کۆمەڵگای بەشەری پێویستی بەهاتنە مەیدانی دەستبەجێی ‌هێزی سێیەم هەیە!

ئەمرۆ بەرواری ٢٣-٣-٢٠١٦  سێ تەقینەوەو کاری خۆکوژی فرۆکەخانە و یستگەیەکی قیتاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایان، کردە نیشانە. لە ئاکامدا نزیکەی ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠٠ کەسێکیش بریندار بوون، هاوکات کەشی ترس و دڵەراوێکی سایەی خۆی زالکردەوە بەسەر بەلجیکاو زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپیدا.

ئەم کردوە درندانەو هەوسار پچراوە کە مۆرو نیشانەی دەستی تیرۆریزمی ئیسلامی پێوەیە، لەدرێژەی ململانێی خۆیدا لەگەل تیرۆریزمی دەوڵەتیدا، ئەگەر بەری پێنەگیرێت و دنیای شارستانی بۆ بەرپێ گرتنی هێزی خۆی نەهێنێتە مەیدان، گومان لەوەدا نییە، دنیا دەکاتە سەکۆیەکی نائەمنترو خوێناوی تر لەوەی کە ئیستا هەیە. تیرۆریزمی دەوڵەتی ئاشکرا کە ئەمریکاو غەرب بەدەست تیوەردان و لەشکرکیشی سەربازی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقاو، بۆمبابارکردن و پشتیوانی کردن لە رژێمە ئیسلامی و کۆنەپەرستەکان گرتویانەتە بەر و تیرۆریزمی ئیسلامی و وڵاتانی هاوکارو پشتیوانیان، کە پانتایەکی بەرینیان دەستبەسەرا گرتووەو یاساو رێسای ئیسلامی محمەمەدی و داعشیان داسەپاندوەو کردەوە تیرۆریستیەکانیان، هاوڵاتیانی ئەوروپاو ئەمریکایان کردۆتە نیشانە، دۆخێکی خوڵقاندووە، کە پێویستی بە هاتنە مەیدانی فراوانی هێزی سێیەم” دنیای شارستانی”یە، کە نەفرەتی قوڵی لەبەرامبەر هەردوو بەرەکەدا هەیە. هاتنە مەیدانی ئەو هێزە دەتوانێ سنورێک بۆ ئەم هەلومەرجە دابنێت و رێگە بگرێت، لەوەیدنیا لەوە زیاتر ببێتە گۆرەپانێک لە ترس و تۆقاندن و تەقاندنەوەو وێرانکاری و داگیرکاری و دەستێوەردان و داباراندنی دەیان هەزار تەن لە بۆمب و باروت …تاد.

ئێمە لە رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە کاتێکدا بەتوندی ئیدانەی ئەم کردەوە ئینسانکوژەیە دەکەین و خۆمان بە غەمبار دەزانین لە کەنار کەسوکاری قوربانیانی ئەم روداوەدا و هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، هاوکات لە ریزی پێشەوەی دنیای شارستانیدا دەوەستین بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگ و بەرامبەركییەی هەردوو قوتبی تیرۆریستی دەوڵەتی و تیرۆریزمی رەوتگەلی ئیسلامی هەوسار پچراو لە پێناو گێرانەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ کۆمەڵگای ئینسانی.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌

22مارسی ٢٠١٦

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *