جه‌مال موحسین
دوای ڕوداوه‌كه‌ی چیای مه‌تین و كوژرانی ٥ پێشمه‌رگه و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێكی تر، وته و لێدوانی جیاجیا له‌لایه‌ن سه‌رانی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری عێراق و هه‌تا گه‌وره‌به‌رپرسانی سوپای عێراقه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه درا. هه‌مووان ڕوداوه‌كه‌یان له بوون و لاساریی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌و چیا و ناوچه‌یه‌دا قه‌تیس كرده‌وه. هه‌تا خودی لێدوانه‌كانی سه‌رانی په‌كه‌كه كه گوایه ئه‌مه ته‌نها شه‌ڕێكه له دژی ئه‌وان و توركیا به هاوبه‌شی پارتی له دژیان به‌رپای ئه‌كات، خۆیان له ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه ناده‌ن. ئایا به‌ڕاستی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا په‌یوه‌ندی به بوونی په‌كه‌كه و ئاژاوه‌نانه‌وه بۆ توركیا له‌و ناوچانه‌وه هه‌یه؟ ئایا مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی توركیا نه‌هێشتنی په‌كه‌كه و یاخود وه‌ك ئه‌ڵێن پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه له هێزه‌كانی حزبی ناوبراو؟
له هه‌لومه‌رجێكی ناوچه‌یی و جیهانیدا كه ده‌وڵه‌ته زلهێز و هه‌رێمیه‌كان به شوێن فراوانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیانه‌وه‌ن، توركیاش له‌م ئامانجه به دوور نییه. ئه‌و سیاسه‌تی فراوانكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ڕێی له‌شكركێشی ڕاسته‌وخۆ و داگیركاری و ده‌خاڵه‌ت له به‌شێك له وڵات و ململانێكانی ناوچه‌كه له‌و پێناوه‌دا ئه‌باته پێشه‌وه. ده‌خاڵه‌ت و ناردنی هێز بۆ سوریا له ساڵانی پێشوودا، دانانی ناوچه‌ی سه‌وزی ئه‌منی له كوردستانی سوریاوه به‌ره‌و كوردستانی عێراق، ده‌خاڵه‌ت له لیبیا و ناردنی هێز بۆ ئه‌وێ و هه‌تا ده‌خاڵه‌ت له یه‌مه‌ندا، ناردنی سوپای به‌كرێگیراو بۆ ناگۆرنۆ كه‌ره‌باخ و له‌ژێرناوی پشتیوانی له ’’ئازه‌ربایجانی برا‘‘، ده‌خاڵه‌ت له فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه‌دا…. هتد به‌شێك بوون له زه‌مانه‌تكردنی ناوچه‌ی نفوزی توركیا. هاوكاتیش بۆ كێبڕكێی سیاسی و ئابوری و هه‌ژموونیی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌ك ئێران له ناوچه‌كه‌دا و له به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی كه ناوهێنران گرتویهتهیه به‌ر. ڕۆشنه كه هه‌ر شه‌ڕ و ئاشوبنانهوهیهك و هه‌ر جموجۆڵێكی سه‌ربازی پاساوی خۆی هه‌یه. كه‌وایه ئه‌بێ مه‌سه‌له‌ی له‌شكركێشی و هاتنه ناو قوڵایی كوردستانه‌وه و خودی ئه‌و ڕووداوانه‌ی دوایی و بۆمبارانكردنی ناوچه‌كان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ببینرێ.
ڕاسته كه له دوای ساڵی ١٩٩١ ه‌وه و له ڕێی پارتیه‌وه كه هه‌ر له‌و كاته‌وه ڕاسته‌وخۆ خۆی به سیاسه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا و توركیاوه به‌سته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر زۆنی سه‌وزدا كه خۆی به ئێرانه‌وه به‌سته‌وه، توركیا ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی هه‌بووه له كوردستاندا. ڕاسته كه هه‌ر له‌و كاته‌وه ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازی و جاسوسی و نهێنی له كوردستاندا بووه و هه‌میشه میتی توركی ته‌راتێنی بووه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌مه به‌س نییه بۆ توركیا كه ئه‌یه‌وێ جێ پێی خۆی قایمتر بكات و كوردستانیش ناوچه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژیه كه لێیه‌وه بتوانێ ڕۆڵی ئێران له عێراقیشدا كه‌م بكاته‌وه و جێ به نفوزی ئه‌و لێژبكات. درێژبوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی ئارام له عه‌فرینه‌وه بۆ شه‌نگال كه ئه‌مه‌ی دوواییان هێشتا له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا نییه، به هه‌نگاوێكی داگیركارانه‌ی له‌م چه‌شنه مه‌یسه‌ر ئه‌بێ كه ئێستا ناویه‌تی.
هه‌ربۆیه ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه ئه‌و سیاسه‌تی پاوانخوازی و فراوانكردنه‌وه‌ی نفوزی ده‌سه‌ڵات و داگیركاریهیه كه توركیا گرتوویه‌تیه به‌ر. به‌ڵام وه‌ك وتمان ئه‌بێ پاساوێك هه‌بێ، كه ئه‌ویش بوونی په‌كه‌كه و هێزه‌كانیه‌تی له‌م ناوچه‌یه‌دا. په‌كه‌كه ئه‌سلی مه‌سه‌له‌كه نییه چونكه هه‌موو كه‌س ئه‌زانێ كه سوپای توركیا كه به‌شێكه له ناتۆ و یه‌كێكه له سوپا به‌هێز و پڕچهكهكان و هه‌تا له ڕووی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیه‌وه زۆر له پێشه، به هێزی سه‌ربازی په‌كه‌كه، كه ئه‌سڵه‌ن به‌راورد ناكرێ، له شكاندن نایه‌ت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه په‌كه‌كه به ڕاستی زۆر ده‌مێكه و هه‌تا له زاری ڕابه‌ری ڕۆحیهكهیهوه ڕایگه‌یاندووه كه سه‌رده‌می خه‌باتی سه‌ربازی به‌سه‌رچووه و نایه‌وێ له دژی توركیا درێژه‌ی پێبدات. به‌ڵام بێگومان له هه‌نگاوێكی سیاسی و سه‌ربازی له‌م چه‌شنه‌دا توركیا په‌كه‌كه‌ش قه‌تیستر ئه‌كاته‌وه و زیاتر له ژێر گوشاری خۆیدا دایئه‌نێ تاكو ناچار به كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكیه سیاسیه‌كانیشی بكات له ناوخۆی توركیادا. هه‌تا هه‌نگاونانی دادگای باڵای توركیا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ده‌په ئه‌كرێ له‌م ڕاسیاتهدا بخوێندرێته‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، هه‌ر ئه‌م پاساوه ڕێی زیاتری بۆ خۆش ئه‌كات كه هێزێكی وه‌ك پارتی به‌كاربهێنێ و وه‌ك به‌شێك له‌بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م ستراتیژه‌ی سوودی لێ وه‌ربگرێ. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه پارتی وه‌ك وتمان هه‌ر له ٩١ ه‌وه ئه‌م خۆشخزمه‌تی و پێشلهشكریهی بۆ توركیا كردووه.
جگه له‌م خزمه‌ته‌ی كه مێژوویه‌كه پارتی به توركیای ئه‌كات، خۆجووتكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ت و ستراتیژیه و هه‌تا ئه‌م تاكتیكه‌ی ئێستای توركیادا په‌یوه‌ندی به جێگه‌وڕێگه‌ی ئه‌و و ئارایشی تازه‌ی ئهحزابهكانهوه هه‌یه له ئاستی عێراقدا. له‌كاتێكدا كه حكومه‌تی عێراقی زۆر باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سنوره‌كانی عێراق و باڵاده‌ستی په‌یداكردنه‌وه به‌سه‌ریاندا له چوارچێوه‌ی سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زیدا ئه‌كات. پارتیش ئه‌یه‌وێ له‌وه دانه‌بڕێ و به‌شێك بێت لێی كه ڕێككه‌وتنی شه‌نگالیش به‌شێكه له‌وه. كه‌واته ڕاسته كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دۆخ و داگیركاریه توركیایه به‌ڵام پارتیش وه‌ك به‌شێك له‌و سیاسه‌ته و وه‌ك هۆكارێك بۆ پشێوی نانه‌وه و نائه‌من و ئاسایشكردنی كوردستان و ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رپرسه.
ئه‌وه‌ی كه پێویسته خه‌ڵك چی بكات و چۆن به‌ره‌وڕووی ئه‌مه ببێته‌وه، مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه. پێش هه‌ر شتێك خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ئازادیخوازی كوردستان پێویسته ڕایبگه‌یه‌نن كه توركیا له‌ژێر هه‌ر بیانو و پاساوێكدا بێت بۆی نییه ئه‌م داگیركاریه بكات و ئه‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ناوچانه جێبهێڵێ. له هه‌ر شوێنێك ئیمكانی هه‌یه پێویسته خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێبخرێ و یه‌خه‌ی توركیا بگیرێ. له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش پێویسته به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی بگیرێ و نه‌هێڵرێ درێژه به‌و داگیركاریه‌ی بدات. مه‌سه‌له‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه توركیا به به‌رچاوی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و خودی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئه‌مه ئه‌كات و كه‌سیش پێی ناڵێ به‌ری چاوت كلی پێوه‌یه. پێویسته یه‌خه‌ی ئه‌وانیش بگرین نه‌هێڵین هه‌روا بێ بده‌نگ بمێننه‌وه. ئاخر مایه‌ی شه‌رم و ڕسواییه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاوی لێ نوقاندووه، له‌كاتێكدا مێشكی سه‌ری خه‌ڵكی به مافی مرۆڤ بردووه! ته‌نانه‌ت حكومه‌تی عێراقیش به‌ڕاستی سیاسه‌تێكی ڕسوایانه و شه‌رمنۆكانه‌ی گرتۆته به‌ر، ئاخر به پێی چ پێوانه‌یه‌ك قبوڵی كردووه كه وڵاتێكی تر بێته ناو وڵاته‌كه‌یه‌وه و بۆمباران بكات و به ئاره‌زوی خۆی ناوچه داگیربكات و ناوچه بۆ خۆی جیابكاته‌وه؟ به هه‌مان شێوه پارتیش كه ئه‌م سیاسه‌تی هاوكاری و پێشلهشكریهی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا گرتۆته به‌ر ئه‌بێ بكه‌وێته به‌رده‌م نه‌فره‌ت و ڕسواكردنهوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه. مافی ئه‌وه‌ی نییه كوردستان ڕاپێچی شه‌ڕی ئه‌حزابی قه‌ومی بكات و خه‌ڵك به كوشت بدات.
خه‌ڵكی كوردستان له برسێتی و نائهمنكردن و سهركوتێك كه ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌تایبه‌تیش پارتی سه‌پاندوویه‌تی كه‌میان نییه، تاكو ئه‌م لهشكرێكشی و داگیركاری و شه‌ڕ و ئاشوبهشی بێته سه‌ر. مه‌سه‌له‌ی پاشكهشهكردن به توركیا و ده‌ستهه‌ڵگرتن له داگیركاری مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵك خۆیه‌تی و وه‌ك بینراو و سه‌لماوه به هیچ جۆرێك هی پارتی نه‌بووه و نییه. پارتی كه خۆی به‌ڵایه‌كه به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكه‌وه، ئه‌م خۆشخزمهتیكردنهشی به‌ڵای تر زیاد ئه‌كات. هه‌ربۆیه مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی خه‌ڵكی و پارێزراوبوونیان له هه‌ر شه‌ڕ و لهشكركێشیهك ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به خه‌باتی خه‌ڵكه‌وه بۆ وهلاندانی پارتی و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد. ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به ئیراده‌ی خۆی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه وه‌لانێ و له‌جێیدا ده‌سه‌ڵاتێكی بنیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆ و ئیراده‌ی خه‌ڵك دامه‌زرێ، ئه‌و كات ئه‌توانێ پێش به داگیركاری توركیا یان هه‌ر وڵاتێكی تر بگرێ.