8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ژنان‌و پیاوانی ئازاده به‌ڕووی جیاکاری‌و سته‌م‌و کۆیله‌یه‌تی ئینسانی ژن، ڕۆژی توندکردنه‌وه‌ی خه‌باته به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی‌و نه‌زم نیزامی سه‌رمایه‌دا، که‌له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕاگرتنی ئه‌م نایه‌کسانیه‌و پیاوسالاری‌و ژێرده‌سته‌یی ژنان ڕاوه‌ستاوه. ئامانجی چینی بۆرژوازی‌و ده‌سه‌ڵات‌و حکومه‌ته‌کانی له‌هێشتنه‌وه‌ی جیاکاری و ژێرده‌سته‌یی ژناندا، ناچار کردنی نیوه‌ی کۆمه‌ڵه‌گایه، به‌مانه‌وه‌ی وه‌ک به‌شێک له‌هێزی کاری هه‌رزان‌و له‌شکری سپێری ئاماده به‌کار، به‌جۆرێک که‌سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رده‌وام بۆ قازانج هێنه‌ری به‌رزی سه‌رمایه‌داران دابین بکاو وه‌ک ئامرازێکیش بۆ له‌خواره‌وه ڕاگرتنی به‌های هێزی کاری گشت چینی کرێکار به‌کاری به‌رێ. هه‌ربۆیه مه‌سه‌له‌ی ڕزگاری ژنان له‌کۆ‌مڵگادا به ڕزگاری چینی کرێکار‌و بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیشتی ئه‌م چینه‌وه گرێی خواردوه. له‌کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی ناسێونالیستی کورد، وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی چينه‌داراکانی کۆمه‌ڵگا، که‌له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌چێتی‌و پیاوسالاری‌و تێکه‌ڵاو به‌ئیسلام‌و فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌خلاقیاتی دواکه‌وتوانه‌ی عه‌شیره‌تی‌و ناموسپه‌رستی دامه‌زراوه، چ له‌ڕابردوودا و چ له‌ئێستادا به‌کرده‌وه دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی ئینسانی بوونی ژن و ماف‌و ئازادیه‌کانی نیشانداوه. ته‌نانه‌ت حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌که‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی، وه‌ک نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆنه‌په‌رسترین به‌شی چینی بۆرژوازی له‌کوردستان، هۆکارو سه‌رچاوه‌ی مانه‌وه‌ی جیاکاری ڕه‌گه‌زی نێوان ژن و پیاوه و ڕه‌واج پێده‌ری سیسته‌می پیاوسالاری و کۆنه‌په‌رستی وهه‌ڵاواردنی ژنانی کوردستانه. له20 ساڵی ڕابردووی ژێرسایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و حکومه‌ته‌دا، ژنانی کوردستان نه‌ک هه‌ر مافی هاوڵاتی یه‌کسان و ئازادیه‌کانیان له‌چاو پیاواندا به‌ڕه‌سمی ناناسرێت، نه‌ک هه‌ر به‌کاری خۆڕایی ماڵداری و په‌روه‌رده‌ی مناڵه‌وه یه‌خسیرکراون، نه‌ک هه‌ر له‌ئاستی دانی کرێ‌و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ڕووبه‌ڕووی جیاکارین‌و زۆرترین ڕیژه‌ی بێکاریان کراوه‌ته نه‌سیب، به‌ڵکو ئه‌م حکومه‌ته‌و ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی بۆرژوازی کورد، ژیانی ژنانی کوردستانی به‌بێحوره‌مه‌تی پێکردن‌و ئۆقیانوسێک له‌تاوان‌و توندتیژیه‌کی بێوێنه‌وه له‌قاڵب داوه. کوشتنی ده‌یان هه‌زار ژن به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف‌و ناچارکردنی ده‌یان هه‌زاری تر به‌خۆسوتاندن، لوتبڕین‌و زیندانیکردن له‌حه‌مام‌و هه‌ڵواسین به‌پردا و به‌رده‌به‌ران کردنیان له‌نێوه‌ندی شاردا،.. هه‌موئه‌مانه تراژیدیترین وێنای کویله‌یه‌تی‌و ژێرده‌سته‌یی‌و ته‌حقیر کردنه که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ژنانی کوردستانی سپاردووه. له‌لایه‌کی تره‌وه، کردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌سه‌رچاوه‌ی یاساکان‌و به‌ده‌سته‌وه گرتنی یاسای باری که‌سێتی سه‌رده‌می به‌عس‌و به‌کارهێنانی هه‌مو ئه‌و یاسایانه‌ی که‌ژنانیان کردۆته پاشکۆی پیاوان، له‌سه‌فه‌رو هاتوچۆو مامه‌مڵه‌ی بازاڕ‌و مانه‌وه له‌ئوتێل‌و وه‌رگرتنی میراتدا، خۆی نێشانه‌ی به‌ڕه‌سمی کردنی کۆیله‌یه‌تی ژنانه چ له‌ئاست یاساکان‌و چ له‌به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا. ته‌نانه‌ت په‌سه‌ند کردنی یاسای فره‌ژنی، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه، نه‌ک هه‌ر کردنی ژنانه به‌کاڵایه‌کی سێکسی له‌به‌رده‌م بازاڕی کڕین‌و فرۆشتنی پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داردا، به‌ڵکو بێحورمه‌تی پێکردنێکی ئاشکرایه به‌گشت کۆمه‌ڵگای کوردستان.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته که‌ئه‌مساڵ ژنانی کارمه‌ندی ناچارکردووه به‌پۆشینی به‌رگی کوردی له8 مارسدا، گه‌ره‌کیه‌تی نه‌ک هه‌ر پۆشاکی فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه‌ی نه‌ته‌وه چێتی بکات به‌به‌ر ئه‌و هه‌موو تاوان‌وتوندوتیژی‌و بێمافیانه‌دا، که‌یه‌خه‌ی به‌ژنانی کوردستان گرتووه، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت به‌ڕاگرتنی ئایدیۆلۆژیای قه‌ومی به‌سه‌ر سه‌ری ژنان وکۆمه‌ڵگاوه، خه‌سڵه‌تی ئیعترازی و یه‌کسانیخوازی بزوتنه‌وه‌ی 8ی مارس به‌لاڕێداببات‌و خه‌باتی ژنانی کوردستان له‌شاڕیی بزوتنه‌وه جیهانیه‌که‌ی که‌له‌دژی جیاکاری‌و چه‌وسانه‌وه‌و ژێرده‌سته‌یی ژنانه دابڕێنێ‌و بیکاته قوربانی کوردایه‌تی. له‌ڕوانگه‌ی هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه‌وه ئاینده‌ی به‌دیهاتنی یه‌کسانی وهه‌ڵگرتنی ته‌واوی سته‌م و جیاکاریه‌کی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و هه‌مو ئه‌و موسیبه‌تانه‌ی که‌به‌سه‌ر ژنانی کۆردستانه‌وه‌یه، له‌گره‌وی بردنه پێشه‌وه‌ی خه‌باتێکیدایه که‌ئاڕاسته‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می چینایه‌تی و وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کورد و حزبه‌کانی. ته‌نانه‌ت هه‌رجۆره باشبوونێکی ژیانی ژنانی کوردستان، به‌توندکردنه‌وه وهاتنه‌مه‌یدانی خه‌بات له‌دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌نده، هه‌ربۆیه ده‌بێ له‌که‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی له‌ئارادابوونی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کاندا، ژنانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی وڕیکخراوه‌کانی، وه‌ک ڕێزێکی سه‌ربه‌خۆ له‌دژی ده‌سه‌ڵات ڕاوه‌ستان و به‌شیعاری “8مارس ڕۆژیک نییه بۆ پۆشینی به‌رگی کوردی به‌ڵکو ڕۆژێکه بۆخه‌بات له‌دژی یاسای فره‌ژنی”، بۆ ئه‌م خواستانه‌ی خواره‌وه بێنه مه‌یدانه‌وه:
- کۆتا کردنی ده‌ستی دین له‌سه‌ر ژیانی ژنان‌و جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌سه‌ڵات‌و بواره‌کانی په‌روه‌رده‌و فێرکردن.
- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره ژنی وهه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی که‌جیاکاری له‌نێوان ژن و پیاودا جێگیرده‌کات‌و ماف‌و ئازادیه فه‌ردی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ژنان ناسه‌لێمنێ و جێگرتنه‌وه‌ی به‌یاسایه‌ک که یه‌کسانی ته‌واوی ژنان و پیاو له‌هه‌موو بواره‌کانی کاروباری خێزانی و زه‌واج و ته‌ڵاق، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا، به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێنی.
- دانی کرێی یه‌کسان له‌به‌رامبه‌ر کاری وه‌ک یه‌کی پیاواندا. هه‌روه‌ها دانی کار یان بیمه‌ی بی‌کاری ته‌سه‌ل به‌هه‌موو هاوڵاتیانی 16 ساڵ، له‌وانه‌ش ژنان.
- قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌رجۆره توندوتیژیه‌ک له‌دژی ژنان. دانانی یاسایه‌کی تایبه‌ت بۆ به‌سزای گه‌یاندنی توندی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ده‌ست بۆ کوشتن‌و ئازاردانی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌رفه ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها به هانا چوونی خیرای ئه‌و ژنانه‌ی که‌قوربانی توندوتیژین، وه‌یا له‌کاره‌ساتی خۆکوژی و کوشتن ڕزگاریان بووه‌و کۆمه‌ک پێکردنیان بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ژیانێکی ئاسووده.
حزبی کۆمۆنیستی کڕیکاری کوردستان له8ی مارسی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یه‌کسانی خواز بانگه‌واز ده‌کات بۆخه‌باتێکی یه‌کگروو ڕیکخراوی نه‌پساوه له‌دژی بۆرژوازی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی. خه‌باتێک که‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و یه‌کسان و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مموان ده‌سته‌به‌رده‌کا و هه‌رجۆره ئاسه‌واڕیکی سته‌م‌و جیاکاریش ده‌سڕێته‌وه.
پیرۆزبێت 8 مارس ڕۆژی جیهانی ژن!
حزبی کۆمۆنیستی کڕیکاریی کوردستان
3/3/2012