جه‌مال موحسین
خۆپیشاندان و خرۆشانهكانی ناوخۆی ئێران سه‌ری له ڕادیكاڵیزم و سێكیولاریزم و ئازادیخوازی و هه‌تا چه‌پگه‌رایی له شێوه گشتیه‌كه‌یدا، ده‌رهێناوه. سه‌رباری مه‌ترسی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌م هاتنهمهیدانهی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌ش و ژنان و یاوانی ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز له نمونه‌ی گشتگیر نه‌بوونی خرۆشانهكان، ڕێكخراونهبوونی خه‌ڵك به گشتی، نه‌بوونی ئاسۆ و ئه‌جێندایه‌كی سۆشیالیستی ڕۆشن…..، یه‌كێك له مه‌ترسیه‌كان ده‌ستێوه‌ردانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی ئه‌وروپایه.
هه‌مووان ئاشناین به‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییانه و ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ڕژێم چهینجدا سیاسه‌تی خۆیان هه‌یه و له هه‌ر وڵاته‌شدا پێشتر سیاسه‌تێكیان گرتۆته به‌ر. بۆ نمونه له سوریا پشتی ئه‌فسه‌رانی هه‌ڵهاتوو و سه‌رانی ڕاكردو له ده‌ست ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنی ڕاستیان كرد و ئه‌وه ڕوویدا كه هه‌مووان بینیمان. له لیبیا و یه‌مه‌ن ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆیان گرته به‌ر و تا ئێستاش قه‌تماغه‌ی برینه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته خوێنڕێژیه وا به جه‌سته‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌وه. له وڵاته‌كانی جێماو لە یەکێتی سۆڤیەت به به‌ڕێخستنی ’’شۆڕشی پرته‌قاڵی و په‌مه‌یی‘‘ كه سه‌رئه‌نجام جگه له دانانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی بوكه‌ڵه‌ی ده‌ستی خۆیان له‌لایه‌ك و مه‌ئسات بۆ دانیشتوانی ئه‌م وڵاتانه هیچی تری لێنه‌كه‌وته‌وه. له عێراقیش له پێشدا و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌ڵته‌رناتیڤێكیان له كۆكتێلهكانی سه‌ر به خۆیان پێكهێنا كه دواتر ئه‌م وشكهكهڵهكهی لێكه‌وتۆته‌وه كه ئێستا ئه‌یبینین.
به‌شێك له وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا له ئێستادا هاتوون له‌ژێر ناوی فشاری ئیسلام و مه‌سه‌له‌ی حیجاب و گوایه كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و ئازادیخوازیدا ئاو به ئاشی ئه‌م سیاسه‌ته‌یاندا ئه‌كه‌ن. خۆیان به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی واقعی خه‌ڵكدا هه‌ڵواسیوه. له كاتێكدا سیاسه‌تی ئه‌وان به هیچ كلۆجێك په‌یوه‌ندی به‌م مه‌سه‌لانه‌ی خه‌ڵكه‌وه نییه. وه‌ك ڕۆژی ڕۆشن لای هه‌مووان ڕوونه كه ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا نایانه‌وێ ڕژێمی هاری ئیسلامی و سه‌رمایه به‌هۆی هاتنهمهیدای جوڵانه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌وه بڕوخێ. جوڵانه‌وه‌یه‌ك كه به‌هیچ جۆرێك له ستراتیژ و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه نزیك نییه و سه‌رئه‌نجام ئایندهی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له ڕێی شورا و پێكهاته دهخاڵهتگهرانهوهكانیهوه دیاری بكرێ. هه‌ربۆیه ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا خوازیاری گۆڕانكاریهكن له سه‌ره‌وه و له‌ناوخۆی هێزه‌كانی سه‌ربه چین و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانه‌وه. خۆهه‌ڵواسینی ئه‌وان به ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌ییه‌كانی خه‌ڵك و خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌كانه‌وه له‌و پێناوه‌دایه كه ڕادیكاڵیزمێك ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ی ئێستا له خۆی نیشان داوه به‌ره‌و کاڵبونەوەی بەرن، تا له‌م ڕێیه‌وه زه‌مینه‌سازی بكه‌ن بۆ داتاشینی ئه‌ڵته‌رناتیڤێك له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانه‌وه.
هه‌روه‌ك ئه‌بینین له‌م ماوانه‌ی دواییدا ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا له خۆپیشاندانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌ستیان بردووه بۆ گەورەکردنی دەوری ڕەوتە ڕاستڕه‌وه‌كان و ڕه‌وته پڕۆغهربیهكان، له پێشی هه‌موویانه‌وه سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌كان. ئه‌یانهێننه سه‌ر میدیا زه‌به‌لاحه‌كانی خۆیان تاكو ئه‌م ڕه‌وته له ده‌ره‌وه به‌هێز بكه‌ن. تا به‌مجۆره دۆخێك ئاماده بكه‌ن بۆیان بۆئەوەی له گۆڕانكاریه‌كانی داهاتووی ئێران‌دا نه‌خش و ڕۆڵیان هه‌بێ و پێش به هه‌ر ئاڵوگۆڕێكی كرێكاریانه و به گشتی چه‌پیانه بگرن.
ئه‌وه‌تا ده‌زگا میدیاییه‌كانی وه‌ك سی ئێن ئێن و بی بی سی و هه‌تا جه‌زیره و هاوشێوه‌كانیان فه‌زایه‌ك زه‌ق ئه‌كه‌نه‌وه كه بره‌و به كوڕی شاهه‌نشا و حكومه‌ته كاتیه‌كه‌ی و ڕاستی بۆرژوازی ئه‌ده‌ن. باسكردن له حكومه‌تی كاتی له مه‌نفا و هه‌تا باسی ئه‌وه‌ی كه گوایه شاهه‌نشاهی نابێت و پێویسته به‌دیلێكی دیموكراتیكانه بۆ جمهوری ئیسلامی دابین بكرێ، نیشانه‌كانی ده‌خاڵه‌تی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوایه له‌م جوڵانه‌وه و خۆپیشاندانانه‌دا. ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا ترسه له ڕادیكاڵ بوونی جوڵانه‌وه‌كه و هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تێك كه ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆ و ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش مه‌یسه‌ر بكات. دیاره ئه‌مه‌ش گه‌ر سه‌ربگرێت ته‌واوی هاوكێشه سیاسی و چینایه‌تیه‌كان نه‌ك هه‌ر له ئێران بگره له ته‌واوی ناوچه‌كه ئه‌گۆڕێت.
به‌ڵام خاڵێكی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێران سوریا و لیبیا نییه كه غه‌رب بتوانێ هه‌روا به ئاسانی به‌هانه‌یه‌كی هه‌بێ بۆ دەستێوەردانی سه‌ربازی. بۆیه له ئێستادا ئامانجه‌كانی غه‌ربیش ئه‌وه‌یه فشاره‌كانی له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی دابنێ و له‌ولاشه‌وه ڕازی بكات له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی. هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا و غه‌رب به باسكردنی پشتیوانی ئازادی ژنانی ئێرانه‌وه خۆیان ده‌رئه‌خه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه درۆیه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه كه دیبلۆماسیهتیان له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی ڕائه‌گرن و گوایه مهرهونی ئه‌كه‌ن به‌و دۆخه‌وه كه ئێستا هه‌یه تاكو گفتوگۆكانیان به‌رده‌وام بێ. ئه‌مه‌ش دوڕووییهكی سیاسیه، كه له سه‌رێكه‌وه ئه‌یه‌وێ خۆی به‌م ڕادیكاڵیزمهوه هه‌ڵواسێ و له‌سه‌رێكیشه‌وه دیبلۆماسیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بهێڵێته‌وه.
ئه‌مه ئه‌و ژه‌هره‌یه كه جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو و شۆڕشگێڕی ئێران نایه‌وێ و نابێ بینۆشێ و پێویسته ئه‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌كه‌ی خۆی ببینێ. دروشمی (مه‌رگ بۆ سته‌مگه‌ر، چ شا بێ یاخود ڕابه‌ر) له‌ناو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودا پێویسته ئه‌وه تێبپه‌ڕێنێ كه مل به سیاسه‌تی ڕۆژئاوا بدات.
٢٤ ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٢