مه‌نسوور حیکمه‌ت، ئیره‌ج ئازه‌رین
مه‌نسوور حیکمه‌ت:
ئه‌م بابه‌ته‌ی که ده‌یخوێننه‌وه، بریتییه له‌و قسه و باسانه‌ی که قسه‌که‌رانی سیمنارێکی ناوندیی حیزب بۆ بڵاوکردنه‌وه له بۆڵتنی مارکسیزم و مه‌سه‌له‌ی سۆڤێتدا ڕێکیان خستبوو. مه‌به‌ستی قسه‌که‌ران ئه‌وه‌بوو که ڕوانگه‌ی دیاریکراوی خۆیان لێره‌دا بخه‌نه ڕوو، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا قسه و باسه‌کانی خۆیانیان بۆ بڵاوکردنه‌وه ڕێک خستووه، ئه‌و قسانه‌ش که له دانیشتنێکدا، له لایه‌ن هاوڕێیانی تره‌وه کرا، ته‌نیا له وه‌ڵامی قسه‌که‌ره‌کاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌نده له هه‌ندێک شوێندا، له لایه‌ن نووسه‌رانه‌وه ده‌سکاریکردن و چاککردن ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که و هه‌روه‌ها شێوه‌ی ده‌ربڕینه‌که‌شی، هه‌ر ئه‌وه‌یه که له سیمیناره‌که‌دا پێشکه‌ش کراوه. ئه‌م سیمناره له مانگی کانونی یه‌که‌می ١٩٨٦ دا ڕێك خرا. سه‌ره‌تا پێویسته له باره‌ی ئه‌و باسه‌وه که من و هاوڕێ ئیره‌ج ئه‌مڕۆ پێشکه‌شی ده‌که‌ین چه‌ند شتێک ڕوون بکه‌مه‌وه. ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی که ئێمه لێره‌دا هێڵه گشتییه‌کانی پێشکه‌ش ده‌که‌ین، تێڕوانینێکی تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌زموونی شۆڕشی کرێکاری له سۆڤێت تێدایه، که ناچێته ڕیزی نه‌ریتی تا ئێستای چه‌پی ڕادیکاڵه‌وه. هه‌ر بۆیه بڵاوکردنه‌وه و جێگیرکردنی پێویستی به سه‌رفکردنی توانایه‌کی زۆر هه‌یه. به تایبه‌تی ئه‌مه له کاتێکدا، که ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له واقیعه‌تێکی ڕادیکاڵه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی سۆڤێتدا مامه‌ڵه بکه‌ن، به گشتی له‌ژێر کاریگه‌ری ڕه‌خنه‌کانی تا ئێستای مه‌یله جیاجیاکانی چه‌پی ڕادیکاڵ دان. باسه‌که‌ی ئێمه جیاوازیگه‌لێکی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م تێڕوانینانه‌دا هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی باشتر شی بکرێته‌وه وا پێویست ده‌کات هه‌میشه سنووربه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ تێڕوانینه ڕادیکاڵه‌کانی سه‌رده‌مدا دیاری بکرێت. له‌مه گرنگتر ئه‌وه‌یه، که تێزه‌کانی ئێمه له باره‌ی سۆڤێته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ باسی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا هه‌یه، به بۆچوونی ئێمه، ئه‌م تێزانه ئهنجامگیرییهکن، که مه‌یلێکی کۆمۆنیزمی کرێکاری ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی گشتی خۆی له باره‌ی ئه‌زموونی سۆڤێته‌وه به‌ده‌ستیان بێنێت، مانایه‌کیش که ده‌سته‌واژه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت جگه له جه‌ختکردنه سه‌ر خاڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ پایه‌گای کۆمه‌ڵایه‌تی مارکسیزم و کۆمۆنیزم یانی چینی کرێکار شتێکی دیکه نییه. به داخه‌وه ئه‌مڕۆکه کۆمۆنیزم له هه‌ر سه‌رده‌مێک زیاتر ڕواڵه‌تی مه‌کته‌بێکی فکری گرتۆته خۆی، له کاتێکدا که چ له ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه له به‌شێکی گرنگی مێژووی خۆیدا و چ له ڕوانگه‌ی مارکسیزمه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه. بزووتنه‌وه‌ی ئامانجداری چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گۆڕانکاری واقیعی له کۆمه‌ڵدایه، ئه‌م خاڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ پایه‌گای کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی ته‌نیا له هه‌نگاو هه‌ڵگرتن له تیۆری مارکسیزمه‌وه بۆ پراتیکی حیزبی و سیاسی نایه‌ته گۆڕێ، به‌ڵکوو ده‌بێ له هه‌مان ئه‌و تێڕوانینه تیۆرییانه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه‌دا بۆ مه‌سه‌له‌کانی خۆشمان ده‌رکه‌وێت. له مارکسیزمی به‌ناو ڕادیکاڵی مه‌کته‌بیدا، چینی کریکار ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ته‌جریدییه، سۆسیالیزم و خه‌باتی چینایه‌تی ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ته‌جریدین، له مارکسیزمی واقیعیدا یانی له کۆمۆنیزمی کرێکارییدا ئه‌مانه په‌یوه‌ندی و دیارده‌ی واقیعی، مێژوویی، کۆمه‌ڵایه‌تی نیشان ده‌ده‌ن. ڕه‌خنه‌ی ئێمه له ئه‌زموونی شۆڕشی کرێکاری له سۆڤێت، ڕه‌خنه له یه‌ك پڕۆسه‌ی مێژوویی واقیعیی خاوه‌ن هێزی هه‌ڵسوڕانی کۆمه‌ڵایه‌تییه. له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا، ده‌بێت بتوانین ئه‌م مێژووه واقیعییه به‌پێی دینامیزمی بابه‌تی ئه‌و و جم و جووڵی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌و سه‌رده‌مه دیاریکراوه‌دا له به‌رچاو بگرێت و هه‌ڵبسه‌نگێنێت. له‌م ڕووه‌وه ئێمه هه‌ست به جیاوازییه‌کی قوڵ ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که تا ئێستا له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، به ڕه‌خنه‌ی ڕادیکاڵ له ئه‌زموونی سۆڤێت ناسراوه. ڕه‌خنه‌ی ئێمه له ئه‌زموونی سۆڤێت ناچێته ڕیزی نه‌ریتی ڕه‌خنه‌ی ڕادیکاڵی تا ئێستاوه. ئه‌و نه‌ریته‌ی که به خه‌یاڵی خۆی پێی وایه به‌و ڕاده‌یه‌ی که بتوانێت ئه‌و جیاوازییانه‌ی له نێوان ئه‌زموونی واقیعی و ئه‌حکامه له پێشدا داڕێژراوه‌کانی خۆیدا هه‌یه وه‌بیر بێنێته‌وه، به‌و ڕاده‌یه‌ی که بتوانێت زیاتر حاشا له خه‌سڵه‌تی پرۆلیتێری لایه‌نه جیاجیاکانی شۆڕشی ڕوسیا بکات، به هه‌مان ڕاده، له مارکسیزم و ئۆرتۆدۆکسی مارکسیزم نزیکتر بۆته‌وه. وه یا هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ش ڕه‌خنه‌ی ‘قوڵتر’ی له مه‌سه‌له‌که گرتووه. تێڕوانینی کۆمۆنیزمی کرێکاری ناتوانێت به هه‌مان ساده‌یی و به‌و سهرپێیییهی که ڕه‌خنه‌گره ڕادیکاڵه‌کان له شۆڕشی بۆڵشه‌ڤیکی، له بابه‌تی کۆمۆنیزمی چه‌پ، چهپیتر ڕه‌خنه له ئه‌زموونی سۆڤێت ده‌گرن، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌که‌دا بکات. ئه‌م ئه‌زموونه به‌رهه‌می پراتیکی چینێکی ملیۆنییه، چینێک که به‌و باوه‌ڕه‌وه، خه‌ریکه له پێناوی قازانجه چینایه‌تی و ڕزگاریخوازه‌کانی خۆیدا تێده‌کۆشێ، ده‌ستی دایه ئه‌م پراتیکه. پێشڕه‌وترین چین و ڕێکخراوی کرێکاری به درێژای چه‌ند ده‌یه بۆ شکڵدان به‌م شۆڕشه تێکۆشاون. ئه‌مه شۆڕشێک بوو که مۆری خۆی نه‌ک ته‌نها به چاره‌نووسی بزووتنه‌وه‌ی کرێکارییه‌وه، به‌ڵکوو به چاره‌نووسی ته‌واوی دنیای هاوچه‌رخی خۆیه‌وه نا. ناکرێ ئه‌م ئه‌زموونه ته‌نیا به پێوانه‌ی پوخته‌یی ئایدیۆلۆژیکی و ئوسوڵییه‌تی ڕابه‌رایه‌تییه‌که‌ی له ڕووی تیۆرییه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، تاکوو هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س بێت، که ئه‌وه‌ی دووه‌میان له‌که‌یه‌کی به‌رکه‌وێ تا هه‌موو ئه‌و ئه‌زموون و پراتیکه پوچه‌ڵ بێته‌وه. ته‌نیا هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌زنه‌کان (هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی چینه‌کانی تر) ده‌توانن پراتیکی چینایه‌تی چینی کرێکار پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه و کاریگه‌رێتی بسڕنه‌وه. ناکرێ ته‌نها ناپوخته‌یی تیۆری و ڕێک نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌زموونێکی مه‌زنی بابه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ نموونه و ئه‌حکامه له پێش داڕێژراوه‌کان بۆ حاشاکردن له‌و ئه‌زموونه به‌هانه بێت. ئێمه ده‌بێت بتوانین ئه‌وه نیشان بده‌ین، له سایه‌ی چ هه‌لومه‌رجێکی دیاریکراودا و له‌گه‌ڵ کام یه‌ک له هێزه مادی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ڕابوونی مه‌زنی چینی کرێکار تێک شکێنرا. به‌و پێیه هه‌ر له‌و کاته‌دا که ڕه‌نگبێ ڕه‌خنه‌ی ئێمه له ئه‌زموونی سۆڤێت به لای چه‌پی “ڕادیکاڵ”ی ئه‌مڕۆوه، به ڕاده‌ی پێویست نه‌یه‌ته به‌رچاو، به‌ڵام به بڕوای خۆمان ئه‌و ڕه‌خنه‌یه ڕادیکاڵترین تێڕوانین له‌و ئه‌زموونه ده‌خاته ڕوو. له ڕاستیدا یه‌کێک له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی باسه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، که ڕه‌خنه ڕادیکاڵه‌کانی تا ئێستا له ئه‌زموونی سۆڤێت شتێکی زیاتر له حاشاگهرایییهکی مه‌کته‌بی له لایه‌ک و دیموکراتیزمی ڕادیکاڵ له لایه‌کی تره‌وه نانوێنێت، له کاتێکدا که ڕه‌خنه‌یه‌کی به ڕاستی ڕادیکاڵ ته‌نیا ده‌کرێ ڕه‌خنه‌یه‌کی پرۆلیتێری و سۆسیالیستی بێت و ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌یه که ئێمه مه‌به‌ستمان ده‌رخستنی هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانێتی لێره‌دا. هێڵ و سه‌ردێڕه ئه‌سڵییه‌کانی ئه‌م باسه: ئه‌م باسه له‌م ئاستانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌خرێته ڕوو: ١- خستنه‌ڕووی چوارچێوه‌ی گشتی و تێزه سه‌ره‌کییه‌کانی باسه‌که. ئه‌م به‌شه‌یان من پێشکه‌شی ده‌که‌م. ٢- لێکۆڵینه‌وه‌ی وردتری هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی گرێیی. هاوڕێ ئیره‌ج ئازه‌ری ئه‌م به‌شه پێشکه‌ش ده‌کات. ٣- شیکردنه‌وه‌ی زیاتری باسه‌که له چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیار و بۆچوونانه‌ی که لێره‌دا دێنه ئاراوه. له به‌شی یه‌که‌مدا که بابه‌تی باسه‌که‌ی منه، ده‌چمه سه‌ر ئه‌م دێڕانه: ١- خاڵی حه‌ره‌که‌تی میتۆدۆلۆژیکی ئێمه: ڕه‌خنه‌ی سۆسیالیستی یان دیموکراتیک ته‌واوی ڕه‌خنه‌ی تا ئێستا له‌وه‌دا که تێگه‌یشتنیان له سۆسیالیزم وه‌ک شێوازێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو، لێکچوون و نزیکییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ ڕیڤیژینیزمی ڕوسیدا هه‌یه، به ناچاری ڕه‌خنه‌ی خۆیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دیموکراسی چڕ کردووه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانێت مه‌سه‌له‌ی ناته‌بایی پرۆلیتاریای سۆسیالیست له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌زموونه‌دا ڕوون بکاته‌وه. ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه ڕادیکاڵ- دیموکراتیکه‌دا ڕه‌خنه‌ی پڕۆلیتێری سۆسیالیستی داده‌نێین. ٢- چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی شۆڕشی ڕوسیا ناکرێ شۆڕشی ڕوسیا ته‌نیا له چوارچێوه‌ی مێژووی ناوخۆیی مارکسیزمدا ڕوون بکرێته‌وه و لێک بدرێته‌وه. ئه‌مه شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه،، شۆڕشێکه له جه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کدا به مانای فراوانی وشه‌که، به‌و ڕه‌وه‌نده مادییه دیاریکراوانه‌وه که له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌چێته پێشه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه له لێکدانه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌م شۆڕشه‌دا ناتوانین به ڕوونکردنه‌وه‌ی مه‌کته‌بییه‌وه بوه‌ستین وه یان ته‌نانه‌ت به ته‌نها له پڕاتیکی چینی کرێکار وردبینه‌وه. ده‌بێت پڕاتیک و حه‌ره‌که‌تی هه‌موو چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پرۆسه مادییه‌کان له سه‌راسه‌ری کۆمه‌ڵدا له به‌رچاو بگیرێت، شۆڕشی ڕوسیا خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه له مێژووی مادی کۆمه‌ڵدا، نه‌ک ته‌نیا قۆناغێک بێت له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی یان له‌وه‌ش مهحدودتر قۆناغێک بێت له مێژووی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی و مارکسیستیدا. ٣- زه‌مینه فکرییه‌کانی داڕوخان و شکستی شۆڕشی کرێکاریی له ڕوسیا له‌م به‌شه‌دا ده‌چینه سه‌ر ئه‌و لاوازییه تیئۆریکییه سه‌ره‌کییانه‌ی که ڕێیان له پێشڕه‌وی و سه‌رکه‌وتنی شۆڕش له ڕوسیادا گرت. ٤- گرێ ئه‌سڵییه‌کان له ئه‌زموونی سۆڤێتدا له‌م به‌شه‌دا ده‌چینه سهرلیستێک له مه‌سه‌له گرێییهکان که هه‌ر ههڵوێستگرتنێک له به‌رامبه‌ر ئه‌زموونی سۆڤێتدا ده‌بێت وه‌ڵامی خۆی به‌وانه بخاته ڕوو. ئه‌م لیسته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ کامڵ بێت ئه‌وا دوور و درێژ ده‌بێت. ئێمه ده‌چینه سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه: ١- خه‌سڵه‌تی چینایه‌تی ده‌وڵه‌تی سۆڤێت پاش شۆڕشی ڕوسیا. ٢- ئابووری و سیاسه‌ت له ده‌وره‌ی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا و په‌یوه‌ندی ئه‌م دووانه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا. ٣- مه‌سه‌له‌ی “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” چ وه‌ک کێشه‌یه‌کی تیئۆریی گشتی و چ وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی دیاریکراو له شۆڕشی ڕووسیادا. ٤- هه‌ڵسه‌نگاندنی ماهیه‌تی شۆڕشی ئه‌مڕۆ. ٥- مه‌سه‌له‌ی بیرۆکراسی، گه‌نده‌ڵبوونی حیزب، باڵاده‌ستبوونی ڕیڤیژینیزم، دیموکراسی ده‌روون حیزبی و سه‌رجه‌م ده‌وره‌کانی ڕه‌خنه‌ی تا ئێستا له ئه‌زموونی سۆڤێت. ٦- ده‌رسه‌کانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر * * * ڕه‌خنه‌ی دیموکراتیک یا سۆسیالیستی: من وتم که ئامانجی ئێمه له‌م تێزانه‌دا، خستنه ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌کی سۆسیالیستییه له ئه‌زموونی سۆڤێت، له‌سه‌ر وشه‌ی “سۆسیالیستی” جه‌خت ده‌که‌م، چونکه له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌شی زۆری ڕه‌خنه‌ی تا ئێستا سۆسیالیستی نییه، به‌ڵکوو ڕه‌خنه‌یه‌کی دیموکراتیکه که به ڕێگای جیا جیا له قاڵبگه‌لی ڕادیکاڵدا نیشان ده‌درێت. مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه، له‌وه بگه‌ین که ته‌نانه‌ت ڕادیکاڵترین ڕه‌خنه‌ی دیموکراتیکی مه‌وجود له ئه‌زموونی سۆڤێت، یانی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که لادانه‌کانی حیزب، که‌موکوڕییه‌کانی و تێڕوانینه تیۆری و ئایدۆلۆژییه هه‌ڵه‌کان له حیزب‌دا و شێوه‌ی پێکهاتی ده‌وڵه‌تی دوای شۆڕش و کرده‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی سۆڤێت له مه‌یدانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هی تردا، ده‌کاته بناغه‌ی شیکردنه‌وه‌ی خۆی، نه ته‌نیا بنه‌ڕه‌تیترین خاڵی گرنگ و جێگای باس له ئه‌زموونی سۆڤێتدا، یانی ئه‌وه که بۆچی کۆمه‌ڵی سۆسیالیستی له سۆڤێت دانه‌مه‌زرا، بۆچی ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سۆسیالیستی له سۆڤێت به‌رپا نه‌کران، وه‌ڵام ناداته‌وه، به‌ڵکوو له ئه‌نجامیشدا ناتوانن ڕه‌خنه‌ی ماته‌ریالیستی ته‌نانه‌ت له‌و لایه‌نانه‌ش بگرن که خۆیان قامکی له‌سه‌ر داده‌نێن (هه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئاماژه‌م پێ کردن) له‌م ڕه‌خنانه‌دا به گشتی وا دێته به‌رچاو که ئه‌م جۆره لادانانه وه‌ک نه‌خۆشییه‌کی ڤایرۆسی له جێگه‌یه‌که‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و زیاد ده‌کات تا هه‌موو شتێک خراپ ده‌کات و دای ده‌ڕزێنێت. له کاتێکدا ته‌واوی که‌ڵکی ماته‌ریالیزمی مێژوویی و ته‌واوی میتۆدۆلۆژی مارکسیزم له‌وه دایه که توانیویه‌تی پایه مادییه‌کانی گۆڕانکارییه سه‌رخانییه‌کان یانی گۆڕانکاری فکری، سیاسی، ئیداری، حقوقی و… هتد. له کۆمه‌ڵدا شی بکاته‌وه. کاتێ دیدگایه‌ک نه‌توانێ ئاماژه به پایه‌ی ئابووری و مادی ئه‌م جۆره گۆڕانکارییانه بکات، بێگومان لێکدانه‌وه‌که‌شی سه‌باره‌ت به خودی ئه‌م گۆڕانکارییانه که‌موکورت و ناته‌واوه. ته‌وه‌ره‌ی ڕه‌خنه‌ی سۆسیالیستی بریتییه له مه‌سه‌له‌ی گۆڕانی ئابووری کۆمه‌ڵی ڕوسیه له‌پاش شۆڕش. ئه‌مه گیانی مارکسیزمه و به ڕای ئێمه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م حوکمه پێشانده‌ری مه‌وقیعه‌تێکی نامارکسیستییه. ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، واته ئه‌و بابه‌ته‌ی، له ئه‌زموونی سۆڤێتدا ده‌بێت بخرێته به‌ر ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه، مه‌سه‌له‌ی گۆڕانی ئابووری کۆمه‌ڵی پاش شۆڕشه، له حوکمی وه‌لانانی هه‌موو مه‌سه‌له‌که‌دایه. بۆچی؟ یه‌که‌م: له‌ڕوانگه‌ی چینی کرێکار و مارکسیزمه‌وه، شۆڕشی سۆسیالیستی له بنه‌ڕه‌تدا شۆڕشێکی ئابوورییه و ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه ئه‌توانێت شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت. ئه‌مه که ئه‌م خاڵه له مارکسیزمی ده‌وره‌ی ئێمه‌دا ئاوا فه‌رامۆش کرا، ئه‌وه‌ی که مارکسیزم له تیئۆری شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، یانی گۆڕانی ژێرخانی ئابووری کۆمه‌ڵ و مه‌وقیعه‌تی ئینسانه‌کان له به‌رهه‌مهێناندا، بۆ “زانست”ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هێنراوه‌ته خواره‌وه، خۆی به‌رهه‌می سودوه‌رگرتنی ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتری توێژه ناپڕۆلیتێرییهکان له مارکسیزم، وه‌ک ڕوپۆشێک بۆ ده‌ربڕینی قازانجه ناشۆڕشگێڕی و ناسۆسیالیستییهکانی خۆیانه. بنچینه و ته‌وه‌ره‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، گۆڕانی شۆڕشگێڕانه‌ی ئابووری کۆمه‌ڵه. گۆڕانی ئابووری نه به مانای گۆڕانی چه‌ندایه‌تی به‌رهه‌مهێنان. به‌ڵکه به‌و مانایه‌ی که مارکس به‌کاری ده‌هێنێت، یانی گۆڕانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان (گۆڕانێک که حه‌تمه‌ن زیادبوونی خێرای توانای به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵیش به‌دی دێنێت). ئه‌مه ناوه‌ڕۆکی تیئۆری مارکسیزم و بناغه‌ی شۆڕشگێڕێتی په‌یگیرانه‌ی مارکسیزمه، چونکه مه‌سه‌له‌ی دیموکراسی، لابردنی هه‌ڵاواردنی حقوقی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ته‌نانه‌ت ئابووری نێوان ئه‌فراد و توێژه‌کان و نه‌ته‌وه‌کان هیچ کامێکیان بیروباوه‌ڕی نوێ و تایبه‌ت به مارکسیزم نین. ئه‌مانه ئامانجه دێرینه‌کانی مرۆڤن، ئه‌وه‌ی شوێنێکی تایبه‌تی ده‌داته مارکسیزم، به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م ئامانج و خواستانه‌یه به ڕوخاندنی ڕژێمێکی ئابووری دیاریکراوه‌وه، که له به‌رهه‌مێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م سیسته‌مه‌دا هه‌یه‌تی. سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم به‌ره‌نجامی خه‌باتی ئه‌م چینه له دژی په‌یوه‌ندییه چه‌وسێنه‌رانه چینایه‌تییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه. یانی سه‌رمایه‌داری خه‌باتێک که ته‌نیا به له‌ناوبردنی موڵکایه‌تی بۆرژوازی و دامه‌زراندنی موڵکایه‌تی سۆسیالیستی (کۆمه‌ڵایه‌تی) به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا، ئامانجه شۆڕشگێڕانه‌کانی خۆی به‌ده‌ست دێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه له مارکسیزم ده‌ربێنین، ئیتر شتێکی تازه و تایبه‌ت له‌ودا نامێنێته‌وه. مارکسیزم ئه‌و ڕه‌وته‌یه که ده‌توانێت له وه‌ڵامی ئه‌و ئامانجه یه‌کسانیخواز و ئازادیخوازانه‌یه‌ی به‌شه‌ردا، ڕێگای واقیعی یانی له‌ناوبردنی سه‌رمایه‌داری وه‌ک ڕژێمێکی ئابووری و دامه‌زراندنی سۆسیالیزم دیسان به‌ر له هه‌ر شتێک وه‌ک ڕژێمێکی ئابووری ته‌رح بکات و هێزی چینایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی واقیعی ئه‌م گۆڕانکارییه هه‌ر له هه‌مان کۆمه‌ڵدا ده‌ستنیشان بکات. مارکسیزم به ڕۆشنی ده‌یسه‌ڵمێنێت، که به‌ده‌ر له گۆڕانکارییه‌کی ئاوا له ژێرخانی ئابووری کۆمه‌ڵدا، ئه‌م ئامانجانه بێبه‌ری ئه‌بن له پایه‌کی مادی بۆ جێبه‌جێبوونی جیدی خۆیان. به‌م پێیه ئاشکرایه له ڕوانگه‌ی چینی کرێکار و له ڕوانگه‌ی گۆڕانی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه، هه‌ر شۆڕشێکی سۆسیالیستی و (هه‌ر وه‌ها شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ریش) ده‌بێت به پێوانه‌ی چه‌ند و چونی به ئه‌نجام گهیشنتی ئه‌م ئامانجه محوهرییهی دادوه‌ری بکرێت. له یه‌ک ڕسته‌دا، ده‌بێت شکستی شۆڕش به هه‌مان ئه‌و سه‌نگی مه‌حه‌که هه‌ڵبسه‌نگێنرێ که سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی پێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ، یانی مه‌سه‌له‌ی ڕوخاندنی سه‌رمایه‌داری وه‌ک ڕژێمێکی به‌رهه‌مهێنان. به‌م پێیه به باسی شۆڕشی ڕوسیا و ئه‌نجامه‌کانی، ده‌کرێ و ده‌بێت له ده‌وری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چه‌ق ببه‌ستێت، که چۆن و له چ هه‌لومه‌رجێکدا، به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن چینی کرێکاره‌وه، نه‌بووه هۆی گۆڕین و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌و وڵاته‌دا. چی ڕووی دا و بووه هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تا گۆڕانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان و دامه‌زراندنی موڵکایه‌تی سۆسیالیستی به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا درێژه‌ی نه‌کێشا. ئه‌مه بناغه‌ی ڕه‌خنه‌ی پرۆلیتێری و سۆسیالیستی ئه‌زموونی شۆڕشی ڕووسیایه وه‌ک شۆڕشێکی کرێکاری. به‌م پێیه ئێمه هه‌ر له ئێستاوه جه‌خت ده‌که‌ینه سه‌ر جیاوازی قووڵی (وه به ڕای ئێمه چینایه‌تی) دیدگای خۆمان له‌و دیدگایانه‌ی که (له توانادانهبوونی) گۆڕینی ئابووری کۆمه‌ڵی ڕووسیا له پاش به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن چینی کرێکاره‌وه ده‌که‌نه بناغه‌ی شیکردنه‌وه‌ی خۆیان. جا چ به ناوی فۆرمۆڵبهندی “پێویستیی شۆڕشی جیهانی”یه‌وه بێت وه یان به ناوی “دواکه‌وتوویی ڕوسیا”و شتی تره‌وه بێت. چونکه ئه‌م ڕوانگانه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه فه‌لسه‌فه‌ی بوونی شۆڕشی کرێکاری له ڕوسیادا ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه. دووه‌م: باسی ئابووری له ڕوسیا ته‌وره‌ی ڕه‌خنه‌ی سۆسیالیستییه، چونکه ته‌نیا لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌توانێت هۆیه‌کانی داڕووخانی سیاسی و ئایدیۆلۆژیکی شۆڕش ڕوون بکاته‌وه (وه‌کوو، بیرۆکراتیبوونی پێکهاتی ده‌وڵه‌ت، له‌که‌داربوون و شێوانی لایه‌نگری و کارکردی چینایه‌تی حیزبی، گیروگرفت و لادان له سیاسه‌ته ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌تی سۆڤێتدا، پاشڕه‌وییه ئه‌خلاقی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی دوای پێشڕه‌وییه سه‌ره‌تاییه‌کانی شۆڕش له‌م زه‌مینانه‌دا و هی تر). به ڕای ئێمه هۆیه‌کانی ئه‌م گۆڕانکارییه ناشایسته سیاسی و ئایدیۆلۆژیکییانه (وه له یه‌ک وشه‌دا، سهرخانییانه) ته‌نها ده‌کرێ به لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه‌ی که ڕێیان له گۆڕانی شۆڕشگێڕانه‌ی شێوازی ئابووری له ڕوسیا گرت. به دروستی لێک بدرێته‌وه. به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و پاڕاستنی له لایه‌ن چینی کرێکاره‌وه هه‌نگاوی یه‌که‌مه له شۆڕشی پرۆلیتێریدا. به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ده‌سته‌وه‌گیراوه هه‌ر به‌و جۆره‌ی که ئه‌نگڵس جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کات، “پێویسته بخرێته خزمه‌تی سه‌رکوتی سه‌رمایه‌دارانی دوژمنی چینی کرێکار و ئه‌نجامدانی ئه‌و شۆڕشه ئابوورییه‌ی له کۆمه‌ڵدا به‌دی دێت که به بێ ئه‌وه، هه‌موو سه‌رکه‌وتنه‌که، به شکست و کوشتاری چینی کرێکار کۆتایی دێت، هه‌ر وه‌کوو کۆمۆنه‌ی پاریس سه‌لماندی.” (ئه‌نگڵس به‌بۆنه‌ی مه‌رگی مارکسه‌وه). ده‌بینین که ئه‌مه حوکمێکی ساده و شتێکی به‌ڵگه‌نه‌ویسته له مارکسیزمدا. هه‌ڵبه‌ته مارکسیزمێک که له لایه‌ن چینه غه‌یره پرۆلیتێرییهکانهوه ده‌ستکاری و ته‌حریف نه‌کرابێت، ئه‌حکامه ڕۆشن و زیندووه‌کانی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، گیرۆده‌ی ته‌فسیراته ناڕۆشن و بێ ناوه‌ڕۆکه‌کانی چه‌پی غه‌یره پرۆلیتێری نه‌بوبێت. مه‌سه‌له‌که ئابه‌م ڕۆشنییهیه. ئه‌گه‌ر کرێکاران نه‌توانن پاش ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌گرتن ژێرخانی ئابووری کۆمه‌ڵ بگۆڕن، شۆڕشه‌که‌یان به ئه‌نجام ناگات. له دواییدا بێجگه له کوشتاری خودی چینی کرێکار، ئه‌نجامێکی دیکه‌ی نابێت. ئه‌نگڵس جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات، که ڕوداوه‌کانی پاش کۆمۆنی پاریس ئه‌م ڕاستییه‌یان به تاقیکردنه‌وه نیشان داوه. ئه‌وه‌ی که له ڕوسیادا له ڕاستیدا له هه‌مان ڕسته‌ی ئه‌نگڵسدا وتراوه، ته‌نیا جیاوازی له‌وه‌دایه که کوشتاری چینه‌که، له لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌کانی دوژمنێکی ئاشکراوه، له یه‌ک ڕۆژی دیاریکراو به داگیرکردنی ئه‌م یان ئه‌و شار و شتی تر، ڕووی نه‌داوه، به‌ڵکوو له میانه‌ی پڕۆسه‌یه‌کی دوور و درێژ و ئاڵۆز، له به‌ره‌ی جیاوازدا ڕووی دا. به‌ڵام له کۆتاییدا ئه‌نجام هه‌ر هه‌مان شت بووه، شکست و کوشتاری چینی کرێکار. ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م شکست و کوشتاره له ده‌ورانی پاش کۆمۆنی پاریس که‌متر نه‌بوو. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ئه‌نجامی ئه‌م ڕاستییه‌یه که پرۆلیتاریای سه‌رکه‌وتوو له ڕوسیا، نه‌یتوانی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی زه‌روری له پایه ئابوورییه‌کانی کۆمه‌ڵدا ئه‌نجام بدات. نه‌یتوانی شۆڕشی ئابووری خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. داڕوخانی سیاسی و ئایدۆلۆژی و ئیداری شۆڕشی ڕووسیا، ئاکامی بێتوانایی ئه‌و شۆڕشه بوو له به‌دیهێنانی گۆڕانی شۆڕشگێڕانه له ئابووری کۆمه‌ڵدا، ئه‌مه حوکمێکی بنه‌ڕه‌تییه له ڕوانگه‌ی ئێمه‌دا، ئه‌مه ده‌رسی بنه‌ڕه‌تی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ره بۆ ئێمه. ئه‌مه خاڵی حه‌ره‌که‌تی ڕه‌خنه‌ی سۆسیالیستییه له ئه‌زموونی سۆڤێتدا. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوانگانه‌دا، که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌زموونی شووره‌وی له سه‌رهه‌ڵدانی بیرکراتیزم و داڕوخانی سیاسی و نه‌زه‌ری حیزب و دیارده‌کانی تری په‌یوه‌ست به مه‌یدانه‌کانی سه‌رخانی کۆمه‌ڵ و شۆڕشه‌وه حه‌ره‌که‌ت ده‌که‌ن، جیاوازی میتۆلۆژی جیدیمان هه‌یه. به بڕوای ئێمه ئه‌و كێشه و دیاردانه ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی ڕاوه‌ستان و داڕوخانی شۆڕشی ڕوسیان، نه‌ک هۆیه‌کانی. ئه‌مانه به‌شێكن له واقیعه‌تێک که ده‌بێت ڕوون بکرێته‌وه نه‌ک ئامرازی شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م واقیعه‌ته. ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شکستی شۆڕش به‌م جۆره فاکته‌رانه وه‌ک ئه‌وه وایه، ئه‌نجام به هۆی ڕوون بکرێته‌وه. ڕێک وه‌ک لێکدانه‌وه‌ی هۆیه‌کانی په‌یدابوونی نه‌خۆشییه‌ک، به دیارده و نیشانه‌کانی خۆی. ئه‌وه‌ی که وتمان ده‌بێت خاڵی سه‌ره‌کی ده‌ستپێکی ئێمه‌ی له‌م باسه‌دا ڕۆشن کردبێته‌وه. له درێژه‌ی باسه‌که‌دا ده‌کرێ ئه‌م خاڵانه زیاتر باس بکرێن. چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر: شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له بار و دۆخ و هه‌لومه‌رجێكی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراودا، وه‌ک قۆناغێک له مێژووی به‌ره‌و پێش چوونی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری به گشتی و کۆمه‌ڵی ڕوسیادا به تایبه‌تی شکڵی گرت. لێکدانه‌وه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له چوارچێوه‌ی مه‌حدودی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستیدا، وه‌ک قۆناغێک له ڕه‌وتی چوونه پێشه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و وه‌ک ئه‌نجامی درێژه‌ی ئه‌م بزونتنهوهیه لێکدانه‌وه‌یه‌کی ناته‌واوه. چ شکڵگرتن و ڕودانی شۆڕش، چ پڕۆسه‌ی داڕوخانهکهی دوایش ده‌بێت له ئاستی کۆمه‌ڵگه و مێژووی واقیعی هاوچه‌رخی خۆیدا لێک بدرێته‌وه، نه ته‌نها توخمی زه‌ینی کارای شۆڕش، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک شێوازی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی چینایه‌تی، نه ته‌نیا چینی کرێکار و ئاوات و ئامانجه‌کانی، به‌ڵکوو مه‌وقیعیه‌ت و خواسته‌کان و ڕه‌وتی حه‌ره‌که‌تی هه‌موو چینه سه‌ره‌کییه‌کان له کۆمه‌ڵدا ڕه‌چاو کرابێت. ئه‌گه‌ر شۆڕشی سۆسیالیستی له ڕوسیادا سه‌رکه‌وتایه و کۆمه‌ڵێکی نوێی سۆسیالیستی به‌رپا بوایه، ئه‌و کاته ئێمه له‌گه‌ڵ دابڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له مێژووی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵی ڕوسیادا ڕووبه‌ڕوو ده‌بووین. بار و دۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌موو پایه مادی و ڕه‌وه‌ند و هێزه‌کانییه‌وه نه‌فی ده‌بووه‌وه و بار و دۆخێکی نوێ له‌سه‌ر بناغه‌ی دینامیزمی نوێ و ئاوات و ئامانج و ئه‌وله‌وییه‌تی نوێ شکڵی گرت. به‌ڵام شکستی شۆڕش ئیتر ئه‌و شۆڕشه ده‌خاته ئاستی گه‌شه‌ی مێژوویی کۆمه‌ڵی پێش شۆڕش و په‌یوه‌ست به‌وه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ناتوانرێت مه‌سه‌له‌که به‌م شێوه ساده‌یه ته‌رح بکرێت: یا سه‌رکه‌وتنی چینی کرێکار، یا شکستی چینی کرێکار. شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ڕووداوێکی گه‌وره‌ی مێژوویی بوو. حه‌تمه‌ن سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی دهورانساز ده‌بوو، به‌ڵام شکسته‌که‌ش جێی مێژوویی خۆی له ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵی تا ئێستادا په‌یدا کردووه. به ده‌ربڕینێکی تر، شۆڕشی کرێکاری شکستخواردوو هه‌ر چۆنێک بێت، ده‌ور و قۆناغێکی پڕ بایه‌خه له مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوسیادا. شۆڕشی شکست‌خواردووی دژی سه‌رمایه‌داری، ده‌بێت به ئه‌ڵقه‌یه‌ک له گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری زهڕبهخواردووی شکست نه‌خواردوو، وه به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ست ده‌بێت به جه‌رگه‌ی مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی پێش خۆیه‌وه. به هه‌ر حاڵ شکستی شۆرشی ڕوسیا خاڵێکی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆرژوازییه له ڕوسیادا. تێڕوانینی کۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رامبه‌ر شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا، یانی ده‌رککردنی چوارچێوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی له شیکردنه‌وه‌ی ئێمه‌دا جێگه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه. دواتر ده‌چمه سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئیستنتاجاتی موشهخهستری له‌م باسه‌دا. به‌ڵام هه‌ر لێره‌دا پێویسته به کورتی ئاماژه به گرنگی ئه‌م شێوه مامه‌ڵه‌یه له ناسین و لێکدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سۆڤێتدا بکه‌م، “شۆرش” ته‌نانه‌ت شۆڕشێک به مه‌زنی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ریش ڕوداوێکه له کۆمه‌ڵدا. کۆمه‌ڵ ئه‌و دیارده مه‌زن و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، که شۆڕش دروست و پێویست ده‌کات، سنووره‌که‌ی دیاری ده‌کات و میکانیزمی زاڵ به‌سه‌ریدا پێک دێنێت. له ڕاستی به لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ ده‌کرێ شۆڕش بناسرێت و درک بکرێت. ئه‌م حوکمه زۆر ساده و به‌ڵگه‌نه‌ویست دێته به‌رچاو، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆمه‌ڵ و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی حه‌ره‌که‌تی ئینسانه‌کان، به‌ردێکی بناغه‌یی مارکسیزمه. ئه‌م حوکمه ساده مارکسیستییه له ته‌فسیره‌کانی چه‌په ڕادیکاڵه‌کان له مه‌سه‌له‌ی سۆڤێتدا زۆر فه‌رامۆش کراوه. به‌رئه‌نجامی شۆڕش هه‌ر چییه‌ک بوو، به‌ره‌نجامێک نه‌بوو له خودی شۆڕشدا، به‌ڵکوو به‌رئه‌نجامی کاریگه‌ری شۆڕش له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی ڕوسیا بوو. کاتێک ده‌رباره‌ی شۆڕش ده‌دوێین، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر بێت، که خه‌ریکین قسه له سه‌ر ڕوداوێک ده‌که‌ین، که له هه‌ناوی شێوازێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو و فراواندا ڕوی داوه. شۆڕش کۆمه‌ڵ داناڕێژێت تا میکانیزمه‌کان و دینامیزمه سه‌ربه‌خۆکانی خۆی بکاته بناغه‌ی حه‌ره‌که‌تی مێژوو، به پێچه‌وانه‌وه شۆڕش به‌ره‌نجامی میکانیزمه‌کان و دینامیزمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه. کاتێک که‌سێک بۆ نموونه له پڕ چینێکی ده‌سه‌ڵاتداری تازه له‌سه‌ر بناغه‌ی (بیرۆکراسی) له ڕوسیادا که‌شف ده‌کات، ئه‌وه خه‌ریکه کۆمه‌ڵ ده‌کاته به‌ره‌نجامی شۆڕش. له لێکدانه‌وه‌ی مارکسیستیدا شۆڕش ئاستێکه له دژایه‌تی و ململانێی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. له لێکدانه‌وه‌ی ناکۆمه‌ڵایه‌تی و ناماتریالیستی چه‌پی ڕادیکاڵدا، چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زاده‌ی شۆڕشن. یا کاتێک که‌سێک ناکۆکی چینایه‌تی بنچینه‌یی له به‌ره‌به‌یانی شۆڕشی (١٧)دا به مه‌یلی خۆی ده‌کات به دژایه‌تی پرۆلیتاریا و توێژه لاوه‌کییه‌کان، ئه‌وه خه‌ریکه کۆمه‌ڵ بکاته شوێنکه‌وته‌ی شۆڕش. له مارکسیزمدا شۆڕش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بوونی قڵشت و جه‌نگی نێوان چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌کییه‌کانه، که زاده‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدان. له چه‌پی ڕادیکاڵدا چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ویستی شۆڕش پاش و پێش ده‌کرێن و ده‌سڕێنه‌وه و ده‌خوڵقێنرێن. حه‌تمه‌ن ئه‌و شۆڕشه سۆسیالیسته سه‌رکه‌وتووه‌ی که په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی بگۆڕێت، کۆمه‌ڵ و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش ده‌گۆڕێت. به‌ڵام ته‌واوی توانای خوڵقێنه‌ری شۆڕشی سۆسیالیستی بریتییه له هه‌مان ئه‌م گۆڕینه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان و ئه‌و که‌سه‌ی که قسه نه‌ک له شۆڕشێکی سه‌رکه‌وتوو، به‌ڵکوو له شۆرشێکی نیوه‌وناچڵ، سه‌رنه‌که‌وتوو وه یان شکستخواردوو ده‌کات، که‌سێک که ئه‌وه‌ی قبوڵ بێ که ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانه له شێوازی به‌رهه‌مهێناندا به‌دی نه هاتووه، ئیتر ناتوانێت کۆمه‌ڵی واقیعه‌ن مه‌وجوودی تا ئێستا له شیکردنه‌وه‌ی خۆیدا وه‌لا بنێ و ده‌ست بداته لێکدانه‌وه‌ی شۆڕش له‌سه‌ر بناغه‌ی خودی شۆڕش. ئه‌مه ئیتر زیهنیگهرایی و پشتکردنه له ته‌واوی ماته‌ریالیستی مێژوویی مارکس. تێڕوانینی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، ڕێگه‌ی ئه‌وه‌مان ئه‌دات که له لێکدانه‌وه‌ی دینامیزمی حه‌ره‌که‌تی شۆڕشدا، هه‌ر وا به ماته‌ریالیزمی مێژوویی وه‌فادار بمێنینه‌وه، فاکته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه چاره‌نووسسازه‌کان وه‌کوو په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، دژایه‌تییه چینایه‌تییه واقیعییه‌کان و لێک په‌یوه‌سته‌یی مێژوویی ئه‌م فاکته‌رانه له‌به‌رچاو لانه‌ده‌ین و به تایبه‌تی له زه‌مینه‌کانی په‌یدابوونی شۆڕش و هه‌روه‌ها له ڕه‌وتی دیاریکراوی درێژه‌ی ئه‌و شۆڕشه له دوای ئۆکتۆبه‌ریش، گرێوگۆڵه بنه‌ڕه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، مه‌سه‌له کارسازه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی و دینامیزمی واقیعی حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵ به ڕێگای شۆڕشدا بناسین. له‌م به‌شه‌ی باسه‌که‌دا مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه که په‌نجه بخه‌مه سه‌ری، ئه‌و خاڵانه‌ی که مه‌سه‌له‌ی ته‌وه‌ره‌یی شۆڕشه له ڕوسیادا، مه‌سه‌له‌یه‌ک که شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری مومکن کرد و له ده‌ستنیشانکردنی چاره‌نووسی دوایی ئه‌ودا چاره‌نووسساز بوو. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به بڕوای من به‌رامبه‌رکێی پرۆلیتاریا و بۆرژوازی ڕوسیایه به درێژایی ٤٠- ٥٠ ساڵی پێش شۆڕش و ده‌ساڵی پاش ئه‌و شۆڕشه له‌سه‌ر چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیا و ئاسۆی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه. مێژووی ڕوسیا له ده‌ساڵه‌کانی پێش شۆڕشدا به جیدی له‌ژێر کاریگه‌ری سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردنی دوو چینی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری، پرۆلیتاریا و بۆرژوازیدا بوو. دوو چین که خۆیان له یه‌ک کاتدا، نه ته‌نیا به‌رامبه‌ر یه‌کتر، به‌ڵکوو له به‌رامبه‌ر بار و دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی سه‌رده‌مدا ده‌بینییه‌وه. دوو چین له به‌رامبه‌ر ڕوسیای تزاری دواکهوتووودا و به قسه‌ی لێنین نیوه فیئۆداڵیدا ڕاست ده‌بنه‌وه و له هه‌ناویدا گه‌شه ده‌که‌ن. هه‌ر وه‌کوو دوو چینه‌که له به‌رامبه‌ر واقیعیاتی دواکه‌وتووی مه‌وجوددا، وێنای “ڕوسیایه‌کی ئاوه‌دان و ئازاد و پیشه‌سازی ده‌خه‌نه ڕوو”. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ئیتر بۆ هه‌موو که‌سێک ڕۆشنه که ڕوسیا توشی گۆڕانکاری جیدی ده‌بێت. ئه‌وه ڕوونه که ڕوسیا ده‌بێت پێ بنێته ده‌وره‌یه‌کی تازه‌وه. دواکه‌وتوویی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی ڕووسیا له‌چاو ته‌واوی وڵاته ئه‌وروپاییه‌کانی دا، ده‌بێته مایه‌ی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له روسیا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له ڕه‌وه‌ندی له‌وه دوای حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵی ڕوسیادا ده‌وری بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕێت، ئه‌و ڕاستییه‌یه که ڕوسیای پاشکه‌وتوو، له یه‌ک کاتدا، له دوو ڕوانگه‌ی چینایه‌تی جیاوازه‌وه ده‌درێته به‌ر ڕه‌خنه. دوو ئاڵته‌رناتیڤ له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵی ڕوسیادا داده‌نرێت. ئاڵته‌رناتیڤی دوو چینی جیاواز و دژ به یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی. سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیزم دوو ئاسۆی جیاوازن، که نه ته‌نیا له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا، به‌ڵکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شیوه‌یه‌کی جیدی‌تر له پاڵ یه‌کدا و به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ڕوسیای واقیعه‌ن مه‌وجوددا داده‌نرێت. ته‌واوی بۆرژوازی ڕوسیا خوازیاری په‌یوه‌ستبوونی ڕوسیا به‌و شاڕێگه‌ی شارستانییه‌ته سهرمادارییهوهیه که ئه‌وروپای ڕۆژئاوای له هه‌مان قۆناغدا خه‌ریکه به‌رهه‌مه‌که‌ی به شادییه‌کی زۆره‌وه ده‌نوێنێت. پرۆلیتاریای ڕوسیا به شێوه‌یه‌کی ڕۆژ له دوای رۆژ زیاتر له‌ژێر کاریگه‌ری سۆسیال دیموکراتی ڕوسدا بانگه‌واز بۆ سۆسیالیزم ده‌کات. واقیعیاتی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوسیا په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ل کۆمه‌ڵی وڵاته ئه‌وروپایییه‌کاندا و توانای ئه‌و وه‌ک یه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیمپریالیستی و توانای نیزامی و هه‌روه‌ها فراوانی ئابوورییه‌که‌ی به هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که له توانای هاتنه‌دی مێژووی به‌هره‌مه‌ند ده‌کات. له ڕووی بابه‌تییه‌وه ڕوسیای دواکه‌وتووی کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ده‌توانێت له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ڕوسیای سه‌رمایه‌داری، یان ڕوسیای سۆسیالیستی بێت. په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری له سایه‌ی هه‌ر دوو ئاڵتهرناتیڤهکهدا عه‌مه‌لییه. هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌م دوو ئاڵته‌رناتیڤه له یه‌ک کاتدا له حاڵی به‌سیج و کۆبوونه‌وه‌دان. ئاسۆی مێژووی هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که له هه‌مان کاتدا له که‌لێنه‌کانی کۆمه‌ڵی ڕوسیادا جێی خۆیان گرتووه و له هه‌مان کاتدا پایه‌کانی ئاگایی شۆڕشگێڕانه‌یان له ڕوسیادا شکڵ پێداوه. ڕه‌چاوکردنی چه‌ند خاڵ لێره‌دا پێویسته: ١- له ئارادابوونی بابه‌تییانه‌ی دواکهوتووویی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و فه‌رهه‌نگی، به‌م مانایه بوو که ڕووه “هاوبه‌ش”ه‌کانی دوو ئاڵته‌رناتیڤی جیاوازی چینایه‌تی بۆ ده‌وره‌یه‌کی دوور و درێژ به‌رجه‌سته ده‌بن و جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کرێنه‌وه. سۆسیالیزم و سه‌رمایه‌داری نزیکایه‌تییان له‌گه‌ڵ یه‌کدی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واقیعیه‌تی زاڵی په‌یوه‌ندییه‌کانی فێئۆدالی، تزاریزم، سه‌رکوت و جه‌هل بێت، ئه‌و ده‌مه توخمی مۆدێرنیزم له هه‌ر دوو ئاڵتهرناتیڤهکهدا به ناچاری به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێت. پرۆلیتاریا و بۆرژوازی هه‌ر دووکیان دوژمنی ئه‌م دواکه‌وتووییه ئابووری و سیاسییه‌ن. ئه‌م ڕووه هاوبه‌شانه نه ته‌نیا ئاشکرا ده‌کرێن، به‌ڵکه ئاگایانه به تایبه‌تی له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستییه‌وه جه‌ختیان له سه‌ر ده‌کرێت. به ڕاده‌یه‌ک که سۆسیال دیموکراتی ڕوسی به پێچه‌وانه‌ی ناردۆنیزم، پله‌یه‌ک له گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵ به‌ره‌و سۆسیالیزم به حه‌یاتی و پێویست ده‌زانێت. سۆسیال دیموکراتی چه‌ندین جار ج له ڕووی سیاسییه‌وه و چ له ڕووی مشتومڕی فه‌رهه‌نگیدا، خۆی له پاڵ خوازیارانی ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازیدا ده‌بینێته‌وه. جووتهاتنهوه له‌گه‌ڵ باسه‌کانی مارکسیزمی عه‌مه‌لی، له به‌رامبه‌ر ئابووری ڕوسیادا، جووتهاتنهوه به شێوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته مۆنشهڤیکهکان له‌گه‌ڵ بۆرژوازی لیبڕاڵی ڕوسیادا، هه‌ر وه‌ها ڕێزدانانی هه‌میشه‌ی ڕابه‌رانی سۆسیال دیموکراتی و له نێویاندا بۆڵشه‌ڤیکه‌کان، له قاره‌مانانی بۆرژوا دیموکراتی له مێژووی ڕوسیادا، شایه‌دی ئه‌م واقیعیهتهن. ئه‌م جووتهاتنهوانه، ئه‌گه‌ر چی له هه‌ندێ قۆناغی مێژوویی تایبه‌تدا ناکرێت به‌دی نه‌یه‌ن، به‌ڵام به هه‌ر حاڵ له ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه بێجگه له خاوکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی لێک جیابوونه‌وه‌ی ته‌واو و هه‌مه لایه‌نه‌ی ئاسۆی پرۆلیتێری له ئاسۆی بۆرژوازی له کۆمه‌ڵدا، مانایه‌کی تریان نییه، وه ئه‌نجامه سه‌لبییه‌کانی خۆیان هه‌ر چۆنێک بێت له ده‌ورانێکی تردا، به بۆچوونی من به تایبه‌تی پاش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به‌دی ده‌هێنایه‌وه. ٢- ئه‌وه ڕوونه که سۆسیال دیموکراسی ڕوسی زاده‌ی پێشکه‌وتنخوازیی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕوسیادا نه‌بوو. سۆسیال دیموکراسی به‌رهه‌می ڕوسیا و دیارده‌یه‌کی ڕوسی نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی کۆمۆنیزم ئه‌مڕۆ له زۆر وڵات‌دا به ڕاستی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ناسیۆناڵ ڕیفۆرمیزمی خۆوڵاتی و دهربڕینیهتی له قاڵب و ده‌سته‌واژه‌ی وه‌رگیراو له مارکسیزمه‌وه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕوسیا په‌یوه‌ندی سۆسیال دیموکراسی له‌گه‌ڵ ئۆردووی پرۆلیتێری نێونه‌ته‌وه‌ییدا قوڵ بوو، وه خه‌سڵه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی به ته‌واوی دیاربوو. به‌ڵام به هه‌ر حاڵ سۆسیال دیموکراتی له ڕوسیادا قاڵبێکی بۆ پێشکه‌وتنخوازی و میللی و ڕیفۆرمیستی ڕوسی به‌دی ده‌هێنێت که به ناچاری به‌شێکی گرنگ له ناڕه‌زایه‌تی دژی تزاری به تایبه‌تی له لایه‌ن تۆێژه ورده‌بۆرژواکانی کۆمه‌ڵی ده‌گرته خۆی. سۆسیال دیموکراسی ڕوسی له ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی خۆیدا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعتهدا ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه که ناسیۆنالیزم- ڕیفۆرمیزم له ڕیزه‌کانی خودی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا به‌رهه‌م و دووباره به‌رهه‌م دێته‌وه و ده‌بێته مه‌یلێک له سۆسیال دیموکراسی ڕوسیدا. مۆنشهڤیکهکان به‌رجه‌سته‌بووی واقیعی و مادی ئه‌م مه‌یله کۆمه‌ڵایه‌تییه له کۆمه‌ڵی ڕوسیادا بوون. به‌ڵام مۆنشهڤیزم تاقه چوارچێوه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م مه‌یل و تهمایولانه نه‌بوو. ململانێی پڕۆلیتایا و بۆرژوازی له ڕوسیا، ململانێی سۆسیالیزم و سه‌رمایه‌داری، به به‌رامبه‌رکێی نێوان سۆسیال دیموکراسی کرێکاری ڕوسیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و ئه‌حزابی سیاسی بۆرژوازی ئاشکرا نه‌ده‌وه‌ستایه‌وه. ئه‌م ململانێیه به‌شیک له دینامیزمی حه‌ره‌که‌تی خودی سۆسیال دیموکراسی ده‌خوڵقاند و له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌تبوون و کێشمه‌کێشی جیاواز له سه‌ر تاکتیک و له کۆتاییدا ململانێی چاره‌نووسساز له‌سه‌ر ئاسۆی شۆڕشی ڕوسیا، ته‌نانه‌ت له ڕیزه‌کانی خودی بۆڵشه‌ڤیکه‌کان به‌دی ده‌هێنا. مه‌سه‌له‌ی شێوه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کاتیی شۆڕشگێڕ له شۆڕشی ١٩٠٥دا و جیابوونه‌وه‌ی بۆڵشه‌ڤیزم و مۆنشهڤیزم، مه‌سه‌له‌ی جه‌نگی جیهانی و هه‌ڵوێسته جۆراوجۆره‌کانی ناو سۆسیال دیموکراسی ڕوسی و مه‌سه‌له‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و هه‌ڵوێسته‌کانی فراکسیۆنه جیاجیاکانی ناو خودی حیزبی بۆڵشه‌ڤیک سه‌باره‌ت به ڕه‌وه‌ندی ئه‌م شۆڕشه، هه‌موو ئه‌مانه شایه‌دی ناوخۆییبوونی ئه‌م ململانێ چینایه‌تییه بوون. ئه‌م کێشمه‌کێشه له هه‌موو حیزبه کرێکارییه‌کاندا به پله‌ی جیاجیا هه‌بوو، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی له باره‌ی ڕوسیاوه ئه‌وه بوو که خاڵی گرێبه‌ند له‌م کێشمه‌کێشمه‌دا ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و به‌رامبه‌رکێی ئاسۆ سه‌ره‌کییه چینایه‌تییه‌کان له ته‌واوی کۆمه‌ڵی ڕوسیا سه‌باره‌ت به داهاتووی ڕوسیا و مه‌سه‌له‌ی پێشڕه‌ویی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ودا بوو. ٣- به‌م پێیه ئه‌وه ڕۆشنه که مێژووی سۆسیال دیموکراسی ڕوسی و مێژووی شۆڕشگێڕییه‌تی کرێکاری و کۆمۆنیستی له ڕوسیا، له هه‌مان کاتدا مێژووی دابڕان له کاریگه‌رییه‌کانی ئاسۆی بۆرژوا ناسیۆنالیزم و پێشکه‌وتنخوازی ڕوسییه‌یه. دابڕانێک که به ئیعتیباری جووتبوونی مێژوویی دژی تزاری له‌گه‌ڵ بۆرژوازیدا و هاوشانی له مه‌حکه‌مکردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان و ئاستی به‌رهه‌مهێنان و ته‌کتیکی نزمی کۆمه‌ڵی ڕوسیا و هاوشانی مێژوویی له ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر زوڵم زۆره‌وه زه‌روره‌تی په‌یدا ده‌کرد. سۆسیال دیموکراسی ڕوسی نه ته‌نیا وه‌ک چوارچێوه و ئامرازێک بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی سه‌رمایه‌داریی پرۆلیتاریا، به‌ڵکوو هه‌روه‌ها وه‌ک ڕهوهندێکیش بۆ ناڕه‌زایه‌تی و پێشکه‌وتنخوازی هه‌موو خه‌ڵکی به‌دی هاتبوو. سۆسیال دیموکراسی ڕوسی وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر ته‌نیا نوێنه‌ری سۆسیالیزمی پرۆلیتاری و نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕوسیادا نه‌بوو. به‌ڵکوو جه‌مسه‌رێکی ڕاکێشه‌ریش بوو بۆ “شۆڕشگێڕی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیا” و ئه‌م “شۆڕشگێڕی”یه له ڕووی مێژووییه‌وه له هه‌ناوی ناڕه‌زایه‌تی ناسیۆنالیزم و دیموکراتیکه‌وه خوڵقا بوو، به‌ڵام ڕه‌وتی گه‌شه و جهمسهربهستنی چینایه‌تی کۆمه‌ڵی ڕوسیا و هه‌روه‌ها وردکردنه‌وه و پوخته‌کردنه‌وه‌ی نه‌زه‌ری و سیاسی زیاتری مارکسیزم له ڕوسیا نه‌ی ده‌توانی سۆسیال دیموکراسی هه‌ر وا ده‌ست لێ نه‌دراو بهێڵێته‌وه و تا سه‌ر به هه‌مان شێوه بیکا به توخمی پێشڕه‌وی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی. مێژووی سۆسیال دیموکراسی ڕوسی له هه‌مان حاڵ‌دا مێژووی جیابوونه‌وه‌ی پرۆلیتاریا و ڕێبازی ئاسۆی پرۆلیتاری له بۆرژوازی و ئاسۆی بۆرژوازییه. ئه‌م ڕه‌وه‌ندی جیابوونه‌وه‌یه ده‌ورانی مێژوویی و خاڵی وه‌رچه‌رخانی چاره‌نووسسازی هه‌یه، که هه‌موومان پێی ئاشناین. جیابوونه‌وه له نارۆدنیزم ڕه‌خنه له نارۆدنیزم وه‌ک سۆسیالیزمی خه‌ڵکی ناپرۆلیتێری خاڵی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی سۆسیال دیموکراسی شۆڕشگێر بوو. قسه و باسه‌کانی به‌لشه‌ڤیکه‌کان له شۆڕشی ١٩٠٥ له مه‌ڕ په‌یوه‌ندی چینی کرێکار به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له شۆڕشێکی بۆرژوازیدا و شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی پرۆلیتاریا له‌گه‌ڵ بۆرژوالیبڕاڵدا، قسه و باس سه‌باره‌ت به تایبه‌تییه‌کانی حیزبی پرۆلیتێری، شیکردنه‌وه‌ی بۆڵشه‌ڤیکه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی و ده‌رکی به‌لشه‌ڤیکه‌کان له کاریگه‌رییه مێژووییه‌کانی کۆنه‌په‌رستی ئیستۆلیپینی له‌سه‌ر پێکهاتی ئابووری ڕوسیا و له هه‌مووی گرنگتر هه‌ڵوێستی بهلشهڤیکهکانه له به‌رامبه‌ر جه‌نگی جیهانیدا، که ده‌بوایه سۆسیال دیموکراسی شۆڕشگێڕ به به‌رجه‌سته‌ترین شێوه ناسیۆنالیزم و نیشتمانپه‌روه‌ریی وه‌ک مه‌یلێکی دژی کرێکاریی مه‌حکوم بکات. ئه‌مانه ئه‌و خاڵی وه‌رچه‌رخان و ساته مێژووییه گرنگانه بوون که چینی کرێکار و ڕێباز و ئاسۆی خۆی و ئاڵته‌رناتیڤی خۆی له ئاسۆی بۆرژوازی جیاده‌کرده‌وه و وه‌ک هێزێکی چینایه‌تی سه‌ربه‌خۆ له به‌رامبه‌ریدا ده‌وه‌ستایه‌وه، ئه‌م ڕه‌وه‌ندی دابڕانه پایه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی لێنینزمه و کاتێک که ده‌ڵێین “لێنینزم له قسه و باسه ئابوورییه‌کانی ساڵه‌کانی ٢٤- ٢٨دا نوێنه‌رایه‌تی نه‌کرا، ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌مان ئه‌م واقیعیه‌ته، یانی لێک جیاکردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی و یه‌کجاری ئاسۆی پرۆلیتێری له ئاسۆی بۆرژوازی و وونبوونی جیاکردنه‌وه‌یه‌کی ئاوا له چاره‌نووسسازترین ده‌ورانی شۆڕشی ڕوسیادا، له کات و ساتێکدا که ئه‌رکی بناغه‌یی شۆڕشی کرێکاری، واته ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌رمایه‌داری یه‌کلا ده‌کرایه‌وه. به هه‌ر حاڵ ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌که‌ین خه‌باتی چینایه‌تی ڕوسیا ململانێی دوو هێزی به ته‌واویی لێک جیا و جیاواز (له ڕووی فکری، ئاسۆی سیاسی، ئاڵته‌رناتیڤی عه‌مه‌لی)یه‌وه نه‌بوو. ململانێی دوو ئۆردوگای به ته‌واوی له یه‌ک جیابووه‌وه و ڕیزبه‌ستوو له به‌رانبه‌ر یه‌کدا بوو. خه‌باتی چینایه‌تی له ڕوسیا پڕۆسه‌یه‌کی له خۆیدا هه‌ڵگرتبوو که له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ڕیزی پڕۆلتاریا هه‌نگاو به هه‌نگاو له ناسیۆنالیزم، لیبرالیزم و مۆدێرنیزمی سه‌نعه‌تیی بۆرژوازی ڕوسی جیا ده‌بووه‌وه. هه‌ر وه‌ک وتم مێژووی سۆسیال دیموکراتیی ڕوسی شایه‌دی ئه‌وه‌یه که چۆن پرۆلیتاریای ڕوسیا به ڕابه‌رایه‌تی بۆلشه‌ڤیکه‌کان هه‌نگاو به هه‌نگاو ئۆپۆزیسیۆنی پێشکه‌وتنخوازی ڕوسی ده‌شکێنێت و بیر و ئاوات و ئاسۆی خۆی له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کاندا ده‌بینێته‌وه و عه‌مه‌لی ده‌کاته‌وه و چۆن له‌م ڕێگایه‌وه به‌رانبه‌رکێی دوو ئاڵته‌رناتیڤی چینایه‌تی بۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵی ڕوسیا به‌رجه‌سته ده‌بێت. به‌م شێوه‌یه بناغه‌ی باسه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که تا ١٩١٧ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه له ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ئایدۆلۆژییه‌وه به ته‌واوی ڕووی دابوو، به‌ڵام له ڕووی ئابوورییه‌وه، یانی له ڕووی ئاسۆ و دوورنمای گه‌شه‌ی ئابووری کۆمه‌ڵی ڕوسیای دوای تزاریزمهوه به یه‌کجاری ڕووی نه‌دابوو. هیچ مشتومڕێکی بنچینه‌یی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئابووری کۆمه‌ڵی دوای شۆڕش، که له‌ودا ئاسۆی پرۆلیتاریا له نوسخه بۆرژوازییه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری ڕوسیا جیا کرابێته‌وه و دیار و سه‌قامگیر بووبێت تا پێش شۆڕشی ١٩١٧ وجودی نییه. تێڕوانینی ئابووری تایبه‌تیی پرۆلیتاریا به هه‌مان تواناوه که تێڕوانینی سیاسی تایبه‌تیی ئه‌وه، بۆ نموونه، له باره‌ی ده‌وڵه‌ت، جه‌نگی ئیمپریالیستی، دیموکراسی، شتی تره‌وه، ڕوون کرابۆوه و خرابووه ڕوو، نه‌که‌وتبووه به‌ر باس. له‌وانه‌یه بوترێت که ئه‌م تێڕوانینه له خودی بیری سۆسیالیزم وه‌ک شێوازێکی نوێی ئابووری و له بیری نه‌هێشتنی موڵکایه‌تی تایبه‌تیدا به ڕاده‌ی کافی ڕۆشن بووه. به‌ڵام له ڕاستیدا گرێی مه‌سه‌له‌که هه‌ر لێره‌دایه. ئه‌و پێکهێنه‌ره سه‌ره‌کییانه‌ی سۆسیالیزم که له زه‌ینی سۆسیال دیموکراسی ڕوسی و ده‌روونی سۆسیال دیموکراسیدا به گشتی زاڵه، بریتییه له نه‌هێشتنی موڵکایه‌تی تایبه‌تی وه به‌رنامه‌ڕێژی ئابووری، چه‌قبه‌ستنی به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان. ئه‌مه هه‌مان ناوه‌ڕۆکی ئه‌سڵی بیرکردنه‌وه‌ی ئابووری سۆسیال دیموکراسی تا ئه‌و سه‌رده‌مه بوو که هه‌ر له یه‌که‌مین پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی حیزبی کرێکاری سۆسیال دیموکراسی ڕوسیادا که له لایه‌ن “پلیخانۆف”ه‌وه ئاماده کرابوو تا ده‌گه‌یشته قسه و باسه‌کانی ساڵه‌کانی ٢٤- ٢٨ به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو خۆی ده‌رده‌خست. سه‌یر و سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که ئه‌مه ڕێک هه‌ر هه‌مان ده‌ربڕینه له ئابووری سۆسیالیستی که که‌م و زۆر له لایه‌ن سۆسیال دیموکراسی ڕیفۆرمیستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه، یانی میراتگرانی نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌م، پارێزراوه و ته‌وه‌ری فۆرمۆلاسیۆنی بۆرژوازییه له سۆسیالیزم. له بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کانی سۆسیال دیموکراسی ڕوسدا، پرسگه‌لی ته‌وه‌ره‌یی سۆسیالیزم و شۆڕشی پرۆلیتێری له مه‌یدانی ئابووریدا، گه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، گه‌شه‌ی پیشه‌سازی و به‌دیهێنانی ئابوورییه‌کی مۆدێرنی پشتبه‌ستوو به به‌رنامه‌ڕێژی ناوهندهوهیه. هۆی ئه‌مه ئه‌وه‌یه که له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رمایه‌داری ئه‌وه‌نده‌ی به فۆرمۆلاسیۆنه تیئۆرییهکانهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، زیاتر له گۆشه‌ی “پشێویی به‌رهه‌مهێنان”ه‌وه دراوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه، ئاساییشه که ئانتی تێزی ئه‌م سه‌رمایه‌دارییه، ئه‌و ڕژێمه ئابوورییه بێته به‌رچاو، که تیایدا به کۆمه‌کی به‌رنامه‌ڕێژی کۆتایی به‌م پشێویه هاتبێ. مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تیتری سۆسیالیزم یانی، به‌دیهێنانی ئه‌و شێوازانه له موڵکایه‌تی و کۆنتڕۆڵی ئابووری، که ده‌بێت مۆڵکایه‌تی بۆرژوازی نه‌فی بکاته‌وه، یانی کۆتایی به کاری کرێگرته بهێنێت و سه‌رمایه به هه‌موو شێوازه‌کانییه‌وه له‌ناوبه‌رێ و ڕێک له‌م ڕێگه‌ییه‌وه ڕێگه‌ی گه‌شه‌ی خێرا و سه‌رسوڕهێنه‌ری هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان بکاته‌وه، که‌متر له‌به‌ر چاو گیراوه. موڵکایه‌تی سۆسیالیستی و له‌ناوبردنی کاری کرێگرته، له‌چاو بیری گه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و بنیادنانی ئابووری میللی بهرنامهڕێژکراودا به ته‌واوی وه‌لا نراوه. دیاره دواتر ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م تێگه‌یشتنه له ئه‌رکه ئابوورییه‌کانی شۆڕشی کرێکاری و ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه له سۆسیالیزم، یانی زاڵبوونی بیری گه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان به‌سه‌ر بیری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له بنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری و موڵکایه‌تی بۆرژوازیدا، میراتێکی نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌م و دیترمینیزمی ته‌کنه‌لۆژیک و ئۆلۆسیۆنیزمی [ئۆلۆسیۆنیزم: گه‌شه‌ی قۆناغ و شێنه‌یی له بواری دیارده‌کاندا. -وه‌رگێڕ] زاڵ به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ودا بوو، وه به ته‌نها بار و دۆخی زه‌ینی سۆسیال دیموکراسی ڕوسی پیشان نادات. دواتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سۆسیالیزم وه‌کوو ڕژێمێکی ئابووری. ئه‌وه‌ی که من لێره‌دا ده‌یخه‌مه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه ئه‌وه‌یه که سنووربه‌ندی کرێکاری ڕوسیا و سۆسیال دیموکراسی شۆڕشگێڕی ڕوس له‌گه‌ڵ ئاسۆی ئابووری بۆرژوازی ڕوسیادا که له دواکه‌وتوویی ڕوسیای تزاری بێزار بوو، به‌و جۆره‌ی که پێویسته به وردی و ڕۆشنی ئه‌نجام نه‌درابوو. زۆر لایه‌نی هاوبه‌ش له ئاسۆ ئابوورییه‌کانی پرۆلیتاریا و بۆرژوازیدا مابوونه‌وه. مۆدێرنیزمی ئابووری، گه‌شه‌ی پیشه‌سازی و ته‌نانه‌ت ته‌مه‌رکوزی ئابووری و بیری به‌رنامه هه‌موو ئه‌مانه ده‌یانتوانی به‌شه‌کانی پلاتفۆرمی ئابووری بۆرژوازی گه‌وره‌ی ڕوسیا بن، که به هه‌ر حاڵ ده‌بوایه به هه‌وڵێکی گه‌وره و جیدی وه حه‌تمه‌ن به ڕه‌فتار و شێوه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ ئابووریی چاودێریکراودا، دواکه‌وتوویی خۆی پڕ بکاته‌وه. (دوای شۆڕشی ڕوسیا و به بینینی گه‌شه‌ی خێرای ئابووری به به‌رنامه له‌م وڵاته‌دا، له زۆر وڵاتی دواکه‌وتوودا بۆرژوازی ته‌واوی به‌شه‌کانی ئه‌م پلاتفۆرمه‌ی کرده به‌رنامه‌ی خۆی.) سه‌رنجتان بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشم که باسه‌که‌ی من لێره‌دا ته‌نیا له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک یان نامیلکه و کتێبێ نییه که تیایدا نه‌خشه‌ی عه‌مه‌لیتری سۆسیالیزمی کرێکاریی له زه‌مینه‌ی ئابووریدا باس کرابێت. باس له سه‌ر فێرکردن و بارهێنانی کرێکارانی پێشڕه‌وی ڕوسیا، به حیزبی و ناحیزبی، به ئاسۆیه‌کی ئابووری ئاڵته‌رناتیڤ و پارێزراوهێشتنهوهیانه له به‌رامبه‌ر ئاسۆی بۆرژوازیی و گه‌شه‌ی ئابووریدایه. په‌روه‌رده‌کردن و فێرکردنێکی وه‌ها ته‌نها به چه‌ندین ساڵ و له ڕێگه‌ی جه‌ده‌ل و سنووربه‌ندییه قووڵ و شیکراوهکانهوه ده‌کرا ئه‌نجام بدرێ. ڕێک وه‌ک ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که تیایدا نیشتمانپه‌روه‌ریی ئیمپریالیستی بۆرژوازی ڕوسیا له لای کرێکاری ڕوسی بێ بایه‌خ بوو، ڕێک وه‌ک ئه‌و ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی که لیبرالیزم و ڕیفۆرمیزمیان له لای کرێکاری ڕوسی بێ ئیعتیبار کردبوو. به‌ڵام ئاڵته‌رناتیڤی ئابووری بۆرژوازی ڕوسیا ده‌ستی لێ نه‌درا و ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گیرا و مابووه. له واقیعدا دواتر، ته‌نها پاش ئه‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌ی ئابووری ڕوسیا و ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی ئه‌و به شێوه‌یه‌کی عه‌مه‌لی بوو به کێشه‌یه‌کی جیدی، مانه‌وه‌ی لایه‌نه هاوبه‌شه ڕه‌خنه لێنهگیراوهکانی نێوان بیره کۆنه‌کانی بۆرژوازی دژی قه‌یسه‌ری ڕوس، مۆدێرنیزم، سه‌نعه‌تیکردن و شتی تر، له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه ئابوورییه‌کانی ڕیزی پێشڕه‌وی کرێکارانی ڕوسیا ده‌رکه‌وت. له ده‌ورانی مێژوویی و چاره‌نووسسازی بیسته‌کاندا هه‌ر ئه‌م لایه‌نه هاوبه‌شانه ڕێگای پێشڕه‌وی شۆڕشی پرۆلیتارییان له ڕووی ئابوورییه‌وه، یانی ڕێگای سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ویان داخست و شۆڕشی پڕۆلیتێرییان له ڕوسیا به ڕیڕه‌وی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریدا برد. ئه‌م به‌شه‌ی باسه‌که‌ی خۆم کورت ده‌که‌مه‌وه. سه‌ده‌ی بیسته‌م پرسیارێکی بنه‌ڕه‌تی له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵی ڕوسیادا به گشتی دانابوو، ئه‌ویش زاڵبوون به‌سه‌ر دواکه‌وتوویی ئابووری و هه‌نگاوهه‌ڵهێنانه‌وه‌ی خێرا بوو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی ئه‌و گه‌شه‌ی سه‌نعه‌تی و به‌رهه‌مهێنانه بوو که ئه‌وروپای ڕۆژئاوا تاقی کردبووه‌وه. هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕوسیا. له ده‌وری ئه‌م مه‌سه‌له بناغه‌یییه که‌وتنه جم و جووڵ، دوو چینی بنه‌ڕه‌تی ڕوو له گه‌شه و هه‌ڵدان بۆرژوازی و پرۆلیتاریا به یه‌که‌وه له دژی نیزامی کۆن ده‌ستیان دایه خه‌بات و له هه‌مان کاتدا وه‌کوو دوو هێزی ناکۆک به دوو ئاسۆی دژ به یه‌ک و له به‌رامبه‌ر یه‌کدا وه‌ستان، به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجه بابهتییهکهنی کۆمه‌ڵی ڕوسیا، هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که له ئیمکاناتی مێژوویی بۆ جێبه‌جێبوون و به‌دیهاتن به‌هره‌مه‌ند بوون. هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که ده‌یانتوانی ڕێگای به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری کۆمه‌ڵی ڕوسیا بکه‌نه‌وه. بۆڵشه‌ڤیزم و لێنینزم چینی کرێکاریان وه‌کوو یه‌ک ڕیزی سه‌ربه‌خۆ به‌رامبه‌ر به بۆرژوازی و تزاریزم هه‌ر دوو، هێنایه مه‌یدان. ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه چینایه‌تییه له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ته‌نانه‌ت ده‌زگای حکومه‌تیشدا به ڕۆشنی به‌ده‌ست هاتبوو، وه بووبوون به تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئۆرگانیک و جێگیربوونی بزووتنه‌وه‌ی پرۆلیتاریای ڕوسیا. هه‌ر ئه‌م راده‌یه له سه‌ربه‌خۆیی وای کرد کرێکارانی ڕوسیا به ڕابه‌رایه‌تی بۆڵشه‌ڤیزم نه‌خشه‌کانی گه‌شه‌ی بۆرژوا دیموکراتیکی سه‌رخانی سیاسی و حکومه‌تی له ڕوسیا تێک بشکێنێ و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی کرێکاری له ڕێگای شۆڕشێکی پرۆلیتاریه‌وه به‌رپا بکه‌ن. به‌ڵام ئامانجی “هه‌مه خه‌ڵکی” به‌سه‌ر دواکه‌وتوویی ئابووری میللی ڕوسیادا زاڵ بوون و ئه‌و بیرکردنه‌وه ئابوورییه ناته‌واوانه‌ی که به‌سه‌ر سۆسیال دیموکراسی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زاڵ بوون، توانای ڕیزبه‌ستنی سه‌ربه‌خۆی کرێکاری له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی بناغه‌یی کۆمه‌ڵگای ڕوسیادا، یانی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌ی ئابووری له چاره‌نووسسازترین ده‌ورانی شۆڕشی ڕوسیادا، له چینی کرێکار و حیزبی پێشڕه‌وی ئه‌و، حیزبی به‌لشه‌ڤیک زه‌وت کرد. (شۆڕش بوو به قوربانی ناڕۆشنیی ئامانجه‌کانی خۆی)، ئه‌مه نه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌زه‌ری و فکری، به‌ڵکوو واقیعه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نیشان ده‌دا. کۆمه‌ڵ له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسۆی ئابووری گه‌شه‌ی خۆیدا به ڕاده‌ی پێویست جه‌مسه‌ری نه‌به‌ستبوو. حیزبی کریکاران به نه‌بوونی ئاسۆیه‌کی ڕۆشن بۆ گۆڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی شێوازی به‌رهه‌مهێنان، وه له‌ژێر گوشاری ئابووری سیاسی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری له ئاستی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا پاشه‌کشه‌ی کرد و به‌ره‌و دواوه بۆ ئه‌و لایه‌نه هاوبه‌شانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئاسۆی بۆرژوازی له هه‌ڵوێسته ئابوورییه‌کاندا هه‌یبوو گه‌ڕایه‌وه. گۆڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری جێگه‌ی خۆی به ئیسڵاحکردنی له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی موڵکایه‌تی ده‌وڵه‌تی و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه و کاردابه‌شکردن دا. شۆڕشی کرێکاریی به وه‌ستانی له‌م قۆناغه‌دا، ڕێگه‌ی به‌وه‌دا که هه‌موو سه‌رکه‌وتنه سیاسییه‌کانی ورده ورده له‌ژێر گوشاری واقیعیاتی پێداویستییه‌کانی ئابووری بۆرژوازیدا لێ بستێنێته‌وه. لێنینزم، واته سه‌ربه‌خۆیی چینایه‌تی پرۆلیتاریا له هه‌موو به‌ره و هه‌موو نه‌به‌ردێکدا، له ده‌ورانی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕژێـمی ئابووری کۆمه‌ڵگه‌دا نوێنه‌رایه‌تی نه‌کرا. “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” ئاڵای ئه‌م پاشه‌کشه‌یه بوو بۆ سه‌نگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کانی بۆرژوازی- میللی ڕوسیا. ئاڵایه‌ک که هه‌ر له ئاسمانی بێ ئاڵای لێنین بۆ بنیادنانی سۆسیالیزم له ڕوسیادا وه‌ک بونیادێکی ئابووری “باڵاتر”ی پشتبه‌ستوو به موڵکایه‌تی سۆسیالیستی و له‌ناوبردنی کاری کرێگرته، ده‌کرا هه‌ڵبگیرێت. سۆسیالیزم له ڕوسیا به مانای واقیعی مارکسیستی وشه نه‌ک هه‌ر عه‌مه‌لی بوو، به‌ڵکوو بۆ به‌رده‌وامی شۆڕش و سه‌قامگیرکردنی حه‌یاتی بوو. شۆڕشی کرێکاریی له به‌رامبه‌ر ئه‌رکه ئابوورییه‌کانی خۆیدا شکستی خوارد. له‌م به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌دا چه‌ند ئه‌نجامگیرییه‌کی گرنگ ده‌که‌ین. یه‌که‌م، دیسانه‌وه پێ له‌سه‌ر ده‌وری ته‌وه‌ره‌یی مه‌سه‌له‌ی گۆڕانی ئابووری ڕوسیای پاش شۆڕش داده‌گرین. خه‌باتی چینایه‌تی له ڕوسیا له هه‌ناوی شێوازێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو و به ده‌وری گرێ و گۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی که له ناکۆکییه‌کان و دژایه‌تییه‌کانی ئه‌م شێوازه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن شکڵی گرتبوو. هه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌ی گه‌شه ئابوورییه‌ی که پرۆلیتاریا و بۆرژوازی ڕوسیا به‌دی هێنا، زه‌روره‌تی بابه‌تیی گۆڕینی بار و دۆخی ئابووری سه‌رده‌میشی ده‌هێنایه پێشه‌وه. چاره‌نووسی شۆڕشی ڕوسیا له کۆتاییدا له چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه به‌م زه‌روره‌ته بناغه‌ییه کۆمه‌ڵاییه‌تی- مێژووییه‌دا دیاری ده‌کرێت. ئه‌مه ئه‌ڵقه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تییه له گه‌شه‌ی شۆڕشی پرۆلیتێریدا هه‌ر وه‌ک کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی دژی شۆڕشی بورژوازیش بوو. شیکردنه‌وه‌ی ماتریالیستی ئه‌رکییه‌تی مێژووی ئه‌م ده‌وره‌یه نه به بێی ئه‌لگۆی له پێشدا داڕێژراوی نه‌زه‌ری ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه دروست و نادروسته‌کان له شۆڕشێکی کرێکارییدا، به‌ڵکوو به پێی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له گرێیه‌یه‌ی کۆمه‌ڵی ڕوسیادا ئه‌م مێژووه ههڵبسهنێنین. باسه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که چینی کرێکاری ڕوسیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به درێژای ٢٠ ساڵ لێبڕاوانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له خه‌باتدا بوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌شی به‌ده‌ستهێنا و حکومه‌تی کرێکاری به‌رپا کرد، له چاره‌نووسسازترین قۆناغی شۆڕشدا سه‌ری بۆ ڕێگاچاره‌ی بۆرژوازی له بواری مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئابووری کۆمه‌ڵگه دانه‌واند. به‌رئه‌نجامی ئابووری شۆڕش، سه‌پاندنی ئیسڵاحاتێکی دیاریکراو به‌سه‌ر گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له ڕوسیادا بوو، نه‌ک ئاڵوگۆڕی سۆسیالیستانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه. ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌وه‌ش خۆی له جیانه‌بوونه‌وه‌ی مادی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئاسۆی ئابووری چینی کرێکار له ئاسۆی سهنعهتیگهرایانه و میللی بۆرژوازی ڕوسیادا ده‌بینێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه قبوڵ بکه‌ین که خه‌باتی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕوسیا به‌ر له شۆڕش ورده ورده له ده‌وری دوو ڕێبازی چینایه‌تی ئاڵته‌رناتیڤ بۆ گه‌شه‌ی ئایندهی ڕوسیا، یانی ڕێبازی ناسیۆناڵ- سه‌نعه‌تی بۆرژوازی و ڕێبازی سۆسیالیستی پرۆلیتاریا ته‌وه‌ره‌ی ده‌به‌ست، ئه‌و کاته ڕۆشن ده‌بێته‌وه که چاره‌نووسی شۆڕشی کرێکاریی له ڕوسیاش ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ما و به‌رده‌وامبوونی هه‌مان به‌رانبه‌رکێی بناغه‌یی چینایه‌تی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. سه‌رکه‌وتنی سیاسی چینی کرێکار له ڕوسیا و ده‌ستکۆتاکردنی بۆرژوازی گه‌وره، چ له ڕووی سیاسی چ له ڕووی ئابوورییه‌وه به مانای کۆتاییهاتنی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی نێوان پرۆلیتاریا و بۆرژوازی بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی ڕوسیا به پێی ئه‌م شێوه و ئاڵته‌رناتیڤانه نه‌بوو. گرنگ درککردنی ئه‌وه‌یه، که ئه‌م دوو ڕێبازه پاش شۆڕش له چ شێوه‌گه‌لێکی تازه‌دا و له‌سه‌ر بناغه‌ی کام هێزه ماددی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه خۆیان له مه‌یدانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوسیادا ده‌رده‌خسته‌وه. چونکه هێشتا له ڕووی مێژووییه‌وه هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که له ئیمکاندابوون و زه‌مینه‌ی ڕوودانیان هه‌بوو. هه‌ڵبه‌ته ئێمه وه‌ک مارکسیست و وه‌ک هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تی دیاریکراو، ده‌توانین ئه‌وه ڕاگه‌یه‌نین که له‌و سه‌رده‌مه‌دا که پرۆلیتاریا ئاڵای ئاڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی هه‌ڵگرتووه، هه‌ر ئاڵته‌رناتیڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تر بێجگه له کۆنه‌په‌رستی مانایه‌کی دیکه‌ی نییه. دیاره ئه‌مه نییه‌ت و ئه‌رکی ئێمه بۆ بێئیعتیبارکردنی عه‌مه‌لی ئاڵته‌رناتیڤه چینایه‌تییه‌کانی تر نیشان ده‌دات و حه‌تمه‌ن وتنیشی زه‌رورییه، به‌ڵام به شێوه‌ی واقیعی له ڕوسیای ١٦١٧دا، دوو پڕۆسه ده‌یتوانی گۆڕانکاری ماددی و واقیعی له کۆمه‌ڵدا به‌دی بێنێت، گۆڕانکارییه‌ک به‌ره‌و به‌دیهێنانی وڵاتێکی به‌هێز له ڕووی ئابوورییه‌وه. گه‌شه‌ی کاپیتالیستی کۆمه‌ڵی ڕوسیا، به‌هێزبوونی ئابووری ڕوسیا له سایه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، هێشتا ئیمکانێکی واقیعی و ماددی و ئاسۆیه‌کی زیندوو بوو له کۆمه‌ڵدا (هه‌ر به‌و جۆره‌ی که پاشان بینیمان گه‌شه‌ی ئابووری ڕوسیا به کرده‌وه له سایه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا به‌ره‌وپێش چوو). به‌م پێیه قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه که کام هێزه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییانه ده‌بنه ئاڵاهه‌ڵگری هه‌ر یه‌ک له‌م ڕێباز و ئاڵته‌رناتیڤانه‌ی که له ڕووی مێژوویییه‌وه عه‌مه‌لی و له توانادا بوون، وه له‌مه‌و به‌ر تێکۆشام ئه‌وه نیشان بده‌م که چۆن به‌شێک له سۆسیال دیموکراسی ڕوس (مۆنشهڤیزم) ڕاسته‌وخۆ له مێژ بوو به‌ر له شۆڕشی ١٩١٧ه‌وه به خۆی دابووه ده‌ست ئاسۆی بۆرژوازی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵی ڕوسیاوه و چۆن بۆڵشهڤیکهکانیش له‌م لایه‌نه بێ خڵته و خه‌وش نه‌بوون. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م ئاسۆ بۆرژوازییه له سایه‌ی هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تیدا، له بیسته‌کانه‌وه به زۆری له سایه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی ڕیزێکی ڕێکخراوی پڕۆلیتاریدا، که ئاڵای ڕێبازێکی واقیعی سۆسیالیستی به‌رز کاته‌وه، له لایه‌ن خه‌تی ڕه‌سمی خودی حیزبی کۆمۆنیست، واته خه‌تی ستالینه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی کرا. به‌م شێوه‌یه ئێمه ئه‌م وێنا ناواقیعییه قبوڵ ناکه‌ین که ده‌ڵێت له به‌ره‌به‌یانی شۆڕشێ ١٩١٧دا ناوی بۆرژوازی له لیسته‌ی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵی ڕوسیادا ده‌سڕینه‌وه و ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵی ڕوسیا ئیتر شوێنێک له ئیعرابدا بۆ خۆی نابینێته‌وه. ده‌رککردنی چوارچێوه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر یانی ده‌رککردنی پێکه‌وه به‌ستراوی و نهپساویی خه‌باتی چینایه‌تی له پێش شۆڕش و له دوای ئه‌ویشدا. یانی ده‌رککردنی ئه‌م واقیعته که له سبه‌ینێی ئۆکتۆبه‌ردا ئاسۆی پڕۆلیتری و بۆرژوازی بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵگه هه‌ر وه‌ک پێش شۆڕش، به شێوه‌ی واقیعی له به‌رامبه‌ر یه‌کدا ده‌وه‌ستنه‌وه و وه‌ک گرێ و گۆڵی خه‌باتی چینایه‌تی، هێزه واقیعییه‌کانی کۆمه‌ڵ له ده‌وری خۆیان ڕیز ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت له تێڕوانینه سواوه‌کانی چه‌پی ڕادیکاڵیشدا، ئه‌وه‌ی که هێڵی ستالین له دوالێکدانه‌وه‌دا نوێنه‌رانی ناسیۆنالیزمی ڕوسی ده‌رکرد، جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌په فه‌رامۆشی ده‌کات، ئه‌وه‌یه که ئه‌م ناسیۆنالیزمه دیارده‌یه‌کی ئایدیۆلۆژیک یا به ته‌نها مه‌یلێک نییه له سه‌رخاندا. ئه‌م ناسیۆنالیزمه ئاڵای بۆرژوازی و هێمای ده‌سه‌ڵاتی ماددی بۆرژوازییه له کۆمه‌ڵدا، ئه‌م ناسیۆنالیزمه ناوه‌ڕۆکێکی ئابووری دیاریکراوی هه‌یه و ئه‌وه‌ش جگه له گه‌یاندنی ئابووری میللی ڕوسیا به ئاستی ئابووری سه‌رمایه‌داری پێشکه‌وتوو له ئه‌وروپای ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا شتێکی دیکه نییه. ده‌سه‌ڵاتی ماددی بۆرژوازی زۆر واوه‌تر له له خۆ باییبوونی فیزیکی بۆرژواکانه له‌سه‌ر کورسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و پایه ده‌وڵه‌تییه‌کان. بۆرژوازی به‌رژه‌وه‌ندی و بیرۆکه‌کانی خۆی وه‌ک ئامانجگه‌لی گشت کۆمه‌ڵ بڵاو ده‌کاته‌وه. بیر و باوه‌ڕی بۆرژوازی ده‌بێته هێزێکی ماددی گه‌وره که له زه‌ین و ئاره‌زووه “خۆبه‌خۆکانی” ملیۆنه‌ها ئینسان، که ڕاسته‌وخۆ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ بۆرژوازیدا نییه، مانه‌وه‌ی خۆی درێژه پێ ده‌دات. که‌سێک که له لێکدانه‌وه‌کانی خۆیدا له‌گه‌ڵ شۆڕشی ١٩١٧دا بۆرژوازی له مه‌یدانی سیاسی ڕوسیا ده‌سڕێته‌وه، ئه‌وه ده‌ست ده‌داته خراپترین داشکان و ناله‌بارترین جۆری لادان له ده‌رکی هه‌مه‌لایه‌نه و کۆمه‌ڵایه‌تی مارکسیزم له په‌یوه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری. شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر قازانجی چینی کرێکار و ته‌رازووی هێزه‌کانی کۆمه‌ڵ له نێوان پرۆلیتاریا و بۆرژوازیدا دانا. به‌ڵام خودی ئه‌م به‌رانبه‌رکێ چینایه‌تییه‌ی وه‌ک ته‌وه‌ری خه‌باتی چینایه‌تی کۆمه‌ڵ له‌نێو نه‌برد و نه‌یتوانی به بێ گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌ی ئابووری ئه‌مه بکات. هه‌ر به‌م ده‌لیله ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوانگانه‌دا که به‌سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و دامه‌زراندنی حکومه‌تی کرێکاران، لێکدانه‌وه‌ی دینامیزمی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی ڕوسیا به‌شتێک بێجگه له خه‌باتی چینایه‌تی پرۆلیتاریا و بۆرژوازی ده‌به‌ستنه‌وه و بایه‌خ به دژایه‌تییه‌کانی پرۆلیتاریا له‌گه‌ڵ چینه لاوه‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌ده‌ن، دیدگاگهلێك که سۆسیالیزم نه له لایه‌ن کاپیتالیزم به‌ڵکوو له لایه‌ن به‌رهه‌مهێنانی وردهکاڵایی و هی تره‌وه له مه‌ترسیدا ده‌بینن، جیاوازیمان هه‌یه. به بۆچوونی ئێمه ئه‌م شێوه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی مه‌سه‌له‌کانی کۆمه‌ڵگای پاش شۆڕش له ڕوانگه‌ی تیۆریی مارکسیستییه‌وه هه‌ڵه و میکانیکییه و له ڕوانگه‌ی سیاسییه‌وه خۆشباوه‌ڕانه‌یه. ئێمه گرنگی دژایه‌تی نێوان پرۆلیتاریا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌یله‌کانی توێژه جۆراوجۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ڕه‌ت ناکه‌ینه‌وه، به‌ڵکوو جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و نهپساویی و پێکه‌وه‌گرێدراوی دینامیزمی چینایه‌تی حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵگه، یانی به‌رامبه‌رکێی کار و سه‌رمایه و کرێکار و سه‌رمایه‌دار له ده‌وره‌کانی پێش و پاش شۆڕش و وجودی ئه‌م دینامیزمه له پشت هه‌موو کێشمه‌کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشه‌وه ده‌که‌ین. به ده‌ستکۆتاکردنی سیاسی و ئابووری بۆرژوازی گه‌وره‌ی ڕوسیا، ڕێگه‌چاره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م چینه ناسڕێته‌وه، به‌ڵکه ماته‌ریاڵه ئینسانییه ڕاسته‌وخۆکانی خۆی له ده‌ست ده‌دات و به ناچاری ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی کاتی ماته‌ریاڵی ئینسانی و چینایه‌تی په‌یدا بکات. به‌واتایه‌کی تر، ئه‌گه‌ر پرۆلیتاریا له سبه‌ینێی ئۆکتۆبه‌ردا به شوێن ئاڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی خۆیه‌وه‌یه‌تی، له‌وبه‌ری هاوکێشه‌که ئه‌وه‌ی خه‌ریکه ده‌گیرسێ، هاتنه‌مه‌یدانی هێزی چینایه‌تی و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی وایه که‌بتوانن (زۆر ئاشکرایه که به لانگیری و پشتیوانیی سه‌رمایه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی) وه‌ک پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوا- سه‌نعه‌تی له ڕوسیا کار بکه‌ن. جوتیاره‌کان، ورده‌بۆرژواکان، بیرۆکراته‌کان و هی تر، له جه‌رگه‌ی ئه‌م دژایه‌تییه بناغه‌ییه چینایه‌تییه‌دا، ده‌توانن ته‌نیا وه‌ک ماتریاڵه ئینسانی و چینایه‌تییه‌کانی به‌رده‌وامی و مقاوه‌مه‌تی ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی کار بکه‌ن، نه‌ک ئاڵاهه‌ڵگران و هێزی بزوێنه‌ری ئاڵته‌رناتیڤه تازه ده‌رکه‌وتووه‌کانی توێژه لاوه‌کییه‌کان. ته‌نیا له چوارچێوه‌یه‌کی وادا، یانی له بوونیان به پایه‌ی ماددی ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی، ئه‌م توێژه لاوه‌کییانه ده‌توانن ده‌وری چاره‌نووسسازی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یدا بکه‌ن، نه‌ک له چوارچێوه‌ی پارێزگاریی به‌رژه‌وه‌ندی توێژه‌کانی خۆیاندا. نموونه‌ی مه‌لاکان و زنجیرهمهراتبی مه‌زهه‌بی له ئێران نموونه‌یه‌کی دیاریکراو و زیندووه له‌م واقیعه‌ته. جم و جۆڵی ئه‌م توێژه و گرنگی ماددی ئه‌م توێژه، نه‌ک له درێژه‌دان به به‌رژه‌وه‌ندییه توێژییهکانی خۆی له دژی چینی کرێکار، به‌ڵکوو له ڕاگرتن و درێژه‌دان به حاکمییه‌تی چینایه‌تی و ئاڵته‌رناتیڤی چینایه‌تی بۆرژوازی له ئێراندایه، خه‌باتی چینایه‌تی ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئاڵته‌رناتیڤه چینایه‌تییانه شکڵ ده‌گرێت که له ئیمکانییه‌تی پیاده‌کردن و ئیعتیباری مێژوویی- سه‌راسه‌ری به‌هره‌مه‌ندن. ئه‌م ململانێیه له سه‌رده‌می ئێمه‌دا ململانێی سۆسیالیزم و سه‌رمایه‌دارییه، ململانێ پرۆلیتاریا و بۆرژوازییه. هه‌موو توێژ و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌بێت له ده‌وری ئه‌م ململانێیه پۆلاڕێزببن و له دواشیکردنه‌وه‌دا له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م ململانێ بنه‌ڕه‌تییه‌دا نه‌بێ، ئه‌م توێژ و چینانه، ده‌ورێکی کۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌نووسساز ناگێڕن. مانایه‌کی تری ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه که له حاڵه‌تی شکست، وه یان لادانی پرۆلیتاریا له جێبه‌جێکردنی ئاڵته‌رناتیڤی خۆیدا، کۆمه‌ڵی ڕوسیا بێجگه له ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی ڕێیه‌کی دیکه‌ی بۆ درێژه‌دان به ژیانی ئابووری خۆی نابینێته‌وه. ئێمه باسی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تازه، وه یان ئابووری بهینابهینی پشتبه‌ستوو به شکڵه‌کانی وردهکاڵایی و هیتر قبوڵ ناکه‌ین. ئێمه بیرۆکراسی و شتی تر وه‌ک چینی کۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ڕه‌تی له یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌دا قبووڵ ناکه‌ین. ده‌بێت ئه‌وانه وه‌ک شکڵی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری و حاکمیه‌تی سه‌رمایه لێک بده‌ینه‌وه. له‌سه‌ر کاغه‌ز ده‌توانرێت هه‌ر شیوه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی تازه وه یان هه‌ر چینێکی ده‌سه‌ڵاتداری تازه پێناسه بکرێت و واقیعیات به پێی ئه‌و ئه‌لگۆ داهێنراوانه له خشته‌ی تایبه‌تدا ڕیز بکرێت. به‌ڵام مێژوو به پێی ئیمکاناتی مادی و زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی، که به‌ره‌نجامی پراتیکی چینه واقیعییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه ده‌جووڵێت. شکستی شۆڕشی پرۆلیتاریا له ئاستی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داریدا، به مانای به‌رده‌وامی سه‌رمایه‌داری، با له سایه‌ی هه‌ر شکڵ و شێوه‌یه‌کی تازه‌شدا بێ ده‌بێ، نه‌ک به مانای ده‌رکه‌وتنی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تازه، که هێزه بزوێنه‌ره‌کانی زه‌مینه‌ی مێژوویی و پایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له سه‌رده‌می توند و تیژبوونه‌وه‌ی ململانێی سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیزم، بوونی ده‌ره‌کییان نه‌بووه. ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌م جۆره دیدگایانه ده‌که‌ن، نه ته‌نها ده‌بێت ڕیشه و شکڵه‌کانی په‌یدابوونی شێوه به‌رهه‌مهێنانێکی تازه‌ی له‌م جۆره ڕوون بکه‌نه‌وه، نه ته‌نها ده‌بێت چۆنیه‌تی زاڵبوونی به‌سه‌ر بزاڤی سۆسیالیستی‌دا ڕوون بکه‌نه‌وه، به‌ڵکه ده‌بێت ڕوونی بکه‌نه‌وه که چۆن ئه‌م ئاڵته‌رناتیڤه به‌سه‌ر ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی و کاپیتالیستی مه‌وجوددا سه‌رکه‌وت و چۆن کارێک که شۆڕشی پرۆلیتاریا نه‌یتوانیوه بیکات، یانی له‌ناوبردنی سه‌رمایه، له لایه‌ن توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و له په‌ناوه و به بێ هیچ به‌رگرییه‌ک له لایه‌ن بۆرژوازییه‌وه، عه‌مه‌لی کراوه‌ته‌وه! به کورتییه‌که‌ی. جه‌ختکردنی ئێمه له‌سه‌ر زه‌روره‌تی تێڕوانینی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ شۆڕشی ڕوسیا ده‌مانگه‌یه‌نێته جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه، که ده‌بێ ململانێی چینه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵ، پرۆلیتاریا و بۆرژوازی و به‌رانبه‌رکێی ئاڵته‌رناتیڤه مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌م دوو چینه، سۆسیالیزم و کاپیتالیزم، بنه‌مای لێکدانه‌وه‌ی چاره‌نووسی شۆڕشی ڕوسیا بێت. ئه‌و دوو چینه‌ی که وێڕای به‌رانبه‌رکێی ئاڵته‌رناتیڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان له قۆناغێکی دیاریکراودا پێکه‌وه له دژی ڕژێمی کۆنی ڕوسیا ده‌ستیان دایه خه‌بات و به درێژایی چه‌ند قۆناغی دیاریکراو له شۆڕشی ١٩٠٥ه‌وه تا جه‌نگی یه‌که‌م و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، ڕاسته‌وخۆ له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا وه‌ستانه‌وه. داکشانی حیزب و ده‌وڵه‌تی سۆڤێتی، گه‌شه و هه‌ڵدانی سیاسه‌ت و کارکردی ناسیۆنالیستی له حیزب و ده‌وڵه‌تی سۆڤێت و له کۆمێنترن و سیاسه‌تی ده‌ره‌کیدا، بابه‌تگه‌لێکی به پێشینه نه‌بوون. ناڕۆشنی ئاڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی و بۆشایییه‌ک که به هۆی له ئارادا نه‌بوونی پڕاتیکی کۆمه‌ڵایه‌تی سۆسیالیستی دروست بوو، زۆر ئاسایی ده‌یتوانی به مانای که‌له‌به‌رێک بۆ ناسیۆنالیزم، یانی توخمی دیاریکه‌ری ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوا-سه‌نعه‌تی له ڕوسیادا بێت. ئه‌گه‌ر ئۆردووی سۆسیالیستی له نیشاندان به‌ره‌وپێشبردنی ئاڵته‌رناتیڤی ماددی خۆیدا بۆ ڕوسیا سست و که‌مکار بێ، ئه‌و کاته ئاڵته‌رناتیڤی واقیعییه‌که‌ی تر، ناسیۆنالیزم و گه‌شه‌ی بۆرژوا- سه‌نعه‌تی ڕوسیا مه‌یدان به ده‌سته‌وه ده‌گرێت، جا هێزی به‌شه‌ری هه‌ڵسوڕاوی ئه‌م دیدگا بۆرژوازییه هه‌ر که‌س یا هه‌ر توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت. ده‌وره‌ی دوای شۆڕش، مه‌یدانی ململانێی ئه‌و دوو مه‌یله کۆنه‌ی پێشوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر پرسگه‌لی تازه و له سایه‌ی هه‌لومه‌رجێکی تازه‌دا. ئه‌م ململانێیه له کۆتاییدا به قازانجی ناسیۆنالیزم و ڕێگه‌ی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له ڕوسیا دوایی هات. ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌بێت نیشانی بده‌ین ئه‌وه‌یه که هۆ و زه‌مینه‌کانی شکستی پرۆلیتاریا له‌م ململانێیه‌دا چی بووه؟ پرسگه‌لی بنه‌ڕه‌تی له‌م ململانێیدا کامانه بوون؟ هێزه‌کان و نوێنه‌ره بیلفیعلهکانی ئه‌م مه‌یلانه کامانه بوون و چۆن کاریان کرد. عهواملێکی یاریده‌ده‌ر و ڕێگر بۆ هه‌ر یه‌که له‌م دوو ڕێبازه له ڕوسیا، پاش شۆڕش هه‌بوون، وه له دواییدا ئاڵته‌رناتیڤی پرۆلیتاریای شۆڕشگێر بۆ ڕیگه‌گرتن له‌م شکسته ده‌بوایه چی بێت و بۆ ئێمه ده‌بێ چی بێت؟ له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م وێنایه و ئه‌م میتۆدۆلۆژییه گشتییه‌یه، ئێمه دێین چاره‌نووسی شۆڕشی ڕوسیا و حیزبی بۆڵشه‌ڤیک و ده‌وڵه‌تی سۆڤێت و شتی تر لێک ده‌ده‌ینه‌وه. چه‌ند خاڵێک سه‌باره‌ت به زه‌مینه تیۆرییه‌کانی شکستی یه‌کجاریی شۆڕش: بێگومان یه‌کێک له گرنگترین فاکته‌ره‌کانی بێتوانایی چینی کرێکاری ڕوسیا له به ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌تا سه‌ری شۆڕشی خۆیدا، نائاماده‌یی تیۆریی توخمی پێشڕه‌وی ئه‌م چینه له‌م شۆڕشه‌دا بوو. دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م ناته‌واوییه له ڕووی ناوه‌ڕۆکه‌وه. به‌ڵام پێویسته له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه بڵێـم که باسه‌که‌ی من لێره‌دا له‌سه‌ر شاره‌زایی (زانستی) حیزبی بۆڵشه‌ڤیک له تیۆری مارکسیزم وه یان زانستی تیۆری حیزبی بۆڵشه‌ڤیک نییه. من تیۆری وه‌ک قه‌ڵه‌مڕه‌وێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌ک شتێک له خۆیدا باس ناکه‌م. مه‌به‌ستی من له نائاماده‌یی تیۆری، بوونی لێڵی و ناڕۆشنی سیمای سیاسی چینی کرێکاره له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. کرێکاری ڕوسی وه‌ک ڕابه‌ری گۆڕانی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵ پێی نایه مه‌یدان. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و گۆڕانه چ چوارچێوه‌یه‌کی ده‌بێت و ئه‌م ڕابه‌رایه‌تییه‌ی کۆمه‌ڵ به چ لایه‌کدا ده‌بات، به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌وه، که چینی کرێکار له زمانی پێشڕه‌وانی خۆیه‌وه چ ده‌ربڕینێک له خۆی، له ئامانجه‌کان و ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی خۆی له ئاستی کۆمه‌ڵدا به ده‌سته‌وه دابێ. چینی کرێکار له پراتیکی خۆیدا و له‌و ئاسۆیه‌ی که پێشڕه‌وی چینه‌که و حیزبی سیاسی و ڕابه‌رایه‌تی عه‌مه‌لی چینه‌که بۆی دیاری ده‌که‌ن، واوه‌تر ناچێت. له‌وانه‌یه کرێکار وه‌ک ڕابه‌ری ناڕه‌زایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بێته مه‌یدان، به‌ڵام له عه‌مه‌لدا ئاسۆی خه‌باتگێڕانه‌ی له به‌دیهێنانی گۆڕانکاری دیموکراتیک و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆی میللی، نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردنی نه‌ژادی و شتی تر زیاتر ناڕوات. له شۆڕشی ٧٩ له ئێران کرێکاران به ئاشکرا له ده‌ورانێکی دیاریکراودا به کرده‌وه ڕابه‌ری ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌رییان به‌ده‌سته‌وه گرت. له (مانگرتنه کرێکارییه‌کان به کرده‌وه بوون به کانونی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه) به‌ڵام هه‌ر ئه‌م کرێکارانه ئاسۆی خه‌باتگێڕانه‌ی خۆیان هێنده له ئاسۆی باڵی چه‌پی بۆرژوازی ئێران واوه‌تر نه‌بردبوو، به تایبه‌تی خاوه‌نی سیمای کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ڕابه‌رێک و هێزێکی سۆسیالیست نه‌بوون. ئاماده‌یی تیۆری توخمی پێشڕه‌و ته‌نیا به مانای پوخته‌یی و زانستی تیئۆری ئه‌و نییه، به‌ڵکوو له بنه‌ڕه‌تدا به مانای کارامه‌یی ئه‌وه له چه‌کدارکردنی چینی کرێکار له هه‌ر قۆناغ و ده‌وره‌یه‌کی دیاریکراودا، به ده‌ربڕین و وێنای دروست له ئامانجه چینایه‌تییه جیاوازه‌کانی خۆی له ته‌واوی مه‌یله کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تره. حیزبی چینی کرێکار له‌وانه‌یه له ڕووی ده‌رکی تیۆری مارکسیزمه‌وه که‌موکورتی نه‌بێت، به‌ڵام به شێوه‌ی واقیعی نه‌یتوانیبێت له ڕێگای خه‌باتی تیۆرییه‌وه کرێکارانی به سنووربه‌ندییه‌کی قوڵ له دژی ناسیۆنالیزم یان ئایین وه یان ستهمکێشی ژنان په‌روه‌رده کردبێت و بار هێنابێت. هه‌ر وه‌کوو وتم ئه‌م ئاماده‌ییه تیۆرییه که له ڕاده‌ی ڕۆشنبوونه‌وه‌ی چینی کرێکار سه‌باره‌ت به ئه‌رکه شۆڕشگێڕانه‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێت، ڕاده و سنووری توانای کرێکاران وه‌ک ڕابه‌ری هێزی گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵدا دیاری ده‌کات. ئه‌م ئاماده‌ییه تیۆرییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی پرۆلیتاریا، ته‌نیا به ده‌رکی زانستی تیۆری مارکسیزم له لایه‌ن حیزبی کرێکارییه‌وه نایاته‌دی و ته‌نیا له بوونی کتێب و نامیلکه سه‌باره‌ت به مه‌سائیلی تیۆری بزووتنه‌وه‌که خۆی نانوێنێ. مه‌سه‌له له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی ڕابه‌رانی عه‌مه‌لی چینه‌که‌یه، سنووربه‌ندی ڕۆشن له‌ناو کوره‌ی خه‌باتی چینایه‌تی، به تایبه‌تی له خاڵی وه‌رچه‌رخانه چارهنووسسازهکانیدایه. مه‌سه‌له له‌سه‌ر گۆڕینی ئوسوڵی تیۆریک به به‌شێک له خۆوشیاریی سیاسی و پراتیکی کرێکاری پێشڕه‌و و ڕابه‌ری عه‌مه‌لییه و ئه‌مه‌ش به ڕێگه‌ی دانانی ئه‌م ئوسوڵه چینایه‌تییانه له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی مه‌یله ناپرۆلیتارییهکاندا له جه‌رگه‌ی ئه‌و ململانێ واقیعیانه‌ی که له کۆمه‌ڵدا ڕوو ده‌ده‌ن دێته‌دی. بۆڵشه‌ڤیکه‌کان له زۆر زه‌مینه‌دا کرێکارانی ڕوسیایان به ئاسۆیه‌کی سه‌ربه‌خۆ چه‌کدار کردبوو. سه‌یر و سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که چه‌پی ڕادیکاڵ له ڕه‌خنه‌ی تیۆری خۆیاندا له به‌لشه‌ڤیکه‌کان له پاش به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، ڕێک په‌نجه بۆ ئه‌و لایه‌نانه ڕاده‌کێشن که خاڵی به‌هێزی بۆلشه‌ڤیزم پێک دێنن، یانی مه‌سه‌له‌ی ده‌رکی مارکسیستی له ئینته‌رناسیۆنالیزم و دیموکراسی پرۆلیتێری. ئه‌مانه ئه‌و مه‌یدانانه بوون که حیزبی بۆڵشه‌ڤیک نه ته‌نیا له‌وانه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ئوسوڵیه‌تی تیۆری له به‌رامبه‌ر هه‌موو سۆسیالیزمی سه‌رده‌می خۆیدا ده‌کرد، به‌ڵکوو ئه‌م ئوسوڵییهتهشی کردبوو به به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندیی کرێکاری ڕوسیا. ئه‌وه هه‌ر بۆڵشه‌ڤیکه‌کان بوون که له گرنگترین و چاره‌نووسسازترین کات و ساتدا، له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕێکی ئیمپریالیستیدا که ته‌واوی سۆسیال دیموکراسی نێونه‌ته‌وه‌یی کێشابووه پشتگیری‌کردن له بۆرژوازی وڵاتی خۆی، نه‌ک هه‌ر ئینتهرناسیۆنالیزمیان نه‌خشاند و مانا کرده‌وه، به‌ڵکوو کرێکاری ڕوسیایان له دژی بۆرژوازی خۆیان کێشایه مه‌یدانی خه‌باتی توند و تیژه‌وه. له مه‌یدانی ئوسوڵی دیموکراسی پڕۆلتیاریادا ئه‌وه بۆڵشه‌ڤیکه‌کان بوون که ئه‌زموونی کۆمۆنیستیان له ڕێگای شوراکانه‌وه بوژانه‌وه و بیری توانستی هێنانه‌دی حکومه‌تی کرێکارییان له ڕێگای شوراکانه‌وه له ڕیزی کرێکارانی ڕوسیادا چه‌سپاند. بۆڵشه‌ڤیکه‌کان بۆ کردنی ئه‌م ئوسوڵانه به به‌شێک له خۆوشیاری چینی کرێکاری ڕوسیا، چه‌ندین نه‌به‌ردی چاره‌نووسسازیان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تا سه‌رده‌می شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر برده پێش و ڕابه‌ری کرد. باسی من سه‌باره‌ت به نائاماده‌یی تیۆری، ئه‌و مه‌یدانانه ده‌گڕێته‌وه که بۆڵشه‌ڤیکه‌کان جیاواز له‌وه که وه‌ک تیۆریسینی مارکسیستی شاره‌زایی زانستی‌یان له مه‌سه‌له‌که‌دا هه‌بووه یان نا، ڕیزبه‌ستنی تیۆری و ئایدیۆلۆژیکی چینی کرێکاریان له دژی بۆرژوازی قبوڵ نه‌کردبوو، مه‌یدانگه‌لێک که تا ئه‌و کاته نه‌کرابوونه مه‌یدانی سه‌ره‌کی به‌رامبه‌رکێی ئایدیۆلۆژیکی چینه‌کان، وه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ناسنامه‌ی سیاسی پرۆلیتاریا له‌و مه‌یدانانه‌دا به‌رجه‌سته نه‌کرابوون، له‌وانه‌یه گیروگرفته تیۆرییه‌کانی ڕه‌وه‌ندێک، حیزبێک و له‌وانه‌ش حیزبی بۆڵشه‌ڤیک زۆربێت. له‌وانه‌یه که‌سێک ئه‌وه نیشان بدات که بۆڵشه‌ڤیکه‌کان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ژن وه یان په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌کانی حیزب وه یان مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و شتی تر ناڕۆشنیان هه‌بووه. باسه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر واش دابنێین که هه‌بوون، نه‌بوونه‌ته فاکته‌ری چاره‌نووسساز وه یان لاوازی تیۆری دیاریکه‌ر له چاره‌نووسی لهوهدوای شۆڕشدا. نائاماده‌یی بنه‌ڕه‌تی به‌و مانا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که ڕوونم کرده‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌رخستنی ئه‌رکه ئابوورییه‌کانی پرۆلیتاریا و وردکردنه‌وه‌ی په‌یام و ده‌ستووری پرۆلیتاریا بۆ گۆڕینی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان له کۆمه‌ڵی ڕوسیادا. به واتایه‌کی تر به‌کارهێنانی ئه‌م یان ئه‌و لادانی تیۆریک بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ناکامی حیزبێک و بزووتنه‌وه‌یه‌ک به‌س نییه. هه‌موو که‌موکوڕییه تیۆریکه‌کان له مه‌یدانی پراکتیکدا له جێوڕێیه‌کی یه‌کسان به‌هره‌مه‌ند نین. هه‌ر چه‌نده هه‌ر یه‌که‌یان ده‌کرێ له ده‌ورانێکی تایبه‌تدا ببنه هۆکارێکی ده‌ست و پێگیری چاره‌نووسساز. هه‌لومه‌رجی كـۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی و تایبه‌تمه‌ندیی ده‌ورانی چاره‌نووسساز له خه‌باتی چینایه‌تیدا، جێ‌وڕێی هه‌ر “لادانێکی تیۆری” دیاریکراو ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. ئێمه ده‌بێت په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی که له تێڕوانینی بۆڵشه‌ڤیزم و پرۆلیتاریای ڕوسیادا، دوای شۆڕشی ١٩١٧ بوونه‌ته هۆی بێتواناییان له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له واقیعی و ماددی و چاره‌نووسسازه‌کانی ئه‌و هه‌لومه‌رجه دیاریکراوه‌دا، نه‌ک “لادان” و “پاشه‌کشه”یان له ئوسوڵی تیۆریک. لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه، که به بۆچوونی من ئه‌مه هیچ هونه‌رێکی تێدا نییه ئینسان بڕوات له مێژووی بیروباوه‌ڕی حیزبی بۆڵشه‌ڤیک ورد بێته‌وه و له هه‌ر کوێ بوخارین، ترۆتسکی، زینۆڤیف، ستالین وه‌یا ته‌نانه‌ت خودی لێنین و ئه‌وانی تر خاڵێکیان ته‌رح کردبێت وه یان سیاسه‌تێکیان بردبێته پێش که له ڕوانگه‌ی تیۆرییه‌وه شایانی ڕه‌خنه بێت، په‌نجه بخاته سه‌ریان و له لیسته‌که‌ی خۆی که ده‌رباره‌ی هۆیه‌کانی شکستی شۆڕشی کرێکاریی ڕوسیایه جێیان بکاته‌وه. بۆچوونی فڵانه ڕابه‌ر سه‌باره‌ت به دیموکراسی ده‌روون حیزبی، ڕه‌فتاری ستالین له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌که‌یدا، هه‌ڵوێستی ئه‌و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی میللی، فڵان وتاری زینۆڤیف له کۆمنترین و شتی تر، بۆ پێناسه‌ی چوارچێوه‌ی تیۆریی شکسته‌که بایه‌خێکیان نییه. به بۆچوونی من حیزبێک که گریمان دیموکراسییه ناوخۆیییهکهشی که‌موکوڕ بوایه، حیزبێک که ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیش چه‌پ و ڕاستی بگوتایه، حیزبێک ک هدهربارهی ڕه‌زاخانیش لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بکردایه، له‌وانه‌بوو (له میانه‌ی قسه و باس له ده‌رچوون له نی‌پ و بنیادنانی ئابووری سۆڤێت١)، له میانه‌ی قسه و باس له‌سه‌ر “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” سه‌ربه‌رز وه‌ک ڕابه‌ری پرۆلیتاریای سۆسیالیست بهاتایه ده‌ر. به مه‌رجێک ئه‌م به‌شه له بیرکردنه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌ی کافی ڕۆشن و سۆسیالیستی بوایه و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بۆرژوازی و گرایشهکانیدا به ئه‌ندازه‌ی کافی له ئاستی کۆمه‌ڵدا دیار بوایه و نوێنه‌رایه‌تی بکردایه. ئێمه هیچ چاکییهک له گۆڕینی مێژووی داڕوخانی شۆڕشی کرێکاری له سۆڤێت به مێژووی هه‌ڵه فیکرییه‌کان له حیزبی بۆڵشهڤیکدا وه له‌م ڕێگه‌یه‌وه نزیککردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری شکست له ١٩١٧ نابینین. ده‌بێت ده‌ورانی چاره‌نووسساز و لاوازی تیۆریی چاره‌نووسساز بدۆزینه‌وه. حیزبێک که له ده‌ورانی چاره‌نووسسازی مێژوویی‌دا سه‌ربه‌رز بێته‌ده‌ر (به‌وجۆره‌ی که بۆڵشه‌ڤیکه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌موکورتییه‌ک له ده‌ورانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ربه‌رز هاتنه‌ده‌ر). که‌موکوڕییه لاوه‌کییه‌کانی خۆی له ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی ڕوو له پێش و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵ و چینه‌که‌ی خۆیدا پڕ ده‌کاته‌وه. به بۆچوونی من که‌موکوڕی تیۆری بنه‌ڕه‌تی بریتی بوو له وردنهکردنهوهی ئامانج و شێوه‌کاره ئابوورییه‌کانی پرۆلیتاریای سۆسیالیست. ئه‌م که‌موکورتییه زه‌مینه‌ی مێژوویی دیاریکراوی هه‌بوو، هه‌ر به‌و جۆره‌ی که وتم. پێشکه‌وتنخوازی ئابووری بۆرژوازی ڕوسیا، بیرۆکه‌ی (ڕوسیای ئاوه‌دان و سه‌نعه‌تی) بۆ ده‌وره‌یه‌کی دوورودرێژ به ڕهخنهلێنهگیراوی مایه‌وه. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، که کام شێوازی به‌رهه‌مهێنانی دیاریکراو، کام شێوازی ئابووری ده‌بێت له ڕوسیادا دابمه‌زرێت، که‌وته ژێر تیشکی ڕه‌خنه‌ی دواکه‌وتووییه‌وه. پشتبه‌ستنی به‌رده‌وامی ڕابه‌رانی حیزب له ده‌ورانی دوای شۆڕشدا به‌م فۆرموله‌یه، که (ده‌بێت له بۆرژوازییه‌وه فێر بین) خۆی شاهیدی ئه‌م واقیعهتهیه که گۆڕانی ئابووری به گشتی به‌ره‌و چه‌ندایه‌تییه‌کی به‌رهه‌مهێنان و باشبوونی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌زانرێت، نه‌ک گۆڕینی شێوازی به‌رهه‌مهێنان، یانی مه‌یدانێک که هیچ شتێکی بۆ فێربوون له بۆرژوازییه‌وه تێدا نییه و ده‌بێت پرۆلیتاریا ڕێگای خۆی به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی پراتیکی ئابووری بۆرژوازی، چ له ڕوسیا و چ له ئه‌ڵمانیا درێژه بدات. به‌ڵام ڕیشه‌کانی ئه‌م بهرتهسکییهی تێڕوانین بۆ ئه‌رکه ئابوورییه‌کانی پرۆلیتاریا نابێت ته‌نیا له خودی ڕوسیادا بۆی بگه‌ڕێین، فاکته‌ری گرنگتر له‌وانه‌یه هه‌موو ده‌رسه‌کانی سۆسیال دیموکراسی نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌م له‌م زه‌مینه‌یه‌دا بێت. ئاسۆ و تێڕوانینی ئه‌نته‌رناسیۆناڵی دووه‌م تا ڕاده‌یه‌کی دوورودرێژ بیرکردنه‌وه‌ی سۆسیال دیموکراسی ڕووسی خستبووه ژێر کاریگه‌ری خۆیه‌وه. ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی دووه‌م ده‌ربڕینی دیاریکراوی له مارکسیزم ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه، که ئه‌میش به ده‌وری خۆی ئه‌نجامگیری ناسیۆنالیستی ده‌کات به کارێکی مومکین. سه‌رانی هه‌ر ئه‌م ناسیۆناڵه بوون که پاش ماوه‌یه‌ک و له جه‌نگی جیهانیدا بوون به پارێزه‌رانی بۆرژوازی خۆیان و ده‌بینین که له گه‌شه‌ی خودی ئه‌م سۆسیال دیموکراسییه‌دا چۆن ناسیۆنالیزم خۆی له ته‌رحی ستراتیژییه ئابووری و سیاسییه میللیه‌کانی لایه‌نگرانی بازاڕی ناوخۆیی و وڵاتی خۆییدا گه‌شه ده‌کات. سۆسیال دیموکراسی ڕوسی تا ده‌وره‌یه‌کی دووروودرێژ ئوسوڵی مارکسیزمی به ڕیوایه‌تی ئه‌م ئه‌نته‌رناسیۆناڵه و ڕابه‌ره‌کانی ده‌رک ده‌کات و ده‌یناسێت. جیابوونه‌وه‌ی بۆڵشه‌ڤیکه‌کان له ڕکێفی فیکری و عه‌مه‌لی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی دووه‌م یه‌ک پڕۆسه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو بوو، ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش نوقات و قۆناغی مێژوویی و دیاریکه‌ری هه‌یه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌م پڕۆسه‌یه تا سه‌روبه‌ندی ١٩١٧ به شێوه‌ی کامڵ و یه‌کجاری نه‌براوه‌ته پێش. کاتێک بۆ نموونه لێکدانه‌وه ئابوورییه‌کانی هه‌ر دوو ڕه‌وتی ستالین و ترۆتسکی له سۆسیالیزم و سه‌رمایه‌داری له‌به‌رچاو بگرین، یانی تێڕوانینێک که سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی و موڵکایه‌تی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا هه‌ر وا به مانای موڵکایه‌تی سۆسیالیستی تێده‌گات، کاریگه‌ریی فیکری ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی دووه‌م به‌دی ده‌که‌ین. ئه‌توانرێت دوو پایه‌ی سه‌ره‌کی له بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی دووه‌مدا وه‌ک بنه‌ڕه‌تیترین خاڵه‌کانی لاوازی تیۆری بزووتنه‌وه‌ی مارکسیزم له‌م ده‌وره‌یه‌دا و وه‌ک پایه و زه‌مینه‌ی گرنگ بۆچهککردنی تیۆری کۆمۆنیزم له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌گه‌لی گه‌شه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له کۆتایی ده‌یه‌ی (٢٠)دا ناوبهێنین، یه‌که‌م: گۆڕینی تیۆری شۆڕشی پرۆلیتێری به “زانستی” گه‌شه‌ی پله به پله‌یی و ئۆلۆسیۆنیستی کۆمه‌ڵ، یانی هه‌مان تێڕوانینێک که گه‌شه‌ی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان به ته‌وه‌ری خۆی داده‌نێت و ده‌یکات به مۆتۆڕی بزوێنه‌ری مێژووی کۆمه‌ڵ. هه‌مان تێڕوانینێک که گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕوون و ساده‌ی گه‌شه‌ی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان وێنا ده‌کات و دایده‌بڕێت له خه‌باتی چینایه‌تی و پراتیکی ئینسانی له پێشخستنی مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. فاکته‌ری ئینسانی، فاکته‌ری شۆڕشگێڕانه و چه‌مکی سه‌رده‌می شۆڕشگێڕانه له‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌دا جێگایه‌کی دیاریکه‌ری نییه، وه له‌به‌ر ئه‌وه جێگه‌یه‌ک بۆ ده‌وری پڕاتیکی چینێکی شۆڕشگێڕ ناکاته‌وه. له ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه ئه‌م تێڕوانینه پشتی به ماته‌ریالیزمی میکانیکی داشکێنه‌رانه به‌ستووه. ئه‌مه ئه‌و میتۆدۆلۆژییهیه که به‌شێکی گه‌وره‌ی چه‌پی ئه‌مڕۆ به‌کاری ده‌هێنن. ئه‌مه ڕیوایه‌تێکه له مارکسیزم که هه‌م ئه‌مڕۆ و هه‌م به‌ر له تیۆری شۆڕشگێرانه‌ی خودی مارکس بره‌وی هه‌بووه. له ده‌وروبه‌ری خۆماندا زۆر له‌وانه ده‌بینین که باوه‌ڕیان به‌م بۆچوونانه هه‌یه. ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ ئاماده‌کردنی شۆڕشی سۆسیالیستی له چه‌رخی بیسته‌مدا چاوه‌ڕێی گه‌شه‌ی پیشه‌سازین له هه‌ر وڵاتێک‌دا، ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌وری خۆیان له خه‌باتی سیاسی‌دا به ئاسانکردنی به‌هێزبوونی ئه‌و توێژانه ده‌زانن که به خه‌یاڵی خۆیان ده‌توانن هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان گه‌شه پێ بده‌ن، هه‌روه‌ها یاریزهرانی شۆڕشی قۆناغ به قۆناغ و هی تر. ئه‌مانه ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ هێشتا له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی دووه‌مدان. ڕیگه‌م بده‌ن نموونه‌یه‌ک له لاوه بهێنمه‌وه، به شیوه‌یه‌کی باو به ئێمه ده‌ڵین بۆڵشه‌ڤیکه‌کان ئه‌نته‌رناسیۆنالیست بوون، وه له‌به‌ر ئه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که به بێ شۆڕشی ئه‌ڵمانیا شۆڕشی ڕوسیا به سه‌رکه‌وتن ناگات. دواتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر به‌های ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه. به‌ڵام با ته‌ماشا بکه‌ین و ببینین: ئه‌وانه‌ی که له قسه و باسه ئابوورییه‌کانی ساڵه‌کانی ٢٤ به دواوه له‌م تێڕوانینه داکۆکی‌یان ده‌کرد، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان چۆن لێک ده‌دایه‌وه. باسی ته‌وه‌ره‌یی، که له داکۆکی له‌م تێزه‌وه (له بنه‌ڕه‌تدا له لایه‌ن زینۆڤیفهوه) ده‌خرێته ڕوو ئه‌وه‌یه، که ئه‌ڵمانیا ئابوورییه‌کی پیشه‌سازی پێشکه‌وتووی هه‌یه. ئه‌م ئابوورییه ئه‌توانێت سۆسیالیزم به شێوه‌یه‌کی واقیعی عه‌مه‌لی بکات و ڕوسیای (دواکه‌وتوو) به ته‌نیا ناتوانێت شێوازی سۆسیالیستی دابمه‌زرێنێت. ئه‌مه نموونه‌یه‌کی زیندووی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌یه که لێره‌دا باسی ده‌که‌ین، کارم به‌وه نییه که ئابووری ئه‌ڵمانیا له ساڵی ١٩١٧دا، به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئابووری کۆریای خوارووی ئه‌مڕۆدا ده‌توانێت چی بێت و ئه‌و پێشکهوتوویییه پیشه‌سازییه که (سۆسیالیزمی مومکین ده‌کرد) به‌و پێودانگانه‌ی کۆمه‌ڵه نیوه سه‌نعه‌تییه‌کانی ئه‌مڕۆ له چ ڕاده‌یه‌کدا بووه. مه‌سه‌له‌ی من ئه‌وه‌یه که له تێڕوانینی زینۆڤیف و ئه‌وانی تردا بۆ ئیمکانیه‌تی سۆسیالیزم، ئیمکانیه‌تی نه‌هێشتنی موڵکایه‌تی بۆرژوازی و دامه‌زراندنی مۆڵکایه‌تی سۆسیالیستی سه‌ره‌تا ته‌ماشای ئیمکانی سه‌نعه‌تی ده‌کرێت. ئه‌م تێڕوانینه‌یه که له‌گه‌ڵ ڕۆحی مانیفێستی کۆمۆنیست و له‌گه‌ڵ ڕۆحی ئایدۆلۆژی ئه‌ڵمانیدا که سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌رمایه ده‌سه‌پێنێ و هه‌تا ئیمکانیه‌تی سۆسیالیزمیش به‌ر له زینۆف به ٦٠ ساڵ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، جیاوازه. ئه‌مه سۆسیال داریونیزمه و دیتیرمینیزمێکی ژێرپێکهوتووه، که ئاماد نییه ده‌سه‌ڵاتی واقیعی پرۆلیتاریای شۆڕشگێر ببینێت و له جیاتی ئه‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی به عهمهلیکردنی سۆسیالیزم ڕوو ده‌کاته هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌ی ئابووری. به کورتی یه‌که‌مین کاریگه‌ریی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی دووه‌م ئه‌وه بوو، که چینی کرێکاری ڕوسیا حیزبی پێشڕه‌وی ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئیمکانیه‌تی به‌دیهێنانی شێوازی ئابووری سۆسیالیستییان له ڕوسیا به زۆری به ده‌لیلی “دواکه‌وتوویی ئابووری” ئه‌م وڵاته، له ستراتیژی خۆیاندا که‌مڕه‌نگ کردبووه‌وه. ستراتیژی حیزب له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئه‌ڵمانیا داڕێژرا بوو، که هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌رێکی واقیعی و مێژوویی بوو. ڕه‌گێکی نادروستی تر له بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی دووه‌مدا، هێنانه‌خواره‌وه‌ی خودی بیرۆکه‌ی سۆسیالیزم، موڵکایه‌تی سۆسیالیستی و نه‌هێشتنی کاری کرێگرته بۆ موڵکایه‌تی و ئابووری ده‌وڵه‌تی بوو. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه نه ته‌نیا ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر حیزبه سۆسیال دیموکراته فه‌رمییه‌کاندا به‌ڵکوو به‌سه‌ر به‌شێکی گه‌وره‌ی چه‌پی ڕادیکاڵیشدا زاڵه. ئه‌مڕۆکه داکۆکیکه‌رانی سۆڤێت بۆ به سۆسیالیست دانانی ئه‌م وڵاته، ئاماژه بۆ نه‌مانی موڵکایه‌تی شه‌خسیی بۆرژوازی له‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌م وڵاته‌دا و زاڵبوونی موڵکایه‌تی ده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن. به‌شی گه‌وره‌ی ڕه‌خنه‌گران ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه له‌سه‌ر سۆسیالیزم قبوڵ ده‌که‌ن و به‌خه‌مه‌وه‌بوونی خۆیان خه‌رجی ئه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌وه نیشان بده‌ن که “ده‌وڵه‌تی سۆڤێت پرۆلیتێری نییه”، هه‌ر بۆیه موڵکایه‌تی ده‌وڵه‌تی له‌م لایه‌نه دیاریکراوه‌دا هاوتای سۆسیالیزم نییه. داشکاندنی سۆسیالیزم به ئابووری ده‌وڵه‌تی، وه‌ک لادانێکی بۆرژوازی له تیۆری مارکسیزمدایه. ئه‌مه ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌یه که بۆرژوازی له ئاستی جیهاندا بره‌وی پێ ده‌دات. به داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌رگرییه‌کی شێلگیرانه‌ی تیۆری له لایه‌ن مارکسیسته‌کانه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م لادانه بناغه‌ییه له ئاسۆی ئابووری چینی کرێکاردا شکڵی نه‌گرتووه. ته‌وه‌ری ئاوه‌ها لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆرژوازیی بۆ سۆسیالیزم، بریتییه له هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بۆرژوایی بۆ سه‌رمایه‌داری. له‌م ڕوانگه‌یه‌دا سه‌رمایه‌داری نه‌ک به مانای په‌یوه‌ندی کار و سه‌رمایه، به‌ڵکوو به مانای په‌یوه‌ندی سه‌رمایه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ناسێنراوه. ئه‌مه ڕوانگه‌ی تاک سه‌رمایه‌داره و له‌به‌رئه‌وه تێروانینی بۆرژوازییه بۆ سه‌رمایه‌داری. کێبه‌رکێ و پشێوی به‌رهه‌مهێنان، به بنه‌ڕه‌ت و بناغه‌ی سه‌رمایه‌داری داده‌نرێت. له‌به‌ر ئه‌وه له به‌رانبه‌ریدا وه‌کوو ئه‌نتی تێزی سه‌رمایه‌داری، موڵکایه‌تی ده‌وڵه‌تی و به‌رنامه‌ڕێژی داده‌نرێت. ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر بناغه‌ی بوونی کێبه‌رکێ ده‌رک ده‌که‌ن، سۆسیالیزم داده‌به‌زێته ئاستی موڵکایه‌تی ده‌وڵه‌تییه‌وه. ئه‌مه ڕێسایه‌کی گشتییه. بۆ مارکس و بۆ ئێمه وه‌ک که‌سانێکی مارکسیست که بناغه‌ی ڕه‌خنه‌ی مارکسییان له ئابووری سیاسی سه‌رمایه‌داری دۆزیبێته‌وه، ده‌رککردن به‌م خاڵه که سه‌رمایه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا و به ئیعتباری په‌یوه‌ندییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کاری کرێگرته‌دا پێناسه ده‌کرێت ساده‌یه. کێبه‌رکێ و له ئارادابوونی فره‌یی سه‌رمایه‌کان، شێوه‌ی بوون و زاڵی تا ئێستای سه‌رمایه‌دارییه. شێوه‌ی دهرهکیبوونی ماهییه‌تی ده‌روونی ئه‌وه. به‌ڵام ئه‌م ماهییه‌ته ده‌روونییه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م شێوه‌یه پێناسه ناکرێت. ناوه‌ڕۆکێکی ئابووری ده‌ستنیشانکراوی هه‌یه، ئه‌ویش به‌كاڵابوونی هێزی کار و چهوساندنهوهیهتی. مارکس به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی یانی ده‌رکه‌وتنی زێده‌به‌رهه‌م به شێوه‌ی زێده‌بایی به بناغه‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌زانێت و ئه‌مه ته‌نیا به زاده‌ی کاڵابوونی هێزی کار و زاڵبوونی شێوه‌ی کرێگرته‌ی کار ده‌زانێت. بۆ ئێمه ئاڵته‌رناتیڤی سه‌رمایه‌داری، نههێشنتی موڵکایه‌تی بۆرژوازی نه‌هێشتنی کاری کرێگرته و دامه‌زراندنی موڵکایه‌تی سۆسیالیستییه به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌هێناندا. پێشه‌کی به‌رنامه‌ی سۆسیال دیموکراسی ڕوس و به‌شی زۆری قسه و باسه ئابوورییه‌کانی ناو ئه‌م لایه‌نه، پیشانده‌ری زاڵی ئه‌م تێڕوانینه نادروسته‌ی ئه‌نته‌رناسیۆناڵیستی دووه‌مه. تێڕوانینێک که له‌ودا سه‌رمایه‌داری و قه‌یرانی ئه‌م ڕژێمه له‌سه‌ر بناغه‌ی کێبه‌رکێ و پشێوی به‌رهه‌مهێنان پێناسه ده‌کرێت. ناوه‌ڕۆکی کۆمه‌ڵایه‌تی چینایه‌تی سه‌رمایه داده‌به‌زێنرێت بۆ ڕواڵه‌تێکی دیاریکراو، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ دامه‌زراندنی سۆسیالیزم، له‌ناوبردنی ئه‌م ڕواڵه‌ته دیاریکراوه، یانی کێبه‌رکێ و موڵکایه‌تی جۆراوجۆر به‌سه‌ر سه‌رمایه‌کاندا، ده‌کرێته ئامانج. هه‌ر وه‌ک وتم دابه‌زاندنی سۆسیالیزم بۆ ئاستی ئابووری ده‌وڵه‌تی له‌م ڕوانگه‌یه‌دا حه‌تمییه. ئه‌م میراته فیکرییه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆناڵیستی دووه‌م سه‌رباری پایه ڕووسیه‌کانی ناسیۆنالیزم له سۆسیال دیموکراسی ڕوسیادا که پێشتر ئاماژه‌م پێ کرد، ئاسۆی کۆمۆنیزمی ڕوسیایان سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانکارییه ئابوورییانه‌ی که له ڕووی مێژووییه‌وه مومکین بوون له به‌ره‌به‌یانی شۆڕشی کرێکاریدا ته‌سک ده‌کرده‌وه. دیسانه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌مه‌وه که مێژووی حیزبی بۆڵشه‌ڤیک و شۆڕشی کرێکاریی له ڕوسیا، مێژووی دابڕانه له‌م میراتانه. به‌ڵام خاڵی مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه که ئه‌م دابڕانه به ته‌واوی و هه‌مه‌لایه‌نی ئه‌نجام نه‌درا و به‌رهه‌مه فکرییه‌که‌ی له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌بووه وشیاری توێژی پێشڕه‌وی چینی کرێکار و حیزبه پێشڕه‌وه‌که‌ی. قسه و باس سه‌باره‌ت به “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” یانی قسه و باس سه‌باره‌ت به داهاتووی ئابووری شۆڕش، که له ساڵه‌کانی ٢٤_ ٢٨ دا کرا، بوو به قوربانی ئه‌م ئاسۆتهسکی و نائاماده‌یییه‌ی حیزبی کرێکارانی پێشڕه‌و بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانێکی بناغه‌یی وا که به‌رده‌وامیی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کرێکاری پێویستی پێی بوو. ئه‌وه‌ی که لێنینیزم له ده‌وره‌یه‌کی چه‌ندین ساڵه‌دا شه‌ڕی له دژی کردبوو، جارێکی دیکه له‌ژێر گوشاره واقیعییه ئابووری و سیاسی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازییه‌کاندا، ئه‌م جاره‌یان به خاوه‌ن ده‌ف و دایه‌ره‌ی تیۆریی تازه‌ی خۆیه‌وه به‌سه‌ر پراتیکی حیزبی چینی کرێکاردا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. نه ته‌نیا کۆمه‌ڵی ڕوسیا له میانه‌ی گه‌شه‌ی شۆڕشی پرۆلیتێری له مه‌یدانی ئابوری‌دا به‌ره‌و پێش نه‌چوو، به‌ڵکه ته‌نانه‌ت ئه‌و ئهنتهرناسیۆنالیسته کۆمۆنستییهش که لێنینیزم له به‌رامبه‌ر سۆسیال دیموکراسیدا دایمه‌زراندبوو، خۆی جارێکی تر بووه‌وه به ئامرازی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسۆی ناسیۆنالیستی له وڵاتێکی دیاریکراودا.
پرسیاره ته‌وه‌ره‌ییه‌کان له هه‌ڵوێستگیرییه‌کی ئوسوڵیدا: ئه‌وه‌ی که وتم، ده‌بێت هێڵه گشتییه‌کان و شێوه ڕه‌فتاری ئێمه‌ی له مه‌سه‌له‌ی سۆڤێتدا ڕۆشن کردبێته‌وه. هه‌ر وه‌ک وتم، مه‌به‌ستی ئێمه له‌م باسه‌دا سه‌لماندنی شرۆڤه‌ی تێزهکانمان نییه، به‌ڵکه ڕاگه‌یاندنیانه به مه‌به‌ستی ڕوونبوونه‌وه‌ی جیاوازی بۆچوونه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که له ئه‌زموونی سۆڤێتدا هه‌ن. به‌و مه‌به‌سته‌ی باسه‌که به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کورتی هه‌ندێک پرسیاری بنه‌ڕه‌تی له به‌ره‌ی سۆڤێتیه‌وه درێژه پێ ده‌ده‌ین.
١ – ماهییه‌تی ده‌وڵه‌تی بۆڵشه‌ڤیکی: شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر بێ هیچ ئه‌ملا و ئه‌ولایه‌ک دیکتاتۆری پرۆلیتاریای له ڕوسیادا دامه‌زراند. ئێمه ئه‌و ڕه‌خنه به ڕواڵه‌ت ڕادیکاڵه و له ڕاستیدا ڕاست و بۆرژوازییه قبووڵ ناکه‌ین که گوایه ئه‌وه‌ی له ڕوسیا به‌رپا بوو، دیکتاتۆری چینی کرێکار نه‌بوو. ئه‌و لایه‌نانه‌ی چه‌پ که بانگه‌شه‌ی له‌و جۆره‌یان هه‌یه، به زۆری ئاماژه به په‌یوه‌ندی حیزب و چین و چۆنیه‌تی ده‌خاڵه‌تی جه‌ماوه‌ری چینه‌که له ده‌زگای دهسهڵاتدارهتیدا ده‌که‌ن. ده‌ڵێن ده‌بێت دیکتاتۆری پرۆلیتاریا ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخراوی هه‌موو جه‌ماوه‌ری چینی کرێکار له‌سه‌ر بناغه‌ی شێوازێکی ئیداری (دیموکراتیک) بێت. گوایه له ڕوسیا وا نه‌بووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت، که ده‌وڵه‌تی بۆڵشه‌ڤیکی- شورایی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا نه‌بوو. ئه‌مه به بۆچوونی ئێمه داماڵینه (ته‌جرید) له چینێکی واقیعی به ڕێگره واقیعییه سیاسی و عهمهلییهکانییهوه و داماڵاندنه له‌و شکڵه ماددییه‌ی که دیکتاتۆری پرۆلیتاریا له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا، کاتێک که‌له هه‌ناوی کۆمه‌ڵی کۆنه‌وه سه‌رده‌ردێنێت، به خۆیه‌وه ده‌گرێ. ئه‌مه به مانای داوه‌ری کیتابی و مه‌حکومکردنی پرۆلیتاریای واقیعی و ده‌وڵه‌تی ئه‌وه. ئه‌مه به مانای نه‌دانی توانای عه‌مه‌لی به چینی کرێکار و به هه‌ڵه دانانی خه‌باتی ئه‌و و ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وه به بیانووی که‌موکورتی و ناته‌واوییه‌کانی چۆنیه‌تی خستنه‌کاری ده‌سه‌ڵاتی خۆی. ئه‌مه ئایدیالیزمه و مانا عه‌مه‌لییه‌که‌ی، پێشوه‌خت و له سه‌ره‌تاوه نه‌فیکردنه‌وه‌ی ئیمکاناتی سه‌رکه‌وتنی کرێکارانه. پێشتر سه‌باره‌ت به‌م باسه، چ له سیمیناره‌کانی سۆڤێت و چ له وتاره‌کانی وه‌ک ده‌وڵه‌ت له ده‌ورانه شۆڕشگێڕانهکاندا، بۆچوونی خۆم باس کردووه. ئایا مانای ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه گوێنه‌دانه به چۆنیه‌تی عه‌مه‌لی کارکرد و شێوه‌ی ده‌زگاکانی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا؟ به هیچ جۆریک. مانای ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه که ئێمه مهحدودییهته مێژوویی و مادییه‌کانی چینێک، که زاده‌ی کۆمه‌ڵی کۆنن، هه‌روه‌ها گوشارێک که له ململانێی توندوتیژی چینایه‌تی له هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێرانه‌دا په‌یدا ده‌بێت، ده‌رک ده‌که‌ین و حیسابیان بۆ ده‌که‌ین. ئه‌وه شتێکی به‌ڵگه‌نه‌ویسته، که به‌و ڕاده‌یه‌ی چینی کرێکار بتوانێت به بێ کات به فیڕۆدان دیکتاتۆری خۆی به شێوازه‌کانی خستنه‌کاری ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانی چینه‌که به ده‌زگاگه‌لی پێناسه‌کراو و دیموکراتیک پشت ئه‌ستور بکات، چینێکی به‌تواناتر ده‌بێت. به‌ڵام قسه له‌سه‌ر هه‌لێکی مێژوویی دیاریکراو و هه‌لومه‌رجێکی مێژوویی دیاریکراوه. ئه‌گه‌ر چینی کرێکار نه‌یتوانی ئاوا بکات، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌لگۆی ویستراو و ته‌سویری له‌وه پێش خۆی بۆ دیکتاتۆری پرۆلیتاریا یه‌کسه‌ر عه‌مه‌لی بکاته‌وه، ئه‌وا ئێمه له‌و که‌سانه نابین که حاشا له حکومه‌تی کرێکاران ده‌که‌ن و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا که له مه‌یدانی مێژووی واقیعیدا به شێوه‌ی عه‌مه‌لی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا به هه‌ڵه ده‌زانن و له‌قه‌بی لێ داده‌ماڵن. کرێکاران و ئه‌حزابی کرێکاری، ده‌بێت ئه‌وه بزانن که له ڕه‌وتی مێژووی واقیعیدا چه‌ندین جار له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه. هه‌لومه‌رجێک که له‌ودا کرێکاران ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست دێنن، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ و یه‌کسه‌ر ماتریاڵی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویست بۆ شكڵدان به حکومه‌تێکی چینایه‌تی ده‌قاوده‌ق وه‌ک ئه‌لگۆی خۆیان ده‌ست ناکه‌وێت. حیزبی بۆڵشه‌ڤیک شاهیدی ڕاوه‌ستاوی پرۆلیتاریای ڕوسیایه له پاڕاستنی حاکمیه‌تی خۆیدا سه‌ره‌ڕای که‌موکورتییه فه‌رمییه‌کانیش.
٢– لادان و هه‌ڵه تیۆری، سیاسی و ئیدارییه‌کانی پاش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر
ئێمه ڕودانی زنجیره‌یه‌ک له داڕوخان و پاشه‌کشه‌ی سیاسی له شۆڕشی ڕوسیادا ئینکار ناکه‌ین. مه‌سه‌له‌ی ئێمه ڕوونکردنه‌وه‌ی شوێنی واقیعی ئه‌م دیاردانه‌یه له لێکدانه‌وه‌ی هۆیه‌کانی شکستی شۆڕشی ڕوسیادا. ئێمه له باسه‌که‌ی خۆماندا بایه‌خی بنه‌ڕه‌تیمان به کێشه‌ی گۆڕانی ئابووری کۆمه‌ڵ دا و هۆی بنه‌ڕه‌تیی شکستی شۆڕشی کرێکاریی ڕوسیامان به ناته‌واوی حیزب و چینی پێشڕه‌و له ده‌ستبردن بۆ بناغه‌ی ئابووری کۆمه‌ڵی سه‌رده‌م و ژێره‌وژوورکردنی دانا. له‌وانه‌یه ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌مان لێ بگیرێت که هۆی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ناته‌واوییه ده‌بێت له مه‌یدانی سیاسی و له پاشه‌کشه‌کانی حیزب و ده‌وڵه‌تی کرێکاریدا ببینرێته‌وه. ده‌رکه‌وتنی بیرۆکراتیزم، لاوازکردنی دیموکراتی ده‌روون حیزبی، که‌مکردنه‌وه‌ی توانایی ئۆرگانه کرێکارییه جه‌ماوه‌رییه‌کان به به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ حیزب و ده‌وڵه‌ت، سازشی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵی کۆن و یا گوشاره عه‌مه‌لییه‌کانی بۆرژوازی و هی تردا، ئه‌و فاکته‌رانه بوون، که تا ساڵی ١٩٢٤ ئیتر توانای پێشڕه‌وییان له مه‌یدانی ئابووریدا له پرۆلیتاریا سه‌ندبووه‌وه. ئه‌مه ڕهخنهکهیه. ڕه‌خنه‌یه‌کی تر له‌وانه‌یه ئه‌وه بێت که ئه‌رکی سه‌ره‌کیی پرۆلیتاریای ڕوسیا ده‌ستبردن بۆ مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئابووری نه‌بوو. مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌تی پرۆلیتاری، پاڕاستنی پوخته‌یی و ئوسوڵیهتهکهی و کۆمه‌ک بۆ به‌ره‌وپێشبردنی شۆڕش له ئاستی جیهانیدا بوو. ئابووری ڕوسیا ده‌کرا له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی وه یان هه‌ر شکڵێکی تر به خۆوه بگرێت، ئێمه هیچ یه‌کێک له‌م دوو مامه‌ڵه‌یه قبوڵ ناکه‌ین. له باره‌ی دووه‌مه‌وه، پێشتر قسه‌م کردووه. به بۆچوونی من ئه‌مه زه‌ینگه‌رایی و خۆ دوورگرتنه له وه‌ڵامدانه‌وه به مه‌سه‌له ماددی و واقیعییه‌کانی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو. چاوه‌ڕوانیی، هه‌ر چه‌نده چاوه‌ڕوانییه‌کی کاراش بێت بۆ شۆڕشی جیهانی ناتوانێت جێگه‌ی پێشڕه‌ویی شۆڕشێکی دیاریکراو له ده‌وره‌یه‌کی دیاریکراودا بگرێته‌وه. مه‌سه‌له‌ی ئاسۆ و داهاتوی ئابووری ڕوسیا له ساڵه‌کانی ١٩٢٤ به دواوه به شێوه‌یه‌کی جیدی ده‌خرێته ڕوو و ده‌بوایه وه‌ڵامیان بداته‌وه. سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی وه یان (هه‌ر شێوازێکی دیکه) وه‌ڵامی مه‌سه‌له‌که نییه. ئه‌مه ده‌ورانێکه که ئیتر ده‌بێ شۆڕشی کرێکاری له ڕوسیا حوکمی ئابووری خۆی ده‌ربکات، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆشی له ده‌ست ده‌دات. به‌ڵام سه‌باره‌ت به خاڵی یه‌که‌م، یانی پێشخستنی لێکدانه‌وه‌ی لادانه سیاسییه‌کان له باسی ناسینه‌وه‌ی هۆیه‌کانی شکستی شۆڕشی کرێکاریدا، ده‌بێت وردتر قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م. به بۆچوونی من ده‌بێت قه‌ناعه‌تمان به جیاوزیگهلێکی جیدی هه‌بێت له نێوان ئه‌و داڕوخانه سیاسییه‌ی که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژێربینایه‌کی ماددی و ئابووری دووباره به‌رهه‌مهاتووی دواکه‌وتوو و بۆرژوازیییه و ئه‌و هه‌ڵه و ناته‌واوی و مه‌یله نه‌خوازراوه سیاسییانه‌ی که ئێستا ئیتر وه‌ک دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دووباره به‌رهه‌م ناهێنرێته‌وه و له ڕاستیدا له که‌موکورتی و فشاره کاتییه‌کانی ته‌نگانه بڕگهییهکانهوه، یا له هێزی عاده‌ت و په‌روه‌رده‌ی کۆنی هێزی پێشڕه‌وه‌وه به‌دی دێن. هه‌ڵه‌ی سیاسی و نه‌زه‌ری و جۆراوجۆر له هه‌مان به‌ره‌به‌یانی ئۆکتۆبه‌ری ١٩١٧دا هه‌یه. مه‌یلی نه‌خوازراوی جۆراوجۆر به‌ره‌و سازش له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵی کۆندا و گه‌شه‌ی بیرۆکراسی لاوازکردنی دیموکراسی ده‌روون حیزبی و که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئۆرگانه‌کانی کاری ڕاسته‌وخۆی کرێکاران و دوورکه‌وتنه‌وه له قوڵکردنه‌وه‌ی گۆڕینی سیاسی له ژیانی حقوقی و فه‌رهه‌نگی و شتی تردا به‌رچاو ده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌مانه بۆ ئێمه لیستێک له هۆیه‌کانی شکست نین، چونکه هێشتا ململانێی چاره‌نووسسازی پرۆلیتاریا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئابووری نه‌هاتۆته پێشه‌وه. ئه‌م ململانێیه له ده‌یه‌ی (٢٠)ه‌وه ده‌ستی پێ کرد. ئه‌گه‌ر له‌م ململانێیه‌دا ئاڵته‌رناتیڤی موڵکایه‌تی سۆسیالیستی و نه‌هێشتنی کاری کرێگرته، ئاڵته‌رناتیڤی پرۆلیتاریا له زه‌مینه‌ی دوورنمای ئابووری ڕوسیادا سه‌رکه‌وتایه، ئه‌و کاته ئه‌م مه‌یله سیاسی ئیدارییه نه‌خوازراوانه نه ته‌نها له هه‌ر جۆره پایه‌یه‌کی مادی بۆ مانه‌وه بێبه‌ش ده‌بوون، به‌ڵکوو له ڕه‌وه‌ندی گۆڕانی قوڵی ئابووری کۆمه‌ڵیشدا که‌مڕه‌نگ ده‌بوون و جێگای خۆیان به شێوه‌کار و کارکردی سیاسی هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌م ئابوورییه له حاڵه‌تی گۆڕاندا و له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشڕه‌وییه تازه‌یه‌ی شۆڕش له چاره‌نووسسازترین مه‌یدانی خۆیدا ده‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ی که به‌کرده‌وه به‌دی هات له ئاڵته‌رناتیڤی ناسیۆناڵ- سه‌نعه‌تی بۆرژوازی ئاسۆی حه‌ره‌که‌تی ئابووری ڕوسیای پێک بهێنایه، ئه‌و کاته هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه و ناته‌واوییانه، که له ده‌ورانی شۆڕشدا توخمی لاوه‌کی و ڕێکه‌وت و بێبایه‌خ بوون له دیاریکردنی چاره‌نووسی شۆڕشدا، ئه‌م جاره ده‌بوون به به‌شی ئۆرگانیک و دووباره به‌رهه‌مهاتووی سه‌رخانی سیاسی، هه‌ر وه‌ک بوون. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گۆڕانی هه‌ڵه و ناته‌واوییه سیاسی و حقوقی و ئیدارییه‌کان بۆ داڕوخانێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسی، به یه‌کلابوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئابووری به قازانجی ژێرخانێکی ئابووری بۆژوازی و یه‌ک ڕه‌وتی گه‌شه‌ی ئابووری کاپیتالیستی به‌ستراوه‌ته‌وه. نموونه‌ی بیرۆکراسی نموونه‌یه‌کی باشه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. ده‌وڵه‌تی کرێکاری له‌ژێر گوشاری بار و دۆخی دوای شۆڕش ده‌ستی دایه سازشی جۆراوجۆر. سوپای سور سودی له داروباری سوپای قه‌یسه‌ری وه‌رگرت. کارگێڕییان له‌سه‌ر شانی بیرۆکراته‌کان بنیاد نا. ئیمتیازیان به هه‌ندێک توێژی کۆمه‌ڵ دا، تا له پسپۆری و توانا کارگێڕییه‌کانیان سود وه‌ربگرن. هه‌موو ئه‌مانه بێگومان گهواهیبوونی مه‌یلی نه‌خوازراو بوون له مه‌یدانی سیاسی و کارگێڕیدا. به‌ڵام بیرۆکراتیزم به‌ر له قسه و باسه ئابوورییه‌کانی ده‌یه‌ی (٢٠)، نیشانه‌ی سازشی چینی پێشڕه‌و بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گوشاره ده‌ره‌کییانه‌ی که ده‌خرایه سه‌ری. ئێمه ئه‌توانین ئه‌م سازشانه هه‌موو یان هه‌ندێکیان به ناچاری نه‌زانین، به‌ڵام له‌وه‌دا ناتوانین دوودڵ بین، که ئه‌م مه‌یلانه خه‌ریک بوون به‌سه‌ر هێزی پێشڕه‌ودا دادهسهپێنران.
ده‌یان نموونه له قسه و باسی ڕابه‌رانی بۆڵشه‌ڤیکی هه‌یه که ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن ئه‌وان ئاگاداری ئه‌م مه‌یله نه‌خوازراوانه بوون و لێیان بێزار بوون و هه‌وڵیان داوه پوچه‌ڵیان بکه‌نه‌وه. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا وه‌ک سازشی کاتی و ڕه‌وته‌نی ناویان بردوون، که به چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی پرۆلیتاریا ئیدی ناچار نابن ملی پێ بده‌ن. به‌ڵام پاش ده‌یه‌ی (٢٠)، کاتێک که ڕێگه‌ی پشتبه‌ستوو به سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی، پشتبه‌ستوو به کاری کرێگرته، وه‌ک بناغه‌ی حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵی شۆڕش کردوو، سه‌قامگیر بوو، کاتێک گه‌شه‌ی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی وه‌ک بنه‌مای دووباره به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی جێکه‌وت، ئه‌وسا ئیتر بیرۆکراسی گوشار و سازشی ده‌ره‌کی نییه، به‌ڵکوو ده‌بێت به به‌شێکی ئۆرگانیک و دووباره بهرههمهاتووهوهی سه‌رخانی سیاسی. لێره‌وه ئیتر ئێمه بیرۆکراسی وه‌ک ده‌زگایه‌کی سهرخانیی گونجاو له‌گه‌ڵ ژێرخانی ئابووری کۆمه‌ڵ و دینامیزمی گه‌شه‌ی شێوازی ژێرخانیی ناوده‌به‌ین. شوراکان پاش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به هۆی جۆراوجۆر و به‌زۆری له‌ژێر گوشاری هه‌لومه‌رج و باری نائاساییدا لاوازبوون. ئاشکرایه که دامه‌زراوه کرێکارییه‌کان هه‌موو له ده‌وری به‌هێزکردنی حیزبی کرێکاران و ده‌وڵه‌تی کرێکاران سازدرابوون و له‌م نێوه‌دا شێوازه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ناحیزبی و ڕاسته‌وخۆی کرێکاری لاواز بوون. به‌ڵام پاش یه‌کلابوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی ئابووری به قازانجی ئاسۆی بۆرژواناسیۆنالیستی، ئیتر نابێت هۆی له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شان و دیارنه‌مانی شوراکان و زاڵبوونی بیرۆکراسی، له هه‌لومه‌رجی نائاسایی و بڕگه‌ییدا ببینرێته‌وه. بیرۆکراسی سه‌رخانێکی سیاسی گونجاو له‌گه‌ڵ ئاسۆی ئابوورییه‌کی سه‌رمایه‌دارانه و ده‌وڵه‌تیدا بوو که له کۆمه‌ڵدا سه‌قامگیر بوو. له ده‌وره‌ی یه‌که‌مدا شوراکان لاوازکران تا ده‌وڵه‌تی کرێکاری له کێشه‌کانی ڕزگار بێت. له ده‌وره‌ی دووه‌مدا ده‌بوایه شوراکان به یه‌کجاری وه‌لا بنرێن تا میکانیزمی بڕیاردانی سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ لۆژیکی بۆرژوازی گه‌شه‌ی ئابووری کۆمه‌ڵدا هاوتا بێته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، ئێمه جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان لادانه‌کان و هه‌ڵه سه‌رخانییه‌کانی کۆمه‌ڵی ڕوسیای ڕاسته‌وخۆ و پاش شۆڕش (له ڕووی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و هی تردا) و داڕوخانی سیاسی پاش ده‌یه‌ی (٢٠)دا ده‌بینین. ناته‌واوییه سیاسی و سه‌رخانییه‌کان له ده‌وره‌ی یه‌که‌مدا به بۆچوونی ئێمه فاکته‌رێکی لاوه‌کیتر و بێ بایه‌خترن، که له دیاریکردنی چاره‌نووسی شۆڕشی ڕوسیادا ڕۆڵی دیاریکهریان نییه. ئه‌مانه کۆمه‌ڵه گرایش و کهموکوڕییهکن، ده‌کرا قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه و وه‌لا بنرێن. ناکرێ ئه‌وانه وه‌ک فاکته‌ریی خهسڵهتنوما له لێکدانه‌وه‌ی شۆڕشی کرێکاریدا حیساب بکرێن. به‌ڵام له ده‌وره‌ی پاش ده‌یه‌ی (٢٠)دا، کاتێک که ڕێگای گه‌شه‌ی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی زاڵ بێت. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه سهرخانییانه ده‌بنه به‌شه ئۆرگانیک و دووباره به‌رهه‌مهاتووه‌کانی ڕژێمێکی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی. سهرخانیک که تایبه‌تمه‌ندی بنه‌ڕه‌تی ژێرخانی به‌رهه‌مهێنان له خۆیدا ده‌نوێنێت.
ڕێم پێ بده‌ن له ڕێگه‌یه‌کی تریشه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕوون بکه‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و دابه‌شکارییه‌ی که له وتاری ده‌وڵه‌ت له ده‌ورانه شۆڕشگێڕانهکاندا ئاماژه‌م پێ کردووه. یانی دابه‌شکاری ده‌ورانی پاش شۆڕش، ده‌وره‌یه‌کی به مانای تایبه‌ت شۆڕشگێری و ده‌وره‌ی سه‌قامگیربوونی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا له به‌رچاو بگرین، ئه‌و کاته ده‌کرێ مه‌سه‌له‌که به‌م جۆره بخرێته ڕوو، له ده‌وره‌ی یه‌که‌مدا، کاتێک که مه‌سه‌له‌ی ته‌وه‌ره‌یی شۆڕش چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی کرێکاریی بوو، زۆر سازش به‌سه‌ر چینی کرێکاردا سه‌پێنرا. ئه‌م سازشانه نه بێڕه‌وشتی بوون نه نائوسوڵی. به زۆری له به‌هێزی دوژمن و هه‌لومه‌رجی باری نائاسایی و به‌رگری توندوتیژی بۆرژوازی خۆوڵاتی و جیهانییه‌وه سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت. چینی کرێکاری ڕوسیا و ئیداره‌کان له‌م ده‌وره‌یه‌دا به پێچه‌وانه‌ی مه‌یل و خواست و گه‌ڵاڵه‌ی حیزبی پێشڕه‌و به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێت، چینی کرێکاری ڕوسیا ده‌وره‌ی یه‌که‌می سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م سازشانه به سه‌رکه‌وتوویی تێپه‌راند. له ساڵی (٢٤)دا ئیتر ده‌وڵه‌تی کرێکاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی له دژی به‌رگری بۆرژوازی چه‌سپاندبوو. به‌ڵام هه‌ر به هه‌مان هۆ، مه‌سه‌له‌ی ناوه‌ڕۆکی ئابوری شۆڕشی کرێکاری و ئه‌رکه ئابوورییه‌کانی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا ده‌بێته مه‌سه‌له‌ی ناوه‌ندی له گه‌شه‌ی شۆڕشدا، یانی ئه‌نجامدانی ئه‌م شۆڕشه ئابوورییه‌ی که ئه‌نگڵس واته‌نی به بێ ئه‌وه سه‌رکه‌وتنی سیاسی چینه‌که‌ش پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه. ئه‌م شۆڕشه ئابوورییه ڕووی نه‌دا. چونکه چینی کرێکار و حیزبی پێشڕه‌وی ئه‌و به شێوه‌یه‌کی ماددی ئاسۆیه‌کی له‌م بابه‌ته‌یان له به‌رامبه‌ر خۆیاندا دانه‌نابوو. ناسیۆنالیزم و سهنعهتگهرایی بۆرژوازی یانی ئاڵته‌رناتیڤی ڕیشه‌دار و زهمینهداری بۆرژوازی ڕوسیا به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م که سۆسیال دیموکراسی ڕوسیا به ڕوونی سنووری خۆی له‌گه‌ڵیدا پێناسه نه‌کردبوو، له‌م قۆناغه‌ی شۆڕشدا سه‌رکه‌ووتوانه هاته‌ده‌ر. به‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی که ناته‌واوییه‌کان و هه‌ڵه سیاسی و ئیدارییه‌کانی ده‌وره‌ی یه‌که‌م نه ته‌نیا له ئه‌نجامی شۆڕشێکی گه‌وره‌ی ئابووریدا، شۆڕشێک که ده‌بوایه موڵکایه‌تی سۆسیالیستی دامه‌زرێنێت لا نه‌بران و قه‌ره‌بوو نه‌کرانه‌وه، به‌ڵکوو به سه‌رکه‌وتنی ئاسۆی ئابووری بۆرژوازی به پێناسه‌کردنی دوورنمای ئابووری ده‌وڵه‌تی پشتبه‌ستوو به کاری کرێگرته بۆ کۆمه‌ڵی ڕوسیا، ئه‌م هه‌ڵانه گه‌یشته ئاستێکی به‌رزتر. بیرۆکراتیزم و نه‌مانی دیموکراسی ناوخۆیی، بێمافی و نه‌مانی شوراکان نه‌هێشتنی کۆنترۆڵی کرێکاریی و شتی تر، هه‌موویان وه‌ک به‌شی ئۆرگانیکی ئه‌م شێوازه ئابوورییه‌ی بۆرژوازی جێگیر بوون. ئێستا ئیتر ئه‌م دیاردانه وه‌ک سه‌رخانی گونجاو له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی ئابووری تازه‌دا دووباره به‌رهه‌م دێته‌وه. به‌پێی ئه‌مه، ئێمه ئه‌توانین له هه‌ر دوو ده‌وره‌که‌دا ئه‌م گرایشه لادهرانانه له سه‌رخانی سیاسی و ئایدیۆلۆژی کۆمه‌ڵی ڕوسیادا وه‌ک کۆمه‌ڵه فاکته‌رێکی ناچارهنووسساز ناوبه‌رین. له ده‌وره‌ی یه‌که‌مدا ئه‌م فاکته‌رانه به به‌راوردکردنیان له‌گه‌ڵ پێویستیی چینی کرێکار بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵتدارێتی خۆی لاوه‌کین. له ده‌وره‌ی دووه‌مدا، ئه‌م گرایشانه بێ پێشینه نین، به‌ڵکوو به‌رهه‌م و ئه‌نجامی لادانێکی ژێرخانیتر و بنه‌ڕه‌تیتر یانی هه‌ڵبژاردنی ڕێگای گه‌شه‌ی بۆرژوای بۆ کۆمه‌ڵی ڕوسیان. ده‌بێ لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێک بکه‌م: یه‌که‌م له‌وانه‌یه پرسیار بکرێت که بۆچی ئێمه لادانه سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌کانی ده‌وره‌ی یه‌که‌م به قابیلی قه‌ره‌بووکردنه‌وه ده‌زانین. به بۆچوونی من ئه‌گه‌ر که‌سێک قه‌بووڵی بێت که ئه‌وه‌ی له ڕووی ئابوورییه‌وه له ڕوسیا پێویست بوو، بریتی بوو له شۆڕشێکی ئابووری، ئه‌گه‌ر قه‌بووڵی بێت که شۆڕشێكی وا له ده‌یه‌ی (٢٠)دا هێشتا له ڕووی بابه‌تییه‌وه مومکین بوو، هه‌لی مێژوویی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌بوو، ئه‌و کاته ده‌رکی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه که شۆڕشێکی وا له‌گه‌ڵ خۆیدا بوژاندنه‌وه‌ی شوراکان بوژاندنه‌وه‌ی فراوانترین دیموکراسی پڕۆلیتری له ده‌روونی ده‌زگای ده‌وڵه‌تی و حیزبی‌دا و نه‌هێشتنی بیرۆکراتیکی به‌دی دێنێت، دژوار نییه. ههونگاونان ڕووه‌و دامه‌زراندنی خاوه‌ندارێتی سۆسیالیستی و نه‌هێشتنی کاری کرێگرته، هه‌نگاونان ڕووه‌و خستنه‌کاری کۆنترۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی کرێکاران له‌سه‌ر ئابووری و بڕیاردانی ئابووری، جارێکی تر لایه‌نه ته‌واوکه‌ره‌کانی شێوازه بیرۆکراتی و بۆرژواییه‌کانی له ئاستی سیاسی و کارگێڕیدا ده‌دایه‌وه به‌ر هێرش. به‌رگری ئه‌م شێوازانه زۆر له به‌رگری سه‌رتاپای ڕژێمی ئیداری و سیاسی تزاریزم و بۆرژوازی ڕوسیا لاوازتر ده‌بوو. ئێمه جیاوازییه‌کی ته‌واومان له‌گه‌ڵ ئه‌و تێڕوانینه‌دا هه‌یه که ده‌ڵێ، ستالین که ده‌ستی باڵای په‌یدا کرد، به ده‌رکردنی فڵان بڕیار سه‌باره‌ت به مافی فراکسیۆنه‌کان و به فڵانه ده‌خاڵه‌تی شورای کۆمیساره‌کانی خه‌ڵک بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی مه‌ودای ده‌سه‌ڵاتی شوراکان و کۆمیته‌کانی کارخانه، ئیتر فاتیحای شۆڕش و دیموکراسی کرێکاریی خوێنرایه‌وه و ڕێگای گه‌ڕانه‌وه نه‌ماوه. هه‌ر ئه‌م حیزبه به هه‌موو که‌موکورتییه‌کانییه‌وه له حاڵه‌تی هه‌بوونی پێشڕه‌وی خاواندارێتی سۆسیالیستی و شێوازه سۆسیالیستییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، ده‌یتوانی له قسه و باسه ئابوورییه‌کانی ده‌یه‌ی (٢٠)دا سه‌ربه‌رز بێته ده‌ر و به‌م پێیه، پایه ماددییه‌کانی لابردنی ناته‌واوییه سیاسی و ئیداری و که‌موکوڕییه سه‌رخانییه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌دی بێنێت. گیروگرفتی ڕاسته‌قینه له‌م ناته‌واوی و هه‌ڵانه‌ی حیزب‌دا نه‌بوو، به‌ڵکوو له ناته‌واوییه‌کی بنه‌ڕه‌تیتردا بوو. که ئه‌ویش نه‌بوونی ئاسۆیه‌کی ڕۆشن ده‌رباره‌ی شێوازه‌کانی خاوه‌ندارێتی و به‌رهه‌مهێنانی سۆسیالیستی بوو. خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه که ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیدگایهنهدا که بناغه‌ی لێکدانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر مه‌یله لاده‌ره سه‌رخانییه‌کان له حیزب و کۆمه‌ڵی ڕوسیا داده‌ڕێژن، ئه‌و دیدگایانه‌ی که داڕوخانی شۆڕشی ڕوسیا به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی داڕوخانی سیاسی حیزب یان داڕوخانی ئیداری ده‌وڵه‌ت ده‌بینن، به هیچ جۆرێک نایه‌ینه‌وه. ئه‌م داڕوخانه سیاسییه ئه‌نجامی داڕوخانی ئابووری شۆڕشه، نه‌ک هۆی ئه‌و، وه ده‌بێت وه‌ک ئه‌نجامێکی ناچاری ئه‌م داڕوخانه ئابوورییه ڕوون بکرێته‌وه. له لایه‌کی تره‌وه ئێمه ئه‌و بایه‌خه‌ی که هه‌ندێک دیدگا به پێشێلکردنی دیموکراسی ده‌ده‌ن له ده‌وره‌ی یه‌که‌می شۆڕش (یه‌کسه‌ر دوای ئۆکتۆبه‌ر)دا، به ڕاست نازانین. ئه‌مه تێڕوانینێکی دیموکراتیکه بۆ شۆڕشی کرێکاریی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که حه‌تمه‌ن ده‌بوایه هه‌وڵ بدرێت تا دیکتاتۆری پرۆلیتاریا هه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه پێشکه‌وتوترین شێوازی دیموکراسی پرۆلیتێری بگرێته به‌ر. سه‌رنه‌که‌وتنی کرێکارانی ڕوسیا له‌م کاره‌دا، هۆی سه‌ره‌کی شکستی ئه‌وان نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌م که‌موکورتییانه‌ی ئه‌وان، قۆناغێکی دیاریکهریان به سه‌رکه‌وتوویی تێپه‌ڕاند. هۆی بنه‌ڕه‌تی شکستی یه‌کجاری کرێکاران له ڕوسیا ده‌بێت له شکستی ئابووری چینه‌که له ده‌یه‌ی (٢٠)دا تاووتوێ بکرێت. ئه‌گه‌ر کرێکاری ڕوسیا له‌م شه‌ڕه دیاریکهرهدا له قۆناغی دووه‌مدا سه‌رکه‌وتایه، ئه‌و کاته کێشه و که‌موکورتییه‌کانی ده‌وره‌ی یه‌که‌م وه‌ک ئازارێکی کاتی و ڕه‌وته‌نی ژانی له‌دایکبوونی کۆمه‌ڵێکی نوێ له جێی خۆیان ده‌نیشتنه‌وه و له مێژووی گشتی ڕوسیای پاش شۆڕشدا که‌مڕه‌نگ ده‌بوون.
٣- “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” و چاره‌نووسی ئابووری شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر:
کۆمه‌ڵی ڕوسیا له ١٩٢٣دا ئیتر قۆناغی یه‌که‌می شۆڕشی کرێکاری به‌سه‌ربردبوو. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کرێکاران، سه‌ره‌ڕای هه‌موو سازشه‌کان، که‌موکورتییه‌کان و هه‌ڵه‌کان هه‌ر چۆنێک بوو له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵستی ئاشکرای سیاسی و سه‌ربازی بۆرژوازیدا سه‌رکه‌وتوو و سه‌ربه‌رز هاته‌ده‌ر. ئێستا ئیتر مه‌سه‌له‌ی بناغه‌ی شۆڕشی ڕوسیا، یانی گۆڕینی ئابووری کۆمه‌ڵ له سایه‌ی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا‌دا ورده ورده دێته پێشه‌وه. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌که که له مه‌نتیقی ئه‌و ململانێیانه‌دا که له ده‌وری باسی “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” شکڵی گرت، تاوه‌کوو ساڵی ٢٩ ئیتر به یه‌کجاری ڕوون ده‌بێته‌وه. ئاسۆی ئابووری بۆرژوازی و ڕێگاگهشهی ئابووری سه‌رمایه‌دارانه له‌م ده‌وره‌یه‌دا زاڵ ده‌بێت و له ده‌یه‌ی (٣٠)دا ئێمه ئیتر له‌گه‌ڵ حه‌ره‌که‌تی گشتی کۆمه‌ڵ له‌م ڕه‌وه‌نده‌دا ڕووبه‌ڕووین. له‌م ده‌وره‌یه‌دا ئیتر کامڵ‌بوونی بۆرژوازی کۆمه‌ڵی ڕوسیا سه‌ره‌کییه و خه‌باتی کرێکاری، خه‌باتێکه له هه‌مبه‌ر ئه‌م قانونمهندییهی حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵدا. سه‌باره‌ت به باسی “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” ده‌ربڕینی ڕای خۆمان له باره‌ی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌که‌وه به ڕاشکاوی زه‌رورییه:
یه‌که‌م: به بڕاوی ئێمه له ڕووی تیۆرییه‌وه، سه‌ربه‌خۆ له باسی سۆڤێت، دامه‌زراندنی سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا، یانی دامه‌زراندنی شێوازێکی ڕاوه‌ستاو و پشتبه‌ستوو به موڵکایه‌تی سۆسیالیستی و نه‌هێشتنی کاری کرێگرته و هاوڕێک له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خشانه‌ی که مارکس وه‌کوو قۆناغی پایه‌یی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات به ته‌واوی ئیمکانی هه‌یه، نه ته‌نیا ئه‌مه، به‌ڵکه مه‌سه‌له‌یه‌کی حهیاتیشه له چاره‌نووسی شۆڕشی کرێکاریدا. دامه‌زراندنی سۆسیالیزم ئه‌رکێکی ده‌ستبه‌جێ و حه‌یاتی هه‌ر چینێكی کرێکاره که ئه‌توانێت له هه‌ر وڵاتێک‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌ست بێنێت. ئێمه ئه‌و دیدگایانه‌ی که به هه‌ر بیانوو مه‌به‌ستێکه‌وه بێت، وه‌کوو باسی “زه‌روره‌تی شۆڕشی جیهانی”، “دواکه‌وتوویی ڕوسیا”، “سنووربه‌ندی له‌گه‌ڵ ستالینیزم و ناسیۆنالیزم)” و شتی تر، کاری به‌دیهێنانی ئابوورییه‌کی سۆسیالیستی پشتبه‌ستوو به موڵکایه‌تی سۆسیالیستی و نه‌هێشتنی کاری کرێگرته له ده‌ستوری پرۆلیتاریای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتوو له یه‌ک وڵات‌دا ده‌نێته لاوه و هه‌واڵه‌ی ده‌وره‌یه‌کی تری ده‌که‌ن، به هه‌ڵه و نا‌مارکسیستی ده‌زانین.
دووه‌م: به بڕوای ئێمه جیاوازییه‌ک که مارکس له نێوان دوو قۆناغی کۆمۆنیزمدا پێناسه‌ی ده‌کات، جیاوازییه‌کی زۆر ڕۆشنه و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به باسی ئه‌رکه ئابوورییه‌کانی دیکتاتۆری پرۆلیتاریاوه هه‌یه. ئێمه کۆمۆنیزم (قۆناغی باڵا) له تاکه وڵاتێک‌دا به مومکین نازانین. هۆی ئه‌م باوه‌ڕه‌ش ئه‌وه‌یه که تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م قۆناغه بریتین له فراوانبوونی ئابووری، په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رسوڕهێنه‌ری هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له جێگا و شوێنی ئینسان له کۆمه‌ڵدا، ڕه‌وشت و شتی تردا و له دواییدا نه‌مانی ده‌وڵه‌ت، که به بڕوای ئێمه ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی تاکه وڵاتێک‌دا ناکرێ بێنه‌دی. بۆ نموونه، مادام سنووری نێوان وڵاته‌کان هه‌بن و ئه‌م سنوورانه‌ش هێڵی جیاکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه سۆسیالیستییه‌کان له کۆمه‌ڵه سه‌رمایه‌دارییه‌کان بن، نه‌مانی ده‌وڵه‌ت عه‌مه‌لی نییه. به‌ڵام سۆسیالیزم به مانای قۆناغی سه‌ره‌تایی، نه ته‌نیا عه‌مه‌لییه به‌ڵکوو هه‌ر وه‌کوو گوتمان زه‌روریشه.
سێیه‌م: ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌مه‌وه، که له پلمیکه ئابوورییه ناوخۆیییه‌کانی حیزبی بۆڵشه‌ڤیک له نێوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی (٢٠)دا، “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” ئاڵا و ده‌روازه‌ی هه‌ڵدان و گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمی بۆرژوازی بوو به هه‌مان ئه‌و مانایه‌وه که پێشتر ئاماژه‌ی پێ کرا، یانی زاڵبوونی ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی بۆ حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵ له ڕووی به‌رهه‌مهێنان و دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه. به واتایه‌کی دیکه، هه‌ر چه‌نده ده‌سته‌واژه‌ی “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” خۆی له خۆیدا هه‌ڵگری لادانێك نییه، به‌ڵام “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” وه‌ک ئاڵای ڕه‌وتێکی دیاریکراو، له ده‌وره‌یه‌کی دیاریکراو، له کۆمه‌ڵێکی دیاریکراودا، ڕه‌مزی یه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی دژی کرێکاری و نیشانه‌ی وه‌ستان و شکستی شۆڕشی ڕووسیا بوو. ئێمه ئه‌م ڕه‌وه‌نده وه‌ک هه‌ڵگری ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی له کۆمه‌ڵی بۆرژوازی له کۆمه‌ڵی ڕوسیادا مه‌حکوم ده‌که‌ین. له‌و هه‌لومه‌رجه دیاریکراوه‌دا، یانی له هه‌لومه‌رجێکدا که کرێکاران ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدا بوو، سۆسیالیزم له بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ری به‌هره‌مه‌ند بوو، بووبووه پێناسه‌یه‌ک که ڕاست و ڕه‌وابوونی هه‌ر هه‌نگاو و پێشڕه‌وییه‌کی پێ ده‌ناسرایه‌وه، له هه‌لومه‌رجێکدا که بۆرژوازی هیچ نوێنه‌رێکی ڕاسته‌وخۆی له‌و ململانێیانه‌دا نه‌بوو که په‌یوه‌ندییان به ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی ئابووری ڕوسیاوه هه‌بوو، ئه‌م فۆرمۆڵبهندییه بوو به شکڵی ناچاری ده‌رکه‌وتنی ناسیۆنالیزمی بۆرژوازی. گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌دارانه‌ی بازاڕی ڕوسیا له‌ژێر ناوی “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” له به‌رامبه‌ر پرۆلیتاریای شۆڕشگێردا دانرا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕهوهندانهدا، ئه‌و به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی که به ڕوونی ئاگاداری گه‌شه و هه‌ڵدانی ناسیۆنالیزمی بۆرژوازی له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه‌دا بوون، په‌نایان برده به‌ر بیری “شۆڕشی جیهانی”. ئه‌م ڕیزبهستنهچهند خاڵێکی جێگای سه‌رنج ته‌رح ده‌کات. له پله‌ی یه‌که‌مدا ئه‌م واقیعه‌ته که جیاوازی بۆچوون، نه له‌سه‌ر وشه‌ی “سۆسیالیزم” به‌ڵکوو له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی “یه‌ک وڵات” له‌م هه‌ڵوێسته‌دا فۆرمۆڵه کراوه، به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه که لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاران له “سۆسیالیزم” له‌گه‌ڵ هێڵی فه‌رمیی ستالین‌دا جیاوازییه‌کی نه‌بوو. ده‌رده‌که‌وێ که هیچ که‌سێک جیاوازی له نێوان ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که ههڵدههێنرانهوه و به سۆسیالیزم ناو ده‌بران هه‌ست پێ نه‌کردبێ و گوایه کێشه له‌سه‌ر مومکینبوون و نه‌بوونی ئه‌و ههنگاوههڵگرتنانه بووه له چوارچێوه‌ی یه‌ک وڵات. حه‌ره‌که‌تی دوای شۆڕشی ڕوسیا نیشانی دا که چۆن به‌کرده‌وه باڵی ستالین پلاتفۆرمی ئابووری ئۆپۆزسیۆنی یه‌کگرتوو (ترۆتسکی- زینۆڤیف)ی عه‌مه‌لی کرد و چۆن ترۆتسکیزم هه‌ر به‌و حه‌ره‌که‌ته بۆ هه‌تا هه‌تایه له مه‌یدانی ڕه‌خنه له پێکهێنانی ئابووری سۆڤێت چه‌ک کرا. ڕه‌وه‌ندی “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” له ڕوانگه‌ی سۆسیالیستییه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گیرا. “سۆسیالیزم”ی ئه‌م ڕه‌وته که تێکه‌ڵێک بوو له ده‌وڵه‌تیکردنی ئابووری، سه‌نعه‌تیکردن و گه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان به هێشتنه‌وه‌ی کاری کرێگرته‌وه، هیچ ئاڵته‌رناتیڤێکی سۆسیالیستی له به‌رامبه‌ردا دانه‌نرا. له ململانێ و کێشه‌ی ئۆبۆزیسیۆندا، پرۆلیتاریای سۆسیالیست و ئامۆژگاری و ئاماژه‌که‌ی ئه‌نگڵس سه‌بارت به زه‌روره‌تی شۆڕشی ئابووری پاش به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی نه‌کران.
خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه، که هه‌ر ئه‌م واقیعه‌ته هۆیه‌کانی سه‌رکه‌وتنی هه‌وادارانی “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” ڕوون ده‌کاته‌وه. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا که شۆڕشی ڕوسیا گه‌یشتبووه ئه‌ڵقه‌یه‌کی چاره‌نوسساز له چاره‌نووسی خۆی، یانی له سه‌روبه‌ندی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کاری شۆڕشی ئابووریدا، ئۆپۆزیسیۆن به هیچ جۆرێک له به‌رامبه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئابووریدا ئاڵته‌رناتیڤی نه‌بوو. هه‌ڵوێستی “شۆڕشی جیهانی” نه‌یده‌توانی چه‌کێک بێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بۆرژوازییهکدا که له پشتی “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات”ه‌وه ئاڵته‌رناتیڤی بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و چاره‌نووسسازی کۆمه‌ڵ، ڕه‌وتی حه‌ره‌که‌تی ئابووری پاش شۆڕش ده‌خسته ڕوو. ئۆپۆزیسیۆن بوو به قوربانی نامۆیی خۆی له‌گه‌ڵ مێژووی واقیعی شۆڕشی کرێکاری له ڕوسیادا. هه‌ر چۆنێک بێت کاتێک که به پێودانگێکی فراوانتری مێژوویی ته‌ماشای ئه‌م ده‌وره‌یه له شۆڕشی ڕوسیا ده‌که‌ین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که خه‌تی “سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” ماتریاڵ و ئامرازی گه‌یشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی بۆرژوازی ڕوسیایه به ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه سه‌ربه‌خۆیه له نییه‌ته‌کانی ئه‌و تاکانه‌ی که ئه‌م خه‌ته‌یان نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرد. به هه‌ڵبژاردنی ڕێگای گه‌شه‌ی ناشۆڕشگێرانه و سه‌رمایه‌دارانه، به وه‌لاخستنی کاری پڕ بایه‌خی شۆڕشی ئابووری و دابه‌زاندنی بۆ ئابووری ده‌وڵه‌تی و به‌رنامه‌ڕێژی، خه‌تی ستالین ڕێگای گه‌شه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵی ڕوسیا و به‌رده‌وامی شۆڕشی کرێکاری له ڕوسیا داخست. له‌م نیوانه‌دا ئۆپۆزیسیۆن و خه‌تی “شۆڕشی جیهانی” له باشترین حاڵه‌تدا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ڕادیکاڵیزمهیه له حیزبی بۆڵشهڤیکدا که بۆنی پاشه‌کشه‌ی ده‌کرد. به‌ڵام خۆشی له بنه‌ڕه‌تدا ڕیگا چاره‌یه‌کی جیاوازی نییه و ده‌ست ده‌داته به‌رگرییه‌کی بێ ئه‌نجام له‌سه‌ر بناغه‌ی پلاتفۆرمێکی سیاسی- دیموکراتیک. ئه‌م جێگا و شوێنه‌ی ئۆپۆزسیۆن، له هه‌مان کاتدا بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شه ڕادیکاڵه‌کانی پرۆلیتاریا، ئه‌و به‌شه‌ی که له لاوازکردنی شوراکان، نه‌هێشتنی کۆنتڕۆڵی کرێکاری، گه‌شه‌ی بیرۆکراسی، دابه‌زینی ئاستی گوزه‌رانی پرۆلیتاریا و شتی تر ناڕازی بوون، یه‌که‌م له کولییه‌تی خۆیدا نوێنه‌رایه‌تی نه‌کرێت و دووه‌م له لاوه به‌دوای ئۆپۆزسیۆنێکدا کێش کرێ که له‌سه‌ر بناغه‌ی پلاتفۆرمی زۆر سنووردار و ناشۆڕشگێرانه له به‌رامبه‌ر خه‌تی ستالین‌دا وه‌ستابوو. ئۆپۆزیسیۆنێک که له نوێنه‌رایه‌تیکردنی ڕادیکاڵیزمی واقیعی شۆڕش، له نوێنه‌رایه‌تیکردنی حه‌ره‌که‌تی حه‌یاتی شۆڕش به‌ره‌و به‌دیهێنانی گۆڕانێکی گه‌وره له شێوازی ئابووریدا بێ‌توانا بوو.
ڕیگام بده‌ن له‌م په‌راوێزه‌دا ئاماژه به لایه‌نێکی دیکه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی ئۆپۆزسیۆن بکه‌م. ئه‌مڕۆکه زۆر که‌س، له‌وانیش هه‌ندێک هاوڕێ له سیمیناره‌کانی خۆماندا. باوه‌ڕی ئۆپۆزسیۆن به “زه‌روره‌تی شۆڕشی جیهانی” و “له توانادانهبوونی سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا” به به‌ڵگه‌ی “ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم”ی ئه‌و ده‌زانن. به بۆچوونی من ئه‌م ڕوانگه‌یه هیچ لایه‌نێکی ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی تایبه‌تی نییه. بۆ ده‌بێت که‌سێک له‌و بڕوایه‌دا بێت، که چاره‌نووسی شۆڕشی ڕوسیا، به ده‌لیلی دواکه‌وتوویی ڕوسیا له ڕووی پیشه‌سازییه‌وه، به شۆڕشی ئه‌ڵمانیاوه به‌ستراوه‌ته‌وه، ناوی ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی لێ بنرێت؟ ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم یانی باوه‌ڕبوون به خه‌سڵه‌ت و ناسنامه‌ی جیهانیی چینی کرێکار و داکۆکی له شۆڕشی کرێکاری له هه‌ر شوێنێک و له گشت شوێنێك. یانی داکۆکی له شۆڕشه کرێکارییه‌کان له‌به‌ر کرێکاریبوونیان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک له شیکردنه‌وه‌ی موشه‌خه‌سی خۆیه‌وه بگاته ئه‌م ئه‌نجامه که شۆڕش له وڵاتی (ئه‌لیف)دا، له ڕووی به‌رده‌وامبوونی خۆیه‌وه، به‌هۆی جیاجیا، به‌ستراوه‌ته‌وه به شۆڕش له وڵاتی (ب)دا، ئه‌مه هیچ حوکمێک سه‌باره‌ت به ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم له ڕوانگه‌ی ئه‌ودا به‌ده‌سته‌وه نادات. ئه‌مه شیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌خه‌سه که ده‌کرێ بێ هیچ که‌م و زیادێک له سه‌نگه‌ری شۆڕش له وڵاتی (ئه‌لیف)ه‌وه ئه‌نجام بدرێت. مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌نته‌رناسیۆنالیست بێت و له هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ شرۆڤه‌یه‌کی موشه‌خه‌سی ئاوا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نه‌پساوی شۆڕش له ڕوسیا و ئه‌ڵمان هاوڕا یان موخالیف بێت. سه‌باره‌ت به بابه‌تی تایبه‌تی ڕوسیا، به پێچه‌وانه‌وه باسی ئێمه ئه‌وه‌یه، ده‌ستکێشانه‌وه و که‌مکاری له درێژه‌دان به شۆڕشی پرۆلیتێری تا گۆڕینی بناغه‌ی ڕژێمی ئابووری له ڕوسیا، خۆی له خۆیدا به مانای ده‌ستکێشانه‌وه و که‌مکاری له ڕاگرتنی کرێکاری ڕوسی له جێگا و شوێنی هێزێکی ئه‌نته‌رناسیۆنالیست و کاریگه‌ردایه.
به‌ڵام ئه‌م مهوقیعهته به‌ناو ئهنتهرناسیۆنالیستییهی ئۆپۆزیسیۆن، هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م بۆ کرد، له ڕاستیدا خۆی که‌موکوڕییه‌کانی ڕوانگه‌ی ئۆپۆزسیۆن و ڕووی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خه‌تی ڕه‌سمیدا له به‌رامبه‌ر سۆسیالیزم وه‌ک شێوازێکی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو و پێداویستییه‌کانی ئه‌و له کۆمه‌ڵی ڕوسیای پاش شۆڕشدا، نیشان ده‌دات. سه‌رله‌به‌ری باسه‌کانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ر ئه‌وه‌یه که ته‌نیا شۆڕش له ئه‌ڵمانیای سه‌نعه‌تیدا، ده‌توانێت ئه‌و ئاسته له هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان که بۆ سۆسیالیزم حه‌یاتییه، بخاته به‌رده‌ستی شۆڕشی پرۆلیتێرییه‌وه. ئه‌مه ڕوانگه‌یه‌که که له‌ودا ئیمکانیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی شۆڕشی ڕوسیا تا ڕاده‌ی شۆڕش له ئابووری ڕوسیادا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که شۆڕشی ئه‌ڵمانیا جێوڕێیه‌کی چاره‌نووسسازی له ستراتیژی بۆڵشهڤیکهکاندا هه‌بوو. دوورنمای چاوه‌ڕوانکراوی ئه‌م شۆڕشه و ئه‌م ئاسۆ عه‌مه‌لییه‌ی که وه‌ها شۆڕشێک له ڕووی پرۆلیتاریا له ڕوسیادا ده‌یکرده‌وه، خۆی یه‌کێک بوو له‌و کارکردانه‌ی که وای کردبوو، هه‌نگاوه‌کانی دواتری شۆڕشی ڕوسیا له زه‌مینه‌ی ئاڵوگۆڕی ئابووریدا، ورد نه‌کرێته‌وه. بۆڵشه‌ڤیکه‌کان به ئاشکرا و ڕاسته‌وخۆ هاتنه‌دی ئاسۆی ئابووری خۆیان به شۆڕشی ئه‌ڵمانیاوه گرێ دابوو. بێ هۆ نییه، که قسه و باس ده‌رباره‌ی ئاسۆی دوورتری ئابووری ڕوسیا ته‌نیا کاتێک به شێوه‌یه‌کی جیدی ده‌خرێته ڕوو، که ئیتر ڕوونه‌دانی شۆڕشێکی کرێکاریی له ئه‌ڵمانیا لانی که‌م له کورتماوه‌دا ده‌رکه‌وتبوو. دیسان بێ هۆ نییه که خه‌تی ستالین له به‌رانبه‌ر تێڕوانینی نه‌ریتی له حیزب‌دا که چاوه‌ڕوانی شۆڕشی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا بوو، دیدگای خۆی ناوده‌نێت سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا. جێگای داخه ئه‌و حوکمه‌ی که له تیۆری بۆڵشهڤیزمدا له لێکدانه‌وه‌یه‌کی دیاریکراودا، ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی دیاریکراو له ده‌وره‌یه‌کی ده‌ستنیشانکراودا به‌ده‌ست هاتبوو، ئه‌مڕۆ له لای به‌شی زۆری چه‌پی ڕادیکاڵ بوو به حوکمێکی تیۆریی گشتی ده‌رباره‌ی مه‌حاڵبوونی پێشڕه‌وی ئابووری سۆسیالیستی له چوارچێوه‌ی یه‌ک وڵات‌دا و ده‌ربڕینێکی ئایدیالیستی، مه‌کته‌بی له شۆڕشی سۆسیالیستی، جێگای ده‌رکی زیندووی مارکس و لێنینی گرتۆته‌وه. ده‌رکێک که له هه‌مان ئامۆژگاری و ئاماژه‌ی دوو دێڕی ئه‌نگڵسدا ده‌رباره‌ی ئه‌رکی پرۆلیتاریا له پاش به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات (له ناویاندا ئه‌رکی کۆمۆنه‌ی پاریس) ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. به هه‌ر حاڵ له بڕگه‌یه‌کی شۆڕشی ڕوسیادا، که به شێوه‌ی واقیعی ده‌بوایه ئاڵته‌رناتیڤی ئابووری پرۆلیتێری له به‌رامبه‌ر ئاڵته‌رناتیڤی ئابووری بۆرژوازیدا دابنرێت، ده‌ورانێکه که ئه‌رکی ئابووری شۆڕشی کرێکاریی، سۆسیالیستیکردنی به‌رهه‌مهێنان و نه‌هێشتنی کاری کرێگرته، ده‌بوایه به سیاسه‌تی ڕۆشنی ئابووری، کارگێڕی، حقوقی و به‌رهه‌مهینان ته‌رجه‌مه بکرێت و له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیدا، که له‌ژێر ئاڵای سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا ته‌رح ده‌کرا، دابنرێت. موناقه‌شات له حیزبی بۆڵشهڤیکدا له قاڵبی ململانێی ناسیۆنالیزم و “ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم”دا ده‌چووه پێشه‌وه. ململانێی سۆسیالیزم و کاپیتالیزم له خودی ڕوسیادا که‌مڕه‌نگ بوو. به‌م پێیه نه ته‌نیا له به‌رامبه‌ر ناسیۆنالیزمدا ڕیزبه‌ستنی واقیعی به‌دی نه‌هات، به‌ڵکوو به که‌مکاری و ده‌ستکێشانه‌وه له ڕه‌خنه‌گرتنی سۆسیالیستییانه له ئاڵته‌رناتیڤی ئابووری ناسیۆنالیزم، زاڵبوونی ئه‌م مه‌یله له حیزبی بۆڵشه‌ڤیک و ده‌وڵه‌تی سۆڤێتدا ئاسان بوو. ئه‌و ڕه‌خنه ئابوورییه‌ی که ده‌گیرا، چوارچێوه‌ی سه‌رمایه‌دارانه‌ی خه‌تی ڕه‌سمی نه‌ده‌دایه به‌ر هێرش، به‌ڵکوو له‌سه‌ر خێرایی سه‌نعه‌تیکردن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جوتیاره‌کان و شتی تر چه‌قی به‌ستبوو. له یه‌ک وشه‌دا بابه‌تی بنه‌ڕه‌تی شۆڕشی پرۆلیتێری، ئابووری سۆسیالیستی، له‌م مشتومڕانه‌دا نوێنه‌رایه‌تی نه‌کرا.
٤- سه‌باره‌ت به سۆڤێتی ئه‌مڕۆ:
کۆمه‌ڵگای سۆڤێتی ئه‌مڕۆ سه‌رمایه‌دارییه. باسی وه‌ک شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نوێ وه یان ئابووری سه‌رده‌می گوزار، هه‌رگیز جێگای قبوڵ نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به بڕوای ئێمه سۆڤێت سه‌رمایه‌دارییه‌ک به‌و تایبه‌تییانه‌ی سه‌رمایه‌داری زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ئه‌مریکادا نییه. به بڕوای ئێمه سه‌رمایه‌دارییه‌ک له‌ژێر ناوی سۆسیالیزمدا به‌دوای شۆڕشێکی کرێکاریدا سه‌قامگیر بووه و خۆی گرتووه. خسوسیاتی تایبه‌تی هه‌یه که ده‌بێت بیان ناسین و شییان بکه‌ینه‌وه. بوونی کاری کرێگرته، به‌کاڵابوونی هێزی کار و ڕێکخستنی به‌رهه‌مهینانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی کاری کرێگرته، بۆ سه‌ڵماندنی ئه‌وه‌ی که ئابووری سۆڤێت سه‌رمایه‌دارییه به‌سن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌بێت له زه‌مینه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م ئابوورییه‌دا ڕوون بکرێته‌وه، ده‌که‌ونه ئاستی کۆنکرێتتر له‌م تایبه‌تییه گشتی و خه‌سڵه‌ته دیاریکراوه‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه، وه‌کوو فاکته‌ری فرهسهرمایهیی و کێبه‌رکێ، چ سیسته‌مێک له سۆڤێت یا قانونه‌کان و پێداویستییه بناغه‌ییه‌کانی سه‌رمایه به شێوه‌ی قانوونی ده‌ره‌کی و ماددی له‌سه‌ر سه‌رمایه ئاسان ده‌کات، سوپای زه‌خیره‌ی کار له‌م کۆمه‌ڵه‌دا چ شێوازێک ده‌گرێته خۆی، زیده‌بایی به چ جۆرێک له نێوان به‌شه جیاجاکانی هه‌موو سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شه جیاجاکانی به‌رهه‌مهێناندا به‌ش به‌ش و دابه‌ش ده‌کرێت، ده‌وری به‌ها و بازاڕ له‌م ئابوورییه‌دا چییه. لێره‌دا ناچمه ناو ئه‌م باسانه‌وه. ئه‌مه مه‌یدانێکی زۆر گرنگی باسکردن و لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه‌یه. ئه‌وه‌نده به‌سه که بۆچوونی خۆمان له ڕووی جهدهلییهوه سه‌باره‌ت به ماهییه‌تی ئابووری سۆڤێت ده‌رخستبێت. له‌م زه‌مینه‌دا هه‌م من و هه‌م هاوڕێ ئیره‌جی ئازه‌رین، له نووسینه‌کانی خۆماندا له باره‌ی قسه و باسه‌کانی سوئیزی و بتلهایم خاڵگهلێکمان ته‌رح کردووه که ده‌بێت هێڵه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی هه‌ڵوێستی ئێمه‌یان ڕوون کردبێته‌وه.
٥- ده‌رسێکی پایه‌یی شۆڕشی کرێکایی له سۆڤێتدا:
به زۆری چه‌پی ڕادیکاڵ له ئه‌زموونی سۆڤێته‌وه ده‌رسی “دیموکراسی”، یان ده‌رسی زه‌روره‌تی پاڕاستنی “پوخته‌یی ئایدیۆلۆژیکییان” وه‌رگرتووه. هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه، که چۆن هه‌ڵه تیۆرییه‌کان ده‌توانن ڕێی شکستی شۆڕشی کرێکاریی خۆش بکه‌ن، چۆن پێشێلکردنی توخمی دیموکراسی له تیۆری سۆسیالیزم و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش گوێنه‌دان به پێشێلکردنی دیموکراسی له په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه حیزبییه‌کاندا وه یان له ده‌زگای حکومه‌تدا ده‌توانێت کاریگه‌ریی تێکده‌رانه بۆ شۆڕشی پرۆلیتێری به‌دی بێنێت. ئه‌م گهڵالهکردنانه ئه‌گه‌ر له پایه‌ی ماددی و مێژوویی خۆیان جیا نه‌کرێنه‌وه، ئه‌ڵبه‌ته گرنگ و به نرخن. وه‌لێ ئه‌مه هێشتا ئه‌و گرێیه ناکاته‌وه، که کۆمۆنیستی ئه‌مڕۆ ده‌بێت له ئه‌زموونی شۆڕشی ڕوسیاوه فێری بێت، هه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی که ئه‌نگڵس له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌زموونی کۆمۆن جه‌ختی له‌سه‌ر کرده‌وه. هیچ ڕاده‌یه‌ک له خۆسازدانی تیۆری ئێمه‌ی کۆمۆنیستی ئه‌مڕۆ، هیچ ڕاده‌یه‌ک له په‌روه‌رده‌کردنی تیۆری ئێمه و هیچ ڕاده‌یه‌ک له تێه‌گه‌یشتنی ڕه‌وشت و شێوه‌کاره دیموکراتییه‌کان له ڕیزه‌کانماندا، ناتوانێت ئه‌وه زامن بکات که له‌و ده‌ورانه‌دا که شۆڕشی کرێکاری شکڵ ده‌گرێت، ئێمه له حیزبێک که به ئه‌ندازه‌ی حیزبی بۆڵشه‌ڤیک به‌ده‌سه‌ڵات، پته‌و، ڕووناکبین بێت، به‌هره‌مه‌ند بین. ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌توانین هه‌مان بێت و به داخه‌وه بۆڵشه‌ڤیکه‌کان به‌و جۆره‌ی که پێویسته لێی به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون، هه‌بوونی ئاسۆی ڕۆشنی ئابوورییه بۆ گۆڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵ پاش به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن چینی کرێکاره‌وه. هه‌ر کاتێک چینی کرێکار ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێت، کۆمه‌ڵ له ڕووی بابه‌تییه‌وه ئه‌م پرسیاره ڕووبه‌ڕووی ده‌کاته‌وه: که قه‌راره به‌م ده‌سه‌ڵاته چی بکات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ به‌دیهێنانی شۆڕش له شێوازی ئابووری کۆمه‌ڵدا به‌کار نه‌هێنێت، ئه‌گه‌ر بناغه‌ی موڵکایه‌تی و به‌رهه‌مهێنانی بۆرژوازی نه‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چینی کرێکار وه‌ک ئامڕازێک نه‌خرێته خزمه‌تی دامه‌زراندنی موڵکایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیالیستی له‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و نه‌هێشتنی کاری کرێگرته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و شۆڕشه ئابوورییه به‌کار نه‌هێنرێت که ته‌وه‌ری ڕۆحی شۆڕشی سۆسیالیستی پرۆلیتاریا پێک ده‌هێنێت، ئه‌و کاته هه‌موو سه‌رکه‌وتنێک به شکست ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌و کاته ته‌نانه‌ت سه‌رکه‌وتنی سیاسی کرێکاران کارێکی کاتی ده‌بێت و به پێودانگی فراوانتری مێژوویی بێ ئه‌نجام ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه ده‌رسی بنه‌ڕه‌تیی شۆڕشی کرێکارییه له ڕوسیا.
کۆتایی
٭ ٭ ٭
تێبینی: ئه‌م باسه له بڵاوکراوه‌کانی “یه‌کێتیی خه‌باتی کۆمۆنیزمی کرێکاری”یه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی که ئه‌م باسه‌ی لێ وه‌رگیراوه، باس نه‌کراوه. به‌ڵام تاکه سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌و ده‌مه‌دا که ئه‌م باسه‌ی تیا بڵاو بووبێته‌وه، بڵاوکراوه‌ی “مارکسیسم و مسأله شوروی/ ٣” بوو.
له کاتی پیاچوونه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌دا، له هه‌ر جێگایه‌ک ناڕۆشنییه‌ک هه‌بووبێ، له‌گه‌ڵ ده‌قه فارسییه‌که‌یدا بهراوورمان کردووه. سه‌رچاوه‌ی ده‌قه فارسییه‌که: ” منتخب آثار منصور حکمت/ انتشارات حزب کمونیست کارگری- حکمتیست/ چاپ اول، ژوئن ٢٠٠٥”. س.
سوپاسی زۆرمان بۆ هاوڕێ “فوئاد عه‌زیز” له سویسرا، که ئه‌م نامیلکه‌یه‌ی له کتێبخانه‌که‌ی خۆی به ئێمه به‌خشی. وه‌رگێڕانی: کامیل عه‌زیز تایپکردنه‌وه‌ی: سه‌روه‌ت حامید پیاچوونه‌وه‌ی: سالار ڕەشید
.