دوێنی له‌ئاکامی په‌لاماردانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی سوپای تورکیا بۆسه‌ر گوندێکی ناوچه‌ی شرنا‌خ زیاتر له 35هاوڵاتی بونه قوربانی‌و ژماره‌یه‌کی تریش برینداربوون. ئه‌م په‌لاماره کۆمه‌ڵکوژیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا که‌به‌باهانه‌ی پاککردنه‌وه‌ی سنوره‌کان له‌چه‌کداره‌کانی په‌کاکا ده‌ستی بۆبراوه له‌درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی پاکتاوکردنی قه‌ومی‌و سه‌رکوتکردنی خوێناوی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستانی تورکیایه، که‌توندکردنه‌وه‌ی ئیستبداد‌و عه‌سکه‌رتاریه‌تی کردۆته ئامانجێک بۆ هه‌رچی زیاتر پاراستن‌و ڕاگرتنی پایه‌کانی ده‌سه‌ڵات و نفوزی چینی بۆرژوازی‌و سه‌رمایه‌داران به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌دا. به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا که‌شۆڕشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌یان بۆسه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ئاڕاسته‌کردووه که‌له‌سه‌ر بنه‌مای جیاکاری چێنایه‌تی وسته‌مکێشی ڕاوه‌ستاون. حکومه‌ته‌که‌ی ئۆردوگان به‌مه‌به‌ستی ترساندن‌و نیشاندانی هیزی سه‌رکوتگه‌ری سوپا، به‌چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی ناڕازی بن ده‌ستی خۆی‌و سه‌ره‌نجام دورخستنه‌وه‌ی ترسی هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر، سیاسه‌تی له‌خوێنهه‌ڵکێشانی خه‌ڵكی بێتاوانی ناوچه کوردنشینه‌کانی به‌به‌هانه‌ی بوونی په‌کاکا، گرتۆته‌به‌ر، که‌دیاره جگه له‌ڕیسوابوون‌و ده‌رخستنی ڕووی ئیستبداو سه‌رکوتگه‌ری خۆی هیچ ئه‌نجامێکی لێناچنێته‌وه. ئینسان کوژی له‌شیرناخ وتوندکردنه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، له‌پاڵ په‌ره‌دان به‌بێکاری وهه‌ژاری ودواکه‌وتوویی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی ناوچه کوردنشینه‌کاندا، یه‌کجاری تر ئه‌وڕاسته‌ی ده‌باته مێشکی ساده‌ترین ئینسانه‌وه، که”ئیسلامی میانڕه‌و”ه‌که‌ی ئۆردوگان، که‌ئیسلامیه‌کان ولیبڕاڵه‌کان وڕۆژئاوا به‌ئیفتخاره‌وه ده‌یانه‌وێت به‌خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و کوردستانی بفرۆشن، شێکی زیاتر نیه‌له‌هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رکوتگه‌رو چه‌وسینه‌رانه‌ی چینی بۆرژوازی‌و سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری. تاوانێکێش که‌ئه‌مڕۆژانه ئۆردو‌غان وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌شیرناخ نیشانی‌دا، له‌نمونه‌ی هه‌مان ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌یه که‌سه‌دام‌و ڕژێمه‌که‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا هێنایان.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ویرای تاوانبارکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا، به‌وپه‌ڕی هاوسۆزی وهاوخه‌می زۆره‌وه‌له‌که‌نار که‌سوکاری قوربانیدا، ڕاده‌وه‌ستێ وهاوکات بانگه‌وازی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌کات که‌بۆناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌دژی ئه‌م تاوانه‌و ده‌ستدرێژیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
29/12/2011