جه‌مال موحسین
هه‌مووان ئێستا جارێكی تر خه‌ریكی به‌زم و لێدانی به‌یت و بالۆره‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌ته‌كانی خه‌ڵك فریودانن بۆ ئه‌و شته‌ی كه بڕیاره له تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا ڕووبدات. ته‌واوی ئه‌حزابی بۆرژوازی به كوردایه‌تی و ئیسلامی و به‌ناو لیبراڵیهوهیه له پرۆسه‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ ’’هه‌ڵبژاردن‘‘دا سیناریۆ جۆراوجۆره‌كانیان به‌ڕێخستووه. خۆیان به مه‌سه‌له‌ی موچه و قوتی خه‌ڵك و ئاو و كاره‌با و به‌نزین و ته‌ندروستی و پێداویستیه خزمه‌تگوزاریه‌كانی خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵواسیوه و گوایه ئه‌مانه ’’شه‌ریفی مه‌ككه‘‘ن و ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ده‌نگ به ئه‌مان بدات ئیتر مه‌سه‌له‌كه ته‌واو ئه‌بێ و هه‌مووان خۆش ئه‌ژین.
ئێستا خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت یه‌كێتی و پارتییان زۆر باش ناسیوه و هه‌ر ده‌رفه‌تێكیان بۆ بڕه‌خسێ لوتیان ئه‌ده‌ن له زەوی. به‌ڵام ته‌ماشای ئه‌وانه بكه‌ن كه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن و نه‌یاری ئه‌وانه‌وه ده‌رئه‌كه‌ون. هه‌موویان له یه‌ك فه‌له‌كدا ئه‌خولێنه‌وه، فه‌له‌كی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و به‌رده‌وامبوونی هه‌مان سیستەم به گۆڕینی دهموچاوهكانهوه. كه‌سێك له‌وان باس له گۆڕینی ته‌واوی سیستەمێك ناكه‌ن كه خه‌ڵكێكی بێشوماری هه‌ژار و بێكار و بێموچه و برسی و موحتاج كردووه. ئه‌وان كێشه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه كێ و چه‌ند به‌شی له تاڵانكردنی كۆمه‌ڵگه پێئهبڕێ. ئه‌سڵه‌ن مه‌سه‌له‌كه‌یان ئه‌وه نییه كه تاڵانی كۆتایی پێبهێنرێ و بنبڕبكرێ. ته‌واوی هێزه‌كان و باڵه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی بۆرژوازی ئه‌یانه‌وێ ڕاكێشانی ده‌نگی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان له‌پێناو به‌رده‌وامیدان و مانه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و ده‌زگا و سیستەم و حوكمه‌دا به‌كاربهێنن كه هه‌ر خودی ئه‌وه له دژی خه‌ڵك حوكم ئه‌كات و یاسا و بڕیار ده‌رئه‌كات.
سه‌یر كه‌ن كه په‌رله‌مان چ سوودێكی هه‌یه؟ سوودی بۆ خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگا چییه؟ ئایا ئه‌و په‌رله‌مانه یه‌ك جاریش جه‌ساره‌تی كردووه كۆمپانیاكانی سه‌ر به گه‌وره به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتدار بخاته ژێر كۆنترۆڵه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یان لێبكات؟ له كاتێكدا كه هه‌ر ئه‌و ده‌زگایه داكۆكی له بڕینی موچه و دیارنه‌مانی پاره و سامانی كۆمه‌ڵگا كردووه! سوودی بۆ ژنان و لاوانێك كه گیرۆده‌ی كۆنه‌په‌رستی پیاوسالاری و باوكسالاری كراون چییه؟ داكۆكی له یاسای فره‌ژنی كردووه و لاموبالاتی به‌رامبه‌ر كوشتنی ناموسی و كوشتنی فراوانی ژناندا نواندووه. سوودی بۆ هیچ كه‌سێك نییه جگه له خاوه‌ن كۆمپانیا و پشك و بازاڕسازیهكان نه‌بێ.
په‌رله‌مان زۆر به‌سووده بۆ خاوه‌نی كۆمپانیاكان و پڕۆژه‌كان و بازرگانی و بزنسه‌كان تاكو یاسای زیاتر بۆ هێشتنه‌وه‌ی قازانجه‌كانی ئه‌وان بهێڵێته‌وه و هی نوێش ده‌ربكات كه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌وسانه‌وه و زوڵم و دزی له حه‌قده‌ستی كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌ش و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان و كارمه‌ندان نه‌بێ به ده‌ست نایه‌ت. شیوه‌نی هه‌موو حزبه‌كانی به‌شدار له ’’پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان‘‘ دا هه‌ر ئه‌مه‌یه و هیچی تر.
به‌ڵام ئه‌م جۆره سیستەمه خۆ ڕێگایه‌ك بۆ نوێنه‌رانی كرێكارانی ناوه‌نده پیشه‌سازیه گه‌وره‌كان، یان خزمه‌تگوزاریه‌كان یان خه‌ڵكی ده‌ستفرۆش و بێكار و زه‌حمه‌تكێش نادۆزێته‌وه تاكو بتوانن وه‌ك نوێنه‌ری به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگا به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و بچنه ئه‌و شته‌وه كه پێی ئه‌ڵێن په‌رله‌مان. با بۆ نمونه بڵێین كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت، كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئاسن و كانزاكانی دی و …هتد ده‌رفه‌تیان ده‌ست ئه‌كه‌وێت و ئه‌چنه ئه‌وێ، ئایا ئه‌هێڵن له‌وێ یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن و به‌پێی ئه‌و یاسایه هه‌ر ئه‌و زێده‌باییه‌ی كه له به‌ری ڕه‌نج و فرۆشتنی هێزی كاری ئه‌وان به‌رهه‌م دێت و ئه‌بێته پاره‌ی زیاده و ئه‌ڕژێته گیرفانی خاوه‌ن سه‌رمایه و ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كارگه و ناوه‌ندانه‌وه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه؟! هه‌رگیز نا!
ته‌واوی ئه‌و هێزانه، له كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان و یه‌كگرتووه‌وه بگره تا نه‌وه‌ی نوێ كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به ئاسانی ته‌سلیمی هه‌مان شێوه له به‌ڕێوه‌بردن و حكومه‌تكردن و یاسادانان بكه‌نه‌وه، گرنگ نییه چه‌ند ساڵی تریش درێژه بكێشێ ته‌نها كه‌س و ده‌موچاو و حزبه‌كان بگۆڕێن و ئه‌مجاره ژماره‌یه‌كی تری له‌وان تێدا بێت به‌سه!! به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ی كوردستانی تێكه‌وتووه پێویسته تێیپهڕێنرێ. ئه‌وه ته‌واوی سیستەمهكهیه كه پێویسته و ئه‌بێ بگۆڕدرێ. په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن هه‌ر ئه‌وه‌یه و هه‌ر ئه‌وه ئه‌بێ كه هه‌یه. كه‌وایه خودی سیستەمی به‌ڕێوه‌بردنی ئابوریانه و سیاسیانه و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كۆمه‌ڵگایه كه ئه‌بێ گۆڕانی به‌سه‌ردا بێ. ئه‌وه‌ش به به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی دیموكراسی په‌رله‌ماندا مه‌یسه‌ر نابێ.
خه‌ڵكی بێبه‌ش و زه‌حمه‌تكێش نه‌ك هه‌ر نابێ به‌شداری له‌و ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن كه بڕیاره به‌ڕێوه‌بچێ، بگره پێویسته ته‌واوی پرۆسه‌كه بشێوێنن به سه‌ریاندا. به‌ڵام له‌م پێناوه‌دا پێویسته خه‌بات و تێكۆشانی جه‌ماوه‌ری به‌و ئاقاره‌دا بچێ كه هه‌رچی داواكاریه‌كه كه هه‌یه‌تی له چه‌شنی باشبوونی ژیان و دابینبوونی خزمه‌گوزاریه ته‌ندروستیه‌كان و خوێندن و ئاو و كاره‌با و.. هتد به‌رزی بكاته‌وه و یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر بگرێ. به ڕۆشنی ڕایبگه‌یه‌نێ كه خه‌ڵك پێویستی به هه‌ڵبژاردن نییه، پێویستی به دابینبوون و هاتنه‌دی ئه‌و داواكاریانه هه‌یه. هاوكاتیش له هه‌وڵی ده‌رهێنانی ئیمكانیات و داهات و پێداویستیهكاندا بێ له ده‌ستی ئه‌وان و كۆنترۆڵی خۆی به‌سه‌ریاندا زامن بكات. ئه‌مه‌ش نه خه‌باتی په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردنه و نه هیچ، بگره له ڕێڕه‌وی به‌شداری نه‌كردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، خه‌باته بۆ مه‌یسه‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده و به‌شداری ڕاسته‌وخۆی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش.