سەرنجێک لەسەر ڕیپۆرتاژی(شۆڕشی نێرگزی) کەناڵی KNN
ئاراس ڕەشید
کەناڵی تەلەفزیۆنی KNN زمانحاڵی بزووتنەوەی گۆڕان لەساڵڕۆژی ناڕەزایەتیەکانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ دا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٥ساڵ بەسەر ئەو ئەوڕۆژەدا، لەلایەن حمە ڕەوف ەوە ڕیپۆرتاژێکی نزیک بە٤٥دەقە ئامادەکرابوو، لەژێر ناوی شۆڕشی نێرگزی. کەتێیدا بەخێرایی زوربەی ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات تاوەکو ١٩ی نیسانی تێدا نیشانداوە. هەر لەڕۆژی یەکەمەوە لەبەردەم لقی ٤ی پارتی لەسلێمانی و تا سه‌رکوت و پاشه‌کشه به‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک، هەروەها گیانبەختکردوان وقسەی خانەوادەکانیان وئەوفلیمانەی لەبەردەستدابوون لەکاتی ڕووداوی تەقەکردن لەخۆپیشاندەران. بەشێکی زۆریشی تەرخانکرابوو بۆ ووتاربێژەکان پشکی شێر بەر ڕێبین هەردی وفاروق رەفیق کەوتبوو. تائێرە من هیچ کێشەی ڕێکخراوەیی وئامانجی بزووتنەوەیەکی وەکو گۆرانم نیە کەلەڕاگەیاندنی خۆیەوە ئاراستەی ڕووداوەکان باسدەکات، بۆبەرژەوەندیەکانی خۆی. بەڵام ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا ئەم چەند دێڕە بنووسم، بێویژدانیەکی زۆر بوو لەبەرامبەر بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی سیاسی کرابوو، ئەویش لایەنە چەپ وپێشکەوتوخوازەکان بوو، کەنوێنەرانیان لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا بەرجەستەببوون وهەر لەڕۆژی یەکەمەوە ڕابەرانی ئەوحزبە و هه‌ڵسوڕاوانێکی تری ئازادیخواز‌و چه‌پ، لەخۆپیشاندان وئەنجومەنی سەرا وکۆڕ وکۆبوونەوەکاندا حزوریان هەبوو. بەڵام لەوڕیپۆرتاژەدا تەنانەت بەتیلەی کامێراکانیشەوە نەچوە سەر ڕابەران وقسەکەرانی ئەوحزبە و چهپو که‌سانی پێشکه‌وتوخواز. کەبەرچاوترینیان ( نەوزاد بابان، تاهیر حسن، خالید مه‌جید، جمال محسن، ئەکرەم نادر، عوسمانی حاجی مارف، ئاسۆکەمال، سمیر نوری، نه‌غه‌ده عوسمان، وه‌ستا حسین، خه‌سره‌و سایه و نوری به‌شیر، عه‌لی مه‌ولود، رێبوار عارف، سالاری ئاسنگه‌ر و چه‌ندان کۆمۆنیستی تر …).
تەنانەت لەڕۆژی یەکەمدا (خالد مەجید، موئەیەد ئەحمەدو نەوزاد بابان) لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەڕفێندرێن وبۆچەند ڕۆژێک بێسەروشوێن دەکرێن. دوای ئەوەی لەژێر فشاری جەماوەر ئازاد دەکرێن نەوزاد بابان بەسەر شانی جەماوەری خۆپیشاندەرەوە دەهێنرێتە سەر شانۆی قسەکەران و ووتاری خۆی دەخوێنێتەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هێزە ئیسلامیەکان بۆمەرام وئامانجەکانی خۆیان کەبریتی بوو لەبەشداری کردن لەدەسەڵات، ١٧ی شوبات نانێکی چەوربوو بۆئەوان کەبچن لەگەڵ یەکێتی وپارتیدا مامەڵەی پێوەبکەن. هەربۆیە مەلا کامەران بەسەر ڕێبین هەردیدا دەڵێت وئەویش بەسەر مەلا کامەراندا هەڵدەدا.
مێژوو نەبەبزووتنەوەی گۆڕان ونەبەهیچ هێزێکیتر بەلاڕێدا نابردرێت. هەر بەتەنیا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو پێشنیاری سەرتاسەریکردنەوهی ئەوناڕەزایەتیانهی دەدا بۆپەلهاوێشتنە شوێنی کار‌و ژیانی خەڵک وقەتیس نەمانی لەبەردەرکی سەرا. بۆئەوەی بتوانێت بەئامانجەکان و داواکاری و خواسته‌کانی خەڵکی بگات، لەبه‌رامبه‌ر بەتاڵان بردن وسەرکوتی سیاسی حزبه‌کانی کوردایه‌تیدا… کەگەیشت به‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئەمڕۆ.
ئه‌وه‌ی که‌ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یکات، هه‌مان کارنامهیهتی که‌له ١٧ی شوباتدا، مایکی ته‌له‌فزیۆن و زومی کامێراکانی له‌به‌رده‌م و سه‌ری ئیسلامیه‌کانی هاوبیریان دادهناو له‌به‌رده‌م چالاکوانان و وتاربێژانی کۆمۆنیست و پێشکه‌وتوخوازان لاده‌برد، ئه‌م بازدان و قرتانهی ئه‌مڕۆی که‌ناڵی KNN لەساڵڕۆژی ناڕەزایەتیەکانی ١٧ی شوباتدا، به‌هه‌مان شێوه درێژه‌ی سیاسه‌تی رێکخه‌ره گشتیه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه کهلهنوسینهکانیدا ده‌بینرێت، زۆر قرتان و بازدانی تێدایه، چ له‌شاخ و چ له‌کارنامه‌ی شاری؛ له‌شه‌ڕی ناوخۆ و قرتانی ساڵی 2000 له‌نوسینه‌کانیدا. هه‌روه‌ها له‌رۆژی یه‌که‌می ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، خۆپیشاندانه‌کانی به‌گێره شێوێن ناوبرد و هاوکاری بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی یه‌کێتی و پارتی له راگه‌یاندنێکی تایبه‌تدا بڵاوکرده‌وه. ئه‌مه‌ش کارنامه‌ی هێزێکه کهنه رێکخه‌ره‌که‌ی و نهبزوتنهوهی گۆڕانیش ته‌سفیه‌ی حسابی له‌گه‌ڵ حزبی دایکیدا نه‌کردوه‌و گۆڕان وه‌ک حزبێکی بۆرژوا ناسیونالیستی ئیسلامی هه‌مان سیاسه‌ت و کارنامه‌ی گه‌وجاندنی پارتی و یه‌کێتی ده‌باته پێشه‌وه، به‌ڵام به‌ناوی چاکسازیه‌وه.
بۆیە جارێکی که تاکید له‌وه ده‌که‌ینه‌وه کەبزووتنەوەی گۆڕان وئیسلامیەکانیش وەک پارتی ویەکێتی بەختی خۆیان تاقیکردەوە لەبەڕێوەبردنە فاشیلەکەی کۆمەڵگا، لەحکومەتە قەیراناوایە بنکە فراوانهکهیاندا. خه‌ڵکی کوردستان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێستای، باچارهنوسی بەدەردی ١٧ی شوبات نەبرێت و گۆڕان و ئیسلامیه‌کان سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان نه‌بن.
زه‌روره خۆمان ڕێکبخەین لەهەموو شورێکێنەکانی کار وژیان وشوێنەکانی کەناڕەزایەتی لێدەکرێت. وورتر خۆمان سازبدەین ولەدەوری یەکترکۆبینەوە، بۆئەوەی بتوانین هه‌م داواکانمان بسه‌پێنین و هه‌م خۆمان ئاماده بکه‌ین، ئیدارەی کار وبەرهەم وسەروەت وسامانی کۆمه‌ڵگا خۆمان به‌ڕێوه‌ی به‌رین لهشوراکانی خۆماندا وه‌ک ده‌سه‌لاتدارێتی خۆمان، وه ریزی داواکاری و خواست و تاکتیکه‌کانمان له‌حزبه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان جیاکه‌ینه‌وه.
تێبینی، ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه لینکی راگهیاندهکهی رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه که‌له 17 ی شوباتی 2011دا له‌که‌ناڵی KNN وه، خۆپیشانده‌ران به‌گێره شێوێن ناوزه‌د ده‌کات.