نوری بەشیر
شەوی هەینی ١٥ی تەمموز کودەتایەکی سەربازی رویداو لەماوەی چەند کاتژمێردا ئەو کودەتایە، سەرکوت کراو روخساری کۆمەڵگا داعش ئاسا بەسەربڕین و لەخوێن هەڵکێشان و راونان و گرتن نیشاندرا، حزبی ئاک پارتی هەر لەوماوەیەدا و تا ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهانەیەکی دەستکەوتووە کە بەهەزاران لەمخالفین و ئەوانەی کەپێشتر ترسی لێیان هەبووە کەمەترسی بن بۆ دەسەڵات و سیاسەتی خۆی و حزبەکەی لەریزەکانی سوپا و دادگاکان و خەڵکی مەدەنی هێرش بکات و لەئایندەدا فراوانی دەکاتەوەو روو دەکاتە بزوتنەوە رادیکال و کرێکاریەکانیش.
کودەتا رەنگدانەوەی هەلومەرجی دەوڵەتان و حزبە بۆرژوازیە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەکەیە، کەلەئەزمەیەکی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدا کەتێی کەوتون، کە تورکیاو حزبی دادو گەشەپێدان وەک بەشێکە لەو هەلومەرجە ناوچەییە. بۆرزگار بوون لەو هەلومەرجە باڵەکانی بۆرژوازی لەرێگای پەرلەمانەوە هەوڵیاندا وەڵام بەو ئەزمەیە لەروانگەی بۆرژوازیەوە بدەنەوە بەڵام بۆیان نەکرا. لەم لاشەوە ئاک پارتی نەیتوانیوە دەسەڵاتی بۆرژوزای یەکجێ بکات و وەڵامدەرەوەی داواکاری و پێداویستیەکانی بۆرژوازی بێت، کودەتاچیەکانی ناو سوپا بەشێکی هەمان دەسەڵات بوون کەنیگەران لەوزعەو بۆ وەڵام بەو هەلومەرجە دەستیان برد بۆ کودەتا، بەڵام ناواقیعی لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکانی تورکیا و ناوچەکە و هەروەها ئاڵوگۆڕیش بەزەروری لەدەورێک کەکودەتا لەتورکیا پێشتر هەیبووە، وە ئامادەییەکانی ئاک پارتی بۆ ئەو پێشهاتە. کودەتا شکستی خوارد، بەڵام دەوری ئۆردوگان و حزبەکەی زیاتر دەکات لەهێرشی فراوانی بۆسەر کۆمەڵگاو بەتایبەت کرێکاران و ئازایخوازی کۆمەڵگا.
هەلومەرجی تورکیا پێش کودەتا:
دەوڵەتی تورکیا، وەک وڵاتانی تری سەرمایەداری دەرگیری ئەزمەیەکی ئابوری و سیاسی فراوانە، ئەگەرچی پاش هاتنە دەسەڵاتی ئاک پارتی لە ٢٠٠٢دا دەورەیەکی گەشەی ئابوری رویدا، بەڵام پاش ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکەو ئەزمەی سەرمایەداری جیهانی، دەورانی دوو ساڵی رابردوو دنیا شاهیدی ئەزمەو کێشەیەکی قوڵە لەتورکیادا، کەباڵی بۆرژوا ئیسلامی بەسەرۆکایەتی ئۆردوگان و حزبی دادو گەشيپێدان لەدەسەڵاتدا نوێنەرایەتی دەکات. کەبەشێکی زۆر لەهەوڵ و خەونەکانی ئاک پارتی بۆ گێڕانەوەی تورکیا لەسیاسەتی بەرەو ئەورپای یەکگرتوو بەرەو دەسەڵاتێکی ئیسلامگەرای بەهێز لەناوچەکەدا نەچوە پێش، واتە لەروو ئەورپاوە بەرەو سیاسەتی رۆژهەلاتی ناوەڕاست هەنگاوی نا.
لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکەو گۆڕانی تەوازنەکاندا ئۆردوگان دەوروجێگای لەگێرانەوەی دەسەڵاتی تاک حزبی و دەخالەتگەر لەرۆژهەلاتی ناوەڕاست و لەپاڵ ئێران و سعودیەدا ویستی دەوری سەرەکی ببینێت، بەدەخالەتی زۆری و هاوکاریەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) بەئاشکرا لەسوریا و عێراق و کردنی تورکیا بەدەروازەو شوێنی کۆمەک و حەشارگا بۆ ئیسلامیەکان، جێگای ئاک پارتی توشی بنبەست و کێشەی لەئاستی جیهاندا بۆ دروستکرد. کێشەی لەگەڵ ناوچە کوردیەکانی تورکیا و ناردنی تۆپ و تانک و تەیارەو سەرکوتی خوێناوی ئەو ناوچانەو پێشێلکاری مافی مرڤ و بردنی تورکیا بەرەو شەڕی ناوخۆ. کێشەی ئاشکرا و دەخالەتی لەسوریا و لەناوچە کوردنشینەکانی سوریادا و هاوکاریەکانی داعش بەدژی کوردەکان، کێشەی لەگەڵ دەسەڵاتی بەشار ئەسەدو روسیاداو بەدوایدا پاشەکشە لەبەردەمیاندا کەتاسیراتی ناوخۆو جیهانی دانا لەسەری و هەم ئەمەریکاو هەم وڵاتانی ئەوروپاو هەم بۆرژوازی ناوخۆی نیگەران کرد. کێشەکانی لەگەڵ حزبەکانی ناو پەرلەمان و ئاخرین کودەتای لە ساڵی پار لە لەپەرلەمان و هەڵبژاردنداو کێشە سیاسیەکای لەگەڵ حزبەکانی تردا لەبەریوەبەردنی وڵات و لەوەڵامدانەوە بەخواستەکانی کرێکاران و جەماوەردا بەگشتی و هێرشی فراوان بۆ سەر مەدەنیەو ئازادیەکان و حزبە سۆسیالیست و چەپ و ئازادیخوازو رۆژنامەو رۆژنامەوانان. ئەمانە هەمووی هێندەی تر هەم پێگەی ئۆردوگان و حزبی دادو گەشەپێدانی زەعیف کرد بەتایبەت کێشکردنی تورکیا وەستانەوەی لەپاڵ ئیسلامی داعش و هەوڵی بۆ بردنی تورکیا بەرەو خەتێکی ئیسلامی یەکلایەنە و بەهێز، هەم دەروجێگای حزبی ئۆردوگانی بەرەوداوە برد، وە تورکیای لەناوچەکەو جیهاندا زەعیف کرد، کەباڵەکانی بۆرژوازی زۆر هەوڵیاندا کەبەشوێن رێگاچارەوە بوون لەرێگای پەرلەمانەوە بۆیان نەکرا ئەنجامی بدەن، سوپا لەدەسەلاتدا ویستی ئەم دەورە ببینێت بەڵام لەگەڵ ئاکپارتی و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکادا کات درەنگ بوو بۆ ئەوە.
هێزی کوردەتا:
کودەتای کورتماوەی شەوی هەینی، کەلەلایەن باڵی بچوکی ناسیونال ئیسلامی بۆرژوازی دەسەڵاتداری تورکیاوە ئەنجامدرا، باڵێک لەچەند ساڵی رابردودا لەپاڵ سیاسەت و کارەکانی ئاک پارتیدا بوو، کودەتاکە رەنگدانەوەی کێشەکانی ناوخۆی دەسەڵات و باڵەکانی بۆرژوازی تورکیایە بۆ رزگارکردنی دەسەڵاتی سەرمایەداری و بۆرژوازی تورکیا لەئەزمەیەکی ئابوری و سیاسی فراوان لەئاستی ناوخۆو دەرەوەدا تێیکەوتوە، کەبۆ چەند ساڵە لەپەرلەماندا لەكیشەدان لەسەری. باڵی قەومی کەلە کودەتادا نوێنەرایەتی خەتی ناپەیەداری ناسیونالیستی دەکرد، بەناوی بەرگری لەمەدەنیەت و ئاشتی کۆمەڵگادا هات، کەلەناو دەسەڵاتەکەی ئۆردوگان و حزبی داودو گەشيپێداندا جێگاورێگای سەرەوەیان هەبوو، لەسوپاو دادگاکان و هەندێ شوێنی تردا، لەبەرامبەر سیاسەتێک کەئۆردوگان وحزبەکەی نوێنەرایەتیان دەکردو دەوروجێگای تورکیای زەعیف کردبوو نیگەران بوون. کودەتا لەساڵەکانی ١٩٦٠ چەندین جار دەستی بۆ براوە، لەهەموو دەورانەکاندا بەشوێن رێگاچارەی بۆرژوازی و لەبەرژەوەندیەکانی بۆرژوازی تورکیاو دەسەڵاتەکەیانەوە ئەم کارەیان ئەنجامداوە، لەدوای هەر دەورەیەک و بەپێی ئەو هەلومەرجە هێرشی فراوانیان بۆسەر کۆمەڵانی خەلکی کرێکارو زەحمەتکێش و رادیکالیزمی کۆمەڵگادا فراوانکردۆتەوە، هەربۆیە بەرەی ئازادیخوازو مەدەنی نەبەکودەتا و هەم بە ئۆردوگان و دەسەڵاتەکەی خۆشخەیاڵیەکیان نەبوەو نیە.
هێزی کوردەتا بەشێک لەهێزی بۆرژوزی دەسەڵاتدار بوون، کەنیگەران لەدەسەڵاتی ئۆردوگان لەنەتوانینی وەڵامی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا بداتەوەو دەوروجێگای تورکیای لەئاست ناوچەکەدا لاواز کردوە، پاشەکشە لەبەرامبەر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا و و پاشەکشە لەبەرامبەر روسیادا، بەتایبەت پاش شکستی سیاسی و سەربازی ئەمریکا لەناوچەکەدا لەعیراق و سوریادا، پێگەی دەوڵەتانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕی بەسەردا هات لەوانە تورکیا. کرانەوەی دەروازە بەرووی روسیاو هاتنە ناوەوەو سەرکەوتنی تەوازنی لەبەرامبەر ئەمریکادا، جێگاو رێگای سعودیەو ئێران دەوریان چوە سەرەوە و تورکیا پاشکشەی بەخۆیەوە بینی، ئەمانە هەمووی بۆرژوازی تورکیای خستە بەردەم رێگاچارەی نەجاتدانی دەسەڵاتی بۆرژوزای لەو ئەزمەیە کەیەخەەی گرتووە. باڵی سەربازی لەچاو کودەتاکانی پێشوو زەعیف و ناڕێکخراوو هەلومەرجی پێشێوی ناوچەکەو کێژاوێک کەوڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت عێراق و سوریای تێدایە لەبەرچاو نەگرتبوو، بۆیە هەم لەباری ناوخۆوە ئامادەیی نەبوو کەخەڵک دەرسیان لەگەڵ کودەتاکانی پێشووی بۆرژوازیدا هەبوو، هەم سەرگەردانی وڵاتانی ناوچەکە، هەم هاوکاری نەکردنی وڵاتانی جیهان و بەتایبەت ئەمریکا لەئاڵوگۆڕێکی وایان لەبەرژەوەندی خۆیان و بۆرژوازی ناوچەدا نەبینی. ئەم دوو رۆژە رۆژنامەکانی ئەمریکاو بەریتانیا زۆر سیناریۆی جۆراوجۆریان لەسەر کودەتاو کودەتاچیەکان و ئۆردوگان و یارمەتی ئەمریکاو وڵاتانی ناوچەکە تا دەگاتە بارزانی و حزبەکەی باس دەکەن، کەلەئایندەدا زیاتر ئەمانە رۆشن دەبێتەوە. بەڵام هەرچیەک بێت ئەمریکا لەئێستادا لەبەرژەوەندی خۆی و سیاسەتێک لەناوچەکەدا نایەوێت تورکیا ببێتە سوریا و لیبیا و عێراق، بۆیە دەستگرتنی بەرئۆردوگان و مانەوە لەچوارچێوەی سیاسەتی خۆیدا لەناوچەکەدا لەبەرژەوەندیدایە. کەزۆرێک لەهەڵوێستی دەوڵەتان و حزبەکان لەئاستی دنیاو ناوچەکەدا بۆ لایەنگیریان بۆ ئۆردوگان دەربڕی و تا دەگاتە بارزانی و حکومەتی هەرێم و حزبە ئیسلامیەکانی کوردستان سەرجەم.
کودەتا سەری بگرتایە، هەروەک چۆن ئێستا ئۆردوگان و حزبەکەی دەسەتیان ئاوەڵا بووە لەهێرش بۆسەر نەیارانی کەتەنیا لەکورتماوەی کودەتادا هەزاران لەئەفسەری پلە بەرزی دەسەڵاتەکە و سەرۆک دادگاکانی تەسفیە کردو دەستی ئیسلامی توندرەوی داعش ئاسای لەسەربڕینی نەیارەکانیان بەدەستی ئیسلامی کردار داعش لەشەقامەکاندا و تاکید کردنەوە لەتۆڵەسەندنەوەو گێڕانەوەی چەندین حوکمی دواکەتوو دژی ئینسانی دو دژی مەدەنیەتی کۆمەڵگا و گێڕانەوەی ئێعدام و حوکمی ئیسلامیی دەخاتە دەستورەوە. هەروەها لەئایندەدا بۆ یەکڵاکردنەوەی دەسەڵاتی خۆی و بەهێزبوونی دەست دەکاتە هێرشی فراوان بۆسەر کرێکاران و ئازادیەکانی رێکخراوبوون و قسەکردن و هێرش بۆسەر کۆمۆنیست و چەپەکان و بەرەی ئازیخواز بەگشتی، ئەگەرچی پێشتر ئەمەی کردوە بەڵام توندتری دەکاتەوە. بۆ کۆدەتاچیەکانیش بەهەمان شێوە دەبوو ئەگەر کودەتا سەری بگرتایە، هەردوولا دوو هێزی بۆرژازی ناکۆک لەسەر دەسەڵات بۆ پارێزگاری لەدەسەڵاتی سەرمایەداری و هێشتنەوەی بەڵام بەیەک سیاسەت و هەڵوێست لەبەرامبەر کرێکاران و مەدەنیەت و کۆمۆنیزمدا. بۆیە هەر خۆشخەیاڵیەک لەنەزەری کرێکاران و کۆمۆنیستەکانەوە بەکودەتا، خۆشخەیاڵیە بەدەسەڵاتی ئاک پارتی پاش سەرکوتی کودەتا کارێکی باش روو کۆمەڵگا بکات.
بەدیل لەبەرامبەر هەلومەرجی ئێستادا:
ئێستا تورکیا بەجیا لەقەیرانێکی ئابوری و سیاسی، رووبەرووی هەولومەرجێکی ترسناکی حوکمی عەسکەری و سەرکوتی هەموو جۆرە ئازادیەک و گێڕانەوەی دەستورو کارنامەی ئیسلامیانە لەکۆمەڵگا بۆتەوە، لەژێر ناوی مخالفینی ئاک پارتیدا، لەژێر ناوی راگرتنی ئەمنیەت و هێرش بۆسەر کودەتاچیەکاندا، لەژێر ناوی کۆمەڵگای ئیسلامیدا، هێرشی فراوان بۆ سەر کۆمەڵگا دەستی پێکردوەو زیاتریش دەکات. راستە ئاک پارتی رووبەرووی کێشەی جۆراوجۆر دەبێتەوە، بەڵام خۆی لەترسی کودەتای سوپا یەکلا کردەوەو دەستی ئاوەڵاترە بۆ کارێک کەپێشتر لەدەستوری خۆی داینابوو وە نەیتوانی بیکات. تا بەحزبی مخالفینی پەرلەمان دەگەڕێتەوە ناتوانن کارێکی زیاتر لەوەی کەپێشتر هەوڵیانداو بۆیان نەکرا بیکەن.
کەواتە تەنیا بەدیل کەبتوانێت تورکیا لەهێرشی دەسەڵاتی بۆرژوزای ئایینی و قەومی دەسەڵات و بەتایبەت ئۆردوگان و حزبەکەی ئاک پارتی وەک حزبێکی ئیسلامی دەسەڵات تەڵەب، یان تەرح و بەدیلەکانی تری باڵی بۆرژوزی قەومی کەلەداهاتودا لەپەرلەماندا قسەیان دەبێت و ئاک پارتی هەوڵدەدات کەزۆربەیان بەلای سیاسەتی خۆیدا بەشێکی کەکودەتا فرسەتی داوەتێ هێرشی بێپەردە بکات بۆ سەریان یان لەمەودا تۆمەتیان بۆ دروست بکات بۆ ئەوەی سەرکوتیان بکات. یان بەشێوەیەکی تر پێویستی بەکاری فریوکارانەی نێوپەرلەمان و راکێشانی لایەنەکانی تر بۆ سیاسەتی خۆی و هەندێک لایەن بەدوای هێنانەوەی متمانەی لەدەستچوی بۆ خۆئامادەکردنی دەورەی هێرشی فراوانی بەدوای شکشتی کودەتاچیەکانەوە، کەکۆمەڵگا لەدەوری سیاسەتی ئیسلامیانەی داعش ئاسا سازو ئامادە بکات.
هەر بەمهۆیانەوە رێگاچارەی ئەزمەی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی تورکیاو بارقورسی زیاتری سەرشانی کرێکارانی تورکیا و هێرشی دەورەی داهاتووی ئاک پارتی یان رێکەوتنی نێو پەرلەمانی، شتێکی زیاتر لەهاتنەمەیدانی رێکخراوو ئاگایانەی چینی کرێکار و کۆمۆنیستەکان لەرێگای بەدیلی کرێکاری و کۆمۆنیستیەوە زیاتر نیە. ئەگەر چی ئەمە وا دێتە بەرچاو گرانە، لەراستیدا وایە بەڵام رێگایەکی تر نیە، وەچینی کرێکاری تورکیا چینێکی فراوان و بەتەجروبەن زۆرینەی کۆمەڵگا پێکدێنن، تەنیا پێویستیان بەحزبی کۆمۆنیستی و مارکسی چینایەتی خۆیان هەیە بۆ رێکخراو بوون و هاتنە مەیدان کە هاوکێشەی نەک تورکیا بەڵکو ناوچەکەش دەتوانێت بگۆڕێت، کەدەبێت کار لەسەر ئەمە بکرێت.
١٧/٧/٢٠١٦