گفتوگوى وهرزنامهى “پرسين” لهگهل مهنسوورى حيكمهت زستانى ٢٠٠١
پرسين: تيگهيشتنى ئيوه له ههندى چهمكى وهكو بونيادگهرايى ئيسلاميو ئيسلامى سياسى چييه؟ جياوازى ئهم دوو عيبارهيه له چيدايه؟
منصور حكمت: من عيبارهى بونيادگهرايى ئيسلاميى بهكار ناهينم چونكه بهراى من ئهمه تيگهيشتنيكى راسترهوانهى ئامانجداره كه بهئهنقهست وينايهكى گومرايانه له ئيسلامو بزووتنهوه ئيسلامييهكان بهدهستهوه دهدات. ئهوهى واقعييه، بالاكردنى ئيسلامى سياسييه. ئيسلامى سياسى بهراى من بزووتنهوهيهكى كونهپهرستانهى هاوچهرخهو جگه لهشكلأو شيوه ئيتر هيچ خزمايهتييهكى لهگهلأ بزووتنهوه ئيسلامييهكانى كوتايى سهردهى نوزدهو سهرهتاى سهدهى بيستهمدا نييه. لهرووى ناوهروكى كومهلايهتيو ئهو مهسهله سياسي- كومهلايهتيو ئابوورييهى كه مهبهستيتى، ئهم بزووتنهوه نوييه بهتهواوى ريشهى له كومهلگاى هاوچهرخدايه. دووبارهبوونهوهى ههمان دياردهى پيشوو نييه. ئهمهيان ئاكامى شكست وهيان باشتر بليم ناكامو نيوهناچلأ مانهوهى پروژهى موديرنيزهكردنى غهربيى ولاتانى ئيسلام نشينى خورههلاتى ناوهراسته له كوتايى سالانى شهستهكانو سهرهتاى ههفتاكانى زاينيدا، وه شانبهشانى ئهمهش ئاوابوونى ئهو بزووتنهوه سكولار- ناسيوناليستييه بوو كه جيبهجيكهرى سهرهكى ئهم موديرنيزهكردنه ئيداريو ئابووريو فهرههنگييه بوو. قهيرانى حكومهتييو ئايدولوژيكيى لهناوچهكهدا پهرهى سهند. بزووتنهوهى ئيسلاميى لهئاكامى ئهم بوشاييه ئايدولوژيك سياسييهو سهرليشيواويى بورژوازيى محهللى ئهم ولاتانهدا بهوينهى يهكيك له ئهلتهرنهتيفهكانى بالى راستى كومهلگا بو تازهكردنهوهى ههيكهلى حوكمرانيى بورژوايى له رووبهرووبوونهوه لهگهل چهپو چينى كريكاريك كه لهگهل گهشهى سهرمايهداريدا ئهميش پهرهى سهندبوو هاته مهيدان. لهگهل ئهمهشدا بهبى ئالوگورهكانى سالى ٧٨-١٩٧٩ى ئيران، ئهم رهوتانه بهبرواى من هيشتا شانسيكى ئهوتويان نهبووو به لاكهوتهيى ئهمانهوه. له ئيراندا بوو كه ئهم بزووتنهوهيه خوى له شيوهى حكومهتيكدا ريكخستو ئيسلامى سياسيى له گشت ناوچهكهدا كرده هيزيكى بهرچاوو جيگهى باس.
ئيسلامى سياسى لهروانگهى منهوه ناونيشانيكى گشتيى ئهو بزووتنهوهيهيه كه ئيسلام به ئامرازيكى سهرهكى دهزانى بو دهستپيياهينانهوهيهكى راسترهوانهى چينى دهسهلاتدارو نيزاميكى حكومهتيى لهدژى چهپرهويى لهم كومهلگايانهدا، وهبهم پييه له پيشبركى لهسهر بهشى خوى له دهسهلاتى جيهانيى سهرمايه لهگهل بهشهكانى ديكهو بهتايبهت لهگهل قوتبهكانى ههژمونيى جيهانى سهرمايهداريدا له كيشمهكيشدايه. ئهم ئيسلامه سياسييه مهرج نييه ناوهروكيكى سكولاستيكو فيقهى پيدراوو دياريكراوى ههبيت. ئيسلامى سياسى مهرج نييه بونيادگهراو دكترينر بيت. له مرونهى سياسيو پراگماتيزمى عهقيدهيى خومهينييهوه تا ناوهنده وشكه موقهدهسهكان له بالى راستى حكومهتى ئيراندا، له نههزهتى ئازاديو مههدى بازرگانو ئهمهلو نهبيه بهريى بيعهمامهو بوينباخ لهملهوه تا تاليبان، له حهماسو جيهادى ئيسلامييهوه تا “پروتستانيزمى ئيسلامى”ى وهكو سروشو ئهشكوهرى له ئيران، ههموويان بهشه جياجياكانى ئهم ئيسلامه سياسييهن.
دهسهلاتهكانى غهرب، وه ميدياو جيهانى ئهكاديمييان، مهقولهى بونيادگهراييان هيناوهته پيشهوه بوئهوهى لقو باله تيروريستيو دژى غهربييهكانى ئهم رهوته ئيسلامييه له لقه لايهنگرهكانى غهربو ئهوانهى ئههلى سازشن جيا بكهنهوه. دژى غهربهكان به بونيادگهرا ناو ئهبهنو هيرش ئهكهنه سهر بونيادگهرايى بوئهوهى ئيسلامى سياسى بهشيوهيهكى گشتى، كه لهروانگهى ئهوانهوه كولهكهيهكى حوكمرانيى راسترهوانهو دژى سوسياليسته لهناوچهكهدا كه لهئيستادا بههيچ شتيك جيگاكهى پر ناكريتهوه، مهحفوز بكهن. بهلام رهوته دژى غهربييهكان ههموويان بالى وشكه موقهدهسو موتهعهسيبه فيقهييهكان نين لهم بزووتنهوهيهدا. بونيادگهراترين بهشهكانى مهعهسكهرى ئيسلاميى، وهكو تاليبانو سعوديه، خويان نزيكترين يارانى غهربن.
پرسين: بهدهسهلاتگهيشتنى ئيسلاميستهكان تا چ رادهيهك نيشانهى پاشهوپاشگهرانهوهيهكى دينييه؟ ئايا ئهمه گهرانهوهيهكى دينييه لهم كومهلگايانهدا؟ گهرانهوهيهك بو بههاو باوهره دينييهكان لهژيانى فهرديو كومهلايهتيدا؟
منصور حكمت: بهبرواى من سهرچاوهى ئهمه ناگهريتهوه بو زيندووبوونهوهى ئيسلام بهوينهى دهزگايهكى ئيعتقادى. ئهمه ئيسلامى فيقهى نييه، بهلكو ئيسلامى سياسييه. بنهماكهى ئهگهريتهوه بو ههندى هاوكيشهى سياسى دياريكراو. ئهوه بهلگهنهويسته كه به پهرهسهندنى دهسهلاتى ئيسلامى سياسى گوشار بو زيندووكردنهوهى ديارده دينييهكان له كومهلگادا زياد دهكات. بهلام ئهمه گوشاريكى سياسييه. ههندى جار خهلكى مل بهم گوشار دهدهن. كولهكهى ئهم “رينيسانس”ه ئيسلامييه زهبروزهنگو تيروره. له جهزائير بهشيوهيهكو له ئيران بهشيوهيهكى ديكه. له ئيران راستييهكهى ئهوهيه كه بهپيچهوانهوه، شانبهشانى بالاكردنى ئيسلامى سياسيوحوكمرانيى دينى، شهپولى ههلگهرانهوهى دژى ئيسلاميى له ئاستى مهعنهويو عهقيدهييو لهژيانى شهخسيى خهلكدا بهشيوهيهكى سهرسورهينهر پهرهى سهندووه. بالاكردنى ئيسلامى سياسى لهئيراندا بووهته پيشهكييهك بو شورشيكى فهرههنگيى دژى ئيسلاميو دژى دينى له زهينى خهلكيداو بهتايبهتى لهجيلى لاواندا كه بهتهقينهوهيهكى مهزن سهرنجى جيهان بولاى خوى رائهكيشيتو زهنگى كوتايى هاتنى عهمهليى ئيسلامى سياسى له سهرتاپاى خورههلاتى ناوهراستدا ليدهدات.
پرسين: ئاروهندى ئابراهاميان ههر لهم ميزگردهدا دهليت ههرهسى جمهورى ئيسلاميى ئيران دوا بزمار نابيت لهتابووتى بزووتنهوهى ئيسلامى، چونكه مهيلهكانى ديكه، بهتايبهت غهيره شيعهكان، دهتوانن خويان نهبهنه ژير بارى ئهم شكستهوه. ئايا تو لهگهل ئهم ليكدانهوهيهداى؟
منصور حكمت: بهبرواى من جولانهوهى ئيسلامى له خورههلاتى ناوهراستو لهئاستى نيونهتهوهييدا به ههرهسى رژيمى ئيسلامى ئيران له ههناسهدان ئهكهويت. باسهكه لهسهر ئهوه نييه كه ئيرانى ئيسلاميى موديليكى شكستخواردو دهبيت كه ئهوانى ديكه ئهتوانن خويانى لــيبيبهرى بكهن. شكستى جمهورى ئيسلامى لهئيراندا لهجهرگهى خروشانيكى سكولاريستيى مهزنى جهماوهريدا روو دهدات. خروشانيك كه دهست بو بنهماكانى بيركردنهوهى كونهپهرستانهى ئيسلامى دهباتو نهتهنها له بيروراى گشتى جيهاندا تروى دهكات بهلكو مهحكومو ريسواى ئهكات. شكستى رژيمى ئيسلامى شتيكى لهبابهت ههرهسى ئهلمانياى نازى دهبيت. هيچ فاشيستيك ناتوانى بهسادهييو تهنها به خوجياكردنهوهى مهكتهبيو ريكخراوهيى خوى لهم جهمسهره ههرهس كردوهدا ههلويستو جيگاوريگاى خوى بپاريزيت. ههرهسى جمهورى ئيسلامى، تيكراى ئهم رهوته دهيان سالأ دهباته سوورى متبوونهوه. شكستى ئيسلامى سياسى له ئيراندا، سهركهوتنيكى دژى ئيسلاميستييه كه ئهم سهركهوتنه تهنها به چوارچيوهى ئيران مهحدود نابيتهوه.
پرسين: ئيوه وهسفكردنى ولاتانيكى وهكو ئيران به “ولاتى ئيسلامى” رهت دهكهنهوه. بوچى؟
منصور حكمت: ههر پولينكردنو ناولكاندنيك ئامانجيكى لهپشتهوهيه. ئيسلام ههزارو چوارسهد سالأ لهئيراندا بهريوه چووهو بيگومان مورى خوى ناوه به ههندى شتهوه. بهلام ئهمه تهنها يهك فاكتهرى نهخشاندنى سيماى ئهم كومهلگايهيه. ههروهكو سهركوت، پاشايهتى، حكومهتى پوليسى، دواكهوتوويى پيشهسازى، ئينتماى قهومى، زمان، خهت، پيشينهى ميژوويى، ميژووى سياسى، دابونهريتهكانى بهرله ئيسلام، تايبهتمهندييه جسمييهكانى خهلك، بالا، شكلأو شيوهو رهنگو روو، پهيوهنديو هاموشوى نيونهتهوهيى، جوگرافياو ئاوو ههوا، خوراكى خهلك، پانودريژى ولات، رادهى چريى دانيشتووان، پهيوهندييه ئابوورييهكان، نيزامى سياسى، رادهى شارنشينى، تهلارسازييو تاد. ههر يهكيك لهمانه تايبهتمهندييهكى واقعى ئهم كومهلگايه نيشان دهدات. جا ئهگهر كهسيك جهخت لهسهر ئهوه دهكات كه لهنيو ئهو سهدان فاكتهرهدا كه لهنيوان ئيرانو پاكستانو فهرهنساو ياباندا جياوازى دروست ئهكات، پهنجه بخاته سهر حزورى ئيسلام له ههنديك گوشهى ژيانى ئهم كومهلگايهداو ئهم موره بنيت به نيوچهوانى منو توو دهشتيو هيدايهتهوه بو ئهوهى ئهو زوربهى ههره زورهى كه نهخوى به ئيسلام دهزانيو نه بو ئيسلامو ئاخوند هيچ بايهخيك دا ئهنيت، ئهوه بيگومان بهشوين ئامانجيكى تايبهتييهوهيه. ئيران كومهلگايهكى ئيسلامى نييه. حكومهت ئيسلامييه. ئيسلام دياردهيهكى سهپينراوه له ئيراندا، نهتهنها لهمرودا بهلكو لهسهردهمى پاشايهتيشدا ههروا بووه، وه لهريگهى داپلوسينو كوشتنهوه لهسهركار ماوهتهوه. ئيران كومهلگايهكى ئيسلامى نييه. بيست ساله دهيانهوى بهزور بيكهنه ئيسلامى نهيانتوانيووه. ناوبردنى كومهلگاى ئيران به كومهلگايهكى ئيسلامى، بهشيكه له جيهاديكى كونهپهرستانه بو بهئيسلامى كردنى.
پرسين: ئايا تو ئيسلامى سياسى وهكو هيزيك سهير ئهكهيت كه له پيكهاتهى سياسى ولاتانى موسلمان نشينى خورههلاتى ناوهراستو باكورى ئهفريقادا ههروا دهمينيتهوه؟
منصور حكمت: مانهوه، مهقولهيهكى نيسبييه. سهرهنجام زهمانيك ديت كه ئهم ناوچهيه ئيسلامى سياسى به يهكجارى توربداتو بيكاته دياردهيهكى بهسهرچوو كه ئهگهرچى هيشتا بو تهماشاو ليكولينهوه ماوهتهوهو تهنانهت پهيرهوانيكيشى ههيه، بهلام بهكردهوه هيچ دهوريك لهژيانى خهلكيدا ناگيريت. بهلام ئهوهى كه ئهم ساته كهى ديت، بهتهواوى بهستراوهتهوه به رهوهنده سياسييهكانى ئهم كومهلگايانهوهو بهدياريكراويش به خهبات بو ئازاديو سوسياليزمهوه. هيشتا رهنگه چهند نهوهيهكى ديكهش ناچار بن تهحهمولى ئهم ئيسلامه بكهنو بيگومان ههندى زاناو ليكولهرهوهش ئيسلام به شتيكى ههتاههتايى دائهنين. بهلام هيچ شتيكى ههتاههتاييو بونيادى له ئيسلاميهتى خورههلاتى ناوهراستدا وجودى نييه. بزووتنهوه ئيسناندوستو ئازاديخوازانهكان دهتوانن مهلهفى ئيسلاميهت دابخهن. لهئيراندا ساتهوهختى رزگار بوون لهدهستى ئيسلام دهتوانرى زور زوو بيتهپيشهوه. بهبرواى من جمهورى ئيسلامى ئيستا رهوتى لهناوچوون دهپيويو لهگهل ئهميشدا ئيسلامى سياسى لهئيراندا تيك دهشكينريت. وه ئهگهر گوشارى سياسى ئيسلامو ئيسلاميهت لابچيت، ئهوكاته پووچيو بيريشهيى ئهو شتهى كه به ههژموونى كهلتوورى ئيسلام بهسهر كومهلگايهكى وهكو ئيراندا لهقهلهم ئهدريت بهخيرايى ئاشكرا ئهبيت. ئيران لهماوهى چهند ساليكدا لهپيگهى دهسهلاتى ئيسلامى سياسهيهوه دهبيته ناوهندو رابهرى خهبات لهدژى ئهو.
يهكيك لهشيوهكانى مانهوهى ئيسلامى سياسى له ناوچهكهدا، بهراى من تيروريزمه. خهبات لهدژى تيروريزميئيسلامى بهبرواى من تا چهندين سالأ پاش سهركهوتنى سياسى مروفايهتى بهسهر ئيسلام لهناوچهكهدا ههروا دريژهى دهبيت. پيچانهوهى گروپهكانى تيرورى ئيسلامى پيويستيى بهكاتيكى زورتر دهبيت.
پرسين: ئيوه پيشتر له چهند نووسراويكدا گيان بهبهرداهاتنهوهى بزووتنهوهى ئيسلامى تا رادهيهكى زور دهبهستنهوه به مهسهلهى فهلهستينو كيشمهكيشى نيوان عهرهبو ئيسرائيلهوه. بهشداربووهكانى ديكهى ئهم ميزگرده لهگهل ئهم جهختكردنه تايبهتهى ئيوهدا نين لهسهر جيگاوريگاى ئهم كيشمهكيشه.
منصور حكمت: بهبرواى من ئهوان بهشيوهيهكى ستاتيك چاو له مهسهلهكه ئهكهن. پرسيار تهنها ئهوه نييه كه بزووتنهوهى ئيسلامى لهوهلام به چ گريوگولأو لهسهر ميحورهى كام ململانى بالايكردووه. ههرچهنده تهنانهت ههر لهم چوارچيوهيهشدا كيشمهكيشى عهرهبو ئيسرائيلو مهسهلهى فهلهستينو وجودى “دوژمن”يكى قهومي- ديني- ئهمپرياليستى كه ناسيوناليزمو عيلمانيهتى عهرهب لهبهرامبهريدا چوكى داداوه، كولهكهيهكى بالاكردنى بزووتنهوهى ئيسلامى پيكدههينيت بهوينهى ئالتهرنهتيفيكى مودهعى دهسهلات. پرسيارى لهمهش گرنگتر ئهوهيه كه ئهگهر مهسهلهى فهلهستين نهبووايه، ئهگهر ولاتى ئيسرائيل لهسهر ئهم خاكه دياريكراوه نهبووايه، رهوته ئايدولوژى، سياسيو كهلتوورييهكانى جيهانى سهدهى بيستهم ولاتانى عهرهب نشينو موسولمان نشينى خورههلاتى ناوهراستيان به چ ئاراستهيهكدا دهبردو تا چ رادهيهك ئهم ناوچهيهش وهكو ئهمريكاى لاتينو ئاسياى باشوورى روژههلات دهرفهتى ئاويتهبوونيان دهبوو له سيستميكى جيهانيى “غهربى”دا؟ تاچ رادهيهك كاپيتاليزم، تهكنهلوژى، سهنعهتو سهرمايهى غهربى به ههموو كاركرده يهكسانسازو ويكچووسازه ئيداريو كهلتوورييهكانيهوه لهم ناوچهيهدا گهشهى دهكرد. تا چ رادهيهك ئيسلاميش وهك باقى ديانهتهكان لهسهدهى بيستهمدا دهبووه يهكيك له لقه بهرهسمى ناسراو، موديرنيزهكراو، دهستپيياهينراوو ئاويته بووهكان له روبيناى سياسى كاپيتاليزميكى جيهانيدا؟ پرسيار ئهوه نييه كه ئايا مهسهلهى فهلهستينو ئهم كيشمهكيشه بووهته مايهى گهشهكردنى ئيسلاميكى سياسى نويكراوه (كه بهبروايمن دهوريكى گهورهى ههبووه)، پرسيار ئهوهيه كه تا چ رادهيهك ئهم كيشمهكيشه بووهته ريگر لهبهردهم ئاويتهبوونى موسولمانهكانو ولاتانى موسلمان نشين له پهيكهرهى سهدهى بيستهمو له سيستمى كاپيتاليستى جيهاندا، تا چ رادهيهك مهسهلهى گهشهى ئابوورى، گواستنهوهى تهكنهلوژى، ئاويتهبوون لهگهل ئهو كهلتووره غهربييهى كه لهجيهاندا زاله، سهرههلدانى كولهكهكانى كومهلگايهكى مهدهنى كاپيتاليستى، گهشهى ئهو دامودهزگا سياسيو ئيدارييانهى كه لهگهل نهموزهجى غهربيدا دينهوهو گهشهى رهوته فيكريو كهلتوورييهكانى غهربى (وهك عيلمانيهتو موديرنيزمو ليبراليزم) لهم ولاتانهدا كاريگهرى سلبييان له مهسهلهى فهلهستينهوه وهرگرتووه. رهوتى موديرنيزاسيون، بهعيلمانى بوونو غهربگهرايى له ولاتانى گيرودهى ئيسلامدا لهسهرهتاى سهدهى بيستهوه دهستى پيكردبووو تا سالانى شهستهكانى زاينى كومهليك ئهنجامى باشيى بهدهست هينابوو. بهلام غهرب، بههوى مهسهلهى فهلهستينهوه، بههوى بوونى كيشمهكيشيكى ناوچهييهوه كه خوى سيبهرى قوتب بهندييهكى بنهرهتى جيهانيى بوو له سهردهمى جهنگى سارددا، بههوى هاوپهيمانيى ستراتيژييانهى لهگهل ئيسرائيلدا، تيكراى مهسهلهى ئاويتهبوونى ولاتانو كومهلگا عهرهب نشينو موسولمان نشينهكانى خورههلاتى ناوهراستى لهگهل مهعهسكهرى جيهانيى كاپيتاليزمى غهربيدا نامومكين كردو رهتيكردهوه. وهلامى واقعى به كونهپهرستيى دينى تهنها له سوسياليزم ئهوهشيتهوه، بهلام گهشهى ئيسلامى سياسى ميليتانت له خورههلاتى ناوهراستدا بهرئهنجامى شكستيناسيوناليزمو عيلمانيهتو موديرنيزمى بورژواييه لهم ولاتانهدا كه بهپيى لوژيك دهيتوانيو تهنانهت بهرهو ئهوه ئهچوو كه ئيسلاميهت لهخويدا بتوينيتهوه. تهنانهت ئهگهر قسهيهكيش لهبارهى پروتستانيزمى ئيسلامييهوه لهئارادا نهبوو، ئهم رهوته دهيتوانى ئيسلام لهم كومهلگايانهدا لانى كهم لهو جيگاوشوينهدا دابنيت كه كاسوليزم له ئيرلهندادا ههيهتى. بهلام مهرجى ئهم سهركهوتنه بورژواييه گهشهى كاپيتاليزم، گهشهى سهنعهتو گواستنهوهى تهكنهلوژى سهرمايه بوو كه بههوى بوونى كيشمهكيشى عهرهب ئيسرائيلهوه له جهرگهى جهنگى سارددا، غهرب مهيليكى لـيى نهبوو. خورههلاتى ناوهراستو خهلكهكهى له كهلتوورى سياسى غهربدا، وهكو شهيتان وينا كراون. ئهمانه مهعالمه سلبييه سهرهكييهكانى نيو كهلتوورى سياسى غهربن لهپاش سهرههلدانى ئيسرائيل. خورههلاتى ناوهراست بو غهرب وهكو ئهمريكاى لاتينو ئاسياى باشوورى خورههلات نييه. ناوچهيهكى قهدهغهكراوه. ناسهقامگيره، پرمهترسييه، جيگهى متمانه نييه، دوژمانانهيه. ئيسلامى سياسى لهم چاله تاريكهدا گهشهى كردووه. ئهگهر مهسهلهى ئيسرائيل نهبووايه، گرفتهكانى ميسرو سعوديهو عيراق، لهبابهتى گرفتهكانى بهرازيلو پيروو مهكسيك دهبوو. حهتمهن ئيسلامى سياسى ههر دهبوو، بهلام وهكو بزووتنهوهيهكى لاكهوتهو فيرقهيى دهمايهوهو نه ئهچووه ناو گورهپانى سهرهكى سياسهتى ئهم ولاتانهوه.
پرسين: ئيوه عيلمانيهت چون پيناسه دهكهن؟ دينو بزووتنهوه دينييهكان له سيستميكى عيلمانيدا تاچ ئهندازهيهك بوارى خونواندنيان ههيه له مهيدانى سياسهتو كهلتووردا؟
منصور حكمت: عيلمانيهت دهبى ههر بهو شيوهيه پيناسه بكهين كه باوه. ناكريت راديكاليزميكى زور بچهسپينين بهم مهقولهيهوه. عيلمانيهت واته جياكردنهوهى دين له دهولهتو پهروهردهو فيركردن. جياكردنهوهى دين له ناسنامهى هاولاتيو پيناسهكردنى مافو دهسهلاتو ئهركهكانى هاوولاتيان. كردنى دين به مهسهلهى تايبهتى تاكهكان. ئهوكاتهى كهئيتر دينى تاكهكان له پيناسهكردنى تايبهتمهندييه كومهلايهتيو سياسيهكانى ئهوانو له پهيوهندى نيوان تاكو دهولهتو تاكو بوروكراسيدا حيسابى بو نهكريت. بهم جوره عيلمانيهت كومهليك ههلومهرجى لانى كهمه. بو نموونه من ناتوانم ههموو ههلويستگيريى خوم بهرامبهر به جيگاوريگاى دين لهنيو كومهلگادا، له چوارچيوهى ئهم مهقولهيهدا جى بكهمهوه. من تهنها خوازيارى عيلمانيهت نيم، بهلكو خوازيارى خهباتى هوشيارانهى كومهلگام لهگهل ديندا. خوازيارى ئهوهم كه چون بهشيك له داهاتى كومهلگا بو بهرگرتن به مهلارياو نهخوشييه درمهكان خهرج ئهكريت، ههر چون لهدژى ستهمكيشى ژنان، نهژادپهرستى، ئازاردانى منالان هوشيارانه سياسهت دائهريژريت، بهههمان شيوه وزهو توانايهك له كومهلگادا بو سرينهوهى ئاسهوارى دين تهرخان بكريت. ههلبهته مهبهستم له دين، دامهزراوهى دينيو دينه پيناسهكراوهكانه، نهك ئهنديشهى دينيو تهنانهت بروا بوون به دينه كونهكانو ئهوانهى ئيستا. من كهسيكى دژى دينمو خوازيارى ئهوهم كه كومهلگا سنووريكى زور زياتر لهوهى كه له سيستميكى عيلمانيدا ههيه، بو دينى خوريكخستووو “پيشهسازيى دينى” دابنيت. ئهگهر قانوون ديانهتهكان ناچار بكات كه خويان وهك كومپانيا قازانج هينهرهكانو دامهزراوه ئههلييهكان ناونووس بكهن، باج بدهن، لهژير پشكنيندابن، ياساى كار، ياساكانى پهيوهست به قهدهغهكردنى ههلاواردنى جنسى، مافهكانى منالان، قهدهغهكردنى بلاوكردنهوهى درو، قهدهغهكردنى تومهتو وروژاندن، ياساكانى پاراستنى گياندارانوتاد رهچاو بكهن، ئهگهر وهك “پيشهسازيى جگهره” مامهله لهگهل “پيشهسازيى دين”دا بكريت، تهنها ئهوكاته ئيمه له ههلويستيكى مهبدهئى لهبهرامبهر مهوداى خونواندنى دين لهكومهلگادا نزيك دهبينهوه.
پرسين: رهنگه جياوازييهكه لهوهدا بيت كه بشى سرينهوهى دين به سهركوتى بيروباوهرى ئهو كهسانه لهقهلهم بدريت كه بروايان بهو دينه ههيه. چون دهكريت ئهم ههلويسته چالاكه دژى دينييه له پيشيلكردنى ئازادى ئهنديشهو رادهربرين جيابكريتهوه؟
منصور حكمت: ههروهك پيشتر گوتم من باسى دينى خوريكخستووو “پيشهسازى دينى” ئهكهم، نهك بيروباوهرى دينى. ههموو كهسيك دهتوانى ههر بيروباوهريكى ههبيتو دهرى ببريتو جارى بداتو خهلكى لهدهور ريكبخات. پرسيار ئهوهيه كه كومهلگا چ ريوشوينيك دائهنيت بو پاريزگارى لهخوى. كومهلگاى ئهمرو ههولأ ئهدات منالان بهدوور بگريت له پروپاگهندهكانى پيشهسازيى جگهرهو بيانپاريزيت. لهبارهى پيشهسازيى دينيشهوه دهكرى ههمان كار بكريت. ئينسانى جگهرهكيش ههموو مافيكى خوى ههيهو دهتوانى ههر دامهزراوو ئهنجومهنيك بو پروپاگهندهكردن بو باشييهكانى تووتنو يهكخستنى جگهرهكيشهكان دروست بكات. بهلام ئهمه بهماناى دهرگا خستنهسهرپشت نييه بو پيشهسازيى جگهره. دهزگاى دينى ئيسلامو دينه سهرهكييهكانى ديكه (مهسيحى، يههودى، هيندوسيوتاد)، ئهنجوومهنى دلخوازانهى ئهو كهسانه نين كه باوهريان به ئهنديشهيهكى دياريكراو ههيه، دهزگاى سياسيو دامهزراوهى ماليى زور گهورهن كه ههرگيز بهشيوهيهكى واقعى حيسابوكيتابيان لهگهلدا نهكراوه، نهخراوهنهته ژير ركيفى قانوونه عيلمانيهكانى كومهلگاوهو مهسئول نهبوون له بهرامبهر كردهوهكانى خوياندا. هيچ كهسيك حاجى روحولـلا خومهينى نهكيشايه دادگا لهسهر دهركردنى فتواى كوشتنى سهلمان روشدى. ئهمه لهكاتيكدا كه هاندان بو كوشتنى ئينسان له ههموو ولاتانى جيهاندا تاوانه. ئهمه هيشتا گوشهيهكى بچووكه له توريكى كوشتوبرو برينى ئهندامهكانى لهشى ئينسانو توقاندنو ئينسان رفاندنو شكهنجهو ئازاردانى منالان. بهبرواى من كارتيلى مادده بيهوشكهرهكانى مدى ئين (سكوبارهكان)و بازرگانانى چينو مافياى ئيتاليا (وه ئهمريكا) بهئهندازهى پهنجه بچووكى دينه خوريكخستووهكان نابن. من باس له خهباتيكى رهواو بهرنامهريژيكراوى كومهلگايهكى ئازادو كراوه ئهكهم لهدژى ئهم دهزگاو دامهزراوانه. لهههمان كاتدا بروا بوون به ههر شتيك، تهنانهت دواكهوتووترينو دژى ئينسانيترين بيروباوهر، بهمافى حاشاههلنهگرى ههر ئينسانيك ئهزانم.
پرسين: ئهو عيلمانيهتو سرينهوهى دينهى تو باسى ليوه ئهكهيت، چهنده زهمينهى ههيه له ولاتانى نيو بازنهى دهسهلاتى ئيسلام له خورههلاتى ناوهراستدا؟ چهنده ئيمكانى ئهوه ههيه كه عيلمانيهت لهم كومهلگايانهدا سهرههلبدات؟ ئاروهندى ئابراهاميان باسى لهوه كرد كه ئيمكانى ئهوه ههيه كه ئهم كومهلگايانه ههم به ئيسلامى بميننهوهو ههم عيلمانيش بن. كام بزووتنهوانه سهرچاوهى عيلمانيهت پيك ئههينن لهم كومهلگايانهداو چهنده چانسى سهركهوتنيان ههيه؟
منصور حكمت: بهبرواى من ماندوويهتى چهپ لهرووى تيورييهوهو ئهو گورزانهى كه ئامانج خوازييو ئهنديشهى رهخنهگرانهو راديكالأ له ناوهراستى سالانى حهفتاكان بهم لاوه خواردى، ژمارهيهكى زور له تيوريسينه چهپو خيرخوازهكانيشى لهبهرامبهر وهديهينانى ئاواته سهرهتاييهكانى ئينساندا دوچارى ديديكى مهرحهلي- تاكتيكيو تهدريج گهرايبهكى ئهسهف بار كرد. سهد سالأ بهرلهئيستا بهشهرييهتى پيشرهو گالتهى بهوه ئهكرد كه رزگارى ئينسان بهدهستى كهشيشهكانو لهريگاى چهكوپينهكردنى دينو سهرههلدانى خويندنهوهو ليكدانهوهى تازهى دين لهنيو كليسادا بهدهست بيت. ئهمرو تويژهرهوهو بيريارانى پسپور دهتوانن گهلالهى ئهوه دابريژن كه ژنى ئيرانى لهئيستادا دهتوانى عيلمانيهت به زيادكردنى رهنگيكى كراوهتر بو سهر رهنگه مولهتپيدراوهكانى دهولهت بو حيجابى ژنان ليكبداتهوه. ئهمه بهبرواى من نهبينينى ديناميزمى گورانو شورشه له كومهلگادا. جيهان تاكو ئيستا لهريگهى ژيرهوژووركردنهكانهوه بهرهوپيش چووه. لهريگهى گورانكارييه سهرسورهينهرو خيراكان له بوارى بيركردنهوه، تهكنيكو پهيوهندييه كومهلايهتييهكان.
بهبرواى من ئهوهى بهراستى خهياليو نامومكينه، چهكوپينهكردنى ئيسلامو گورينى ههنگاوبهههنگاوى رژيمه ئيسلامييهكانه بو حكومهتى عيلمانى. ئهوهى كه واقعييه، مومكينه، وه لهپهيوهست به ئيرانهوه ئيتر ناچارييه، وهديهاتنى عيلمانيهته لهريگاى خروشانى دژى دينيى خهلكييهوه، لهدژى ئهم حكومهتانهى كه ههنو لهدژى ههموو رافهكردنو خويندنهوه جياجياكان له ئيسلام.
پرسين: ئهو هيزه كومهلايهتيو بزووتنهوانه كامانهن كه دهتوانن مژدهدهرى سكولاريزم بن له خورههلاتى ناوهراستدا؟
منصور حكمت: بهپيى قاعيده ئهمه دهبووايه پهيامى ميژوويى بزووتنهوه بورژواييهكانو كاپيتاليزمى تازهپيگهيشتووى ئهم ولاتانه بووايه له سهدهى بيستهم-دا. كارى ليبراليزم، ناسيوناليزم، موديرنيزمو غهربگهرايى بووايه. بو دهورهيهك وا تهسهور دهكرا كه ئهم پروسهيه ههرچهند بهشينهييو نيوهناچلأ، بهلام لهئارادايه. بهلام ئهم بزووتنهوانه له سالانى حهفتاكاندا ئيتر تهمهنيان بهسهرچووو پروژهى گهشهپيدانى خورئاوايى راوهستاو قهيرانى حكومهتيى پهرهى سهند. بزووتنهوه سهربهخويى خوازهكان له خورههلاتى ناوهراستدا لهزوربهى حالهتهكاندا دهولهتى پرو غهربيان پيك نههينا. روخاندنى بنهماله پاشايهتييهكان بووه مايهى سهرههلدانى دهولهته عهسكهرييهكان كه بهشى زوريان له ململانيى نيوان خورههلاتو خورئاوادا كهوتنه نيو بازنهى دهسهلاتى سوفيتهوه. كاپيتاليزمو پيشهسازى لهولاتانى خورههلاتى ناوهراستدا بهگشتى لهريگهى دهولهته ناسيوناليستو سهركوتگهرهكانهوه بلاوبووهتهوه. كومهلگايهكى مهدهنى بورژوايى پيك نههات. ليبراليزمو موديرنيزمى بورژوايى دوو بزووتنهوهى بهسهنگ نين له خورههلاتى ناوهراستدا. ناسيوناليزمى دهسهلاتدار، چ لايهنگرى سوفيتو چ لايهنگرى خورئاوا، بهگشتى لههاوپهيمانيهكى سياسيدا بووه لهگهل ئيسلامدا.
بهههرحالأ سكولاريزم بهوينهى بهرههميكى فيكرى، سياسيو ئيدارى گهشهى كاپيتاليزم، لهخورههلاتى ناوهراستدا سهرى ههلنهدا. بهبرواى من بورژوازى ناوچهكه نهخشهكاريكى سكولارى نييه، وهيان تهنانهت تواناى ههلويستگيرييهكى بهم جورهى نييه. دامهزراندنى نيزاميكى سكولار ئيتر كارى بزووتنهوه سوسياليستيو كريكارييهكانه. وه ئهمه بهبرواى من مهسهلهيهكه كه سهركهوتنى چهپ له ناوچهكهدا، لانى كهم بهدهستوبردى لهئيراندا، دهكاته ئهگهريكى واقعيو ماددى. خهلكى نيزاميكى سكولاريان دهويت، وه لهنهبوونى جهبههيهكى عيلمانيى راسترهودا، خهلكى لهدهورى ئالاى چهپى كومونيست كودهبنهوه كهئامادهى خهباتيكى بنهرهتى بيت لهدژى دهسهلاتداريتى دين.
پرسين: بهراى تو تا چ رادهيهك دهكرى سكولاريزم لهم كومهَگايانهدا پياده بكريت؟
منصور حكمت: لهجيهانى ئهمرودا، بهم پهيوهنديو رايهله فراوانه لهنيوان بهشه جياجياكانيدا، بهبرواى من پاراستنى سهرخانيكى ئيسلامى لهناوچهيهكى ئاوا فراواندا، نا مومكينه. ناكرى بهر به سهرههلدانى سكولاريزم بگيريت له خورههلاتى ناوهراستدا. بهبرواى من سكولاريزم نهك تهنها دهكرى پياده بكريت، بهلكو دواى ئهزموونى ئيرانو ئهفغانستانو جهزائير، بووهته پيويستيو خواستى خهلكى ناوچهكه. كيشهكه هيشتا لهبنهرهتدا ههر مهسهلهى فهلهستينه. ئهم كيشمهكيشه ههروهك چون باله كونهپهرسته دينييهكان له ناو ئيسرائيل خويدا بههيز دهكاتو توانايهكى زور زياتريان پيدهبهخشيت لهو سهنگه واقعيو بچووكهى كه لهنيو كهلتوورو بيروباروهرى خهلكدا ههيانه، له بهرهى بهرامبهريشدا تهمهنى ئيسلامى سياسيو ناسنامهى ئيسلام دريژ دهكات. ههرچى زووتر ولاتى سهربهخوى فهلهستين دابمهزريت، ئهوهنده زووتر گورى ئيسلامو ئيسلاميهت لهناوچهكه گوم ئهبيت.
پرسين: راتان چييه بهرامبهر به تيزى “ململانيى شارستانيهتهكان”ى ساموئيل هانتينگتون؟ بهپيى بوچوونهكانتان ئيوه دهبى ئهگهرى سهرههلدانى ئيمپراتوريهتيكى شهر لهژير ئالاى ئيسلامدا رهت بكهنهوه.
منصور حكمت: وتارو تيزهكهى هانتينگتون لهرووى زانستيو ناوهروكهوه بيئهندازه بينرخو پووچ بووو، دهستبهجيو بهدوورودريژى لهلايهن زوريك له تويژهرهوهكانهوه وهلامى پيدرايهوه. ليكدانهوهى دلخوازانه، گونجاندنى واقعيياتهكان لهگهل بوچوونه زهنييهكانى نووسهردا، شيواندنى راستييه حاشاههلنهگرهكانو ميتودولوژيهكى بيئهندازه ههژارو دواكهتووانه له شيكردنهوهدا، ئهمانه جيگايهك بو بهجدى وهرگرتنى باسهكه ناهيلنهوه. ئهم باسهى هانتينگتون لهسالى ١٩٩٣دا تهرح كرا، دواى ههرهسى سوفيتو راگهياندنى “كوتايى كومونيزم”و “كوتايى ميژوو” له ميدياو ئهكاديمياى غهربدا. بو ماوهى دهيان سالأ ههموو زهينو هوشياريى سياسى بورژوازى خورئاوا لهدهورى بوونى دوژمنيكى جيهانى، جهمسهريكى جيهانييو بههيزى رهقيب، گهلاله كرابوو. لهسالانى دواييو له سهردهمى ريگان-دا، ئهم ململانييه تهنانهت ليكدانهوهيهكى تهواو هوليودى پهيداكردبوو. “ئيمپراتورى شهر”، “شهرى ئهستيرهكان” چهند مهقولهيهكى ئهم كهلتووره سياسييه بوون. دواى نهمانى سوفيت، مهسهلهى “دوژمن كييه؟”و مهسهلهى سهرلهنوى پيناسهكردنهوهى ئهركهكانى ناتوو ريكخراوى سى ئاى ئهيو سياسهتى خارجى ئهمريكاو گهشهى سهرلهنويى تهريكخوازيى له ههندى بالى كوماريخوازهكاندا پهرهى سهند. “ململانيى شارستانيهتهكان” وهلاميكى پرلههاتوهاوار بوو، لهنيو ههمان كهلتوورى هوليوديدا، بهم پرسيارانه.
من لهگهل ئهم خالهى گراهام فولهردا بهتهواوى هاورام كه جياوازييه “شارستانيهتى” يهكان قالبيكن بو سهرههلدانى ئهو جياوازييه كومهلايهتييانهى كه لهئارادان. مهقولاتى “شارستانيهتهكان” له پروپاگهندهى جهنگيو دوزينهوهى بازارى سياسى بو ئهم بهرژهوهندييانهدا دهوريان ههيه. بهلامى لهخودى كيشمهكيشهكهدا دهوريكيان نييه. ئيسلاميهتو ليكدانهوه ئيسلامييهكانو دهمارگيريى ئيسلامى ئامرازى ههلخراندنى كومهلايهتين لهو كيشمهكيشه ماددييه كومهلايهتييانهدا كه خويان پهيوهندييهكيان به ئيسلامو شارستانيهتى ئيسلاميو ململانيى ئهو لهگهل كهلتوورى غهربيهوه نييه. روداوهكانى يوگوسلافيا لهسهر جياوازى شارستانيهتى مهسيحى خورئاوا لهگهل مهسيحيهتى ئهرتهدوكسى خورههلات نييه (كه مهعلوم نييه لهم نيوهدا بوچى “شارستانيهتى”ئيسلامى له بوسنهو كوسوفو سهرى ناوهته سهر سهرينى “شارستانيهتى” خورئاوا!). يان ده سالأ ويرانكردنى عيراق ئاكامى ململانيى نيوان شارستانيهتى خورئاواو ئيسلامى نييه. دنيا چينايهتييه. شانوى خهباتى چينايهتييه. شانوى ململانيى بالأو بهشه جياجياكانى سهرمايهيه لهسهر دهسهلاتى سياسيو بهرژهوهنديى مادديو قازانجو بازنهى دهسهلاتو قهلهمرهوى چهوساندنهوه. شانوى خهباته لهپيناوى ئازاديو سرينهوهى ههلاواردندا. شانوى ململانيى نيوان چهپو راسته. شانوى ململانيى شارستانيهتهكان نييه.
وه سهرهنجام، قسهكردن له شارستانيهتى ئيسلامى، وهكو شتيك كه گوايه له روژههلاتى ئهو هيلهى جهنابى هانتينگتون لهسهر نهخشهى جيهان كيشاويتى دهسهلاتداره، شتيكى پووچه. نه ئيسلام شارستانيهته، نه لهو ولاتانهدا دهسهلاتدارهو نه تواناى گيرانى دهورى ئيمپراتورييهتيكى شهيتانى ههيه. پروپاگهندهى روژانه له خورئاوادا، بهتايبهت كاتيك كلينتونو بليرو ناتو دهم ئهكهنهوه، ئهم وينايه بهدهستهوه ئهدات كه گوايا صدام حسين لهبهر دهروازهى داگيركردنى جيهاندايهو ژيانى ئيمه لهسايهى مهرحهمهتى ناتودايه كه تاكو ئيستا لهبهردهم ئهم ديوهزمهيهدا به چنگو ددان مقاوهمهتى كردووه! وروژاندنى بيروراى گشتيى خورئاوا لهدژى خهلكى خورههلاتى ناوهراست بهرژهوهندييهكى ماددى زورى تيايه بو ههنديك ناوهندى جياجيا، بهلام پهيوهندييهكى به ريزبهستنه حهقيقييهكانهوه نييه لهجيهانى ئهمرودا. بهههرحالأ باسهكهى هانتينگتون لهرووى عهمهلييهوه نفوزيكى پهيدا نهكرد، ههرچهند رهنگه خيريكى زورى بووبيت بو پيشهكهى هانتينگتونو بودجهى دامهزراوهى ليكولينهوهى ستراتيجى “ئهلين” له زانكوى هاروارد.
ئهم ميزگرده بو يهكهمجار له ژماره-٣ى زستانى ٢٠٠١ى گوفارى فارسى زمانى “پرسش” (بهماناى پرسين- كه گوفاريكى وهرزيى سياسى كومهلايهتى كلتوورييهو سهرنووسهرهكهى عهلى جهوادييه) بلاوكراوهتهوه. باقى بهشداربووانى ميزگردهكه بريتى بوون له: ئوليفهر روى، گراهام فولهر، ئيرفهند ئهبراهاميانو ئيان ليسهر.