ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامی پرسیارێکه له مه‌نسور حکمه‌ت له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پاڵتۆکیدا (کۆبوونه‌وه‌ی پرسیار و وه‌ڵام) که له لایه‌ن ئیره‌جی فه‌رزاده‌وه نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌م ده‌قه کوردیه وه‌رگێردراوی ده‌قه فارسیه‌که‌یه که هه‌مان تایتڵی هه‌یه و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی مه‌نسور حکمه‌ت ده‌ست ئه‌که‌وێ
هۆشمه‌ند: سوپاسی به‌ڕێز مه‌نسور حکمه‌ت ئه‌که‌م بۆ کاتێک که پێی دام، پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه که هه‌ڵوێست و پێناسه‌ی ئێوه بۆ دیموکراسی چیه؟ ئایا ئێوه باوه‌ڕتان به دیموکراسی پێناسه کراوی دنیا هه‌یه یان نا؟
مه‌نسور حکمه‌ت: سوپاس هۆشمه‌ندی ئازیز، له‌په‌یوه‌ند به دیموکراسیه‌وه من باوه‌ڕم وایه به درێژی له‌سه‌ری نووسیومه ئه‌گه‌ر ده‌ستت به‌و نووسینانه ناگات، ئه‌گه‌ر ئه‌دره‌سێکم بده‌یتێ بۆتان ئه‌نێرم.
باسه‌کانی من له‌په‌یوه‌ند به دیموکراسیه‌وه له‌سه‌ر سایته‌کان په‌یدا ئه‌بێ و به هه‌مان شێوه‌ش له خودی به‌رنامه‌ی “دنیایه‌کی باشتر” دا هه‌یه به‌وجۆره‌ی که ئێوه ئه‌ڵێن له په‌یوه‌ند به دیموکراسی باوی دنیا قسه‌مان کردووه. ته‌ماشاکه، بۆچوونێک به تایبه‌ت له نێو چه‌په‌کانی ووڵاتانی دواکه‌وتوودا، چه‌په‌کانی ووڵاتانی ههژارتردا هه‌یه گوایه دیموکراسی هاوتای ووشه‌ی ئازادیه. سه‌رئه‌نجام ئازادی یانی دیموکراسی و ئه‌مه ته‌نها شکڵێکه که ئازادی ئه‌توانێ به خۆیه‌وه بگرێ. وه هه‌ر لێره‌دایه که ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێ من دیموکرات نیم، ماناکه‌ی ئه‌بێ به‌وه که ئازادیخواز نییه، سه‌رکوتگه‌ر و لایه‌نگری سه‌رکوتگه‌رییه. له کاتێکدا که دیموکراسی ووشه‌یه‌کی هاومانای ئازادی نییه، ووشه‌یه‌که له ده‌وره‌یه‌کی دیاریکراوی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو بۆ مانادان به ئازادی له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه داویه‌تی به ده‌سته‌وه.
دیموکراسی په‌رله‌مانی یان دیموکراسی بۆرژوازی شێوه‌یه‌که که ئه‌م چینه، که بنه‌مای کۆمه‌ڵگاکه‌ی له‌سه‌ر سوودبردنی سه‌رمایه، بنه‌مای کاری به‌کرێ، بنه‌مای بوونی بازاڕ، بنه‌مای کڕین و فرۆشتن دامه‌زراندووه و هێزی کاریشی گۆڕیوه به کاڵایه‌ک، ئازادی پێ پێناسه‌کردووه. کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌م چه‌شنه سیستمی سیاسی له‌سه‌ر مه‌قوله‌ی دیموکراسی په‌رله‌مانی بنیات ناوه و به‌وه‌ش ئه‌ڵێ ئازادی. (ئه‌مه) ئازادیه به‌و مانایه‌ی که کۆمه‌ڵگا و ئه‌و چینه (به‌وجۆره) لێی ئه‌ڕوانن. ماناکه‌ی ئه‌وه نییه که له ڕووی مێژووییه‌وه ته‌نها ئه‌شێ به‌م جۆره ته‌ماشای ئازادی بکرێ، یا له ڕووی مێژووییه‌وه ته‌نها به‌مجۆره ته‌ماشایان کردووه، یان سۆشیالیسته‌کان له‌سه‌ریانه به‌مجۆره ته‌ماشای ئازادی بکه‌ن.
سۆشیالیستیش له‌په‌یوه‌ند به ئازادی ئینسانه‌وه پێناسی خۆی هه‌یه. به‌ڵام باسی سۆشیالیزم له‌سه‌ر ئازادی، ئابوریش ئه‌گرێته‌وه. وه ئابوری و سیاسه‌ت به ووردی پێکه‌وه گرێ ئه‌دات. ته‌ماشاکه، من دیموکرات به مانای دیموکراتی په‌رله‌مانی نیم چونکه سیستمی په‌رله‌مانی سیستمێک نییه که ده‌سه‌ڵات بداته هاووڵاتیان ده‌خاڵه‌ت له چاره‌نوسی خۆیاندا بکه‌ن. سیستمێکه که به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به به‌رده‌وامی له هاووڵاتیان ئه‌سه‌نێته‌وه و ده‌وره له دوای ده‌وره ئه‌یدات به که‌سانی تر. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه پێی ئه‌ڵێن دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تی یان دیموکراسی وه‌کاله‌تی. ئه‌م وه‌کیلانه که‌سانێکن که بۆ هه‌ر ٤ ساڵ جارێک یا هه‌ر ٥ ساڵ جارێک، له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که وای دابنێین دیموکراسیه‌تیان تیایه، سه‌ڵاحیه‌تی ده‌خاڵه‌ت کردن له چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگادا به نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵک وه‌رئه‌گرن. له‌و ده‌وره‌یه‌دا هاووڵاتی له ڕێگه‌ی دیموکراسیه‌وه بچوکترین ئیمکانی ده‌خاڵه‌تی له کۆمه‌ڵگادا نییه. دیاره له ڕێگای میکانیزمی تره‌وه ئه‌توانێ، که دواتر دێمه سه‌ریان، به‌ڵام له ڕێگه‌ی دیموکراتیکه‌وه ناتوانێ ده‌خاڵه‌ت له چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگادا بکات. ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م ٤ ساڵه‌دا ئه‌م حکومه‌ته جه‌نگ ڕابگه‌یه‌نێ، له هاووڵاتی ناپرسن. ئه‌گه‌ر بڕی سو‌و به‌رزببێته‌وه له هاووڵاتی ناپرسن. ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن قوتابخانه‌ی ئاینی بکه‌نه‌وه، له هاووڵاتی ناپرسن. هاووڵاتی وه‌کاله‌تی داوه، ئازادیه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ داوه به که‌سانی تر. دوای ٤ ساڵه‌که‌ش که دێنه‌وه، ده‌خاڵه‌تێک له هاووڵاتیان ناخوازن، پێی ئه‌ڵێن وه‌کیلی دوای ئه‌وت هه‌ڵبژێره. وه‌ره له نێو ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌دا که ئه‌حزابی سیاسی خستوویانه‌ته به‌رده‌مت، یه‌کێک هه‌ڵبژێره و ئه‌م ئینسانانه له‌م ٤ ساڵه‌دا بگه‌یه‌نه ده‌سه‌ڵات.
من له ئێوه ئه‌پرسم، ئه‌گه‌ر له جیاتی سیاسه‌ت، مه‌سه‌له ئابوریی بوایه، بیانووتایه وه‌رن هه‌ر ٤ ساڵ جارێک که‌سانێک هه‌ڵبژێرن، که له جێی ئێمه خۆشگوزه‌ران بن، بێن و هه‌ر ٤ ساڵ جارێک که‌سانێک هه‌ڵبژێرین که له جێی ئێمه بچنه قوتابخانه، هه‌ر ٤ ساڵ جارێک که‌سانێک هه‌ڵبژێرن که له جێی ئێمه بچنه لای دوکتۆر و له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌هره‌مه‌ند بن. یان وه‌رن هه‌ر ٤ ساڵ جارێک که‌سانێک هه‌ڵبژێرن که له جێی ئێمه خواردن بخۆن، هه‌ر ٤ ساڵ جارێک که‌سانێک هه‌ڵبژێرن که له جێی ئێمه سێکس بکه‌ن… هیچ که‌سێک ئه‌مه قبوڵ ناکات.
هیچ که‌سێک، له هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌ی که دیموکراسی په‌رله‌مانیان قبوڵه، قبوڵ ناکه‌ن که له‌و ٤ ساڵه‌دا ئیختیاری ژیانیان له‌و بوارانه‌وه که باسم کرد، له سه‌رپه‌رشتی مناڵه‌کانیان، تا بژێوییان، تا خۆشگوزه‌رانییان به کرده‌وه بده‌نه ده‌ست که‌سێکی تر. وه‌کاله‌ت له‌م مه‌سه‌لانه‌دا بسپێرێت به‌و وه‌کیله و بڕوات و ٤ ساڵی تر بێته‌وه. به‌ڵام له‌م سیستمه‌دا سیاسه‌ت چونکه گرنگی نیه، خه‌ڵک ئه‌م کاره ئه‌که‌ن. عیله‌تی ئه‌وه‌ی دیموکراسی په‌رله‌مانی ئه‌توانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ، ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ت له‌م سیستمه‌دا بێ ئه‌همیه‌ته. له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسه‌ت هه‌ر له پێشه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه زانراوه، ئه‌زانن که سیاسه‌ت له ده‌ست ئاغایانی ده‌سه‌ڵاتدایه و ئه‌زانن که هه‌تا په‌رله‌مانیش سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات نییه.
ئێوه ته‌ماشاکه‌ن کۆمپانیای بوینگ که سی هه‌زار که‌س له کار ده‌رئه‌کات، ڕه‌زامه‌ندی له هیچ مه‌رجه‌عێک وه‌رناگرێ، کۆنگره‌ی ئه‌مێریکا قسه‌ی تیا ناکات. به‌ڵام شارێکی گه‌وره دائه‌خات. سی هه‌زار که‌سی شارێک، ژماره‌یه‌کی نسبه‌ته‌ن گه‌وره‌یه. له ئه‌نجامی ئه‌مه‌وه هه‌ژاری هه‌یه، بێبه‌شی هه‌یه، مه‌وادی بێهۆشکه‌ر هه‌یه، خۆکوشتن هه‌یه، له په‌یوه‌ند به هیچ یه‌کێک له‌مانه‌وه خه‌ڵک و نوێنه‌ره‌کانیان قسه‌یه‌ک ناکه‌ن، ڕا ناده‌ن. بوینگ دایئهخات. کۆڕوکۆمه‌ڵه حاکمه‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه له په‌یوه‌ند به ئابوریه‌وه بڕیاری خۆیان داوه، په‌رله‌مانیش ئیشی ئه‌وه‌یه مۆری ته‌ئیدی لێ بدات. سیستمی دیموکراسی په‌رله‌مانی سیستمێکه بۆ شه‌رعیه‌تدان به حکومه‌تێک که به‌ر له په‌رله‌مان و له‌سه‌رووی په‌رله‌مانه‌وه بوونی هه‌یه ئه‌ویش حکومه‌تی چینی ده‌سه‌ڵاتداره. حکومه‌تی چینێکه که له ڕووی ئابورییه‌وه ده‌سه‌ڵاتداره.
به‌م پێیه نا! من لایه‌نگری دیموکراسی په‌رله‌مانی نیم. ڕۆشنه که دیموکراسی په‌رله‌مانیم پێ باشتره له‌چاو حکومه‌تی سه‌ربازیدا، ڕۆشنه ئه‌وم پێ باشتره له سه‌رکوتگه‌ری پاشایه‌تی، ڕۆشنه ئه‌وم له حکومه‌تی پۆلیسی مه‌خفی پێ باشتره. به‌ڵام پێم وانییه ئاستی ئێمه ئه‌وه‌نده بهێننه خواره‌وه که ئه‌وه به عینوانی ئایدیاڵی (نموزه‌جی) خۆمان له ژیاندا قبوڵ بکه‌ین. سۆشیالیزم مانای ئازادیه بۆ ئێمه، وه ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر دیموکراسیدا سۆشیالیزمه. ئه‌گه‌ر به‌م مانایه لێکبدرێته‌وه که سۆشیالیزم به‌ها بۆ ڕای تاک دانانێت، چونکه دیموکراسی معیاری مافی تاکه، ده‌ی باشه ئه‌ڵێین که‌سێک که حه‌بی ته‌بلیغاتی ڕه‌سمی کۆمه‌ڵگای بۆرژوازی قوت داوه، وا ئه‌ڵێت. له کاتێکدا که هه‌رگیز به‌مجۆره نییه. ته‌نها بزووتنه‌وه‌یه‌ک که به مانای واقعی ماف ئه‌دات به تاک که به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له چاره‌نوسی سیاسی و ئابوری خۆیدا ده‌خاڵه‌ت بکات سۆشیالیزمه. وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: جه‌مال موحسین