سه‌رهه‌لدانى خويناويى نه‌زمى نوى‌ى جيهان

جه‌نگى ئه‌مريكا له‌ روژهه‌لاتى ناوه‌راست: 
به‌وه‌ى له‌ خه‌ليج رووده‌دات‌و به‌و روايه‌ته‌ى كه‌ ميدياكان له‌ باره‌يه‌وه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ى ده‌ده‌ن، به‌راستى ده‌بى به‌وه‌ى كه‌ دنياى ئه‌مرو دنياى دووروويى‌‌و ئه‌خلاقياتى ئاره‌زوومه‌ندانه‌و پێوانه‌ى دوو فاقه‌يه‌، سوپاسگوزرابين. بيهيننه‌ به‌رچاوتان ئه‌گه‌ر برياربوايه‌ هه‌موو بريارنامه‌كانى ريكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان به‌م راده‌يه‌ له‌ توندى‌‌و جديه‌ته‌وه‌ پياده‌بكرايه‌، چ ئاشوبيك به‌رپاده‌بوو. بيهيننه‌ به‌رچاوتان كه‌ ته‌نها بو نمونه‌ چه‌ند هه‌زار ته‌ن بومب پيويست بوو به‌سه‌ر ئيسرائيلدا برژينريت به‌ هوى داگيركردنى سه‌رزه‌مينه‌كانى فه‌له‌ستين‌و ره‌فتارى دژى ئينسانى به‌رامبه‌ر خه‌لكى فه‌له‌ستين، يان به‌سه‌ر ئه‌فريقاى جنوبيدا، به‌هوى ملنه‌دان به‌ به‌ره‌سميه‌ت ناسينى هه‌ويه‌تى ئينسانى زوربه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى‌، يان به‌سه‌ر خودى ئه‌مريكادا، به‌ هوى چه‌ندين ده‌يه‌ له‌ توقاندنى به‌رده‌وامى به‌شه‌ريه‌ته‌وه‌. بيهيننه‌ به‌رچاوتان كه‌ له‌كارخستنى ئه‌و چه‌كه‌ كوكوژانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌مريكاو شوره‌ويى‌‌و چين‌و فه‌ره‌نساو ئينگلستان‌و ئيسرائيل‌و هه‌ر وولاتيك كه‌ ده‌ستى پى راگه‌يشتبيت عه‌مبار كراون، پيويستى به‌ چه‌ند جار هه‌ستانى فروكه‌ جه‌نگى‌‌و بومب هاويژه‌كان‌و ته‌قاندنى چه‌ند ساروخى كروز ده‌بوو. سه‌رنج بده‌ن ئه‌گه‌ر به‌راستى برياربووايه‌ به‌ربگيرى له‌ كونترولى ئينحسار نه‌ك ته‌نها به‌سه‌ر نه‌وتدا، به‌لكو به‌سه‌ر گه‌نم‌و ته‌كنولوژياو زانيارى‌‌و ده‌رمان‌و شتى تردا، ده‌بوو چه‌ند جه‌نگى گه‌وره‌ به‌رپا بكرايه‌. ئه‌گه‌ر بريابوايه‌ هه‌موو دكتاتوره‌كان گه‌مارو بدرين چ ژماره‌يه‌ك له‌ كوشتار پيويست ده‌بوو. ئه‌گه‌ر برياربوايه‌ هه‌موو تاوانبارانى جه‌نگ، به‌ده‌ر له‌ نه‌ژادو بيروباوه‌رو ميلليه‌ت‌و داب‌و نه‌ريتيان دادگايى بكرين، پيويستى به‌ چه‌ند قازى‌‌و هولى دادگا ده‌بوو. سه‌رنح بده‌ن كه‌ هه‌نگاو هه‌لگرتن بو ده‌سته‌موكردنى هه‌موو زلهيزه‌ ده‌ست به‌ ماشه‌كان له‌ ئاستى جيهانيى‌‌و ناوچه‌يدا، ژينگه‌ى له‌گه‌ل چ مه‌ترسيه‌كى گه‌وره‌ رووبه‌روو ده‌كرد. سه‌رئه‌نجام خه‌رج‌و مه‌خارجى ئه‌مانه‌ له‌به‌رچاو بگرن. هيچ ژاپون‌و عه‌ره‌بستانيكى سعودى نه‌يده‌توانى ئه‌م ئه‌ندازه‌يه‌ له‌ پاره‌ هه‌لريژيت. به‌راستى ده‌بووه‌ كابوس. به‌وجوره‌ى كه‌ ئيستا هه‌يه‌ باشه‌، ئه‌مين تره‌. وه‌رن به‌ كرنه‌فالى خو فريودان‌و خوپه‌رستى قه‌ومى ئه‌وروپايى‌-ئه‌مريكايه‌وه‌ په‌يوه‌ست بين. وه‌رن له‌ كه‌يف‌و زه‌وقى مندالانه‌ىهه‌والنيره‌ بى‌لايه‌نه‌كان”‌و موفه‌سيره‌ ته‌له‌فزيونيه‌پسپوره‌كان”مان‌و له‌ ياريه‌كانى جه‌نگى كومپيوته‌رى تازه‌يان له‌ دنياى واقعيدا، به‌شدار بين. يان ره‌نگه‌ ديسان نا، له‌ جياتى ئه‌مه‌ باشتره‌ خومان له‌ به‌ فه‌رزوه‌رگيراوو پاساوه‌كانيان رزگار بكه‌ين‌و سه‌رنجى مه‌سه‌له‌ واقعيه‌كانى ئه‌م جه‌نگه‌ بده‌ين. ئه‌م جه‌نگه‌ له‌سه‌ر ديموكراسى‌‌و ديكتاتورى نيه‌. كوشتارو كه‌م ئه‌ندام كردنى هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌لكى عيراق‌و روخاندنى خانوو قوتابخانه‌و كارگاكانيان به‌سه‌رياندا، به‌راستى شيوازيكى درندانه‌يه‌ بو رزگاركردنى ئه‌وان له‌ سته‌مى سياسى‌. ئه‌م جه‌نگه‌ په‌يوه‌نديه‌كى نيه‌ به‌ به‌رگرتن له‌ مه‌حروم بونى غه‌رب له‌ نه‌وت. ده‌ست به‌سه‌را گرتنى له‌مه‌ زياترى نه‌وت بو كه‌سيك كه‌ مه‌به‌ستى فروشتنى نه‌بيت بى‌مانايه‌. ئه‌م جه‌نگه‌ له‌سه‌ر پاريزگارى له‌ ياسا نيونه‌ته‌وه‌يه‌كان نيه‌. به‌ له‌به‌رچاوگرتنى پيشينه‌ى خودى ئه‌م به‌ريوه‌به‌رانه‌ى ياسا، له‌ هيروشيماو فيتنامه‌وه‌ تا گراناداو نيكارگوا، ناكرى ئه‌م ئيدعايانه‌يان به‌ جدى بگيرى‌. ئه‌مانه‌ كيشه‌ واقعيه‌كانى ئه‌م جه‌نگه‌ نين. ئه‌مانه‌ دروست وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ن: پروپاگه‌نده‌ى جه‌نگين. سه‌ره‌داوى ئه‌صلى درك كردن به‌ هويه‌ واقعيه‌كانى ئه‌م رووبه‌رووبونه‌وه‌يه‌ ده‌بى له‌ ئاماژه‌ به‌ رواله‌ت بى ئازاره‌كانى جورج بوش بو “نه‌زميكى نوى‌ى جيهان”‌و خواستى په‌سه‌ند نه‌كراوى سەدام حسين له‌سه‌ر بناغه‌ى پيكهاتنىپه‌يوه‌ند” (له‌ نيوان چاره‌نوسى كويت له‌گه‌ل چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين)دا، بدوزينه‌وه‌.

نه‌زمى نوى‌ى جيهان:
رووبه‌روو بونه‌وه‌ى ئه‌مروى خه‌ليج ته‌نها يه‌كيكه‌ له‌ رووه‌كانى ناكوكى‌‌و ناروشنيه‌ مه‌جوده‌كان له‌ په‌يوه‌نديه‌ نيونه‌ته‌وه‌يه‌كانى دواى جه‌نگى سارددا. به‌ شكستى بلوكى شوره‌ويى له‌ نيوه‌ى دووه‌مى ده‌يه‌ى هه‌شتادا، پيكهاته‌ى پيشوى ده‌سه‌لاتيش له‌ ئاستى نيونه‌ته‌وه‌يدا، كه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ى به‌رامبه‌ركى‌ى سه‌ربازى‌‌و سياسى‌‌و به‌راده‌يه‌كى كه‌متريشس ئابورى‌، دوو بلوكى غه‌رب‌و شه‌رق دامه‌زرابوو، تيك رووخا. له‌ كاتيكدا كه‌ ميدياكان‌و ليكوله‌ره‌وه‌ سياسيه‌كان له‌ غه‌رب جه‌ژنى ئه‌و شته‌يان ده‌گرت كه‌ ناويان نابوو مه‌رگى كومونيزم‌و به‌لينى ئاينده‌يه‌كى پر له‌ سولح‌و سه‌فايان ده‌دا له‌ سايه‌ى ده‌سه‌لاتى بى ره‌قيبى بازارى پر له‌ شانازيدا، بو هه‌ر چاوديريكى هوشيار ئاشكرابوو كه‌ دنياى دواى جه‌نگى سارد پر ده‌بيت له‌ به‌رامبه‌ركى‌‌و كيشمه‌كيشى جدى ئابورى‌‌و سياسى‌‌و ئايدولوژى‌. ليكوله‌ره‌وه‌ سياسيه‌كان له‌ غه‌ربدا به‌ گشتى خويان به‌ مه‌سه‌له‌كانى وه‌كو هه‌ل‌ومه‌رجى ناپايه‌دارو پر ئالوگور له‌ شوره‌ويى‌‌و ئه‌وروپاى شه‌رقى‌، قلشتى نيوانباكورو باشور”، ژينگه‌، كيشمه‌كيشه‌ ناوچه‌ييه‌كان‌و شتى له‌م بابه‌ته‌وه‌ سه‌رمه‌ست ده‌كه‌ن- مه‌سائليك كه‌ به‌ رواله‌ت ريشه‌يان له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى غه‌ربى “موته‌مه‌دن”‌وديموكراتيك”دايه‌. ئه‌مانه‌ بيشك به‌شيك له‌ گرفته‌كانى ده‌يه‌ى ٩٠ پيكده‌هينن. به‌لام نه‌به‌رده‌ سه‌ره‌كيه‌كان‌و كيشه‌ى ميحوه‌رى له‌ هه‌ر هه‌وليك بو شكلدان به‌نه‌زميكى نوى‌” له‌ خودى غه‌ربدا خويان حه‌شارداوه‌. شكستى شه‌رق هه‌روه‌ها هاوشانه‌ له‌گه‌ل پوكانه‌وه‌ى غه‌رب به‌ وينه‌ى بلوكى به‌رامبه‌رى ئه‌و. واته‌ پوكانه‌وه‌ى ئه‌و موجوديه‌ته‌ ئابورى‌‌و سياسى‌‌و سه‌ربازى‌‌و ئايدولوژيه‌ى كه‌ بو ئابلوقه‌دان‌و شكستى بلوكى شوره‌وى دواى جه‌نگى دووه‌مى جيهانى ده‌مه‌زه‌رد كرابوو. غه‌رب، چ به‌ وينه‌ى مفهوميك‌و چ به‌ وينه‌ى واقعيه‌تيكى ئابورى‌- سياسى‌، له‌سه‌ر بنه‌ماى بالاده‌ستى يان ئه‌وه‌ى پى‌ى ده‌ليننه‌خشى رابه‌رى‌” وولاته‌ يه‌گكرتوه‌كان دامه‌زرابوو. پاراستنى ئه‌م نه‌خشه‌، يان هه‌تا په‌ره‌پيدانى ئه‌مه‌، له‌ جيهانى پر ئالوگورى سياسه‌تى دواى جه‌نگى سارددا، كاكله‌ى هيواى ئاينده‌ى ئه‌مريكايه‌ بونه‌زمى نوى‌ى جيهان“.

تا پيش قه‌يرانى ئه‌م دواييه‌ له‌ روژهه‌لاتى ناوه‌راست وا ده‌هاته‌ به‌رچاو كه‌ ئاينده‌يه‌كى به‌م جوره‌ بى‌به‌ريه‌ له‌ به‌لگه‌ى عه‌مه‌لى بو پياده‌كردنى خوى‌. سه‌رهه‌لدانى ژاپون‌و ئه‌لمان به‌ وينه‌ى زلهيزانيكى عه‌زيمى ئابورى‌، هه‌نگاونان به‌ره‌و يه‌كيتى ئه‌وروپا‌و جى‌به‌جى بوونى عه‌مه‌لى يه‌كيتى هه‌ردوو ئه‌لمان، وه‌رچه‌رخانى سياسى له‌ وولاتانى ئه‌وروپاى شه‌رقى به‌ قازانجى راست‌و لايه‌نگرى بازار، وه‌ سه‌رئه‌نجام كرانه‌وه‌ى ئابورى‌‌و سياسى خودى شوره‌ويى به‌روى غه‌ربدا، غه‌ربى پيشوى له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ لاواز‌و تيكدابوو. نه‌ ته‌نها نه‌خشى رابه‌رى ئه‌مريكا، به‌لكو خودى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى ئامرازو زامنى بالاده‌ستى ئه‌مريكابوون، وه‌كو ناتو، هه‌ميشه‌ زياده‌ترو بى كه‌لك تر ده‌هاتنه‌ به‌رچاو. هه‌موو سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ئاراسته‌و چه‌قبه‌ستنيكى خوى له‌ ده‌ستدابوو. ته‌نانه‌ت به‌شيك له‌ سه‌رسه‌خترين شه‌رانيه‌كانى جه‌نگى سارد له‌ بالى راستى توندره‌وى سياسه‌تى ئه‌مريكادا بوون به‌ لايه‌نگرانى ته‌ريكخوازى‌. قه‌يرانى خه‌ليج تواناى ئه‌وه‌ى به‌ ده‌وله‌تى ئه‌مريكا به‌خشى كه‌ بو هه‌لگيرانه‌وه‌ى ئه‌م ره‌وه‌ندانه‌ ده‌ست به‌كاربيت. جورج بوش له‌ دوا ووتارى خويدا له‌ كوبونه‌وه‌ى هه‌والنيرانى دينيدا ئامانجى ئه‌مريكاى له‌ جه‌نگدا به‌ راشكاويه‌كى له‌ راده‌به‌ده‌ره‌وه‌ راگه‌ياند. به‌ ووته‌ى جورج بوش، ئامانج له‌م حه‌نگه‌ “گيرانه‌وه‌ى رابه‌ريى”‌و “قابل پشت پى به‌ستنى‌” ئه‌مريكايه‌. كاتيك ئه‌م ئامانجه‌ جى‌به‌جى بوو، ئه‌وكات مه‌سه‌له‌ نيونه‌ته‌وه‌يه‌كانى وه‌كو مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين ده‌توانيت له‌ سايه‌ى “نه‌خشى رابه‌ريانه‌ى ئه‌مريكا”دا چاره‌سه‌ر بيت.
ه‌مريكا ئه‌و فرسه‌ته‌ى له‌ ئاسمان قوسته‌وه‌ كه‌ به‌ داگيركردنى كويت له‌لايه‌ن عيراقه‌وه‌ بوى ره‌خسابوو، بو ئه‌وه‌ى جيگاى خوى وه‌كو زلهيزيك سه‌رله‌نوى داسه‌پينيته‌وه‌. به‌ يارمه‌تى كه‌مپينيكى عه‌زيم له‌ پروپاگه‌نده‌و هاندان كه‌ له‌لايه‌ن ژورناليزمى نوكه‌رو پرچه‌كى غه‌رب، كه‌ خوى به‌رئه‌نجامى خه‌مساردى سياسى جه‌ماوه‌رى ده‌يه‌ى هه‌شتايه‌ براوه‌ته‌ پيشه‌وه‌، شتيكى وه‌كوئيمپراتوريكى شه‌رى‌” نوى قوتكرايه‌وه‌. وولاتيكى جيهانى سيه‌ميى به‌ دانيشتوانيكى كه‌متر له‌ ١٧ مليونه‌وه‌، قه‌رزارو به‌ ته‌واوى پشتبه‌ستوو به‌ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت بو غه‌رب‌و شه‌كه‌ت‌و ماندوى جه‌نگيكى هه‌شت ساله‌ له‌گه‌ل وولاتى ئيرانى دراوسى‌ى‌، به‌ ووينه‌ى خه‌ته‌ريكى هه‌ره‌شه‌كه‌ر له‌ جيهان نيشاندرا. مه‌سه‌له‌يه‌كى ناوچه‌يى كه‌ له‌ سايه‌ى هه‌ل‌ومه‌رجيكى ديكه‌دا به‌ زه‌خت‌و مانورى سياسى‌‌و ديپلوماسى وه‌لامى وه‌رده‌گرته‌وه‌. تا راده‌ى جه‌نگى مان‌و نه‌مان بو “جيهانى موته‌مه‌دنگه‌وره‌ كرايه‌وه‌. ئه‌وروپاى قاره‌ به‌ راراييه‌وه‌ چوه‌ پشتى ئه‌م سياسه‌ته‌. هلمه‌ت كول‌و ميتران، سيماكانى ئه‌وروپايه‌كى بورژوازى يه‌كگرتوو قودره‌تخواز، له‌لايه‌ن بوش‌و بيكه‌ره‌وه‌، ره‌مزه‌كانى ده‌سه‌لاتى بيهاوتاى ئه‌مريكا، خرانه‌ په‌راويزه‌وه‌. ژاپونى زه‌به‌لاح هينرايه‌ خواره‌وه‌ بو ئاستى خه‌زينه‌داريكى موتيع. حه‌ياتى بوونىده‌ورى رابه‌رايه‌تى‌ئه‌مريكا له‌ نه‌زمى سه‌رمايه‌دارانه‌ى نوى‌ى جيهاندا هينرايه‌وه‌ بيرى ئه‌وروپا. له‌ كاتيكدا كه‌ عيراق مه‌يدانى جه‌نگه‌، ئه‌و مه‌سه‌له‌ ميحوه‌ريانه‌ى كه‌ ده‌بى له‌ ريگاى ئه‌م جه‌نگه‌وه‌ يه‌كلابكرينه‌وه‌، به‌ پله‌ى يه‌كه‌م له‌ غه‌ربدا خويان حه‌شاردراوه‌. نمايشى هيزو “رابه‌رى‌” ئه‌مريكا له‌ ناوچه‌كه‌دا برياره‌ زامنى پراستنى جيگاوريگاى له‌ بانترى ئه‌و وولاته‌ بيت له‌ به‌رامبه‌ر هاوپه‌يمان‌و ره‌قبه‌كانى له‌ غه‌ربى پاش جه‌نگى سارددافاكته‌ريك كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا پيشمه‌رجى بالاده‌ستى جيهانيى ئه‌مريكاشه‌. به‌لام هه‌ولى ئه‌مريكا به‌ پيچه‌وانه‌ى مه‌نتقى سه‌رمايه‌دارى ئه‌مرووه‌ كار ده‌كات كه‌ پيداچونه‌وه‌يه‌كى نوى‌ى بنه‌ره‌تى له‌ هاوسه‌نگى پيشوو شكلگرتنى ئارايشيكى ئابورى‌‌و سياسى بورژوزاى تازه‌ ده‌خوازى‌. ماهيه‌تى له‌رزوكى “ئئيتلافى‌ئه‌مرو به‌ به‌راورد له‌گه‌ل هاوپشتيه‌كى ناوخويى كه‌ يه‌كيتى غه‌رب ده‌يان سال له‌ به‌رامبه‌ر بلوكى شه‌رق له‌ خوى نيشانيدا، گيروگرفته‌ ميژوويه‌كانى هه‌ولى ئه‌مريكا نيشانده‌دات.

فه‌له‌ستين‌و كويت: په‌يوه‌ندى‌يان:
له‌سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رامبه‌ردا، نه‌ك عيراق به‌وينه‌ى ولاتيك يان رژيميكى سياسى‌، به‌لكو ناسيوناليزمى عه‌ره‌ب ده‌بينين به‌وينه‌ى هيزيكى ناوچه‌يى‌ره‌قيبيكى ديكه‌ له‌ كيشمه‌كيش بو بنياتنانى نه‌زمى نوى‌دا. ئه‌مه‌ ناسيوناليزمى خه‌لك گه‌رايانه‌‌و دژى ئيستعماريى كون نييه‌، به‌لكو ئالاى بورژوازى عه‌ره‌بى دواى ئوپيكه‌. خه‌باتكاريى ئه‌م ناسيوناليزمه‌ له‌ داماويى هه‌ژارانى عه‌ره‌ب يان كويره‌وه‌رى‌يه‌كانى خه‌لكى فه‌له‌ستينه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ناگريت، به‌لكو به‌رهه‌مى ئه‌و ئيمكاناته‌ مادديه‌يه‌ كه‌ به‌رووى ده‌وله‌تانى بورژوازى عه‌ره‌بدا كراوه‌ته‌وه‌ بو باشكردنى جيوشوينيان له‌ ئابوورى جيهانى‌‌و پيكهاته‌ى ناوچه‌يى‌‌و نيونه‌ته‌وه‌يى ده‌سه‌لاتدا. ململانى‌ى هاوكيشه‌ى پيشووى نيوان روژهه‌لات‌و روژئاوا ده‌ميك بوو ئه‌م جوره‌ چاوه‌روانى‌يانه‌ى ناكام كردبووه‌. نفوزى روژئاوا له‌ خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا پشتى به‌ ئيسرائيل‌و ئيران به‌ستبوو، وه‌كو دوو كوله‌كه‌ى سياسه‌تى گه‌مارودانى سوفيت. ته‌نانه‌ت ولاته‌ عه‌ره‌بيه‌كانى لايه‌نگرى روژئاوايش، وه‌ك ئه‌رده‌ن، سعوديه‌‌و دواتريش ميسر، نه‌يانتوانى په‌يوه‌ندى‌يه‌كى ئابوورى‌‌و سياسى توندوتولى وه‌ها له‌گه‌ل‌ غه‌ربدا به‌رقه‌رار بكه‌ن كه‌ ئيسرائيل‌و ئيرانى سه‌رده‌مى شا لـى‌ى به‌هره‌مه‌ند بوون‌و به‌ مه‌رجى پيويستى گه‌شه‌ى سه‌رمايه‌دارى‌‌و پيشكه‌وتنى ته‌كنه‌لوجى ده‌ژميردرا. جگه‌ له‌مه‌ ماوه‌يه‌كى زور به‌ر له‌ داروخانى يه‌كجارى بلوكى روژهه‌لات ئيتر ئه‌وه‌ ئاشكرا ببوو كه‌ ئه‌م بلوكه‌ تواناى دارشتنى هيچ جوره‌ چوارچيوه‌يه‌كى نييه‌ بو گه‌شه‌ى ئابوورى له‌ ولاتانى ناوچه‌ى ژير نفوزى خويدا. به‌لام مادام كه‌ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى فراوانترى جيهانى روژئاوا به‌ ئيسرائيل ده‌به‌ستيته‌وه‌، ئه‌وه‌ى كه‌ ولاتانى عه‌ره‌بى به‌ دانيشتوانيكى ٥٠ ئه‌وه‌نده‌ى ئيسرائيل‌و سه‌رچاوه‌يه‌كى فراوانى ئابوورى‌، نه‌وت‌و هيزى كاره‌وه‌، له‌ ساحه‌ى سياسه‌تى نيونه‌ته‌وه‌يى‌‌و ئابوورى جيهانيدا نفوزيكى به‌هه‌مان راده‌ كاريگه‌ر به‌ده‌ست بهينن مومكين نه‌بوو. وه‌ ليره‌دا په‌يوه‌ندى له‌حاشا نه‌هاتووى شه‌رى ئه‌م دواييه‌ له‌گه‌ل‌ مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستيندا ئاشكرا ده‌بيت. سه‌ربه‌خو له‌وه‌ى كه‌ سه‌رانى عه‌ره‌ب به‌قه‌د سه‌ره‌ ده‌رزى‌يه‌ك له‌ خه‌مى كويره‌وه‌رى‌يه‌كانى خه‌لكى فه‌له‌ستيندا ببن يان نه‌بن ( كه‌ به‌گشتى نين)، مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين بووه‌ته‌ مه‌حه‌كى هه‌لويستى روژئاوا‌و ئه‌مه‌ريكا به‌رامبه‌ر به‌ جيهانى عه‌ره‌ب. ئيسرائيل‌و مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين ريگره‌ له‌به‌رده‌م جوشخواردنى ئابوورى‌‌و سياسى ته‌واوى جيهانى عه‌ره‌ب له‌گه‌ل‌ روژئاوادا. به‌ قه‌ولى عه‌ره‌فات، “عه‌ره‌ب ده‌يه‌ويت له‌گه‌ل‌ روژئاوادابن به‌لام نه‌ك وه‌كو كويله‌ به‌لكو وه‌كو شه‌ريك”. ميسر هه‌وليدا تا له‌ريگه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ى پان عه‌ره‌بيزم‌و گه‌يشتن به‌ ريكه‌وتنيكى سه‌ربه‌خو له‌گه‌ل‌ ئيسرائيلدا به‌م ئامانجه‌ بگات. ئه‌م ستراتيجه‌ شكستى خوارد. ناسيوناليزمى ميليتانت ده‌يه‌ويت به‌ هيزنيشاندان به‌ هه‌مان ئامانج بگات. له‌گه‌ل‌ روژئاوادا ده‌جه‌نگيت بوئه‌وه‌ى به‌ هه‌لومه‌رجيكى گونجاوتره‌وه‌ پيوه‌ى په‌يوه‌ست بيت.

داگيركردنى كويت له‌لايه‌ن عيراقه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ كرده‌وه‌يه‌كى عه‌سكه‌رى راسته‌وخوى عيراق بوو بو گه‌يشتن به‌ ئامانجه‌ تايبه‌تى‌يه‌كانى خوى‌. باشترين سيناريو له‌روانگه‌ى عيراقه‌وه‌ لكاندنيكى بى‌سه‌روسه‌دا بوو كه‌ هيچ ئاكاميكى ده‌ستبه‌جى‌ى له‌ ناوچه‌كه‌دا لـى‌نه‌كه‌ويته‌وه‌. به‌لام كاتيك ئه‌م كرده‌وه‌يه‌ له‌گه‌ل‌ مقاوه‌مه‌تى توندى روژئاوا به‌ره‌وروو بووه‌وه‌، هه‌نگاوه‌ ناكامه‌كه‌ى عيراق وه‌ك خزمه‌تيك به‌ ئامانجيكى گه‌وره‌تر‌و ناوچه‌يى له‌لايه‌ن ناسيوناليزمى عه‌ره‌به‌وه‌ باوه‌شى بو كرايه‌وه‌. ده‌ركى ئه‌وه‌ى كه‌ بوچى ناسيوناليزمى عه‌ره‌ب مه‌يدانى هه‌لسوورانى خوى فراوانتر ده‌بينى‌‌و بوچى شه‌ريكى مالويرانكه‌ر هيشتا ده‌كرى به‌ پيشره‌وى‌يه‌كى سياسى بژميردريت دژوار نييه‌. داروخانى بلوكى سوفيت گرنگيى ستراتيژيى ئيسرائيلى بو روژئاوا كه‌م كردوته‌وه‌. ئه‌و روژه‌ى كه‌ تيايدا واقعيياته‌ ئابوورى‌‌و ئينسانيه‌كانى ناوچه‌كه‌ خوى به‌سه‌ر سياسه‌تى روژئاوادا فه‌رز بكات دوور نييه‌. گورينى جوگرافياى سياسى كونى جيهان، هه‌روه‌ك له‌ رووداوه‌كانى ئه‌وروپا، سوفيت، يه‌مه‌ن‌و كوريا ده‌رئه‌كه‌ويت، مه‌سه‌له‌يه‌كى حه‌تمى‌يه‌. دابه‌شكردنى نيونه‌ته‌وه‌يى ده‌سه‌لات له‌نيوان ده‌وله‌ته‌ بورژواييه‌كاندا به‌ناچارى ده‌بى چاوى پيدابخشينريته‌وه‌‌و ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ ئابوورى‌‌و سياسى‌يانه‌ش بگريته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامى گه‌شه‌ى ته‌كنه‌لوژى‌‌و جيهانيبوونه‌وه‌ى سه‌رمايه‌دا، له‌ ده‌ره‌وه‌ى قه‌له‌مره‌وه‌كانى سه‌رمايه‌دارى پيشكه‌وتوودا سه‌ريان هه‌لداوه‌. ئه‌و هاوسه‌نگى‌يه‌ وشكوزره‌ى كه‌ له‌لايه‌ن جه‌مسه‌ربه‌نديى كونى روژهه‌لات‌و روژئاواوه‌ پيكهاتبوو‌و پاريزگارى ليده‌كرا تيك رووخاوه‌. ئه‌و هيزانه‌ى كه‌ روو له‌ سه‌رهه‌لدانن له‌ ئاستى ناوچه‌ييدا ده‌توانن ئوميده‌وارتر بن به‌وه‌ى كه‌ به‌ كارى ليبراوانه‌ كاريگه‌رى له‌سه‌ر چاره‌نووسى خويان دابنين.

به‌شيك له‌ ئامانجه‌كانى ناسيوناليزمى ميليتانتى عه‌ره‌ب هه‌رئيستا وه‌ديهاتووه‌. ئه‌نجامى شه‌ره‌كه‌ هه‌رچى‌يه‌ك بيت، هه‌ر ئيستا گورانكارى‌يه‌كى گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌زيانى ئيسرائيل له‌ئارادايه‌. دريژه‌پيدانى ئه‌م پروسه‌يه‌ى ئيستاى باشبوونى په‌يوه‌ندى ئه‌مه‌ريكا‌و ئيسرائيل، كه‌ دانى پاره‌‌و موشه‌ك به‌ ئيسرائيل نيشانه‌كانيتى‌، له‌ ئاينده‌دا سه‌خت ديته‌ به‌رچاو. به‌ كوتايى هاتنى شه‌ر گوشارى روژئاوا، وه‌يان به‌هه‌رحال‌ ئه‌وروپا، له‌سه‌ر ئيسرائيل په‌ره‌ئه‌سينى‌. ناسيوناليزمى عه‌ره‌ب هه‌ر به‌مه‌نده‌ى ئيستاش توانيوويه‌تى به‌ره‌سميه‌ت ناسينى قورسايى ئابوورى‌‌و سياسى جيهانى عه‌ره‌ب به‌سه‌ر روژئاوادا بسه‌پينى‌. هه‌ر به‌مه‌نده‌ى ئيستاش روژئاوا به‌لينى هه‌نديك سازشى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين داوه‌ كه‌ تا دوينى وينه‌ى نه‌بووه‌. جگه‌ له‌مه‌ كومه‌ليك سوودى لاوه‌كيشى هه‌بووه‌. له‌ خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا ناسيوناليزم پيشه‌نگيى له‌ پان ئيسلاميزم سه‌نده‌وه‌. ئيسلام خوى كشاندوته‌ دواوه‌ بو گيرانى ده‌ورى پله‌ دوو له‌ سياسه‌تى جيهانى عه‌ره‌بدا، به‌وينه‌ى ئامرازيكى هه‌لخراندن له‌خزمه‌تى كارى سياسى به‌ ناوه‌روك ناسيوناليستيدا. ئه‌م ململانييه‌ى دوايى كومه‌كى كردووه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ئيرانيشدا بوخچه‌ى بالى پان ئيسلاميستى حيزب الله بپيچريته‌وه‌. بو عيراق خوى خودى مانه‌وه‌، دواى مقاوه‌مه‌تيكى عه‌سكه‌رى ئابرومه‌ندانه‌، به‌ سه‌ركه‌وتنيكى سياسى‌، وه‌ له‌ دريژماوه‌دا ته‌نانه‌ت به‌ سه‌ركه‌وتنيكى عه‌سكه‌ريش ده‌ژميردريت. داگيركردنى عيراق له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه‌، وه‌يان ته‌نانه‌ت مانه‌وه‌ى عه‌سكه‌ريى دريژماوه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ ناوچه‌كه‌دا، بيگومان ئه‌م جه‌نگه‌ى ئيستا ده‌كاته‌ فيتناميكى دووه‌م بو ئه‌م ولاته‌. ئه‌مه‌ش به‌ ئيحتماليكى زور ده‌بيته‌ مايه‌ى قلشت له‌نيو يه‌كيتى روژئاوا‌و ته‌ريككه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ ئه‌وروپاى قاره‌. ئه‌م حاله‌ته‌ى ليده‌رچيت، جيوشوينى عيراق به‌وينه‌ى ولاتيكى به‌نفوز له‌ جيهانى عه‌ره‌بدا سه‌قامگير ده‌بيت. ئه‌م شه‌ره‌ ده‌بى رابووه‌ستى‌ ئه‌م شه‌ره‌ ده‌بى رابووه‌ستى‌، له‌ پله‌يه‌ى يه‌كه‌مدا له‌به‌ر ئه‌و وه‌حشيگه‌رى‌يه‌ى كه‌ نمايشى ده‌كات. ئه‌م جه‌نگه‌ هه‌ر تائيستا هه‌زاران كه‌سى بيگوناهى كردووه‌ته‌ قوربانى‌. سه‌رله‌به‌رى بيروكه‌ى بومباران به‌ “وردبينى نه‌شته‌رگه‌ريى‌” ئه‌فسانه‌يه‌. سه‌رتاپاى ولاتيك به‌ بومب كيلراوه‌. خه‌لكى به‌ بچووك‌و گه‌وره‌وه‌ به‌ بومب‌و موشه‌ك كوشتار ده‌كرين، له‌ده‌ست نه‌بوونى ئاو‌و كاره‌با‌و داو‌و ده‌رمان‌و پيداويستى ته‌ندروستى گيان ده‌ده‌ن. كاره‌ساته‌كانى ئه‌م شه‌ره‌ بو خه‌لكى بيگوناه‌و مه‌ده‌نى عيراق ناكريت بو هه‌تاهه‌تايه‌ له‌لايه‌ن ميدياكانى روژئاواوه‌ په‌رده‌پوش بكريت. كاتيك راستى‌يه‌كان بكه‌ونه‌ روو، كه‌ ورده‌ورده‌ خه‌ريكه‌ ده‌كه‌ونه‌ روو، مروفايه‌تى شه‌رمه‌زار ده‌بيت. ئه‌م شه‌ره‌ ده‌بى رابووه‌ستى‌، له‌به‌ر ئه‌و پاشه‌وپاش گه‌رانه‌وه‌ سياسى‌‌و كه‌لتورى‌‌و ئه‌خلاقيه‌ى كه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جيهانى ده‌سه‌پينى‌. نيشانه‌كان هه‌رئيستا له‌به‌رده‌ستدان. ده‌خاله‌تگه‌ريى عه‌سكه‌ريى زلهيزه‌كان، شوفينيزمى ميللى‌، نه‌ژادپه‌رستى‌، وه‌ته‌نپه‌رستى‌، ده‌مارگيرى دينى‌، تيروريزم‌و ژورناليزمى نوكه‌ر، ئه‌مانه‌ به‌شيكن له‌و هيزه‌ ره‌شانه‌ى كه‌ به‌م شه‌ره‌ هه‌وساريان پچراندووه‌. ئه‌مانه‌ تايبه‌تمه‌ندى‌يه‌ واقعى‌يه‌كانى ئه‌و به‌ناو “نه‌زمى نوى‌ى جيهان”ه‌ن كه‌ خه‌ريكه‌ چه‌كه‌ره‌ ده‌كات.

وه‌رگيرانى‌: سه‌عيد ئه‌حمه‌د وه‌رگيراو له‌ بلاوكراوه‌ى كريكارى ئه‌مرو (كارگر امروز) ژماره‌ ١٠ كانونى دووه‌مى ١٩٩١

 

Check Also

چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئینته‌رناسیۆناڵ

  ئینته‌رناسیۆناڵ: بە کۆتاییهاتنى جەنگى سارد و هەرەسهێنانى بلۆکى ڕۆژهەڵات، لە هەموو شوێنێک باس باسى سەرکەوتنى …