نوری به‌شیر
دوێنێ هه‌ینی 16/4 خۆپیشاندانێکی به‌رچاوی گه‌وره شاری له‌نده‌نی گرته‌وه، که زیاتر له‌سه‌دو په‌نجا هه‌زار که‌س له‌یه‌كیتیه کرێکاری و حزبه سۆسیالیست و چه‌ندین لان و رێکخراوی تر به‌شداریان تێدا کرد. سه‌ره‌کیترین دروشمه‌کانی نا بۆ لێگرتنه‌وه، کامیرۆن ده‌بێت بڕوات، که به‌هه‌زاران پلاکارت به‌رزکرابۆوه، وه دروشمه‌کان زیاتر ته‌عبیری له‌داواو خواسته‌کانی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌کرێکاران و خه‌ڵکی که‌مده‌رامه‌ت ده‌کرد، له‌وتنه‌وه‌ی دروشمه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی پلاکارت و لافته‌ی گه‌وره‌ی؛ بیمه‌یی بێ‌کاری بۆ هه‌مووان، رێگا چاره هه‌ر شۆڕشه، سه‌رمایه‌داران له سه‌دا یه‌کی کۆمه‌ڵگان و که‌مایه‌تین، ده‌رمان و ته‌ندروستی به‌خۆرای، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یڤید کامیرۆن و حزبه‌که‌ی کۆنسێرڤه‌تیف بۆسه‌ر ره‌فاهیه‌تی کۆمه‌ڵگاو لێبڕینێکی زۆردا ده‌یکات، ئه‌م خۆپیشاندانه نه‌ک بانگه‌وازی رۆشتنی ده‌یڤید کامرۆن و ده‌بێ ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه، به‌ڵکو بانگه‌وازی حزبه‌که‌شی کرا که‌ده‌بێ بڕوات. به‌دوای دزه‌کردنی به‌ڵگه‌نامه‌کانی په‌نه‌ماو ئاشکرابوونی له 3ی نیساندا وه بوونی ناوی باوکی ده‌یڤید کامیرۆن و کۆمپانیاکه‌ی له‌لیستی کۆمپانیای موساک مونسیکادا له‌سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌و نه‌دانی تاکسدا، وه‌سودمه‌ندبوونی کامیرۆن له‌کۆمپانیاکه‌ی باوکی له‌هه‌فته‌ی رابردودا رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 9ی نیسانی به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆک وه‌زیراندا هه‌زاران که‌س دروشمی کامیرۆن ده‌بێ ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه هاوارده‌کراو به‌رزکرابۆوه، جێگاورێگای کامیرۆن و حزبه‌که‌ی هێنایه خواره‌وه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تره‌وه فرسه‌تی بۆ حزبی له‌یبه‌رو جیرمی کۆربن بۆ هێرشیان بۆسه‌ر کۆنسه‌رڤه‌تیف و وه‌ستان له‌پاڵ خواسته‌کانی خه‌ڵکدا هێنایه پێشه‌وه که‌چالاکتر ببن، ئه‌وه‌بوو له‌خۆپیشاندانی دوێنێدا جان ماکدۆناڵد له‌رابه‌رانی له‌یبه‌ر له‌به‌رده‌م سه‌دان هه‌زارکه‌سدا زۆر توند قسه‌وباسه‌کانی کرد، له‌دژی لێگرتنه‌وه‌و هێرش بۆسه‌ر ره‌فاهیه‌تی کۆمه‌ڵگ وه‌ستایه‌وه، وه لێبڕاوانه تاکیدی کرد له‌گه‌ڵ خواسته‌کان ودروشمه‌کانی خه‌ڵكدان به‌دژی هێرشه‌کانی حزبی کۆنسێرڤه‌تیف.
به‌گشتی دروشمه‌کان و خواسته‌کانی دوێنێی سه‌دان هه‌زارکه‌سی شاری له‌نده‌ن، زیاتر و رۆشنتر وه‌ک حزوری چینی کرێکار‌و به‌ره‌ی ئازایخوازو سۆسیالیستی کۆمه‌ڵگا له‌به‌رامبه‌ر که‌مایه‌تی سه‌رمایه‌داری و هێرشه‌کانی بۆسه‌ر زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا خۆی نیشاندا. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌و ئه‌وه هه‌فته‌ی رابردووی به‌رده‌م ماڵی ده‌یڤید کامرۆن و خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووی فه‌ره‌نساو یۆنان و عێراق و کوردستانیش، راستی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که‌ئیتر سه‌رمایه‌داری به‌بۆرژوازی وحزب و ده‌وڵه‌ته‌کانیه‌وه وه‌ک که‌مایه‌تیه‌ک ده‌بێ بڕۆن نه‌ک سودێکیان بۆ کۆمه‌ڵگا نیه به‌ڵکو به‌ڵان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه. وێنه‌کانی خۆپیشاندانی دوێنێ 17/4/2016 و لینکی ڤیدیۆیه‌ک
https://www.youtube.com/watch?time_continue=29&v=CX6pXXmpfmg