نهتهوه پهرستی دهبی ببيت بهکاريکی شهخسی!
بهشيک له کوبوونهوهی پالتاکی مهنسور حیکمهت له ٢٦ ديسهمبهر ٢٠٠١ سهبارهت به فیدرالیزم
ريگه بدهن چهند ووشهیهک سهبارهت به فیدرالیسم بليم. ئيمه ئيستا ههموومان (پيم وایه ههموو ئهوانهی که لهم ژوورهدان مهگهر ئهوه بهراستی کهسيکی دواکهوتوو بيت) بیست و چهندساليکه له پيناو ئهوهدا خهبات دهکهین که دین له دهولهتو پهروهردهو فيرکردنو لهژیانی کومهلایهتی ئيمه بکهینه دهرهوه وه ببيته کاری شهخسی. دین ببيته کاريکی شهخسی . ئيستا پاش بیست و چهند سال ژمارهیهک هاتوون وه دهلين وهرن با نهتهوه پهیوهست کهین به دهولهتهوه، به پهروهردهو فيرکردن و حکومهت وه ببيته شيوهی ژیان. من ئهليم ههر بهو جورهی که مهزههب دهبی کاری شهخسی بيت قهومیهتیش به ههمان شيوه دهبی ببيته کاری شهخسی. بوی ههیه کهسيک نهتهوهی ههبيت وهکهسيکی تر نهیبيت. ههر بهو شيوهی کهسيک دینی ههیه وه یهکيکی تر نیهتی. بویان ههیه ئینسانهکان قهومیهتی جوراو جوریان ههبيت بویان ههیه ژمارهیهک بیانهويت. بویان ههیه ژمارهیهک بیانهويت له بهیانیهوه تا ئيواره رابهره نهتهوهییهکانیان بهگهوره بگرن و پیروزیان بکهن. ژمارهیهک بیانهوی له بهیانیهوه تاشهو گالته به میراتی نهتهوهی ئهوان بکهن (که من له دهستهی دووههمم.) ئهوهش ههر دهبی کاری شهخسی ئيمه بيت.
ئایا ئيمه ريگه ئهدهین پاش بیست و سی سال حکومهت بهناوی دینهوه، به گورینی دین بهیهکيک له پيک هاتهکانی حکومهت، به گورینی مهزههب له کاريکی شهخسیی وه (که زهمانی شایش به ههمان شيوه کاری شهخسی نهبوو.) بو دامهزراوهی دهولهت، پاش بیست سال حکومهتی ئیسلامی سیاسی، ئهنجا قهومیهت ئهم دهوره لهئهستو بگريت؟ نهخير! ئازیزی من، نهتهوهیی بوونی ئینسانهکان، تورک وفارس و کورد و عهرهب و بهلوج بونیان ههر بهو شيوهی که شیعه و سونی و بههایی و یههودی بونیان کاری خویانه. بو خوشیان بهريزه. خوشی له خویان، نابی ريگه بدهین ئهم (جيگهیه) پهیدا بکات له گهل شيوهی ژیانی کومهلایهتی ئيمه وه پهیوهست بيت. وه نابی ريگه بدهین ببيته یاسا. وه سبهینی ئيمهش به ههمان شيوه که ريگهنادهین ههویهی دینیمان بدهنی وه بلين تو شیعهی، تو سونی، تو بههاییت، تو مهسیحی ویههودیت پاشان لهگهل ئهوانی تر لهم سهردهمه دیاری کراوه یا لهو سهردهمی دیاریکراو جیاوازیت ههیه، سبهینی بلين تو لوریت ليره چی ئهکهیت تو کوردیت چون هاتیته کهنار ئهم شهقامه؟ تو که ژمارهی سهیارهکهت سمنانیه چون له بلواری ناوهراستی شاری سنه دا سهیارهکهت وه ستاندوه؟ نامانهوی نهتهوه مان بگورن به شناسنامهمان وه نامان ئهوی بیگورن به بهشيک له دهسهلات. ئهگهر ئيوه باوهرتان بهوهیه که ئیسلامی سیاسی بوگهنه وه دهسهلاتی ئیسلامی و حکومهتی دینی وه حکومهتيک که دین دهگوريت بهئایدولوژی دهسهلات و به بهپایهیی دهسهلات، به بوچونی من به یهک توز بیر کردنهوه دهتوانی تيبگهیت که چون ئيمه باوهرمان بهوهیهکه حوکمهتی نهتهوهیی، و فیدرالیزم پیسه، وه به ههمان شيوه قيزوونه، خوين ريژیه، و به ههمان شيوه دواکهوتوه .
ئهمه ههلويستی ئيمهیه سهبارهت به فیدرالیزم. ئهگهر کهسيک بیهويت حکومهتی ئیسلامی له ئيران پاريزگاری ليبکات ئهوه لهگهل ئيمه تهرهفه. لهگهل ههموو ئيمه که لهم ژووره ئامادهین تهرهفه. سبهی دیسان ئهگهر کهسيک بیهويت حکومهتی نهتهوهیی بينيته سهرکار، لهگهل ئيمه تهرهفه. باشتره که ئهوه بزانيت. که لهلای ئيمهوه ره د ئهکريتهوه. ئهبی شوينی ئازار دان و ئیعدام کردن دروست بکات. بروات سیا) CIA (بهينيت وه پال بدات به ناتووه دواتر بروات بیبیسی و سی ئين ئين بينيته پشت خوی. له لایهن جیليکهوه رهد بکريتهوه تا مولهتی پهیدا بکات لهو وولاته حکومهتی قهومی ئاراسته بکات (راگهیهنيت)که ئهو هيله هی تورکه کانه. ئهمه سنوری لورهکانه وه ئهمه سنوری بهلوجهکانه .
ليرهدا سهرنج راکيش ئهوهیه که کومهلگای فیدرالیان له سهر بنهمای دابهشکردنی پاريزگاکانی جمهوری ئیسلامیه. باشه ئهگهرسبهی کوماری ئیسلامی ئازهربایجانی کرد به سی بهشهوه ئهو کاته سی کوماری ئوتونومی و کوماری فیدرالمان ههیه یان نا؟ ئهگهر نه ئهو سنورانه چ کهسيک دهیان کيشيت؟ ليرهدایه که باسی (شار ی) تاران نموونه یه. تارانی مانای چی؟ ههرکهس ديته تاران به خوی دهلی تارانی وه راستیش دهلي، راست دهلي. تاران … له خهلکيک که له شوينهکانی تری مهملهکهتهوه هاتوون، ئهیانهوی لهوی بژین. فیدرالیزم یانی ئهوانه بهردانه گیانی یهکتر. نهک له گردو شاخهکانی لورستان و کوردستان، بهردانیان بو گیانی یهکتر لهتاران! له بهر ئهوهی که وولاتی ههریهکهیان ئهیهويت وهفاداریان بو کوماری فیدرالی بسهلمينيت. کيشهکه له سهرایفو (له بوسنا) رویداوه. بینیمان. یوغوسلافیا له بهر چاومانه. ئهوه فیدرالیزمه. چیا (یهکيک لهوانهی که له کوبوونهوه پالتاکیهکهدا پرسیاری کرد) ئهپرسی باشه ئهی چونه جیابوونهوه قوبوول دهکهن؟ ئایا ئهمه ناکوکی نیه؟ نهخير ناکوک نیه .له بهرئهوهی له حالتیکدا نهفرهتی نهتهوهیی ئهوهنده قولدهبيتهوه، به ههولی شوفينستی ناوهندی و ناسیونالیزمی ناوچهیی ئهوهنده ئهم نهفرهته قوول ئهبيتهوه که ميژوویهک له شهرو پيکادان، نارهحهتی و دژایهتی له نيوان تاکه جیاوازهکانی کومهلگهدا پيک ئههينيت که هیچ ريگایهک جگه لهوه نامينيت بو ئهوهی که نیاز پاکی خوت نیشان بدهی وه بلیی به لهبهر چاو گرتنی ئهو ميژووه خويناویو خوين ريژی یه، نهتهوهیهک که بهو ريژهیه له ژير چهوسانهوهدا بووه وه ئیتر نا توانيت ريک بکهويت، وهره ريگهبده سهیرکهین ئهیهويت یهک جاریتر تاقی بکاتهوه که ئهیهويت پيکهوه بژین یا دهیهويت وولاتی خوی دامهزرينيت. ئهمه چارهسهریکی تاله. جیابوونهوهی ژمارهیهک له کومهلگایهک که پيشتر ژیانیان تيدا بهسهر بردوه و بهشیان کرد وه جیا بوونهوهیان له سهر بنهمای قهومیهتیان یهک رووداوی تاله. بهلام ئهگهر ناچار بووین دهبی ئهم کاره بکهین. هیچ کاتيک نهمان ووتووه که قایلین به مافی ههموو میللهتيک بو دامهزراندنی دهولهت. حهتمهن بهو جوره نیه .ههروهک چون قوبوولمان نیه وولات بو ههموو دینهکان دامهزرینن، بو ههموو میللهتانیش قوبوولمان نیه به تهئکید وولات ماناکهی نه نهتهوهیه وه نه گهله وه نه مهزههبه، یهکيتی دلخوازانهی ئینسانهکانه. له ئهنجامدا ههر ژمارهیهک که بیانهوی پيکهوه بژین ئهبی بتوانن به یهکهوه بژین، هینانی (ووشهی) میللهتو ناسیونالیزم له پیناسهی دهولهتدا، (بهومانایهی که) ئیره حوکمهتی ئیرانیهکانه. ئیره حکومهتی لورهکانه وهتد، ئهمه به بوچونی ئيمه کونهپهرستانهیه.
سهبارهت به کوردستان، ئيمه بهردهوام ووتوومانه که کيشهیهکی میللی مهترهحه. ههروهک چون کيشهی فهلهستین کيشهیهکی نهتهوهیی یه و مهترهحه. بهلام کيشهی باسک کيشهیهکی نهتهوهیی و مهترهح نیه. سهرهرای ئهو ههموو توپ بارانهی که باسکهکان له باکوری ئیسپانیا دهیهاويژن. کيشهی باسک کيشهیهکی نهتهوهیی مهترهح نیه. کومهلگای ئیسپانیا دهگهرينيته دواوه. بهلام کيشهی فهلهستین کيشهیهکی نهتهوهیی و مهترهحه ئهبی وهلام وهرگريتهوه. کيشهی کوردستان کيشهیهکی نهتهوهیی مهترهحه ئهبی وهلام وهرگريتهوه. مانای ئهوه نیه که کيشهی خوراسانیش ئهبی وهلام وهرگريتهوه. لیره کيشهیهکمان نیه. ههرکاتيک ناسیونالیستيکی نهتهوه پهرست له ههر دوو لاوه پاش پهنجا سال درو و خوين ريژی، ئهوکاته ئهبی لهگهل ههمان سیاسهت ههلويست بگرین.
بهلام سیاسهتی نوی و پيشنیاری ئيمه بو خهلکی کوردستان چی یه؟ ئهوهیه که یهکيتی دلخوازانه ههلبژيريت. ئيمه ئهبيت ریفراندوم بخهینه بهردهم بو ئهوهی ئهو خهلکه بزانن که بریار بهدهست خویانه، بهلام دهتوانین پيشنیاری بو بکهین که بميننهوه وه نهرون، سیستهمهکه شورایی یه. دهسهلات له گهرهکهکانه، دهسلات بهدهست تاک تاکی کومهلگاوهیه. له ئهنجامدا، نهخير ناکوکی نیه. ئيمه راسپاردهی جیابوونهوه ناکهین. ئيمه مافی ریفراندوم بهرسمی دهناسین. ریفراندوم به میهرهبانی ئینسان کوژهکانی دهولهتانی ئیسلامی و پاشایهتی له کوردستان، به میهرهبانی مهحروم کردنی له مافه بنهرهتیه کانیان، بهمیهرهبانی میلیتاریزه کردنی بهشيک له لایهن حکومهتی ههمان وولاتهوه و بومب وتوپيک که کویان کردوتهوه، ناچار بووه، تو بوئهوهی که بتوانیت ئهو متمانهیه بهدهست بينی، تاخهلکی کوردستان بتوانن ئاسوده بمينن وه بو ئهوهی بتوانی وهلامی ناسیونالیسته کوردهکان بدهیتهوه ئهبی بیدهته دهست خهلک خوی. راستیهکهی من لهو باوهرهدام سهرهرای ههموو ئهو ميژووچهیه خهلکی کوردستان لهیهک ریفراندومی ئازاد دا دهنگ به جیابوونهوه نادهن. ليکدانهوهی شهخسی من ئهوهیه. ئيستا ئاوایه. ههتا سهرهرای ئهو ههلومهرجه کارهسات باره، تا ئهوهی بگات بهوهی حکومهتيکی ئازادی خواز له تاران له دهسهلاتدا بيت که نوینهرایهتی خهلک بکات، وه شورای سنه به ههمان ئهندازه دهسهلاتی ههیه که شورای ههر شاريکی تر ههیهتی.
وهرگيرانی: کاوه عومهر