له‌وڵاته‌کانی به‌ریتانیا، ئوسترالیا، فنلاند به‌کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و سمینار هاوپشتی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێت:
به‌ریتانیا:
1/2/2016 به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌مه‌تی هه‌رێم کات 1 بۆ 2ی پاش نیوه‌ڕۆ
با ده‌نگمان بخه‌ینه پاڵ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له پێناو خواستی موچه وخزمه‌تگوزاریه بنه‌ره‌تیه‌کان و بژێوی ژیانیان
خۆپیشاندانی له‌نده‌ن: پشتگیری له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کوردی و پێشێلکردنی به‌رده‌وامی مافه ئینسانیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، نیشانی‌دا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته 25ساڵه بیمافی و سه‌رکوت و پاوانکاری و هه‌ژاری وتاڵانی سه‌پاند به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا. هه‌ر 5ساڵ به‌ر له‌ئێستا بوو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به‌دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و سته‌مکاره له بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی 17شوباتدا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته خۆی نمایشکرد به‌ڵام به ناهه‌ق خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌لارێدا براو به‌زه‌بری هێز و چەک سه‌رکوتکرا.
هاتنه مه‌یدانی ئه‌م جاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان، له‌به‌شه جیاجیاکاندا ( مامۆستایان، کارمه‌ندان، کرێکاران وخانه‌نشینان و خاوه‌نپێداویستیه تایبه‌تیه‌کان و هه‌ندێ له‌به‌شه‌کانی پۆلیس و پێشمه‌رگه..)، سه‌راسه‌ی خۆی نیشاندا‌و سنوری ناوچه‌کانی یه‌کێتی بۆ ناوچه‌کانی پارتی به‌زاند، ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ڕۆژانه له‌میدیاکانه‌وه، له‌سه‌ر بژێوی ژیانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکیش له خواست و داواکاریه‌کانیان، هیچ مه‌جالی بۆ ئه‌وه نه‌هێشتۆته که‌خۆشباوه‌ڕیه‌ک به‌حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هه‌بێت. هاوکاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی خێزانه‌کان، له‌ژن و مناڵ و لاوان، که‌به‌رئه‌نجامی کارنامه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تاڵانچی و ئینسانکوژو بێده‌ربه‌سته‌یه به‌ژیانی خه‌ڵک.
وه‌رن با پێکه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار‌و که‌مده‌رامه‌ت به‌رز ڕاگرین و ده‌نگی هاوپشتی جیهانی بۆ داواکانیان ڕاکێشین.
ئێمه له‌رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، داوا له هه‌موو که‌سانی ئازادیخواز‌و خه‌مخۆر به‌مافه به‌رهه‌قه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین به‌شداری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه بکه‌ن له‌به‌رده‌م حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له له‌نده‌ن.
هاتن بۆ هه‌مووانه
به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم
23 Buckingham Gate, London, SW1E 6LB
کات: رۆژی 17-2-2016
کاتژمێر 1 بۆ2 ی پاش نیوەڕۆی
نزیکترین ئێستگای شەمەندەفەری ژێر زەوی : ST. JAEMS’S Park یان Victoria Station
رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به هه‌ردوو ژماره‌ی:07476204121 یان 07577781626
ئوسترالیا:
شەممە ٢٠-٢-٢٠١٦ سەعات یەکی پاش نیوەرۆ
بانگەواز بۆ خۆپیشاندان… ئوسترالیا
جاریکی تریش بەشی زۆری کۆمەڵانی خەلکی کوردستان ، لە دژی دەسەلاتداران ،کە موجەو کری نادەنو جەندین خزمەتگوزاری تریش جیبەجی ناکەن ،ئەمە جگە لە پیشیلکاری سیاسی تر، دەستیان داوەتەوە نارەزایەتی جوراوجور.بیگومان ئەم بیمافی و نارەزایەتی یەکانە لە کاتیکدایە کە ٥ ساڵ تێپەر دەبێ بەسەر یادی خۆپیشاندانە جەماوەری یەکەی ١٧ شوباتی ٢٠١١ کە دوای کوشتنی چەند کەس لە لایەن هیزی جەکداری دەسەڵاتەوەو بە سەرکوتو بەلینی بی بنەما کۆتای‌یان پیهینا بی ئەوەی یەک خواستی جەماوەر جیبەجی بکەن و هاوکات وەزعی ئابوری و کۆمەلایەتی خەلکی زۆر سەختر بوتەوە کە گەیشتوتە ئەوەی ٦ مانگە موجەو کری نەدراوە بە کارمەندانو کریکاران و..هتد
بەم بونەیەوە دەستەی بەرگری لە مافەکانی خەلکی کوردستان- سدنی بانگەوازی هاووڵاتیانی کوردستان لە شاری سدنی دەکات بۆ خۆپیشاندانیکی هیمنانە لەبەردەم نوسینگەی نوینەرایەتی حکومەتی هەریم بۆ سەرکۆنە کردنی ئەم هەموبیمافی یە.وە بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی و داواکانی خەلک بە پیی کات‌و شوینی خوارەوە:
شەممە ٢٠-٢-٢٠١٦ سەعات یەکی پاش نیوەرۆ
Corner Memorial Ave and Northumerland st –Liverpool
فینلاند:
رۆژی هه‌ینی به‌رواری 20 / 2 / 2016 ، كاتژمیر چواری پاش نیوه‌رۆ له ته‌نییشت په‌رله‌مان
پشتگیریكردن له خواسته‌كانی خه‌لكی كوردستان ئه‌ركی ئینسانیمانه!
دروستكردنی قه‌یران و شكانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌سه‌ر خه‌لكی سته‌مدیده‌و به‌شمه‌ینه‌تی كوردستاندا بووته نه‌ریتێكی باو به‌رده‌م، به‌جۆریك كه به‌ته‌واوی مانا ته‌نگی به ژیان وگوزه‌رانی خه‌لك هه‌لچنیوه. نه‌بوونی كار‌و فراوانبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌دانی موچه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان بووته شیوازیكی به‌رده‌وامی سته‌مكارانه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم دژ به‌خه‌لكی كوردستان. ئه‌و بارودۆخه به‌شیَوه‌یه‌ك ئه‌و خه‌لكه‌ی نائومیدو بێهیواكردوه كه ناچار به‌نرخی یاریكردن به ژیان وچاره‌نووسی خۆیان ریگه‌ی هه‌نده‌ران ده‌گرنه‌به‌رو پۆل پۆل له‌ئاو رِوباره‌كاندا ده‌خنكێن وده‌بنه قوربانی سیاسیه‌تیك كه ئه‌م حكومه‌ته دژ به خه‌لكه‌كه‌ی گرتوویه‌ته به‌رو دریژه‌ی پیده‌دات. ئه‌مه له‌كاتیكدا كه شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌لكی كوردستان به‌رده‌وام له زیادبوون و فراوانبوونه‌وه‌دایه. بۆیه جیَگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر ئینسانیكی ئازادیخواز‌و به‌ده‌ربه‌ست سه‌باره‌ت به‌ژیان وگوزه‌رانی ئه‌و خه‌لكه هه‌لویستی خۆی نیشان بدات و ده‌نگی خۆی بخاته پاڵ ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان له‌پێناو پشگیریكردن له‌ماف و ئازادیه‌كانیاندا، له پیناو ده‌سته‌به‌ركردن خواستی موچه‌و بژێوی ژیانیكی شاسیته‌و خزمه‌تگوزاریه‌كانیان. له پییناو شانخالیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌لاته سه‌باره‌ت به شه‌پولی ئاواره‌بوون وگیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان ئینساندا له روبارو ده‌ریاكاندا ته‌نیا له دوو مانگی رابردودا. بۆیه فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له فینلاند بانگه‌وازتان ده‌كات بۆ ناره‌زی ده‌ربرین دژ به‌و حكومه‌تة نابه‌رپرس وناشایسته‌ی هه‌رێم كه‌یاری به‌ژیان وكه‌رامه‌تی خه‌لكی كوردستان ده‌كات، بینه ده‌نگ و ناره‌زایه‌تی و بیزاری خۆمان ده‌ربرین و ده‌نگی خۆمان بگه‌یه‌نین به حكومه‌تی فینلاند دووپاتی ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه ئیمه هاولاتیانی ئه‌و ولاته له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو سته‌م و ناعه‌دالی و نابه‌رابه‌ریه ناچار به رووكردنه ئه‌م ولاتانه‌بووین، بۆیه هاوكات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه پێ له‌سه‌ر مافی په‌نابه‌ریمان داده‌گرین داواكاریشین كه بیده‌نگ نه‌بن دژ به‌و بارودۆخه‌و هه‌لویستیك بنووین له به‌رامبه‌ر حكومه‌تیك كه له‌هیچ ئاستیكدا به‌رپرسیاریه‌تی نه‌خستووه‌ته سه‌رشانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی هاولاتیانیدا! خۆپشحالین به به‌شداربوونتان له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌دا كه رۆژی هه‌ینی به‌رواری 20 / 2 / 2016 ، كاتژمیر چواری پاش نیوه‌رۆ له ته‌نییشت په‌رله‌مان، به‌رامبه‌ر ( Mannerheiminaukio ) رِووبه‌رِووی سۆكۆس( ( Sokos بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره ته‌لفونانه‌وه 0440464905 _ 0407638892
فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له فینلاند
فینلاند:
بەروار: یەکشەمە ٢١.٢.٢٠١٦
لە پێناو بەهێز کردنی نارەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستاندا!
ناونیشانی سیمینارێکە کە لە لایەن کۆمیتەی فنلاندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانەوە بۆ هەریەک لە کادرانی حیزب (ئاڵا فەرەج و براهیم حسین ) ساز ئەکرێت
! ئامادەبوونتان مایەی گەرمو گور را‌گرتن و بەهێزکردنی باسەکەیە
بەروار: یەکشەمە ٢١.٢.٢٠١٦ کاتژمێر ٥ی ئێوارە شوێن: کۆنتوڵا لاهیۆ ئەسێما ئەدرێس: Keinulaudankuja 4 C حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان کۆمیتەی فنلاند بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی: ئاڵا فەرەج برایم حسین ٠٤٤٩٧٧٠٧٧٦ ٠٤٤٩٨٧٠٧٨٨