامدانەوە بەکۆمەڵێک گرفت و کیشەی سیاسی و حکومداری تا دەگات بە وەڵامدانەوە بە ژیان و گوزەرانی خەڵکی. وە هەموویان بنبەستن لە نیشاندانی رێگا چارەیەکی کارساز بۆ ئایندەی سیاسی خەڵکی کوردستان… ئەمانە هەموویان بونەتە مەبنای پێداویستی ئاڵوگۆری ریشەیی لە کوردستاندا. ویستی گۆڕانی ریشەیی، ویستێکی کۆمەلایەتی و جەماوەرییە، کێ وەڵام دەداتەوە کێ دەبێت فریاد رەسی کۆمەڵگای کوردستان؟ کۆمەڵگا چی دەخوازێت؟
بێگومان لە روانگەی چینی کرێکار و حزبی مارکسی ئەودا، چارەسەر ئاڵوگۆری ریشەییە لە بنیادی سیستەمی سیاسی و حکومرانی و توڕدانی هەموو ئەو ئەزمونەیە کە لە ساڵی ١٩٩١ وە تا ئێستا درێژەی هەیە. ئەم ئەزمونەی بزووتنهوهی کوردایەتی کە بەرهەمی ملهوری و جەنگ و وێرانکاریی کۆمەڵگا و داروخاندنی ناوچەییە. ئەم ئاڵوگۆرە تەنها بە شۆڕشی لە خوارەوەی بێبەشان، چینی کرێکاری رێکخراو و جەماوەری زەحمەتکیشی یەکگرتوو دەکرێت. دیارە شۆرشی کرێکاریش لە خۆیەوە رونادات و پێناگرێت. پێویستی بە حزبی سیاسی کۆمۆمۆنیستی و مارکسی هەیە. کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی میلیشیایی بزووتنهوهی کوردایەتی پێشمەرجی هەر شۆڕش و ئاڵوگۆرێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابورییە. چونکە ئەم دەسەڵاتە ڕیگری سەرەکی هەر ئاڵوگۆرێکی جدی و بەرچاوە لە کۆمەڵگادا. شۆڕش تاکە وەڵامە کە سەرەتا دەبێ ئەم دەسەڵاتە بە میکانیزمی گونجاوی خۆی رابماڵێت و لە جێگایدا، دەسەڵاتی هاوبەشی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکیش، جیگای بگرێتەوە. سیستەمێک دابمەزرێنێت کە ئازادی ئینسان مەبنا بێت و ژیانی تەسەل و خۆش گوزەران و ئازاد و بەرابەر، ژیانی هەموو تاکەکانی بێت. بۆئەوەی بە ئاقاری شۆرشی کۆمەڵایەتی چینی کرێکارو لەخوارەوەی کۆمەڵگادا، هەنگاوی بەکردەوە و کۆمەڵایەتی بنرێت. سەرەتا پێویستە چینی کرێکار و توێژەکانی کۆمەڵگا، لە رێکخراوەی جەماوەری و پیشەیی حزبی خۆیاندا رێکخراوبن. نوێنەرانی واقعی خۆیان لە کەشی ئازاد و کۆبونەوەی گشتی خۆیاندا هەڵبژێرن. هەروەها حزبی سیاسی یان دەبێت خاوەنی رێکخراوەی حزبی شۆرشگێر لە ناوەندە کرێکاریی و چارەنوسسازەکان و گەرەکەکاندا بێت، یان خاوەنی ماشێنێکی گەورە و فراوانی هوشیاردەرانە و رێكخراو و راگەیاندنی سەراسەری بێت، کە باوەری زاڵی کۆمەڵگا، بگۆرێت بە باوەڕی پێویستی دەستبردن بۆ شۆرش و هەڵتەکاندنی سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی و چێنایەتی مەوجود. بەو هێزە رێكخراو و هوشیار و ساختارە حزبیەی لە ناوەندکانی بەرهەمهێنان و گەرەکەکاند، پێک دێت. دەتوانرێت گوشار لەدوای گوشار و پاشەکشە بەدوای پاشەکشە بە دەسەڵات و تواناییەکانی بکەن و سەرئەنجام لە درێژەی خەباتێکی نەپساوەی بەرچاو رۆشندا، هاوسەنگی هێز لە هەموو کارگە و کارخانەکانی بەرهەمهێنان و هەموو ناوەندە خەدەمیەکان و گەرەکەکاندا، بە قازانجی خۆیان و ئامانجەکانیان بگۆڕن، وە ئەم هێزە رێکخراو و یەکگرتووە تابکرێ سەراسەری بکرێت و لێكههڵبپێكرێت و نوێنەرانی هەڵبژێردراوی هەر کارگە و کارخانەیەک، لەگەڵ نوێنەری کارگە و کارخانەکانی تر نوێنەرایەتی کرێکارانی شار و پاشان چەند شار و هەرێمی کوردستان، وەکو نوێنەری هەڵبژیردراوی کۆمەڵگای کوردستان، هاوشان لەگەڵ نوێنەری هەڵبژێردروای ناوەندە خەدەمی و گەرەکەکاندا، نوێنەرایەتی جەماوەری، جەماوەری سەراسەری کوردستان بن و لەکات و زەمەنی دیاریکروادا… بریاری دەستکۆتاکردنی بۆرژوازی لەدەسەڵات بدەن و دەسەڵاتی جەماوەری رێکخراوی كرێكاران و کارمەندان و خەڵکی ستەم لێچوو، جێگای دەسەڵاتی سەروخەڵکی ئەو کەمایەتیە بگرێتەوە، کە کۆمەڵگای بە ئەزمون و دەسەڵاتێکی تاڵانچی و سەرکوتکەرەوە، توشی دەیان دەردەسەری و کوێرەوەری و بێمافی کردۆتەوە. دیموکراتیەتی زوربە” واتە چینی کرێکاری رێکخرواو هۆشیار” بۆ تیکشکاندنی پەلەقاژەی کەمایەتیەکی دهسهڵاتدار و دەزگا و هێزە چەکدارو و جاسوسیەکان و هەموو هەوڵەکانی، دەست بۆ هەموو شێوازو رێگاكانی خەباتکارانە ببات و کۆتایی بەم دەسەڵاتە سەرو چینایەتی و ملهورە بۆرژوازییە بهێنێت و لە جیگایدا، سیستەمی سۆسیالیستی، لەسەر وێرانەی سیستەمی داروخاوی بۆرژوازی بنیات بنرێت. ئەمە رێگا چارەی سەرەکی و ئاڵوگۆری بنەرەتی و بەرابەری هێنەری ئابوری و زامنی ئازادی و مافە ئینسانیەکانی. دیارە وەکو وتم ئەمە کە شۆڕشی کرێکارییە بە بێ حزبی سیاسی و کۆمۆنیستی جێ متمانەی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکیش و توانادار و بەرچاو رۆشن، مەحالە. دیارە ئەلگوی تر و شیوەی دەسەڵاتدارێتی تریش هەیە، وەکو کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی میلیشیایی و دامەرزاندنی کۆمەڵگایەکی سکیولاری غەیرە قەومی و دەرکێشانی کوردستان لەو گێژاوەی تیایدا راگیراوە بەهۆی فدرالیزمی قەومی و جیاکردنەوەی لە عێراق… ئەلگۆیەکی تر و شێوازێکی تری حوکمرانییە. کە هەموو هاوڵاتیان لەبەرامبەر ماف و یاسادا، یەکسان تەماشا بکات. ئەمەشیان بەبێ حزبی سیاسی لانی کەمی مۆدێرن ئیمکانی زۆر سەختە. لە دۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا، چونکە هیچ حزبێکی عەلمانی بوونی نییە، دیسان ئەرکی دامەزراندنی سیستەمێکی سکیولاری غەیرە قەومی، کاری حزبی کۆمۆنیستی چینی کرێکارە. کاری حزبێکە کە دەبێ کوردستان لەو گێژاوەی بە هۆی لکاندنی بە عێراقی عروبی ئیسلامیەوە، دەربهێنیێت و جیابونەوەی کوردستان لە عێراق و پێکهێنانی وڵاتیکی سەربەخۆ، بکاتە مەبنا، کە دیسان ئەمەشیان بەبێ دەستکۆتاکردنی رێگریەکانی بەردەمی ممکن نیییە. خودی دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد کۆسپێکی سەرەکی بەردەم ئەم ویستە و خواستی جیابونەوەی کوردستانن لە عێراق و دامەزراندنی دەسەڵاتی پشت بەستوو بە جەماوەری خەڵکن. بۆیە لەهەموو حالەتێکدا چ بەوەی شۆرشی كرێكاری ئەنجام بدرێت و چ بەوەی لەجێگای دهسهڵاتی ئێستا سیستەمێکی سکیولار دابمەزرێت… بە بێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی و ئەنتەرناسیونالی خاوەن هێز و توانا ناکرێت. ئەمەش ئەرکی بە هێزکردنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەخاتە سەرشانی کۆمۆنیستەکان، بۆ ئەوەی لەم دۆخی داکشان و پڕ ئاڵوگۆرەدا، هەنگاوی پێویست بنێت. دیارە ئەم هەلومەرجە ناسەقامگیر و پر داکشان و هەڵکشانە دەتوانێت لە ساتی دیاریکراوی خۆیدا، حزبی زۆر بچوک گەورەبکات و پێشرەوی پێ ببەخشێت و حزبی زەبەلاحی گەورەش کەنار بخات. ئەگەر حزبی کۆمۆنیستی كرێكاریی کوردستان ئامادەیی بۆ وەڵامدانەوە بە دۆخی کوردستان لەخۆی نیشان نەدات و سیاسەت وپرۆژەی دیاریکراو و نەخشەی بەکردەوە و رابەری ئامادەیی نەبێت بۆ روبەروبوونەوەکان، ئەوا رەوتی داکوژان دەپێوێت و … پێویستی پێکهێنانی حزبێکی تری کۆمۆنیستی کە ئەرکی شۆرشی کرێکاری و گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسی ئامانجی بێ ئەمماو ئەگەری بێت، دەکاتە پیداویستیەکی حاشاهەڵنەگر.
محسن كهریم: من سهرنجێكم ههیه لهسهر ئهو مهسهلهی ئهلگۆی حكومهتی سكۆلار و غهیره قهومیه. منیش هاوڕام لەگەڵ هاورێ عەبدوڵا کە لەروانگەی چینی کرێکارەوە بەدیلی دهسهڵاتی میلیشیایی بۆرژوازی کورد، دامەزراندنی دەسەڵاتی چینی کرێکارە. بەڵام لەگەڵ ئەوەدا هاوڕانیم کە ئەم بەدیلە وەکو ئەلگۆیەك بخاتەروو، وە حکومەتێکی سیکولارو غەیرە قەومیش وەکو ئەلگۆیەکی دیکە. من پێموایە کە ئێمە لەنێوان دوو ئەلگۆدا یەکیكیان هەڵنابژێرین. ئێمە وەکو کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکان، ئەلگۆیەکی دەسەڵاتدارێتیمان هەیە کە حکومەتی کرێکاریە. پێشمانوایە کە تەنها ئەم ئەلگۆیە ئەڵتەناتیڤی دەسەڵاتی بۆرژوازیە، جا پەرلەمانی بێت یان سەربازی یان هەرجۆرێکی دیکە. بەڵام ئەوەی وادەکات ئەلتەرناتیڤێکی دیکە قبوڵ بکەین بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا وەکو هەنگاوێکی راگوزەرو ئامادەسازی بۆ دامەزراندنی ئەڵتەرناتیڤ و ئەلگۆی حکومەتی چینی کرێکار، هاوسەنگی هێزی چینایەتی و ئاستی ئامادەیی سیاسی- رێکخراوەیی چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێشە. لەو روەوەیە کە ئێمە خوازیاری حکومەتێکین لە کوردستان کە غەیرە قەومی و غەیرە دینی بێت. ئەوەش بە هیزێکی بۆرژوازی سیکولار ناکرێ ئەگەریش هەبێت. چونکە خاسیەتی حکومەت دوو خاسیەتە نەك یەك دانە، نەك تەنها سیکولار. خاسیەتێکی زۆر گرنگتری ئەوەیە کە غەیرە قەومی بێت. هیچ حزبێکی بۆرژوازی لەکوردستان ناتوانێ رانکوچۆغەی کوردایەتی لەبەرنەکات و دەست نەبات بۆ بڵاوکردنەوەی خۆشباوەڕی و چەواشەکاری و پڕوپاگەندەی قەومی. بۆیە لەو روەوە، منیش وەکو هاورێ عهبدوڵا پێموایە کە ئەو کارەش هەر لە ئەستۆی چینی کرێکار و کۆمۆنیزمە کە کۆتایی بە خاسیەت و پێناسەی دینی و نەتەوەیی حکومەت و دەوڵەت بهێنێ لە کوردستان.
دیدگای سۆشیالیستی: هاوڕێ محسن، له ناڕهزایهتیهكانی ئهم دواییانهدا جۆرێك دهستبرا بۆ كاری لۆكاڵی ناو ناوهندهكانی كار و دهسته و شێوازی خۆكۆكردنهوهی لهو ئاستانهدا لێ بهرههم هات، وهك نمونهكانی خهستهخانهكان و فهرمانگهی باج و… لایهنهكانی بۆرژوازی به تایبهتی گۆڕان له ههوڵدانیاندا بۆ بهلاڕێدابردنی ناڕهزایهتیهكان ئهیهوێ دوباره بیباتهوه سهر شهقام و دروشمی گشتی و ناوهخت و ناڕۆشن كه كۆمهك به پڕۆژه سیاسیهكانی خۆی ئهكات، زاڵ بكات بهسهریدا. سهرهتا ئهو سیاسهتهی ئهوان چ زیانێكی ههیه بۆ ناڕهزایهتیهكان و پاشان كرێكاران و كارمهندان و مامۆستایان چۆن بهرپهرچی ئهم سیاسهته بدهنهوه، له كاتێكدا كه ڕۆشن بووه كه تهنها بایكۆت و خۆپیشاندانی گشتی (به ههندێ دروشمی ناڕۆشنهوه) نهیتوانیوه ناڕهزایهتیهكان به سهرئهنجام بگهیهنێ؟
موحسین: ناڕهزایهتیەکان لە ناوەندەکان بەشێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە، بهڵام هەندێ ئاڵوگۆڕ رویداوە کە کاریگەری داناوە و ناڕهزایهتیەکان لەناوەندێکەوە بۆ یەکێکی دیکە جیاوازیەکی پەیدا کردوە. بۆ نمونە لە خەستەخانەکان، وەزارەتی تەندروستی سیاسەتێکی گرتە پێش بەوەی لەڕێگای گۆڕینی سیستەمی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە خەستەخانە و ناوەندە تەندروستیە حکومیەکاندا بۆ نیمچە تایبەت (semi private)، کە نرخی ئەو خزمەتگوزاریانەی لەسەر هاوڵاتیان گران کرد و هەندێ خزمەتگوزاری خۆڕایی کرد بەپارە، بەو هۆیەوە داهاتێکی لە گیرفانی خەڵك بۆ دامەزراوەی تەندروستی دەستەبەر کردوە. لەو پارەیە بڕێك پارە وەکو هاندان دەدات بە کارمەندان و کرێکاران و دکتۆرەکان و بەوجۆرە هەندێك لە توندی ناڕهزایهتیەکانی کەم کردۆتەوە. هەرچەندە کە دەستەی کارمەندانی تەندروستی سەربەخۆ لە سلێمانی دژی ئەو بڕیارەی حکومەت بوون بۆ دانانی پارە و نرخ لەسەر خزمەتگوزاریە پزیشکی و تەندروستیەکان، بەڵام بەداخەوە هێزی پێویست نەبوو بۆ فەشەل پێهێنانی.
لە زۆربەی فەرمانگە حکومیەکانی زۆنی(سەوز- نیلی) دەوام بەرەسمی کراوە بە (٢) رۆژ لەهەفتەدا، واتە بەجۆرێك لەرێگای کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانەوە فشاری ئەوانیان لەسەر خۆیان کەم کردۆتەوە ( دیارە لە ژێردەسەڵاتی پارتی و لە زۆنی زەردیش ماوەی دەوامی رۆژانە کەم کراوەتەوە). لە کۆمەڵگای باجەکان ئەو رێکارە سەرکوتگەرانەیەی دژی نوێنەرانی فەرمانبەران گیرایە پێش بە دورخستنەوەیان لە فەرمانگەی ناوبراو، بێگومان کاریگەری نەفسی لەسەر فەرمانبەران داناوە، ئەگەرچی فەرمەنبەران دژی ئەو هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان بۆماوەی رۆژێك دەستیان لەکار کێشایەوە، بەڵام ئێستا فرسەتێکیان داوە بە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان. لە خوێندنگاکانی ناوچەکانی دەرەوەی زۆنی زەرد، بەهۆی ئەوەی کە هەر لەسەرەتاوە بایکۆتی دەوام راگەیەنرا (کە بەبڕوای من هێزەکانی ناو دەسەڵاتی سلێمانی پێیان باش نەبوو دەوام بکرێتەوە و لەناو خوێندگاکاندا ناڕهزایهتی مامۆستایان دەست پێبکات، کە لەو بارەدا ئەگەری فراوانبوونەوەی و هاتنە ناوەوەی خوێندکاران و کەسوکاریان زیاتر دەبوو) بۆیە مامۆستایان هەفتانە خۆپیشاندانی جەماوەری بەرپا دەکەن و ئەم ناڕهزایهتیانە جارجار خەڵکی دیکەی پێوە پەیوەست دەبێت هەم لە توێژە ناڕازیەکانی وەکو فەرمانبەران و خانەنشینان و باقی مووچەخۆرانی دەوڵەت و بێگومان لایەنگرانی هێزە سیاسیەکانی ناو حکومەتیش، بەتایبەتی گۆڕان و ئیسلامیەکان و لایەنگرانی باڵی ناوەندی بڕیاری یەکێتی.
بێجگە لەوانە، مامۆستایانی زانکۆو پەیمانگاکانی سلێمانی کە دەستەیەکیان دروست کردوە بەناوی تۆڕی داکۆکی لە زانکۆو پەیمانگاکان، ئامانجەکەی ئەوەیە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و خوێندکاران پێکەوە ببەستنەوە و خەباتێکی هاوبەش بەرەوپێشبەرن، ئەوانیش تائێستا چەندین جار لەبەردەم و لەناو زانکۆی سلێمانی کۆبونەوەی ناڕهزایهتی و خۆپیشاندانیان بەرێخستوە. بەوجۆرە دەتوانین بڵێین سەرباری ئەوەی هەوڵێك هەیە بۆئەوەی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیەکان لەجێگایەکدا کۆبکرێنەوە و لەناوەندی کار دوریان بخەنەوە تا لەورێگایەشەوە کۆنترۆڵی بکەن و لەخزمەتی سیاسەتی خۆیاندا بەکاری بهێنن، بەڵام هەوڵێکی دژە ئاڕاستهی ئەوەش هەیە کە دەیەوێ ناڕهزایهتیەکان لەناو ناوەند و فەرمانگە و خوێندنگاکاندا جێگیر بکات و لەپاڵ ناڕهزایهتی گشتی و رێکخراودا بیکاتە سەنگەرێکی قایم و بەردەوامی بەرەنگاربوونەوەی جەماوەر.
هەڵبەتە ناڕهزایهتی سەراسەری و خۆپێشاندانی جەماوەریی مامۆستایان و فەرمانبەران و کرێکاران و بێکاران و خانەنشینان و خوێندکاران و گەنجان و خەڵکی کەمدەرامەت و وەتەنگهاتوی کوردستان کارێکی پێویستە و دەبێ دەستی بۆ ببرێت، بەڵام ئەم ناڕهزایهتیە سەراسەریانە دەبێ تەواوکەری ناڕهزایهتیەکان بن لە ناوەندەکانی کاردا، لە فەرمانگەو خوێندگاو زانکۆکان و کارگەکاندا…ناڕهزایهتی ناو ناوەندەکان سەکۆیەکی زۆر گرنگە بۆ دروستبوونی رێکخراوی جەماوەری لەو ناوەندانەدا کە پێداویستیەکی زۆر هەستیارو گرنگی خەبات و ناڕهزایهتیەکانن و زامنی سەرکەوتن و دەستبەربوونی مافەکانی جەماوەرن. کۆمەك بە یەکگرتووبوون و نزیکایەتی و هاودڵی و هاوبەرژەوەندی لەنیوان فەرمانبەران و کرێکاران و کارمەندان و مامۆستایان دروست دەکات و زیادی دەکات. دەتوانن کۆبونەوەی گشتی بکەن. دەتوانن نوێنەرانی تێکۆشەر و دڵسۆزی خۆیان هەڵبژێرن، نەك کەسانێك خۆیان بکەن بە دەمڕاستی ئەوان کە نایان ناسن و نازانن چی ئەجندانەیەکی سیاسی لە پشتیانەوەیە. شتی لەم جۆرە لەو خۆپیشاندانە گشتی و نارێکخراوانەدا زۆر بەئاسایی روودەدەن. بەبروای من دەبێ ئێمە و هەڵسوڕاوان و رابەرانی ناڕهزایهتیەکان هوشیاری ئەوە بین کە ناڕهزایهتیەکان لەناوەندەکان و زانکۆ و پەیمانگا و خوێندگاکان سازبدرێن و هەر لەوێ نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن. ئەو نوێنەرە هەڵبژێردراوانە پێکەوە بتوانن کاتێك پێویست بوو بڕیاری مانگرتن و خۆپیشاندانی سەراسەری بدەن. لەوبارەدا ناڕهزایهتیە گشتی و سەراسەریەکان وردە رودە بەرەو ناڕهزایهتی رێکخراو و خاوەن ئاسۆ و بەرنامە و خواستی رۆشن دەچن. دەتوانن بانگەوازی خەڵكی دیکە بکەن کە بە ناڕهزایهتی و خۆپیشاندانی ئەوانەوە پەیوەست بن، وە لەو بارەدا فرسەتی بەلاڕێدابردن و زاڵکردنی ئەجندای سیاسی ئەحزابی هەلپەرستی بۆرژوازی زۆر کەمتر دەبێتەوە.
دیدگای سۆشیالیستی: ئهگهرچی لایهنه بۆرژوازیهكان خۆشیان دهركی ئهوه ئهكهن كه له چ قهیرانێكدان و ئهمهش چ كاریگهریهكی ئابوری و سیاسی و كۆمهڵایهتی خنكێنهری بۆ سهر خهڵك دروستكردوه. بۆیه ههر یهكه و تهرح و پێشنیارێك ئهكهن. بۆ نمونه پێشنیاری بهشێك له گۆڕان و بهشێك له یهكێتی بۆ گهڕانهوه بۆ بهغداد و سهڵاحیهتیدان به دهسهڵاته خۆجێیهكانی پارێزگاكان یهكێكه لهوانه. بهڵام له ڕاستیدا تهواوی ئهو پێشنیارانهی تا ئێستا ههیه له چاوی چینێكی دارای كوردستان و بازرگانی ئهوانهوه سهرچاوه ئهگرێ، نهك بژێوی و ژیان و خۆشبژێوی جهماوهری بێبهش و نهداری كوردستان. حزب له سهرهتای سهرههڵدانی ناڕهزایهتیهكانهوه پێشنیاری تایبهتی خۆی بۆ كۆنترۆڵكردنی داهات لهلایهن جهماوهرهوه خسته بهردهم كۆمهڵگا. با كهمێك زیاتر لهسهر ئهم مهسهلهیه قسه بكهین. میكانیزمهكانی جێبهجێكردنی ئهم كۆنترۆڵه جهماوهریه لهم كاتهدا چیه و چۆنه؟ ئایا به ڕاستی ئیمكانی ئهمه نیه؟
موحسین کەریم: بە بڕوای من مەسەلەی گەڕانەوە بۆ بەغدا زیاتر ناوەرۆك و پاڵنەری سیاسی هەیە وەک لەوەی کە ئامانج لێی چارەسەری کێشەی ئابوری و قووتی خەڵکی کوردستان بێت. راستە ئەو لایەنەی باسی گەڕانەوە بۆ بەغدا دەکات، پاساوەکەی ئەوەیە کە سیاسەتی نەوتی بارزانی و پارتی؛ واتە سیاسەتی فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، شکستی هێناوە و ناتوانێت داهاتی پێویست و تەنانەت مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش دابین بکات، بەڵام ئەمە تەنها لەبەرئەوەیە کە ئەم کێشەیە بکەنە ئامرازێكی سیاسی بەدەستیانەوە بۆ ناکارامەپیشاندانی پرۆژەی سیاسی پارتی سەبارەت بە “ئابوری سەربەخۆ” و ” دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی” کە پارتی، لەچوارچێوەی بەرژەوەندی ئابوری لەگەڵ حکومەتی تورکیا و ئۆردوگاندا، وەکو چەکێکی سیاسی لەبەرامبەر نەیارەکانیدا بەدەستیەوەی گرتوە.
دیارە مەسەلەی “دەوڵەتی سەربەخۆ” لە کوردستان چ بە ناوەورۆکە نەتەوەییەکەی کە پارتی بانگەشەی بۆدەکات، چ بەناوەرۆكی غەیری نەتەوەییش پرسێکی سیاسی هەستیارە لای خەڵکی کوردستان. پارتی و بارزانی لەماوەی ٢-٣ ساڵی رابردوودا ئەم پرسەی بەدەستەوە گرتوەو وەکو رابەری پرسی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی خۆی دەردەخات. پارتی بەم سیاسەتەی ئەو هێزانەی لەبەردەم دوو ئەگەردا داناوە؛ یان بچنە پاڵ پرۆژەکەی بارزانی و رابەری و هەژمونی سیاسی پارتی وبارزانی قبوڵ بکەن، یان دژی پرۆژەکەی؛ واتە دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی یان کوردستان، بوەستنەوە کە ئەوەش کارێکی ئاسان نییە و یاریکردنە بە ئاگر. بۆیە هێزەکانی نەیاری پارتی لەناو حکومەتی هەرێم قوماشێکی نەرم و خەڵك پەسەند دەدەن بەسەر دژایەتیەکەیان بۆ پرۆژەکەی بارزانی، بۆئەوەی بتوانن خۆیان لەژێرباری فشاری سیاسی جەماوەر و دەروونیی هێزەکانی خۆشیاندا، دەربکێشن. دەنا تائەوکاتەی کە پارتی وەزیرەکانی گۆڕانی لە حکومەت دەرنەکرد، تائەوکاتەی کە پارتی ووردە ووردە یەکێتی لە ناوەندی بڕیاری حکومەت لاواز نەکرد و زەکاتی پارتە ئیسلامیەکانیشی لەخێروبەرەکەتی فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ کەم نەکردەوە، ئەوان بەرگرییان لە سەربەخۆیی ئابوری هەرێم دەکرد. تائەوکاتەی ئێران بۆ فشارخستنە سەر پارتی دۆستی تورکیا برغوی ناڕهزایهتی ئەم لایەنانەی توند نەکردەوە، ئەوان کێشەیان لەگەڵ فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێم وبەبێ گەڕانەوە بۆ ناوەند، نەبوو.
ئێستا با بەدەر لەو پاڵنەرە سیاسیەی کە ململانێی نێوان هێزە ناتەباو نەیارەکانی ناو حکومەت دەجوڵێنێ و بەدەر لە بانگەشە و پاساوەکانیان، ئەگەر گەنگەشەیەکی ئەم پرسە؛ واتە فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە یان رادەستکردنی بڕی نەوتی داواکراو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەبەرامبەر ناردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بکەین، بۆئەوەی بزانین ئایا هیچکامیان بە قازانجی خەڵکی کوردستانە یان نا، یان چی ئەڵتەرنایڤێکی دیکە لەئارادایە کە بتوانێ کێشەی بودجە و مووچە و راوەستانی ئابوری هەرێم چارەسەر بکات؟
من پێموانیە هۆکاری کورتهێنانی بودجە و بڕینی مووچە ئەوەبێت کە نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە سەربەخۆ دەفرۆشرێت یان هۆکارەکەی ئەوەبێت کە حکومەتی ناوەند بودجەی هەرێمی بڕیوە. بەڵکو کێشەی بودجە و نەدانی مووچە هۆکارەکەی ئەوەیە کە کۆمەڵێك مافیای بۆرژوازی دهسهڵات و حکومەتیان بەدەستە و بودجەی هەرێم دەچێتە ژێردەستیانەوە. بەشی زۆری ئەو داهاتەی دێتە کوردستانەوە دەیبەن بۆ خۆیان و پەراوێزی دەسەڵاتەکەیان و بەشی کەمیشی دەدەن بەخەڵك. هیچ کەس ناتوانێ زەمانەتی ئەوە بکات کە داهاتی نەوت جا سەربەخۆ بفرۆشرێت یان رادەستی بەغدا بکرێت و بودجە لە ناوەندەوە بێت بۆکوردستان، ئەگەر هەر بچێتە ژێردەستی ئەم مافیا و تاڵانچیانە، بارودۆخی ئابوری لەوە باشتر دەبێت و مووچەی مامۆستا و فەرمانبەر و مووچەخۆرانی حکومەت و سەرچاوەی بژێوی هاوڵاتیان باشتر دەبێت یان تەنانەت دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی پێش قەیرانی دارایی!
لەلایەکی دیکەوە، راستیەك هەیە ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان وەکو بەشێك لە عێراق و وەکو هەر ووڵاتێکی سەرمایەداری تووشی قەیرانی ئابوری هاتوە. قەیرانی ئابوریش بەر لە هەموو شتێك چینی کرێکار و جەماوەری کەمدەرامەت ورد دەکات و دەیهاڕێت، چونکە باری سەختی قەیرانەکە بەسەر ئەواندا دەشکێنرێتەوە. هەزاران کرێکار بێکاربوون، هەزاران گەنج خوێندنیان تەواو کردوە فرسەتی کاریان دەست ناکەوێ. رکودی ئابوری و سستی بازاڕ باڵی کێشاوە بەسەر هەرێمی کوردستاندا. لە دەورانی گەشەو بوژانەوەی ئابوریدا، خەڵکێکی زۆر لەلایەن حکومەت و حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە لە کەرتی حکومیدا دامەزابوون کە ئێستا ناتوانن مووچەکانیان بدەن. حکومەتی هەرێم بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە ئابوریە پەنای بۆ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بردوەو بەپێی راسپاردەکانی ئەو دامەزراوەیە سیاسەتی ئابوری خۆی بۆدەربازبوون لە قەیرانی ئێستا داڕشتوە. سیاسەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشکرایە کە بریتیە لە کەمکردنەوەی خەرجیەکانی حکومەت و زیادکردنی داهات، ئەویش؛ ١- دەستبەرداربوونی حکومەتە لە دابینکردن و پێشکەشکردنی هەرچی خزمەتگوزاریەکی گشتی وەکو خەستەخانە و ئاو و کارەبا و رێگاوبان و شارەوانی و خوێندنی خۆڕایی وە فرۆشتنیان بە کەرتی تایبەت و گران کردنی ئەم خزمەتگوزاریانە لەسەر هاوڵاتیان. ٢- دانانی رسومات و باج لەسەر هاوڵاتیان. ٣-کەمکردنەوەی رێژەی کارمەندان و فەرمانبەران و کرێکارانی کەرتی حکومی لەو ناوەندانەدا کە لەدەستی حکومەتدا دەمێننەوە و سەپاندنی خانەنشینی پێشوەخت بەسەریاندا، ئەمانەش هەموویان ئاکامەکەی هەژارترکردن و خراپترکردنی باری دارایی و ئابوری هاوڵاتیان و دابەزاندنی ئاستی ژیان و گوزەرانیان دەبێت.
ئەم سیاسەتەی حکومەتی هەرێم لەلایەن هیچ کام لەو لایەنانەی کە لەناو حکومەتدان دژایەتی نەکراوە بگرە بەراشکاوی چ بزووتنهوهی گۆڕان و چ یەکێتی نیشتمانی لایەنگری خۆیان بۆ ئابوری بازاڕی ئازاد راگەیاندوە کە بنچینەی ئایدیۆلۆژی و پاکانەی ئابوری ئەم جۆرە هەنگاوانەی حکومەتی هەرێم دەکات.
من پێموایە ئەگەر ئەو داهاتەی لەئاکامی فرۆشتنی نەوت و سەرچاوەکانی دیکەوە پەیدا دەبن لەژێر کۆنترۆڵی نوێنەرانی راستەقینەو هەڵبژێردراوی خەڵکدا بن، دەتوانرێ بەجۆرێك دابەش بکرێت کە هەم کرێ و مووچەیەکی شایستە بۆ کرێکاران و فەرمانبەران و خانەنشینان و بێکاران و … تاد. دەستەبەربکرێت و هەم بودجەی پێویست بۆ پرۆژەکان و گەشەو پێشخستنی باری ئابوری و خزمەتگوزاریە بنەڕەتی و گشتیەکان فەراهەم بکرێت. تەنانەت ئەگەر بکەوێتە ژێر دەستی دەسەڵاتێك کە کەمێك خۆی بە بەرپرس بزانێت بەرامبەر بە هاوڵاتیانی دەتوانێ زۆر لەوەی کە ئێستا لە کوردستاندا هەیە باشتر بێت. ئێمە نمونەی ووڵاتێکی وەکو کوبامان لەبەردەستدایە کە سەرباری گەمارۆی سەخت و کەمەرشکێنی ئابوری ئەمریکا و ووڵاتانی رۆژاوا، بەبێئەوەی سەرچاوەیەکی ئابوری گەورەی وەکو نەوتیشی هەبێت، بەڵام لانی کەمی ژیانێکی شەرافەتمەندی بۆ هاوڵاتیانەکەی دابین کردبوو. بەمجۆرە مەسەلەی سەرەکی ئەوەیە کە داهاتی کوردستان لەدەستی کێدا دەبێت و چۆنی خەرج دەکات و بۆ چی و کێی خەرج دەکات!؟
چۆن خەڵك بتوانن نوێنەرانی راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن وچۆن کۆنترۆڵی داهاتی گشتی بکەن!؟ ئەوەیان بەستراوە بەوەی لەهەموو فەرمانگە و ناوەندێکی کار و خزمەتگوزاری و لە زانکۆ و پەیمانگا و خوێندگاکان کۆبونەوەی گشتی فەرمانبەران و مامۆستایان بکرێت و نوێنەرانێک لەناو خۆیاندا لەو کەسانەی کە خاوەنی متمانەی زۆربەی کارمەندان و مامۆستایان و دڵسۆزیانن و لە خەبات و ناڕهزایهتیەکاندا لەریزی پێشەوە بۆ بەرگری لەمافی خۆیان و هاورێکانیان راوەستاون، هەڵبژێرن. لەو نوێنەرانەش بۆ ئاستی باڵاتر، وەکو ئاستی هەموو زانکۆ و پەیمانگاکان، یان ئاستی خوێندنگاکانی شارێك و فەرمانبەرانی دامەزراوەیەکی تایبەتی بۆ نمونە شارەوانیەکان، یان بانکەکان و باجەکان و فەرمانگەی کارەبا لەئاستی شارێکدا نوێنەرانێك لەناو خۆیاندا دیاری بکەن بۆئەوەی تۆڕی نوێنەرانی سەراسەری لە شارێکدا دروست بکەن. ئەو فەرمانگە و دامەزراوانەی کە داهاتیان هەیە لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی نوێنەرانی خۆیاندا کۆبکرێتەوە و رەوانەی تۆڕی نوێنەرایەتی سەراسەری بکرێت تا لەوێوە بەپێی نەخشەیەکی دروست و عادیلانە بۆ دابەشکردنی مووچە بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران و باقی هاوڵاتیاندا وەکو خاوەن پێداویستی تایبەت، خانەنشین، بێکاران و.. تاد. دابەش بکرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ گەشەو پەرەپێدانی خزمەتگوزاریە گشتی و زەروریەکان خەرج بکرێت. دەکرێ ئەم پرۆژەیە لەلایەن دەستەکان و گروپەکانی ناڕهزایهتی کە هەر ئێستا پێکهاتوون، هەنگاوی بۆ بنرێت.
بێگومان فەرمانگە و دامەزراوەکانی کەرتی حکومی لە ئێستادا ئامادەترن بۆ ئەوەی کە هەنگاوی یەکەمی ئەم پرۆژەیە دەست پێبکەن و لەگەڵ چونەپێشەوەی هەنگاوەکان دەبێ سەرجەم خەڵکی بێنە ناو ئەم پرۆسەیەوە و دەوریان هەبێت لە دیاریکردنی چارەنوسی ئەو داهاتەی لەکوردستاندا هەیە. بۆ نمونە دەکرێ توێژەکانی وەکو خانەنشینان، گەنجان، بێکاران، بەشێوازی جۆرواجۆر نوێنەرایەتی خۆیان هەڵبژێرن و لەناو تۆڕی نوێنەرایەتی شاردا نوێنەرایەتی بکرێن. هەروەها گەڕەکەکان شوێنێكن کە ئەو بەشانەی خەڵك کە هێچ جێگایەکیان نییە بۆئەوەی خۆیانی تێدا رێك بخەن و نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن، دەتوانن لە گەڕەکەکان کۆبونەوەی گشتی بکەن و نوێنەرانی خۆیان لەناو ژنان و پیاواندا هەڵبژێرن و ئەوانیش بێنە ناو سیستەمی نوێنەرایەتی و کۆنترۆڵ و ئیدارەی داهات و خەرجی گشتی لە ئاستی شاردا.
کەواتە لێرەدا مەسەلەیەك دێتەپیشەوە ئەویش ئەوەیە کە داهاتی هەر شارێك یان ناوچەیەك لەژێر چاودێری نوێنەرانی خۆیاندا بۆ مووچە و خەرجیەکانی خزمەتگوزاری گشتی خەرج بکرێن، رەنگە لەوبارەدا شارێك یان ناوچەیەك داهاتی زیاتر بێت لە ناوچەیەکی دیکە. بەوجۆرە جۆرێك لە نایەکسانی و جیاکاری لەنێوان هاوڵاتیانی کوردستاندا دروست دەبێت. رێگاچارە بۆئەو مەسەلەیە ئەوەیە کە نوێنەرانی هەر شارێك پێویستە چەند کەسێك بۆ دەستەی نوێنەرانی سەراسەری کوردستان هەڵبژێرن کە لەو داهاتانەی کۆدەبێتەوە، دوای دابەشکردنی موچەو خزمەتگوزاریە گشتیە پێویستەکانی ئە وناوچەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە لە سندوقێکی سەراسەری دا کۆبکرێتەوە و لەلایەن دەستەی نوێنەرایەتی سەراسەریەوە چاودێری بکرێ و ئەولەویەت بدرێ بە پڕکردنەوەی پێداویستی ئەو ناوچانەی کە کورتهێنانی بودجەیان هەیە بۆئەوەی هەمان خزمەتگوزاری پێویستیان بۆدابین بکرێ. ئەوەشی کە مایەوە بەپێی زەرورەتی ناوچەکان بەکاربێت بۆ گەشەدانی ئابوری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر…
من پێموایە ئیمکانی ئەوە هەیە ئەگەر خەڵك بڕیار بدات و ئامادە بێت، چونکە حکومەتی هەرێم بەهەمو شێوەیەک بیتوانایی و بێدەربەستی و نامەسئولیەتی خۆی نیشان داوە و چاوەڕێکردنی حکومەت بێجگە لە توندکردنەوەی هەژاری و نەبوونی و داتەکاندنی گیرفانی خەڵك شتێکی دیکەی لێ سەوزنابێت. کەواتە کرۆکی مەسەلەکە ئەوەیە کە خەڵك خۆیان وەکو خاوەنی کێشە و چارەسەر بێنە مەیدان و چاوەڕیی هێزە بۆرژواییەکان و حکومەتی دەوڵەمەندانی کورد نەکەن.
دیدگای سۆشیالیستی: هاوڕێ دهشتی، دهسهڵاتی بۆرژوازی كورد ههمیشه پاساوێكی به دهستهوه بووه بۆ خۆدزینهوه له داخوازی و داواكاریهكانی خهڵك. ئێستاش زۆر ئاسان به خهڵك ئهڵێ كه ’’ئهبێ ئاگامان لهوه بێ له شهڕی دژی داعشداین، بارودۆخ لهبار نیه، پێشمهرگه له بهرهكانی جهنگ سنگی خۆی ناوه به گولـله كهچی خهڵك داوای موچه ئهكات‘‘… و شتی تری لهم بابهتانه. پێمان باشه قسهیهك لهسهر ئهم پاساوه پوچانه بكهیت و پاشان ئایا به ڕای ئێوه چ ئامانجێكی چینایهتی له پشت ئهمجۆره قسانه و ئهمجۆره سیاسهتهوهیه؟
دهشتی جهمال: بەڕای من ئەم پروپاگاندانە ئەگەرچی لەسەرێکەوە گۆشەیەک لەئاکامەکانی شهڕی داعش دەخاتەروو، بەو مانایەی شهڕ بۆتە پاساوێک بەدەست دەسەڵاتەوە تا نەک هەر وەڵام بە داخوازیەکانی خەڵک نەداتەوە بەڵکو ئاکامەکانی جەنگەکەش بەسەرسەری خەڵکدا بشکێنێتەوە. بەڵام لەسەرێکی ترەوە ئەم پروپاگەندانە نیشانەی ئەوەیە کە شەڕێکی چینایەتی بەردەوامی هەیە و ناڕەزایەتیەکانی ئێستاش شێوازێکی دەرکەوتنی ئەم شهڕەیە. دهسهڵاتدارێتی بۆرژوازی کورد تا ئەوکاتەی ڕاستەوخۆ دەستی نەبردبێت بۆ سەرکوتی ناڕهزایهتیەکان ناچارە دەست بەرێ بۆ پاساو و پروپاگەندە، تالەم ڕێگایەوە سەرکوتی بکات، بەتایبەتی لەدەورەیەکدا کە ناتەبایی لە نێوان دەستەی باڵای فەرمانڕەوایی چینی بۆرژوازی کورد دا هەبێت.
گەر کەمێک لەسەر واقعی ئێستای کوردستان ڕاوەستین کوردستان وەک هەر کۆمەڵگایەکی دیکەی سەرمایەداری قڵشتی چینایەتی بە ئەوجی خۆی گەیشتوە شهڕ لەمەیدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا هەمەلایەنەیە. ئەمرۆ لە کوردستان وەک بەشێک لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست بارودۆخی ناجیگیری تێدایە و بەشێکە لە سیستەمی سەرمایەداری جیهانی و قەیرانیکی کوشندە بەرۆکی گرتوە کە ڕاستەوخۆ لە درێژەی قەیرانی سەرمایەداری جیهانیەوە هاتووە بەشێوازی قەیرانیکی کۆمەڵایەتی خۆی دەرخستوە. یەکێک لە نیشانەکانی ئەم قەیرانە بەو شێوەیه رەنگی داوەتەوە ناکۆکی و کێشمەکیشی نیوان بلۆکە سەرمایەداریهکانی جیهان و تەیارە بۆرژوازیه ناوچەیی ومحلیەکانە، لە روانگەی بورجوازیەوە ئەم جۆرە لە مۆدیلی حکومەت و دەسەڵات و حکومڕانی دوای شهڕە جۆریک دهسهڵاتی بەرهەم هیناوە کە خۆیان دایان مەزراندوە ئیتر توانای مانەوەیان نەماوە و لەلایەن خەڵکیشەوە مەقبولیهتی نەماوە. ئەم جۆره دهسهڵاتانە نامهسئولن بە رامبەر بە ژیانی خەڵک و کۆمەڵگا… لەو جۆرە دەسەڵات و حکومرانی عێراقەوە تەماشا بکەین کۆکردنەوە چەندین گروپ و دەستەی مەزهەبی وقەومی لەدهسهڵات کە نقومە لەشهڕوململانی تایفی و مەزهەبی تا ٢٥سال ئەزمونی حکومەتی فیفتی بەفیفتی یەکیتی و پارتی و بەدوای ئەوەشدا فەشەلی حکومەتی بنکە فراوان و بی ئاسۆی وبنبەستیک کە خهڵكی کوردستانیان بەدیار هەڵومەرجی ناوچەکەوە بەستۆتەوە لەگەل ئەوەشدا کە لەنیو ئەو هەلومەرجە قەیراناویەدا لەسەر حسابی زۆرینەی خەڵکی کوردستان خۆیان دەوڵەمەند کرد و بانقەکانی ئەوروپان پرکرد، دەیان گریبەستی نەوتیان لەگەل کۆمپانیا جیهانیەکان ئیمزاکرد ..لەولاشەوە خهڵكی کوردستانیان لەگەڵ بێکاری ونەبوونی بیمە کۆمەڵایەتیەکان و نەبوونی ئازادی و خزمەتگوزاریەکان وەک ئاو کارەبا سوتەمەنی ڕاگرتوە و سیاسهتی پاشهكهوتی موچه و هێرشكردنه سهر قوتی خاوهنپێداویستیه تایبهتهكانو خانهنیشان و ههوڵدانیان بۆ به ئههلی كردنی خزمهتگوزاریهكان و… هتد بهمجۆره ژیانی خهڵكیان له مهنگهنه داوه. خەریکن تۆڵەی ئەو دۆخەی دایان سەپاندوە لە خەڵکی کرێکارو بەشمەینەتی کوردستان دەکەنەوە. بهڵام لهبهرامبهر ئەمانەدا جوڵانەوەیەکی ناڕهزایهتی بەرفراوان دەستی پیکردوە کە تایبەتمەندێتی خۆی بۆیە ئێستا پهنا بۆ پاساوی جۆراجۆر دەبەن لە پێناو پاشەکشی پێکردن بەم سونامی ناڕەزایەتیانە و هێورکردنەوەی. مەگەر تەنها خۆیان باوەری پێ بهێنن دەنا ئەگەر ڕاست دەکەن شهڕی داعش هەیە ئەوە هەر خۆیان نەبوون و بەرپرسە حزبی حکومەیەکان نەبوو ئالۆگۆڕ و کرینی نەوت و سەیارە و چەک وتفاقیان لەگەل ئینسان کوژەکانی داعش دەکرد کە وەک پەڵەیەکی رەش بەنیوچاوانیانەوەیە؟ لەولاشەوە کوری فەقیرو هەژاریان لە بەرەکانی شهڕدا بەکوشتدەدا و فرمێسکی تیمساحاویان بۆ دەرشتن… دەی باشە بۆ هیچ پرۆژە و کۆمپانیایەکی زەبەلاحی لایەنە سیاسیەکان پەکی نەکوتوە؟ کوا پارەی ئەو لێشاوە نەوتەی رۆژانە دەڕوات؟ بۆ پارە هەیە بۆ ئەوگرهبەستانەی بەحساب چاودێری گەندەڵی دەکەن؟ کوا ئەو هەموو ئیمکانیات و چەک و پارەیەی لەئاستی نیو دەوڵەتی بۆ شهڕی داعش وەریانگرتوە؟ ئەی ئەو هەموو داهاتەی سنورەکان وکارگا و کۆمپانیاکانیان… بۆ پارە هەیە بۆ مەراسیمی شاجوان ….بۆ یەک بەرپرسی ئەودهسهڵاتە مویەک لە پاره و سەروەت سامانەکەی کەمنەکراوەتەوە؟ ئەمانە درۆ دەکەن مەبەستیانە دەستی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر خۆیان درێژتر نهبێتهوه، مانای ئەوەیە هیشتا ناڕەزایەتیەکان ئەو فشارە گەورەیەی دروستنەکردوە و نابێ خەڵکی کوردستان ڕیگابدەن پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی تر چەواشەیان بکەن و خۆڵ بکەنەچاویان.
دیدگای سۆشیالیستی: لایهنهكان، چ دهسهڵات و چ ئهوانهی به ڕواڵهتی خۆیان خستۆته دهرهوهی دهسهڵات، سهرنجی ناڕهزایهتی و توڕهیی خهڵك ئهبهنهوه سهر ئهوهی كه پهرلهمان پهكخراوه، حكومهت ئیفلیج بووه، پۆستی سهرۆكایهتی ههرێم داگیر و قۆرغكراوه و شتی لهم بابهته. پرسیار ئهوهیه خۆ كاتێكیش پهرلهمان و حكومهت له جێی خۆیان بوون بارودۆخی ژیانی خهڵك باش نهبوو. له كاتێكدا كه جهماوهری بێبهش و حزبهكانیش ئهزانن كه لهژێر سایهی حوكمی میلیشیادا ههر ئهوهنده بهرههم دێت و ئهوانهی ناومان بردن جگه له دامودهزگای كارتۆنی هیچی تر نین.. قسهی ئێوه لهم بارهیهوه چیه؟
دهشتی جهمال: ئەم بوچونانەی ئێوە ئاماژەی بۆ دەکەن، زیاتر سیاسەت و ئاسۆی ڕەوتێکی ناسیونال ڕیفۆرمیستی بەیان دەکات کە دەیەوێت تەوژمی ناڕهزایهتیەکان لەبازنەی هەڵومەرجی مەوجوددا قەتیس بمێنێتەوە و بەربگرێ لە پێشکەوتن و ڕادیکالبوونەوەی بۆئاستێک کەسەرتاپای دهسهڵاتدارێتی بۆرژوازی کورد بخاتە ژێر پرسیارەوە. لایەنەکانی وەک “بزووتنەوەی گۆڕان” و “حزبە ئیسلامیەکان” کە بە ئاڵای چاکسازیەوە دەیانەوێت سواری شەپۆلی ناڕهزایهتیەکان ببن هەموو ئامانجیان پاراستنی دهسهڵات و تەعدیل کردنیەتی بەجۆرێک کە لە پەیکەرەی دەسەڵاتدا بەشداریان پێبکرێ و وەک شەریکەبەش لە تاڵانبردنی سەروەت وسامانی کۆمەڵگای کوردستاندا جێگابگرن … ئێستا ئەم سیاسەتە کە بە ناوی چاکسازیەوە دەدرێ بەگوێی خهڵكدا بەرامبەر بە پەلامارەکانی پارتی شکستی خواردوە. ئەم ڕەوتە و حزبەکانی کە بە ئیدعای دەستاو دەستپێکردنی دهسهڵات و ئەوەی لە رێگای پەرلەمان و سندوقەکانی دەنگدانەوە دەتوانن ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان چاک بکەن و خۆشباوەڕی گەورەیان بڵاوکردهوه ئهمانه ئەوەندە ژیان و گوزەران و خزمەتگوزاریەکانی خەڵکیان بۆ گرنگە تا بیکەنە کارتێک بۆ کێشە و ململانێ و رێکەوتن و رێکنەکەوتنی نێوان خۆیان و دەسەڵات بەکاری بهێنن.. تازە سیستەمی پەرلەمانی لە دنیادا ئەو راستیەی نیشانداوە کە هیچکات سیستەمێک نەبوە کە دەسەڵات بدات بە هاوڵاتیان تا لە ئایندە و چارەنوسی خۆیاندا دەخالەت بکەن وەیان لەو رێگایەوە ئالۆگۆری ڕیشەیی لە کۆمەڵگادا دروست بکەن چ جای کوردستان و سیستەمی پەرلەمانیهکەی کە تەنها دەزگایەکی شکلی بووە بۆ جوانکردنی سیمای ناشیرینی دهسهڵاتی ئەحزابی میلیشیایی ناسیونالستی کورد. داخستنی دەرگای پەرلەمان و لەکارخستنی رەوتی ریفۆرمخوازی و سیستەمی پەرلەمانی بورجوازی وڕیگاکانی بە شکستا کێشا.. هەر وەک بەدروست لە پرسیارەکەی ئێوهشدا هات خۆ پەرلەمان وحکومەتی بنکە فراوانی حزبەکانیش هەبوو بهڵام ژیانی خەڵک بەرو هەژاری و نەداری فقر و فەلاکەت زیاتر رۆیشت نەک بە پێچەوانەوە، کۆمەڵگای کوردستانیان نقومی نەهامەتی وسەرکوت بێ مافی زیاتر کرد، پەرلەمانی کوردستان کارا بێت یان نەبێت سەرۆکی پەرلەمانی بگەریتەوە یان نەگەریتەوە وەزیرەکانیان بچنەوە شۆینی خۆیان یان نا ناتوانیت قەیران و بنبەست و شکستێک کە ئەوحزب و دهسهڵاتە میلیشیایانە تێیکەوتون بە ئاسانی هەڵبستێنێتەوە. ڕیشەی قەیرانێک لە کوردستاندا هەیە کێشەیەکی قانوونی نییە تا ئەوەی لە پەرلەماندا دانیشن چارەسەری بکەن بەڵکو ڕیشەی سیاسی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەمەلایەنەی هەیە کە لە بنیاتنانی سیستەمی سەرمایەداری کوردستان و درێژکراوی سیستەمێکی ئابووری جیهانیەوەیە… ئەم دهسهڵاتە میلیشیاییەی لە کوردستاندا هەیە و بەزەبری چەک خۆی داسەپاندوە بەرهەمی ئالۆگورێکی جیهانی وناوچەیی وشهڕ هاتۆتە ئاراوە و دەرفەتێکی بۆ کردنەوە لەسەر کورسی دەسەڵات داینیشانن توانیان خۆیان دەولەمەند بکەن و مافو ئازادیەکان و بیمە کۆمەلایەتی وخزمەتگوزاریەکانی خهڵك فەرامۆش بکەن. ئەم مۆدیلە لە حکومڕانی کارایی و توانای مانەوەی نەماوە وە جێگای قبوڵی خەڵکی كرێكار و بەشمەینەتی کوردستان نین. ئەوە حزبانەی تریش کە لە رابردودا بە ناوی ئۆپۆزسیۆنەوه دەرکەوتن لە روانگەی بەرژەوەدندی بورجوازییانەوە ئەوانیش لەمپەریکن بۆ بەرگریکردن لە خاوەنداریتی بەسەر کەرەسەکانی بەرهەمهینانەوە بۆ بەدەستهیانانی قازانج و دەستکەوت و ئیمتیازی سیاسی لەگەل پارتی و یەکێتی خەریکن بەناوی بەرژەوەندی خهڵكەوە لەنێو ناڕهزایهتیەکانی ڕەسم دەگرن و قەیرانی کوردستان دەگێڕنەوە بۆ پارتی و دەسەڵاتەکەی بارزانی و پۆستی سەرۆکایەتی و لەکارخستنی پەرلەمانەوە و گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ پەرلەمانی. لە کاتیکدا ئەوانیش بەشێک بوون لەو دهسهڵاتە لە رابردودا و ڕێگا چارەکانیان هەر لەچوارچێوەی هەمان ئەحزابی بورجوازی کوردایه بۆ کۆمەڵگا. مەسەلەیەکی تر جێگاو ڕیگای کوردستان و پەیوەندی بە حکومەتی مەرکەزی لە چوارچێوەی فیدرالیزمێکی قەومی کە سەرچاوەی دەیان کێشه و گیروگرفتی سیاسی ئابووری کۆمەڵایەتیه. هەروەها کارکرد و دەور و كاریگهری بارۆدۆخی ناوچەکە و شهڕ و نائارامیەک کە دەچێتەوە پیشەوە وئەحزابەکانی کوردستانی لە نێوان نەخشە و ئەجندای دەوڵەتانی ئیمپریالیستی وناوچەییدا دابەشکردوە وهۆکارێکە بۆ قوڵکردنەوە قەیرانی ئێستا و راگرتنی خەڵکی کوردستان لە چاوەروانیدا ..هەربۆیە ناڕهزایهتیەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و ئازادیخوازانی کوردستانیش دەبێ ڕووی لەوەبێت ئەم دەسەڵاتە كە کۆسپ و لەمپەرێکە بۆ گەیشتن بە ژیانێکی شایستەی ئینسانی لەبەردەم خۆیاندا لابهرن و پێویستە سنوری رۆشنی خۆی لەگەڵ ناسیۆنالیزمی کورد و نەتەوهپەرستی و ئیسلامیەکان بکێشێ …ئەوە ڕاستە ناڕهزایهتیەکانی ئەم دەورەیە ڕووی لە خواستی موچە و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتە بەڵام پێویستە ئەم جوڵانەوەیە سیاسی بکرێتەوە تا تەسفیە حسابی خۆی لەگەل ئەم دەسەڵاتە سەرکوتگەر و ستەمگهرهدا بکات و تێکەڵی کێشمەکێشی ئەحزابەکانی نەکات. ڕابەرانی ئەو ناڕەزایەتیانە دەبێ خەڵکی ناڕازی بۆ ئومێدی گەورە و بڕوا بوون بە ئیرادەی خۆیان ئاڕاستە بکهن.. پێشرەویەکان پشت بە داسەپاندن و جێگیرکردنی دەستکەوتەکان ببەستێ و ئەو قەیرانە لەسەر دهسهڵات قوڵبکاتەوە بۆ ئالۆگۆرێکی شۆرشگێرانە بۆ ئالۆگۆرێکی بنەرەتی و هەمەلایەنە لە ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگادا ئەویش لە گرەوی ڕێکخراوبوون وگۆێزانەوەی ناڕهزایهتیەکان و مانگرتن و بەرپاکردنی کۆبوونەوەی گشتیە بۆ شۆێنی ناوەندەکانی کار و ژیان و سەراسەریکردنەوەی ناڕەزایەتیەکانە تا بەدەستەوگرتنی دەسەڵات لە خوارەوە و کۆنترۆڵکردن و ئیستفادەکردن لە تاکتیکی کارساز پشت بەستو بە ئیرادەی ڕاستەخۆی جەماوەر. پێکهێنانی شورا و ئەنجومەن کە تیایدا نۆێنەرانی واقعی خۆیان هەڵبژێرن ئیدارەی شار و شارۆچکەکانی بەڕێوەبەرن خۆیان موچە و خزمەتگوزاریەکان دەستبەر بکەن. بەم شێوەیه بەڵای ئەم دهسهڵاتە میلیشیاییه لەسەر خۆیان دور بخەنەوە.