ڕونکردنەوەیەک بۆ چاپی ئەم بەڵگەنامەیە:
بەڵگەنامەی “مافە گەردونەیەکانی ئینسان” لەلایەن کۆرشی مودەڕەسیەوە نوسراوە، پاشان لەیەکەمین کونفرانسی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران-حکمەتیستدا وەک یەکێک لەبەڵگەنامەکانی ئەم حزبە پەسەندکراوە. دواتر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق لەسالێ ٢٠٠٤دا پەسەندی کردووە. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ئەم بەڵگەنامەیەی لەکۆنگرەی یەکەمی خۆیدا بەهەندێ دەستکاریەوە، پەسەندکردووە.
پێشەکی:
کۆمەڵگا ده‌بێ ئازادی ئینسان زامن بكات. ئازادی به‌مانای ئازادی له‌ده‌ست سه‌ركوت‌و ئیستبدادی سیاسی، ئازادی لهكۆتو یه‌خسیریی ئابووری، ئازادی لهئهسارهتی فیكریی، ئازادی بۆ موماره‌سه‌كردنی ئه‌بعاده جیاجیاكانی ژیانی ئینسانی، ئازادی بۆ شكۆفایی توانای داهێنه‌رانه‌ی ئینسان‌و ئازادی لهمومارهسهركردنی ئه‌بعاده مه‌زنه‌كانی سۆزی ئینسانی.
كۆمه‌ڵگا ده‌بێ زامنكه‌ری یه‌كسانی ئینسانه‌كان بێت. یه‌كسانی نه‌ك ته‌نها به‌مانای یه‌كسانی له‌به‌رامبه‌ر یاسادا به‌ڵكو به‌مانای یه‌كسانی لهبههرهمهندبوون لهئیمكاناتو نیعمه‌ته ماددی‌و مه‌عنه‌وییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، یه‌كسانی لهحورمهتو به‌های هه‌موو ئینسانه‌كان له‌چاوی كۆمه‌ڵگادا.
به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی جیهان نهلهئازادی به‌هره‌مه‌ندن‌و نه‌ده‌ستیان به ئیمكانات‌و نیعمه‌ته ماددی‌و مه‌عنه‌وییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌گات كه‌هه‌ر خۆیان خوڵقێنهرین. چاره‌نووسی ژیانی ماددی‌و مه‌عنه‌وی ئینسان به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌رهه‌مهێنانی قازانجه‌وه. چه‌وسانه‌وه‌و كۆیلایه‌تی ئابووری جه‌ماوه‌ری فراوانی ئینسانه‌كان یاسای زاڵه به‌سه‌ر جیهانداو پێداویستییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی قازانج‌و هێشتنه‌وه‌ی سه‌دان ملیۆن ئینسان لهوهزعێكدا كه‌بتوانێت قازانج بۆ سه‌رمایه به‌ده‌ستبێنێ، مه‌نتقی نیزامی سه‌رمایه‌دارییه. ههژاریو نه‌داری، ههڵاواردنو نایه‌كسانی، ئیستبداد‌و سه‌ركوتی سیاسی، نهزانیو خورافه‌و دواكه‌وتوویی كه‌لتووری، بێكاری، بێخانهولانهیی، نائه‌منیی ئابووری‌و سیاسی، فه‌سادو تاوانكاری، ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌و موسیبهتو بێبهشییانهن كه هه‌موو رۆژێك سه‌رله‌نوێ له جه‌رگه‌ی سه‌رمایه‌داری مۆدێرنی ئه‌مڕۆدا، وه‌كو به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئه‌م نیزامه، ده‌مه‌زه‌رد ده‌بنه‌وه‌و به‌رهه‌م ده‌هێنرێنه‌وه.
ئازادی ئینسان له‌روانگه‌ی بۆرژوازییه‌وه، له‌بنه‌ڕه‌تدا، ئازادی چه‌وساندنه‌وه‌و چهوساوهبوونه. له‌و جێگایه‌شدا كه‌باسی مافی مرۆڤ ده‌هێنرێته ئاراوه له‌باشترین حاڵه‌تدا كۆمه‌ڵێك مافی سیاسی مهرجدارو به‌رته‌سك وێنا ده‌كرێت كه به‌هره‌مه‌ندبوون لێیان بۆ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كهدهیانگرێتهوه ئیمكانی نییه. ئازادی‌و یه‌كسانی ناكۆكه له‌گه‌ڵ یه‌خسیریی ئابووریدا. مافه‌كانی مرۆڤی نیزامی سه‌رمایه‌داری بهبێدهنگهكردن له‌م ڕاستییه ناتوانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ئینسان بێت. جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ زامنكه‌ری ئازادی‌و یه‌كسانی ئینسانه‌كان نییه. ئامڕازی به‌رگرتن به یاخیبوونی خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و یه‌كسانیخوازه. ئامڕازێكه بۆ به‌رگرتن لهرۆچوونی سه‌رنجی خه‌ڵك‌و بیرمهندانو ئازادیخوازان به‌لای ڕه‌هه‌نده قووڵتره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ‌و ده‌رك كردنی ناكۆكی نێوان مافه‌كانی ئینسان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق کوردستان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی مافه جیهانداگره‌كانی ئینسان دیدێكی رۆشن له‌باره‌ی بنه‌مای مافه‌كانی ئینسانه‌وه ده‌خاته ڕوو. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق کوردستان ئه‌م مافانه به مافی هه‌موو ئینسانه‌كان ده‌زانێت له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی جیهانداو له‌پێناوی وه‌دیهێنانیاندا تێده‌كۆشێت.
له‌ئیستادا كهكۆمهلگای کوردستان وناوچەکە به‌قۆناغێكی سه‌خت و پرئالوگوردا تێدهپهڕێتو جەنگ و نائارامی، ماڵ وێرانی و ئاوارەیی بەکۆمەڵ وگێژاوی سیاسی باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا كێشاوه، لەدۆخێکی ئاوا‌شدا تێكڕای مافه سه‌ره‌كییه‌كانی ئینسان ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی دڕندانه بۆته‌وه‌و ته‌نانه‌ت خودی ئینسانیش به‌رده‌وام له‌مه‌ترسیدایه. دوای 35 ساڵ له‌ده‌سه‌لاتی خوێناوی نیزامی بهعسو ده‌ستورو یاسا دژه ئینسانیه‌كانی، هاوکات بەدوای جەنگی دوومی کەنداو وپێکهاتنەوەی دەوڵەتی تازەی عێراق وداسەپاندنی دەستورێکی قەومیو ئیسلامی وپێوە لكاندنەوەی کوردستان بەم دەوڵەتەوە، لەسەرو ئیرادەو بڕیاری خەڵکی کوردستانەوە، لەکاتێکدا کەحزبە بۆرژوا قەومی وئیسلامیەکانیش لەهەوڵی داڕشتنەوەو ئامادەکردنەوەی دووبارەی ڕەشنوسی دەستوری هەرێمدا، مەسەلەی ماف‌و ئازادیەکانی ئینسان لەکوردستان لەڕوانگەی بەرژەوەندیەکانی کرێکاران و زۆرینەی هاولاتیانەوە، هێناوەتە ڕیزی پێشەوە، ڕاگه‌یاندنی مافه سه‌ره‌كییه‌كانی ئینسان له هه‌لومه‌رجی ئیستای کوردستان‌و ناوچەکەدا گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و به‌لگه‌نامه‌یه‌كی گرنگه بۆ به‌هێز كردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز‌و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌پێناو كوتایی هێنان به‌م ههلومهرجهو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و سیستمێك كه تیایدا ئازادی‌و یه‌كسانی لهقووڵترینو فراوانترین ئاستی فهردیو كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌دیبێنێت.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كهبهندهكانی مافه گەردونیەكانی ئینسان به‌مافی حاشاهه‌ڵنه‌گری خه‌ڵك دهزانێتو به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ڕاگه‌یاندنی جمهوری سۆسیالیستی هه‌موو ئه‌م مافانه وه‌كو بناغه‌ی یاسا‌و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگا پەیڕەوی لێدەکات.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی کوردستان هه‌موو حیزبه سیاسیهكانو هه‌موو خه‌ڵكی کوردستان و جیهان بۆ پشتیوانی جدیی له‌م به‌یاننامه‌یه بانگه‌واز ده‌كات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٥/٥/٢٠١٥
به‌یاننامه‌ی مافه گەردونیەكانی ئینسان
ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه مافه گەردونی و حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانی ئینسانه. هیچ یاسا، سیاسهتو ڕێوشوێنێكی كۆمه‌ڵگا نابێت ماف‌و به‌نده‌كانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه پێشل بكات. نابێت هیچ كه‌سێك یان به‌شێكی كۆمه‌ڵگا له‌هیچ یه‌كێك له مافه‌كانی نێو ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه مه‌حروم یان هه‌ڵاوارده بكرێت. دهوڵهتو ئۆرگانه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ریانه كهوهدیهاتنی ماف‌و به‌نده‌كانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه زامن بكه‌ن.
١/- ژیان سه‌ره‌تاییترین مافی ئینسانه. ده‌بێ لهشو گیانی ئینسانه‌كان له هه‌رجۆره ده‌ستدرێژییه‌ك پارێزراوبێت.
٢/ چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان قه‌ده‌غه‌یه. كاری به‌كرێ، كه‌بناغه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسانه له‌دنیای ئه‌مڕۆدا، وه هه‌ر جۆره یهخسیریو كۆیلایه‌تی‌و بێگارییهك له‌هه‌ر به‌رگێكدا بێت‌و به‌هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه بێت قه‌ده‌غه‌یه.
٣/ كار چالاكی ئازادانه‌و داهێنه‌رانه‌ی ئینسانه. هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌توانای داهێنه‌رانه‌ی فیكری‌و عه‌مه‌لی خۆی پهرهپێبداتو بیخاته‌گه‌ڕ.
٤/ هه‌موو كه‌سێك به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌وری ئه‌و له‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا بۆی هه‌یه له‌و نیعمه‌ته ماددی‌و مه‌عنه‌وییانه به‌هه‌رمه‌ند بێت كه‌له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه. هه‌موو ئینسانه‌كان مافی یه‌كسانیان هه‌یه بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له‌و نیعمه‌ته ماددی‌و مه‌عنه‌وییانه‌ی كه‌له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
٥/ هه‌موو ئینسانه‌كان مافی به‌هره‌مه‌ند بوون له‌كاتی پشوو، ڕابواردن، ئاسایش‌و ئه‌منیه‌تیان هه‌یه. هه‌موو كه‌سێك مافی هه‌یه كه‌له خانه‌ولانه‌ی گونجاوو له‌پێویستییه‌كانی ژیانێكی نۆرماڵی كۆمه‌ڵگای ئه‌م سه‌رده‌مه به‌هره‌مه‌ندبێت.
٦/ هه‌موو منداڵێك مافی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر، ئاسووده‌و داهێنه‌رانه‌ی هه‌یه. زامنكردنی خۆشگوزهرانیو به‌خته‌وه‌ریی هه‌ر مناڵێك، به‌ده‌ر له‌وه‌زعی خێزانه‌كه‌ی، له‌ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگایه. هه‌موو مناڵان‌و تازه‌لاوان ده‌بێ لهستانداردێكی چونیه‌كی خۆشگوزهرانیو ئیمكاناتی گه‌شه‌ی ماددی، له‌به‌رزترین ئاستدا، به‌هره‌مه‌ندبن.
٧/ هه‌موو كه‌سێك، به‌بێ قه‌یدوشه‌رت، ئازاده له‌وه‌ی كه‌هه‌ر بیروباوه‌ڕێكی هه‌بێت، وه ئازاده له‌وه‌ی كه‌ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ی به‌شێوه‌ی نووسین، شه‌فه‌هی، هونه‌ری، یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكه، چ به‌شێوه‌ی فه‌ردی بێت یان ده‌سته‌جه‌معی، ده‌رببڕێت. ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌موو شتێك‌و هه‌موو لایه‌نه سیاسی، كلتوری‌و ئهخلاقیو ئایدۆلۆژییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی دهربڕینو مانگرتن به‌شێوه‌ی فه‌ردی بێت یان به‌كۆمه‌ڵ مافی بێقهیدوشهرتی هه‌موو كه‌سێكه. هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت هه‌ر حیزب‌و ڕێكخراوێك پێك بهێنێت وه یان بچێته ناو ئه‌م دامه‌زراوانه‌وه.
٨/ هه‌موو ئینسانێك مافی خۆیه‌تی كهحورمهتو شه‌خسییه‌تی هه‌بێت. هه‌رجۆره تۆمه‌تباركردن‌و بێحورمهتیهك به‌ئینسانه‌كان قه‌ده‌غه‌یه. هه‌رجۆره بانگه‌شه‌كردنێك بۆ به‌سووك ته‌ماشاكردن یان پایه به‌رزكردنی دینێك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، قه‌ومێك، نهژادێكو جنسێك قه‌ده‌غه‌یه.
٩/ پشکنینی بیروباوه‌ڕو سه‌پاندنی بیروباوه‌ڕ قه‌ده‌غه‌یه. هه‌موو كه‌سێك ئازاده له‌وه‌ی كهبۆچوونو بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆی ڕانه‌گه‌یه‌نێت. هه‌رجۆره هاندانێكی خه‌ڵكی‌و هه‌ڕه‌شه‌كردنێك له‌دژی ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی بۆچوونی كه‌سه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
١٠/ به‌شداریكردنی ڕاسته‌وخۆ وبه‌رده‌وام له‌مه‌سه‌له‌ی حوكمڕانیدا مافی هه‌موو كه‌سێكه. بهرپرسو ده‌زگا دهوڵهتیهكانو دامه‌زراوه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان ههرلهسهرهوه تاخواره‌وه ده‌بێ هه‌ڵبژێردراوی ده‌ستی خه‌ڵكی بن. خه‌ڵكی مافی هه‌ڵبژاردن‌و وه‌لانانی هه‌موو بهرپرسو پۆستێكی سیاسی‌و ئیداری‌یان هه‌یه له‌وڵاتدا. هه‌موو كه‌سانی گه‌وره‌ساڵ له‌مافی ده‌نگدانی گشتی به‌هره‌مه‌ندن‌و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه‌خۆیان بۆ هه‌ر ده‌زگاو ئۆرگانێكی نوێنه‌رایه‌تی وه‌یان گرتنه‌ده‌ستی هه‌ر پۆست‌و پله‌یه‌ك هه‌ڵبژێرن.
١١/ دەوڵهتو ئۆرگانه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كاروبار یان به‌پرسه جیاجیاكان، خۆبه‌خۆ هیچ مافێكیان له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكیدا، چ وه‌ك تاك یان وه‌ك كۆمه‌ڵ نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌خه‌ڵكی ڕاشكاوانه ئه‌م مافه‌یان به‌وان دابێت.
١٢/ دهوڵهتو نیزامی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا ده‌بێ به‌ته‌واوی غه‌یره دینی‌و غه‌یره قه‌ومی بێت. هه‌رجۆره یارمه‌تیدانێكی ده‌وڵه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر دینێك یان به‌خشینی هه‌رجۆره ناوهڕۆك یان سه‌رچاوه‌یه‌كی دینی، قه‌ومی، یان نه‌ته‌وه‌یی به‌یاساكان قه‌ده‌غه‌یه. هه‌رجۆره ئاماژه‌كردنێك بۆ دین، قه‌وم یان نه‌ته‌وه‌ی تاكه‌كان له‌یاساكاندا وه‌یان له‌به‌ڵگه‌نامه ناسنامهییو ئیداریه‌كانی په‌یوه‌ست به‌وانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
١٣/ دیندار بوون یان بێدینی، به‌بێ هیچ قهیدو شه‌رتێك ئازاده. دین لهدهوڵهتو په‌روه‌رده‌و فێركردن جیایه. هه‌رجۆره گوشارێكی فیزیكی‌و نه‌فسی بۆ قبووڵكردنی دین قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ڵبژاردن یان هه‌ڵنه‌بژاردنی دین مه‌سه‌له‌ی گه‌وره‌ساڵانه. مناڵان‌و تازه‌لاوان ده‌بێ پارێزراوبن له‌هه‌رجۆره دهستدرێژیهكی ماددی‌و مه‌عنه‌وی دین‌و دامه‌زراوه دینیه‌كان. ڕاكێشانی كه‌سانی غه‌یره گه‌وره‌ساڵ بۆ ناو گروپه دینی‌و ڕێوڕه‌سمو شوێنه دینیه‌كان قه‌ده‌غه‌یه. وتنه‌وه‌ی وانه دینیه‌كان، ئه‌حكامه دینیه‌كان وه‌یان لێكدانه‌وه‌ی دینی مه‌سه‌له‌كان له‌خوێندنگاو دامه‌زراوه تهعلیمیهكاندا قه‌ده‌غه‌یه.
١٤/ دیاریكردنی دینی ڕه‌سمی، وه زمانی ڕه‌سمیی ئیجباری، قه‌ده‌غه‌یه.
١٥/ له‌ش ساغیی، مافی هه‌موو تاكێكهو هه‌ركه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌له هه‌موو ئیمكاناته‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ بۆ پاراستنی خۆی لهزیانو نه‌خۆشیه‌كان بههرهمهندبێتو سود له‌ئیمكاناتی كۆمه‌ڵگا له‌بواری تهندروستیو چاره‌سه‌ردا وه‌ربگرێت.
١٦/ به‌هره‌مه‌ند بوون له ژینگه‌یه‌كی پاك‌و ئاسووده مافی هه‌موو ئینسانێكه.
١٧/ تێكهڵاوبوونو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی مافی هه‌موو ئینسانێكه. هه‌رجۆره جیاكاری‌و مهحرومكردنێكی تاكه‌كان له‌ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌رفه‌تی تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا قه‌ده‌غه‌یه.
١٨/ لێكۆڵینه‌وه‌و ئاگاداربوون له راستیه‌كان له‌باره‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه مافی هه‌موو كه‌سێكه. سانسۆركردنو كۆنترۆڵكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌خرێته به‌رده‌ستی هاووڵاتیان قه‌ده‌غه‌یه.
١٩/ خوێندن مافی هه‌موو كه‌سێكه. هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌له ئیمكاناته‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ بۆ بردنه‌سه‌ری ئاستی زانست‌و شاره‌زایی خۆی وه‌یان ئاشنابوون بهدهسكهوته فیكری‌و عه‌مه‌لیه‌كانی مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌می خۆی به‌هره‌مه‌ندبێت. ده‌ستڕاگه‌یشتن به هه‌موو ئه‌و ئیمكاناته تهعلیمیانهی كه‌له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌و سوودوه‌رگرتن لێیان مافی هه‌موو كه‌سێكه.
٢٠/ هه‌موو ساڵمهندێك، مافی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر، داهێنه‌رانه‌و ئاسووده‌ی هه‌یه. هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌له قۆناغی ساڵمهندیدا، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئاستی ماددی خۆی، له‌باشترین ئیمكانی مه‌عیشی، تهندروستیو عیلاج به‌هره‌مه‌ند بێت. زامنكردنی ئه‌م مافانه بۆ ساڵمه‌ندان له‌ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگایه.
٢١/ ئازادی بێقهیدوشهرتی نیشته‌جێبوون، سه‌فه‌ركردن‌و شوێن گۆڕكێ مافی هه‌موو كه‌سێكی گه‌وره‌ساڵه. هه‌موو كه‌سێك به‌بێ هیچ قه‌یدوشه‌رتێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بۆ هه‌ر وڵاتێك سه‌فه‌ر بكات وه‌یان له هه‌ر وڵاتێك ئیقامه وه‌ربگرێت.
٢٢/ هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ به قبووڵكردنی ئه‌ركه حقوقیهكانی هاووڵاتی، ببێته هاووڵاتی كۆمه‌ڵگا.
٢٣/ ژیانی تایبه‌تی تاكه‌كان، شوێنی ژیان، نامه‌و نووسراوو موكالهماتی تاكه‌كان پارێزراوه له هه‌ر جۆره ده‌خاله‌تێك له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه بێت.
٢٤/ هه‌موو كه‌سێك له‌هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگیدا بێقه‌یدوشه‌رت ئازاده. دانانی هه‌رجۆره شهرتو شروتێكی ره‌سمیی یان تهلمیحی له‌سه‌ر جلوبه‌رگ پۆشینی خه‌ڵكی له شوێنه گشتیه‌كاندا، چ ژن‌و چ پیاو، قه‌ده‌غه‌یه.
٢٥/ هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌شداری شه‌ڕ یان هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی نه‌كات كه له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئو بیروباوه‌ڕی ئه‌ودا ناكۆك بێت.
٢٦/ به‌رقه‌راركردنی په‌یوه‌ندی ئازاد‌و دڵخوازانه‌ی جنسی مافی حاشا هه‌ڵنه‌گری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نی كامڵبوونی جنسی. په‌یوه‌ندی جنسی دڵخوازانه‌ی كه‌سانی گه‌وره‌ساڵ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تی خۆیانه‌و هیچ كهسو هیچ ده‌سه‌ڵاتێك مافی لێوردبوونه‌وه‌و ده‌خاله‌تكردن وه‌یان ئاشكراكردنی گشتیی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی نییه.
٢٧/ په‌یوه‌ندی جنسیی كه‌سانی گه‌وره‌ساڵ (سه‌رووی ته‌مه‌نی قانوونی كامڵبوون)، له‌گه‌ڵ كه‌سانی ژێر ته‌مه‌نی قانوونی، ئه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی خۆشیان بێت قه‌ده‌غه‌یه.
٢٨/ قازیهكانو دادگاكان‌و سیستمی قه‌زایی له‌ڕووی حقوقیه‌وه سه‌ربه‌خۆن. هه‌ڵبژاردن‌و لابردنی قازیهكانو ئه‌ودوای به‌رپرسانی قه‌زایی مافی خه‌ڵكه.
٢٩/ به‌رپاكردنی دادگا تایبه‌ته‌كان قه‌ده‌غه‌یه. ده‌بێ هه‌موو دادگاییكردنه‌كان به‌شێوه‌ی ئاشكرا به‌رپا بكرێن.
٣٠/ هه‌موو تاكه‌كان له‌به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌كسانن. هیچ بهرپرسو كه‌سێك حه‌صانه‌ی قانوونی نییه. هه‌موو كه‌سێك به‌بێ هیچ قه‌یدوشه‌رتێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له دادگا ئاساییه‌كاندا داوا له‌دژی هه‌ر به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی تۆمار بكات.
٣١/ هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه شایه‌تی له‌دژی خۆی نه‌دات وه‌یان ئیعتراف نه‌كات.
٣٢/ له‌هه‌موو دادگاییكردنه‌كاندا فه‌رز له‌سه‌ر بێتاوانیی تۆمه‌تباره. به‌هره‌مه‌ندبوون له ئیمكاناتی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردنی مونسیفانه مافی هه‌موو كه‌سێكه. هه‌ر جۆره ئه‌شكه‌نجه، ترساندن، سووكایه‌تی‌و گوشار دانانێكی فیكری‌و نه‌فسی له‌سه‌ر كه‌سانی ده‌ستگیركراو، تۆمهتبارانو حوكمدراوان به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه‌و په‌نابردن بۆ ئه‌م كارانه به تاوانی جینائی ده‌ژمێردرێت. به‌ده‌ستهێنانی ئیعتراف له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و ته‌ماح پێدانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
٣٣/ سزای ئیعدام‌و به‌ندی هه‌میشه‌یی یان هه‌ر جۆره سزایه‌ك كه ده‌ستدرێژی تیا بێت بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی تاكه‌كان له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا قه‌ده‌غه‌یه.