دەشتی جەمال
ئێواره‌ی ڕۆژی 22شوبات سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان یوسف محمد سادق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌ژێر ناونیشانی هەرێمی کوردستان لە گێژاوی قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا له یه‌کێک له ژووری کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ کوردستانیانی ده‌ره‌وه رێکخست . ئه‌وه‌ی لێرەدا دەیخوێننەوە چەند کۆمێنتێکە لەسەر هەندێ لایەن لەقسه‌کانی ناوبراو:
له ته‌ورێک له‌قسه‌کانیدا ناوبراو ده‌ڵێت”هەڵومەرجە دژوارە ئیستای هه‌ریمی کوردستان ئه‌و دەرئەنجامەی کە لە دۆخی ئابوری و دارایدا روویداوە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبونی پلانی ئابوری و دارایی راست و دروست کە لە گەڵ هەلەمەرجی کوردستاندا بگونجێ و خزمەت بە ئاوەدانی بونیاد نانەوەی کوردستان هەروەها پێکەوە گرێدانی سیاسەت و ئابوری و ئیحتکاری ئابوری لە لایەن گروپێکی سیاسی بەمەبەستی بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خۆی وای کردوە ئەم گرفتە زۆرانە لە ئابوری‌دا رووبدات، ئەو گروپە سێکتەرەکانی ئابوری خستوەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە بۆیە هەرگیز ناتوانن چاکسازی بکەن. دەرباز بون لەم دۆخە ئابوریە لە رێگەی ئەکتڤ کردنەوەی پەرلەمانەوە دەبێ کە بەداخەوە بەمەبەست لە لایەن حزبێکی سیاسیەوە پەک خراوە، هەروەها ئەکتیڤ کردنی رۆڵی دەزگای چادێری دارایی و دادگاکانە. بۆ ئەوەی چاو‌دێر بن بەسەر تێکڕای سیستمی ئابوریی. لە رێگەی کاراکردنی یاسای سندوقی داهاتە نەوتیەکان دەکرێت مۆنۆپۆڵ کردنی سەرچاوەکانی داهات بە تایبەتی نەوت کۆتایی پێ بهێنرێت و نەوت و غاز لە خزمەتی خەڵدا بێت نەک حزبێکی دیاریکراو”
ئەم شیوازه لهدهربرین ده‌یه‌وێت وا نیشان بدات که ته‌نها گروپێکی سیاسی ئیحتکاری ئابوری کوردستانی کردوه ومۆنۆپۆلی داهاتی نهوتیکردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه نه‌مێنیت پێویسته په‌رله‌مان ئه‌کتیڤ بکرێت!.. سەرەتای کۆمێنتم لەسەر ناوەڕۆکی ئەم بۆچوونە پەردە هەڵماڵینە لەسەر ئەو ڕاستیەی کە یوسف محمد وسەرتاپای بزوتنەوەی گۆران نایانەوێت خۆیانی لێبدەن، ئەویش ئەوەیە کە کێشەکانی ئێستای کوردستان‌و قەیرانێک کەلە ئابوری و سیاسەتدا سەری هەڵداوە، ڕێشەکەی لەباڵادەستی ئەم یان ئەوگروپی سیاسی‌دا دەبیننەوەو نایگەرێننەوە بۆ دەسەڵاتو سیتەمێک کەبۆرژوازی کورد‌و حزبەکانی لەماوەی زیاتر لە٢٠ ساڵدا دایان مەزراندووە و بگرە لەژێر ناوی “تەجروبەی خۆماڵی‌و دەستکەوتی گەلی کوردستان”دا بەخەڵکیان ناساندووە. دەسەڵات وسیستەمێکی ئابوری کەچینی سەرمایەدارو خاوە ن کۆمپانیا و دەوڵەمەندان نوینەرایەتی دەکاو بۆ قازانج‌و بەرژەوەندی ئەم چینە ژیانی زۆرینەی کۆمەڵگای بەبازاری بێرەحمی سەرمایەداران سپاردووەو ئامادەیە نەک هەر بۆ بەتالانبردنی داهاتو سامانی کۆمەڵگاو چەوساندنەوەی هێزی کار‌و زەحمەتی زەحمتکێشانی کوردستان هەموو هەنگاوێك بگریتەبەر، بەڵکو بەیەکجاری دەستی لەبەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی هەلگرتووە وە ئامادە نیە وەڵام بەلایەنی کەمی ژیان‌و گوزەرانو خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتی وبنەرەتیەکان بداتەوە. بێگومان باڵادەستی گروپێکی سیاسی بەرهەمی هەرئەم سیستەمە ئابوری‌و دەسەڵاتەیە وئەگەر سبەی خودی گۆرانیش بەو ئاستە لەباڵادەستی ئێستای پارتی بگات ناتوانێ کوردستان بەرەو بەهەشتی ئارام وباش بژێوی بەرێت. تەنانەت ئەگەر پلان‌و بەرنامەشی هەبێ. بەڵام بەنیشانەگرتنی گروپێکی دیاریکراو وەک هۆکاری سەرەکی بۆ قەیرانی ئێستا هەر خۆلادان نییە لەم ڕاستەیە بەڵکو خۆلادانو لاوەکی کردنەوەی ڕۆڵ وبەرپرسیارێتیەکە کەحزبەکەی ناوبراو وەک شەریکی دەسەڵاتو بە پێرۆزکردنی خودی ئەم تەجورەبەیەشە. بەواتایەکیتر بزووتنەوەی گۆران بەشێکە لەدەسەلات(هەروەک خودی یوسف محمدیش حاشای لێنەکرد لە کۆبوونەوەکەدا) وهەمان ئەوبەرپرسیاریەتیە لەئەستۆیەتی کە ئەم حکومەتو سیستەمە وەک بارگرانیەک خستویەتیە سەرشانی خەڵکی کوردستان‌و ئەویش بەرپرسیاری دۆخێکی فەلاکەتبارە کە ئێستا ڕووبەروی خەڵک کراوەتەوە.
لەمەش سەیرتر ئەوەیە کەیوسف محمد و حزبەکەی دوای وەدەرنانیان لەحکومەت و پەرلەمان سەروبنی زمانیان لەباسی ڕێگا چارەی دەربازبوون لەقەیارنەکانو لەتەواوی پرۆژە چاکسازیکەیاندا، ئەوەیە کە بە گێرانەوەی وەزیرەکان و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دوخەکە چارەسەر دەبێ!.. ئەمە ئەومەرجەیە کە بۆ گێرانەوەی میلی کاتژمێرەکان کراوەتە مەرج. ئەمە ئیتر هەموو ئەو قسەو داواکاریانە پوچەڵدەکاتەوە کەگوایە بزوتنەوەی گۆران “لەبەرژەوەندی خەلك”دایە. بگرە ئەمە بەڵگەیە بۆئەوەی کە داخوازی و مەسەلەکانی خەڵکی کوردستان شتگەلێکبن بەدیار گەرانەوەی وەزیرەکانو کاراکردنەوەی پەرلەمانەوە دابنرێ. لەیەک ووتەدا باسەکە ئاسای کردنەوەی پەیوەندی نێوان پارتی‌و گۆرانە وهەڵسانەوەی شکستێکە کەئەم بزوتنەوەیە بەهۆی وەهمی چاکسازی کردن لەدەسەلاتی ئێستاوە پێی گەیشتووە، لەئامانجێکی ئاوا‌شدا، ناکرێ چاوەروانی بەرژەوەندی خەڵک بکرێ!
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌دا ده‌ڵیت” هەرێمی کوردستان بە هۆی فرە دەنگی و فرە رەنگیەوە وڵاتێکی هەمەڕەنگە، تەنها رێگەش بۆ گەیشتن بە ئایندەیەکی گەش قبوڵکردنی ئەو فرە دەنگیەو نابێ هیچ لایەنێک بیر لەوە بکاتەوە یەکتری بسڕێتەوە” له‌م پهیامهشدا ووته بیژی په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی ئاسۆی سیاسی بزووتنه‌وه‌که‌ی ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت خه‌ڵکی کوردستان فره نه‌ته‌وه فره ئاین و به‌گزاده‌ن به‌م شیوه‌یه تا مشته‌ری بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌یان ده‌ست بخه‌ن که کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تی و پیک هاته‌که‌ی له چینی بورجوا دهولهمهندو خاوه‌ن کۆماپانیاو ته‌لارو مشه‌خۆره‌کان لە لایەک وە چینی کرێکار و خه‌لکی زه‌حمه‌تکیش و ستم دیده‌ی کوردستان بسرنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی فره فهرەنگ فره ئاین پێناسه بکه‌ن تا له‌وه ڕێگه‌یه‌شه‌وه پێمان بڵێن نابێت بیر له‌گۆرینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بکه‌ینه‌وه هه‌روه‌ک له زمانی سه‌رکرده‌کانیانه‌وه به‌رده‌وام له‌م بانگه‌شانه دراوه‌ته ده‌ره‌وه..ئەمەش تهقلیدیکه ئه‌حزابی هاوشیوه‌کانی خۆیان پێوەگرتوه تا خه‌ڵکی کوردستان له ڕه‌خنه‌ی بناغه‌ی له‌و دهسهلاتو سیسته‌مه بورجوازیه خومالیه دور بخه‌نه‌وه، له‌ده‌ستبردن بۆ میکانیزمه‌کانی وه‌لانانیان بروا به ئیراده‌و ده‌ور نه‌خشی خۆیان بهکەم بگرن.
به‌شێکی تری ووته‌کانیدا ده‌ڵێت”مەترسیانەی کە لە ئێستادا لە ناوچەکەدا روو دەدات و گەر بە شێوەیەکی تەندروست مامەڵەی لە گەڵدا نەکەین ئەگەری لە دەستدانی دەسکەوتەکانمان هەیە و ئەگەر بە یەکگرتویی مامەڵەی لە گەڵدا بکەین بێ گومان دەسکەوتی گەورەی بەدواوە دەبێت، چونکە نەخشەی ناوچەکە لە ئەگەری گۆڕانێکی بنەڕەتیدایە”
سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌م په‌یامه‌دا ده‌یه‌وێت پیمان بڵێت مه‌ترسی ئاڵوگۆری ناوچه‌که ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی ده‌ستکه‌وته‌کانمان هه‌یه..بەڵام کامه ده‌ستکه‌وت هه‌موو ئه‌و ئالۆگۆروکێشمهکیشه سیاسی و ناوچەییانەی که ئێوه ئاماژه‌ی پی ده‌که‌ن و ئه‌و هێزانه‌ی ئێوه ڕووی ده‌متان لیانه 25 ساڵه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که وپاراستنی یه‌ک پارچه‌ی خاکی عێراق و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاو غه‌رب خۆی جوتکردوه بهرژهوهدیهکانیان دامه‌زراندوه ئه‌وه‌تا یه‌کیتی نیشتیمانی و له باوه‌شی جمهوری ئیسلامی ئیران وپارتی له باوه‌شی تورکیادا جێگیره.. به مانایه‌ک ئه‌وه سیاسه‌ت و ستراتیجێک بووه که ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتدار له کوردستاندا تیا خولاونه‌ته‌وه و بزووتنه‌وه‌ی گورانیش له هه‌مان بازنه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا ده‌خولێته‌وه. به‌دیاریکراوی ئێوه‌ش له که‌وکه‌بی جمهوری ئیسلامی ئیران‌دا هه‌ڵسوکه‌ت ده‌که‌ن.. که‌وایه ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که خه‌ڵکی کوردستانی له‌گه‌ل مه‌ترسی گه‌وره‌و کاره‌ساته به‌رەو ڕووکردۆتهوه. له کاتێکدا ده‌یان فرسه‌تی له‌بار هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی به‌لای ترس‌و شه‌رو پشیوی کۆمه‌لایه‌تی و نائارامی له ملی خه‌ڵکی کوردستان ببێته‌وه هه‌نگاو به‌رو ده‌رهێنانی کوردستان له چاوه‌روانی ونادیاری چاره‌نوسی ده‌ربهێنرێت و ریفراندۆمێکی ئازادانه‌و و گشتی بکرێت به‌وه‌ی له ڕاپرسیه‌کدا ده‌یەوێت له چوارچێوه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی بمێنێتەوه یان سه‌ربه‌خۆ بێت… بەداخەوە به‌ر به م ده‌ور و ئیراده‌یه‌ش گیرا. هەربۆیە نەخشە ڕێگای ڕزگاربوونی خەڵکی کوردستان لەنیو ئەو ئاڵۆگۆرەجیهانیو ناوچەیاندا گێرانی دەوروئیرادەی ڕاستەخۆی جەماوەری کوردستانە خۆیانە، گێرانەوەی خەڵکی کوردستان بۆ تەجربە شکست خواردواکانی پیشوتر جگە لە کارەسات وماڵویرانی و بەڵاو موسیبەتی زیاترهیچی تری لی سەوز نابێت. دەسەڵاتدارێتی راستەوخۆی نۆێنەرانی شوراکان دەتوانێت زامنی دابیکردنی ئایندەیەکی ئازاد‌و خۆشگوزەران وپاریزراو بۆ خەڵکی کوردستان دەستبەربکات.
دوایین کۆمینتم که به‌ڕاستی پێویسته ببێتە سه‌رنجی هه‌موولایەک و لەسەری ڕابوەستین، ئەویش پرسیاری ژنێک بوو لە کۆبوونەوەکەدا له سه‌رۆکی په‌رله‌مان .هه‌ر ئه‌وه‌ندی ڕه‌خنه ئاڕاستەی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانکرد …که‌وتنه فیکه لێدان و هۆهاکێشان له نیو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ ده‌مکوتکردنی ئه‌و ژنه له‌ده‌ربرینی ڕه‌خنه‌کانی بێگومان ئه‌م ڕه‌فتاره ناشارستانی نامەدەنیە که من وکەسانێک لەبەشدار بوانی نارەحەتکرد له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌کاردانه‌وه‌یه‌کی توندا به‌رامبه‌ر به‌م ڕەفتارە دژی ئازادیە هاتمە دەنگ و ڕووم له ئەندامانی گۆرانکرد ووتم” ئه‌مه‌یه ئازادیکهتان جه‌ماعه‌تی گوران ڕێگا ناده‌ن ڕه‌خنه‌تان لێ‌بگرن” …ئەگەر بەڕاستی بەیانی ئێوە دەسەڵاتی ڕەها لەدەستداندا بێت خەڵک ڕەخنەی لە ئەدای ئێوە گرت چی بەسەر دێنن!…بی شک پێویسته وه‌ک به شێک له ماهیتی سیاسی و چینایه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بڕوانین بۆ ئازادی تا بتواننین له ئایندهی خهباتو بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانمان به‌رامبه‌ر به‌م مۆدیله له‌ده‌سه‌ڵاتی بورجوازی دروستر مامه‌ڵه بکه‌ین که بهشیوازو هه‌ڵسوکه‌وتی نائازادانه مامه‌ڵە به مافه و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌یت ..ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌و چانسه‌ی تری سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ گەرانەوە بۆ زیندوکردنه‌وه په‌رله‌مان وشهرعیته یاسایه‌که‌ی له‌سه‌ره‌تا وه ئه‌وه‌مان پی ده‌ڵێت هه‌ر ئێستا سانسور ده‌که‌ین له ڕه‌خنه‌گرتن لێمان.. پێویسته به‌رپرسیارانی بازنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌فه‌رمی پۆزشبهێننهوه له هه‌ڵسوکه‌وتێکی دژه ئازادی که ڕوویدا.