بهڵین ئیسماعیل
بێکاری کە دیاردەیەکی هەمیشەیی نیزامی کۆیلەتی کاری بەکرێیە، ئەمڕۆ لەسەرانسەری ئێراقدا بۆوەتە دیاردەیەکی بەرچاوی ژیانی بەشێکی فراوانی کرێکارانو خێزانەکانیانو ژمارەی ئەو خێزانە کرێکاریانەی کەبێکاریو برسیەتی هەڕەشەی نیزیک بەمەرگیان لێدەکات بەرەدەیەک زۆرە کەبەشێکی بەرچاوی پەراوێزی گەرەکو ناوچەو شارۆچکەو شارە کرێکاریەکان پێک دەهێنێت. ژمارەی بەلێشاوی ئەوکەسانەی کە چەند ساڵە بۆ کارێکی موناسب دەگەرێنو چنگیان ناکەوێت، ژمارەی ئەو کەسانەی کەهەموو رۆژە روو لەمەیدانی کاری شارو شارۆچکەکان دەکەنو بەنائومێدی دەگەڕێنەوە، بەدەیان وسەدان هەزاران. لێشاوی پونگ خواردووی بێکاری بازاڕەکانو، گەڕەکە کرێکاری و فەقیر نشینەکانی سەرانسهری وڵاتی پرکردووە، هەموو رۆژێک سەدان وهەزاران کرێکاری بێکار، روو لە بازاڕەکانی مەیدانی کار دەکهن بەڵام ژمارەیەکی کەمیان کارێکی ناڕەحەتیان دەستکدهەوێت، ئەویش خاوهنکار هەقدەستێکی زۆر کەمیان ئەداتێ. باقی بەنائومێدی دەگەڕێنەوە. ئەمڕۆ بازاڕەکانی سەرانسەری عێراق بە ملیون لە بێکار ئەگەر ئینسان بۆ کەمێکیش بگەڕێ بە لێواری شەقامەکان وکۆڵانەکان لە زۆربەی هەرە زۆری شارو شارۆچکەکانی هەرێم و عێراقدا، بۆی دەردەکەوێ شەقەمهکان پڕ لەسەدان و هەزاران زەحمەتکێشی دەستفرۆش کە زۆربەیان منداڵو ژنی بە تهمەنی دەست فرۆشوو بێکاری ونهبوونی ناچاریکردوون، یان رۆژ تا ئێوارە لە لێواری شەقامەکان دانیشتونو دەستفرۆشی دەکهن لەو لاوە دهبێ ئیهانەی شارەوانیو پۆلیسی شارەکان قبووڵ بکەن. هەژاریو نەبوونی موتڵهق ژیانی نیسبەتێکی بەرچاوی زەحمەتکێشانی ئەم هەرێمەو عێراقە بێکاری و برسیەتی زۆربەی هەرە زۆری خێزانەکانی سەرانسەری ووڵات، زەحمەت کێشانی ناچار کردووە کە منداڵانیان رەوانەی بازاڕی بێرهحمی کار بکەن، تەمەنی ئەم منداڵانە زۆر جار ٥ بۆ ٦ ساڵانە کاری ئەم منداڵانە زۆرتر دەست فرۆشیو بۆیاخو عەلاگە فرۆشیو ئاو فرۆشی و شاگردیو جار جارەش حەماڵی بۆ ئەو کەسانە بکەن کە لە بازاڕا کەلو پەلیان کریوە بۆ ئەوەی هەڵیگرن بۆیان بۆ شوێنی مەبەست، یان ئەو ژنانەی کە رۆژنانە دەست فرۆشی تەڕە فرۆشن، بەناچاری هەلومەرجێکی سەختو کار کردنێکی زیاتر لە ١٤ سەعات کار مل بە کارکردن ئەدهن، بەڵام هێشتا واقیعیهتێکی سادەترە لەچاو ئەو داهاتەی لەم هەرێمو عێراقهدا ههیه، بەڵام بۆ ئەوەی چیتر بەمشێوە ژیان نەکهن پێوستیان بەرێکخراوکردن هەیە لە ناو شوێنی کارو گەڕەکو ژیانیان بەرێکخراوبوون ئەتوانن هەموو ئەو مەفه زەوت کرانەی لێیان سەندراوە بیسەپێنن بەسەر دەسەڵاتداراندا. رێکخراوبوون باشترین وەسیلەی خەباتە بۆ دەسبەرکردنی ماف و بیمە کۆمەڵایەتیەکان .