باپێکه‌وه به‌شداری مارشی ئایار بکه‌ین!
له‌وڵاته‌کانی: سویسرا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، ئوسترالیا، فنلاندا، که‌نه‌دا و نه‌رویج….
به‌رزو به‌ڕیز بێت، یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار
له‌کاتێکدا کەیادی یه‌کی ئایاری ئه‌مساڵ ده‌که‌ینه‌وه، جه‌نگ وکوشتارو ماڵوێرانی و بێ‌کاری وئاوارەی و برسێتی و تیرۆر‌و راسیزم، یه‌خه‌ی به‌کۆمه‌ڵگای ئینسانی ئه‌مڕۆ گرتوه، سهرمایهداریو بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ت و سه‌رانیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانیکی قوڵ کە بەرۆکی پێگرتون لە کێشمەکێشی گەورەدان لەپێناو جارێکی تر دابەشکردنەوەی جیهان لەنێوان هێزە ئیمپریالیستیەکاندا بەوهۆیەوە گەر لەناوخۆی ولاتەکانی خۆیان قەیرانەکانیان لەسەری کرێکار‌و زەحمەتکێشدا داشکاندۆتەوەو سیاسەتی لێگرتنەوە و برسیکردن بەرێوەدەبەن لە دەرەوەی ولاتەکانی خۆیان جەنگو میلیتاریستی وکوشتو کوشتار و دەستگرتن بە کۆنەپەرستیترین رەوتی ئینسانکوژەوە گرتوە و کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه‌تیان لەگەڵ ئەوپەری نائارامی بەرەو ڕووکردۆتەوە…. ڕێگایه‌ک له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵگادا نه‌ماوه‌ته‌وه جگە لەخهباتی چینی کرێکار‌و رێکخراوبوون لە پیناو هەڵوەشاندنەوەی نیزامی کۆیلایەتی کرێ وبەدیهێنانی یەکسانی کۆمەڵایەتی و ئازادی و یەکسانی نێوان ئینسانەکان که‌خۆی و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا له‌ده‌ست که‌مایه‌تیه‌کی که‌م که‌هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگایان له‌ده‌ستدایه و بێبه‌شن، رزگار بکات. هه‌ر به‌مهۆیه‌وه کۆمه‌ڵگا روو بهسوسیالیزم و رادیکالیزم و ده‌ستبردن بۆ رێگاچاره‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ مارکس، به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
لە ئایاری ئەمساڵدا رێکخراوه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌وڵاته‌کانی: سویسرا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، ئوسترالیا، فنلاندا، که‌نه‌دا…. لهمارش و چالاکیه‌کانی یەکی 1ی ئایاردا رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێكاره به‌شداری ده‌که‌ن و داواکارین له‌هه‌موو حزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه کرێکاری و کۆمۆنیسته‌کان و ئازادیخوازان لەو بۆنانەی ئایاردا لەگەڵمان به‌شداری بکه‌ن:
سویسرا شاری زویریخ:
به‌رنامه‌كانی یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵ كه له 4/29 وه تا 5/1 ده‌خایه‌نێ به‌م جۆره‌یه :
ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر 6 ی ئێواره مارشی ئایار لە ساحه‌ی ئاهه‌نگه‌كان له كازێرنه، ده‌سپێده‌كات و تا كاتژمێر 2 ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه له كاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆوه تا 2ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ و ڕیکخاروی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان وەک هەموو سالیک جێگا و چادرگای تایبەت بە خۆمان دەبێت وه‌ك هه‌موو ساڵێك بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له‌وێ ده‌بین.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ئایار كاتژمێر 9 ی به‌یانی له هێلڤێتیا پلاتس به‌به‌شداری ده‌یان ڕێكخراو‌و هه‌زاران كه‌س له كرێكاران كۆده‌بینه‌وه، ( ده‌شتی جه‌مال ) له لایه‌ن حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستانه‌وه ،كاتژمێر 9.45 ده‌قه یه‌كه‌م ووتار به‌زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش ده‌كات . دواتر دوای قسه‌وباسی لایه‌نه‌كان، ڕێپێوان به به‌شداری ده‌یان لایه‌ن و ڕێكخراو و هه‌زاران كه‌س ده‌كه‌وێته ڕێ به‌ناو شاردا و له بێلڤوی ڕاده‌وه‌ستێ، له‌وێدا بهشێكیتر له ووتار و قسه‌وباسه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ، دوای كۆتاییهاتنی ڕێپێوانه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی ئاهه‌نگی ١ی ئایار له كازێرنه.
كاتژمێر 2.30 ده‌قه ( سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌تیرۆر و ڕاسیزم بۆ ده‌شتی جه‌مال ) ڕێكده‌خرێت.
هیوادارین بتوانن له‌م سیمیناره‌دا به‌شدار بن، ئێمه بۆ ماوه ی ٣ ڕۆژ واتا له 29.4 وه تا 1.5 كاتژمێر 10 ی شه‌و له چادرگای خۆماندا له‌وێ ده‌بین .هیوادارین ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له سویسرا ن بتوانن به‌شداری یه‌كی ئایاری شاری زوریخ بكه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به: ئه‌حمه‌د علی بەژمارەی 0041 788532004
ڕێكخراوی سویسرا
ئه‌ڵمانیا شاری کالسرۆ:
لە رۆژی جیهانی چینی کریکار لە ئەلمانیا هەڵسوراوانی حزب میزکتابی حزب ڕازاوە بە ئەدبیاتی کۆمۆنیزمی کریکارییی و ئەدبیاتی حزب دەخەنە بەردەست بەشدار بوانی چالاکی یەکی ئایار. داوا لەئازادیخوازان ویەکسانیخوازان دەکەین لەم رۆژەدا لەگەڵمان بەشداری بکەن وخەباتی یەکگرتوەکانی چینی کرێکار دژ بە نیزامی زاڵمی سەمایەداری بەرز ڕابگرن.
کات: رۆژی یەک شەمە یه‌کی ئایار
کاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی
شوێن:
له Friedrichplaz وه به‌ره‌و baxischar ده‌چن وه لیره‌دا کۆده‌بنه‌وه
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به به‌کر حه‌مه به‌ژماره ته‌له‌فونی: 01725799170
ئه‌ڵمانیا شاری کالسرۆ
به‌ریتانیا شاری له‌نده‌ن:
با ١ ئایار رۆژی جیهانی چینی کریکار بەرز رابگرین!
یەکیتی کریکاری وحزبو لایەنە چەپەکان لە ئاستی بەریتانیادا لە ڕۆژی جیهانی چینی کریکاردا مارشی ناڕەزایەتی بەریوەدەبن لە لەندەن.
کات: رۆژی یه‌ک شه‌ممه یه‌کی ئایار
کاتژمێر 11 به‌یانی له‌به‌رده‌م کتێبخانه‌ی مارکس دا کۆده‌بینه‌وه‌و له‌وێوه به‌ره‌و ناوه‌ندی شار ترافڵگار سکوێر به‌رێپێوان به‌ڕێده‌که‌وین
شوێن: به‌ردم کتێبخانه‌ی مارکس له:
Clerkenwell Green, EC1
Farringdon stationئیستگای قیتاری:
پاسه‌کانی: 19، 17، 38 ،45، 46، 55 ،63، 243، 341
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به: نوری به‌شیر: 07476204121
رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان
ئوسترالیا شاری سیدنی:
مەراسیمی یەکی ئەیار لە سیدنی بەرز وبەڕێزبێت یەکی ئەیار، ڕۆژی هاوپشتی جیهانی کرێکاران..!
لەمرۆژە چارەنوس سازانەی مێژودا کە رژێمی سەرمایەداری لە سەرانسەری جیهاندا سەرگەرمی قوڵکردنەوەی چەوسانەوە، نایەکسانی، بەرپاکردن و بەڕێوەبردنی چەنگە خۆێناویەکانیەتی ، وەرن با لەدەوری یەک کۆبینەوە ؛ هاوپشتی و هاوخەباتیمان توندتر وبەهێزتر بکەین و خەباتی چینایەتی کرێکاران لەپێناو دنیایەکی باشتردا بەرزتر ڕابگەیەنین . بەم بۆنەیەوە تەوای لایەنگرانی ئازادی بانگەواز دەکەین بۆ ئامادەبون لە مەراسیمی یەکی ئەیاردا ، بەئامادەبونتان خەبات لە پێناوی یەکسانی وعەدالەتدا بەهێزتردەکەن. بەرنامەی مەراسیم : نمایش‌کردنی فیلمێکی کورت، یادئاوەری چەن کرێکارێک، مۆسیقا و خواردن. رۆژوکات : شەممە ٣٠/٤/٢٠١٦ کاتژمێر: ٦،٣٠ سەرلەئێوارە. شۆێن: ساڵۆنی کتێبخانەی پەنەنت هێڵ. Corner of Yarra Rd & Ramsay Rd, pennant Hills. نرخی بلیت:١٠$ بۆ زانیاری زیاتر: o421 036 313 کۆمیتەی بەرپاکردنی مەراسیمی یەکی ئەیار /سیدنی/٢٠١٦
فنلاندا شاری هیلسنکی:
وەرن با هەموو پێکەوە مارشی ١ی ئایار بەرز رابگرێن!
بەشداری کردن لە مارشی ئەمساڵدا لە هەموو کاتێک زیاتر زەرورەتی حەیاتی هەیە، هێرشەکانی دەوڵەتی سەرمایەداری رۆژ بەرۆژ لە زیادبوندایە لە هەموو وولاتانی جیهاندا، هێرشکردن بۆسەر مافەکانی کرێکاران و لێسەندنەوەی دەستکەوتەکانی کرێکاران رۆژانە روو لە زیادبوونە، بۆیە هێزی چینی کرێکار پێویستی بە نمایشی گەورە هەیە بە رووی سەرمایەدارای و دەوڵەتەکەیدا وەداواکارین بەشداری جدی بکەن لە مارشی ئەمساڵدا! کاتژمیر ٩ی بەیانی لە مەیدانی هەکانیەمی شاری هیلسینکی، کۆدەبینەوە و خەیمەکەمان دادەنین و پاشان بە لافیتە و پۆستکارتی یەکی ئایارەوە بەرەو رێپێوانی مارشی حزبە چەپ و رێکخراوە کرێکاریەکان دەکەوینە رێ بەرەو سەنتەری شار و پاشان لەوێوە دەگەڕێینەوە بۆمەیدانی هەکەنیەمی لەوێوە بەردەوامی دەدەین بە چالاکییەکانمان!
کات: رۆژی ١ی ئایار یەکشمە، کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی
شوێن:
Hakaniemin tori بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەژمارە تەلەفۆنی ئالا فەرەج ٠٤٠٥٤٥٣٠٨٩
ڕێکخراوی فنلاندا
که‌نه‌دا شاره‌کانی تۆرنتۆ، ئۆتاوا، ڤانکۆڤەر:
چینی کرێکار وکۆمۆنیست وچەپ وئازادیخوازان لەکەنەدا، ڕۆژی کرێکاری جیهان بەڕێپوان وکۆڕ وکۆبوونەوە وووتاردان وکۆنسێرت بەرزڕادەگرن.
هەمووساڵێک ڕێکخستنەکانی هەردووحیزبی کۆمۆنیستی کوردستان عێراق، بەشیعاری تایبەت وبڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندن وبەیاننامەی هەردووحیزب بەشداری تێدادەکەن. هەربۆیە لەڕێگەی ئەم بانگەوازەوە هاوڕێیان ودۆستان وخەڵکی ئازادیخواز ئاگاداردەکەینەوە بۆهاوپشتی چینایەتی بەشداری ئەم بۆنەیە بکەن. هەریەکەو لەشارەکانی خۆیان.
تۆرنتۆ:
ڕۆژی یەکشەممە ١ی مەی، لەگۆڕەپانی(Yonge-Dundas Square) کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ ڕێپێوان لەژێر دروشمی( وەستانەوە دژ بەڕاسیزمی ڕەش پێست وتوندوتیژی پۆلیس وهەموو ئەومەسەلانەی کەڕووبەڕووی کۆمینیتی ڕەش پێستەکان دەبێتەوە) دەستپێدەکات. کەڕێکخراوی کەس نایاسایی نیە ڕێکی دەخات.
ئۆتاوا:
ڕێکخراوی( هاپشتی دژبەلێگرتنەوە بۆڕۆژی جیهانی کرێکار) ساڵانە هەڵدەستێت بەڕێکخستنی ١ی ئایار لەئۆتاوا. ئەمساڵیش بەپێی ئەم بەرنامەیە یادی ١ی ئایار دەکاتەوە لەژێر دروشمی( خەبات بۆ$١٥ لەسەعاتێک ڕەوایە).
١-٣٠ نیسان گێڕانی کۆنسێرتێک.
٢- ١ی ئایار کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ لەبەردەم مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ ڕێپێوان وکۆبوونەوەی گشتی دەستپێدەکات.
٣- ١ی ئایار کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ، ووتار وقسەوباس بۆبنیاتنانی دژ بەلێگرتنەوە سازدەکرێت.کەتێیدا ڕابەرانی کرێکاری قسەی تێدادەکەن.
ڤانکۆڤەر:
ڕێپێوان وکۆڕوسمینار وئاهەنگ سازدەکرێت، دواتر کاتوشوێن دیاریده‌کرێت.
بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەژمارە تەلەفۆنی ئاراس ره‌شید 001-613-2665424
ڕێکخراوی کەنەدا
نەرویج لەشاری ئۆسلۆ:
ساڵانه له‌ئۆسلۆ یه‌کێتیه کرێکاری و حزبه سۆسیالیست وکۆمۆنیسته‌کان ١ی ئایار به‌رز راده‌گرن، وه سه‌ره‌تا له ١١ی به‌یانیدا بهشیعارو دروشمی کرێکاری و کۆمۆنیستی و خواست و داواکانی ئه‌و ساڵه کۆده‌بنه‌وه. پاشان ده‌ست ده‌کرێت به‌ڕێپێوان. ساڵانه هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق به‌شداری ده‌که‌ن.
شاری ئۆسلۆ ١ی ئایار کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی
رێکخراوی نه‌رویجی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
رێکخراوی ده‌ره‌وه
25/4/2016