رژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران بەرپرسە لەکردەوە تیرۆریستیەکەی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

دوێنی سێشەممە رێکەوتی ٢١-١٢-٢٠١٦ لەبەردەم بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیك شاری کۆیە، دوو تەقینەوە رویداو لەئاکامدا لانی کەم (٧) کەس کوژران و (١٢) کەسیش بریندابوون کە برینی هەندێکیان سەختە.تەقینەوەکە لەکاتێکدا بوە کە مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکرات یادی رۆژی لەدایكبوونی سەرۆکی پشوتری حزبەکە( عبدالرحمن قاسملۆ) ی کردۆتەوە.دوای تەقینەوەی یەکەم ، کە بۆئەو مەبەستە بوە زۆرترین کەس لە شوێنی تەقینەوەکە ئامادەبن، تەقینەوەی دووەم رویداوە.

رژێـمی جمهوری ئیسلامی ئێران هەمیشە لەپاڵ حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانی عێراقدا دەستی لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی وەشاندوەو تا ئێستا سەدان کەسی لێ تیرۆر کردون.ئەم کردەوە تیرۆریستیە دوای زنجیرەیەك چالاکی سەربازی دێت کە حزبی ناوبراو لە چەند مانگی رابردودا دژی رژێمی ئیسلامی ئێران بەڕێوەی بردوە. چەند جاریش هەڕەشەی کاردانەوەی بەرامبەر بەو چالاکیە سەربازیانە لە ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی و حکومەتی هەرێم کردوە!

ئێمە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان جمهوری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسی ئەوکردەوە تیرۆریستیە دەزانین کە دژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئەنجام دراوەو بە توندی ئیدانەی دەکەین. بەئەرکی حکومەتی هەرێمی دەزانین کە رێگا بگرێت لە دەستەو تاقمە تیرۆریستیەکانی سەر بە جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە کوردستانی عێراق و دەرگای کوردستان بۆ تیرۆریستانی ئەو رژێمە دژی ئینسانیە ئاوەڵا نەکەن. هاوکات بانگەوازی خەڵکی کوردستان دەکەین کە بەشێوازی گونجاو خەباتی خۆیان دەست پێبکەن بۆ دەرکردنی بارگەو بنەی تیرۆریستانی ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٢-١٢-٢٠١٦

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *