لەنامەیەکی ناڕەزایەتیدا داوای دەستبەجێی ئازادکردنی دەستگیرکراو ەکانی بادینان دەکەن.
لەدرێژەی کەمپەینی رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دژ بەسزادانی دەستگیرکراوەکانی بادینان ، حزبی هێڵی پێشەوەی سۆشیالیستی- سریلانکا نامەیەکی نارەزایەتی لەڕێگای نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن وەداوادەکەن کە ڕێز لە مافی ئازادی بیروڕاو کۆبوونەوەی ئاشتیانە و مافی خۆپیشاندان بگرێت، و سەرجەم ڕۆنامەنووس و چالاکوانانی سزادراو بە چەند ساڵ زیندانی دەستبەجێ ئازاد بکات.
هەرلەدرێژەی نامەکەیاندا هاتووە” ئێمە لە حزبی هێڵی پێشەوەی سۆشیالیستیدا سەرکۆنەی بڕیاری دادگای هەولێرلە شوباتی ٢٠٢١ دەکەین سەبارەت بەسزادانی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و هاوڕێکانی کەلەساڵی پارەوە دەستگیرکراون لەکاتی بەشداریان لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر و دهۆک. مافی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان مافێکی ڕەوای بنەڕەتیە و لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی پێداندراوە، ئەم مافە لەئەنجامی کار و خەباتێک کە بەدرێژایی مێژوو ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی جیهان شانبەشانی یەکتر بەدەستهاتووە، و کەسیش ناتوانێت تەنانەت حکومەتێکی هەڵبژێردراوی کاتی ئەو مافە لە جەماوەر و خەڵک زەوت بکات و بسەنێتەوە. …”
هەروەها ئەوەش دەڵێن”ئەوان لەدژی هەژاری و بێکاری و نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، بەبێ کار و مووچە ناتوانن زیندوو بمێننەوە و خێزانەکانیان بەخێوبکەن. سەرەڕای ئەوە؛ دادگا سزای ٦ساڵ زیندانی بە ناڕەوا و تۆمەتی دروستکراوی بەسەردا سەپاندوون. ئێمە ئاگادارین لەوەی کە ژمارەیەکی زۆری دیکە لە هەڵسوراوانو دەستگیرکراون و لەوانەیە بەهەمان شێوە سزا بدرێن…”
لەهەواڵی زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە.
ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٤/٧/٢٠٢١
دەقی نامەکە لە خوارەوە هاتووە:
بۆ/ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ بەریتانیا
2 Hobart Place, Belgravia , London.SW1W 0HU
ئازادکردنی دەستبەجێی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی دەستگیرکراو لە کوردستان.
ئێمە لە حزبی هێڵی پێشەوەی سۆشیالیستیدا سەرکۆنەی بڕیاری دادگای هەولێرلە شوباتی ٢٠٢١ دەکەین سەبارەت بەسزادانی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و هاوڕێکانی کەلەساڵی پارەوە دەستگیرکراون لەکاتی بەشداریان لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر و دهۆک. مافی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان مافێکی ڕەوای بنەڕەتیە و لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی پێداندراوە، ئەم مافە لەئەنجامی کار و خەباتێک کە بەدرێژایی مێژوو ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی جیهان شانبەشانی یەکتر بەدەستهاتووە، و کەسیش ناتوانێت تەنانەت حکومەتێکی هەڵبژێردراوی کاتی ئەو مافە لە جەماوەر و خەڵک زەوت بکات و بسەنێتەوە.
ئەوان لەدژی هەژاری و بێکاری و نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، بەبێ کار و مووچە ناتوانن زیندوو بمێننەوە و خێزانەکانیان بەخێوبکەن. سەرەڕای ئەوە؛ دادگا سزای ٦ساڵ زیندانی بە ناڕەوا و تۆمەتی دروستکراوی بەسەردا سەپاندوون. ئێمە ئاگادارین لەوەی کە ژمارەیەکی زۆری دیکە لە چالاکوانان دەستگیرکراون و لەوانەیە بەهەمان شێوە سزا بدرێن.
داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕێز لە مافی ئازادی بیروڕاو کۆبوونەوەی ئاشتیانە و مافی خۆپیشاندان بگرێت، و سەرجەم ڕۆنامەنووس و چالاکوانانی سزادراو بە چەند ساڵ زیندانی دەستبەجێ ئازاد بکات. ئێمە ڕایدەگەیەنین کە پشتیوانی و هاوپشتی لە براو خوشکان و جەماوەری ناڕازی فراوانی چینی کرێکاری هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین.
حزبی هێڵی پێشەوەی سۆشیالیستی- سریلانکا
١٢ی تەمووزی ٢٠٢١