گفتوگۆ (مه‌نسور حکمه‌ت) له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ئه‌نته‌رناسیۆنال ١٧ ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠٠٠[*]
علی جوادی: ڕێگا بده‌ن له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێ بکه‌م که سیستمی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر دوو پایه وه‌ستاوه، له لایه‌که‌وه چینی کرێکار و کرێکارێک که ئه‌بێ وجودی هه‌بێ، هێزی کاری خۆی بفرۆشێ، و له لایه‌کی تره‌وه سه‌رمایه‌دار هه‌یه که خاوه‌نی ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنه له کۆمه‌ڵگادا که له پێناو که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌رمایه پێویستی به کڕینی هێزی کاری کرێکاره. ئه‌مه پایه‌ی ته‌واوی سیستمی بنه‌ڕه‌تی سیستمی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ڕووکه‌شی مامه‌ڵه‌که ئه‌بینین که کرێکار هێزی کاری ئه‌فرۆشێ، زه‌مانی کاره‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به سه‌رمایه‌دار ئه‌فرۆشێ و له به‌رامبه‌ریدا حه‌قده‌ستێکی دیاریکراو وه‌رئه‌گرێ، کێشه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چییه؟ ڕه‌خنه‌ی ئێوه له خودی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له کولییه‌تی خۆیدا چییه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: ئه‌بینی ده‌رسی خوێندکارێکی پۆلی یه‌که‌می ئابوری به‌وه دائه‌ده‌ن که ڕه‌نگه ڕۆڵ بینینی وه‌ک کرێکار و سه‌رمایه‌دار یا بۆ نمونه به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشت و شتی تر وه‌ک به‌شێ له دابه‌شبوونی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بێ. واته کۆمه‌ڵگا ئاڵۆز بووه، دابه‌شبوونی کار هاتۆته ئاراوه، که‌سێک ئاسنگه‌ره، که‌سێک دارتاش، که‌سێک ئه‌ندازیار، که‌سێک دکتۆر، که‌سێک سه‌رمایه‌دار، که‌سێک کرێکار، که‌سێک مامۆستایه و له ڕووکه‌شدا موناسه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و به تایبه‌ت بازاڕه که په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌وانه دیاری ئه‌کات و ئه‌و ئاڵووێره یه‌کسانه‌ی که ڕووکه‌شانه کرێکار له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار ئه‌یکات به‌شێکه له‌وه. واقعیهتهکهی ئه‌وه‌یه که کرێکار و سه‌رمایه‌دار ڕۆڵبینینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نین که له ئه‌نجامی ئاڵۆزتر بوونی کۆمه‌ڵگا و فراوانبوونه‌وه‌ی دابه‌شبوونی کار و پێکه‌وه لکانی ڕۆڵه ئابووریه‌کان به ئینسانه‌کانه‌وه وجودیان په‌یدا کردبێ. ئه‌مه زنجیره‌ی داستانی کۆنی چه‌وسانه‌وه و ڕهنجبردن و سوودوه‌رگرتن له خاوه‌ندارێتی ده‌ستڕه‌نجی که‌سانی تره که داستانی ته‌واوی مێژووی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تییه نه‌ک ته‌نها سه‌رمایه‌داری. ته‌واوی مه‌سه‌له‌که ئه‌مه‌یه که ئه‌م ڕۆڵانه، ئه‌و شێوه دیاریکراوه مومکین ئه‌کات که له سیستمێکی ئه‌مڕۆییدا، له سیستمی سه‌رمایه‌داریدا، ده‌ستڕه‌نجی ئه‌و ئینسانانه‌ی که به‌رهه‌م ئه‌هێنن له لایه‌ن به‌شێک له کۆمه‌ڵگاوه که خۆیان له به‌رهه‌مهێناندا هیچ ڕۆڵێكیان نییه، خاوه‌ندارێتی ئه‌کرێ. کرێکار هێزی کاره‌که‌ی به سه‌رمایه‌دار ئه‌فرۆشێ، زۆر باشه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا کرێ وه‌رئه‌گرێ. به‌ڵام ئه‌و هێزی کاره که کرێکار به سه‌رمایه‌داری فرۆشتووه له کارگه‌یه‌ک، له پرۆسه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێناندا، به‌وجۆره‌ی که مارکس ئه‌ڵێ ئیستفاده‌ی لێ ئه‌کرێ، کاڵایه‌ک نییه که به‌کاری بهێنی وه‌ک سووته‌مه‌نی، یان وه‌ک بڕێک سه‌رچاوه‌ی کانزایی یان بڕێک کانزا یان ته‌خته. هێزی کاری کرێکار به‌و جۆره به‌کارئه‌هێنرێ که له‌سه‌ر باقی ماتریاڵه‌کانی تر کار ئه‌کات و به‌رهه‌مێکی نوێ درووست ئه‌کات و ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌هاکانیان زیاتره له‌و بڕه‌ی که بۆ درووستکردنیان سه‌رف کراوه، یانی زیاتره له‌و بڕه‌ی که دراوه به کرێکار. به ئیزافه‌ی مه‌وادێکی سروشتی که به‌کارهاتووه. به‌های به‌رهه‌مه به‌رهه‌مهاتووه‌که زیاتره له‌و خه‌رجیانه‌ی که چینی سه‌رمایه‌دار کردوویه‌تی و ئه‌م زیاده‌یه‌ی به‌رهه‌م، ئه‌م زیاده‌یه‌ی به‌ها یا زێده‌باییه، به‌و جۆره‌ی که مارکس به‌یانی ئه‌کات، به‌رهه‌می خه‌سڵه‌تی هێزی کاره. هێزی کار یه‌کێکه له‌و کاڵایانه‌ی که کاتێک به‌کاریئه‌هێنیت به‌هایه‌کی نوێ به‌رهه‌م دێنێت و زیاتر له‌و بڕه‌ی که بۆ کڕینی خودی خۆی دراوه به‌رهه‌م ئه‌هێنێ. سه‌رئه‌نجام باس دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مه سیستمێکه که له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا به‌روبومی کاری مرۆڤه‌کان که به‌رهه‌می ئه‌هێنن، به‌رهه‌می داهێنانه‌کانی مرۆڤه‌کان، به‌رهه‌می ڕاهێنانی مرۆڤه‌کان له‌لایه‌ن چینێکی وه‌ک چینی سه‌رمایه‌داره‌وه ڕائه‌کێشرێ. به‌رهه‌مێک که له پرۆسه‌ی کار، له ڕه‌وه‌ندی کار له کارخانه و کارگه و کێڵگه و شتی تردا به‌رهه‌م دێت په‌یوه‌ست ئه‌بێته‌وه به که‌سێکه‌وه که خاوه‌نی ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مێنان بووه، به خاوه‌نی کێڵگه، به خاوه‌نی کارخانه، به خاوه‌نی ئه‌و ده‌زگایه‌وه. ئه‌و که‌سه‌ی که کاری کردووه له ڕووکه‌شدا کرێکه‌ی وه‌رگرتووه و ڕۆیشتووه. به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که سه‌رئه‌نجام ماوه‌ته‌وه به شێوه‌ی بارستاییه‌کی فراوان له کاڵای په‌یوه‌ست به خاوه‌نی ئه‌و یهکهیهوهیه. به‌ڵام باشه ئێستا به‌هایه‌کی زیاتری ئه‌م کۆمه‌ڵه کاڵایانه سه‌رئه‌نجام به شێوه‌یه‌کی ڕووکه‌شی ئه‌بێ به به‌شی ئه‌و له به‌رهه‌مهێناندا. به‌ڵام ئه‌وه شتێک نییه جگه له به‌رهه‌می کاری ئه‌وانه‌ی به‌یانی هاتوون و کاریان کردووه و ڕۆیشتوون و سه‌رئه‌نجام به‌رهه‌می ته‌واوی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی که له پێوه‌رێکی جیهانیدا کار ئه‌کات. ئه‌م شێوه‌یه که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌رهه‌می زیاده ڕاسته‌وخۆ له به‌رهه‌مهێنه‌ران ئه‌سه‌نێ، له سیستمی کۆیله‌داریدا خاوه‌نی خودی کۆیله بوون، نانیان ئه‌خسته به‌رده‌می و سه‌رپه‌نایه‌کیان ئه‌دا پێی و هه‌رچی کارێکی ئه‌کرد به پێی پێناسه‌که‌ی ماڵی خاوه‌ن کۆیله‌که بوو. یا له سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا جوتیار کاڵاکه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌دا به ده‌ره‌به‌گه‌که یا له‌سه‌ر زه‌ویه‌ک که خوی ده‌ره‌به‌گ بۆ کاری ئیجباری ئه‌وی دانابوو، کاری ئیجباری ئه‌کرد.
ئه‌مانه ئه‌و شێوانه بوو که له سیستمه‌کانی پێشووتردا به‌رهه‌می زیاده‌یان ئه‌برد، له‌م سیستمی سه‌رمایه‌داریه‌دا که به ڕووکه‌ش بازاڕ حوکم ئه‌کات و ڕه‌نگی ئاڵووێری ئینسانه‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌کتر داوه به هه‌موو شته‌کان، له‌م سیستمه‌دا له ئاڵووێرێکی نێوان کار و سه‌رمایه ده‌قیقه‌ن هه‌مان شت به‌ڕێوه ئه‌چێ. یانی چه‌ند که‌سانێک دێن کار ئه‌که‌ن، له به‌یانیه‌وه تا شه‌و و ته‌واوی ته‌مه‌نیان، له کۆتایی پرۆسه‌که‌دا له کۆتایی ژیانی کرێکارێکدا که ته‌واوی ژیانی کاری کردووه، بژێوی و سه‌رپه‌نایه‌کی گرتووه و ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌و کرێکاره کاری بۆ کردووه، ئه‌و چینه‌ی که چینی کرێکار کاری بۆ کردووه که‌ڵه‌که‌ی سه‌روه‌ت له ده‌ستیدا کۆبۆته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م سه‌رمایه‌داره له ڕاستیدا شتێک نییه جگه له هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیک که کرێکار بۆی خوڵقاندووه، سه‌روه‌ته‌که‌ی سه‌روه‌تێکه که کرێکار خوڵقاندوویه‌تی. سه‌رئه‌نجام ئه‌م سیستمه ئاڵۆزه، میکانیزمی مۆدێرنتر و ئاڵۆزتری هه‌یه که له سه‌نته‌ره‌که‌یدا بازاڕ هه‌یه و ئاڵووێر و پاره چه‌قه‌که‌یه‌تی، به کاڵابوونی دیارده‌کان و له نێویدا هێزی کار چه‌قه‌که‌یه‌تی. به پێچه‌وانه‌ی سیستمی کۆیله‌تی که ئه‌تتوانی وێنه‌ی پرۆسه‌ی چه‌وسانه‌وه بگریت و بڵێیت ببینه که ئه‌م که‌سه ناچار به کاری ئیجباری ئه‌که‌ن و دواتر هه‌رچی به‌رهه‌م ئه‌هێنێ ئه‌یبه‌ن، له‌م سیستمه‌دا ناتوانی وێنه‌ی چه‌وسانه‌وه بگریت و بڵێیت ببینه لێره سه‌رمایه‌دار ئه‌بێته خاوه‌نی کاری ئه‌م مرۆڤه. به‌ڵام کاتێک ته‌ماشای ئابوری ئه‌که‌یت، ئه‌بینی که به‌ڵێ ده‌قیقه‌ن میکانیزمه‌که ئه‌مه‌یه. له ڕێگه‌ی به کاڵابوونی کاری مرۆڤێک بۆ کۆمه‌ڵگا، له ڕێگه‌ی به کاڵابووونی هێزی کاری مرۆڤێک، هێزی به‌ده‌نی مرۆڤێک له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا به کرده‌وه خاوه‌ندارێتی به‌رهه‌می ئه‌م هێزی کاره ئه‌که‌ن.
ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که موڵکدارێتی بۆرژوازی به‌سه‌ر ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی که چه‌ند که‌سانێک هه‌ن که ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیان کردووه به موڵکی خۆیان و خستوویانه‌ته ده‌ستی خۆیانه‌وه و زۆرێک مرۆڤ له‌وه بێبه‌شن که به‌و ئامڕازانه به هه‌رجۆرێک که ئه‌یانه‌وێ به‌رهه‌مبهێنن و کۆمه‌ڵگا بتوانێ سوودیان لێوه‌ربگرێ.
علی جوادی: ببینن، ئێوه ئاماژه‌تان به‌م مه‌سه‌له‌یه کرد، به‌ڵام ڕه‌نگه موفهکیرینی بۆرژوازی له‌به‌رامبه‌ر ئێوه‌دا ئه‌وه ته‌رح بکه‌ن که باشه به‌هه‌رحاڵ کرێکار ئیختیاری به ده‌سته، ناچار نییه که هێزی کاری بفرۆشێ، ئه‌بێ له‌ژێر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌دا بیفرۆشێ که سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن سه‌رمایه ته‌رحیان کردووه. له باری حقوقیه‌وه ئیجبارکردنێک له ڕووکه‌شدا له ئارادا نییه. وه‌ڵامی ئێوه به‌م مه‌سه‌له‌یه چییه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: له ڕاستیدا ئیجبارکردن زۆر له ئارادایه. ته‌ماشاکه‌ن، ئه‌بێ ببینرێ که ئایا ئیختیاره‌کانی تری کرێکار ئه‌توانێ چی بێ. ئه‌گه‌ر هێزی کاری نه‌فرۆشێ چ ڕێگه‌یه‌کی تری هه‌یه بۆ به ده‌ستهێنانی بژێوی؟
ووتم کۆمه‌ڵگا ئاڵۆزه، به‌ڵام له ته‌واوی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا هه‌ر سیستمێکی ئابوری ڕۆشن هه‌یه که مرۆڤه‌کان به شێوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵ بژێویان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌ردێنن و پێداویستیه‌کانیان به‌ده‌ستدێنن. ئه‌م پێداویستیانه له سه‌ره‌تاکانی مێژوودا مومکینه پێداویستی سه‌رزاره‌کی و بناغه‌یی له چه‌شنی خۆراک، سه‌رپه‌نا، پۆشاک و شتی وا بووبێ، به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێک هه‌یه له پێداویستیه ماددی و ڕهفاهیهکانهوه بگره تا ئاڵۆزترین پێداویستی مه‌عنه‌وی. به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ڕاستی ئه‌وه‌یه که ئه‌م سیستمه ئابوریه ڕۆشنهیهیه که مرۆڤه‌کان له ڕێگایه‌وه بژێویان دابین ئه‌که‌ن.
باشه ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت و ئامڕازه‌کانی دابینکردنی ئه‌م بژێوییه بخاته ئیختیاری خۆیه‌وه و مان بگرێ، کۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئیختیاره‌ی ئه‌ودا ئه‌وه‌ستێته‌وه که یان ئه‌بێ له نێوبچێ یان بۆ ئه‌و توێژه کار بکات که ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیان له کۆنترۆڵی خۆیاندا داناوه. ئێستا ڕه‌نگه کرێکارێك ئه‌و ئیختیاره‌ی هه‌بێ و بڕوات له کوڕه مامێكی پاره‌یه‌ک قه‌رز بکات و دوکانێک دابنێ، به‌ڵام چینی کرێکار ناتوانێ به وێنه‌ی چینێک به وێنه‌ی سه‌ده‌ها ملیۆن مرۆڤ ڕێگایه‌کی تر بخاته به‌رده‌می خۆی بێجگه له کارکردن بۆ خاوه‌نانی کارخانه‌کان یا خاوه‌نانی کۆمپانیاکان، چینی کرێکار ناچاره بڕوا هێزی کاری خۆی له بازاڕدا بفرۆشێ تا له‌م ڕێگایه‌وه کار بکات. چۆن؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی که خۆی په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئامڕازه‌کانی کار و دابینکردنی بژێوی نییه. ته‌واوی مه‌سه‌له‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ موڵکدارێتی کردنی ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و موڵکدارێتی بۆرژوازی به‌سه‌ر ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا له‌لایه‌ن که‌مینه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگاوه. کاتێک که ئێوه ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک له ده‌ست خۆتانا کۆبکه‌نه‌وه، ئه‌وکات باقی کۆمه‌ڵگا ده‌قیقه‌ن ئه‌بن به خاڵێكی پێچه‌وانه‌ی تۆ، به‌شێک ئه‌بن به‌وانه‌ی ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیان نییه، توانای هه‌رجۆره ده‌ستڕاگه‌یشتنێکیان به ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان نییه. وه‌ک که‌سێک که ئه‌بێ بڕوا بۆ ڕاوکردن به‌ڵام چه‌کی بۆ ڕاوکردن پێ نه‌بێ. یان که‌سێک زه‌ویه‌ک بکێڵێ به‌ڵام ئامڕازی بۆ کێڵان پێ نه‌بێ. که‌سێک که له‌م مهوقعیهتهدایه ناچاره بۆ ئه‌و به‌شه کار بکات ئه‌م ئامڕازانه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان له ده‌ست خۆ گرتووه. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یه که چه‌ق و ستونی ئه‌سڵی سۆسیالیزم ئه‌وه ئه‌بێ که ئه‌م ئامڕازانه‌ی به‌رهه‌مهێنان که کۆمه‌ڵگا به درێژایی مێژوو به‌ده‌ستیهێناوه، به تێکڕای و جۆراوجۆریهکهی و ئاڵۆزیهکهیهوه، کۆمپیوته‌ر، که‌شتی، کارخانه، زه‌وی و هه‌زار و یه‌ک شت که به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ به هۆی ئه‌وانه‌وه ئامڕازه‌کانی خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌مه ئه‌بێ له ئیختیاری ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌دا بێ. ئه‌مه شتێک نییه که بشێ به‌شێک له کۆمه‌ڵگا خاوه‌ندارێتی بکات و له ده‌ستی خۆیدا کۆی بکاته‌وه، و باقی کۆمه‌ڵگا ناچار بن به به‌خشینی هێزی کاریان به‌شێک له‌وه بۆ خۆیان ببه‌ن، ئه‌به‌ده‌ن. به بڕوای من زۆر ڕیاکارانه‌یه ئیدعاکانی ئابوری بۆرژوازی که له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه‌یه که لێره ئاڵووێرێک له ئارادایه و گوایه هه‌ڵبژاردنێک هه‌یه له بازاڕدا. بازاڕ هه‌ڵبژاردن نییه، له‌پشت ئه‌و ئازادییه ڕووکه‌شیه‌ی کرێکار بۆ ئه‌وه‌ی بفرۆشێ یا نه‌فرۆشێ ناچارکردنی ئابوری هه‌یه که ناچاره بفرۆشێ.
علی جوادی: ئایا ئه‌م ناچارییه بۆ سه‌رمایه‌داریش وجودی نییه چونکه به‌هه‌رحاڵ بۆ به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه، سه‌رمایه‌داریش ناچاره به جۆرێک سه‌رمایه‌که‌ی بخاته گه‌ڕ و هێزی کار به‌کاربهێنێ تا بتوانێ قازانج بهێنێ؟
مه‌نسور حکمه‌ت: به‌ته‌واوه‌تی ڕاسته، سه‌رمایه‌دار ناچاره که له نێوان سه‌ده‌ها ملیۆن مرۆڤدا که هه‌یه هێزی کار فه‌راهه‌م بکات، به شێوه‌ی واقعی ئه‌و کێبه‌رکێیه‌ی له نێو چینی کرێکاردا وجودی هه‌یه، به شێوه‌ی واقعی ئه‌مه‌یه که به درێژایی مێژووی گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه به‌رده‌وام میقدارێک کرێکار که میقدارێک سه‌عاتی کار که پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێکی دیاریکراو له کاڵاکان به‌رهه‌مبێن که‌مبوونه‌وه په‌یدا ئه‌کات، له‌به‌ر گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژی. سه‌رئه‌نجام هه‌ر یه‌که‌یه‌کی سه‌رمایه، وای دابنێین هه‌ر ملیۆنێک تمه‌ن سه‌رمایه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته کاره‌وه، هه‌ر جاره‌ی ژماره‌یه‌کی که‌متر مرۆڤ پێویست ئه‌کات بڕۆن کاری بۆ بکه‌ن. با ماشێنێکی چاپی دیاریکراو بهێنینه به‌رچاو که ئێستا ئه‌توانێ سه‌ده‌ها ڕۆژنامه ده‌ربکات و دوو نه‌فه‌ر به‌ڕێوه‌ی به‌رن، له کاتێکا مومکنیه بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ماشێنێکی چاپی نیو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ئه‌بوایه چوار نه‌فه‌ر کار بکه‌ن. سه‌رئه‌نجام مه‌یلی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری به‌و ئیتجاههدایه که له کۆمه‌ڵگادا کرێکاری ئیزافه به‌وجود بهێنێ و سه‌رئه‌نجام له نێو چینی کرێکاردا کێبرکێ هه‌یه. به‌وجۆره نییه که سه‌رمایه‌دار له‌گه‌ڵ بلۆکێکدا یان نه‌فه‌رێکی تردا ڕووبه‌ڕووه که ئه‌ویش ئه‌توانێ کاڵاکه‌ی پێ نه‌دات. کرێکار ناتوانێ به‌وجۆره کاڵاکه به سه‌رمایه‌دار نه‌دات مه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجێکدا و ئه‌و هه‌لومه‌رجه زۆر فه‌ره‌زییه. ئێستا ڕۆشنی ئه‌که‌مه‌وه که چۆن به‌شێک له ئابوری به فه‌رزی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئابوریه نیۆکلاسیکییه، به‌ره‌و ئه‌م لایه ڕۆیشتووه. به‌ڵام به شێوه‌ی واقعی کرێکار له جێگهوڕێگهیهکدا نییه که به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ چینی سه‌رمایه‌داردا بکه‌وێته ساتوسه‌ودای کۆمه‌ڵایه‌تی و بڵێ ده‌ست له کار بکێشه‌ره‌وه.
علی جوادی: ئه‌یچۆن مه‌سه‌له‌ی ڕێکخراوکردنی و مه‌سه‌له‌ی یه‌کێتی و مه‌سه‌له‌ی کۆبوونه‌وه و ساتوسه‌دا کردن…
مه‌نسور حکمه‌ت: ده‌قیقه‌ن ئه‌بێ ئه‌مه به نه‌زه‌ری ئیعتبار وه‌ربگیرێت. ببینن ئابوری کلاسیک له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌یدانێکی بێ‌کۆتایی و با بڵێین بێ‌کۆتایی و بێ سه‌قفی کار به سه‌رمایه بنیاتنراوه، ئابوری ئاده‌م سمیث و هه‌تا ئابوریه‌ک که مارکس قسه‌ی لێوه ئه‌کات به فه‌رز وه‌ریگرتووه که کرێکار ناتوانێ له کۆی زۆر زیاتر له ئاستی بژێوی خۆی به پێی ئاستی فه‌رهه‌نگی که کۆمه‌ڵگا پێ گه‌یشتووه یان بابڵێین ستاندارده‌کانی هه‌ر سه‌رده‌مێک قسه بکا. ئابوری نیۆکلاسیک ئه‌وه‌ی به فه‌رز وه‌رگرتووه که کار و هێزی کاریش وه‌ک هه‌ر کاڵایه‌کی تر ئه‌توانێ شتێکی نادر بێ و سه‌رئه‌نجام نرخه‌که‌ی بڕواته سه‌ره‌وه، ئه‌و شته‌ی که ئێمه پێی ئه‌ڵێین کرێ. به شێوه‌یه‌کی واقعی ئه‌و شته‌ی که ئه‌م ئابوریه نیۆکلاسیکیه به نه‌زه‌ری ئیعتبار وه‌ریئه‌گرێ ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا له حاڵه‌تێکدا مادام مرۆڤی تازه‌ی تێ دێ، هه‌ر یه‌که‌یه‌کی سه‌رمایه پێداویستیه‌که‌ی به شێوه‌یه‌ک نسبه‌ت به کار که‌م ئه‌بێته‌وه. یانی شتێک به ناوی سوپای زه‌خیره‌ی کار له کۆمه‌ڵگادا دێته وجود، یانی ئه‌و شته‌ی که ئێستا به شێوه‌ی بێ‌کاری خۆی نیشان ئه‌دات، به‌شێک له چینی کرێکار که کاریان نییه بێکارن به‌ڵام ته‌ماشای ژنان بکه‌ن یا که‌سانێک که له لادێکانی ڕووی زه‌وی ئه‌ژین و به ڕووکه‌ش خه‌ریکی کشتوکاڵن به‌ڵام له واقعدا له‌به‌ر نه‌بوونی کار له شاره‌کان، له لادێکانن. هه‌رکاتێک له شار هه‌لومه‌رجی کار باش بوو، یه‌ک زه‌ڕڕه حه‌قده‌سته‌کان بچنه سه‌ره‌وه، ئه‌و که‌سه هه‌ڵئه‌ستێ و دێته‌وه شار. وه ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و ئهشکاڵه جیاجیایانهن که له کۆمه‌ڵگادا به فیعلی سوپایه‌کی زه‌خیره‌یی له کار که فشارئههێنێت بۆ ئاستی حه‌قده‌ستی چینی کرێکار. یه‌که‌م به‌شێک له‌وانه که خودی کرێکار خه‌رجیه‌کانیان ئه‌ده‌ن، که خێزانه‌کانی ئه‌وانن، له خودی هه‌مان چیندان، به‌شێکه له چین که کرێ وه‌رناگرێ و به‌ڵام ئه‌ژی و کار ئه‌کات، هه‌ندێکیان له ماڵه‌وه کار ئه‌که‌ن. له لایه‌کی تریشه‌وه له هه‌ر شوێنێک سه‌رمایه فراوانبێتهوه که پێویستی به هێزی کاری تازه هه‌بێ، به‌شێک له‌م سوپا زه‌خیره‌یه ئه‌چنه سه‌ر کار. سه‌رئه‌نجام بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌ی خستنه سه‌ر کاری ته‌واوه‌تی به‌و شێوه‌یه‌ی که به‌و ده‌ره‌جه‌یه خستنه سه‌ر کاری ته‌واوه‌تی وجودی هه‌بێ که کرێکاران له مه‌وقعیه‌تێکی به‌هێزی ساتوسه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دا بن له ئاستی جیهانیدا، ئه‌م ئیده‌یه له سه‌رمایه‌داریدا خه‌یاڵه، به‌مجۆره نابێ. سه‌رئه‌نجام یه‌کێتیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که ده‌ورونه‌خشێکی پۆزه‌تیڤیان هه‌یه، له باری مێژووییه‌وه ئیمکانیاتی دیاریکراویان هه‌یه. هیچ یه‌کێتیه‌ک له هه‌لومه‌رجێکی مێژوویدا باڵا و به‌هێز نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دار ئه‌توانێ له نێو کرێکاراندا کێبرکێ درووست بکات چونکه چینی کرێکار نابوده، برسییه و کێبرکێ له نێوانیاندا به‌هێزه. یه‌کێتیه کرێکاریه‌کان بۆ نمونه له ده‌هه‌ی هه‌فتاکان، کۆتاییه‌کانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ له ئاستی جیهانیدا کاریان چووه سه‌ر، به دوای پله‌یه‌ک له گه‌شه‌ی خستنه سه‌رکار له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا بوو که ئه‌و هێزه‌ی په‌یدا کرد. له ده‌یه‌ی هه‌شتاکاندا شاهیدی له به‌ینچوونی بزووتنه‌وه‌ی یهکێتیهکانین له‌به‌رئه‌وه‌ی بێ‌کاری په‌ره‌ی سه‌ند. له‌به‌رئه‌وه‌ی چینی سه‌رمایه‌دار توانی له نێو چینی کرێکاردا ته‌فره‌قه بنێته‌وه، سه‌رئه‌نجام یه‌کێتیه‌کان ئامڕازی ساتوسه‌ودا کردنی کرێکارن له‌گه‌ڵ کارفه‌رماکان و باشبونی هه‌لومه‌رجی کرێکارانن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ‌کاری له ئاستی به‌رزدا بێ له کۆمه‌ڵگادا، کارێکی زۆریان له ده‌ست نایه‌ت و ناچارن مل به‌و هه‌لومه‌رجه بده‌ن. هه‌میشه یه‌کێتی بۆ باشبوونی هه‌لومه‌رجی ئه‌ندامانی هه‌وڵ ئه‌دا و هه‌ندێ جاریش سه‌رکه‌وتوو ئه‌بن به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ی که یه‌کێتی کرێکاری خود به خود ئه‌توانێ وه‌ڵامی شکافی سه‌رمایه‌دار_کرێکار و مه‌سه‌له‌ی کاری به کرێ و چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکار له‌سه‌ر بنه‌مای کاڵابوونی هێزی کار بداته‌وه، به بڕوای من ئه‌م بۆچوونه پوچه.
علی جوادی: یه‌که‌مین پرسیارێک که له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی بۆروژازیهوه ئه‌خرێته به‌رامبه‌ر به کۆمۆنیسته‌کان ئه‌وه‌یه که پاڵنه‌ری سوود له سه‌رمایه بگرین، ئه‌گه‌ر موڵکدارێتی تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگادا لاببرێ، به‌رهه‌مهێنان و ته‌کنۆلۆژی و به‌مپێیه دابینبوونی پێداویستیه‌کانی به‌شه‌ر به کرده‌وه تووشی ڕکود ئه‌بێ، وه پاڵنه‌ری باشبوونی شێوه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له کۆمه‌ڵگادا له به‌ین ئه‌چێ، لێهاتوویی کاری ته‌کنۆلۆژیکی به کرده‌وه توانای گه‌شه‌کردنی له کۆمه‌ڵگادا لهناوئهبرێ، وه‌ڵامی ئێوه به‌م ڕه‌خنه‌یه چییه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: من وا بیر ئه‌که‌مه‌وه که ئه‌م بۆچوونه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی بوونی سه‌رمایه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا جڵه‌وی ده‌ستی کێبرکێ بگرین و جڵه‌وی ده‌ستی به‌شی تایبه‌تی بگرن مومکینه که له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا به‌مجۆره‌ی لێ بێ. نمونه‌ی سه‌رمایه‌داری له چه‌شنی ڕووسی که پێیان ئه‌ووت سۆسیالیزمی ڕووسی. یان نمونه‌ی کۆمه‌ڵگای شوره‌وی ئه‌هێننه‌وه یا ئابوری ده‌وڵه‌تی که تیایدا ئه‌و پله‌یه له گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژی یان ئه‌و داهێنانانه و شۆڕشی زانیاری و ئه‌لکترۆنی که له ڕۆژئاوا به پشت به‌ستن به بازاڕ هاتنه‌دی، شکڵی نه‌گرت، له‌م سه‌ره‌وه‌یه. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داری لاببه‌یت و ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌تی له سه‌رمایه‌داریدا تا ئه‌و ئاسته بچێته پێشه‌وه که جڵه‌وی کێبرکێی سه‌رمایه‌کان بگرێ و بیانه‌وێ به‌رنامه‌یه‌کی مه‌رکه‌زی پاده بکرێ، مومکینه ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه بێ که به‌وجۆره که له بازاڕێکی ئازاد‌دا سه‌رمایه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدا له کێبڕكێدان و له پێشبڕکێ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ته‌کنیک و پێشکه‌وتن بده‌ن، ته‌کنیک له ووڵاتانێکی له‌مجۆره داخراودا پێش ناکه‌وێ. به‌ڵام ئه‌مه شتێک سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی ناڵێ که بنه‌مای کار له‌سه‌ر کێبڕکێ نییه، بنه‌مای کاری له‌سه‌ر هاوکاری و هاوفیکری مرۆڤه‌کانه. سه‌رئه‌نجام پرسیار ئه‌توانێ ئه‌مه بێ که فه‌ره‌زه‌ن ئایا به ئه‌ندازه‌ی کافی هه‌ژاری یان نه‌داری خه‌ڵک یان نه‌خۆشی، پاڵنه‌رێکی کافی نییه بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤه‌کان به دوای چاره‌یه‌کدا بۆی بگه‌ڕێن؟ به‌ڵێ کافییه، کۆمه‌ڵگایه‌ک که بنه‌ماکه‌ی له‌سه‌ر کێبڕکێ و خۆبهرستی نییه به جۆرێکی تر بیر له ته‌کنیک ئه‌کاته‌وه له به‌راورد به کۆمه‌ڵگایه‌ک که تیایدا ته‌کنیک ئه‌وه‌ڵه‌ن زیاده‌یه‌که له سه‌رمایه، به‌شێکه له سه‌رمایه و شێوه‌یه‌که که سه‌رمایه خۆی پێ‌نیشان ئه‌دات. وه دووه‌م کۆمه‌ڵگایه‌که که تیایدا ته‌کنیک له خزمه‌تی قازانجهێنانی سه‌رمایه‌دایه. باشه ڕۆشنه سه‌رمایه‌دار بۆ فراوانبوونه‌وه‌ی سووده‌که‌ی ئه‌م ته‌کنیکه فراوان ئه‌کاته‌وه و ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر ئه‌هێنێ و له مه‌یدانی جیاجیادا ئه‌یخاته کاره‌وه. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا که بنه‌ماکه‌ی و فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی شتێکی تره، مرۆڤه‌کان له‌به‌ر پاڵنه‌ری تر به‌دوای دۆزینه‌وه و داهێناندا ئه‌گه‌ڕێن. ئه‌وه گومانی تیا نییه که هه‌میشه پێویستبوون دایکی داهێنانه، به‌ڵام ئه‌م پێویستبوونانه له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا فه‌رق ئه‌کات.
من و تۆ له‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێستادا هه‌رچه‌نده بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ته‌کنۆلۆژیاکه‌ی هه‌یه، ئه‌کرێ جیهان کارێک بکات نه‌خۆشیه ساریهکان له‌نێو به‌رێ، بۆ ئێمه شتێکی ئاساییه، پێمانوایه ئه‌و کاره ئه‌کرێ. به‌ڵام بۆچی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئه‌و کاره ناکات؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی که له ئهوهلهویهتیدا نییه. هه‌موو ساڵێک له جیهاندا چل ملیۆن مناڵ به‌و نه‌خۆشیانه‌ی که قابیلی بنبڕکردنن گیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه کۆمه‌ڵگایه‌ک نییه که ته‌کنیکه‌که‌ی و ئیمکاناته‌که‌ی و دۆزینه‌وه و داهێنانه‌کانی له خزمه‌تی هه‌ڵگرتنی ئه‌مه‌دا به‌کاربهێنێ. به‌ڵام ئه‌م واقعیه‌ته‌ی که نه‌خۆشی ساری وجودی هه‌یه و قابیلی پێشپێگرتنه، بۆ کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی پاڵنه‌ری دۆزینه‌وه و پاڵنه‌ری داهێنان ئه‌بێ بۆ مرۆڤه‌کان و پێم وایه خۆشبه‌ختی هه‌مه‌لایه‌نه و خۆشبه‌ختی مرۆڤه‌کان پاڵنه‌رێکی به‌هێزترن تا قازانجهێنان له بازاڕدا. سه‌رئه‌نجام ته‌کنیک له کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی واقعیدا، به خێرایی گه‌شه ئه‌کات، نه ته‌نها گه‌شه‌ی چه‌ندایه‌تی ته‌کنۆلۆژی به‌ڵکو مه‌یدانه‌کانی به‌کارهێنانیشی. ببینن ئێستا موشه‌کیان درووست کردووه که ئه‌توانێ ڕابه‌ری چیچان له کاتێکدا که ته‌له‌فونی ده‌ستیه‌که‌ی به‌کارئه‌هێنێ له ژووری نووستنه‌که‌ی خۆیدا بته‌قێننه‌وه! باشه ئه‌م کاره‌شیان کردووه. به‌ڵام چۆنه له کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌مجۆره‌دا که ئه‌م چه‌شنه تهخهسوسهی په‌یداکردووه له ناردنی موشه‌کێکی کوێر که به بێ شۆفێر ئه‌توانێ ئه‌وسه‌ری جیهان بته‌قێنێته‌وه، ناتوانێ بۆ نمونه مناڵانی زیمبابۆی یان مناڵانی ئه‌نگۆلا یان مناڵانی هیندوستان یا جێگه‌یه‌کی تر له شه‌ڕی ڤایرۆسێکی له پێشه‌وه درووستکراو که ده‌رمانه‌که‌شی هه‌یه، نه‌جات بدات؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا نییه. سه‌رئه‌نجام نه‌وه‌کو هه‌ر ته‌کنیک به‌شێوه‌ی ئه‌و دۆزینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌ی وه‌کو دۆزینه‌وه‌ی کاره‌با یان داهێنانی ته‌له‌فزیۆن به‌ڵکو به‌کارهێنانی ئه‌و ته‌کنیکه‌ش ئه‌بێ ببینرێ. چۆن ئێمه کاره‌با سه‌رف ئه‌که‌ین؟ کاره‌با له چ شتێکدا سه‌رف ئه‌که‌ین؟ ته‌له‌فزیۆن به‌کاری چی ئه‌هێنین؟ کۆمپیوته‌ر به‌کاری چی ئه‌هێنین؟ هه‌موو ئه‌مانه پرسیارگه‌لێکن که له کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا له گۆشه‌یه‌کی تره‌وه ته‌ماشایان ئه‌کرێ و به‌شه‌ریه‌ت هه‌موو فزولیهتهکانی و تێکۆشانه زانستی و بابڵێین ووزه‌که‌ی ئه‌خاته ئیختیاری ئه‌وه‌وه که وه‌ڵامی هه‌ندێ مه‌سه‌له بداته‌وه که له‌وانه‌یه کاتێ وه‌ڵام وه‌رئه‌گرێ زۆر له‌وه ووزههێنتره که بۆ نمونه کۆمپانیای ئای. بی. ئێم پێشی پێبگرێ، یا مایکرۆسۆفت پێشی پێ بگرێ. باشه ئه‌مه ڕه‌نگه بۆ خاوه‌نی مایۆرۆسۆفت پاڵنه‌رێکی گرنگ بێ، به‌ڵام بۆ من و تۆ که نه له‌و کۆمپانیایانه‌دا به‌شمان هه‌یه و نه خێریشی لێ ئه‌بینین پاڵنه‌ر نییه. به‌ڵام کاتێک کۆمه‌ڵگایه‌ک ته‌کنیک بخاته به‌رده‌م هه‌مووان و هه‌مووان کۆنترۆڵیان هه‌بێ به‌سه‌ریدا و بۆ به‌کارهێنانیان فێرکردنی فراوان ده‌سته‌به‌ربکات و دواتریش ئه‌و دروشمه بخاته به‌رده‌می خۆی که ئازاره‌کانی به‌شه‌ر یه‌ک له دوای یه‌ک به سوودوه‌رگرتن له ته‌کنیک ده‌رمان بکات ئه‌و کات به بڕوای من ڕه‌نگه داهێنان و دۆزینه‌وه‌ی زۆری وا هه‌بن که له ده‌ستوری سه‌رمایه‌دا نییه.
علی جوادی: ئێستا با پرسیارێکی تر ته‌رح بکه‌م. له میکانیزمی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا بازاڕ به جۆرێک میکانیزمی ته‌شخیسکردنی پێداویستیه ڕوو له فراوانبوونهوهکانی کۆمه‌ڵگایه. کاڵا به‌رهه‌مدێت که ئه‌فرۆشرێ و قازانجهێنهره. له سیستمی سۆسیالیستی‌دا ئه‌م کرداری تهشخیسدانی پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا که ڕوو له فراوانبوونهوهشن به چ شێوازێک ته‌ئمین ئه‌کرێ؟
مه‌نسور حکمه‌ت: سیرکه‌ن، بۆ دیاریکردنی هه‌شتا نه‌وه‌د له سه‌تای پێداویستیه‌کان ئیحتیاج نه به زانا و نه فه‌یله‌سوف هه‌یه و نه به بازاڕ. هه‌موو خه‌ڵک ئه‌یانه‌وێ ته‌ندروست بن، سه‌رئه‌نجام مه‌علومه پێداویستی پزیشکی چییه. هه‌موو خه‌ڵک ئه‌یانه‌وێ له ئارامیدا بن، له کارکرده سروشتییه‌کان پارێزراو بن، سه‌رئه‌نجام مه‌علومه خانه‌و لانه چییه. مه‌علومه که خۆراک به‌شێک له پێداویستیه‌کانی به‌شه‌ره، مه‌علومه خوێندن و فێرکردن به‌شێک له پێداویستیه‌کانی به‌شه‌رن، ئهشکاڵی سه‌ره‌تایی بابڵێین به‌هره‌مه‌ندی له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا وه‌کو مۆسیقا و هونه‌ر مه‌علومه که به‌شێک له پێداویستیه‌کانی به‌شه‌رن. سه‌رئه‌نجام خودی مه‌قوله‌ی ئه‌سڵی به‌شه‌ر به چ کارگه‌لێک ڕابگات و یا هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له خزمه‌تی چ مه‌سه‌له‌یه‌کدا بن زۆر ئاڵۆز نین. له‌وێ ئه‌گه‌ین به ئاڵۆزی که له په‌راوێزی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کاندا ئه‌گه‌ین به جۆراوجۆری پێداویستییه فه‌رعیه‌کان. ڕه‌نگه من حه‌ز بکه‌م وێنه بکێشم، ئێوه ڕه‌نگه حه‌ز بکه‌ن بچن بۆ ڕاو یان مه‌له بکه‌ن یان هه‌رچیه‌کی تر… ئه‌م پێداویستیانه‌ی ئێمه چی‌یان به‌سه‌ر دێ؟ ئایا مه‌له‌وانگه درووست ئه‌که‌ن یان گه‌له‌ری هونه‌ری یا شتی تر؟ ئامڕاز و ئامێری مۆسیقی ئه‌بێ زیاتر به‌رهه‌م بهێنرێ یان ئامڕازی وه‌رزشی؟ لێره‌دایه ئه‌گه‌ین به هه‌ڵبژاردن وه ئه‌گه‌رنا هه‌موو ئه‌وه‌ی که ئه‌بێ بۆ هه‌مووان خانه‌ولانه‌ی گونجاو درووست بکرێ، بۆ هه‌مووان ئه‌بێ ئامڕازه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ڕێکوپێک و قابیلی ئیعتماد درووست بکرێ که هه‌موو که‌سێک بتوانێ خۆی و شتومه‌که پێداویستیه‌کانی جێگۆڕکێ پێ بکات، له‌وه‌دا که که ئه‌بێ ده‌رمان له‌به‌رده‌ستی هه‌موواندا بێ، نه‌خۆشخانه له‌به‌رده‌ستی هه‌موواندا بێ، ئامڕازه وه‌رزشیه‌کان بۆ هه‌مووان وجودی هه‌بێ و هتد… ، له‌مه‌دا گومانێک نییه. ئه‌گه‌ین به په‌رواێز به تایبه‌تی کاتێ که سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگا زیاتر ببێ ئه‌م په‌راوێزه زۆر ئه‌بێ چونکه ئێستا ئه‌وه‌ی که هه‌مووان شته بنه‌ڕه‌تیه‌کانیان هه‌یه و ئێستا بڕێک هێزی زیاده هه‌یه که ئه‌بێ سه‌رفی هێنانی پێداویسته لاوهکیترهکان و به مانایه‌ک فهردیتر و گروپیتری مرۆڤه‌کان ببێ.
له‌وێدایه که به بڕوای من هه‌مان ئاستی ته‌کنیکی به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ نیشانی ئه‌دات که چۆن هه‌مووان ئه‌توانن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌شداری بکه‌ن. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پێش پانزه ساڵ که‌سێک ئه‌و پرسیاره‌ی بکردایه، ئێمه وه‌ک ئه‌مڕۆ شتێکمان به ناوی کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت له‌م ئاسته‌دا ته‌جروبه نه‌کردبوو. به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌توانن له ڕێگه‌ی تۆڕێ کۆمپیوته‌رییه‌وه به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ست بن و هه‌موو که‌سێک ئه‌توانێ به‌ڕاستی به ههویهتێكی دیاریکراو و تایبه‌تی خۆیه‌وه له پرۆسه‌ی بڕیارداندا به‌شداری بکات و پێداویستیه‌کانی خۆی به‌یان بکا. ئه‌توانێ بڵێ من ئه‌مه‌م ئه‌وێ. وه دواتریش هه‌مان مرۆڤه‌کان له توانایی خۆیاندا به وێنه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ران ئه‌توانن لیستێک له پێداویستیه‌کانیان هه‌بێ و بزانن له‌م شاره‌دا پێویستیه‌کی زۆر به پێڵاویی ژماره چل و دوو هه‌یه، له‌م شاره‌دا تۆپی فوتبۆڵ که‌مه، له‌م شاره‌دا خه‌ڵکێکی زۆر باوه‌ڕیان وایه که ئه‌بێ شانۆیه‌ک درووست بکرێ که بتوانن تیایدا نمایش بکه‌ن. ئه‌م پێداویسیتیانه دیاری ئه‌کرێن و دیاریکردنیان ئاسانتر ئه‌بێ. به تایبه‌تی ئه‌وه له نه‌زه‌ردا بگره که به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک جگه له پێداویستیه‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا حوکم ناکه‌ن. بڕیار نییه که له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هێزێکی ده‌ره‌کی به دوای ده‌ستوری خۆیه‌وه بێ و بیه‌وێ له‌م ڕێگایه‌وه ببێ به پاره‌دار. بنه‌ما ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی پێداویستیه‌کانی مرۆڤدا بن. [*] ده‌قی گفتوگۆکه له کاسێته‌وه وه‌رگیراوه و له‌لایه‌ن خالد حاجی محمدیه‌وه نووسراوه‌ته‌وه و له لایه‌ن ئازه‌ری مودهرسیهوه پیاداچوونه‌وه‌ی بۆ کراوه. ده‌قی فارسیه‌که‌ی له ئه‌رشیفی hekmat.public-archive.net له ڕیزی ساڵی ٢٠٠٠ دا ببینه. وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: جه‌مال محسن