ره‌عد سه‌لیم
جه‌نگ وكاره‌ساتی به‌ڕێوه‌یه له موصڵ دا به وته‌ی یه‌كێك له له په‌یامنێرانی یه‌كێك له ئاژانسه هه‌واڵیه‌كان كه‌م وێنه‌یه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه. تراژیدیایه‌كی مرۆڤایه‌تی كه وێنه‌ی شه‌ڕی لینینگرادمان بیرده‌خاته‌وه، كاتی له‌شكری فاشی هیتله‌ر گه‌مارۆی شاره‌كه‌ی دا له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا. قسه‌م له‌سه‌ر كوشتاری سه‌ربازانی عێراقی و ملیشیاكان و چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نییه. قسه‌م له سه‌ر ژیانی زیاتر له ملیۆن ونیوێك ئینسانه كه كه‌وتۆته نێوان مه‌یدانی شه‌ڕی تیرورستانه‌وه، كه هیچ رێگایه‌ك نییه بۆ ده‌ربازبوون بۆیان.
به‌پێ زۆرێك له سه‌رچاوه هه‌واڵییه نا ره‌سمیه‌كان شه‌قامه‌كانی موصڵ به ته‌رمی سه‌ده‌ها له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ته‌نراوه ، بۆنی لاشه‌ی مردووی منداڵ وژن و كه‌سانی مه‌ده‌نی شاره‌كه‌ی ته‌نیوه، له نێو ماڵ و شه‌قامه‌كاندا كه هیچ توانایه‌ك نییه ته‌نانه‌ت بۆ شاردنه‌وه‌شیان. لاشه‌ی سه‌ده‌ها مردووی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆته خۆراكی سه‌گ و گیانله‌به‌ره‌كان. ئه‌وانه‌ی ماویشنه‌ته‌وه له ماڵه‌كانیان له‌ژێر ره‌حمه‌تی تۆپ و بۆمبارانی تیرورستان وهاوپهیماناندان، وه هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی رۆژانه‌یان له‌سه‌ره به‌هۆی برسێتی ونه‌خۆشی و كه‌م ئاویه‌وه.
ڕاستیه‌ك هه‌یه ئه‌وه‌ی شاره‌زای جوگرفیای ته‌واوی موصڵ نه‌بێت ناتوانێت باسی نه‌هامه‌تی ئه‌م شه‌ڕه نگریسه بكات. ئه‌و جوگرافیایه و ئه‌و ته‌وقه‌ی شاره‌كه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی وله‌شكری ملیشیاكانهوه دراوه، وه له ئاسمانیشه‌وه فڕۆكه و بۆمبارانی شاره‌كه، هیچ رێگایه‌كی بۆده‌ربازبوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی نه‌هێشتۆته‌وه، به هوی گه‌مارۆدانی له هه‌موو لایه‌كه‌وه، وه به‌هۆی پێشڕه‌وی هێزه عێراقیه‌كان و ملیشیاكان به‌ره به‌ره مه‌ودای ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ته‌سكتر ده‌كاته‌وه كه ده‌رچونیان مه‌حاڵ ده‌بێت.
له‌م شه‌ڕه‌دا پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕه‌كانی حه‌ڵه‌ب كه هه‌میشه ده‌روازه‌یه‌ك ده‌كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی خۆیان ده‌رباز بكه‌ن، له‌وێ ئه‌و ده‌روازه‌یه نییه، وه یان پلانی بۆ دانه‌نراوه بۆ ده‌ربازبوونی خه‌ڵكی سڤیڵ. خۆیان ده‌ڵێن 170 هه‌زار كه‌س گه‌شتوونه‌ته كه‌مپه‌كان و توانیویانه خۆیان ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م ژماره‌یه خه‌ڵكی ناو شار و مه‌ركه‌زی موصڵ نیین، به‌ڵكو گونده‌كانی ده‌وربه‌ری حمام علیل، تلعفر و قۆش و باشیك و گه‌ڕه‌كه دووره‌كانی قه‌راخ شارن، كه داعش به‌بێ شه‌ڕێكی سه‌خت پاشه‌كشێی لێ‌كرد. واته له‌سه‌دا ٩٠ ی دانیشتوانی موصڵ هێشتا له نێوی مه‌یدانی ئه‌سڵی شه‌ڕه‌كه‌دان.
هاوپه‌یمانان و ڕژێمی به‌غداد و ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و مسعود به‌رزانی و میدیا‌و ته‌بلیغاتی نۆكه‌ری سه‌ر بههاوپایمانان ڕاستی ڕووداوه‌كان و ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی باس ناكه‌ن وچاوی لێده‌پۆشن، ژیانی ملیۆن و نیوێک ئینسانی سڤیڵ قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت كه باس له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن ته‌نها كامێراكانیان ئه‌و چه‌ند هه‌زار كه‌سه پشان ده‌ده‌ن كه له ئه‌ساسدا خه‌ڵكی ناو شاری موصڵ نین له كه‌مپه‌كانی خازر‌و مهخموردان.
كاتێ گوێم له پیاوێكی ڕه‌شوڕووت گرت به ده‌می گریانه‌وه له یه‌كێك له گهڕهكهكهكانی موصڵ هاواری ده‌كرد: ده‌كرا ژیانی ژێر ده‌سته‌یی داعشی كۆنه‌په‌ره‌ست قبوڵ بكه‌م، به‌ڵام له‌ده‌ستدانی دوو منداڵ و هاوسهرهكهكهم پێ هه‌زم ناكرێ، چیتر ژیانم بۆچیه دوای له‌ده‌ستدانی خێزانه‌كه‌م، ئه‌مه سه‌رتاپای له‌شمی هێنایه خرۆشان. ناكرێت شه‌ڕی ده‌ركردنی داعش بكرێته بارمته‌ی سه‌ده‌ها هه‌زارله ئینسانی سڤیڵ، ناكرێت تیرورستان شه‌ڕی تیرورستان بكه‌ن به هه‌موو قیمه‌تێ! ناكرێ چاو له ئاستی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه دابخه‌ین كه بۆ سه‌ده‌ها هه‌زار له خه‌ڵك خۆلقاوه، نا ناكرێت بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین .ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه بۆ مرۆڤایه‌تی، ئه‌مه شه‌ڕی رزگاری نییه، ئه‌مه شه‌ڕێك نییه بۆ باشبوونی ژیانی ئینسانه‌كان، ئه‌مه شه‌ڕێك نییه بۆ له‌ناوبردنی تیرورستانی ئیسلامی خوێن‌ڕێژ، ئه‌مه شه‌ڕێك نیه بۆ هێنانی مۆدێلێكی تر له ده‌سڵاتی پێشكه‌وتوخواز. له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاواتی هه‌موو ئازادیخوازی دنیایه، به‌ڵام له‌ناوچوونی تیرۆرستان به‌ده‌ستی تیرۆرستان خێری بۆ خه‌ڵك نییه. ئه‌مه شۆڕشی پێشكه‌وتوخوازی وڵاتێك نییه كه بڵێن با ته‌حمولی قوربانیه‌كانی بكه‌ین. ئه‌مه شه‌ڕی كرێكاران نییه تاكو زنجیره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن وه ته‌حمولی قوربانیه‌كانی بكه‌ین. شه‌ڕی به‌ناو ڕزگاری موصڵ به هه‌موو قیمه‌تێ وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی نا ئینسانی و به‌بێ گوێدانه ژیانی دوو ملوێن ئینسان جێگای ده‌ستخۆشی نییه و موسبه‌ت نییه.
ئه‌وانه‌ی هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ژێر ناوی شه‌ڕی ڕزگاری موصڵ به كارێكی موسبه‌ت و پۆزه‌تیف هه‌ڵیده‌سنگێنن و ئاڵوگۆڕه‌كان و ده‌ركردنی داعش به ئاڵوگۆڕێكی موسبه‌ت ده‌زانن، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كێ و وه چۆن و وه بۆ چ ئامانجێك ده‌یكات، ناتوانرێ یه‌ك زه‌ڕه نزیكایه‌تی خۆی به به‌ره‌ی ئازادیخواز و ئینسانی دژی تیرۆریزم پیشان بدات. ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه خۆیان به چه‌پ وئازدیخواز ده‌زانن و بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك ده‌سته وئهژنۆ دانیشێ و ئومێدی خۆیان بده‌نه ده‌ست تیرورستانی ده‌وڵه‌تی ئهمریكاوهاوپهیمانان تاكو تیرۆرستانیان بۆ له‌ناو به‌رن، ده‌توانین بڵێین ئه‌وانه لایه‌نگری ئه‌و كوشتار و ترژایدیایهن كه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی موصڵ ده‌كرێت.
من ڕووی ده‌مم له تاونبارانی جه‌نگ و میدیای نۆكه‌ری دنیا نییه، من ڕووی ده‌مم له خه‌ڵكی ئازادیخواز و چه‌پ و كۆمۆنیستی دنیایه بۆ ئه‌وه‌نده پاسفیست و بێده‌نگن، بۆ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ترژیداییهدا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و چاوه‌ڕوانی ده‌ستی سه‌رمایه‌داری و دهوڵهتهكانیانن كه شه‌ڕی تیرورستانیان بۆ بكه‌ن كۆتایی پێبهێنن، وه له‌و نێوه‌شدا فرسه‌تی بۆ هاتنه مه‌یدانی ئه‌وان بێته پێشه‌وه. چ هه‌ڵوێستێكی هه‌لپه‌رستانه‌و نامرۆڤانه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ئیلهامی تاوانبارانن. ئاخر بڕیار وابووه كه كۆمۆنیسته‌كان هه‌میشه وه‌ڵام و بڕیاری جیاوازی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت بۆ ڕووداوه گرنگه‌كانی دنیا، ده‌بێت ئه‌لته‌رناتیڤی جیاواز وسه‌نگه‌ری مقاوه‌مه‌تی جیاواز بخاته به‌رده‌م خه‌ڵكی ئازادیخوازی دنیا. ڕه‌نگه بڵێن بزووتنه‌وه‌ی كۆمونیستی و پێشكه‌وتوخوازی دنیا و ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه كه به‌رانبه‌ر شه‌ڕی تیرورستان بوه‌ستێته‌وه و كۆتایی پێبهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واش بێت له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵمان بۆ ئه‌م كاره بێت، ته‌بلیغ بۆ شه‌ڕی تیرورستان بكه‌ین و ئیراده‌ی خۆمان ڕاده‌ستی ئه‌مریكا و تیرورستی ده‌وڵه‌تی بكه‌ین، یان خه‌ڵك بێ هیوا بكه‌ین و له‌بری ڕێكخستنیان له به‌ره‌یه‌كی ئینسانی جیاوازدا، ده‌ستیان كۆتا بكه‌ین وبێ ئیراده‌یان بكه‌ین. هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی ڕێبوار ئه‌حمد باسی ده‌كات و ده‌نووسێت:
به‌ڵام له ڕوانگه‌ی كۆمونیزم و به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخواز‌و پێشكه‌وتو، به‌ڕێبوارانی سه‌ر شه‌قامیشه‌وه ناچارنین له نێوان میلیتاریزمی ئه‌مریكا وفاشیزمی ئیسلامدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین، ئه‌ركی كۆمۆنیزم ئه‌وه‌یه وه‌ڵامێكی جیاواز وسه‌ربه‌خۆ، ئاڵای سه‌نگه‌رێكی جیاواز و پێشڕه‌وانه بدات به ده‌ست ئه‌م به‌شه‌ریه‌ته‌وه. ئه‌ركی كۆمۆنیزمه كه ڕۆڵی پێشڕه‌وانه‌ی خۆی بگێڕێ بۆ هێنانه مه‌یدانی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخواز دژی پێشبڕكێی تیرورستی ئه‌م جه‌مسه‌ره كۆنه‌په‌رستانه.
له كۆتایدا ئه‌وه ده‌ڵێم بێده‌نگی له به‌رانبه‌ر كوشتاری خه‌ڵكی سڤیڵی موصڵ و شه‌ڕی وێرانكارانه‌ی تیرورستاندا نه‌ك ته‌نها نادروسته به‌ڵكو تاوانه، مێژوو له‌لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شی خۆیدا جێگای ده‌كاته‌وه، به خه‌تی تایبه‌تی شه‌رمه‌زاری بۆ هه‌لپه‌رستان و تاوانباران به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه.