دەربارەی جاسوسیکردنی ئاسایشی سلێمانی بەسەر هەڵسوراوانی نارەزایەتیە جەماوەریەکانەوە.
ڕۆژی ٨ ی شوبات ده‌سته‌ی ناڕه‌زایه‌تی خەڵک، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیان سازدا، سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌ی حكومه‌ت بۆ نانبڕینی خه‌ڵك له‌ژێر ناوی ’’پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‘‘ دا. وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان هێزه‌كانی ئاسایش سه‌ره‌تا ویستیان پێش به كۆبوونه‌وەکە بگرن، به‌ڵام زانیان سوربوونی هه‌ڵسوڕاوانی ده‌سته‌كه و به‌شداربووان پێشی پێناگیرێت، ناچار كۆڵیان دا. هه‌ر له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكیه‌وه كه‌وتنه چاودێریكردنی خه‌ڵك و هه‌ڵسوڕاوان.
به دوای ته‌واوبوونی كۆنگره‌كه‌دا، چه‌ند كه‌سێكی ئاسایش به جلی مه‌ده‌نی و به ئۆتۆمۆبیل دوای چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێك كه‌وتن و هه‌ڵسوڕاوانی ده‌ستەی ناڕه‌زایەتی خه‌ڵكیان خستبووه ژێر چاودێریه‌وه، بە ئۆتۆمۆبیلێكی جۆری مازدا، ژماره (20255) كه دوو كه‌سی تێدا بوو، ناویان لای ئێمه هه‌یه.
ئێمه له كاتێكدا كه جه‌ماوه‌ری توڕه و ناڕازی له‌م كار و ڕه‌فتارانه‌ی ئاسایش و ده‌زگا جاسوسیه‌كان ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه، لەهەمان کاتدا ڕایئه‌گه‌یه‌نین كه ده‌ست له‌م كارانه هه‌ڵبگرن.
ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی كوردایه‌تی نان و موچه‌ی خه‌ڵك ئه‌بڕێت و به خه‌یاڵی خۆی ئه‌شیه‌وێت به سه‌ركوت و چاوسوركردنه‌وه پێش به ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بگرێ به‌ڵام ئه‌بێ باش بزانن كه برسیكردنی خه‌ڵكی ده‌سته‌نگ و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی سك هه‌ڵگوشین، نه‌فره‌ت و توڕه‌یی خه‌ڵكی گه‌یاندۆته لوتكه و به‌م ڕه‌فتارانه نەک پێشی پێ ناگیرێت و بەڵکو تورەیی خەڵک زیاتر دەکات، سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ جه‌ماوه‌ری ناڕازی ئه‌بێت.
١٠ ی شوباتی ٢٠١٦