کابینە کەی سودانی سەرتایی دەورەکی تازەیە لە راوروتی خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش!

وەستامەهدی

عێراقی دوای هەڵبژادنی پێشوەخت ،دەورەیەکی تازەیە لە ئیدامەدان بە سیاسەتی بەشبەشێنە ،ئەمجارە سیاسەتی بەشبەشێنە هەرتەنها لە چوارچێوەی ئەحزابی بۆرجوازی بەشدار لە سیستەمی سیاسیسدا نییە،تەوافوقێکی ئیقلیمی ونێودەوڵەتیش لەم کابینە تازەیەی کە دوای ساڵێك لە هەڵبژاردن خەریکە دەچێتە بواری دەست بەکاربونەوە بە سەرۆکایەتی سودانی وعبدالەتیف هەیە،ئەم سیناریۆیە تازە نییە بەنسبەت وڵاتە ئیمپریالتستەکانەوە ،ئەمجارەیان تەوەجوهی وڵاتانی ئمپریالیزم ئەوەیە بەهەر نرخێك بێت فەزایەکی ئامن بۆکۆمپانیاکانیان برەخسێنن تا لەعێراق درێژە بەسەرمایەگوزاری بدەن ،رەخساندنی هەلومەرجیکی ئارام بۆسەرمایەگوزاری لەعیراق واتە درێژەدانە بە بێبەشکردنی چینی کرێکار وخەڵکی بەشمەینەت لە ژیانێکی شایستە بەئینسانی ئەم سەدەمە،ئەم هەنگاوەتازە یە سەرای ئەوەی هەندێ لە هێزەسیاسیەکان پێشرەویان کردوە وهەندێکیشیان پاشەکشەیان کردوە وجۆرێك لە پاشەکشەی بە خرۆشانی خەڵکی نارازی کردووە ،بەڵام لەجەوهەردا ناکۆکی و قڵەشتی نێوان بۆرجوازی عێراق وەك خۆی ماوەتەوەو ،نارەزایەتی خەڵك لەجاران زیاترە،بۆیە دەخاڵەتی ئیمپریالیزم بۆدورستکردنی سەقامگیری سیاسی ناتوانێت جواب ئەوزاعی سیاسی وئیقتیسادی وکۆمەڵاتی خەڵکی عێراق بداتەوە ،داهێنانی تازە لە سیتەمی ئیداری وەك ئەوەی کە رۆژی ٢١/١٠/٢٠٢٢ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، عێراق دادگای بازرگانی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە ئابورییەکانی وڵات و پاڵپشتی کردنی وەبەرهێنەرانی بیانی و رەخساندنی ژینگەیەکی بارزگانی گونجاو کردووەتەوە.ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، شاندێکی یاسایی بە سەرۆکایەتی فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دادگا بارگانییەکان لە سیدنی پایتەختی ئوستورالیا کردووە.

باسی لەوەشکردووە، دادگای بازرگانی بە مەبەستی پەرەپێدانی یاسای بازرگانی و بەرەوپێشچوونی بازرگانی لە وڵات و راکێشانی وەبەرهێن و بازرگانی بیانی بۆ کارکردن لە عێراق و هەبوونی دادگایەکی تایبەت بە کێشە بازرگانییەکان دامەزراندووە.

هاوکاتیش رێکخراوی کاری نێودەوڵەتیو سندوقی قەرزی دەولیش کە هاوکارن بۆسیناریۆی دامەزاردنی فەزایەکی ئارام ودابین کردنی ئەمنیەت بۆگەشەپێدانی ئابوری .ئەم سیناریوتازەیەی بۆرجوازی عێراق بەهاوبەشی لە گەڵ ئمپریالزمی جیهانی بەگشتی بۆتێپەراندنی ئەوقەیەرانەیە کەتوشی نیزامی سەرمەیاداری بووەو دەیانەوێت ئەوقەیەرانە تێپەرێنن و سەرمایەداری لەئەزمەو بنبەستی سیاسی دەرکێشن ،کرێکاران نابێ هیچ چاوەروانیەکیان لە دامەزاراندنی کابینەتازەکەی سودانی هەبێت ئەوان ناتوانن وناشیانەوێت خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی خۆش گوزەران بکەن هەرسیاسەتێك کە هەیەیان گەشە پێدانی ئابوری نیشتیمانییە کە هەرئێستا زۆر بەباشی گەشەی کردوەو لەگەشەدایە کەچی تادێت رێژەی هەزاری و بێکاری رولەزیادبونە ،تاکە رێگە بۆخەڵکی عێراق کوردستان راماڵێنی ئەم سیتمە سیاسییە یەو هاتنەمەیدانی خەڵکە بۆدەسەبەرکردنی سیستەمێك کە جواب خواستی خەڵك بدایەوە.

٢٢/١٠/٢٠٢٢

 

 

Check Also

پێگەی ناسیونالیزمی کورد دوای هەڵبژاردنەکان و بەدیلی تر!!

عەبدوڵا مەحمود هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆتایی هات. بەپێچەوانەی پیشبینی و بانگەشەی لایەنەکان کە …