ئیبراهیم حسێن:
بارزانی دوەم،نێچیروان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسی دەستور و یەکڕیزی وتی ؛ میللەتی ئێمە بۆ ئازادی جەنگاوە و تا گەیشتن بە ئازادیش کۆڵ نادا.
من شتێکی زیاتر لەوە ناڵێم تەنیا لە زمانی هەر هاوڵاتیەکی ئەم وڵاتە، دەمەوێ له بارزانی دوەم بپرسم ئەگەر ئەو ئنیسانیەتەی کوردستان کە ئێوە ناوی میللەتی لێدەنێن ئازادی دەوێ، ژن و لاو و ئەو نەوەیەی چینی کرێکار ئازادیان دەوێ و ئەگەر قەرارە ئێوە قارەمانی داستانی بەدیهێنانی ئەو چاوەڕوانیە، ئەو دڵ بە ژیانی ئازاد و خۆشبەخت بەستنەی ئەو ئیسانیەتە بن، ئەدی خێرە ئێوە ئەو چەند سەد مەتر چوارگۆشەی کە ئێوە تیایدا دەسڵاتدارن و تیایدا هەمەکارەن،گۆڕیوتانە بە زیندانێکی گەورە؟ بۆچی دیوارێکی گەرەی ترس و سەرکوتتان لە دەوری زۆنی زەرد کێشاوە کە تیایدا ژیانی ئازاد و ئازادئەندێشی و لانیکەمی ژیانێکی قابیلی شکۆی مرۆڤتان لە هاوڵاتیانێک کە ناچارن لەوێدا بژین کێشاوە؟ بۆچی هەر ئەوەندەی ئەو کرێکار و زەحمەتکێشە بڵێ ئاخر بەسە ئەمە ئیتر ژیان نیە، بڵێ بابە ئاخر ئەو هەموو سەروەت و ئیمکاناتە بۆ کوێ دەڕوا؟ ڕەوا نیە و قبوڵ ناکرێ کەمایەتیەکی بێکەڵک و کارنەکەر دەستبگرێ بەسەر ژیان و هۆکارەکانی خۆشبەختی کۆمەڵگە و بەشەرییەتێک کە هەر ڕۆژە خەریکی شان دانەژێر کار و زەحمەتە، موتتاجی نانی شەو و ڕۆژی بێت، خانو و سەرپەنای وگونجاوی نەبێت و کرێ نشین و کۆڵ بەکۆڵ بێت، خەمی دەرمان و چارەسەری دروستی پزیشکی بێت، ئیمکانی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و پەروەردەیەکی دروستی نەبێت. تازە هەموو ئاوانە پێشکەش بۆچی و لە کام ئازادیدا و لەژێر سایەی کام دەسەڵات و چ کۆمەڵەڵگەیەکدا کە کەمترین بایەخ بۆ ئازادی و ماف و ژیانی بەشەر قایل بێ، مافی کار و زەحمەتی کرێکار و کارمەند و مامۆستا و ئەو لێشاوەی مرۆڤ کە کۆمەڵگە دەچەرخێنن، بە بارمتە دەگرن و ناچاریان دەکەن کە بۆ ئەوە بکەونە بەرامبەر زۆری میلشیا وتفەنگ بە دەستەکانی ئێوە؟ ئەوە چ جۆرە ئازادیەکە هەڵسوڕاوانی ئیعتیرازی کۆمەڵایەتی، لە دنیا دادەبڕن و لە سوچی زیندانە حیزبیەکانی خۆتاندا توندیان دەکەن و ناچار بە ئیعتیرافی زۆرەکیان دەکەن؟
ئایا مەبەستتان لە ئازادی ئازادی ئێوەیە بۆ دەستبردن و دەسرێژی کردنە سەر ژیانی ئەو خەڵکە؟ مەبەستتان ئەوەیە کە ئێوە بۆرژوا موحترەمەکانی ئەم مەملەکەتە ئازادن لە دستبرن بۆ لوقمەی ژیان و ئازادن لەوەی بەرهەمی کار و زەحمەتی ئەو ئینسانیەتە کرێکار و زەحمەتکێشە بە بارمتە بگرن؟ ئازادن لەسەرکوت و لە هەر شتێک کە بتانەوێ بەسەر ئەو نەوەیەی بهێنن کە بە بەدبەختی ژیانکردن لە ژێر حاکمیەتی ئێوە گیرۆدە بوون؟
ئەگەر مەبەستتان لە ئازادی ئەوەیە ئەوە دەبێ بڵێم ئێوە دروستتان فەرموە. چونکە لە کەم جێگەی دنیادا بۆرژوازی و چینی دەسەڵاتدار ئەوەندە لە دەسبردن بۆ ژیان و ئازادی و حورمەتی کرێکار و هاوڵاتیان ئازادە. لە هیج جێگایەکی دنیادا چینی دەسەڵاتدار ئەوەندە کەردنی خۆی لە مەسئولیەت نیشاندان بەرامبەر بە لانیکەمەکانی ژیانێکی سادە ئازاد نەکردوە و له لە کەم شوێنی دنیادا بۆرژوازی و دەسەڵاتە بۆرژواییەکان، لە ڕفاندن و سەرنگومکردن و کوشتنی ناڕازیانی کۆمەڵگە و لە تاڵانی ئیماکاناتی کۆمەڵگە، ئەوەندە ئازاد و دەستکراوەیە.
لەم ڕواگەیەوە الحق دەبێ قبوڵی بکەین کە کوردستان بەهەشتی ئازادی کەمایەتیەکی سەرمایەدار بووە.
بەڵام ئەم ئازادیە ڕەهایەی ئێوە بە بەهای درێغ کردنی ئازادی و ژیانی ئازاد لە نەوەیەکی بەشەرییەتی کرێکار و بێبەش بووە. بە مانایەکی تر ئازادی ڕەهای ئێوە، بەبێ درێغ کردنی ئازادی و خۆشبەختی لە زۆربەی هەرە زۆری کۆمەڵگە سەرناگرێ.ئەگەر کۆمەڵگە ئازاد بوایە قسەی خۆی بکا، ئازاد بوایە و ئیمکانی ئەوەی لەبەردەست بوایە بڕیار لەسەر ژیان و چارەنووسی خۆی بدا، ئێوە ئازاد نە دەبوون ئەو ئیمکاناتەی بۆ حۆشبەخت ژیان لەبەردەستە لەسەر خۆتانی تاپۆ بکەن و خەرجی ژیانی شاهانە و خەرجی دەزگای خوڕافە وسەرکوت وبێدەنگ کردنی کۆمەڵگەی بکەن. بەڵکو بەوئیمکاناتە دەکەوتە جوانکردنی ژیانی خۆی،دەکەوتە ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگەی خۆی بە جۆرێک کە لەگەڵ ئومێد و چاوەڕوانیەکانی خۆی بگونجێ.
بۆیەشک لەوەدانیە کە دروست لە و،جێگەیەی کە دەستڕۆشتویی و ئازادی فراوان و ڕەهای ئێوە له بڕیاردان لەسەر ژیانی ئەو مرۆڤایەتیە کرێکار و تێکۆشەر و بێبەشە کۆنتڕۆڵ دەکرێ و کۆتایی پێدێت، تازە دەکرێبە ژیانێکی باشتر و ئازاد و خۆشبەختتر ئومێدەواربین. تازە دەکرێ بە ئیمکانی سەرپێکەوتنی کوردستانێکی ئازاد کەتیایدا مرۆڤ و مرۆڤایەتی و ئازادی و شکۆی مرۆڤ مانایەکی واقیعی هەیە ئومێدەواربین.تازە پڕۆسەی ڕزگاری واقیعی دەکەوێتە دەسوری کاری کۆمەڵگە و چینی کرێکار و ئەگەر ئەو ئیمکاناتە کەورە ئینسانیە، ئەگەر ئەومرۆڤایەتیە بە وهەموو عەشق و دڵبەستیەی کە بەژیان و ئازادی هەیەتی ، بە قودرەتی چینی کرێکار و کۆمۆنیزم و حیزبی سیاسی کۆمۆنیستی کرێکاریەوە ئاوێزان بێت، دەکرێ بە ڕزگاریەکی سۆسیالیستی و بەسەرکەوتنێکی سۆسیالیستی و جیددی لەو بەدبەختی و کۆنەپەرەستیە بۆرژواییە ئومێدەواربین.
جارێک کوردستان ناسیوناڵیزم و پەرچەمی کوردایەتیان بە خەیاڵی ئازادی هەڵبژارد و گەیشتن بەو بەدبەختیە سیاسی وکۆمەڵایەتیەی ئێستا.ئەمجارە بۆ ڕزگاریەکی جیددی لەم شێوە ژیانە پەستە و لە بەدبەختی ژیان لەسایەی ئەم کەمایەتیە بۆرژوا کۆنەپەرەستە، دەبێ کۆمۆنیزم
و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و چەپ هەڵبژێرێ.
ڕزگاری وسەرکەوتنێکی جیددی چینایەتی و ئینسانی لەمڕۆدا تەنیا دەتوانێ ڕزگاری وسەرکەوتنێکی سۆسیالیسی بێت.
20.6.2021