لە هێلسنکی ئێوارە کۆڕێك بۆ موحسین کەریم سازکرا

ئەمرۆ 15/1 کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سیمینارێکی بۆ موحسین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزب لە شاری هیلسینکی رێکخست. لەم سیمینارەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆست و ئەندامانی حزب و رەوەندی کوردی دانیشتوانی شاری هیلسینکی ئامادەبوون.
 سیمینارەکە تایبەت بوو بە قەیرانەکانی کوردستان و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان و خاڵە بەهێزو لاوازەکانی و رێگای بەسەرکەوتن گەیاندنیان. موحسین کەریم لە چوار تەوەرەدا باسەکەی پێشکەش کرد، کە بریتی بوون لە ١/ بنەماکانی قەیرانی ئابوری و ساسی لە کوردستان… کێشمەکێشی لایەنەکان و تەرحەکانی حکومەت بۆ روبەڕووبونەوەی قەیرانەکان….٢/ هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەکان..٣/ خاڵە لاواز وبەهێزەکانی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەر….٤/ رێگاچارەکان و ئایندەی ناڕەزایەتیەکان
 شایانی ئاماژە پێکردنە کە بەشداربوان بەشداری چالاکانەو گەرموگوڕیان کرد. دوای نزیکەی دووسەعات سیمینارەکە کۆتایی پێهات.
 کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

Check Also

ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە!

 ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە ٢٥ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤ بۆداگرتنی ئۆکتۆبەری ژمارە ٩٧، کلیکی ئیڕەبکە:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *