کورتە سەرنجیک لەبارەی ئاگر بەسو ئاکامەکانی
موزەفەر عەبدوڵا:
کیشەو ململانی لە نیوان زلهیزە ئیمپریالیستەکانی ئەمریکاو روسیاو هاوکارە جیهانی و ناوجەیی یەکانیان، کە لە شەرو کوشتار لە زۆر ناوجەو وولات، بە تایبەتی رۆژهەلاتی ناوەراست و سوریادا، بەرجەستە بوتەوەو ٥ سالی تیپەر کردوەو هەتا ئیستا بە شیوازی جوراوجور گۆران لە هیز هاوسەنگیدا بەدی کراوە .دیارە دەخالەتی راستەوخۆی سەربازی روسیا لە سوریا لە جەند مانگی رابردو بە جۆریک بۆتە خاڵی وەرجەرخان.ئەم گۆران و وەرجەرخانە لەم جەند مانگەدا بە ئاشکرا بەدی کراوە لە شکستی موعارەزەی سوری و لەقبونی پیگەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی، بە تایبەتی تورکیاو سعودیەو قەتەر، ئەویش بە ئامادەنەبونیان لە کۆنگرەی ژنیفی ٣ لە نیوەی مانگی رابردوو.
تەنانەت پیکهینانی هاوپەیمانی وولاتانی ئیسلامی بە سەرکردەیی سعودیە کە دەیان رژیم و سوپای ئیسلامی لەخۆ دەگرتبو، کە هەندیکیان کاتی ناویان هات، کاربەدەستانیان لە پیخەفی گەرمی نوستنا بون.تەنانەت کار گەییشتە ئەوەی هەرەشەی دەخالەتی سەربازی بکەن لە سوریاو، گوایە ناردنی ١٥٠ هەزار سەربازی مەشق پیکراو، بە پیشکەوتوترین ئامرازەکانی جەنگە، لە ئانو ساتدایە.بەڵام ئەوەش هەر بڵقی سەرئاوو بوو .تەنانەت لەگەڵ نارازی بونی ئەمریکاو ناتوو بەرەو روو بونەوە.
هەرجەندە سەرانی هاوپەیمانی ئیسلامی وتیان دەخالەتەکەیان لە سوری بو لیدانی داعش و تیرۆریزمەو، بە سەرپەرشتی ئەمریکاو هاوپەیمانە جیهانی یەکەیە بەلام هەر نەیان توانی لایەنگری ئەوان بەدەست بینن .جونکە لە دوای دەخالەتی روسیاوە هاوپەیمانی یەکەیەی ئەمریکاو ناتو دەیزانی کە ئیتر کار لە کار ترازاوە کە بلیین رۆیشتنی ئەسەد تەنها مەسەلەی کاتە کە تا ١-٢ سال لەمەو بەر دەیان وت.
ئیستاش دوای جەند هەفتە لە نەبەستنی ژنیفی ٣ ،و بیئاکامی و ،هەوالەکردنی بو نیوەی مانگی مارس و، رایگەیاندنی ئاگر بەس لەمرۆدا ، ئالقەیەکە لە کیشەو ململانیی نیوان ئەم زلهیزە جیهانی و ناوجەیی یانە.
دیارە بیگومانە ئەم ئاگرەبەسە راستەوخو نابیتە هۆی وەستانی یەکجاری شەرو پیکدادانو کوشتوکوشتارو کارەساتە مرۆیی یەکانی تر وەک سەرانی زلیهزە ئیمپریالی یەکان بانگشەی بۆ دەکەن. بەلکو دەکری هەر وەک خالیکی گۆرانکاری لە هیزهاوسەنگی و ئالقەیەکی تری بازنەی گفتوگۆو شەری ئەم کیشەو ململانی یە تەماشا بکری. جونکە لە رووی ئوسولی یەوە هەر کات سیاسەت دریژ بۆوە بۆ شەرو پیکدادان و توندوتیژی سەربازی و کوشتو برئەوە بە ناجاری دەبی بە سەرکەوتنی لایەکو شکستی لایەکی تر کۆتایی پی بی.ئەمە تایبەتمەندی زۆربەی هەرە زۆری جەنگەکانە بە دریژایی میژوو دەگمەن شەر بوە بی سەرکوتنو شکستی لایەک کۆتایی پی بی.خۆ ئەگەر رژیکیش لە ئاکامی شەردا نەروخابی بەلام بیگومانە رژیمیک لایەنیک شکستی سیاسی و سەربازی خواردوە.
هەر لەم جەند سالە جەنگی نیوان ئیران و عیراق لە ٨ سالی هەشتاکان ،کە بە جۆریک بە نۆشینی پیکی شەرابی سەدامو ژەهری خومەینی کۆتایی هات.یاخود جەنگی کەنداو لە ١٩٩١ و پاشان ٢٠٠٣ کە هەردوکیان بە شکستی سیاسی و سەربازی روخانی سەدام کۆتایی هات. شەر –جەنگ –هەر وایە کاتی دوو یان جەند لایەن لە کیشەو ململانی سیاسی ناگەنە ئاکام ئیتر دریژ دەبیتەوە بو شەر. بە وتەی کلاوتز فیتز و فریدریک ئەنگلز شەر جگە لە دریژبونەوەی سیاسەت بە شیوەی توندوتیژی شتیکی تر نی یە.
ئیستاش بریارە ئاگر بەس یانی تەقەو هیرش و کوشتو کوشتاربۆ ماوەیەکی دیاریکراو، لانی کەم تا بەستنی کۆنگرەی ژنیفی ٣ بوەستی لە نیوان رژیم و زۆربەی هیزی جەکداری ئوپۆزیسیون. کە بە پیی ئاماری ئەوان زیاتر لە ١٠٠ دەستەن جگە لە شەر کردن لەگەل داعش و بەرەی نوسرەو دەیانی تر کە لیستی تیرۆری ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی و یو ئیندا.
جا وەستانی ئاگربەسیکی ئاوا زۆر هەستیارەو هەر رۆژیک ئەگەری ئەوە هەیە هیرش و کوشتار دەسپیبکاتەوە.وە ئەمە بیگومانە کە ئەو لایەنە ئیسلامی یانەی، وەک داعش و نوسرە کە هیزی گەورەن لەم شەردا ،هەمو کات لەهەولی ئەوەدا دەبن کە ئاگر بکەن بەسەر ئەو ئاوەی روسیاو ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان، تا ببی بە هەڵم و پشکۆی ئاگری شەرەکە خۆش بیتەوەو کلپە بکاتەوە تا تەرو وشک بسوتینیتەوە هەروەک ٥ سالی رابردوو.
بیگومان ئەوانەی کە جاوەروانی و ئومیدیان بەم ئاگر بەسە هەیە رەنگە پییان وابی ببیتە هۆیەکی سەرەتایی بو کۆتایی هاتنی شەرو ئاسایی بونەوەی دۆخەکە لە سوریا بە شیوەیەک کە ئیتر ئەسەدو رژیمەکەی دان بە موعارەزەدا بینن وهەمویان وەک برا دەس بدەنە یەکو دەسەلات وئیدارەی کۆمەلگای سوریا بە شیوازیکی دیموکراسی لە ریگای سندوقی هەلبژاردنەکانو دەنگدانەوە بەریوە بەرن .جا لە راستیدا ئومیدبەستن و جاوەری بون لەم ئاگربەسە بەو شیویەیە هەروەک خۆ هەڵواسین وایە بە دەزوی دوکەڵدا.
هەرگیز لە توانادا نی یە لە سایەی رژیمیکی سەرکوتگەری بالادەستی ٤٠ سالی، کە لە لایەن حزبیکی ناسیونال عەرەبی فاشی بەریوە دەجی، هەلبژاردنی دیموکراسی و ئازادانەی ،تەنانەت وەک ئەوەی تورکیاش بەریوە ببری. راستە خالی هاوبەشیان هەیە بەلام هەریەکەیان جیاوازیشیان زۆر هەیە.بویە ئەمە لایەکی گریی کیشەو پرسەکەیە ،لایەکەی تر کە گریی یەکی سەرەکی ترە خودی کیشەو ململانیکانی نیوان زلهیزەکانی جیهانو لەدایک بونی جەمسەرە نویکانە لەم دەیەیە کە دەستی پی کردوە، ئەویش بەرهەلستی یەکانی روسیاو هاوپەیمانەکانیتی لەبەردەم بەدی هینانی ستراتیژەکانی هەمەلایەنەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی .
ئەگەر جەنگی ئەمریکاو ناتۆ بۆ شەرو داگیرکاری عیراقو روخانی دەسەلاتی سەدام و بەعس ،کە هاوئامانجی ئەسەدو بەعسی سوریا بو، یاخود هەتا شەر لە دژی قەزافیش کەمی دەستیان کراوەتر بوو، ئیتر ئەو دەسکراوەی یان نەماوە .
پیویستە ئەوەش بڵیین کە قەیرانە ئابوری و سیاسی یەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی رۆڵی گەورەیان هەیە لە کورتهینانو تەنانەت شکستی ستراتیژی سیاسی و سەربازی یان.
بویە لەهەر رویەکەوە سەرنجی ئەم ئاگرە بەسە بدرێت،ئەوە ناگاتە ئاکامو جاوەروانی یەک کە روسیاو ئەمریکا بانگشەی بۆ دەکەن کە ئەویش کۆتایی هینان بە شەرو کوشتارو ئاسایی کردنەوەی دۆخی سوریا یە.ئەگەر جی ئەم ئاگرە بەسە سەرەنجامی پرۆژەی پێسنیارکراوی هەردو ئەو زلهیزەبون کە درانە ئەنجومەنی ئاسایش و ئەویش پەسەندی کردو تەنانەت بریاری رستیک لە ئابلوقەو سزای داناوە لەسەر هەر لایەک کە پابەند نەبی پیوە.
رۆژو هەفتەکان ….هتد لە پیشەوەیە بۆ پاسادانی لیکدانەوەوبوجونو جاوەریکان کە ئاخو ئەم ئاگربەسە دەگاتە کۆتایی شەرو کوشتارو ریکەوتن و ئاشتەوایی نیوان ئەم باڵە بۆرژوا قەومی وئیسلامی و تایەفی یانە …!
٢٧-٢-٢٠١٦