ئه‌مڕۆ لە ١٧ شوباتدا ساڵیادی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان دژ بە دەسەڵاتی بورژوازی کوردی بۆ ئاڵۆگۆڕی ریشەی و بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕووی نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا له‌له‌نده‌ن، وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌کوردستان، که‌سه‌رچاوه‌ی تاڵانکاری و برسیه‌تی و نه‌بونی مافه سه‌ره‌تایی و پێداویستیه رۆژانه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانن، به‌رزکرایه‌وه.
ئه‌م خۆپیشاندانه که‌له‌لایه‌ن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانه‌وه سازدرابوو، وه‌ک هاوده‌نگی وپشتگیری تەواو له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵكی کوردستاندا، بۆ موچه‌و خزمه‌تگوزاری بنەرەتیەکان و بژێوی ژیان، که حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌خه‌ڵکی ره‌وا نابینێت. بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بەرامبەر بە هەژاری وتالانو برۆی مشەخۆرەکانی سەرانی ئەحزابی دەسەلاتدار که بۆ ماوەی 5 مانگە موچەی فەرمانبەران وکرێکارانوخانە نشێنانو خاوەن پێداویستی تایبەتی بە بارمتگرتوە وخشتەی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه بۆ نیوه موچه‌ی خستۆتە روو تا جەماوەری کرێکاران و کارمه‌ندان و باقی به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا نقومی هەژاری وبرسێتی ونەبوونی بکات به‌ڵام له‌ولاوه داهاتی کۆمه‌ڵگا له‌ده‌ست خۆیان سه‌رمایه‌داراندا گیری کردوه و هیچ له‌بژێوی و ژیانی حزبه‌کانیان و سه‌رانیان و سه‌رمایه‌داران کەمی نەکردوە.
خۆپیشانداندەران شیعاری (دانی موچی 5 مانگی رابردووی کریکاران و فه‌رمانبه‌ران وخانهنشیان و خاوه‌نپیداویستی تایبه‌تی بێ دواکه‌وتن، داوای هەلوەشانەوەی خیرای خشتەی پاشەکەوتکردنی موچە دەکەین و دەبێ موچه به‌بێ که‌مو کورتی و له کاتی خۆیدا بدرێت، ئەو پارانەی کە بەهۆی پۆستی حکومی‌و دەسەڵاتەوە لە داهاتی گشتی براون دەبێ موچه‌و پێداویستیه بنه‌ره‌تیه‌کانی خه‌ڵکی پێ دابین بکرێت، باجی ڕوولەسەر بۆ داهاتی سەرمایەدارانو دەوڵەمەندان دابنرێ، نابێ باڵاترین مووچەی کاربەدەستانی حکومەت لە (3) ملیۆن دینار زیاتر بێت و کەمترین مووچەش لە (1)ملیون دینار کەمتر بێ، نه‌بڕینی موچه‌ی پله نزمه‌کان ونابێ له 1ملیون دینار که‌متر بێت، بڕینی موچه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له یه‌ک موچه زیاتریان هه‌یه، ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێکاران و مامۆستایان و باقی خه‌ڵکی کوردستان بۆ موچه‌کانیان شوێنی پشتگیریه..)، به‌زمانه‌کانی کوردی و ئینگلیزی بهرزکرایەوە..پاشان دروشمی (موچەی فەرمانبەران دابین بکەن ..بکوژانی ١٧ شوبات دەستگیر بکەن..نا بۆ حکومی بنەماڵە..داهاتی نەوت ئاشکرا بکەن ..نا بۆ تاڵان برۆی..بژی دەسەڵاتی خەڵک.. له‌لایه‌ن ده‌شتی جه‌ماله‌وه ده‌وترانه‌وه، هاوکات بەبهرزکردنهوهی لافتهیهک به‌وێنه‌ی قوربانیه‌کانی 17 شوبات، ئه‌مانه سه‌رنجی ڕێبوارانی بۆخۆی ڕاکێشا.
پشتیوانی لەم ناڕه‌زایه‌تیانەی خەڵکی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌خۆپیشاندان و کۆڕ‌و سمینار ئیدامه‌ی ده‌بێت و له‌رۆژانی داهاتودا ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە.
هاوکات رادیۆی پێشه‌نگ له‌کاتی خۆپیشاندانه‌که‌دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نوری به‌شیر سازدا له‌سه‌ر خۆپشاندانه‌که .
رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
17 /2/2016