له پهراوێزی دیبهیتهكهی مهلا بهختیار و مهلا علی باپیردا
ئەکرەم عبدوڵا
کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگیەکی مەدەنیە، ئەگەر هەژمونی دەسەڵاتی كۆنهپهرست و دواكهوت و حیزبی ئیسلامی لێی گەرێ. ژیان و گوزەرانی رۆژانەی، هەڵسوکەوت و جل و بەرگ و سەیران و جمەی باڕەکان و ئاهەنگ و خۆشی رۆژەکانی بەهار و سەما و مۆسیقای ناو کوڕان وکچانی ئەو کۆمەلگایە نیشانی ئەدەن کە حەزو ئارەزویەك کە هەیانە دورە لە فەرهەنگ و کلتوری ئیسلامی ئەگەر فشارەکانی حیزب و رەوتە ئیسلامیەکان و دەسەڵاتی میللی عهشیرهتگهری لێی گەڕێن. بەڵكو ئاوات و ئارەزویەك بۆ ژیان لەو کۆمەلگایەدا بونی هەیە، سیماو هێماکانی، هەڵسوکەوتی رۆژانەی ئارەزوی ژیانێک مەدەنی ئەکەن نەك ئیسلامی.
دیبەیتەکەی مەلا بەختیار و مەلا علی دیبەیت نەبوو لە نێوان عەلمانیەك و ئیسلامیەك دا، چونکە مەلا بەختیار نە خۆی ئەندامی حیزبێکی عەلمانیە نە برواشی بە بونی سیستەمێکی عەلمانی هەیە لە کوردستان. مهگهر چهند ساڵه دهسهڵاتی حزبهكهی مهلا بهختیار و به هاوبهشی لهگهڵ پارتیدا نین كه توند دهستیان به بنهما ئاینیهكانهوه گرتوه و شهریعهتی ئیسلامیان به یاسا و عادات و تهقالید سهپاندووه؟! لە کوردستان حیزبی عەلمانی بونی نیە، بەلام ئەوە ئیسلامیەکانن هەدەف مەندانە ئەلێن دەسەلاتە عەلمانەیکەی کوردستان، ئەوەش تەنها بۆ لەبەرچاوخستنی سیستەمی عەلمانیە لە ناو کۆمەلگەی کوردستاندا. ئهیانهوێت ئهوه به خهڵك بڵێن كه ئهوهی له برسێتی و ههژاری و نهگبهتی كه بهسهر خهڵكدا هاتووه هۆكارهكهی دهسهڵاتی یهكێتی و پارتیه، لهبهرئهوهی ئهوانه عهلمانین بۆیه وا ئهكهن و کۆمەلگایان بەم ئاستە گەیاندووە . پارتی و یەکێتی گۆران وەكو حیزبەکەی مەلا عەلی نەك بروایان بە سیستەمی عەلمانی نیە بەڵكو بونە دیفاع کەری سەرسەختی پرنسیپەکان و یاساو شەریعەتەکەی ئیسلام ، تەنانەت سەرکردەکانیان بۆ نمونە مەسعود بارزانی ئەلێ قبولی ناکەین هیچ کەس مزایەدە بەسەر ئێمەوە بکات چونکە ئێمە خۆمان لە هەموو کەس بە موسلمان تر ئەزانین، کەچی حیزبە ئیسلامیەکان دێن و ئەلێن دەسەلاتە عەلمانیەکەی کوردستان . ئەو دیبەیتە ناوەکەی هەڵە بوو، نەئەبوو ناوەکەی ئەوە بێت کە نوسرابوو دیبەیتێك لە نێوان عەلمانیەك و ئیسلامیەك دا . لە کوردستان سیستەمێک نیە بەناوی سیستەمی عەلمانیەت تا کەسێک پەیدا ببێت بۆ دیفاع کردن لە عەلمانیەتی کوردستان بەڵكو ئەوەی کە هەیە ئیسلامی بونی دەسەلاتە نەك بە پێجەوانەوە کە ئیدیعای بۆ ئەکرێت . لە ژێر سایەی حیزبەکەی مەلا بەختیاردا سولحی عەشائیری و هەزارەها حوجرە و تەکیە و چهندین حیزبی ئیسلامی بونی هەیە و تەنانەت دەسەلات لەگەل ئەمانەدا لازم و مەلزومی یەکن، لایهك له پاره و پولی ئهم وڵاته بۆ ئهم دهستهوتاقمانه و وهزارهتی ئهوقاف و ئیمامی مزگهوتهكان خهرج كراوه كه بهشێكیان خوتبهكانیان جگه له سوكایهتی به كهسانی ئازادیخواز و لاوانی مهدهنی و ههر سیمایهكی پێشكهوتن، تهنانهت ههڕهشهی تیرۆر و بانگهشه بۆ پێوهره ئیسلامیهكان و هاندانی خهڵك بۆ چوونه ناو داعشهوه تهرخان كراوه. لە کوردستان دین لەدەولەت و پەروەردەو فێرکردن کە یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی عەلمانیەت نەك هەر جیا نیە بەڵكو دەرسی دین و سورەتە ئاگرینەکانی ناو قرئان لە پۆلەکانی سەرهتای قوتابخانە فێری مناڵان ئەکرێت . لە هیچ بەرنامەی حیزبە کوردیەکاندا نەبووە کە باسی دەولەتی عەلمانی بکەن و بروایان بە بنەماکانی ئەو سیستەمە هەبێت کە ئینسان لەسەر هەویەی قهومی و دینی دیاری نەکرێت بەڵکو هاولاتی بون مەبنای سەرەکی تێروانینیان بێت، کەچی ئیسلامیەکان ئەم دەسەلاتە تێکەلە لە خێل و ئیسلام ناو ئەنێن عەلمانی، تا لەو روانگەیەوە بتوانن گورزی کوشندە بدەن لە هەر کەسێک لە کوردستان باسی عەلمانیەت بکات . بۆیە ئەو زەمینەیەی کە مەلا عەلی ئەیویست قسە لەسەر علەنیەت بکات بۆی رەخسابوو، وەك ئەوە وایە هەنگوینی لە کۆلکەدارا دۆزیبێتەوە، کە زۆر مەبەستی بوو وا نیشانی بدات کە ئەم سیستەمە عەلمایەتەو ئەوەی کە لەم 25 سالەدا توشی خەلکی کوردستان بووە بەرهەمی دەسەلاتی عەلمانیەتە کە ئەوەش سودێکی باشی هەبوو بۆی چونکە ئەیزانی دەسەلاتی یەکێتی وپارتی نمونەیەکی شکست خواردی داوەتە کۆمەلگا، جا زۆر گرنگ بوو بۆ مەلا علی ئەم شکست خواردنە بداتە پاڵ عەلمانیەت. له كاتێكدا لە واقیعدا نە لە دور و نە لە نزیك هیچ شتێكی ئەم دەسەلاتە لە علەمانیەت ناچێت. لە ناو هەر سیستەمێکی عەلمانیدا ئینسان ئازادە چۆن بیر ئکاتەوە، بروای بەچ دینێک هەبێت یان بروای بەدین هەر نەبێت، کەچی مەلاعلی ئەلێ کۆمەلگەی کوردستان پیوسیتی بە علەمانیەت نیە وەكو ئەوروپا چونکە لە ناو دینی ئیسلامدا هەموو ئەو شتانە بونی هەیە کە لەم دینایەدا عەلمانیەت دابینی کردووە. ئەمە درۆیەکی ئێجگار گەورەیە کە نوێنەری خوای ئیسلام ئەیکات، ئەم قسەیە تەنانەت پێچەوانەی سورەت و ئایەت و قسەکانی محمدە. لە ئیسلامدا نەك ئینسان ئازاد نیە، بەڵكو هەر شتێک کە پێچەوانەی شەریعەت بێت نەتیجەکەی لە مل دانە. ئینسان ناتوانێت ئازاد بێت لە بیرکردنەوەو هەلبژاردنی عەقیدەوە چونکە ئەمه به دهقی ئاینی دیاری کراوە بۆ ئینسان، تاقە شتێک کە بۆ ئینسان مابێتەوە ئەوەیە کە بەبێ جەدەل ئەبێت پەیڕەوی لێ بکات تەنانەت لە قورئاندا ئەلێت ( مَنْ بَدَّلَ دِينَهُ فَاقْتُلوا )، ئەبێت مەلا عەلی چی لەم ئایەتە بکات کە ئەلێت دینەکەی ئێمە وەك علەمانیەت وایە بۆ کۆمهڵگا؟ ئاخر ئەم ئایەتە بۆ ئەوە نابێت کە بلێیت ئینسانەکان لە سیستەمی دینەکەی مەلا علی دا ئازادن کە چۆن بیر ئەکەنەوە وەكو له سیستمێكی عەلمانیدا. نمونهی تر لهسهری ئهوهی كه دینهكهی مهلا عهلی و پهیڕهوكردن له ئایهت و حهدیسهكان له دژی ئازادی و ئازادبیركردنهوهی ئینسانن زۆر زۆرن ، دەیەها سورەتی وەك و سورەی تۆبە ئایەی ۲۹ هەیە کە ئەلێ “قَاتِلُواْ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلاَ بِالْيَوْمِ الآخِرِ وَلاَ يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللّهُ وَرَسُولُهُ وَلاَ يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُواْ الْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ” ئەو کەسانەی لە ئەهلی کتێب (یەهوودی و مەسیحی) کە بە ئەللا و رۆژی قیامەت ئیمانیان نیە و ئەو شتەی ئەللا و پەیامنێرەکەی حەرامیان کردوە بە حەرامی نازانن و پەیوەست بە دینی حەق نابن، لەگەلیان شەر بکەن تا ناچار بن بە دەستی خۆیان و بە زەلیلی جەزیە بدەن ، ئەبێت مەلا علی و هاوبیرەکانی پێمان بلێن ئەم جۆرە ئایەتانە لە کوێدا لەگەل عەلمانیەتدا یەك ئەگرێتەوە ؟تا بلێن ئەوەی لە عەلمانیەتدا هەیە لە دینی ئیسلامیش دا دابین کراوە . بۆیە ئەو دیبەیتە نەك دیبەتێك بوو لە نێوان عەلمانیەت وئیسلامیدا بەڵكو دیبەیتێك بوو بۆ کوتانەوەی عەلمانیەت ئەگەر ئەو دەسەلاتەی کوردستان بە عهلمانیەت بخەمڵێنرێت.
23/04/2016