ده‌شتی جه‌مال
چه‌ند ڕۆژ وهه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر ته‌واو بوونی ڕیفراندۆمی به‌ریتانیا تێپه‌ر ده‌بێت وهه‌ڵسوڕاوان وقسه‌که‌ره‌کانی هه‌ردوو که‌مپی بۆ مانه‌وه وه‌یان جیابوونه‌وه له یه‌کیتی ئه‌وروپا هێشتا بانگەشەکانیان گەرمە و هه‌رخێراش ئه‌وانه‌ی کاریان له‌سه‌ر هاتنه ده‌ره‌وه ده‌کرد له‌نموونه‌کانی نایجل فه‌راج، سه‌رۆکی حزبی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانیا، له‌سه‌ر ئەو به‌ڵێنانەی که‌دابویان به‌ده‌نگده‌رانیان نه‌ک هه‌ر په‌شیمان بونه‌وه بگره له‌پۆستی باڵای حزبه‌کانیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت وئاینده‌و چاره‌نوس وداهاتووی به‌ریتانیایان لەنا معلومیدا جیهێشت..هه‌رچی حزبە سەرەکیەکانی که‌مپی داکۆکەریشە له مانه‌وه له یه‌کیتی ئه‌وروپادا، ڕووبەڕووی لێکترازان ودرزو که‌لێن بوونەوە. ده‌یڤید کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو سەرۆکی پارتی کۆنسەرڤەتیڤ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەپۆستەکەی ڕاگەیاند. لەکەنار ئەویشدا جێرمی کۆربن سەرۆکی حزبی له‌یبه‌ر پارتی کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی پارتی دەسەڵاتدارە هەم خۆی ڕووبەڕووی فشارێکی فراوان بۆتەوە لەلایەن لایەنگرانیەوە وهەم بەشێکی زۆر لەئەندامانی کابینه سێبەرەکەی یەک لەدوای یەک دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشکرد وبەم جۆرەش زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاره‌کانی حزبی له‌یبه‌ر ئاکامه‌کانی ریفراندۆمیان به ناکارامه‌ی سه‌رۆکی حزبه‌که‌یان له‌قه‌ڵمداو دا‌واشیان کرد کەجێرمی کۆربن دەست لەپۆستەکەی بەردات.. ..له‌چوارچێوه‌یه‌کی گشتیدا سەڕەرای هه‌وڵی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان وململانێکانیان، نەیانتوانی ناوه‌ڕۆکی ڕاسته‌قینه‌ی ئەو قهیرانو بێ ئاسۆییەی کەیەخەی بەچینی بۆرجوازی ودەسەلاتەکەی له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا گرتووە بشارنه‌وه‌و به سیاسه‌تی فریوکاریان چاوی خه‌ڵک ببەستن.. ئەمانە کە زۆربوونی په‌نابه‌ران وکرێکارانی کۆچبه‌ری ئه‌وروپایان کرده تایتڵی پروپاگه‌نده چه‌واشه‌کاره‌کانیان به‌وه‌ی که به‌هۆی ئه‌ندام بونیان له یه‌کێتی ئه‌وروپا وئازادی هاتووچۆی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام وهاتنی ئه‌ورێژه زۆره له کرێکارانی ولاتانی ئه‌ندام له یه‌کیتی ئه‌وروپادا، وەک سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و بێ‌کاری وهەژراییەی ڕووی لەخەڵک کردووە لەقەڵمدا، لە کاتێکدا هەرخۆیان بوون کە دەستیان درێژکرد بۆسه‌ر ئاستی بژێوی هاوڵاتیان و ساڵ لەدوای ساڵ کەوتنە لێگرتنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری وبیمه‌کان هەموو ئەو دەستکەوتانەی کەبەگیانبازی بەدەست هاتبوون، هاوکاتی ئەمەش گرانکردنی کاڵا پێویستیەکان، بردنە سەرەوەی تاکس وفرۆشتنەوەی پڕۆژەکان بەکەرتی تایبەتی، گۆشە سەرەکیەکانی سیاسەتی داشکانەوەی قەیرانی ئابوری بوو بەسەر شانی خەڵکی کرێکار‌و زەحمەتکێشدا. ئەمە لەکاتێکدایە کە کرێکارانی کۆچبه‌ری ئه‌وروپا (کرێکاریی پیشه‌یین) به‌شێک وسه‌رچاوه‌ی سود بوون له بوژانه‌وه ی ئابووری وبەکارهێنانیان له‌لایه‌ن مۆنۆپۆڵه‌کانی بازاری ئازاد وخاوه‌ن کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانه‌وه. مژینی شیلەی گیانی ئەم ئینسانانەو کارپێکردنیان به‌کرێ که‌م و سه‌عاتکاری زۆر وبەپێی قەراری “زیڕۆ کۆنتراکت” ڕێگایەک بوو بۆ پرکردنەوەی گیرفانی سەرمایەدارانی چاوچنۆکی خۆماڵی و ناسیونالیزمی بەریتانی.
بەڵام با چاوێک به یه‌کیتی ئه‌وروپا بخشێنین بزانیین زه‌روره‌تی ئه‌م یه‌کێتیه له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت؟ ئایه به‌ڕاستی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌و د ڵخوازهیه بۆ ده‌ستبه‌رکردنی خەونەکانی خەڵکی ئه‌وروپا ؟
پێش هه‌رشتێک پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م پێکهاته‌یه وه‌ک چوارچێوه‌یه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بۆرجوازی براوانین وچاو لێبکه‌ین به‌تایبه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپا له پێناو وه‌لامدانه‌وه به پێداویستیه‌کانی چینی بۆرجوازی و گۆێزانه‌وه‌ی خێرای سه‌رمایه‌کان و که‌ڵه‌که‌کردنی خێرای قازانج و سه‌رمایه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه وه‌ک یه‌کێک له کارهساتو بارگرانیه‌کانی جه‌نگێکی ماڵوێرانکار که له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنای دوای ئەوەی (پلانی مارشال) کە لەلایەن ئەمریکاوە هێنرا لەژێر ناوی (ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و بیناکردنه‌وه‌ی ئه‌وروپای دوای جه‌نگ)، ئەوروپا بۆ سود وەرگرتن له‌هێزی کاری هه‌رزان ده‌رگایان خسته سه‌رپشت بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران وکۆچکردوان…. هه‌روه‌ها له باری سیاسیشه‌وه له کێشمه‌کیشی دنیای دووجه‌مسه‌ری شه‌رق و غه‌ربدا وه ک ئیمتیازێک په‌نابه‌رانیان کردوه‌ته وه‌سیله‌یه‌ک به‌رامبه‌ر بلۆکی سوڤێت …به‌دوا ئه‌وانه‌شدا چه‌ندین په‌یماننامه‌ی وه‌ک شه‌نگن و دبلن..هه‌موو ئهوڕێکهوتننامانەی نێوان حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ویاسا و بنه‌ماکانی بڕیاره‌کانیان له‌خزمه‌تی چینی ده‌سه‌لاتداران وهێشتنه‌وه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری ئامانجی ئەوهڵ وئاخری بوو، نه‌ک ده‌ست ڕاگه‌یشتنی خه‌ڵکی ئه‌وروپا به ئیمکانات‌و نیعمه‌ته مادیی ومهعنهویهکانی کۆمه‌ڵگا، له‌وه‌ش زیاتر ته‌واوی ژیانی ئینسانه‌کانی به‌ستۆته‌وه به به‌رهه‌مهێنانی قازانجه‌وه ..چه‌وساندنه‌وه و کۆییلایهتی ئابوری.. یاسا و ریسایهکان له خزمه‌تی قازانجدا بۆ سه‌رمایه‌داران ڕێچکەی گرتبوو ..ئازادی چه‌وسانه‌وه‌و چه‌وساوه ببوە تیرەی پێکەوە بەستنی ئەم دەوڵەتانە لەیەکیەتیەکدا کەناویان لێنا (ئەوروپای یەکگرتوو).
خۆ ئه‌گه‌ر ترۆسکایهکیش لەمافو بژیوی خەڵکیان بەڕەسمی ناسیبێت ئاوا لەژێر فشار‌و ناڕەزایەتیەکانی ئەواندا بووەو وەک به‌رهه‌می خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی چینی کرێکاران و به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخواز‌و موته‌مه‌دنی ئه‌وروپا جێگایان بۆ کراوەتەوە. لەلایەکی ترەوە ولەچهند ساڵی رابردودا ئه‌م یه‌کیتیه له مامەڵەکردن لەگەڵ جه‌نگ و ڕوداوەکانی دونیا بەگشتی وناوچەی ڕۆژهەلات بەتایبەتی هه‌موو ئەو سیاسه‌ته ڕاستڕهوانهیەیان بردۆتە ڕێوە کە ئاکامەکەی ماڵوێرانی و پشێوی وئاوارەییو کوشتارو بەرینکردنەوەی کۆنەپەرستی ئیسلامی ڵێکەوتۆتەوە. بردنی سه‌ره‌وه‌ت سامانی کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌فریقا و خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له پێناو پێشه‌که‌وتنی خۆیاندا تا شهریکبوونیان له چوارچێوه‌ی ململانی و کێشهمهکێشهکانی دنیای دووقوتبی …و دوایش دنیای یه‌ک قوتبی… و ئێستاش دنیای فره جه‌مسه‌ری له پیناو بردنی سه‌رمایه‌ی زیاتر‌و ساغکردنه‌وه‌ی کالاکانیان و پێداویستیان به جه‌نگه‌کان و ده‌ستگرتنی ڕێکخراو حکومه‌ته دیکتاتۆریه‌کان، کارنامه‌یه‌کی ئه‌م یهکیتیەی ئه‌وروپا بووه. باشترین نمونه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ش له په‌یوه‌ند به چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن به به‌قه‌یرانی پهنابهرنهوهیه….
بینیمان چۆن خێرا ڕووی خۆیان وه‌رچه‌رخان وپشتیان لەوهەموو قوربانییانە کرد کەوەک ئاکامی سیاسه‌تی جه‌نگ خوازی وملیتاریستی دەولەتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا سەری هەڵدا. بۆیه ئاکامێک که له ریفراندۆمی به‌ریتانیا که‌وته‌وه تا سه‌ربه‌رزکردنه‌وه‌ی راسته‌کان و ئه‌حزابی بۆرجوازی نه‌ژاد په‌رست وه‌رگرتنی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێویسته له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئالۆگۆرانهی دنیادا ته‌ماشا بکرێت که قه‌یرانێکی جیهانی سه‌رتاپای نیزامی سه‌رمایه‌داری داگرتوه و ململانیه‌ک له‌نێو بلۆکه ئابوری و سیاسیه کانی چینی بۆرجوازیدا سەرنجی بۆبدرێ. ئەم ڕاستیە ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که بۆرجوازی جیهانی له نێو گێژاوێکی گه‌وره‌دایه دوای شکستی دنیای یه‌ک جه‌مسه‌ری بە ڕابەری ئه‌مریکا وخه‌ریکه دنیا چه‌ند جه‌مسه‌ری له‌نێو مه‌عه‌سکه‌ری بۆرجوازی جیهانیدا شکڵ ده‌گرێت و تا ئێستا به ڕاست و ته‌نانه‌ت ئه‌حزابی چه‌پی بۆرجوازیشهوه دهستو په‌نجه له‌نێو ئه‌و قه‌یرانه جیهانیه‌دا ده‌کوتن….ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵات بەگشتی و جەنگ لەسوریاو درێژەکێشانی بەخوێناوی ترین شێوەی خۆی نیشانی دەدات کە ته‌واوی رێگا چاره‌کانی بەردەم گشت چینی بۆرژوازی جیهانی و دەوڵەتەکانیان لەوانەش دەوڵەتانی ئەوروپای یەکگرتوو بنبەست و بێئاکامە و ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاسه‌واره‌کانی له‌سه‌ر ژیانی کۆمەڵگای بەشەری بەخراپترین شێوە دادەنێت.
سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی چونه ده‌ره‌وه له یه‌کیتی ئه‌وروپا که به‌ره‌یه‌کی ئه‌وپه‌ری ڕاست و نه‌زادپه‌رستی هه‌وسار پچراوە، بەبانگەشەکردن لەدژی کۆچبه‌ران وهەوڵدان بۆ توندکردنه‌وه‌ی سنوره‌کان و بانگەشەی ئەوەی کە “ئهولهیات بۆ کرێکاری به‌ریتانیایە”، تێکۆشا تا زهنیەتی خەڵکی کرێکار‌و زەحمەتکێش لەجەرگەی قەیرانی ئابوری و سیاسەتەکانی دەولەت بۆ لێگرتنەوەی ئابووریدا، بەلاڕیدا ببا‌و بەشێوەیەکی تر جەماوەر ڕاکێشێتە ژێر باڵێکی تری بۆرجوازیەوە. ئەم بەرەیە کەهەڵگری به‌رنامه‌یه‌کی ئابوری ڕۆشن نیه بۆ ده‌رکێشانی به‌ریتانیا له قه‌یرانی ئابووری، بگره سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی تا ئێستایان ته‌نها له دژایه‌تیکردنی کرێکاری بیانی و جیاکاری ئینسانه‌کان خۆی دەبینێته‌وه ودهیانهوهێت کۆمه‌ڵگای به‌ریتانیا جۆرێک ڕێک بخه‌ن نه‌ک هه‌ر بیمه‌و ئهوخزمهتگوزاریانهشی ماوه نه‌هێڵیت بگره کرێ که‌م بکاته‌وه وژیانی منالان و پیرو په‌که‌وته‌و خانەنشینان له بیمه خزمه‌تگوزاریه‌کان بێبه‌ری بکات. له‌وه‌ش زیاتر ته‌فره‌قه بخاته نێو چینی کرێکار و ناسنامه ئینسانه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕهنگو پیست و نه‌ژاد و شۆێنی له‌دایک بوون له‌یه‌ک جیا بکاته‌وه. که بێگومان کۆمه‌ڵگا ڕووبەڕووی پاشەکشەیەکی گه‌وه‌ره دەکاتەوە و هەموو ئەو بەها ئینسانی و شارستانێت و مهدهنیەتەی لەئەوروپادا وەک دەستکەوتێک جێکەوتوون دەسرێتەوە.
که‌وایه ڕێگا چاره چیه؟
ئاکامێک که له رێفراندۆمه‌که‌ی به‌ریتانیا که‌وته‌وه زه‌نگێکی مه‌ترسیداره و پێویستی به‌هاتنه مه‌یدانی به‌ره‌ی سێهه‌م به‌ره‌ی ئازادیخوازی و ئینساندۆستی و یه‌کده‌نگی ئه‌وروپایه … له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌مه سێهه‌مین ریفراندۆمه له په‌یوه‌ند به یه‌کیتی ئه‌وروپا له‌به‌ریتانیا لەساڵی 1975 وە به‌رێوه ده‌چێت وه به‌رێژه‌یه‌کی به‌رچاو خه‌ڵکی به‌ریتانیا تیا به‌شداریده‌کات وئاشکراکردنی ئاکامه‌کانی به‌رێژه‌ی %51.9 به‌جیابوونه‌وه‌و %48.1 به‌مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی زۆنی یه‌کیتی ئه‌وروپادا سه‌رانی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا کاردانه‌وه‌یان له خۆنیشاندا وکۆبوونه‌وه‌کانی یه‌کیتی ئه‌وروپا گه‌رم گوڕیه‌کی به‌خۆیه‌وه‌دی بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن به‌دۆسیه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا، هه‌رئیستا ئاسه‌واره‌کانی لەنێو بەریتانیادا له هه‌ڵکشانی توندوتیژیو هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر کرێکارانی کۆچبه‌ری ئه‌وروپا و په‌نابه‌ران لێکه‌تۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئاکامه‌کانی ڕیفراندۆم ناڕه‌زایه‌تیه‌کی گه‌وره له پێناو سه‌رله‌نۆی دوباره‌کردنه‌وه ریفراندۆم وخۆپیشاندانی چه‌ند هه‌زاری تا که‌مپه‌ینی ئیمزاکۆکردنه‌وه ده‌ستی پێکردوه ئه‌مه ههنگاوێکی گرنگه به‌لام گێرانه‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ دۆخی پیش هاتنه ده‌ره‌وه له یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕێگا چاره نیه…. ڕێگا چاره له غیابی کۆمۆنیزمی چینی کرێکار وسوشیالستی وحزبەکەی له به‌ریتانیا وغیابی هێزێکی کۆمۆنیستی وپێشره‌و که بتوانێت پلاتفۆرمێکی تر دوره له نه‌خشه‌و هه‌نگاوه‌کانی ئه‌حزابی ڕاست‌و لیبرال و به‌چه‌پی بورجوازیشهوه که نمونه‌کانی گه‌یشتن به کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌یۆنان تا ئیسپانیا وگه‌یشتنی به‌ره‌ی چه‌پ بە سه‌رۆکایه‌تی گه‌وره‌ترین حزبی ئۆپۆزسیۆن لەبەریتانیا بینیەوە که جگه له‌ڕیفۆرم له‌چوارچێوه‌ی دۆخی موجود شتێکی تریان له ئهجندهدا نه‌بوو .. ئه‌م بۆشاییه گه‌وره‌ی پێویستی به پرکردنه‌وه‌یه له جه‌رگه‌ی ئالۆگۆره جیهانیه‌کانی ئێستادا له هه‌مووکات زیاتر هیزێکی کۆمۆنیستی ئه‌وپه‌ڕی ڕادیکالو ماکزیمالیست ده‌خوازێت که کۆمه‌ڵگا له‌په‌تای ناسیونالیزم ونه‌ژاد په‌رستانه ڕزگار بکات کە پەرچەمی یەکیتی بەرژەوەندیەکانی چینی کرێکار لەئاستی ئەوروپادا بەرز ڕابگرێت وپلاتفۆرمێک بخاته به‌رده‌م ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی کەدەستی پێکردوە هه ڵگر و وزامنی سه‌رجه‌م مافه جیهانداگره‌کانی ئینسان بێت.
٧/٦/٢٠١٦